ئاڕاستەکردنی ئەکتەر

850
0
بڵاوکردنەوە:

مایکڵ ڕایبیگێر

 وەڕگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هاوژین محەمەد

دەرهێنەر؛ لەپەیوەندی لەگەڵ ئەکتەردا.

جیاواز لە تۆ و کاستەکەت، ئەکتەرەکان کەل و پەلێکیان نیە لەپشتییانەوە بوەستێت و، شوێنک یان نیە بۆ شاردنەوە، چونکه‌ کارەکانیان چڕ و ئاشکرا و قورسن. ئەوان لاوازن؛ بە ئاسانی سارد دەبنەوە، خێرا بە نەرێنی لەگەڵ ئەوانی تردا خۆیان بەراوردەکەن، هەر بۆیە  وتنی ڕستەی تکایە کەمێک نواندن بکە ڕەنگه‌ ئاسانتر بێت بۆ ئەوەی بیدۆزیتەوە. ئەکتەرەکان؛ بەدەگمەن پێویستیان بە ئاڵنگاریی یان دەسەڵاتە، عادەتەن ئەکتەرەکان کارەکانیان لەناو خۆیاندایە، ئەوان بۆ ئەوە کار  دەکەن تا بناسرێن لای تۆ وەک دەرهێنەر، تۆ خاوەن ڕێگای ڕاستی، لەهەمان کاتدا تۆ تاکە کەسی دایان دەتاشی، ئاڕاستەکان بەتها لە تۆوە دێن. بۆیە؛ پێویستە هەموو ئەوانەی لە یەکەی فیلم کاردەکەن یاخوود سەردان دەکەن هەرگیز ڕەخنە یان بۆچوونی خۆیان دەربارەی ئەکتەرەکەت نەخەنەڕوو، ئەرکی تۆیە ڕێگە نەدەیت هیچ ئەکتەرێک سەرنج، یاخوود پێشنیار دەربارەی ئەکتەرەکانی تر بڵێت. بەپێچەوانە دەبێت هەمووی بە نهێنی لەتۆوە دەربچێت، و خۆت بڕیاڕ بدەیت تا کوێ بڕوات.

 

درووستکرنی پەیوەندی.

پەیوەندی لە هەمووشتێ زیاتر بۆ ئەکتەر گرنگە، تەوقەکردن، باوەشکردن و، ماچی سڵاوکردن کارێکی زۆر سادەیە کە پەیوەندی بە سێکسەوە نیە، ئەوان لێرەدا خەڵکانی زۆر هەستیارن کە کارەکانیان لاوازیان دەکات، هەر لەبەر ئەو هۆیەش ئەوان پشت بە یەکتری دەبەستن، یان بە دیوێکی تر پشت بە تۆ دەبەستن تاکوو لەم ڕێگایەوە بیرخەرەوەیان دەست بکەوێت، کە تۆ حەزت لێیە بەو شێوەیە ڕێزت لێبگرن. پنتێك درووستبکە، وەڵامێکی میهرەبانه‌ پیشانت بدات و دەرکەوێت و گوزارشته‌ له‌ پەیوەندی دوولایەنە، دەبێت ئەمەش پەیوەندی و گەرمییەکی وای تێدا بێت حەزی ئەوان بێت، تاکو هێزێکی وایان نیشان بدەیت یەکسانن بەبێ ئەوەی هەستی خۆ بەکەمزانین یان لادرووست بێت .

 

پرسیار بکە.

ڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی ئاشکرا لەڕێگای پرسیارکردن نەخشە داڕێژە، تاکو بەشداربووەکانت ڕاكێشیتە ناو دۆزینەوەی ئەوەی؛ تۆ چیت دەوێت؟ ئەوان پێویستە بیزانن. هەرچییەک بێت پرسیارکردن وا لە کەسەکان دەکات خۆیان بدۆزنەوە، ئیتر کەسەکە ژن بێت یان پیاو  هەرگیز لەیادی ناکات. هەندێک کات، پرسیار کردن وا لەبەشداربووەکانت دەکات بووەستن بۆ بیرکردنەوە، ئەمەش ماوەیەکی جوانت پێدەدات تا لەسەرو ئەوانەوە بیربکەیتەوە، هەڵبەت بە دوورکەوتنەوە لە پرسینەوەی ڕێنماییەکان- وات لێدەکان دەسەڵات دار دەربکەویت.

