سینەما و فەلسەفە

1827
0
بڵاوکردنەوە:

وەرگێڕانی لە  ئینگلیزییەوە: کازیوە نەریمان

(لەئەفلاتونەوە چاومان بە هەڵسەنگاندنێکی سینەمایی دەکەوێت چونکەئەلیگۆری ئەشکەوتە بەناوبانگەکەی ئەفلاتون ئاماژە بە سینەما دەکات کە ئەمە گرنگترین ئاماژەیە لە مێژووی فەلسەفەدا ، کە بە شێوەیەکی سروشتی ئەوکاتە  بوونی نەبوو. ھەڵسەنگاندن و ڕەخنەی فەلسەفی سینەما چەندین سەدە پێش دەرکەوتنی سینەما دروست بووە.. هەروەها فەلسەفە بۆ ئەوەیە  ئەگەری چوونە دەرەوە لە ئەشکەوتەکە ڕێکبخات، بۆ ڕزگاربوون لە  دیکتاتۆرییەتی وێنەکان. زۆر سەرسوڕھێنەرە. لە ھەندێک ڕووەوە و لە ئێستادا، یان ڕاستتر لەئەمڕۆدا زیاتر لە ئەشکەوتەکەیاین وەک لە کاتی ئەفلاتۆن چونکە قورسی جیھانی وێنەکانمان زانیوە کە زۆر زیاترە لەوەی ئەفلاتۆن پێشبینی کردبێ)

 

دەبێت باسی فەلسەفەو سینەما بکەم. گرنگترین پرسیار بۆ هەر فەیلەسوفێک لە ئەفلاتونەوە هەتا فەیلەسوفەکانی ئەمڕۆ، پرسیار بووە سەبارەت بە پرسی دادپەروەری،ئێستا دەمەوێت هەموومان ئەو نادادپەروەرییەمان لە بیر بێت کە لە فێرگسن -کوژرانی کوڕێکی بە ڕەگەز ڕەش پێست لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسی سپی پێستەوە- ڕووی یا، ئەم بابەتە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سینەماوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو بناغەیەوەهەیە کە فەلسەفە کاری لەسەر دەکات، ئەمە بابەتێکی ناو هۆرمۆنی ئەکادیمی نییە بەڵام ئەگەر بکرێت ئەوا هەوڵێکی کاریگەرە تا چیتر بڕیار لەسەر ڕووکەش نەدرێت وە لە هەمان کاتدا هەوڵێک دەبێت بۆ گۆرینی جیهان و نەهێشتنی نادادپەروەری. کەواتە دەکرێت ئەم بەشە بکەینە ژێر ناونیشانی دادپەروەییەوە، چونکە بێگومان نادادپەروەرییەکی زۆر بوونی هەیە. ئەمە دەستپێکەکەمە.

ئێستاش سەبارەت بە سینەما و فەلسەفە، قسەکانم لە نزیکی ٦ پرسیاردا کۆدەکەمەوە.پرسیاری یەکەم – سینەما چییە ؟ ئەم پرسیارە یەکێکە لە قورسترین پرسیارەکان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانی نزیکی ٦ کاتژمێر گفتۆگۆ لەسەر ئەوە بکەین کە” ئایا سینەما چییە؟”، بەڵام بۆچی گرنگە بزانین سینەما چییە لە کاتێکا دەبێت باسی پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سینەما بکەین؟ فەلسەفە تەنها دەتوانێت بیر لەو شتانە بکاتەوە کە دەکرێت لە فەلسەفەدا بنیاتبنرێن، بە هۆی ئەمەوەیە کە فەلسەفە باس لە هەموو شتیک ناکات، هەر بۆیە گرنگە پێناسەی ئەو شتە بکەین کە ناوی “سینەما”یە. چەن جۆرە پرسیارێکی فەلسەفی هەیە کە باس لە بوون ناکەن. ژیل  دولوز کە دوو پەرتووکی بنچینەیی دەربارەی سینەما نووسیوە، گووتویەتی کە ئەم پەرتووکانە دەربارەی سینەما نەبوون بەڵکو دەربارەی ئەوەی کە ئەو  ناوی لێنابوون کۆنسێپتەکان لە سینەمادا. ئەوە ھەمان بیرۆکە بوو؛ لە کۆتایدا فەلسەفە لە توانایدا ھەیە بیربکاتەوە لەوەی فەلسەفە لە چی پێکدێت وە ھەروەھا لەگۆشەنیگای فەلسەفییەوە ‘سینەما چییە؟’. دەبێت بە شتێکی لەو جۆرە دەستپێبکەین.

پرسیاری دووەم: لە دوای پێناسەی سینەما، ‘پەیوەندی نێوان فەلسەفەو سینەما چییە؟‘ لە دوای ھەموو شتێک ئەوە ڕوون نییە. ڕوون نییە چونکە تەنھا پێناسەکردنی سینەما تەواو نییە بەڵکو دەبێت پێشنیاری بەڵگەیەک بکەین تا بیسەلمێنین سینەما پرسیارێکی سەرنجڕاکێشە بۆ فەلسەفە وە سەرەڕای ئەوەش ئەمە ڕوون نییە. بۆیە دەبێتە دووەم پرسیارم.

سێیەم پرسیار’ ئایا سینەما ھونەرە؟’ ھەر بەڕاستی،ئایا سینەما ھونەرە؟ دواوین ھونەر. لە ڕاستیدا فیلمێک دەشێت کارێکی ھوونەری بێت. لە تێڕوانینێکی فەلسەفییەوە بە گشتی فەلسەفە  سەرنجڕاکێشە لە لایەن ھونەرەوە ؛ وە ھەروەھا پرسیاری ڕەھەندی ھونەری سینەماش لە گۆشەنیگای فەلسەفەوە زۆر گرنگە.

 چوارەم پرسیار: ئەگەر سینەما ھونەرە، پەیوەندی سینەما چییە لەگەڵ گشت فۆرمەکانی تری ھونەردا وەک: وێنەکێشان، پەیکەرتاشی، شانۆ، ھۆنراوە، مۆسیقا، سەما، ڕۆمان.. ھتد؟ شوێنی سینەما چییە لە ناو ڕووپۆشی مێژووی فۆرمە جیاوازەکانی چالاکیە ھونەریەکاندا؟

 پرسیاری پێنجەم: ئایا پەیوەندی نێوان سینەما و فەلسەفەشتێکی نامۆیە ؟  یاخود ئایا سینەما بە هەمان شێوەی ھونەرەکانیتر پەیوەندی لەگەڵ فەلسەفەدا هەیە؟ ، چونکە ئەگەر وەڵامێکی ئەرێنی بدەین بە خاڵی چوارەم، ئەواسینەما ھونەرە. وە ئەم پرسیارە دەربارەی نامۆیی پەیوەندینێوان ڕەهەندەکانی سینەما و فەلسەفەدا.ھەروەھا ئەمڕۆ سەبارەت بەمە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلێکس لینگ دەکەین ، کە ئامادەیە.

وە پرسیاری شەشەم، ئایا دەشێت سینەما ببێتە فۆرمێکی گونجاو بۆ فەلسەفە- ئەگەری سینەمای فەلسەفی؟. نەک پەیوەندی ڕووکەشی لە نیوان سینەماو فەلسەفەدا، بەڵکو پەیوەندی ناوەکی.

بۆیە لە یەکەم پرسیارەوە دەستپێدەکەم ‘سینەما چییە؟’ بە گشتی کاتێک باسی سینەما دەکەین، دەڵێین کە سینەما لە کۆمەڵێک وێنە  پێکهاتووە و لەبەر ئەوەی سینەما لە وێنە پێک هاتووە  تیۆرەکانی سینەما بە هەمان شێوە تیۆرەکانی وێنەکانیشە، بەڵام لە ڕاستیدا من پێم وانییە ئەم جۆری قسەکردنە لەسەر سینەما پڕاوپڕی سینەما خۆی بێت

چونکە  کاتێک کە دەڵێین سینەما وێنەیە ، وێنەکێشانیش وێنەیە، ھەروەھا نیگارکێشان و وێنەگرتنیش وێنەیە. بۆیە شتێکی تر ھەیە. بیرۆکەیەکی تر هەیە ، ڕاستتر وایە بڵێین بەڵێ سینەما وێنەیە بەڵام لەگەڵ جوڵەدا . ناونیشانی یەکێک لە دوو پەرتووکەکەی دولوزە دەربارەی سینەما’جوڵەی-وێنەیە’. لە یەک وشەدا لە ھەندێک ھەستی جوڵەی-وێنە. بەڵام بە پێی پێویست نییە چونکە فیلم تەنها پێکنەهاتووە لە جوڵەی یەک وێنە  یاخود جوڵەی وێنەکان چونکە داڕشتنی جوڵە جیاوازەکانی وێنەیە  کە بۆ نموونە  ناوی دەنێین زنجیرە و کۆکراوەی زنجیرەکان. ئەوە بە پێی پێویست نییە کە بوترێت سینەما داڕشتنێکە ، یاخود دارێژراوە یان ،داڕشتنێکی ئاڵۆزە دەربارەی جوڵەی وێنەکان چونکە دەنگ و گوتارو مۆسیقا و ژاوەژاو لە سینەمادا بوونی ھەیە، وە بە پێی پێویست نییە چونکە چیرۆکی گێڕاوەمان ھەیە و ھەروەھا بەپێی پێویست نییە چونکە شانۆو ئەکتەرمان ھەیە. لە کۆتایدا، بە گشتی پەیوەندی نێوان گرتەکان و  زنجیرەکان و گۆڕانکاری و ھەروەھا ئاڵۆزی ھەموو ڕەھەندە کردارییەکانی تێڕوانین ھەیە. بۆیە ئەتوانین شتێکی لەو شێوەیە ببینین. سینەما کەمدەکرێتەوە بۆ یەکێک لە بەشەکانی سینەما. بۆیە دەتوانین سینەما وەک داڕشتن پێناسە بکەین، پێکھاتەیەکی ئاڵۆز لەگەڵ چەندین ڕەھەند. وە، لەکۆتایدا، ئەوە ئەستەمە – ئەمە لێدوانی منە –کە پێناسەیەکی ڕوونی سینەما بکەین. وە ئەمە یەکەم خاڵی جیاوازە دەربارەی سینەما چونکە دەتوانم بیسەلمێنم کە ئەوە کەیسی ھونەرەکانی تر نییە. سینەما ئاڵۆزیەکە لە فۆرمێکی نوێی ئاڵۆزی وە بۆیە شتێکی دەقاودەق سەرنجڕاکێش لە سینەمادا هەیە  چونکە ناتوانین سینەما کەمبکەینەوە بۆ پێناسەیەکی خەیاڵی؛ تەنانەت وێنەش، وە داڕشتنی وێنەش..ھتد. لە ڕاستیدا شتێک  لە سینەمادا ھەیە کە بێسنوورە.

بێسنووریەکی شاراوە ھەیە لە سینەمادا، لە بەرھەمھێنان و مێژووی سینەمادا لە ھەندێک ڕووەوە مێژووی دەستوری پێشکەوتنخوازی ئەم بێسنووریەیە: لە بێدەنگیەوە بۆ دەنگ، لە ڕەش و سپیەوە بۆ ڕەنگاو ڕەنگ..ھتد. وە لە کۆتایدا، سینەما مێژووی ئاڵۆزیەکانی خۆیەتی، زیاتر و زیاتر، بۆیە وەڵامی من بۆ یەکەم پرسیار’سینەما چییە؟’ گومڕاکەرە. ناتوانین بەڕاستی بزانین سینەما چییە. ئەزمونمان ھەیە و ھەروەھا  مێژوویەکی بەرجەستەی فۆرمێکی تازەی ئاڵۆزیمان ھەیە. ڕەنگە تێگەیشتنی تەواوەتی لەوەی کە سینەما چییە، شتێکە بۆ داھاتووە. چونکە سینەما بەدەست ناھێندرێت، ھەروەھا لە ئەمڕۆدا سینەما دەگۆڕێت. دەزانیت کە سینەما شتێکی بنەڕەتیە لە بوونی بە کۆمەڵی ئەمڕۆ لەگەڵ فۆرمە لاوازەکەی، کە تەلەفیزۆنە. بەڵام لە نێوان فۆرمی لاواز و فۆرمی بەھێز، لەنێوان بازاڕێتی و داھێنانی ھونەری پەیوەندیەک ھەیە، پەیوەندیەکی نامۆ دەربارەی سینەما، بەڵام لە کۆتایدا نازانین کە سینەما بەڕاستی چییە. لەناو سینەماداین بێ ئەوەی بزانین مانا تەواوەتیەکەی چییە. بۆیە پاش شکست هێنان لە وەڵام دانەوەی پرسیاری یەکەم دەچمە سەر پرسیاری دووەم

پرسیاری دووەم: پەیوەندی نێوان سینەماو فەلسەفە چییە؟ پێموابێت دەتوانین دوو گریمانە بخەینە ڕوو. یەکەم گریمانە، پەیوەندی نێوان فەلسەفەو سینەما گرنگە چونکە لە ڕاستیدا بەرھەڵستییەک یاخود ناکۆکیەک ھەیە لەنێوان فەلسەفە و سینەمادا. ئەگەرسینەما لە وێنە پێکهاتووە، ئەگەر سینەما فۆرمێکە لە پەیوەندیەکی وێناکراوی خەیاڵاوی بۆ جیھان، سینەما مەترسی ئەوەی لەسەرە لە تێڕوانینی فەلسەفەوە بکەوێتە بەر ڕەخنە و هەڵسەنگاندنێکی بنچینەیی ، ھەڵسەنگاندنێکی زۆر کۆن، کە گومانە دەربارەی وێنەکان  و لە هەندێک ڕووەوە  دژایەتی کاریگەری وێنەکان دەکات لەسەر ناوی کۆنسێپیتەکان و بیرکردنەوە و لۆژیکێتی. دواتریش ، لەئەفلاتونەوە چاومان بە هەڵسەنگاندنێکی سینەمایی دەکەوێت چونکە ئەلیگۆری ئەشکەوتە بەناوبانگەکەی ئەفلاتون ئاماژە بە سینەما دەکات کە ئەمە گرنگترین ئاماژەیە لە مێژووی فەلسەفەدا ، کە بە شێوەیەکی سروشتی ئەوکاتە  بوونی نەبوو. ھەڵسەنگاندن و ڕەخنەی فەلسەفی سینەما چەندین سەدە پێش دەرکەوتنی سینەما دروست بووە. ئەوە نامۆیی فەلسەفەیە:هیز و کارایی زۆرتر زانینی  فەلسەفەیە. کاتێک وەرگێڕانم بۆ ڕیپەپڵیکی ئەفلاتون کرد ، ئەشکەوتەکەم گۆڕی بۆ سینەمای ئەم چاخە. ئەوە ڕوون بوو. هەبوونی وێنەکان بوو لە جێگای ڕاستی و هەروەها مرۆڤایەتی لە ئەشکەوتەکە  بینینی چەند وێنەیەکەکە وا دەزانن ئەم وێنانە ڕاستین و دەگمەنن لە کاتیکدا تەنها سێبەرن و ، هەروەها فەلسەفە بۆ ئەوەیە  ئەگەری چوونە دەرەوە لە ئەشکەوتەکە ڕێکبخات، بۆ ڕزگاربوون لە  دیکتاتۆرییەتی وێنەکان. زۆر سەرسوڕھێنەرە. لە ھەندێک ڕووەوە و لە ئێستادا، ڕاستتر لەئەمڕۆدا زیاتر لە ئەشکەوتەکەیاین وەک لە کاتی ئەفلاتۆن چونکە قورسی جیھانی وێنەکانمان زانیوە کە زۆر زیاترە لەوەی ئەفلاتۆن پێشبینی کردبێ. بۆیە چیرۆکی ئەشکەوتەکە  ڕەنگە ناکۆکییەک بێت لە نێوان فەلسەفە و سینەمادا. وە ھەروەھا دەتوانین، لە دوای ھەموو گریمانەکان، بزانین کە پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان فەلسەفەو سینەماداھەیە کە پەیوەندی یاریدەدەرییە.  لە کۆتایدا فەلسەفە شتێکە کە دژی کاریگەری وێنەکانە، لە کۆتایدا دژی سینەمایە.

ئەمە ئەگەری یەکەمە. ھی من نییە. لەبەر یەک ھۆکاری بنەڕەتی ھی من نییە، هۆکارەکەش وەڵامی منە بۆ یەکەم پرسیار. من پێم وایە کە ناتوانین سینەما کەمبکەینەوە بۆ وێنە. وە بۆیە، لە کۆتایدا، سینەما ئەشکەوتەکەی ئەفلاتۆن نییە. نادیارییەک و ڕووناکی وێنەکانە،بۆیە شتێک ھەیە وەک خەیاڵ؛ بەڵام ئەم خەیاڵە، خەیاڵی سینەما، فرمانی نەرێنی وێنەکان نییە لە لایەنی ئەفلاتۆنەوە چونکە بە لای ئەفلاتۆنەوە وێنەکان شتێکن کە لە ڕاستیدا ھەڵەن. بەڵام لە سینەما ڕاستییەکی ھەڵە نییە. سینەما پەیوەندیەکی نوێیە  بە ڕاستییەکان خۆیانەوە. دەتوانین سینەما بخەینە ڕوو کە کۆکراوەی وێنە ئاڵۆزەکانە بەڵام داڕشتنەکە ناڵێت ‘ من ڕاستیەکەم، من ڕاستیە ڕاستەکەم.’ نەخێر! سینەما وەهمێکە کە ئاساییانە دەڵێت وەهمە ،. بۆیە  بارودۆخێکی تەواوجیاوازە لە زیندانییەکەی ناو ئەشکەوتەکە، کە تاونبارە بەوەی وا دەزانێت وینەکان تاکە فۆڕمی ڕاستین .  بە پێچەوانەوە، سینەما شتێکە وەک وێنەی زانستی، شتێک کە دەڵێت وێنە وەک یەدەگێک بۆ ڕاستی بوونی نییە ، بەڵکو وەک فۆرمێکی تازەی زانیاریە. بۆیە گریمانەکەم ئەوەیە کە دژایەتیەکی پتەو لە نێوان فەلسەفە و سینەمادا نییە  بەڵام بە پێچەوانەوە سینەما لەمڕۆدا بە جۆریک لە جۆرەکان بووە بە مەرج بۆ فەلسەفە . مەرجی فەلسەفە ناودەنێم چالاکییەک، فۆرمێکی داهێنان، فۆرمێکی بیرکردنەوەیە کە لە ھەندێک ڕووەوە ئاسۆی چالاکی فەلسەفییە. بۆیە مەرج ئەوەیە کە ڕانەبردووە لە جیھان و بەڕاستی بەشێکەلە ئەگەرێکی نوێ بۆ بیرکردنەوەیەکی فەلسەفی. لەم ئاڕاستەیەوە، پێگەی من  ئەوەیە کە ئەمڕۆ ناتوانین بە بێ هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ سیەنما پراکتیسی فەلسەفە بکەین. وە دەتوانین بڵێین لە بارگسۆنەوە بۆ خۆم، ئەگەر ئەم گریمانە خۆپەرستانەیە قبوڵ بکەیت، دەبینین بایەخێکی زیاتر بە سینەما دەدرێت لەلایەن فەیلەسوفەکانەوە لە گەڵ پەرتوکەکانی دولوز، پەرتوکەکانی رانسییر، پەرتوکەکانی زۆرێک لە فەیلەسوفە هاوچەرخەکانی ئەمڕۆ دەربارەی سینەما. وە بۆیە ئەمە لەبەرئەوەی سینەما، کە بەشی بنچینەییە لە جیھانەکەمان، وە ھەروەھا شتێکی نوێیە و شتێکە وەک وانەیەکی تازە بۆ ئەگەرە فەلسەفیەکان.

بۆیە دێمە سەر پرسیاری سێیەمم. ئایا ئەم مەرجەی فەلسەفە، سینەما، لە تۆماری دروستکردنی ھونەرییە؟ ئایا سینەما ھونەرە؟ لە سەرەتای سینەماوە، پرسیارێکمان ھەبوو کە ‘ئایا سینەما ھونەرە؟’ یاخود ئایا سینەما شتێکە وەک ڕەھەندێکی نوێی چێژوەرگرتن؟’ وە سەختییەکەی ئەوەیە کە ھەردووکیەتی. پرسیارەکە ئەوەیە ‘ئایا سینەما ھونەرە؟’ پرسیارێکی ئاڵۆزە وە لەم خاڵەوە وتووێژێکی گەورە ھەیە. بۆچی وتووێژ ھەیە؟ لە پاش ھەمووی لە وتووێژێکی قورسدا نین دەربارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا وێنەکێشان ھونەرە، ئایا ڕۆمان ھونەرە، یان ئایا ھۆنراوە ھونەرە. لەھەندێک ڕوانگەوە چەند بەڵگەیەک ھەیە بۆ سروشتی ھونەری چەند ڕاھێنانێک. بە سروشتی ھۆنراوەی خراپ بوونی ھەیە، بەڵام کەس ناڵێت کە ھۆنراوە بە ھیچ شێوەیەک ھونەر نییە. ئەم خاڵە دەزانیت ئەوە ھەمان شتە بۆ وێنەکێشان، وێنەی زۆر ناشرین ھەیە. ئەمە بەرھەڵستی نییە: بوونی وێنەی زۆر ناشرین ھەرگیز ڕێگر نییە لەوەی کە وێنەکێشان لە ڕاستیدا ھونەرە..ھتد.

بۆچی، نزیکی سەدەیەک، وتووێژێکی ئاڵۆز هەیە دەربارەی ئەو ڕاستییەی سینەما ھونەرە و لە ھەمان چوارچێوەدا ھیچ وتووێژێک نییە دەربارەی ھۆنراوە و تەنانەت شانۆش، کە نزیکن لە سینەماوە- دواتر دەگەڕێینەوە سەر ئەم خاڵە -شانۆ و وێنەکێشانیش و..ھتد؟ پێم وایە ئاڵۆزییەکە پەیوەندی لە گەڵ پرسیاری یەکەم ھەیە. خاڵەکە ئەوەیە کە بە نزیکی ھەموو فۆرمەکانی تری ھونەر پێناسەی سادەیان ھەیە. دەتوانین پێناسەی ڕوون بکەین بۆوێنەکێشان، ھۆنراوە، شانۆ و..ھتد. بۆ نمونە، ئەوە ڕوونە کە شیعر چالاکییەکە کە ئامانجی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی شتێکی نوێ دەربخات لە زماندا. ئەو ئەگەرەی کە زمان شتێک دەڵێت کە ئەستەمە بوترێت یاخود بۆ ئەوەی ئەوە بوترێت کە ناتوانرێت بوترێت، شتێکی لەو شێوەیەیە. بۆیە شیعر ئەوپەڕی ھێزە لە زماندا. ئەو ئەگەرەی کە زمان دەبێت شتێکی زیاتر بێت لەوەی بە تەنھا گفتوگۆکردنی باو بێت، وەک مالارمێ دەڵێت ‘ یەک ئاڕاستەیی زمان ھەیە وەک گفتوگۆیەکی ڕووت، کۆمیونیکەیشنی پراگماتیک ، وە لە لایەکەی ترەوە ئاڕاستەکەی تر دەقاو دەق شیعر. شیعر بەکارھێنانی گفتوگۆی ناپراگماتیکییە لە زماندا، بەکارھێنانی دەربڕین  لە شیعردا ئەوە دەڵێن یا ھەوڵدەدەین ئەوە بڵێین کە ناتواندرێت بوترێت و ئەوە شیعرە کە بەرھەڵستە لەبەردەم دەستووردان و داڕشتنە بەناوبانگەکەی ڤتگنشتاین، ‘کە ئەوەی ناتوانین بیڵێین دەبێت لە ئاستیدا بێدەنگ بین’. شیعر ئەوە  بە تەواوەتی بە درۆ دەخاتەوە: دەڵێت، دەبێت ئەوە بڵێین کە ناتوانین بیڵێین. وە ئەوە ڕوونە کە هۆنراوە  گفتوگۆ نییە شتێکی ترە، بەشێکە لە گۆڕانکاری لە زمانەکەدا لە مادەی نادیارو و قورس وە شتێکی بە تەواوەتی نوێ لە ماددەکە پوختە دەکەین. بۆ نمونە، وێنەکێشان، ھەمان شتە. لە وێنەکێشان ئامانجی وێنەکێشانێکی ناوازە دروستکردنی شتێکی دیار لە شتێکی نادیار. ئەوە شتە دیارەکەی نادیارەکەیە. وێنەکە دیاری شتە نادیارەکە نییە. کۆپیەک نییە،بە ھیچ شێوەیەک. ئەگەر وێنەیەکی نایابی ئافرەتێکی بێ جلت لابێت ئەوە وێنەگرتنی فۆتۆگرافی نییە. لە ڕاستیدا شتێکی دیاری جوانییە وەک، دیاری ئەو بیرۆکەیەی جوانی بە درێژایی نامۆیی فۆرمی گونجاو. وە بۆیە دەتوانین بە تەواوەتی بڵێین کەشیعر زمانێکە ئەوە دەڵێت کە ناتوانرێت بوترێت. وێنەکێشان بەرھەمھێنانی وێنەیەکە بۆ شتێک کە وێنەی نییە. بۆیە ئەوە ئەم بێوێنەییە کە بە شێوەیەکی لێھاتوو خراوەتە ڕوو لە تابلۆکەدا وە بەم شێوەیە …، ھەروەھا شانۆش، پێناسە توندوتۆڵەکە، ئەوە بۆ پیشاندانی بینەرێکی کۆکراوەیە، ئێستا وەک تۆ، فۆرمێکی دەرەکی بۆ ئەو پەیوەندییەی ئەگەری ھەیە لە نێوان مرۆڤەکان. ھەموو ئەو پەیوەندیانەی کە ئەگەریان ھەیە لە نێوان مرۆڤەکان هەبن  بە شێوەیەکی دەرەکی لەسەر شانۆ پێشکەش بە بینەر دەکرێن. بۆیە ئەوە پێناسەی شانۆیە کەلە سەرەتاوە شێوەیەک لە مرۆڤایەتی پێشکەش بە مرۆڤایەتی دەکات. ئەوە پەیوەندی ناوەکی مرۆڤایەتییە بە خۆیەوە لەلایەن مێدیتەشنی خەیاڵەوە ،ئەوە  پەیوەندی ناوەکی خەیاڵە لەسەر شاشە. بەڵام وتمان – وە دەتوانین بەردەوام بین، دەتوانین پێناسەی پەیکەرتاشی و تەلارسازی  و … ھتد بکەین. ناتوانین پێناسەی سینەما بە دەقاو دەقی بکەین. بۆیە پرسیاری ڕەهەندی هونەرییانە سینەما نادیارە. نادیارە چونکە چۆن بتوانین بە تەواوەتی جیاوازی بکەین لە نێوان فیلمێکی خراپ و فیلمێکی ھونەری؟ ئێمە تەنانەت ناتوانین بڵێین سینەما چییە.

لە پاش ھەموو شتێک چۆن بزانین  فیلمێکی باش چییە؟ لە ھەندێک ڕووەوە نازانین فیلم چییە. بۆیە ناتوانین بە تەواوی بڵێین فیلمێکی باش چییە. وە دەزانیت کە زۆر وتووێژ ھەیە لەسەر ئەم خاڵە. ڕەخنەگران سەر لێشێواون و وتووێژ لە نێوان ھاوڕێ دوای فیلمێک ‘ئۆو نایاب بوو’ وە ھتد. ئاڵۆزی وتووێژی کردارییانە دەربارەی فیلم نیشانەی ئاڵۆزییە ڕاستەقینەکەیە بۆ دەستنیشانکردن لە سینەمادا کە بەڕاستی فیلمێکی باش یان کارێکی ھونەری باش چییە؟ وە ئەوە ڕوونە کە لە فیلمێکی نایابدا ھەمیشە چەند بەشێکی تیایە کە سەرنجڕاکێش نییە. زۆر وێنە هەیە کە گوازراوەن یان   شتێکی لەو شێوەیەیە، بە دەقاودەقی چونکە ئاڵۆزی سینەما سەرچاوەکەی سروشتێکی تایبەتە، دەربارەی نەخشەدانانە ھونەریەکەی. لێدوانی من ئەوەیە  کە سینەما ھونەرە، لە پاش  ھەمووشتێک، بەڵام ھونەرێک کە ناتواندرێت تەواوبکرێت، ھونەرێکی ناتەواو. ھونەرێکە کە ھەمیشە پەیوەستە بە شتێکەوە کە سروشتێکی ھونەری نییە. ھونەرێک کە لەناو شتێکدایە کە سروشتێکی ھونەری نییە بەڵام ئەگەری دەربازبوونی ھەیە لە سروشتە چەپەڵە گونجاوەکەی. سینەما پێکدادانێکە لەنێوان شتێکی خانەدان، شتێک کە بەڕاستی سروشتێکی ھونەری قەشەنگە، سۆمایەکی کاریگەر و شتێک، ماددەکە، شتێک کە ماددەیە، کە چەپەڵە، باوە و ھەندێک کات ھیچ سەرنجڕاکێش نییە. وە ھەروەھا پێناسە ھونەریەکەی سینەما ئەوەیە کە سینەما ھونەری شەڕی نێوان ھونەری و نا ھونەرییە. ئەوە پێناسەی منە بۆ سینەما. سینەما ھونەرێکە بەڵام کەرەستەکانی ئەم ھونەرە بە دەقاو دەقی پێچەوانەیە لە نێوان ھونەر و نا ھونەر و شتەکەی ئەمڕۆدا. لەپاش ھەموو بیرۆکەکە کە ھونەر تەواو بووە، ئەو ھونەرەی کە ھونەری نییە ڕوونکراوەتەوە لە لایەن دوشامپ لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو. بۆیە ڕابردوویەکی درێژە. ھێگل خۆی لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدە دەیگوت کە ‘ھونەر شتێکە لە ڕابردوو’. ئەمە ڕوونکردنەوەکەی بوو – ‘ھونەر تەواو بووە’. سینەما بەرھەمی کاتی ئاشکرایە لە دژایەتی نێوان ھونەر و نا ھونەر لە جیھانی کاتی. کاتێک فیلمێکی زۆر باشمان ھەیە کاتێکە کە تێڕوانینێک بۆ ئەم شەڕە ھەیە، ئەوە وەک جەنگێک وایە، وەک وێنەیەکی جەنگی نێوان وێنەی باش و وێنەی ھەڵە، ھەندێک کات وەک ئەوە، لەنێوان بنیادنانەکانی ئاشکرایی کە بە بێ سەرنجە. وە بۆیە سینەما زۆر سەرنجڕاکێشە – وە لە پەیوەندی بە فەلسەفە – چونکە ھونەرێکی ئاشتیخواز نییە. ئەوە ھونەرێک نییە بۆ پێشبینیکردن. کاتێک لەپێشی فیلمێکەوەی، ھەرگیز ھەمان شت نییە لەگەڵ ئەوەی وێنەیەک لە پێشت بێت. نەخێر! پێکدادانێک ھەیە، پێکدادان لە نێوان تۆو وێنەکان بەڵام لەنێوان وێنەکان خۆشیان. ناکۆکی  ھەیە چونکە ناکۆکی ھەیە، پێکدادانێکی بنەڕەتی، ھی شتێکی کاریگەر و هتد ..،  کە بەڕاستی لە تۆمارێ بیرکردنەوەیە، وە شتێک کە پەرپوت و ھەڵخەڵەتێنەربێت. وێڕای ئەوە، ئەگەر لە مێژووی سینەما بکۆڵینەوە دەتوانین بەدەقاو دەقی لە ئاستی فۆرمی سەرکەوتووی شەڕەکە لە مێژووەکە تێبگەین. داھێنانە نایابەکە لە سینەمادا، لەوانەیە فۆرمی داڕشتنن لە فیلمەکانی ئۆرسن وێڵسدا بێت،کە نمونەیەکی کلاسیکە.

فیلمی ئۆرسن وێڵس چییە؟ ئەوە فیلمێکە کە وێنەکە پێکھاتووە لەگەڵ بەشێک لە توندوتیژی ناوەکی وە ئەم توندوتیژیە ناوەکیەی وێنەکە بۆ دروستکردنی ترس و تۆقین نییە، خوێناوی نییە، فیلمێکی خوێن مەییو نییە. توندوتیژی وێنەکە ئەو بیرۆکەیەیە کە خواستی وێنەکان ئەگەر بۆ ئەوە بێت کە باو بێت بەبێ سەرنج ئەوادەتوانێت سەرکەوتووبێت. ئەگەر بتوانین ھەندێک وێنەی ئۆرسن وێڵس بناسینەوە بە خێرایی، لەبەرئەوەیە کەئەو بەشەی سەرکەوتن دەناسینەوە لە جەنگ، دژی چی؟ — دژی وێنەکە خۆی. بۆیە شتێکە وەک وێنە کە داندراوە دژی سروشتە گونجاوەکەی، وە بەڕاستی پێکدادانێکی ناوەکیە لەنێوان وێنەو وێنە.ئەوە ھەمان شتە لە ئاستێکی تری فیلمەکانی جین-لوس گۆدارد. ئەوە ھەمان مانا ناگەیەنێت، ھەمان توندوتیژی نییە. ھەندێک وێنە ھەیە لە گۆدار کە لە ھەندێک ڕووەوە ئاشتیخوازن ، ھێمنن، بەڵام بە نامۆیی ھێمنن، ھێمنییەک کە گوماناویە. ئەوە جەنگی دژی چەپەڵی وێنەکانە، لە لایەن توندوتیژیەوە نا و پتەوی وێنەکە بەڵام زیاتر لە لایەن شتێکەوە، کە بە ڕێکی دیارنامێنێ، بە ھێمنی دەڕۆین بە ئەنقەست. بەشێک لە’گومانبار وەک شایەتحاڵ’.

لەکۆتایدا، لێرە بە ڕوونی پەیوەندی بە فەلسەفەوە دەبینین. شەڕەکە دژی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتۆن لەناو سینەما خۆیایەتی، ئەگەر سینەما بەرھەمی وێنەکان نییەبەڵام جەنگە دژی وێنە خراپەکان وە دڵنیاکەرەوەیەکە لەوەی کامانە وێنە ڕاستەکانن . وەک یەدەگێک نا بۆ ڕاستی بەڵام وێنە ڕاستیەکە وەک وێنەیەک. وێنەیەکی ڕاستی چییە؟ وەک گۆدار، ئەوەی وێنەیە نواندنی شتێک نییە بەڵام وێنەیەک وەک شتێک کە لەلایەن خۆیەوە بیرکردنەوەیەکی نوێیە لە ڕاستی. بەڵام بۆ ئەوەی ئەو لایەنەی وێنەی ڕاستی ھەبێت دەبێت لە وێنەکە خۆیدا،  شەڕێکمان ھەبێت، شەڕێکی دیارە بۆ نمونە، گۆدار دەڵێت، وێنەی ڕاستی ھەمیشە وێنەیەکە کاتێک دوو شت دەدۆزینەوە کە ھیچ پەیوەندیەک لە نێوانیان نییە. وێنەکە لەت دەبێت بۆ دوو بەش. دابەشکراوە چونکە وێنەیەکی ئاشتیخوازی یەکگرتووی جیھان نییە، بەڵام ئامادەبوونەکە لە وێنەکە خۆیدا ھی کەرەستەی کە گونجاو نییە، کە ناتوانێت بەیەکەوە بڕوات. کەواتەسینەما هونەرێکە کە ناکرێت ڕووت بێت چونکە بە جۆریک لە جۆرەکان  پێناسە کراوە لە لایەن شەڕێکەوە دژی خۆی. ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە چونکە ئەوە کۆتایی ھونەر نییە، ئەوە شێوەیەکی ترە؛ چەسپاندنی کلاسیکی نا کە مۆدێرنیشمان شتێکە وەک ھاوتایی لە نێوان ھونەر و نا ھونەری. نەخێر! ئەوە ڕێکخستنی شەڕێکە لەنێوان ھەردووکیان وە بۆیە سینەما ناتوانێت تەواو بێت، ناتوانێت بە دەقاودەقی تەواو بێت چونکە دەبێت ئەوەشپشانبدات کەناتەواویشە وە بەشێک ھەیە لە پێویستی بەرھەڵستی لە سینەمادا وەک شەڕێک دژی بەرھەڵستی خۆی.

بۆیە دێینەسەر پرسیاری چوار، پەیوەندی سینەما بە ھەموو ھونەرەکانی تر. ئێستا ئەم خاڵە زۆر نامۆیە لە ھەندێک ڕووەوە وە وتووێژێک ھەیە لەگەڵ ئەلێکس لینگ لەم خاڵەدا. ئەوە ڕوونە کە سینەما پەیوەندی ھەیە بە کرداری لەگەڵ ھەموو ھونەرەکانی تر. ئەوە فۆرمی ناتەواوییە، بە دەقاودەقی: ئەستەمی پێناسەکردنی سینەما بەوشێوەیە. بۆ نمونە، ئەوە بەڵگەیە بۆ شانۆ، لە لایەن ناوبژی ئەکتەرەکان شانۆگەریەکە و… ھتد. ئەوە بەڵگەیە بۆ مۆسیقا – مۆسیقا داڕشتنە بۆ وێنەکانی فیلم.

ھەروەھا ئەوە بەڵگەیە بۆ ڕۆمانەکە چونکە بە شێوەیەکی کرداری ھەموو فیلمەکان گێڕانەوەیان ھەیە. ئەوە بەڵگەیە بۆ سەما – بەڵگەیە بۆ ھەموو ھونەرەکانی کە بەردەستن . بەڵام بەڵگەشە لە لایەن وتەی وەرگیراو. لەناو فیلمدا وتەی وەرگیراوی ھونەرەکانی تر ھەیە. ھی وێنەکێشان – لەلایەن ھێما بۆ وێنەکێشانە نایابەکان؛ تەلارسازی – لە لایەن نواندنی دروستکردنی نوێوە؛ بۆ ھۆنراوە – چونکە وتەی وەرگیراوی ھۆنراوە زۆر ھەیە، ژمارەیەکی باشی وتەی وەرگیراوی ھۆنراوە ھەیە لە سینەمادا. بۆیە سینەما لە پەیواندیدایە لەگەڵ ھەموو ھونەرەکانی تر بەبێ جیاوازی. ھەروەھا ئەوە ھۆکارێکی ترە بۆی کە ئەستەم بێت پێناسەی سینەما بکرێت چونکە سینەما ھەمیشە پێناسەیەکە کە پێناسەشە بۆ ھونەرەکانی تر وەک بەشێک لە سینەما خۆی. بۆیە قەدەری سینەما، قەدەری گشتی ھونەرەکانیشە. فرمانێکی نیشانەیی سینەما ھەیە وەک بەشێک لە نێوەندی گشتی چالاکی ھونەریوە ھەروەھا ھۆکاریشە بۆ ئەوەی چی ھەیە لە سینەمادا وەک قەدەری ڕاستەقینەی ھونەرەکانی ئەمڕۆ. لەبەر ئەوە نا کە سینەما یەدەگە بۆ ھەموو ھونەرەکان بەڵکو لەبەرئەوەی بڕیار دەربارەی قەدەری ھونەربەستراوە لەلایەن گرنگی بۆ شیاوی سینەما خۆی. دەتوانین بڵێین کە سینەما داڕشتنی ھەموو ھونەرەکانە لە تاقیکردنەوەی مێژووی دەربارەی بوونیان. وە بۆیە لەم خاڵەدا ئەلێکس لینگ دەیگوت کە لە کۆتایدا سینەما و فەلسەفە ھەمان شت دەکەن. چونکە پێناسەکەم بۆ فەلسەفە ئەوەیە کە فەلسەفەپێکھاتووە لەگەڵ بەشێک لە پێکھاتووی بۆ ھەموو مەرجەکانی. وە سینەما پێکھاتووە لە بەشیک لە پێکھاتوویی دروستکردنە ھونەریە جیاوازەکان لە ھەندێک ڕووەوە. سینەما کۆکراوەشە وە،لە ئەمڕۆدا لەنێوان سینەماو فەلسەفە پێشبڕکێ ھەیە. وە ئەوە ڕوونە کە پێشبڕکێ ھەیە چونکە سینەماش نواندنە، نواندنێکی جیھانی فرمانە ھونەریەکان لە جیھانی کاتی، وە زۆر نەگۆڕی تر. بۆ نموونە، دیمانەیەکی مێژوویی ھەیە لە زۆر فیلمدا. ئەم گشتگیریە مەبەست نادیارە چونکە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ ھەموو چیرۆکە نیشانەییەکانی ئەشکەوتەکە. لەکۆتایدا، کۆی ئەشکەوتەکە ئەشکەوتێکە کە ھەموو فۆرمەکانی وێنەکان دیارن وە ئەشکەوتەکەی وەک گشتگیری ئەزموونی ھونەریەکەی خۆی. بۆیە دەتوانین بەرھەڵستی ئەفلاتۆن ببینەوە، ئەگەر ئەفلاتۆن لێرە بوایە بۆ سەیرکردنی فیلمێک (بەڵام ئەمە پاکتاوکردنەکەم دەبێت، ئەفلاتۆن و سینەما). ئەگەر ئەفلاتۆن لێرە بوایە بەرھەڵستیەکەی بریتی دەبوو لە’بەڵێ’، سینەما جیاوازە چونکە نواندنی ھەندێک وێنەنییە بەڵام جێگای گشتگیری ھەموو داستانە خەیاڵاویەکانە، ھەموو دروستکردنە خەیاڵییەکانە’. وە بۆیە ناتوانین سینەما ھەڵبێنین، ناتوانین ڕێگای دەرچوونیک بدۆزینەوە چونکە بەڕاستی بوونێک ھەیە، بوونی سینەما لە هەموو کات و شوێنێکدا لە هەموو چالاکییەکدا کە سروشتێکی هونەری هەیە . بەڵام پێموانییە ئەوە بابەتەکە بێت. دەبێت بگەڕێینەوە بۆ خاڵی پێشوو وە بڵێین کاتێک مۆسیقامان ھەیە، وێنەکێشان، شانۆ و ھتد لە سینەمادا بڕیاردانێکیشمان ھەیە دەربارەی ئەم چالاکیانە. چونکە بە دەقاو دەقی سینەما دەبێت، کاتێک کارێکی ھونەریە، شەڕەکە لەنێوان چی شتێک بەڕاستی بەنرخە لەھەموو ئەوانەدا وە چی شتێک بێ نرخە. ئەگەر ووتە وەرگیراوەکان لە مۆسیقا نایابەکان لە سینەمادا ڕەچاوبکەین، بۆ نمونە، پێنجەمین سیمفۆنی گوستاڤ ماھلێر لە فیلمی ڤیزکۆنتی، ھەروەھا ھەڵسەنگاندنێکی نوێیە لە سیمفۆنی ماھلێر. ئەوە وتەیەکی وەرگیراوی کەم نییە، ئەوە تەنھا ڕاستی نییە کە ئێمە گوێمان لەم مۆسیقایە دەبێت،

بەڵێ ‘ئەوە نایابە’ وە.. ھتد. نەخێر! ئەوە شتێکە وەک ئەزموونێکی تازەیە دەربارەی ئەم پارچە مۆسیقایە. لەوانەیە ئەزموونەکە ھی شەڕەکە بێت دەربارەی نرخی کاریگەری مۆسیقاکاتێک مۆسیقاکە لەگەڵ شتێکی تر بەرەنگاردەبێتەوەشتێکی دەقاودەق وەک وێنە! ئایا مۆسیقا لەتوانایدا ھەیە بەرگری بکات لە جوانی وێنەکان یاخود ئایا مۆسیقا ھەمان شتە وەک جوانی وێنەکان؟ بۆیە ئەوە ئەزموونێکە کە تەنھا کۆکراوە نییە، بەڵام ڕەخنەشە لە ھەندێک لایەنەوە، لەوانەیە ڕەخنەیەکی ئەرێنی لەھەندێک ڕووەوە، لەکۆتایدا، بڕیاردانێکی باش. ئەوە ھەمان کەیسە کاتێک ووتەی وەرگیراوی وێنەکێشانمان ھەیە، یاخود کاتێک تاقیکردنەوەیەکمان ھەیە دەربارەی شتێک کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ شانۆ و …ھتد. لەھەندێک ڕووەوە، سینەما بڕیاردانیشە دەربارەی ھەموو ڕاھێنانە ھونەریەکان بەدەقاو دەقی، چونکە ئامادەبوونیان لە فیلمەکە تەنھا ناپێویست نییە بەڵکو چالاکە وە دروستکراوی ناکۆکیە لەنێوان فۆرمە جیاوازەکانی دروستکراوە ھونەریەکان، کە لە کۆتایدا، بڕیاردانیشە دەربارەی بەهاکانیان . ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە کە ببینی ئەگەر شتێک بە گشتی وەک شتێکی زۆر جوان دانرابێت وە ھتد بەرگری دەکات کاتێک لەناو فیلمەکەدایە. دەتوانین ئەمە ناوبەرین بە بەرگری فیلمی ڕاھێنانی ھونەری، دەربارەی پارچەیەک لە مۆسیقا، ھۆنراوەیەک کە نوسراوە لە فیلمێکدا، لە چیرۆکێکدا… ھتد. ئەوە تەنھا دەرکەوتنی تەواو نییە وشتێکی ترە، بۆیە تاقیکردنەوەی گۆڕانکارییە. دەزانیت کاتیک کە ناخت ئارامە  ومۆسیقات ھەیەو ھتد، مۆسیقا بە ئاسانی سەرکەوتووە، بەڵام لە فیلمدا ئەوە شتێکی ترە. شتێکی ترە چونکە ئاڵۆزی نا ئاسایی بڕیاردان ھەیە.

بۆیە دەتوانین ڕەچاوی خاڵی پێنجەم بکەین. کە ئایا نامۆیی ھەیە لە پەیوەندیەکەی نێوان سینەماو فەلسەفە؟ ئەوە بەڕاستی جێی سەرنج بوو لەلایەن ئەو ڕاستیەی ئەلێکس لینگ دەیگوت کە لە کۆتایدا سینەما بۆ من گرنگ نییە، ھونەرێکی ناپێویست. بۆیە ئەوە کۆتا ھونەر بوو بەڵام ناپێویستە. بەڵام نا پێویست دوو مانای شیاوی ھەیە. یەکەم ئەوەیە کە سینەما کرۆکی نییە وە شتێکی لەم شێوەشمان وت. پێناسەیەکی ڕوونی سینەما نییە؛ کرۆکێکی جێگیری سینەما نییە. بەڵام لایەکی نەرێنی تر ھەیە کە سینەما گرنگ نییە. کە سینەما دەتوانێت بوونی نەبێت: ئەوە کارەسات نابێت ئەگەر سینەما نەمێنێت. بۆ نمونە، گۆدار دەڵێت کە سینەما لەناوچووە، سینەما تەواو بووە، بێجگە لەوەی لەوانەیە سینەمای گۆدار چونکە سینەمای لەناوچوونی سینەمایە. ئەوە ھەمیشە ھەمان شتە لە سینەمادا چونکە ھەمیشە ئەگەری سڕینەوەی نەرێنی ھەیە. بەتەواوەتی وەک ئەوەی وتم کە سینەما ئەو ھونەرەیە کە شتێک دەوترێت دەربارەی نا ھونەری. بۆچی ئەگەری سینەما نا کە سینەمای لەناوچوونی سینەمایە؟ یاخود سینەمای نا سینەما؛ ھی نا ئەگەری سینەما و ھتد. بەدەقاودەقی، چونکە ناتوانین وەک ھونەرێکی تەواوی پێناسەی بکەین، ئەو بەشێکە لە سینۆگرافی شیاوی ھەموو دراماکان، ھی ھەموو دراما ڕۆشنبیرییەکان. نا گرنگێتی دەکرێت لێیتێبگەیت لە ناڕوونییەکەی. ئەگەر ناتەواوی ھەیە ئەوا کرۆکی سینەما نییە بەڵام دوای ھەموو شتێک ئەنجامەکە ئەوەیە سینەما گرنگ نییە لە ھەمان لایەن وەک چالاکی ھونەری بە گشتی.

پێم وابێت ئەوە شوێنی منە لەم خاڵەدا کە سینەما ناتوانێت لەناوبچێت. سینەما ناتوانێت لەناوبچێت. لەبەرئەوە نا کە فۆرمێکی تازەی وێنەکانە، بەڵام بە دەقاودەقی لەبەرئەوەی سینەما فۆرمێکی تازەی دایەلێکتێکی کارپێکردن دروستدەکات دەربارەی ھونەر بە گشتی. بۆیە ئەم کارەی سینەما، کە گرنگترین فۆرمە لە ھەندێک ڕووەوە، ھی نرخی ھەموو چالاکیەکان لە فۆرمی ڕۆمان، ئامادەبوون،وێنەکان وە ھتد، کارێکە کە  زۆر گرنگە کە سینەما ناتوانێت بەڕاستی لەناوبچێت. بۆیە پێموایە کە سینەما نەمر و نەمرە بە واتایەکی تر. نەمرە وەک وێنەکێشان، ھۆنراوە و ھتد نا و نەمرن – نەمرن چونکە داھێنەرن و ھتد – بەڵام سینەما نەمرە، ناتوانێت لەناوبچێت، چونکە بە دەقاودەقی سینەما شەڕێکە. سینەما فۆرمێکی پێکدادانە وە ئەم پێکدادانە ناکرێت  لەناوبچێت. پێکدادانێکی نوێیە، ئەگەرێکە بۆ هەبوونی  فۆرمێکی ھونەری کە زۆر ناتەواوی ھەبێت، زۆر خراپ(لە ھەندێک ڕووەوە) کە ئەوەی دەتوانرێت بسڕدێتەوە لەم فۆرمەدا، هەموو خەیاڵەکانی ناکۆکییە بنەڕەتییەکەی بوونمانە کە ئەگەری هەیە،کەواتە سینەما دووبارە کۆکردنەوەی  هەموو پێچەوانەکانە لاناو داهێنانیکئ جواندا بەڵام ھەروەھا بەگشتی تر. لەبەر ئەمەیە سینەما، و داتاشراوەکانی سینەما، وەک تەلەفزێۆن  و ئەوانە، لە ئەمڕۆدا تاکە چالاکی ھونەریە کە ھونەرێکی بە کۆمەڵە، بۆ ھەموو کەسێک. ھەمووکەسێک ڕێگای چوونەژوورەوەی ھەیە بۆ سینەما. ناتوانین بڵێین ‘ڕێگای چوونەژوورەوەیەکی لەخۆبایی’ھەیە، چەپەڵی و ھتد. نەخێر! ناتوانین ئەوە بڵێین چونکە چەپەڵیەکە لەھەموو شوێنێکدایە بۆ سینەما بە گشتی. بوونی ھەیە لەناو سینەمای زۆر باش وەک فۆرمی پێکدادان و بۆیە بە درێژایی سەدەی ڕابردوو و ئێستا، تەنھا ھونەرە کە ھەندێک بەرھەمی نایابی ئاشکراش سەرکەوتنی گەورەن، لەلایەن ملیۆنەھا خەڵک دەبینرێت. شتێکی لەو جۆرە بوو کە بۆ ڕۆمانەکە بە درێژایی سەدەی نۆزدەیەم بەڵام فرمانی ڕۆمانەکە بە درێژایی سەدەی نۆزدە فرمانی سینەمایە. بۆیە سینەما پرسیاری دیموکراسیشە. تەنھا ھونەرە دیموکراتی بێت لە ھەندێک ڕوانگەوە. ھەموو فۆرمەکانی ھونەر لە ئەمڕۆدا ئەرستۆکراتین، نایابن. ئەمە بڕیار لەسەردان نییە. من ئەوەنە دیموکراتی نیم، بۆیە ئەوە بڕیار لەسەردان نییە. بەڵکو ڕاستیە، دیاریکردنە، وە ئەوە ڕاستە کە بەتەنھا چالای ھونەری کە ئەگەری ھەیە ببێتە ئەزموونی ملیۆنەھا خەڵک سینەمایە، سینەما خۆی یاخود چواردەوری سینەما. وە ئەوە بە پێی ئەو ڕاستیە نییە کە لە سینەمادا بەرھەمی باشمان ھەیە یان بەرھەمی بەناوبانگ یان بازاڕی. نەخێر! لەبەرئەوەیە کە سینەما لەناوخۆیایەتی، پێکدادانێکە، جوڵەی پێکدادان لە نیوان چالاکی نایاب و ئەوەی کە بەڕاستی کەرەستەی خراپن. ئەمە بۆیە فیلمی زۆر نایابیشمان ھەیە لە چەشنی بەرھەمی ئەدەبی یان فۆرم کە بەڕاستی شومە: چیرۆکی دڕندەکان، وەک کینگ کۆنگ؛ چیرۆکی شوانەکان، میلۆدراما، نائاساییەکان و ھتد. ئەوە بەربەست نییە بۆ مەزندەیی فیلمێک بۆ ئەوەی لە چەشنی بەرھەمی ئەدەبی بێت، ئەم فۆرمە، لەم پەیوەندیەدا بۆ شتێکی زۆر بازاڕی لەھەندێک ڕوانگەوە. ئەگەری ھەیە ڕەخنەگری ناوەکی دروستبکرێت بۆ ھەموو ئەوانە. بۆ جیاکردنەوەی ڕەخنەگرەکان نا بەڵکو بۆ دروستکردنی ڕەخنەگر لەناو ئەوەی ڕەخنەیلێدەگیرێت. وە بۆیە

سینەما دوو کوالێتی ھەیە: دیالێکتیکییەکەی، چونکە ھونەرێکی پێکدادانە، وە دیموکراسییەکەشی بۆیە سینەما دیمۆکراتی  و دیالێکتیکیانەیە.واتە شتێکی جیاوازە.

دەتوانین ئاماژەی پێبکەین لەگەڵ خاڵی شەش. لەکۆتایدا، ئەوە لەبەر سروشتە جیاوازەکەیەتی کە سینەما پەیوەندی ھەیە لەگەڵ فەلسەفە، چونکە سینەما لەوانەیە گرنگترین نیشانەی مێژوومانە. نیشنانەیەکی بنچینەیی. شوێنێکە کە ھەموو پێکدادانەکانی جیھان بەڕاستی بەردەکەون، بۆ ‘باشترینی ھەموو جیھان’. بەڵام لەکۆتایدا پێیان وایە، فەلسەفەش دوایی ھەموو شتێک فرمانی دروستکردنی شوێنێکی ھەیە بۆ بیرکردنەوە ، بۆ پشکنینی پێکدادانەکەی جیھانی کاتی و بۆ پێشکەشکردنی ڕێکخستن. لەکۆتایدا فەلسەفە گەڕانە بۆ ژیانێکی ڕاستەقینەبۆ ڕێکخستنی ژیان، بۆ شتێک کە بەتەواوی ھیچ نییە، شتێک کە ژیانێک نییە ، کە بێمانا یاخود شوم بێت. ئەوە هەر لە سەرەتاوە ئەرکی فەلسەفەیە.  ئەفلاتۆن دەیگوت بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت دەبێت لە کاریگەری وێنەکان هەڵبێین، چیرۆکی ئەشکەوتەکە. ئەمڕۆدەبێت بڵیین بە پێچەوانەوە، لەھەندێک ڕوانگەوە، دەبێت بڕۆین بۆ سینەما. بۆیە دەبێت بڕۆینە ناو ئەشکەوتەکە، لە ئەشکەوتە مۆدێرنەکە کە دیمەنی وێنەکان زیاتر درێژەپێدراوە. ئەگەر شتێک بڵێین دەربارەی پەیوەندی نێوان سینەما و فەلسەفە دەبێت بڵێین کە سینەما بۆ فەلسەفەیە ئەمڕۆ چیرۆکی نیشانەیی ئەشکەوتەکە کە ‘ڕۆشتنە بەرەو ئەشکەوتەکە، بڕۆ بۆ ئەشکەوتەکە’. ئەوە تەنھا بە ڕۆشتنە بۆ ئەشکەوتەکە کە دەتوانین واتای تازە بدۆزینەوە بۆ ڕۆشتنە دەرەوە، چونکە بەدەقاو دەقی سینەما پێکدادانی نێوان ئەوەیە کە چی ئامادەبوونی خراپی وێنەکانە، جوانی بێزارکەری وێنەکان لە لایەکەوە، بەڵام لە لایەکی ترەوە ئەگەری سۆمای ڕوون لەلایەن وێنەکان خۆیانەوە بۆ ئەگەری بۆ ڕێکخستن لە ڕاستیدا. بۆیە بۆ ڕۆشتن بۆ ئەشکەوتەکە، کە ئەمڕۆی سینەمایە، ھەروەھا بۆ بەژداریکردن لە دیموکراتی دیالێکتەکان، وە بۆیە بەشێکە لە پەروەردەکردنی مۆدێرنمان.

پرسیارەکان

بێن فارس: چۆنی، بێن فارس

بادیۆ: تەنھا یەک خاڵ – ئەوە قەدەغەکردنی قسەکردن نییە، بەڵکو بە ھێمنی قسەبکە چونکە پرسیاری ئینگلیزییەکەشم پرسیاری ناپوختی زمانە.

بێن فارس: ھیوادارم بتوانم بیکەم ھەرچۆنێک بێت. بێن فارس، ناوەکەمە، زۆر زۆر سوپاس. سینەما نامۆ نییە وە پێکدادانێک لەنێوان شتێکا کە خانەدانە وە شتێک کە بازاڕیە. بە بەناوبانگی، جەیمس جۆیسس یولسس بەرجەستەکردنی پێکدادانێکی لەو جۆرەیە. کێشەت نییە لێدوان بەیت لەسەر ئەمە؟

ب. بەڵێ. بیرۆکەی گشتی پێشکەشکردن، بۆ دۆزینەوەی پێشکەشکردنێکی نوێی پێکدادانی نێوان ھونەر و نا ھونەر یاخود بیرۆکەی کۆتایی بێگەردی ھونەر، یاخود شتێک لەو شێوەیە، تەنھا بیرۆیەکەیەک نییە کە لە سینەماوەیە. من خۆم وتم دەتوانین ئەم بیرۆکەیە لە دوچامپ بدۆزینەوە، بەدڵنیاییەوە ئاشکرایە، لەسەرەتای سەدەی بیستەم. بەڵام پێم وایە سینەما فۆرمێکی گەورەیە لە تێگەیشتنی ئەم پێکدادانە، وە زۆر سەرنجڕاکێشە کە ببینی کە فۆرمە ئاڵۆزەکانی تێگەیشتن لەم پێکدادانە، وەک نمونەکەی تۆ – کە زۆر باشە، یوسلیسس لە لایەن جۆیسی – کاریگەریەکی ھەبوو بۆ جیابوونەوە زیاتر و زیاتری دروستکراوەی ھونەری لە سۆما بەناوبانگەکەی. ھونەری کاتی ئەمڕۆ ھونەرێکە لەدەرەوەی سینەمادا، چالاکیەکە، چالاکیەکی ھونەری بەڕاستی و بەتەواوەتی سەرنجڕاکێشە لەگەڵ ڕەخنەگرە بەھێزەکان دەربارەی قەدەری مێژووی ھونەر خۆی بە دەقاودەقی. بۆیە پێکدادانی ئامادەیە لەدەرەوەی سینەما. بەڵام سینەما تایبەتمەندی ھەیە بۆ ڕێکخستنی ئەم پێکدادانە لە پێوەرێک کە بەتەواوی دیاریکراوە، بەتەواوی تازەیە، دووریەکی بەناوبانگ. لەھەندێک ڕوانگەوە، ھەموو کەسێک کە سەیریفیلمدەکات پێکدادانی نێوان شتێک دەکات کە ھی داغڵبوونی ھونەرە وە شتێک کە هونەر  نییە. بەڵام  ئەوەی کە جۆیس بخوێنیتەوە  بەڕاستی  شتێکی ترە، لەوەی سەیری فیلمێک بکەی. وە بۆیە دەتوانین فیلمی ناخۆشیش ببینین. مافی ئەوەمان ھەیە کە فیلمی ناخۆشیش ببینین. مافی خوێندنەوەی پەرتوکی ناخۆشمان ھەیە، ھەموو کەسێک دەڕوات بۆ ئەوەی فیلمی ناخۆش ببینێت، ھەندێک دڕەندەی ترسناک، چیرۆک کە ھیچ بایەخێکی بەتەواوەتی نییە وە دەتوانین وتوێژ لەسەر ھەموو ئەمانە بکەین وە زیاتریش. ناپوختی سینەما دەزانیت کە بەھێزی سینەماشە. وە یەکبوونی چەندێتی خەڵک لەلایەن سینەماوە ڕاستیەکە. فەلسەفە دەبێت بڵێت کە ڕاستیەکی گرنگە. ناتوانین دەرباز ببین لە سینەما. وە ڕاستیەکە ئەوەیە تەنھا شت کە لەھەمان سروشتە ڕۆمانی لێکۆڵەرە. ڕۆمانی لێکۆڵەر، خۆم ھەزارەھا ڕۆمانی لێکۆڵەرم خوێندۆتەوە، ڕۆمانی لێکۆڵەر ھەمان شتن. مافی ئەوەمان ھەیە ڕۆمانی لێکۆڵەری جیھان بخوێنینەوە.

لیسا تراھەیر: سڵاو من لیسا ترایھەر. زۆر سەرسام بووم بەدرێژایی وەرەقەکەت لە ھەندێک لە زرنگانەوەکان لەگەڵ کاری ستانلی کاڤێڵ. بەڵام کاتێک دەستت پێکرد بە باسکردنی پێکدادان، لە ڕاستیدا وادەردەکەوت کە باسی شتێکی زۆر جیاوازت دەکرد وە بیرم لە پەرتووکەکانی دەکردەوە لە دووبارە ھاوسەرگیری پێکەنیناوی وە چۆن دەیویست وتووێژ دروستبکات بە درێژایی کات بۆ سینەما وەک ھاوسەرگیری. بۆیە وا دەردەکەوێت کە پێکدادان و ھاوسەرگیری شتی پێچەوانە بوون لە سینەمادا.لەڕاستیدا کاتێک کڤێڵ باسی ھاوسەرگیری دەکاتلە کۆمیدیای دووبارە ھاوسەرگیری کردنەوە و باس لە خۆشەویستەکان دەکات کە بەیەکەوە مشتومڕ دەکەن باس لەوە دەکات کە ئەومشتومڕە  دەرەنجام لە خۆشەویستییەوەیە ، بۆیە من وەکو سینەما و فەلسەفە

پرسیاردەکەم ئایا ئەو پێکدادانە کە تۆ دەیڵێیت نیشتیمان نشینە بە سینەماوە، ئایا ئەوە بەڕاستی شتێکە پەیوەندی بە خۆشەویستیمانەوە هەبێت بۆ جیھان ؟ وە بۆیە سینەما باس لە ناکۆکی دەکات وە دەبێت دەربارەی ناکۆکی بێت چونکە  ئەویش پەیوەندی بە خۆشەویستییەوە هەیە ؟

ب: ئەوەی بەڕاستی سەرنجڕاکێشە بۆ تاقیکردنەوەی پێگە جیاوازەکان و خاڵە جیاوازەکانی دەستێوەردانی لێدوانی فەلسەفەیی لەسەر سینەمای ئەمڕۆ. چونکە سینەماش بەدەقاودەقی بۆ فەیلەسوف شتێکی ئاڵۆز و ناتەواوە، وە پرسیاری ساڤێڵ دەربارەی سینەما بەڕاستی ئاڵۆزە چونکە کۆمیدی دەربارەی ھاوسەرگیری لەھەندێک ڕوانگەوە، ھاوڕام لەگەڵتا، ئەو بیرۆکەیەی کە سینەماش شتێکە کە دەڵێت کە سیمایەکی گەشبینی دیمەنی مرۆڤایەتی ئەگەری ھەیە. چیرۆکی نیشانەی شکستی خۆشەویستی، بەڵام ئەو شکستەی خۆشەویستی دەشێت لەکۆتایدا زاڵبێت بەسەریدا، هەروەها  ژیانەوەی خۆشەویستیمان ھەیە. ئەوە بیرۆکەیەکە کە بەڕاستی لە ئاڕاستەی خۆشەویستیەکی مرۆڤایەتییە، ئەگەری خۆشەویستی بۆ مرۆڤایەتی. لەڕاستیدا سینەما ئەوە دەڵێت کە دەتوانین لە ھەندێک ڕوانگەوە متمانە بە مرۆڤایەتی بکەین . ھاوڕام لەگەڵ کاڤیڵ. بەڵام کاڤێڵیش دەڵێت کە لە سینەمادا وانەیەکمان ھەیە لە گومانکردن. بۆیە بەڕاستی کاڤێڵ نمونەیەکە بۆ پەیوەندی لەنێوان فەلسەفەو و سینەما کە لە سینەمادا ھەیە، ئەگەری پەروەردەکردنی فەلسەفی سروشتی بەناوبانگ. سینەما ھونەرێکی شیاوە بۆ دیمەنی کرداری فەلسەفە خۆی. وە زۆر بەکاریگەری کە دەڵێم لە سینەمادا لە پێکدادانداین وە ھەروەھا زۆرکات پێکدادانە لەنێوان ئەگەری ڕێکخستنێکی ڕوون و بەھێزی ژیان وە شتێک کە، لەکۆتایدا، ڕێگایەکە بۆ  نکۆڵیکردن لە وێرانبوونی ژیان.  سینەما زۆرکات ئەو  پێکدادانەپشاندەدات کە لە  نێوان چەسپاندن و ئەو فەلسەفەیەیە کە دەڵێت ھیچ شتێک بوونی نییە. ئەوە بابەتی کرداری ھەموو کلاسیکی خۆرئاواییە. ئەم خۆرئاواییانە بەڕاستی ڕێکخراون، ڕێکخراوی دراماتیکی بۆ ئەگەری دڕندەیی ئەو فەلسەفەیەی کە دەڵێت ھیچ شتێک بوونی نییە وە سەرکەوتنی شیاوی کۆتایی بۆ دیمەنی جیھانی بۆ مرۆڤایەتی. بۆیە دووری ڕەوشتیی سینەماش ھەیە کە زۆر گرنگە. زۆر کات فیلمیش وانەیەکە، وانەیەکی توندڕەو نا، بەڵام وانەیەک کە لەناو پێکدادانەکەیە کە لەلایەن سینەما خۆیەوە ڕێکخراوە. وە بۆیە ئەم پێکدادانەتەنھا جوانی نییە بەڵکو ڕەوشتیشە.

دەزانیت گرنگترین تاوانبارکردنم ئەوەیە کە دەبێت سینەما بەتۆکمەیی لە پەروردەکردندا بەکاربھێنین. جێی داخە کە سینەما لەئەمڕۆدا بەشێکی زۆر گرنگ نییە لە پەروەردەکردنی گەنجان لە سەرەتای پەروەردەکردنیانەوە. بەکارنەھێنانی سینەما بەم شێوەیە بەڵگەیە کە پەیوەندیەکی باشمان نییە لەگەڵ منداڵان و گەنجان. ئەوە بەڵگەکەیە. ئەگەر خەریکە پەیوەندیەکی باشمان دەبێت، دەبێت تێبگەین کە لە سەدەی نۆزدە

گرنگ بوو بەتەواوی باسی ڕۆمانەکان بکرێت وەک فۆرمێکی نوێی ھونەر چونکە ڕۆمانەکە ھونەرێکی سەدەی نۆزدەیە. بەڵام ڕۆمانەکە لەکۆتایدا نوسراوە لە فێرکردنی ئەمڕۆدا – بالزاک، زۆلا، فلاوبێرت و چەندینی تر. بەڵام بۆچی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە کاتێکدا بەتەواوی لە جێگای ڕۆمانەکانە لەسەدەی ڕابردوو، کە گرنگترین ھونەری دیموکراتییە، کە بۆ ھەموو تاکێکە، دەبێت ئەم خوێندنە ئاسایی بکەینەوە لەگەڵ ھەمان زۆرلێکردنی وریا وەک نیشانەیەکی سامان؟ وە بۆیە من  پێشنیاری چاکسازیەکی تەواوی گشت سیستەمەکانی پەروەردەکردن دەکەم.

وانەیەک کە لە زانکۆی باشوری والێسی نوێ وتراوەتەوە ، ٢٧ی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤.

 

سەرچاوە:

Badiou and His Interlocutors:Lectures,Interviews and Responses, Edited by A.J.Bartlett and Justin Clemens,Bloomsbury Academic 2018

 

بڵاوکردنەوە: