دەربارەی کوردڕاوم:

کوردڕاوم ناوەندێکە بۆ پەرەپێدانی کولتووریی .پاڵپشتی لە ئازادی و دانبەیەکترداناندا دەکات. برەو بە توانای لاوان دەدات لە بواری کولتوورییدا. لە یەکی سێپتەمبەری٢٠٢٠ لە پرێس کۆنفڕانسێکدا بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە، مۆڵەتی یاسایی ژمارە ٢٤ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەیە. کارو چالاکییەکانی خۆی دەبینێتەوە لە دیجیتاڵمیدیا، چاپ و بڵاوکردنەوە، کۆنفڕانس، سیمنار، ناوەندی توژینەوە، ڕاهێنان و پێشبڕکێی ساڵانە. چالاکییەکانی کوردڕاوم لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمانە بوون: یەکەم: بڵاوکردنەوە و لە چاپدانی ٢١ کتێب لە بوارە جیایاکاندا. کتێبەکان ئەمانەن:

  • 1- کوردڕاوم هزر - کتێبێکی قەبارە گەورەیە تایبەتە بە وەرگێرانی بیری هاوچەرخی ڕۆژئاوا. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 2- پێش دیموکراسی- کتێبێکی لێکۆڵینەوەیە لە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 3- شۆڕش و ئازادی- کتێبێکی وەرگێڕانە لە ئەڵمانییەوە، کە هانا ئارێنت نووسیویەتی. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 4- گوشارو ئازادی- کتێبێکی وەرگێرانە لە ئەڵمانییەوە، سڵۆتەردایک نووسیویەتی بە ڕەزامەندی فەیلسووف و خانەی بڵاوکردنەوە ئەڵمانییەکە چاپمان کردووە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 5- کایەکانی هێز- کتێبێکی فەلسەفییە، کە ئەندامێکی دەستەی نووسەرانی کوردڕاوم نووسویەتی. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 6- درزێک لە پشت سەرمەوەیە - کتێبێکی فیکشنە و دەنگی تازەی بواری ئەدەبیاتی کوردییە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 7- وەرگێڕانی ڕوخساری ئەوانی تر – کتێبێکە خۆی لە کۆمەڵێک پرسی ئەدەبیدا دەبینێتەوە، لە نووسین و ئامادەکردنی ئەندامێکی دەستەی نووسەرانی کوردڕاومە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 8- نەفرەتی نەوت – کتێبێکی وەرگێڕاردراوە، دەربارەی نەوت و کاریگەرییەکانییەتی لەسەر ئابووری. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 9- ململانا دڕاماتیکی د داستانا "شێخی سەنعان" یا (فەقیێ تەیران)دا - کتێبێکە بە کرمانجی سەروو نووسراوە، نامەی دکتۆرای نووسەرە و دەربارەی داستانی شێخی سەنعانە، کە فۆلکلۆری کوردییە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 10- تانوپۆ – کۆمەڵێک چیرۆکی خەیاڵئامێزە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 11- کاتژمێرێک دوای نیوەشەو – شانۆنامەیەکە دەربارەی دیاردەی خەتەنەکردنی کچان لە کۆمەڵگای کوردیدا. ساڵی چاپ: ٢٠٢١
  • 12- دارستان – کتێبێکی ئەدەبیی و بڵاونەکراوەی نووسەری دیار ئازاد سوبحییە. لە دوای مردنی ئەم کتێبەیشی جێهێشتبوو و ئێمە چاپ و بڵاومان کردەوە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 13- ئەی ئەقڵ کێ بینیوتی – کتێبێکی هزرییە دەربارەی ئاینی ئیسلامە، لە نووسەری دیاری سعوودی عەبدوڵا قەسیمییە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 14- سەلارخان – ڕۆمانێکە لە نووسەری دیار (مەحموود نەجمەدین)ـە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 15- من شەوێکی دڵتەنگم هەیە – کۆبەرهەمی دەقی ئەدەبی (ڕامیار مەحموود)ـە. ساڵی چاپ: ٢٠٢١.
  • 16- بوون – کتێبێکی زانستییە دەربارەی گەردوون و بوون بەگشتی. ساڵی چاپ ٢٠٢٢.
  • 17- لوب دوب – ڕۆمانێکی واقعییە باس لە چیرۆکی ئەو ژنە سووتاوانە دەکات کە دکتۆرێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات لە نەخۆشخانەی سووتاویی. ساڵی چاپ: ٢٠٢٢.
  • 18- ئارەزوو و فەلسەفە – وەرگێڕانی بابەتێکی فەلسەفیی بیری ڕۆژئاوایە. ساڵی چاپ ٢٠٢٢.
  • 19- ڕێبەرییەک بۆ ئێستێتیک – کتێبێکی وەرگێڕراوی فەلسەفی ئەکادیمییە بۆ خوێندنی ئەکادیمی. ساڵی چاپ: ٢٠٢٢.
  • 20- The Kurds - کتێبێکی قەبارە گەورەی ئینگلیزییە دەربارەی مێژووی کورد بەوردی دەدوێ. لە نووسینی کۆمەڵێک نووسەرە. ساڵی چاپ ٢٠٢٢
  • 21- پێشبڕکێی کولتووریی – بەرهەمی براوەکانی یەکەمین ساڵی پێشبڕكێی کولتووریی کوردڕاومە. ساڵی چاپ ٢٠٢٢.

  • چالاکییە کولتوورییەکان:

    لە سەرتاسەری کوردستان، کوردڕاوم چالاکی و کۆنفڕانس و سیمینار و کۆڕی ناساندنی کتێبی هەبووە و هەیە. ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەو چالاکیانەی کوردڕاوم پێی هەڵساوە:

  • 1- ئیڤێنتێک بۆ ناساندنی یەکەمین چوار کتێبی کوردڕاوم لە کۆڕێکی شایستە و قەرەباڵغدا لە شاری سلێمانی لە کارگەی کولتوور. باسکردنی سیاسەت و ئامانج و شێوازی کارکردنی کوردڕاومیش بەشێک بوو لەو چالاکییە.
  • 2- ناساندنی چوار کتێبی کوردڕاوم لە شاری هەولێر لە کتێبخانەی مەم و زین. بەهەمان شێوە لەوێشدا باسی شێوازی کارکردنی کوردڕاوم و سیاسەتی کارکردنمان کرد. هەروەها کتێبەکانمان بە ئامادەبووان ناساند.
  • 3- ناساندنی کۆمەڵێک کتێبی دیکەی کوردڕاوم لە شاری سلێمانی و لە یەکێتی نووسەران. تێیدا ناساندن و قسە و باسکرا دەربارەی ئەو کتێبانە.
  • 4- سیمینارێکی فەلسەفی ٥ کاتژمێری بۆ (د. سەروەر ئەحمەد و کریستۆفەر ساتور) مامۆستا لە زانکۆی یۆرکی کەنەدا. سیمینارەکە دەربارەی شرۆڤەکردنی چوار تێڕامانەکەی فەیلەسووفی ئەڵمانی (ڕێنییە دێکارت) بوو. بە ئامادەبوونی بەشداربووان کۆڕەکە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو.
  • 5- سیمینارێکی فەلسەفی بۆ (د. سەڵاحەدین ئەحمەد) مامۆستا لە کۆلێجی (سیێنا) لە شاری نیۆرکی ئەمریکا. سیمینارەکە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو و تێیدا شیکردنەوە بۆ کتێبی نووسەر بەناوی (totalitarian space and the destruction of aura) کرا.
  • 6- کۆرسێکی سێ ڕۆژی بۆ شیکردنەوەی فەلسەفەی فەیلەسووفان (ئەفڵاتوون – کیێرکیگارد – نیتشە – ڤیتگنشتاین) بەڕێوەچوو. کۆرسەکە لەلایەن (د. سەروەر ئەحمەد) لە بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. کۆرسەکە بە خۆبەخشانە لەلایەن سەروەر ئەحمەدەوە وترایەوە.
  • 7- ناساندنی کتێبێکی کرمانجی سەرووی کوردڕاوم لە شاری دهۆک لە پەرتووکخانەی قوبەهان. تێیدا باس لە کار و چالاکییەکانی کوردڕاوم کرا بۆ ئامادەبووان و کتێبی نووسەر د. شڤان قاسم، کە هاوکات نامەی دکتۆرای بوو قسەی لەسەر کرا.
  • 8- کۆڕێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی (سەلارخان)ی مەحموود نەجمەدین لە شاری کەرکووک ئەنجامدرا و تێیدا باس لە کار و چالاکییەکانی کوردڕاوم کرا و کتێبەکە لە ناوەندی دیالۆگ لە شاری کەرکووک بڵاوکرایەوە.
  • 9- کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی (The Kurds)ی کوردڕاوم لە شاری هەولێر لە (هەڤاڵ بووکستۆر). تێیدا باس لە کتێبەکە کرا. هەروەها دەربارەی پرسی کورد و پرسی سیاسی عێراق و کوردستان قسە کرا بە ئەمادەبوون و بەشداریکردنی بەشداربووان.
  • 10- ئەنجامدانی یەکەمین پێشبڕكێی کولتووریی کوردڕاوم بۆ هەریەکە لە براوەکانی (توێژینەوە- شیعر – چیرۆک). تێیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک براوەکان خەڵات کران. هەروەها براوەکان دەربارەی بەرهەمەکانی خۆیان قسەیان کرد و شیعرە براوەکانیش لەلایەن براوەکانەوە خوێندرایەوە بۆ ئەمادەبووان. پێشبڕکێکە لە شاری هەولێر و لە لقی هەولێری یەکێتی نووسەران ئەنجامدرا. براوەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشدارییان کردبوو.
  • دەربارەی وێبسایتی کوردڕاوم:

    وێبسایتی کوردڕاوم وێبسایتێکی کولتووریی ڕۆشنبیرییە. پێکهاتووە لە سێ بەشی سەرەکی و کاتیگۆری جیاواز. بەشەکان بریتین لە (کوردڕاومی کرمانجی خواروو و سەروو – کوردڕاومی لاتینی – کوردڕاومی ئینگلیزی) خۆیان لە چەند بەشێکدا دەبیننەوە. بەشی کرمانجی خواروو و سەروو ئەم کاتیگۆریانەیە:

  • هزر
  • زانست
  • کولتوور
  • پۆرترێت
  • وێنە
  • ڤیدیۆ
  • سینەما
  • هەریەکە لەو بەشانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، کە بەپێی ناوەکانیان دەر دەکەوێت. هەریەکەشیان چەندین بابەتی لەخۆ گرتووە. بەشی هزر تایبەتە بە هزر و فەلسەفە. بەشی زانست تایبەتە بە بابەتە زانستییەکان. بەشی کولتوور خۆی لە بابەتی ئەدەبیاتدا دەبینێتەوە. بەشی پۆرترێت تایبەتە بە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی کورد. بەشی وێنە تایبەتە بە وێنەی داهێنەرانەی فۆتۆگرافەران. بەشی ڤیدیۆ تایبەتە بە ڤیدیۆی چەناڵی یوتیوبی کوردڕاوم و بەشی سینەماش تایبەتە بە توێژینەوە و بابەتە سنەماییەکان. بەشی لاتینی کوردڕاوم بەهەمان شیوە خۆی لە چەندین بابەتی جیاوازدا دەبینێتەوە لەوانە: هزر، ئەدەب، کولتوور... بەشی ئینگلیزی کوردڕاوم پێکهاتووە لە چەند کاتیگۆرییەک:
  • Culture
  • Poetry
  • Fiction
  • Interview
  • ئەوانیش خۆیان لە بابەتی کولتووریی و ئەدەبی تایبەت بە کورد دەبیننەوە. لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنی کوردڕاوم زیاتر لە ٣٦٠ بابەتی جیا جیا بڵاوکراونەتەوە و بەردەوامە لە بلاوکردنەوەی بابەتی کولتووریی و هزری. هەروەها کوردڕاوم پلاتفۆرەمەکانی (فەیسبووک – ئینستاگرام – یوتیوب – تویتەر) بەکار دەهێنێت بۆ گەیاندنی دەنگی خۆی.

    ستافی کوردڕاوم:

    خاوەن ئیمتیازی کوردڕاوم: ڕامیار مەحموود(کاروان مەحموود)

    سەرنووسەری کوردڕاوم: محەمەد کامەران

    جێگری سەرنووسەر/ بەڕێوبەری تەکنیکی میدیای کوردڕاوم: ڕامیار محەمەد

    سەرنووسەری بەشی لاتینی میدیای کوردڕاوم: دلێر کەمال


    دەستەی نووسەران:

    • کاوە جەلال
    • هەندرێن
    • سامان عەلی حامید
    • د. هەڤین کەمال
    • شایان ڕەفیق
    • گۆران ڕەسووڵ
    • سۆران ئازاد
    • جەزا ئەحمەد فارس
    • دلێر کەمال
    • ئیدریس عەبدی
    • هێمن عومەر
    • چۆڵی فایەق
    • عەلی زەڵمی
    • ئارا هێمن
    • کامۆ ئاراز