جار جار ئەکتەرەکانت تاقیت دەکەنەوە، بۆیە ئامادەبە بۆ هەموو بەرەنگارییەک و بەرهەڵستییەک بە تایبەت لەو کاتانەی خەریکی ڕێنماییە پێشینەکانی سووپەر سێد دەستکاری بکەیت. بەدرێژایی ڕێگاکە کاستەکەت دەیەوێت لە خاڵێکدا بتگرن کە لەبیرت کردووە، چونکه‌ هەریەکەیان هەڵگری بەرپرسیارەتییەکی تایبەت بە خۆیانن، لە کۆتایدا ئەم جۆرەش لە فێر بوون شەقامێکی دووساید درووست دەکات.

 

دایرێکتی ئەرێنی و، هاوسەنگی.

لە کاستە گەورەکاندا؛ تۆ وەک دەرهێنەر کاتت کەمە بۆ هەریەکێكیان، بۆیە وەرگرتنی کاردانەوەكان گرنگە تاکو ئەکتەر هەست بە ناسیاوی بکات لەسیانەی کارەکەیدا. ئامادەبە بۆ کۆبوونە لەگەڵ هەریەکەیان لە قورسترین باردا و بە ووریاییەوە گوێ بۆ کێشەکانیان بگرە، دواتر کارێک ئەنجام مەد ببێتە هۆی ئەوەی لەکۆنترۆڵ دەربچن. شتەکان بە پێی هەنگاو، بە هەنگاوی کاستەکەت لەڕووی داواکارییەوە بەئەنجام بگەیەنە، بۆ ئەوەی بزانن و کێشە درووست نەکەن، گەر وانەکەیت ئەکتەرەکان وابیردەکەنەوە کە تۆ یەکێکیت لەوان و سەرنجێکی تایبەتت نیە وەک دەرهێنەر. پاشان خۆت بە دوور بگرە  لەهەڵبژاردنی دڵخوازی خۆت لەنێوانیاندا و هەرگیز ئەرکێک بە یەکێکیان مەسپێرە لەبەردەم هاوکارەکانیدا. هەوڵبدە هەموو جۆرە ترس و بەراورد کردێنک لاببەیت لە مامەڵەکانتدا و  هەمیشە ئەرێنیەک بەکاربێنیت لەداڕشتە بنیاتنەرەکەدا، دووبارە ئەوەی ئەوەی دەتەوێت بنیادی بنێرەوە و، وا لەداهاتوو بکە کەمتر کێوی بێت بۆ ڕاوکردن وەک هەندێک شت بتوانیت بیهێڵیتەوە لەداهاتوودا کە بێدەنگیەکی ترسناک باڵی کێشاوە بەسەریدا، لەهەمان کاتدا له‌ بری جێبەجێکردنی فەرمانەکان، دەبێت بڵێیت پێم سەیرە! گەر بتوانیت هەوڵبدەیت، لەوانەیە تۆ ڕێگەیه‌كم پێبدەی بتبینم ، دواتر ڕاستەوخۆ داوای جێگرەوەکانیان لێ بکە، هەڵبژاردن بکە لەو بژاردانەی پێشکەشی دەکەن بۆت، چونکه‌ زۆربەی جار ئەمە دەبێتە هۆی ئەوی هەندێک باشتر بەدەست  بهێنییت کە پێشتر وێنات کردبوو.

بەکەمی بە ئەکتەرەکانت بڵێ کار بکەن بۆ ئەو شتەی کە تۆ دەتەوێت ، زانیاری زۆر مەدە و بە بەرزی بیربکەرەوە، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکی ئەکتەر بەفەرمانەوە بئاڵێت، ووردبە لەپێدانی ئاڕاستەی کورت و کرداری جێبەجێکردنی ئاڕستەکە، یانی شتێک بدە بە ئەکتەرەکانت بۆ ئەوەی بیکەن، نەک هەستبکەن یان کاریگەی دانێن بۆ بەرهەم هێنان. ئەکتەرەکان ناتوانن ئەو هەستەیان هەبێت یان ئەنجام دابنێن ئەوان تەنیا دەتوانن فەرمانەکان جێبەجێ بکەن لەو هەستانەی هاوپێچیان دەکات. ئەگەر کاریگەرییەکی تایبەت دیاری بکەیت دەبێت ئەکتەرەکانت زیاتر بە بیرکردنەوەدا تێپەڕێنیت تاکو ڕێگەیەکی گونجاو بدۆزیتەوە تیایدا بگەنە ئەو شوێنەی تۆ دەتەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت بیرۆکەکەت پێک نەهاتبێت لەترس، هیلاکی یا لاوازی وەستان لەسەر خاڵێک، کاری تۆیە ئەکتەرەکانت فریوو بدەیت بۆ سوڕی کورت و گەڕانی پڕۆسەکە، ڕێک بە ئاقارێکدا نیشانیان بدە کە ببێتە هۆی هەوڵدانی تاقیکردنەوەی ئەو گفتووگۆ و بیرۆکانەی لەناخیاندا هەیە. لەکۆتای وەرزی کارەکەدا سوپاسی ئەندامانی کاستەکەت بکە نەك به‌ تاک، گەر کرا بەکۆمەڵ،  گەر نەش کرا تەنانەت گەر شتەکانیش بە خراپی ڕۆشتن سەرنجەکانت بە ئەرێنی دەرببڕە ، خەڵک باشترین کار بۆ ئەو کەسانە دەکەن  پێشبینی باشیان لێدەکەن، دواتر ئەوان ڕوو بە ڕووی چەندین فشاری نائاشنا دەبنەوە، تۆ باشترین ئامۆژگارییان بکە بۆ کارکردن لەگەڵ کاستی بچووک و دەستپێکردنی، ئەم گەورەکردنە با لەسەر پەیوەندییە سەرکەووتوەکە بڕوات بۆ بەکارهێنانی باشترینیان لە کاری دواتردا.

 

کێشە باوەکان.

ئەکتەرەکان بە دەگمەن پێوویستیان بە تەکنیکی تایبەت یاخوود زانیاری تایبەت هەیە لەلایەن دەرهێنەرەکانیانەو،. بەڵکو پێویستیان بە یارمەتی کرداری هەیە لەناو کاستەکە بۆ دەرکردنی چینەکانی هۆشیاری، لەدڕدۆنگییەوە بۆ پیادەکردنێکی سادە، تاکو سرووشتێکی خۆبەخۆ و، خۆ بڕیاردانیان لێ تەیار بکات. لە حاڵەتی سلبی دا ڕەنگە ئەکتەر لەسەرییەوە دەست بە نواندن بکات بۆ ئاماژەکردنی بیرۆکەکانی، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات ئەکتەر دەست و دڵ و مێشکی لە کارەکەی وون دەکات و نایدۆزێتەوە، کاری تۆ ئەوەیە بیدۆزیتەوە و بیکەیتە گرژی و ئاڵۆزی بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێتەوە لەبەکارهینانی دەروون و ووردبوونەوە هەستەکانی.

 

کەمی سەرنج و پشوو.

ووردبە؛ لەو بارودۆخانەی ئەکتەر سەرنج لە دەست دەدات، ئەمەش وادەردەکەوێت وەک ئەوەی متمانە و ڕوونی وونکردبێت لە هێڵە سەرەکییەکەیدا، بە دیوێکی تر وەک نا دڵنیا بوون لە زمانی جەستەیدا، بەڵام ئەمە جۆرێکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە میانەی پیشەی هەریەکەیانەوە دیاریبکە لە کوێدا گرژییان هەیە و، بەپێی ئەو کەشەی نیشانی دەدات، بۆ نموونە شانی دەم و چاوی، دەستی، ڕۆشتنی یا دەنگی. هەمیشە هۆکارێک هەیە ڕەنگە بۆ ئەکتەر خراپ بێت و دەبێتە نا ئارامی، ڕه‌نگه‌ کەسێک  قسەیەکی کردبێت بۆیە هەنووکە پێوویستی بە تۆیە بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکی لەسەر سووک بکەیت. زۆربەی کات تۆ دەتوانیت دڵەڕاوکێکان یان کەم بکەیتەوە بەڕاکێشانی سەرنجییان، یان ئەو شتەی کارییەگەرییان لەسەر دادەنێت وەکو متمانە، سەرنج و پشوودان. یان دەست لەدەست دانیان. هەمیشە ئێمە کاتێک متمانە بەدەست دەهێنینەوە کەسێک ڕێزمان لێ بگرێت  و بیرمان بخاتەوە  چی باشە بۆ ئەوەی بیکەین. کاتێ ئەکتەرێک دووبارە لە هەمان خاڵدا سەرنجی لە دیمەنێکدا لە دەستدەدات، تێبینی بکە بێ ئەوەی دیمەنەکە ڕاگریت، عادەتەن ئەکتەر دەزانێت چی ڕوودەدات، بیرۆکەی هەیە دەربارەی سەرچاوەکە ، لەوانەیە هەست بە هەڵە بکات یاخود بچەمێتەوە دەستکاری هەندێک شت لە پێڵاو و جل و  بەرگەکەی بکات، ئەمە وەکو سەر لێشیواویه‌ک دەریدەبڕێت کە زۆربەی جار ئەمە ڕوودەدات،  چونکه‌ ئەو گومان دەکات لە ڕێک ڕۆشتنی هێڵی دیمەنەکە. لەڕێگای پرسیارکردنی هاوسۆزییەوە دەتوانیت شوێنی هۆکار و نیشانەکه‌ دیاری بكه‌یت.

 

وونکردنی پەیوندی مێشک و لەش.

ئایا تۆ بڕوات بەو شتە هەیە کە لە جووڵەی لەش، ئاماژە و تۆنی ئەو کارەی ئەندامانی کاستەکەت دەیکەن؟ ئەمە قورسە، چونکە تۆ دەتەوێت بڕوا بکەیت، بە مانایەکی هاوشێوە و ،دەتەوێت هەستبکەیت ئەو کاستە سەرکەوتووە، کەواتە؛ تۆش  پێویستە ئارام بگریت و ڕێگە بدەیت ئەو کاستە کاریگەریت لەسەر دابنێن. تەنها پێدانی ئازادی لە کاتە گرژەکان ڕێگەت پێدەدات هەمان هەست و کاردانەوەت هەبێت کە ڕوانەرێک هەیەتی  و، تۆش دوایی هەموو ئەو شتانە یەکەم بینەری. لەبری درووستکردنی بڕیاردان ،هەوڵبدە بارۆمەترێکی ناوەکی بهێڵیتەوە ، بڕواتە تۆماری بەرزی و نزمی ناو دیمەنەکەت.  پاشان بیرکەوتنەوە بۆ گەڕاندنەوەی خاڵی بەرزی دیمەنەکە لەو شوێنەی کەرەستەکان بەڕاستی درووست دەکرێن لەلایەن لێ دەرکردنیانەوە، ئێستا تۆ دەتوانیت بگەڕێیت بۆ ئەو شتەی کەمتر سەرکەوتووە، تەنها ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەو شوێنەی تۆ جووڵاندووتە. بە دیوێکی تر لەو شوێنەی سەرنجتان لادەبات و تۆ هەست بەدووری  دەست بە دەستی خۆت و کاستەکەت دەکەیت. جارێکی تر بە بیرهێنانەوەی تەنز لە هۆش خۆیانەوە هەوڵبدە سات بە ساتی کێشەکان دەربهێنیت کە هۆکارییان هەیە، هەمیشە بە نزیکەیی کێشە دەبێتە ئامانجی خێرای نواندن دەرهێنەر دێنێتە خوارەوە بۆ داواکردنی چارەسەری کێشەکان لە کاستەکە، تۆ هانیان بدە بۆ دانانی نەخشه‌ی هونەری خۆیان بۆ ئەو کارەی  خودی خۆیان حەزییان لێیە، ئیشی تۆ بونیادە، هاندانە، درووستکردنی ئەو بژاردانەیە پڕۆسەکە بە بەردەوامی ئەهێڵنەوە.

 

پێشبینی نەکردن یان نەگوونجان.

بە وردی بڕوانە ئاستی گونجاوی هەر کارەکتەرێک، ئەگەر ئەکتەر لە ژیانی ناوەوەی هەر کارەکتەرانه‌ بڕوات، ئەگەر ئەکتەرەکە پیاو بێت یا ئافرەت خۆی دەبێت گوێبگرێت و سەیربکات، پاشان خۆی لەهەمبەر کۆسپەکاندا لەژیانی ڕاستیدا دەگونجێنێت. هەندێک کاردانەوە و وەرگرتنی ئەوان پێویستە ئۆتۆماتیک بێت، دوای هەموو ئەمانە  تۆ نابێت بووەستی لەبیرکردنەوە کاتێک کەسێک بەمشتەکۆڵە لەسەرت دەدات. کاتێک ئەکتەرێک پێشبینی دەکات یان دوا دەکەوێت، تۆ دەزانیت کاری ئامادەکردنی بیرۆکەکانە، بۆی بکە بە وێنە و هێڵ  کارەکتەرەکانی تر چی جێبەجێ دەکەن و، پێی بڵێ کاربکە لەسەر ئەو دێڕانەی ئەوانی تر بۆی دەنێرن، ئەم ڕێگە پێدانە بۆ کارکردنی کەسایەتی ئەو هەستکردنە بە درووستی-نادرووستی دەربارەی ئەوەی چی دەگوزەرێت لەچواردەوری. لەوانەیە بۆنموونە شانازی و سەربەخۆیی وەک جیاوازییەک بەهەڵە دەبینێت کە ڕەت دەکرێتەوە. ئەو ئەکتەرەی پێش وەختە بەم پڕۆسە کورتەدا تێدەپەڕێت لەلایەن ئەو بیرەی ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە  دەشێ هێشتا هەژماری شێوە مردنەکەی لەکاردانەوەکەیدا نەدیبێت. چارەسەرەکەی ئەوەیە بەدەستی بێنێت یان لە کاتی پڕۆسەکەدا گوێی لە کارەکتەری ناوەوە بێت و لەسەر بنەمای سات بە ساتی ئەو بەڵگانەی لەلایەن ئەوانەوە دێن، دەیکەن لەژیانماندا بەرجەستە بکات.

 

نواندن لەگۆشەگیریدا.

لەوانەیە کەسێک لەگەڵ ئەوانی تردا کارلێک بکات، یاخود لەوانەیە سەرنجی بێنێتەوە ناو کەسایەتی خۆی، ئەمەش ده‌بێتە پاڵپشت بۆ دیمەنەکە. ئەکتەرەکان بە تووندی پێش دەست پێکردنی بەرنامەکە کاردانەوەیان هەیە، کاتێک لەڕاستیدان ئەوا پێوویستە بڕیاڕبدەن لەسەر کاردانەوەکانیان لەو ساتەی کە کاردانەوە پێویستەکانیان لێ دەردەچێت. ماوەیەک ئەکتەرەکە لە پێش تێگەشتندایە، لێی گەڕێ باقسەی تایبەتی خۆی بکات و، بزانین ئایا بەسادەیی ئاماژە بەکاریگەری کارەکە دەکات. ئەکتەر پێوویستی بەوەیە بڕوات، بژی لەوساتەدا متمانەی پێبکرێت، دەقەکە چۆن ڕوودەدات ئەم ئاستی متمانەیە ڕەنگە هەروا ئاسان نەبێت، بەڵام گرنگە بۆ دۆزینەوە وەک ئەو خواردنەی دەیخۆین لەپێکهاتەی خۆراکەکە وەری دەگرین، تاکو دەچێتە دیاریکردنی ئەو ئەکتەرەی سەرکەوتوو نیە لە پشتگیری کردنی باقی کاستەکە. زیاتر لە جارێک دیمەنەکە ڕاگرە، پرسیاری گۆڕانکارییە بچووکەکان بکە، ئەکتەرەکان کاتی خۆش تاقی دەکەنەوە، بەڕاستی گوێبگرە کاردانەوەت هەبێت، ئێستا هەموو کەسێک بە مەبەست ماوەکان دەبینێت وەک چەند ساتێکی زۆر بارگاوی کاتی. پەیوەندی وادەکات؛ دیمەنێک زیندوو ڕاستەقینە بێت، دواتر بە سادەیی ئاگاداری پەخشەکە ببە، هەرکات بینیت خەڵک گاڵتە دەکەن بەکارەکە لەگەڵ یەکتردا، ئەمەش هۆکارێکی تایبەتی هەیە، یان تەنها ماندوو بوون یان شتێک هەیە لەتەواوی کارەکە کەسانێک لێی تێنەگەشتوون.

 

وونبوونی ژیانی ناوەوە.

ئەکتەرانی ڕاهێنراو هەندێک جار ڕێگە بەژیانی ناوەوەی کارەکتەرەکانیان دەدەن، ئەمە لەکاتێکدا ئەکتەرانی مەشق پێنەکراو تووشی بیرۆکەکە نەبوون، نازانن چۆن یەکەم دەستپێکردن به‌ بەردەوامی بهێڵنەوە، جارێک پەخشێکی ئەزموونی زۆر تێکەڵم ئاڕاستەکرد، هەندێک هەرگیز بێ باوەڕکردن کاریان لەسەر هێڵێک نەکردبوو، کات دانان بۆ کاردانەوەکانیان لەنەخشەکە بەلابردنی من لە نێوەندەکەدا پیشانیان دەدات چۆن بە بێ دەنگی دەتوانن پارێزگاری لە مۆنۆلۆگی ناوه‌وه‌ی خۆیان بکەن و، توانیان نمایشی گوزارە و گونجاو پێکەش بکەن و کاتیشمان بۆ ئەوە هەیە. ئەمە دوا بە دوای یەک بەتەنها لەگەڵ ئەکتەرانی مەشقپێنەکراو ئەنجامبدە، مەترسی چاودێری کردن درووست مەکە، دواتر لەماوەی مەشقەدا دوو کەس وەربگرە لەگرتەیەکدا، پرسیار لە هەرکەسێکیان بکە گەر پیاو یان ئافرەت بێ، ڕۆڵەکەی تاکو گوێ لە دەنگی ناوەوە بگرێت ، ڕوونتر لەمیانەی هەرلایەنێک ئەمە ئاشکرا بکە لەلایەن مۆنۆلۆگی ناوەوە، دواتر پێشی بخە ئەم مۆنۆلۆگە ناوەکییە و ڕاهێنەرایەتی ئەکتەرەکانت بکە بۆ دۆزینەوەی هەموو ئاڕاستەی کارەکتەرەکانیان کە دەتوانیت هۆشیاریت لێوەی چنگ بکەوێت، کاتێک ئەوان لە داهاتوودا بەشداری دیمەنەکە دەکەن بۆیان دەبێتە ئاڵۆزی و خرۆشی.

سه‌رچاوه‌؛

DIRECTING FILM TECHNIQUES AND AESTHETICS , Michael Rabiger , Fourth Edition, Publisher: Elinor Actipis ,2008.

بڵاوکردنەوە: