تاک لە سیستەمدا دەژی

386
0
بڵاوکردنەوە:

کاتژمێری سوپەر کلۆنی سەرەوەی دروستکراوی سویسرا بۆ ژن و پیاو دابین دەکات. دەتوانیت کاتژمێری کۆپی فرۆشتنی هەرزان تەواو لە بەریتانیا بە نرخێکی کەم بکڕیت.

وەک فرۆشیاری سەرەکی بەریتانیا بۆ کۆپی Breitling، breitlingreplica ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی باشی و لوکس.

زانیارییەکی زۆر دەربارەی replica rolex بکەرەوە بە کرتەکردن لەسەر hlwatches.co.uk.

 

نووسینی: چیمەن ساڵح

خۆی ‎،تاک لە سیستەمدا دەژی
بە تەنیا خۆی پێ سەلامەت ڕاناگیری

زانای بواری سیستەم ئیدوارد دێمنگ دەڵێ، لەوە ھەموو ئەو شتانەی ڕوودەدەن ٩٤٪‏سیستەم بەرپرسە. تەنیا ٦٪‏ ی لە بەرپرسیارێتی تاکەکاندایە. واتە، ئەگەر خراپی حوکمڕانی و گەندەڵی و نەزانین لە کارگێڕی و بەڕێوەبردن ھەبێ، ٩٤٪‏ ئەوەی وڵات بەڕێوەدەبات لێی بەرپرسە چونکە نەیتوانیووە سیستەمێکی کارا دروست بکات کە تاکەکان بپارێزێ و تەنیا ٦٪‏ خەتای خەڵکەکەیە.
لێرەوە، تەنانەت کارمەندان و فەرمانبەرانش لە چوارچێوەی یەکەیەکیکارگێڕی گشتی، کۆمپانیایەکی تایبەت، ڕێکخراوێک،،،ھتد، ناتوانن ڕۆڵێکی گەورەتر و باشتریان ھەبێ لەدەرەوەی ئەو سیستەمەی کە لە خۆی گرتوون و لە کەموکوڕییەکانیشی تاوانبارنین تەنیان کاتێک نەبێ کە بە شێوەیەکی تایبەت پێشێلی ڕێسا و یاساکانی سیستەمەکەیان کردبێ.

بۆیە، ئەو ھۆڵە ھی کێیە و کێ خاوەن موڵکە؟ کێ دروستی کردووە؟ ئەو باڵاخانەیە کێ بنیاتی ناوە؟ ئەو قوتابخانەیە کێ بەڕێوەی دەبات؟ ھیچ سوودێکی نییە لە کاتی خراپیدا، لەوانەیە لە ئەگەری باشیدا ھەندێک جێدەستی کەسە بەرپرسەکەی پێوە دیاربێ، بەڵام کاتێک سیستەم ڕێی بە شتی خراپ و خراپی کوالیتی و گەندەڵی و شتی وادا ئەو شتانە ڕوودەدەن. دانانی ڕێوشوێنی سەلامەتی لە ئەستۆی سیستەمە نەک تاک. کاتێک کە ە سیستەم زبڵ و خاشاک کۆنەکرێتەوە و ڕیسایكڵ نەکرێ، ھەموو خەڵکی کۆببنەوە ناتوانن بەشێوەیەکی ڕێکخراو بیکەن. خەڵکی ناتوانن بەتاک تاک و بە کۆ سەلامەتی و مەرجەکانی سەلامەتی بۆخۆیان دابین بکەن. ئەمە مەحاڵە.

یەکێک لەو شتانەی کە سیستەم لە وڵاتە دواکەوتووەکان لە خۆی نەگرتووە و نیشانەی دواکەوتنە، نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییە لە ھەموو شتێکدا، لە خۆراک، باڵاخانە، ھەوا، ئاو، لە بنەماکان و پیداوێستییەکانی کارکردن، ھاتووچۆ،،،ھتد.

ھەر بۆیە، کاتێک لە وڵاتێک گەندەڵی ھەیە مانای ئەوە نییە کە خەڵکی ئەو وڵاتە گەندەڵن، بەڵام واتای ئەوەیە سیستەمێک ھەیە ڕێگە بە گەندەڵی دەدات. بۆیە لە کاتی چاککردنی سیستەمدا بەشی ھەرە زۆری کەموکورتییەکان چاک دەبن.

پیاوێك به‌ هات و هاوار دەڕواتە‌ كۆشكی كه‌ریم خانی زه‌نده‌وه‌ و دەیەوێت خان ببینێت به‌ڵام پاسه‌وانانی خان رێگای ناده‌ن بڕوات و خان ببینێت!!

كه‌ریم خان خه‌ریكی نێرگه‌له‌ كێشان بوو كه‌ گوێی له‌ ده‌نگی پیاوه‌كه‌ بوو و پرسیاری کرد ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگه‌ چییه‌؟
دوای گێڕانه‌وه‌ی باسه‌كه‌ بۆ خان له‌ لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه‌ خان داوای کرد پیاوه‌كه‌ بهێنن بۆ لای…
پیاوه‌كه‌ چووە لای خان و كه‌ریم خان لێی ده‌پرسێت: چی بووه‌ وا هات و هاوار ده‌كه‌یت؟
پیاوه‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز دەڵێت: ماڵ و سامانه‌كه‌میان لێ‌ دزیوم‌ و ئێستا كه‌وتوومه‌ته‌ سه‌ر ساجی عه‌لی.
خان پرسیاری لێ‌ دەكات:
كاتێك ماڵه‌كه‌تیان دزی تۆ له‌ كووێ‌ بوویت؟
پیاوه‌كه‌ش دەڵێت: من ئه‌و كات خه‌وتبووم.
خان دەڵێت: ده‌ی بۆ خه‌وتی تا ماڵ و سامانه‌كه‌ت بدزرێت؟
پیاوه‌كه‌ له‌و كاته‌دا وه‌ها وه‌ڵامێك دەداتە‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ مێژوو دا بمێنێته‌وه‌ و ببێته‌ دروشم.
پیاوه‌كه‌ ئه‌ڵێت:
(من خه‌وتبوم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وام دانابوو كه‌ تۆ به‌خه‌به‌ریت).
ئەو بەخەبەرییە واتا سیستەم!

بڵاوکردنەوە: