فیلمی سەردەمی جەنگ

611
0
بڵاوکردنەوە:

فیلمێکی  درێژی درامییە، لە سێپتەمبەری ٢٠٢٣ تەواو کراوە، چیرۆکی  ئەم  فیلمە دەربارەی شکستهێنانی هەوڵی چەند سینەماکارێکە  لە ئەنجامدان و  کردنی  ڕۆمانی (سەردەمی جەنگ) لە نووسینی (ڕامیار محەمەد)، بە  فیلم، لە بری ئەمە دەست دەکەن بە  دروستکردنی  فیلمەکە  بە شێوەیەکی  جیاواز. کارەکتەرە  سەرەکییەکان بە  چیرۆکی ژیانی  تایبەتی  خۆیان و  ڕووداوەکانییانەوە دێنە ناو چیرۆکی فیلمەکە. پێکهاتەی گێڕانەوەیی چیرۆکی فیلمەکە بازنەییە، کە  ژیانی کارەکتەرەکان  لە  فۆڕمێکی بازنەییدا دەسوڕێتەوە.

ئەم  فیلمە یەکەم فیلمی کوردییە لە  دەرەوەی  پرسیاری ناسنامە  دروستکرابێت،  بە  شێوەیەکی  گشتی  فیلمی کوردی هەتا  ئێستا  لە ناو پرسیاری  ئێمە و  ئەواندا وەبەر هێنراوە، پرسیاری  سەرەکی  پەیوەندی ئێمەی  کورد بووە بە  ئەوانی ترەوە. بەڵام ئەم کارە یەکەم  فیلمی  کوردییە لە  دەرەوەی  پرسیاری  ئەوانی  تر و  گوتاری بەرگرییەوە، چیرۆکێکی  ڕەخنە گرانەیە لەسەر کۆی دونیای  ناوەوەی ئێمە. هەروەها، فیلمی سەردەمی جەنگ، بە شێوازی مۆکیۆمێنتاری بەرهەم هاتووە.watchesuk.sr the aaa uk fake watches to sell

ئەم فیلمە  لە نووسین و  دەرهێنانی ئیدریس عەبدی وکاروان محمد*ڕامیار* ـە ماوەی فیلمەکە ٧٣ خولەکە و پرۆدیوسەری فیلمەکەش *کوردڕاوم*ە،بۆ بەرهەمهێنانی کوولتور و فیلم.The AAA replcia omega uk

بڵاوکردنەوە: