بنەماکانی جوانیناسی دەنگ

950
0
بڵاوکردنەوە:

بەشی کۆتایی

ئیدریس عەبدی

کاتێک ئێمە لەگەڵ هەر چیرۆکێک ڕووبەڕوو دەبینەوە،ئێستا چ ئەو چیرۆکە لەڕیگای وشە و لەچوارچێوەی ڕۆمانێک خوڵقابێت و یان لەڕێگای وێنەی سینەمایی، مەرجی سەرەکی بۆ ڕۆشتنە نێو چیرۆکەکە،قەبووڵ کردنی جیهانی چیرۆکی و تایبەتمەندیەکان و پێکهاتەی چیرۆکە.ئێمە بەتەواوەتی خۆمان دەدەین بەدەستی لۆژیکی ئەو جیهان نوێیە کەلەنێو چیرۆکەکەدا خۆڵقاوە و وەکوو واقیعیەتییەک قەبووڵی دەکەین.بەم جیهانە چیرۆکیە دایجسیس دەڵێن. لەچوارچێوەی ئەم چەمکەدا واتە دایجسیس  دوو دەستەواژەی دایجتیک و نادایجتیک هەیە و بۆ دابەشکردنی دەنگ لەفیلمەکاندا بەکاری دێنن.
دایجتیک/diegetic

هەردەنگێک ئەگەر ئەو دوو تایبەتمەندییە ببێت،دەتوانین بڵێین کەدەنگی دایجتیکە:

  1. لەنێو شۆت ببیسرێت.
  2. سەرچاوەی دەنگەکە ببینین و ئاشکرا بێت.

وەکوو نموونە دەتوانین ئاماژە بەو دەنگانە بدەین کەلەلایەن کاراکتێرەوە وەکوو دیالۆگ،گۆرانی وتن، ژەندنی موزیک لەنێو شۆتەکەدا دەبیستین.هەروەها ئەگەر ئامرازگەلیک وەکوو تەلەفون،ڕادیۆ ،تەلەفزیۆن و…. دەنگێک درووست دەکەن،ئەم دەنگانەیش دایجتیکن.

یەکێک لەگرینگترین کارکردەکانی دەنگی دایجتیک، وەهمی سەر سکرینی سینەما،بۆ بەردەنگ واقیعیی نیشان دەدات. بەهەر حاڵ ڕوونە ئەگەر هەستی واقیعی بوونی نەخوڵقێت، بەردەنگ ناتوانێت بەهاوڕێیەتی گێرانەوە برواتە نێو جیهانی چیرۆکەوە.

دەنگی نادایجتیک (non-diegetic sound)

دەنگی نادایجتیک وەکوو دەنگی دایجتیک لەنێو شۆتەوە دەبیسترێن بەڵام سەرچاوەی بەرهەمهێنەری دەنگ نابینرێت و تەنانەت کاراکتێرەکانی نێو چیرۆکەکە،ئاگایان لەم دەنگە نییە.گرینگترین نموونە بۆ دەنگی نادایجتیک موزیکی فیلمەکانن.موزیکی فیلمی لەدوای قۆناخی بەرهەمهێنان و لەکاتی ئیدیت و مونتاژی فیلم و بەمەبستی زۆرتر کردنی هەستی فیلم ئامادە دەکرێت.

هەروەها دەنگی ڕاوی لەفیلمە بەڵگەیەکان،دەنگی نادایجتیکە. دەنگی نادایجتیک چوون لەجیهانی جودای چیرۆکەوە،بۆ فیلمەکە ئامادە دەکرێن کاریگەری نەرێنیان لەسەر خۆڵقاندنی واقیعییەت لەلای بەردەنگ هەیە.ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەندێک لەفیلمسازان بروایان بەوە نەبێت کەلەفیلمەکانیاندا موزیک بەکار بهێنن.

بەشێوەیەکی گشتیی لەسینەمادا دەتوانین دەنگ بەم دوو شێوازە دابەش بکەین:

  1. شێوازی واقیعگەرایی
  2. شێوازی ناواقیعگەرایی

شێوازی واقیعگەرایی

ئەم شیوازە پێوەندی بە گۆشەنیگای کامێرا و مەودای کامێرایە نیسبەت بە سەرچاوەی دەنگ.ئەگەر کامێرا لەنێو ئۆتۆمۆبیلێکدا بێت،دەنگی ئەکتەرەکان نیسبەت بەدەنگی ئۆتۆمۆبیلەکە دیارتر و بەرجەستەترە و هەروەها بە پێچەوانەیشەوە.ئەگەر جامی ئۆتۆمۆبیلەکە لەسەرەوە بێت و کامێرا لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەوە بێتە دەرەوە،دەتوانین دەنگی ئەکتەرەکان کەمتر ببیستین یان لەهەندێک کاتدا،دەتوانین بەتەواوەتی دەنگیان نەبیستین.

ئەم کارە،ڕەهەندی بەڵگەیی هەیە بۆ ئەوەی جامی ئۆتۆمۆبیلەکە لەسەرەوەیە.

2.شێوەی ناواقیعگەرا

ئەگەر کامێرا گۆشە نیگای بگۆردرێت و لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەەوە بێتە دەرەوە و  دیسان بچێتە ژوورەوە بەڵام پێرسپێکتیڤی و لێڤێلی دەنگی ئەکتەرەکان نەگۆدرێت تەنانەت لەگرتەی دەرەوەی ئۆتۆمۆبیلەکە کەتەنانەت جامەکانیشی لەسەرەوەیە دیسان دەنگ بەهەمان شیوە دەبیستین کەگوایە لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکە دەیبیستین لەم کاتەدا لەوانەیە تەنها دەنگی ئۆتۆمۆبیلەکە هەندێک بەرز و نزم بکرێتەوە.ناواقیعیترین کار ئەوەیە کەدەنگی ئەکتەرەکان لەگرتە دوور و زۆر دوورەکان ببیستین ئەمە لەکاتێکدایە ئۆتۆمۆبیلەکە لەنێو شەقامەکە دەجوڵێت دەنگەکە پێوەندی بە گرتەیەکی نزیکەوە هەیە بەڵام لەسەر گرتەیەکی دوور دەیبیستین.

ئێستا لەهەر دوو شێوازەکەدا،ئەگەر دەنگی ئۆتۆمۆبیلەکە هیچ گرینگیەکی دراماتیکی و گێرانەوەیشی نەبێت ناتوانین بەتەواوەتی نەیبیستین و ناکرێت چاوپۆشی لی بکەین.لەفیلمی دەنگداردا چوون دەنگ ڕەهەندی بەڵگەیی و سەلماندنی هەیە،ناکرێت بە بێ هۆکار و لەهەر بارودۆخێکدا،دەنگێک بسڕینەوە یان بەکاری نەهێنین.

بەگشتیی سڕینەوەی بەئەنقەستی هەر دەنگێک لەوێنە،کارێکە بۆ دوورکەوتنەوە لەواقیعییەت و چوونە نێو ئێکسپێرسیۆنیزمە.ئامانجی پێناسەکراوی ئێکسپێرسیۆنیزم بۆ بەکار هێنانی هونەری دەنگ یەکەم خوڵقاندنی کەشێکی دەنگی نوێ و جیاوازە بۆ بەردەنگ.بەجۆرێک کەبەردەنگ ئەم دەنگانە لەژیانی ئاسایی نابیستێت.یارمەتی وێنە دەدات کە جیهانێکی جیاواز و نامۆ بۆ بەردەنگ بخوڵقێنیت. هەروەها لەڕیگای دەنگەوە بەردەنگ ناچار دەکات کەزۆرتر و باشتر و قووڵتر بۆ وێنە بڕۆانێت. دووهەم دەنگ، خالێک یان مەفهومێک و مانایەک بە وێنەکە زیاد بکات و سەنتزێکی نوێ بخوڵقێنێت کەبەتنهایی لەوێنەدا بەدی ناکرێت.

بەشێک لەتواناییەکای مێشکی مرۆڤ ئەوەیە کەدەنگێکی تایبەت هەڵبژێرێت و تەرکیزی لەسەر بکات.ئێمە لەژیانی ئاساییدا ئەو ئیمکانەمان هەیە لەنێو ئەو هەمووە دەنگانەی کەلە یەک کاتدا دەیانبیستین لەسەر دەنگێک تەرکیز بکەین و دەنگەکانی دیکە لەناوەندی سەرنجدان دوور بکەینەوە.

