نووسینی: بۆریس گرۆیس وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: ڕامیار محەمەد وەکوو نموونەیەکی پارادایمیی دەربارەی ڤیدیۆ ئینستەڵەیشن دەدوێم لە هونەری کاتبەنددا. بۆ من، هەبوونی هونەری کاتبەند تایبەتمەندیترین ڕوخساری مۆزەخانەکانی هونەری هاوچەرخە، لە شێوە گشتییەکەیدا دەتوانین بڵێین پێشەنگاکانی هونەری هاوچەرخیش. هۆکاری ئەمە ناکرێت تەنها ببەسترێتەوە بەو ڕاستییەی کە (هونەر وا لە کات دەکات ببێتە سەبجێکتێکی تایبەت بەخۆی) دیاردەیەکی تازە بێت. هونەری هاوچەرخ بەڕاستی دەبێتە ...