نووسینی: ڕامیار محەمەد
گوێم لە بانگە. مەلا بانگ دەدات. بە ڕێگادا دەڕۆم و هێدی هێدی دەنگی بانگەکە لە گوێمدا کز دەبێت. دەڕۆم و بیر لە هەموو شتێک دەکەمەوە خۆم نەبێ. ڕەنگە بەرچاوڕوونیم نەبێ دەربارەی ژیان. ڕەنگە ژیان بەهەڵەداوان بە ئێمە گەیشتبێت. بۆ نا؟ هەموو شتێک ئەگەری هەیە. ڕەنگە ژیان خۆی ئەگەرێک بێ و هیچی تر! بەرەو مەرگ دەڕۆین، وەکوو با بەرەو مەرگ دەڕۆین. وەکوو شەو بەرەو مەرگ پەل دەکێشین. وەکوو ڕۆشنایی بەسەر دەریاوە؛ لە سەرەتایی پەیدابوونەوە، بەرەو مەرگ پەل دەکێشین. ئا، دەڕۆین و سەرمەدییانە، پێمان دەوترێت قوربانییانی ژیان!بە ڕێگادا دەڕۆم، شەوە و ئاسمان خامۆش. وەکوو سینەی خاڵیم خامۆش. وەکوو ئامۆژگارییەکانی دایکم لە گوێمدا بەتاڵ! وەکوو کووچەکانی ژیان چۆڵ. ئەم ڕێگا دێرینەش هیچی پێ نییە ئازار نەبێ! دەڕۆم و لە خۆم و منداڵیم ڕادەمێنم. غوربەت بەرەو ماڵەوە ئەمبا. ئەو جێگایەی قەت هەستم پێ نەکردووە. ڕۆژگار دەمانخوات و هێدی هێدی بەرەو کۆچی مرۆڤ بانگمان دەکا. تۆ بڵێی ئەو بانگەش ئەو نەبووبێ؟ بانگی ژیان. وەکوو مرۆڤ بانگی ژیان دەکا، چ بوونەوەرێکی دیکە بانگی دەکا؟ دەبێ هەر چی زووە بڕۆمەوە. دایکم چاوەڕێمە. چۆن؟ لە کوێ ئاخر؟ ماڵەوە؟ دەمێکە گوێبیستی ئەو وشەیە نەبووم! وشەیەکە بیری خۆمم دەخاتەوە. کە دەمێکە بە شوێنیدا وێڵم.For more details,please click For more details,please click watchesuk.sr AAA Replica Roelx watches.
جا کەی ئەو جارەم بیر دەچێتەوە کە لە قاوەخانەکەی خوار ڕووبارە وشکەکەی خوارووی شار لامان دا و من قاوەیەکم داوا کرد و ئەویش شتێک کە تەنیا کچان دەیخۆنەوە! ڕاستەوخۆ جگەرەیەکم پێ کرد و گوتم:AAA UK best fake watches at swissmade.sr
– باشە؟ ئێستا چی من و تۆ دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر؟UK Blog Reviews Replica Watches https://www.audemarswatches.com/
نەفەسێکم لە جگەرەکەمدا وەک ئەوەی برینی هەزاران یادەوەریم کولابێتەوە. یادەوەری، ئەوەی مرۆڤ پێی دەڵێ چەماندنەوە بۆ ڕابردوو. یان نازانم! ئەوەی پێی دەڵێین ڕۆچوونە نێو زەمەن. یان ڕۆچوونە نێو کات و بریسکانەوە لەنێو زەریای مردوواندا! ئەو گوتی:
– نازانم. ڕەنگە هەر خواردنەوەی ئەم قاوەیە!Click https://www.hublotcopy.com/ for the most reputable fake watch reviews.
منیش تا تینم تێدا بوو قاقایەکم لێ دا. ئاخر ئەوە مانای چییە؟ خواردنەوەی قاوە دەمانکاتە مرۆڤێکی ژیر؟ تەماشای کردم و گوتی:
– چی بوو؟ بۆ دەبێ گاڵتە بە هەموو شتێک بکەیت ئاخر؟
دەی قەیچییەکە. خۆ هەر دەمبورێ.
– بمبورە.
پێکەنی و گوتی:
– بوراوی.
لە دڵی خۆمدا دیسان پێکەنیمەوە. مرۆڤ واتە چی؟ چی ئێمە دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر؟ ڕەنگە ژیریش نەبین. ئەوە هەر هەڵەتێگەیشتنێکە لە دەستەواژەی بوونەوەر. هەڵەین هەڵە! دەمەوێ هەموویان تێگەیەنم هەڵەین. ئێ ئاخر ئەو جارەی دیکە کە لەگەڵ هاوژین لە لای پردە ڕووخاوەکە، دەستم دایە ملی و ویستم ماچی بکەم، لێوە تەڕەکانی لێ هێنامە پێشەوە و بە چاوە مەستەکانی لە چاومدا قوڵ بووەوە. کاتێک ماچی کردم و بە جۆشی هێنام، لێی پرسیم: بۆچی من؟ ئەو دەمەی کە ئەوەی دەمویست تەنیا ماچکردنی بوو پێم گوت:
– خۆشم دەوێی.
دەستم کردەوە بە ماچکردن و ڕاموسانی. ئەوە ئەو ڕۆژە بوو هەستم بە نەرمی هەموو جەستەی کرد. هەستم بە نەرمی ڕانە پڕەکانی کرد. یان لاملی ئاڵی، کە ماچم دەکرد و ئەویش هێندەی تر ئاگری دەگرت. ئێ لەوێوە بووینە خۆشەویست. من دەمێکە دەڵێم: ژیانی مرۆڤ دەرئەنجامی هەڵەیەکی بێمانایە. کە قاوەکەم دەخواردەوە تەماشای دەکردم. گوتی:
– یەعنی تەواو؟
– چی تەواو؟
– نازانم. تۆ پێم بڵێ!
– وا هەست دەکەم… بەڵێ.
لەناکاو هەستا و زەللەیەکی لێ دام و گوتی:
– قەت لە من باشتر نادۆزییەوە.
لە دڵی خۆمدا گوتم:
– باشتر.
هەستا و ڕۆیشت. بەڵێ ئازیزم. هەر ئەوەیە ئێمە دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر. ڕێک ئا ئەمەیە. ئاوا جیا بووینەوە.
دەبێ بگەمەوە. ئایی! شەوم لێ دا هات. تڕحێو. ئەی دایکم؟ ئەو جارەی تریش دایکم، بەر لەوەی نەخۆش بکەوێ، هات و پێی گوتم: با بچین بۆ لای کچەکەی گوڵناز. کچێکی هەیە ناوی کوردۆنیایە. جوانە! با بچین. بەخوا بۆت دێنم. پیر بووی و ژنت نەهێناوە. ئاخ… نەچووین. بەڵام پێم گوت “وەعد دەچم و کوردۆنیا دەبینم.” ژمارەکەیم لێ وەرگرت. بەیانییەکیان، کە سەرەتای پایز بوو و گەڵاکان دەبوونە نەخشی سەر زەوی و ئاسمان ڕەنگی مردووی دەگرت. سوپای هەور ڕاوی هاوینی دەنا، تەلەفۆنم بۆ کرد و وتم با بتبینم. حەز دەکەم. ڕەنگە بگونجێین و ببینە هاوسەری یەک. گوتی باش. ناوم پێ نەگوت. جا بۆ؟ بیرمە لە پارکێکی چەپەک بینیم. چەند ناخۆشە! لەوێ هەندێک گفتوگۆمان کرد.
– ئێستا چی ئێمە دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر؟
– نازانم. ڕەنگە هەڵسوکەوتمان.
– – نا.
سەرم لێ بردە پێشێ و ماچێکی لێوە ئاڵە بە سووراوەکەیم کرد. چاوانی زەقبوونەوە و زەللەیەکی تێسرەواندم.
– ئاگات لە خۆتە کەرپیاو؟
– بەڵێ. حەزت لێ نەبوو؟ نەمزانی!
– نەخێر حەزم لێ نییە. ناترسی یەکێک بمانبینێ؟
– نا.
هەستا و بەپەلە ڕۆیشت. لە دڵی خۆمدا گوتم: هەر ئەمە دەمانکاتە دوو مرۆڤی ژیر. هەر ئەمە.
لە دەرگا دەدەم و کەس جوابم ناداتەوە. تیاح بۆ؟ کەس لە ماڵ نییە! ڕەنگە. ئەی دایکم؟ ڕەنگە خوشکەکەم هاتبێت و بردبێتی. هەر وەک ئەو مرۆڤانەی ژیان بانگیان دەکا، بەرەو مەرگ دەڕۆم. قاچەکانم ونن. ئارەزووی هیچ ناکەم، تەنانەت خۆشم. خۆزگەم دەخواست ئاگاداری هیچ نەبوومایەوە.
ئەو جارە ژولیا منی لە پارکە گەورەکە بینی. بۆیە لەوانەیە بەهەڵە لە شتەکە تێگەیشتبێت. پاکەتەکەم دەر کرد و جگەرەیەکم دەر هێنا. لەسەر کورسییەک دانیشتم. سواڵکەرێک هاتە لامەوە. داوای پارەی دەکرد. چەند جارێک گوتم پێم نییە وازی نەهێنا. دەمگوت بڕۆ، نەڕۆیشت. دامنیشاند لەلای خۆمەوە. پێم گوت پرسیارێکت لێ دەکەم، گەر وەڵامەکەیت زانی چیت ویست بۆت دەکەم:
– چی ئێمە دەکات بە دوو مرۆڤی ژیر؟
– ڕەنگە خواردن.
– ڕەنگە.
– یان ڕەنگە…
کاتێک وای گوت دەستی بۆ چوکم برد و سڵەمیمەوە. تەماشای کردم و پێدەکەنی. زەللەیەکی بەهێزم
لێ دا. هەستا ڕۆیشت و گوتی:
– ڕەنگە هەر ئەمە بمانکاتە دوو مرۆڤی ژیر.
بە بازاڕە پیس و بۆگەنەکەدا ڕێ تەی دەکەم و هیچ نابینم جگە لە کۆمەڵێک سەری گەلحۆ کە بە بازاڕدا دێن و دەچن و هاوار لە تەنیایی خۆیان دەکەن. ئەبێ دایکم لە کوێ بێ؟ تۆ بڵێی هەر بەڕاست؟ چی؟ مەراقی خۆم و مەراقی دایکم. گەیاندنی خەم لە نەوەیەکەوە بۆ دانەیەکی تر زۆر ئاسانە. بڕۆ ژن بێنە وەک من. کەفالەتی مەرگیان کردم. مەرگی خۆم. هێنام. دایکم ئەی نەیگوت تەواو بوویتە پیاو؟ ئەی نەیگوت ئێستا لە خەم ڕەخسیوم؟ تا کەی؟ ڕەنگبوو تا زۆر. ڕەنگبوو چەند ساڵێک. بەدڵنیاییەوە نۆ مانگ! هەر چونکە مرۆڤین. کۆتا جار پێم گوت:
– ئەی مەرگ؟
– چی مەرگ؟
– نازانم. مەرگی مەرگ.
– ئێ؟
– تۆ دەڵێی چی سۆفیا؟
لەسەر چەرپاکەم پاڵکەوتبووم. دوازدەی شەو لایدا بوو، پێ دەچوو ئەو ماتۆڕسوارانەی شەوانی دی جاڕسیان دەکردین، لە ماڵێ خەوتبن، یان وەرگەڕابن و لە خەستەخانە دایکیان بۆیان بگری. یان لە بەندیخانەدا بن چونکە زۆر ناکەسبەچە بوون.
بێدەنگ بوو. وەکوو مەرگ. هەر وەکوو شەو بێدەنگ بوو. وەکوو ئاسۆی مەرگ. وەکوو بازنەی ژیان. شۆرتێکم لەبەر بوو. کارەبا بڕا بوو. شەو خامۆش و دونیا تەواو تاریک. هێندە گەرم بوو کەس نەیدەتوانی خۆی لەبەر ڕا بگرێ. ئەویش خەریکی خوێندنەوە بوو. لەسەر چرپاکەم هاتمە خوارەوە و چووم بەرەو لای مێزەکەی. مۆمەکەیم لێ کوژاندەوە و گوتم:
– وەکوو مەرگ؟
– ڕەنگە.
– منیش هەر دەڵێم ڕەنگە!
– جگەرە دەکشی لەگەڵمدا؟
– نا، تاقەتم نییە و حەزیشم لێ نییە.
– دەی، وەرە…
چووینە بەردەم باڵکۆنەکە و بایەکی زۆر کز، جلەخەوە تەنکوتۆڵەکەی، کە مەمکەکانی تێدا دەردەکەوتن، دەلەراندەوە. لەژێر ڕۆشنایی مانگ، لە بەردی ناو ڕووبار دەچوو. شەپۆلێکی ڕووناکیی بەسەر ڕوویدا دەهات و دەچوو. جگەرەکەی پێ کرد و گوتی:
– مانگ.
– وەکوو مەرگ؟
– ئا. مانگ وەکوو مەرگ.
– بۆ وا دەڵێی؟
– چونکە مانگ لە مەرگ دەچێ.
تا تینم تێدا بوو ماچی لێویم کرد. ئا، ئەودەمە نۆ مانگی ڕێک بوو ببووین بە هاوسەری یەکدی. بۆ سبەینێ هەستاین. پێم گوت:
– دەبێ جیا بینەوە.
چاوانی پڕ فرمێسک بوون، بەڵام نەپاڕایەوە. گوتی:
– بۆ؟
– نازانم! بەڵام چی ئێمە دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر؟
– خوا.
– وایە. ڕەنگە.
– کۆتایی دێ؟
– لەوانەیە.
– بۆ؟
– نازانم. ڕەنگە مەرگ.
زەللەیەکی لێ دام و هەستا. خۆی کۆ کردەوە و لە ماڵ ڕۆیشت. منیش گوتم:
هەر ئەوەیە ئێمە دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر.
بۆ شەوەکەی بە شەقامی ناوچەکەدا دەهاتمە خوارێ. جگەرەم دەکێشا و لە ئاسمان ورد دەبوومەوە. ڕووباری هاوڕێی مناڵیم بینییەوە. لەوبەری شەقامەکەوە، چۆڵ بوو. دەمانتوانی بەئاسوودەیی قسە بکەین. تەماشای یەکدیمان کرد. بەڵام قسەمان نەکرد. من ڕۆیشتم و ئەویش هەر وا. ڕەنەگە ئەمە ئێمە بکاتە دوو مرۆڤی ژیر.
بەنەفرەت بن. هەمووتان. من بێچارەیەکی نەگبەتم. جا بۆ وا لێم بڕوانن؟ گەڕان بە دوای ئاسوودەیی مرۆڤ زۆر جار تووشی هەڵە دەکات. من زۆر گەڕام. خۆمم ون کرد و بەدەم درۆی درۆی ژیانەوە زۆر پێکەنیم. ئاوەزم خاڵی لە هەموو جۆرە تێڕوانینێکی باش. وەک مرۆڤێک، کە نازانم مرۆڤ واتای چی، بیری خۆم دەکەم. سەدان ساڵ وەک بوونەوەرێکی زراوتەقیو، لە ترسی خۆشەویستیی، ژیان، مەرگ، ئاسوودەیی و شتی تر، بە شوێن خواوە وێڵ بووم. داوام لێ دەکرد و وەڵامم نەبوو.
کاتژمێر نۆ و نیوی شەوە. شەو وەکوو ترس، وردە وردە گیانم دەخوات. ئا، ئەو جارە، بیرمە لە نزیکی قەڵا ڕووخاوەکە، ئەو قەڵایەی ئازادیی تێیدا دەشەکایەوە، نازانم، ڕەنگە ئازادییش نەبووبێ، ڕەنگە ئازادیی خراپ بە ئێمە گەیشتێت. مردن ئازادییەکی ڕەهایە کە کەس ناتوانێ لێی ڕا بکا. هات و گوتی: – ئازادیی واتە چی؟
منیش لەودەمەدا، تەماشای مانگم دەکرد و بیرم لە مەرگ دەکردەوە. لە کات و شوێن دەکردەوە. نازانم بۆ بەڵام بیرم لەوانە دەکردەوە. پاش ماوەیەک بێدەنگی گوتی:
– چییە؟ بۆ وەڵامت نییە؟
بە هەناسەسوارییەوە پێم گوت:
– چی ئێمە دەکاتە دوو مرۆڤی ژیر؟
ئەو کە نەیدەزانی بۆ ئەو پرسیارەم کردووە، لێوی کرۆشت و سووراوە پەمەییەکەی کەمێک کاڵ بووەوە. بە هەموو توانایەوە ماچێکی قووڵی کردم و گوتی:
– زمان.
– زمان بۆ؟
– نازانم. کوا دەی زمانت!
منیش زمانم پیشان دا و ئەویش پێکەنی. گوتی:
– لە ئاوێنە تەماشای زمانت بکە، تێدەگەی.
ڕەنگە ڕاست بکات. زمان. وایە زمان. زمان دەمانکاتە دوو مرۆڤی ژیر. هەستا و ڕۆیشت. ڕۆیشت ئاوڕی نەدایەوە. قەڵاکە پێدەکەنی. تەماشای مانگم دەکرد. بەبەردەم خۆمەوە گوتم: مەرگ. مەرگ دەمانکات. مەرگ.
٢٤فێبریوەری ٢٠٢٣