بەڵام لەکاتی تماشای فیلمدا،گوێی مرۆڤ لەوەی دەنگەی کەساتێک دواتر پێ دەدرێت بێ ئاگایە.چوون پێشووتر هەموو دەنگەکان بە لێڤێل و ئاستێکی دیاریکراو و جوراوجۆر بەبەردەنگ دەدرێت کە بیبیستێت.هەر بۆیە بەردەنگ کەمتر ئیمکانی هەڵبژاردنی هەیە وهەندێک جاریش ئەو ئیمکانەی بە تەواوەتی لێ سەندراوەتەوە.لەدەرئەنجامدا،لەژیانی واقیعیدا _ بە نیسبەتی سینەماوە،کارکردی بیسراوەیی مرۆڤ ئاگاهانەتر و مرۆڤ خۆی دەتوانێت هەڵبژاردن بکات کەتەرکیز بکاتە سەر کام دەنگ؟.

لەلایەکی دیکەوە مرۆڤ لەژیانی ئاساییدا هیچ کۆنترۆڵێکی لەسەر بەرزی و نزمی و چۆنیەتی بیستنی دەنگەکانی دەوروبەری نییە.مرۆڤ ناتوانێت لەو هەمووە دەنگەکەی کە ڕۆژانەی دەیانبیستێت دەستێوەردان بکات،ناتوانێت ئاستی بەرزی و نزمی و چۆنیەتی دەنگەکان کۆنترۆڵ بکات یان ناتوانێت دەنگێک بسڕێتەوە.بەڵام لە سینەمادا بەکەڵک وەرگرتن لە ئیدیتی دەنگ و دیزاینی و تێکەڵ کردنی دەنگەکان ئەم ئیمکانەمان هەیە.دەتوانین دەنگەکان جیا بکەینەوە،بەرزی و نزمیان دیاری بکەن و تەنانەت  دیاری بکەین لە چ گۆشە و ئاراستەیەکەوە بیانبیستین و یان تەنانەت بیانسڕینەوە.

لەژیانی ئاساییدا بەرز و نزمی دەنگەکان پیوەندی بە مەودای بیسەر و سەرچاوەی بەرهەمهێنەری دەنگ هەیە.لەسینەمایشدا تا ڕادەیەکی زۆر پێوەندی بە  دووری و نزیکی مەودای مایک لە سەرچاوەی دەنگ هەیە،بەڵام لە سینەمادا،تەنها لەکاتی دەنگ هەڵگرتنەوە بەڵکۆ لەکاتی دیزاینیشدا،واتە لە پۆست پرۆداکشێندا،دەتوانین بەپێی کاردکرد و خۆاستی خۆمان دەنگەکان بەرز و نزم بکەینەوە، و گۆرانکاری بەسەر دەنگەکاندا بهێنین.بۆ نموونە لەگرتەیەکی ئێکسرتیم لانگ شۆتدا دەتوانین ئەو دەنگانەی کەلە قووڵاین و دوورن، بەرزتر ببیستین و بەرجەستەی بکەینەوە،بەجۆرێک واهەست بکەین ئەم دەنگە پێوەندی بە شۆتێکی کۆلزئاپەوە هەیە.
هەروەها لە سینەمادا دەتوانین ئەو دەنگانەی کە مرۆڤ لەژیانی ئاسایی نایانبیستێت و یان توانایی بیستنیانی نییە،ئەزموون بکەین و بەردەنگ بیانبیستێت.

بۆ نموونە بە خاو کردن و سەریع کردنی دەنگە واقیعییەکان یان پێچەوانە کردنیان لەکاتی بڵاوکردنەوەدا،دەنگێکی نوێ و نامۆ بخوڵقێنین،و مرۆڤ ناتوانێت ئەم دەنگانە لەژیانی ئاسایی خۆیدا ببیستێت و ئەزموونیان بکات.

ئەردمەن،فیلمسازی ئێکسپێرمنتاڵی ئەڵمانی_ڕووسی، لەقوۆناخی سەرەتایی سینەمای دەنگدار،لەو کاتەوە کەلەباری فەننی ئەو ئیمکانە بۆ فیلمسازان ڕەخسا کەدەنگ جودا لەوێنە ڕێکۆرد و ئیدیت بکەن لەسەرانسەری فیلمێکیدا بە ناوی “کار” بە دەستکاریکردنی و گۆرانکاری لەدەنگەکاندا ئەزموونێکی تایبەتی و جیاوازی کرد.بەجێگای دەنگی ناقووسی کەنیسە،دەنگی تەقاندنی تۆپی بەکار هێنا کەلەکاتی ڕێکۆرددا بە سەریعی ڕێکۆرد کرابوو.هەروەها بە جێگای دەنگی ڕەشەبا و باران،دەنگی ئامبیانسی قەرەباڵغی و سوورەوە کردنی ڕۆنی لەنێو تاوەیەک بەکار هێنا.بەردەنگانی ئەم فیلمەی ئەردمەن نە تەنها ئەم دەنگانەیان قەبووڵ کرد بەڵکوو بە هۆی ئەوەی کە ئەم دەنگانەی بە کوالیتەی باش و لەدەرەوەی نۆرمی ئاسایی ژیان بیستبوو،فیلمەکەیان ستایش کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکەین بێدەنگی لەژیانی واقیعی و ئاساییدا، لەگەڵ سینەمادا جیاوازی هەیە.

لەفیلمدا بێدەنگی دەتوانێت کارکردنی دراماتیکی کاریگەری ببێت.بێدەنگی لە سینەمای دەنگدار و سینەمای بێدەنگ دوو خاڵی جیاوازن.بێدەنگی لەفیلمی دەنگداردا،مانای هەیە.

بۆ نموونە لەفیلمێکی جەنگیدا،کاتێک لەمەودایەکی کەمەوە لەنزیکی سەربازێکەوە تەقینەوەیەک ڕوودەدات،بچرانی لەناکاوی دەنگ دەتوانێت نیشانەی ئەوە بێت کە سەربازەکە پەردەی گوێ دڕاوە.یان بێدەنگی لە لۆکەیشنێکی ئاکۆستیکدا بۆ نموونە کارەکەتەرێک لەپشتی شووشەوە یان دەلاقەیەکەوە کە ئاکۆستیکە،دیالۆگ دەڵێت پچڕانی دەنگ (بێدەنگی) یان نزم کردنەەی دەنگ هۆکارێکی لۆژێکی هەیە و لەم کاتانەدا هەموو سەرنجەکان لەسەر وێنە دەبێت.

لەکاتێکدا کەبێدەنگی لەفیلمە بێدەنگەکاندا(سینەمای سامت)لە ڕووی ناچاری و بەربەستی فەننی و تەکنیکییە.هەر چەند هەندێک لەفیلمسازانی قۆناخی سینەمای بێدەنگ لەم بەربەستە باشترین و جوانترین داهێنانیان بۆ سەرنجدان بە وێنەیان کردووە.
پێویستە ئەوە بڵێین کەدەنگیش وەکوو وێنە دەتوانێت بە دوو فۆرمی objective وsubjective
لەفیلمدا بەکار بێت.بەهەمان شێوە کەلەفیلمدا گرتەی P.O.V مان هەیە،دەنگ گەلێکیش بوونیان هەیە لەڕیگای گوێ کارەکتەرەکانی فیلمەوە دەیانبیستین.بەواتایەکی دیکە دەنگ گەلیک دەبیستین کەتەنها کارەکتەری فیلم دەیانبیستێت. بۆ نموونە لەفیلمێکدا کارەکتەرێک هەیە کە سەمعەک بەکار دێنێت.

هەر کات سەمعەکە لەگوێ لادەبات دەنگی فیلم دەپچڕێت.ئەم بێدەنگیە تەنها نیشانەی کەڕ بوونی کارەکتەر نییە،بەڵکوو ئێمەیش وەکوو بەردەنگ لەو بێدەنگییەی کەکارەکتەر ئەزموونی دەکات هاوبەشین و شەریکین لەگەڵیدا و ئەو کاتەی سەمعەک دەکاتەوە گوێی دووبارە دەنگەکان دەبیستینەوە و ئەو هەستە لای بەردەنگ درووست دەکات ئەم دەنگانە،ئەو دەنگانەنن کە کارەکتەری فیلمەکە دەیانبیستێت.

لەم ڕوانگەوە بەردەنگ سێ جۆر دەنگ لەفیلمدا دەبیستێت:

1-دەنگی objective

دەنگێکە هەم کارەکتەرەکانی فیلم و هەم بەردەنگ دەتوانێت بیبێستێت.وەکوو دەنگی ئامبیانسی لۆکەیشنەکان و یان دیالۆگی دوو کارەکتەر لەفیلمەکەدا.

2-دەنگی زیهنیی subjective
دەنگێکە کە تەنها کارەکتەرەکانی فیلم دەیبیستن و بەردەنگیش لەبیستنی ئەم دەنگانە بێ بەش ناکەن.

3-دەنگی ئاکۆسماتیک کەلەبەشی یەکەمی ئەم وتارەدا ئاماژەمان پێدا.

نموونەکانی ئەم باسە لەم ڤیدیۆیەدا ئاماژەی پێکراوە.

بڵاوکردنەوە: