لوسیان گۆڵدمان

380
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی: سەعید بازعی

وەرگێڕانی: سامان عەلی

 

لوسیان گۆڵدمان-ی ڕەخنەگری ڕۆمانیی/فەڕەنسیی بە نەژاد جوو، بە یەکێک لە گرنگترین ڕەخنەگرە مارکسییەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا دادەنرێت. گۆڵدمان شوێنپێی گیۆرگ لوکاچی هەڵگرتووە کە بەناوبانگترین و دیارترین ڕەخنەگرە مارکسییەکانی ئەو قۆناغەیە و لە پاش خۆی چەندین کاری جێ هێشتووە کە کاریگەریی خۆیان لەسەر کاروانی ڕەخنەی وێژەییی نوێ داناوە. ئەگەر چی گۆڵدمان سەر بە جووە ڕۆمانەکانە، بەڵام وابەستەییە ئیتنییەکەی، واتە پەیوەندیی گۆڵدمان بە دەستە جووە ڕۆمانییەکانەوە، هەمیشە بابەتێکی دوور بووە لە ڕووناکیی بایەخپێدان و گرنگیی پێ نەدراوە، تەنها لە چوارچێوەی ئەو زانیارییانەدا کە پەیوەندییان بە ژیاننامە یاخود پاشخانەکەیەوە هەیە باس دەکرێت، بەبێ بەستنەوەی ئەو پەیوەندییە بەو دەستکەوتانەی ئەو ڕەخنەگرە بیرمەندە هەم لە ڕووی میتۆد و هەم لە ڕووی چەمکەوە بە دەستی هێناون. ئەو شتەی لەم چەند دەیەی دواییدا ناڕوونیی و تەمومژی ئەو پەیوەندییەی چڕتر کردەوە کەمبوونەوەی گرنگییدان بوو بە دەستکەوتەکانی گۆڵدمان لە کایەی ڕەخنەیی لە ئەوروپا بە گشتی و لە کایەی ئەنگلۆ-ئەمەریکی بە تایبەتی. گۆڵدمان بەوە ناسرا پەرەی بە میتۆدێک دا کە یەکێکە لە لقەکانی بونیادگەریی، ئەو میتۆدەش بونیادگەریی پێکهاتەییە، بەڵام ئەو میتۆدە گرێدراوی چەمکێکە بەر لەو سەریهەڵدا و بناغەڕێژیی بۆ ئەو میتۆدە کرد، ئەویش چەمکی ڕوانگەی جیهان-ـە. چەمکی ڕوانگەی جیهان ڕاڤەی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانە دەکات کە سەبارەت بەو کارە وێژەییانە کراون هیی نووسەرانێکن پەیوەندییە چینایەتیی و ئایدیۆلۆژییەکانیان کاریگەریی لەسەر جێ هێشتوون. هەرچی سەبارەت بە بونیادگەریی پێکهاتەییە، گۆڵدمان لە وێکچوونی نێوان بونیادی کاری وێژەیی و بونیادی تەرزە کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییەکانی دەوروبەری نووسەر و کارەکە و بابەتی ئەوە دەکۆڵێتەوە کە لە بنەڕەتدا ئەو وێکچوونە بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە کاری وێژەییە. ئەو چەمکانە و هەندێک چەمکی تری پەیوەستیشیان لە نموونەی بە شت بوون و نامۆ بوون، لە گەوهەریاندا بڕێک چەمکی فرە ڕیشەن گۆڵدمان لە چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە وەریگرتوون، بەڵام فەلسەفەی دیالەکتیکیی لای هیگڵ و مارکس بە شوێنگەی سەرەکییان دادەنرێت. لە چەند سەرنجی دواتردا جەخت لەسەر ئەو شتانە دەکرێت بەشێوەیەکی باو لە کاتی ناساندنی گۆڵدمان یاخود لێکۆڵینەوە لە بەرهەمە ڕەخنەییەکەیدا پشتگوێ دەخرێت، مەبەستمان لەو شتانەش پێکهاتی جووە لەنێو کارەکانیدا. ڕەنگە لە سەرەتادا بە سەرنجدان لەو پارادۆکسە دەستپێبکەین کە لە دەستپێکی ڕوانین لە دەستکەوتی گۆڵدماندا دەردەکەوێت. گۆڵدمان ئەو بیرمەند و ڕەخنەگرەیە پێی وا بوو دژوارە بەبێ ڕوانین و لێکۆڵینەوە لە شوێنگەی کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییی نووسەری کارە وێژەییەکان بتوانین لە کارە وێژەییەکان تێبگەین، ئەو شوێنگە کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییە جڵەوی کارەکانیان یاخود ئەو ڕوانگەی جیهانە دەکات کە وەک ئەنجامێک لێی دەکەوێتەوە. ئەگەر گۆڵدمان ئەوەی لا گرنگ بێت، ئەی بۆچی ئێمەش نەتوانین هەمان کار سەبارەت بە کارەکانی ئەو خۆی بکەین؟ بۆچی ڕوانگەی جیهان لای ئەو وەک گەڵاڵەبوونێکی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی/ کولتووری و ئایدیۆلۆژییەکەی نەخوێنینەوە؟  بۆچی پێشبینیی بوونی وێکچوونێک لە نێوان بونیادێک کە لەنێو کارەکانیدا بڵاوە و بونیادێک کە لە پاشخانە ئیتنییەکەیدا هەیە نەکەین؟Buy Best Replica Hublot Watches UK Online. In the iconic design, the Hublot replica watches for sale have played a very significant role.

 

زانیارییەکی زۆر سەبارەت بە مێژووی تایبەتی گۆڵدمان بەردەست نیین، بەڵام ئەو زانیارییەی هەیە هێما بۆ ئەوە دەکات لە ساڵی١٩١٣دا لە بوخارست لە ڕۆمانیا لە خێزانێکی جوو هاتووەتە دونیاوە و باوکی مالوم بووە. هەروەها زانیاریی ئەوەشمان هەیە پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٤دا بە تۆمەتی چالاکی لە بازنەی گروپێکی مارکسیی بەگوێرەی یاسای ئەوکاتی ئەو وڵاتە قەدەغەدا دەستگیر دەکرێت، بەرەو ڤییەننا-نەمسا هەڵدێت، گۆڵدمان لەو کاتەدا لە هەڕەتی گەنجییدا بوو. هەروەها زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە کۆتاییدا لە پاریس دەگیرسێتەوە و لەوێ یاسا و سیاسەت دەخوێنێت و لە فەڕەنسا سەقامگیر دەبێت و دەبێتە فەڕەنسی و لەنێو سەرچاوە جیاوازەکاندا بەو چەشنە هێمای بۆ دەکرێت کە فەیلەسووفێکی فەڕەنسی بە ڕەچەڵەک ڕۆمانییە، بەڵام هاوکات زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن ساڵی١٩٤٢ لە کاتی دووەمین جەنگی جیهان و داگیرکردنی پاریسدا، ڕاوەدوو دەنرێت و هەڵدێت بۆ سویسرا و لەوێ لە کەمپێکی پەنابەران دەستبەسەر دەکرێت و لەپاش دەستوەردانی ژان پیاژێ-ی دەروونناسی بەناوبانگی سویسریی دەرفەتی گۆڕینی دۆخی خۆی و تەواوکردنی خوێندنەکەی لە زانکۆی زیوریخ بۆ دەلوێت.Explore our selection of replica Cartier watches and purchase the finest, unique, or custom handcrafted pieces from our store.

وەک دەردەکەوێت گۆڵدمان، بەر لە دەستگیرکردنی، لەلایەن پیاژێ-وە ناسراو بووە و وەک یاریدەدەری لێکۆڵەر کاری لەگەڵدا کردووە، بەو هۆیەشەوە لە نزیکەوە گۆڵدمانی ناسیوە و دەرکی بە زرنگییەکەی و ئەو توانا کولتووریی و هزرییە باڵایانەی کردووە کە هەیبوون. گۆڵدمانی لاو لەدواییدا دەگەڕێتەوە بۆ پاریس کە هەوری چڵکنی نازیزم لەسەری ڕەویوەتەوە و لەوێ درێژە بە خوێندنەکەی دەدات و لە ساڵی ١٩٥٦دا دکتۆرای دووەمی لە سۆربۆن وەردەگرێت. لە ساڵی ١٩٥٨دا دەبێتە بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکان لە بەشی شەشەمی فێرگەی لێکۆڵینەوە پراتیکییە باڵاکان و لەپاش سێ ساڵیش پەیمانگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە خۆی بە ناوی ناوەندی لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتی و وێژەییەکان لە زانکۆی ئازادی برۆکسل دامەزراند و تا ئەو کاتەی لە ساڵی١٩٧٠دا کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەیدا مایەوە. ئەو شوێنگە ئیتنی و کۆمەڵایەتییە و ئەو هەلومەرجە لە چەرمەسەریی تایبەت و سیاسی، دژوارە پێمان وا بێت بە هیچ جۆرێک کاریگەرییان لەسەر ئاراستە هزرییەکان  و لێکۆڵینەوەکانی گۆڵدمان بەجێ نەهێشت. بە هەرحاڵ دۆخی گۆڵدمان لەو ڕووەوە وەک دۆخی کەسانی ترە و جیاواز نییە. بەڵکو گۆڵدمان یەکێکە لە دیارترین ئەو بیرمەند و ڕەخنەگرانەی سەرنجی لێکۆڵەرانیان بەرەو ئەو پەیوەندییە گرنگە ڕاکێشا کە لە نێوان لە لایەک بیرمەند یاخود ڕەخنەگر یاخود لێکۆڵەر و لە لایەکی تر ئەو پەیوەندییەی نەک تەنها بۆ تەواوی جڤاکێک بە تەنها بەڵکو بۆ دەستەیەکی دیارییکراو هەیەتی، لە ڕێگای ئەو جەختکردنەوەیەی جەخت لەسەر جانەسینیزم دەکاتەوە شان بە شانی ئەو پەرەپێدانەی پەرەی بە میتۆدی بونیادگەریی پێکهاتەیی و ئەو شتەدا کە پەیوەندیی بەو دوو لایەنە لە https://www.hublotwatchesreview.com/ is your source for the most comprehensive fake watch reviews.  چەمکەکانەوە هەیە. دەستەی جوو لە ڕۆمانیا وەک دەستەکانی تری جوو لە ئەوروپا بە درێژایی مێژوویان کە بۆ کۆچە سەرەتاییەکانی سەدەی دووی زایینیی دەگەڕێتەوە، گیرۆدەی چەوساندنەوە بوون. بەڵام سەدەی نۆزدە چەسپاندنی یاسای دژایەتییکردنی جووەکان (سامیزم)ی لە ڕۆمانیادا بە خۆوە بینی، بەگوێرەی ئەو یاسایە دەست بەسەر موڵک و ماڵەکانیاندا گیرا و دڕندانەترین شێوازی چەوساندنەوە لە دژیان پیادە کرا. دواتر لەگەڵ داگیرکاریی نازییەکان لە سەروەختی جەنگی دووەمی جیهاندا، ئەو چەوساندنەوەیە بووە دوو هێند. هەر بۆیە شتێکی سروشتیی بوو ئەو چەوساندنەوەیە ڕەنگدانەوەی خۆی هەبێت لەسەر هەست و سۆزی ئەو کەمایەتییە ئیتنییە لە وڵاتێکدا کە چەندین سەدە نیشتەجێی بوو و وەک ئایین و بنەمای ڕەگەزیی جیاواز بوو. هەروەها ئاسایی بوو تاکێک لە تاکەکانی ئەو دەستەیە بەرامبەر بە جیهانێک کە خۆی و ئەو ڕوانگەیەش کە بۆ ئەو جیهانە هەیەتی دەچەوسێنێتەوە گوزارشت لەو دەستەیە بکات. ماری ئیفانز-ی ژنە لێکۆڵەری بەریتانیی دەڵێت هەستکردنی گۆڵدمان بە ئارامی، هەستێکی قرچۆک بوو، “لەبەرئەوەی ئەو وەک ڕۆمانیی و جوویەک بە هۆی پەلامار و داگیرکارییی ئەڵمانەوە لە بریی هەڕەشەیەک لە ژێر سایەی دوو هەڕەشەدا بوو”. ئاماژەدان بۆ ئەو بەستێنە مێژووییە ئیتنییە ڕەوایەتیی خۆی هەیە کاتێک باس لەوە دەکەین گۆڵدمان بۆ لێکۆڵینەوەکەی دەستەیەکی ئایینیی هەڵبژارد لە شێوەی دەرکردن لەو دامەزراوە ئایینییەی کە ئەندامێتی بە هۆی ڕوانگەیەوە کە کڵێسا بە دەرچوون و زیانی دەزانی بۆ کاتۆلیکیزم، دووچاری ڕەتدانەوە هات و ڕووبەڕووی چەوساندنەوە بووەوە. ئەو هەڵبژاردنەی گۆڵدمان دەستەی ناسراو بە جانسینییەکان بۆ لێکۆڵینەوە هەڵدەبژێرێت کە وەک دەستەیەک لە ناوەندەکانی سەدەی حەڤدەدا سەریهەڵدا و تا سەدەی هەژدە درێژەی کێشا، شان بە شانی لێکۆڵینەوەی لە پەیوەندیی بۆچوون و ئایدیاکانی ئەو دەستەیە بە هزری فەلسەفیی پاسکاڵ-ی فەیلەسووفی فەڕەنسیی و شانۆگەرییەکانی ژۆن ڕاسین-ـەوە لە سەدەی حەڤدەدا، چەندین پرسیار سەبارەت بە ڕوانگەی خودی گۆڵدمان خۆی بۆ پەیوەندییەکانی، پراتیککردنێکی هەمان تێزە ڕەخنەییەکەی خۆیەتی. ئەگەر هزر و وێژە ئایدیۆلۆژیا و دۆخە ئایینیی و کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەر کاریان تێ بکات، وەک خودی تێزی بونیادگەرییی پێکهاتەییەکەی گۆڵدمان خۆی، ئەوا ڕەوایە سەبارەت بە پەیوەندیی ئەو هزرە ڕەخنەیی و فەلسەفییە پرسیار بکەین کە ڕەخنەگر بە کارتێکردنی کارتێکەرە ئایدیۆلۆژیی و کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکانی دەوروبەری یاخود ئەو کارتێکەرانەی لە پاشخانیدا هەن چاویان لێ دەکات. گۆڵدمان دەڵێت ڕوانگەی جانسینییە فەڕەنسییەکان بەو جۆرەی لەنێو کارەکانی پاسکاڵ و ڕاسیندا دەبینرێن، شان بە شانی فەلسەفەی کانتیزم لە ئەڵمانیا، ڕوانگەیەکی تراژیدیین لەسەر بناغەی درک کردن بە مەترسییە شیمانەییەکانی بەیدەستبوون بەو هزرە ئەمپیریکیی و ئەقڵانییە دامەزراوە کە ئاراستە زانستییە ئەزموونییەکان برەویان پێ دا، بەو چەشنەی لای فرانسیس بیکۆن هەیە، شان بە شانی فەلسەفەکانی دیکارت و ژۆن لوک و بێجگە لە ئەوان. ئەو هەستە تراژیدییە زادەی دەستەیەکی دیارییکراوە دەرکی بە مەترسییەکانی دەوروبەر کرد، دەتوانین ئەو هەستە لە بەستێنی ئەو هەلومەرجەدا بخوێنینەوە کە خودی گۆڵدمان خۆی گوزەراندی، چونکە لەنێو کتێبی “خودای شاراوە”دا دەبینین دەڵێت: “لە فەڕەنسای سەدەی حەڤدە و ئەڵمانیای سەدەی هەژدەدا، سەرهەڵدانی هزری زانستیی و بێگومان توانا تەکنیکییە باڵا و هاودەمەکانی، شان بە شانی سەرهەڵدانی ڕێژەییی ئەقڵانییەت و ئاکار، بوونە هۆکاری ئەوەی پاسکاڵ لەنێو “ئایدیاکان” و کانت لە فەلسەفە ڕەخنەییەکەیدا، هاواری هەستکردن بە مەترسیی لێ بەرزببێتەوە”. لێرەشدا دیسان ئەوە هزری تراژیدیی بوو ئەو نیشانانەی سەرکۆنە و تاوانبار کرد کە هێمایان بۆ بوونی قەیرانێکی قووڵ لە پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەگەڵ جیهان و لەگەڵ بێجگە لە خۆی لە مرۆڤەکانی تر کرد، هەروەها هێمایان بۆ ئەو مەترسییانە کرد – یاخود ئەو مەترسییانەی زادەی پێشکەوتنی مرۆڤ بوون – یاخود باشتر بڵێین لە سەروبەندی ئەوەدا بوون بە هۆی پێشکەوتنی مرۆڤەوە پەیدا ببن- لەسەر ڕێگایەک کە پێشتر و ئێستاش بۆ هەندێک کەس وەک ڕێگایەکی زەنگین و چێنراو بە زۆر گفت و پەیمان دەردەکەوێت.

هاواری هەست بە مەترسیکردنەکەی پاسکاڵ دەشێت هاواری هەست بە مەترسیکردنی گۆڵدمان بێت، سەرهەڵدانی ئەقڵانییەت و ئەمپیریکیزمیش لە هەردوو سەدەی حەڤدە و هەژدەدا، دەشێت پەیدابوونی نازیزم و ئەو ئایدیۆلۆژیا ڕەگەزپەرست و زانستگەرایانە بێت کە لەسەر بناغەی دامەزران. هەڵبژاردنی بزووتنەوەی جانسینیزم تەنها هەڵبژاردنێکی مێژوویی نەبوو یاخود زادەی سەرسامبوونێکی ڕووت نەبوو بە پاسکاڵ یاخود ڕاسین، بەڵکو دەرخستنی جووڵانەوەی یاخیبوونێکی هزریی بوو لەنێو کڵێسای کاتۆلیکیی و هاواری هەستکردن بە مەترسیی بوو بەرامبەر بە هەڕەشە و مەترسییەک کە لە داهاتووەوە دێت. ئەو یاخیبوون و هاوارە، هاواری دەستەیەکی ئیتنیی و هۆشدارییی بیریارێکی سەر بەو دەستەیەیە لە ئان و ساتی ژمارەیەک گۆڕانکارییی مەترسیدار و پاشان بژاردەی نێوان سەروەختی سەرهەڵدانی و ئەنجامەکانیدا.replica watches uk

_________
ژێدەر: ڕۆژنامەی الشرق الأوسط ٣٠ یەنایەر٢٠٢٣

 

تاگهزر
بڵاوکردنەوە: