دیدارێك له‌گه‌ڵ “ئه‌دۆنیس”دا
كورتكردنه‌وه و وه‌رگێڕان: هه‌ندرێن
* زاراوه‌ی “شیعری ئازاد” هیچ مانایه‌كی نییه، له‌وه‌ش زێتر: زاراوه‌یه‌كه نه “شیعر”ی تێدایه، نه “ئازادیی”ش.
* له داهێنه‌ر و بیركاران “مفكر” ده‌خوازم له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون: ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وان له ڕه‌فتاری پیشه‌ی نووسیندا قه‌ده‌غه كرا؛ واته هه‌موویان قه‌ده‌غه‌كراون، ئه‌گه‌ریش به‌هه‌ر چه‌شنێك ده‌سه‌ڵات، كه‌ڕامه‌تی ئه‌م داهێنه‌ره، یان ئه‌و بیركاره پێشێل بكات، واته ئه‌م پیشه پیرۆزه و هه‌موو داهێنه‌ر و بیركاران پێشێل ده‌كات.
* بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی هه‌ر به چوستیی بمێنێته‌وه، ده‌بێت له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر بێت.
* دۆزه‌خی تاراوگه، باشتر و جوانتره له به‌هه‌شتی ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسه‌ر.
+ شاعیر گفتوگۆ ورووژێنه‌ره. ئه‌دۆنیس، ڕێچكه‌شیعرێكی تایبه‌ته. كه ده‌ڵێین “ڕێچكه”، به‌خۆی له چوارچێوه‌كه به‌ده‌ره. شیعره‌كانی ته‌با و ناته‌باشن، كه هه‌ر خۆشیه‌تی ئاسته‌نگ و خه‌سڵه‌ته‌كانیان داده‌هێنێت. وه‌ك دڵۆپه ئاو ئاڵۆزن، كه ناشزانرێت له‌كام ڕووباره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن.
ئاخاوتنی ئه‌لنه‌هج “النهج” له‌گه‌ڵ ئه‌دۆنیسدا، كۆمه‌ڵێ ڕاستیی ئاوه‌ڵا كرد، له‌وانه: مه‌بده‌ئیه‌تی دیموكراسیی، كه خۆیله‌خۆیدا ڕه‌وشتی شیعری به غیره‌ت و داهێنه‌ره.
ــ لێره‌دا شاعیر هاوپه‌یمانی حه‌ز و ماخۆلیاكانی مرۆیه له پێناو دنیایه‌كی جوانتر و بۆ ژیانێكی یه‌كسان له‌نێوان ئاده‌میزاددا، كه دووربێت له تیرۆر، پێشێلكردن و شێواندن.
له گفتوگۆیه‌كه‌دا دیاره، شاعیر له ده‌ربڕینی ڕایه‌كانیدا، نه‌ترسه بێئه‌وه‌ی حیساب بۆ ئاكامه‌كه‌ی بكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ده‌نگه ناوه‌كییه‌ی شاعیر، كه هه‌تا شانازیی به هه‌ڵه‌كانیشیه‌وه ده‌كات، بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێگه‌یه‌كی ڕاست. له‌میانه‌ی ڕاستییه‌كانی تریشدا، وێڕای ئه‌وانه‌ش، ئه‌دۆنیس: خه‌مبار، بێومێد، ڕۆشن، داماو و لێڵ، ده‌ینواند. ئه‌گه‌ر لێخافڵبوونێكی تر هه‌بێت ئه‌مه‌ش خۆیله‌خۆیدا له شته نادیار و نه‌بانه‌كانی خودی شیعر و مرۆدایه. ئاكامیش ماخۆلیا و لایه‌نگیریی ئاینده مه‌به‌سته.
عواد ناسر
قه‌سیده‌ی ڕابردوو، قه‌سیده‌ی ئاینده
ئاڕاسته‌كردنی پرسیاره‌كان: عواد ناسر
* عواد ناسر: “منی پێغه‌مبه‌ر و گومانبین”، ئه‌م دێڕه شیعره هی تۆیه، كه كاكڵه‌ی به‌رجه‌سته‌كراوی دیدی خۆته، سه‌باره‌ت به داسه‌پاو و شیانه “احتمال”، “چاوه‌ڕوانكراوه‌كان”، ئایا ئه‌مه بۆ خۆدابڕینت له ڕابردوو، ڕه‌خنه له‌ڕابردوو گرتن ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ــ ئه‌دۆنیس: دێڕه‌كه دوو لایه‌ن ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ته‌نێ دابڕان، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتوو پككه‌وتوو ناگه‌یه‌نێت. بۆیه چاكتره، پێوه‌ندیی به دیتنی ڕابردووه‌وه هه‌بێ و بكرێته جۆره پێكهاتوویه‌كی دیكه‌ی جودا له‌و هه‌ویره. واته پێشینه‌ی ئه‌زموونه زانیاریییه‌كان.
* تۆ شاعیرێكی ئایدۆلۆژخواز، “ده‌ئایدۆلۆژێنی”. ئایدۆلۆژیا چۆن له‌ناو شیعره‌كانتدا ده‌خه‌مڵێنیت؟
ــ لێره، له پرسیاره‌كه‌تدا “ئایدۆلۆژیا” چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌م گوتنه له‌سه‌ر زاران باوه. به‌هه‌ر حاڵ، ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌مه‌وه، باس له‌م وشه‌یه و لێدوانی ڕاست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مانایه‌ی، كه مه‌به‌ستمانه دیار نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت، كۆمه‌ڵه سیستێمێكی چه‌مكدار بێت، به پێودانگی ڕه‌فتارێكی سیاسییی-حزبایه‌تیی، ئه‌وه من، به‌خۆم و شیعره‌وه، له‌وسه‌ری جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ترین. من سه‌یروسه‌مه‌ره‌م، دوورم. ئه‌گه‌ریش به واتای ڕاوبۆچوونێك، یان تێڕامانێكی دیار بێت، ئه‌وه منیش ده‌گرێته خۆ. من، له ناوه‌رۆكدا، لێكدژم: ناومێدێكی ئومێده‌وارم، خه‌مبارێكی شادم، له‌هه‌مان ساتدا، منی خود من نیم.
ئا ئه‌مه‌یه ڕه‌وته‌نی شیعر. هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌ك به‌خۆ ده‌گرێت، پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌روا هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كیش به‌خۆ ناگرێت.
* “له كامه خودای تازه‌دا
جه‌سته‌مان ڕاده‌بێته‌وه و
ئاسن له‌سه‌ر سه‌رمان وێكدێته‌وه
جه‌للاده‌كانمان له‌سه‌ر سه‌رمان كورتبوونه‌وه
به‌ناوی وێرانه شادیییه‌وه.
له‌دایكبوونمان ناومێدیییه.”
ئاخۆ ئه‌م كۆپله‌یه “ده‌ربڕی” حاڵه‌تێكی دژوار نییه، تۆش گوتووته شیعر “حاڵ ده‌رنابڕێت”، به‌ڵكو “پێكدێنێت”؟
ــ هه‌ڵبه‌ته، وه‌ك ده‌بینم شیعر “شت ده‌رنابڕێت”. شیعر خۆی “پێكهێنانی شتێكه”. من له باسێكدا له‌مه دواوم. تۆش به‌م پرسیاره له‌و باسه ده‌رده‌چیت. ده تۆ پێشهاتێك “حدث”ێك بێنه‌وه. شاعیر، كه له‌سه‌ر شتێك ده‌نووسێت، ئه‌و شته ده‌رنابڕێت، به‌ڵكو وێنه‌یه‌ك، ناسنامه‌یه‌ك، به زمان له‌و شته‌دا ده‌خوڵقێنێت.
چۆنی لێدیاره، وا پێكیدێنێژ، كه پێكیهێنا، له پێشهاتییه‌كه‌وه تێپه‌ڕی ده‌كات، به‌هێمای ده‌كات. ئه‌گه‌ر ته‌نیا به ده‌ربڕینی وازیهێنا، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێتث كه ئه‌وه ته‌نیا وه‌سفكردنه، ده‌یگێڕێته‌وه، ده‌یلكێنێت و وه‌ك خۆی ده‌یهێڵێته‌وه. واته پێشهاته‌كه هه‌ر خۆیه‌تی. كه‌وابوو ئه‌و پێشهاته له شیعریییه‌ت ناچێت و ده‌بێته به‌ڵگه‌نامه. به‌شی زۆری شیعری عاره‌بیی، كه له‌دوا ساڵانی په‌نجاوه له‌سه‌ر قه‌ومانی پێشهاته‌كان نووسراون، ئه‌و پێشهاتانه شیعره‌كانیان به‌جێهێشتووه، چونكه گێڕانه‌وه‌یان “له ده‌ربڕین بترازێت” تێپه‌ڕیان نه‌كردوون و به‌ره‌و هێماكردنیان نه‌بردوون، تاوه‌كو بۆ پێكهاتووه‌كان وه‌ربچه‌رخێنرێن.
خۆماڵییكردنی نۆكه‌ندی سوێس، پێشهاتێكه “حدث”، له‌وه قووڵتره، كه شیعر ده‌ریبڕیوه. شۆڕشی 14ی ته‌مووزی عێراق، پێشهاتێكه له‌وه قووڵتره، كه شیعر ده‌ریبڕیوه. ئه‌وه‌یان دوو نموونه. نموونه‌ی سێیه‌م: “ڕاپه‌ڕین” له فه‌له‌ستیندا، له‌وه قووڵتره وه‌ك پێشهات بمێنێته‌وه- هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ریان نووسیووه ته‌نیا دربڕینن. قسه‌كردن بۆ ئه‌وه، كه ببێته شیعر، ده‌خوازێ به‌هێما بكرێت. واته ده‌بێ به زمانێك پێكهاتوویه‌كی دیكه‌ی لێ‌دروست بكه‌ین تاكو پێشهاتووه‌كه تێپه‌ڕێنێت. به‌چه‌شنێ كه له شۆڕشی 14ی ته‌مووزی عێراقییدا، نه ته‌نێ شۆڕشی عێراقییه‌كان، به‌ڵكو شۆڕشی مرۆ و خودی مرۆڤیشی تێدا بخوێنێته‌وه.
هه‌روا به‌چه‌شنێ له ڕاپه‌ڕینداو نه‌ك ته‌نێ هه‌ر به‌رد و زارۆی فه‌له‌ستینییه‌كان، به‌ڵكو به‌ردی دنیا و زارۆی دنیای تێدا بخوێنێته‌وه. له‌م ئاسۆیه‌وه، گوتوومه و ده‌شیڵێم: ئه‌ركی شیعر دامه‌زراندن و پێكهێنانه، له پێشهاته‌وه و پێشهات تێده‌په‌ڕێنێت.
شاعیر له ڕابردوودا، ته‌واوی هه‌بوونی “وجود” له تاكه تیۆرێكدا ده‌بینێت، بۆیه كه هه‌بوون و شته‌كانی ده‌رده‌بڕێت، له‌كن خۆی وایده‌زانی جوانیی و ورده‌كاریییه‌كان ده‌رده‌بڕێت. ئه‌مڕۆ ئه‌و تێڕامانه گۆڕاوه. به‌ته‌واویی هه‌بوون نه‌ماوه. وامان لێهاتووه به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو یان ته‌واونه‌بوو ته‌ماشای هه‌بوون بكه‌ین. لێره‌وه ئه‌ركی ئێمه كار له‌سه‌ر گۆڕینی بكه‌ین و دووباره پێكیبهێنینه‌وه. بۆیه شیعری ده‌ربڕین له‌گۆڕێدا نه‌ماوه، به‌ڵكو بووه‌ته تێڕامانێكی دامه‌زرێنه‌رانه. شیعر بووه به دامه‌زراندن و پێكهێنان.
* ئه‌دی له دیدارێكدا ناڵێیت: شیعری غه‌زه‌ل، لاواندنه‌وه، په‌سندان شیعر نیین؟ هه‌ر غه‌زه‌ل و سیاسه‌ت و … شیعریش؟
ــ ئه‌م پرسیاره بۆ پرسیاره‌كه‌ی پێشوو كێل ده‌بێته‌وه، كه وه‌ڵامم دایه‌وه. بۆ زێتر ڕوونكردنه‌وه‌ش: شیعر سیاسه‌ت “ده‌رنابڕێت”، به‌ڵكو “خودیخۆی” سیاسه‌ته.
* “ئا ئه‌وه‌یه ناوی من”، گواستنه‌وه و وه‌رچه‌رخانه‌كانی كاروانی شیعری ئه‌دۆنیس ڕوونده‌كه‌نه‌وه. وتی ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌یه نه‌ك شیعر، له شیعری به‌راییدا ئاوا ئێژی و ئه‌وانی دیكه‌یان پاشان دێن. چۆن ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌مان بۆ ڕوون ده‌كه‌یته‌وه؟
ــ قسه له‌مه‌ڕ “ئا ئه‌وه‌یه ناوی من”، كه “فه‌لسه‌فه”یه له‌یه‌ككاتدا هه‌ڵه‌یه و ڕاستیشه. له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌بییدا، حه‌زده‌كه‌ین به گۆتره و به ئاسانیی، به چاك و به‌خراپ پێداهه‌ڵبده‌ین. ئه‌گه‌ر له خودی وشه‌كه و دوورنمایی “فه‌لسه‌فه” وردببینه‌وه، ئه‌وه ئه‌وكاته زۆر به‌ده‌گمه‌ن، ده‌گمه‌ن، كه‌سێكی كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌ب، یان ده‌قێك به‌م په‌یڤه وه‌سف ده‌كه‌ین. هه‌روا هه‌مان حاڵ وشه‌ی “شیعر” و “شاعیر”مان به پێوانه‌ی گۆرین وه‌سف ده‌كرد. ئێمه ناووناتۆره و په‌سندان هه‌ڵده‌ده‌ین، كه‌چی زۆربه‌ی جاران، مانا ڕه‌وا و مه‌به‌ستداره‌كه‌ی ناپێكین.
وه‌ك پێم گوتیت، له یه‌ككاتدا هه‌ڵه‌یه و ڕاستیشه، چونكه نه‌ك هه‌ر ئه‌و شیعره‌م فه‌لسه‌فه‌ی تێهه‌ڵكێشراوه، به‌ڵكو ته‌واوی شیعره‌كانم پێوه‌ندییان به فه‌لسه‌فه‌وه هه‌یه. له‌م پێوانه‌یه‌وه شیعره‌كانم لایه‌نی دیده هه‌ڵه‌كه‌ی تۆ ڕوونده‌كاته‌وه، به‌ڵام لایه‌نی دیدی پێوانه ڕاسته‌كه‌شت، ئه‌وه‌یه له‌م شیعره و له ته‌واوی شیعره‌كانمدا چه‌شنه تێفكرینێك خۆده‌نوێنێت، یان له شیعره‌كانمدا جۆره فه‌زایه‌ك هه‌یه، كه بیر و تێڕامانی تێدا ده‌بینرێت، فه‌زایه‌ك، كه هه‌ستی پێده‌كرێت و پرسیار بۆ خوێنه‌ر ده‌خاته گۆڕێ. كه‌چی له ئاستێكی دیكه و له ڕه‌وتێكی جیادا، شیعره‌كانم سۆفیزمی “ئه‌بی نه‌واس، ئه‌بی ته‌مام، موته‌نه‌بی و مه‌عه‌ریی” خۆیان ده‌نوێنن. ئه‌ركی هه‌بوونی هزر و بیر له فه‌زای شیعردا ئه‌ركی دامه‌زراندنه له نه‌بوونی مه‌یله و ناته‌واوی فه‌لسه‌فه‌دا، كه به ئه‌ركی پرسیاردروستكردن و پرسیاركردن هه‌ڵده‌ستێت: پرسیاركردنی هه‌بوون، پرسیاركردنه له چاره‌نووس. كاتی خۆی فه‌لسه‌فه‌ی ئایینیی باو بوو، كه ته‌نێ ئایینی شیده‌كرده‌وه و ده‌نووسییه‌وه، یاخود بڕوای ئایین، كه له سروشتی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ڕازیبوون به واته خۆنواندنه پێشووه‌كه‌ی شیده‌كرده‌وه، لێره‌دا بڕوای ته‌واوی خۆم دووپاتده‌كه‌مه‌وه، له‌نێوان جۆره‌كانی ئاخاوتندا، ئاخاوتنی شیعر، باڵاترین توانست و بوێریییه به‌رانبه‌ر دیدی هه‌بوونیه‌ت و هه‌روا له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی ئاماده‌كاریی مرۆڤایه‌تییدا، هه‌روا به‌نرخترین و قووڵترین ئاخاوتنیش، ئاخاوتنی شیعره. ئه‌و مرخێش مرخێشه‌ی، كه ئایینه‌كان له دژی وشه‌ی شیعر و شیعریه‌تی وشه ده‌یانكرد، به‌ر له هه‌موویان فه‌لسه‌فه به‌ناوی پلاتۆن وه‌ڵامده‌ری ئه‌و مرخێش مرخێشه بوو، له‌و بواره‌دا ئه‌وه مانای زۆره. له‌وێوه، هاڤڕكێ له‌نێوان وشه‌ی ئایین، وشه‌ی فه‌لسه‌فه و شیعر هاته گۆڕێ. چونكه هه‌موو ئه‌و تێڕامان، ئاخنین و زانیاریییانه‌ی به هه‌بوونه‌وه به‌ند بوون، ده‌رفه‌تی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی فراوان كردن. ئه‌وه هاڤڕكێیییه‌كه، تێیدا وه‌ستاوم و یه‌ك به‌باری خۆم له هاڤڕكێكه‌دا، له پشتی شیعردا ڕاده‌وه‌ستم.
* له هه‌شتاكاندا شیعری عاره‌بیمان به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چوو، “عاره‌ب”ئاسا له بنه‌ماڵه‌ی ڕابردوومان به‌تایبه‌تیی، كه ئێستای پچڕكاو و ئاینده‌ی ئاڵۆزكاومان ده‌بینن، ئه‌وانه به‌ره‌و سۆز و په‌رێشانییمان هانده‌ده‌ن، جوودا نابینه‌وه. كه‌واته چۆن كه‌لێنی نێوان خۆمان و نێوان ئه‌و شیعره‌ی، كه نه‌نووسراوه پڕبكه‌ینه‌وه؟
ــ تكایه با ئه‌م كه‌لێنه “الهوه” پڕنه‌بێته‌وه. شیعر، بێكه‌لێن نابێت. شیعر خۆی چه‌ندان كه‌لێن دروست ده‌كات، تاكو مرۆڤ هه‌تاهه‌تایی هه‌ر له ته‌یكردندا بێت. وایدابنێ، كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌لێنی تێدا نییه. ئه‌وكات ده‌بێته ڕووبه‌رێك، كه لایه‌ق نییه هه‌تا بۆشاییش تێیدا جێ‌نشین بێت. لێقه‌ومانی تێدا نامێنێت. ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی لێقه‌ومانی تێدا نه‌قه‌ومێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێشیعره، چونكه ده‌بێته شتی ڕۆژانه‌یی، بووده‌ڵه. كه‌لێن خۆیله‌خۆیدا لێقه‌ومانه، خۆی پرسیار، لێكۆڵینه‌وه، ماخۆلیای گۆڕین، پێشكه‌وتن و فراژانه. گرفتاریییه‌كه‌مان له هه‌بوونی كه‌لێندا نییه، به‌ڵكو له به‌هه‌ڵه بیرلێكردنه‌وه‌كه‌ی كه‌لێندایه: ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی، كه واده‌زانێت ده‌بێ بچێت پڕیبكاته‌وه، یان چاره‌سه‌ر و وه‌ڵامی بۆ بدۆزێته‌وه.
هزر، بیر و شیعر هه‌قیان به كه‌لێنه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌قیان به ڕێگه‌كانه‌وه هه‌یه: كه‌لێن بۆ گشت ڕێگه‌یه‌كی گۆڕیین ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كییه، ده‌یخوڵقێنێت و گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات.
یه‌كبه‌باری خۆم، شیعری من ئه‌م ڕێگه تۆقێنه‌ره، جوان و درێژه‌ی گرتووه، نه‌ك كه‌لێن. كه‌لێن نانێكی تره، خوێنێكی تره. زمان، كێش “عروز”ـه‌كان.
* ئه‌م زمانه عاره‌بیییه‌ی، كه وه‌ك ئامڕاز به‌كاری دێنیت، ته‌له‌زگه‌ی تێدا دروست ده‌بێت: ئایا ده‌كرێ بۆ شۆڕشگێڕێك به مه‌نجه‌نیخ به‌رته‌كی ئه‌تۆم بداته‌وه؟ ڕاسته تۆ تێده‌كۆشیت و له به‌كارهێنانی پێوه‌ندییه‌كانی زمان له‌گه‌ڵ ئافراندندا. زۆریشت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام “زمان” له ئاخیره‌تدا “دژه‌زمان”ـه، كه ناگۆڕێت و بگره “ڕاناته‌كێنێت”، چۆن شیعری ئاینده به زمانی ڕابردوو ده‌رده‌بڕدرێت؟
ــ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ڕاستیی هی ئه‌مڕۆبێت، ده‌بێت زمانه‌كه‌شی هی ئه‌مڕۆ و زمانی ئاماده‌بووانی ئه‌مڕۆ بێت. وه‌رچه‌رخانی زمان، به‌نده به‌و ئاوه‌زه‌وه، كه ئاوه‌زی ده‌كات و به‌و به‌رهه‌سته‌ی كه چێژی لێوه‌رده‌گرێت. ئێستاش زمانی عاره‌بیی، به‌پێی ناسنامه گشتییه‌كه‌ی زمانی ڕابردووه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌ب، به‌پێی ناسنامه گشتییه‌كه‌ی، هێشتا كۆمه‌ڵی ڕابردووه. مرۆی عاره‌بیش هێشتا وابه‌سته‌ی ئه‌وانه‌یه، واته مرۆی ڕابردووه، ئاوه‌ز، بیر و به‌رهه‌ستی عاره‌ب هێشتا تێكڕا له قاوغی ڕه‌وت و باسه زانراوه‌كانی ڕابردوودا جووڵه و كارده‌كات. ئاخۆ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كه هه‌تا چۆكانی به‌سته‌لۆكه زمان چۆن “ڕاده‌ته‌كێت”؟ كێن ڕایده‌ته‌كێنن؟
زمان به‌كارهێنانه، چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانه. بۆ ئه‌وه‌ی بكرێ به زمانی ئاینده، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌كاری دێنن، ئاوه‌زی به‌كارهێنانیان له ئاینده‌دا نیشته‌جێبێت.
به‌ئاسانكردنه‌وه‌یه‌كی زێتر: ئه‌گه‌ر “به‌سته‌ڵۆكیی” له زمانی عاره‌بییدا هه‌بێت، ئه‌وه به‌سته‌ڵۆكی خودی مرۆی عاره‌ب و كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌به.
* ئه‌گه‌ر سه‌رنجه‌كانی شاعیر بگۆڕێت و كه‌ره‌سته‌كانی “ته‌كنیكه زمانه‌وانیییه‌كه‌ی” نه‌گۆڕێت، له‌م ڕووه‌دا له‌گه‌ڵ زمانه “ئه‌لفوبێ” كه‌ماندا چیبكه‌ین؟
ــ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌ت ناته‌بام، ئه‌گه‌ر شاعیر “تێڕامانه‌كان”ی گۆڕابن، له‌ڕاستییدا، كه‌ره‌سته‌كانیشی ده‌گۆڕێن، واته چۆنایه‌تی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه شیعره‌كانیشی ده‌گۆڕێن. وه‌لێ ئه‌م ته‌رزه شاعیره هێشتا ده‌راوێته‌یه و نه‌بووه‌ته بناغه. بێجگه له‌وه‌ش دامه‌زراوه‌كان “موسسات” به‌چه‌ندین شێوه، سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و هێرش له‌سه‌ریدا ده‌ستپێده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش، له تاكه شاعیرێكی عاره‌ب زێتر هه‌ن، وێڕای گۆڕانی سه‌رنجه‌كانیان شێوه‌ی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانیشیان گۆڕاوه. “ئایا له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌لفوبێكه‌مان چیبكه‌ین؟”: له‌م تیلمه‌ی پرسیاره‌كه‌ت ناگه‌م.
* ڕای تۆ به‌رانبه‌ر “نحو الساكن*” چییه، كه هادی عه‌له‌ویی داخوازییی ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌وه‌دا شیعری لێده‌راوێته كردووه؟
ــ دژی ئه‌م ڕایه نیم، ئومێده‌وارم ڕایه‌كه‌ی شیعریش بگرێته‌وه، به‌ڵام وابزانم ئه‌و گرفتاریییه‌ی، كه ئێمه‌ی خه‌ریككردووه، ئه‌وه‌ش چاره‌ی ناكات: گرفتی ئافراندن. ئه‌مه گرفتێكی قه‌واره‌یییه “كینایی”یه و ته‌نیا به “ڕاته‌كان”ی زمان، جا چ به نه‌حو ئه‌لساكن بێت، یان به‌م زمانه باوه، به‌ڵام به ئاوه‌زی په‌تی “فصیح” ده‌نووسن. به‌مانای به‌سته‌ڵۆكی ڕۆیشتوو.
یه‌كه‌م پێویستمان به‌وه‌یه له ئاستی هه‌بووندا، له ئاستی بینایی و واقیعدا، قه‌واره‌مان “ڕابته‌كێنین”.
* “ڕۆژه‌كانم چۆكیاندا”، ناونیشانی یه‌كێك له شیعره‌كانته، كه به شێوه‌ی شیعری “ئازاد” نووسیوته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ی خواره‌وه دایبڕێژینه‌وه:
“بۆ هه‌ڵدێر چۆكیاندا ڕۆژه‌كانم
له‌ژێر گالیسكه‌كه‌م هه‌ڵده‌به‌زم و داده‌به‌زم
له‌چاوه‌كامدا گۆڕه‌كه‌م هه‌ڵبكه‌نی
من خاوه‌نی تارمایییه‌كانم
زایه‌نده‌م پێبه‌خشیووه و ئه‌مڕۆژ زمانه‌كه‌م
گریام بۆ ئه‌و تۆقینه‌ی سووتاندم
سه‌وزه‌دره‌خته ناو سنگم
من خاوه‌نی تارمایییه‌كانم و لێیان ده‌ده‌م
له خوێن و قوڕگم تووڕیان ده‌ده‌م
خۆر چۆله‌كه‌یه‌كی “قبره” كندره‌كه‌م
بۆ هه‌ڵدا و “با”ش شه‌پقه‌كه‌مه”
سه‌ره‌ڕای تازه‌هه‌ڵگریشی، ئه‌دی ئه‌مه شیعری “ستوونیی” نییه؟
“لقێكی پرسیاره‌كه‌ی پێشووه”.
ــ یه‌كه‌م، ئه‌مه شیعری ستوونی نییه، پاشان ئه‌مه زاراوه‌یه‌كی ورد و سه‌خته، ئه‌م شیعره‌ش نه تووخنی ئه‌م زاراوه‌یه ده‌كه‌وێت و نه مه‌رجه‌كانیشی برجه‌سته ده‌كات. هه‌روا ئه‌م شیعره “شیعری ئازاد”یش نییه، خودی ئه‌م زاراوه‌یه‌ش بێمانایه، له‌وه‌ش زێتر، ئه‌م زاراوه‌یه؛ زاراوه‌یه‌كه نه شیعری تێدایه و نه ئازادییش.
به پێودانگی شێوه‌ی خه‌لیلی ته‌فعیلیی و به پێودانگی سیستێمی كێش، به لابردنی یه‌ك له‌وانه شیعری كێشدار: به‌یتی دووه‌م “صدر”ی تێدا لاده‌چێت. پاشان كێ به‌تۆی گوتووه من له نووسیندا كێشی خه‌لیلیی ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه، یان داوای نه‌مانی ده‌كه‌م؟ كێشه‌كان له‌خۆیاندا، جۆره مۆسیقایه‌كن، له یه‌ككاتدا، نه له “دژ”ی شیعره و نه “له‌گه‌ڵیه‌تی”. شیعریییه‌ت، له شێوه‌ی به‌كارهێناندا به‌رجه‌سته‌كردنه. شاعیر هه‌ن به‌شێوه‌ی خوڵقێنه‌رانه به‌كاریان هێنا و شیعری مه‌زنیشیان پێنووسی. ئه‌و شیعرانه ئێستاش مه‌زنن.
ئه‌مرولقه‌یس، زو ئارمه، ئه‌بونه‌واس، ئه‌بوته‌مام، موته‌نه‌بی، مه‌عه‌ری، جێی ڕێز و ئاماژه‌ن، نه‌ك قه‌تیسمان، ئه‌وانه “ستوونیی، و “خه‌لیلیی”ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وانه “كۆڵه‌كه”ی شیعری عاره‌بیی و هه‌روا له‌ناو شاعیره خوڵقێنه‌ره‌كانی هه‌موو زمانه‌كانی دنیاش ده‌ژمێردرێن.
جا ئاخۆ ده‌بێ پشتگوێ‌یان بخه‌ین، چونكه شیعره‌كانیان “ستوونیین”؟
كه‌چی شاعیرانی تر هه‌ن، ئه‌و كێشانه‌یان به شێوه‌یه‌كی ناخوڵقێنه‌رانه به‌كارهێناوه، نووسینه‌كانیان هیچ شیعریه‌تی تێدا نییه.
كه‌واته لێره هه‌ڵه‌كه، له كێشه‌كاندا نییه، به‌ڵكو له خودی شاعیره‌كاندایه، چونكه به زه‌ینییه‌تی وشك و لاساییكارانه به‌كاریان هێناوه. ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر شاعیر نه‌بوون و نین، به‌ڵكو “وشه‌ڕیزكاران”ی شیعرن. شیعر له‌لای ئه‌وانه پێكهاتوو نه‌بووه، به‌ڵكو شێواز و ئامڕازێك، كتومت په‌خشان بووه، هه‌ر ئه‌و شاعیرانه‌شن، له‌به‌ر گه‌لێ هۆكاری زۆر یه‌كه‌میان هه‌میشه كه‌می داهێنه‌رانن. جا ئه‌و شاعیرانه نه‌ك هه‌ر ته‌نێ له كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌ب و چه‌ند سه‌رده‌مێكدا، به‌ڵكو له گشت كۆمه‌ڵگه و هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، جڵه‌و به‌ده‌ستن، له هه‌قبێژییدا مایه و چاكه‌به‌خشییی به‌لاوه‌ده‌نرێت و ده‌بێته بابه‌تی ڕه‌خنه‌لێگرتن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره خۆسه‌پێنه‌رانه و به‌رهه‌مه‌كانیان ببنه بابه‌تی ڕه‌خنه‌لێگرتن و ناڕازییبوون، به‌ڵام ئه‌و ته‌رزه شاعیرانه هه‌میشه زۆرینه‌ن و باوئاسا پێكدێنن، له نه‌بوونی ڕه‌خنه‌گرتن دڵنیان، چونكه ئه‌وانه زۆرینه و باوئاسان و به داموده‌زگه‌ی ڕژێمه‌كانیانه‌وه گرێدراون. نموونه‌یه‌ك بۆ ڕوونكردنه‌وه بخه‌مه به‌رچاو: له سه‌رده‌می ئێستاماندا، به‌ناوی شۆڕش و پێشكه‌وتن، چه‌ندان تاوان نه‌ك هه‌ر ده‌رهه‌ق به “كێش”ـه‌كانی، به‌ڵكو ده‌رهه‌ق به شیعریش كراون، كه‌چی كامه له ئێمه وێراویه‌تی ڕه‌خنه له‌م تاوانانه، له‌م تاوانكارانه بگرێت. بنواڕه! له گۆڕه‌پانی عاره‌باندا ئێستاش ڕۆژانه به‌ناوی پیرۆزترین مه‌سه‌له‌كان، پێشكه‌وتن، شۆڕش، ڕزگاریی و ئازادییی شیعر ده‌كوژرێت:
ئا ئه‌وه‌یه گیروگرفته‌كه‌مان.
كه ئاوه‌ز، ئازادیی و ئافراندن، له مرۆدا بڕووخێت، واته هه‌موو شتێك تێیدا ده‌ڕووخێت. له ڕووخانی مرۆی عاره‌ب بپرسه، ئه‌وجا نهێنیی ڕووخانی كولتوور، هونه‌ر و ژیانی ده‌زانیت.
كه‌واته مه‌سه‌له‌كان له “عه‌رووز” دوورترن.
شاعیر هه‌ن له بنه‌ڕه‌تدا، له ده‌ره‌وه‌ی عه‌رووز ده‌نووسن، به‌ڵام ئه‌وانه له هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی به كێشه‌كانی “خه‌لیلیی” نووسیویانه، لاساییكارترن. له ئافراندندا گرینگییه‌كه توانستی شاعیره. ده‌با چۆن ده‌یه‌وێت، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت، با بنووسێت. ئه‌و چه‌شنه شاعیره هیچ سیستێمێك به‌خۆی ناگرێك، بۆخۆشی خوڵقێنه‌ری سیستێمه. هه‌ر خۆشی تێڕامان، پێوه‌ندیی و نه‌ریته‌كان ده‌خوڵقێنێت. ده‌با به‌سی بێت هێنده ڕه‌خنه له‌و كێشانه بگرین، هه‌ر ده‌ڵێی كێش شیعر ده‌نووسێت نه‌ك ئێمه، هه‌ر ده‌ڵێیت هۆی ته‌پاندنی هونه‌ر و چێژمان سووچی كێشه‌كانه. ئه‌گه‌ر خه‌تا به‌ڕاستی له كێشه‌كاندایه، ئه‌ی بۆ شاعیری مه‌زن و شیعری مه‌زنمان هه‌ن؟
به‌سه ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه له كێشه‌كان بگرین، هه‌رده‌ڵێی ئه‌وه یه‌كه‌م به‌ربه‌ستی نێوان عاره‌ب و نووسینی شیعره مه‌زنه‌كان بێت، ئه‌وه‌ش گاڵته‌جاڕیی و كڵۆڵییه. ئا ئه‌وه‌تا زۆر كه‌س هه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كێشانه ده‌نووسن، ئه‌ی بۆچی شیعری مه‌زن به‌رهه‌مناهێنن؟
تكایه له قسه‌كانمدا وا حاڵیی نه‌بن، كه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌كێشنووسین ده‌كه‌م. نه‌خێر، هه‌رگیز، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه با ئێمه به‌ره‌وڕووی شته ڕاسته‌كان ببینه‌وه. ناوی كاره‌كان به‌ناوی خۆیانه‌وه ناوبنێین. شیعر نه به كێش و نه به په‌خشانه، به‌ڵكو یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه شاعیر چی له‌باردایه. تۆ شاعیر به، له‌وێڕا چۆنت گه‌ره‌كه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌توانیت، جا به په‌خشان بێت، یان كێش وا بنووسه. ئه‌و كاته ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئافراندنه‌كه‌ته، كه ده‌بێته بناغه‌ی “خۆشه‌ویستانت، نه‌ك ئاكامێك یان به‌رهه‌مێك بۆ كردنه بناغه”.
* به‌پێی بابه‌ته‌كیی و خۆیه‌تیی شیعر “به‌و پێیه‌ی بۆ هه‌ر شۆڕشێك مه‌رجێكی تایبه‌ته”، ئایا ڕۆشنایی شۆڕشێك له‌سه‌ر شۆڕشی شیعری ئازاد “شۆڕشی پێشڕه‌وان”، به‌واته ڕیشه‌یییه‌كه‌ی نه‌ك جۆرایه‌تیی، له ئاسۆدا ده‌بینرێت؟
ــ ئافراندن نه به دژه ئافراندنه و نه وه‌لاوه‌شی ده‌نێت، هه‌روه‌ك: شۆڕش به‌و‌یتر ده‌یكات. ئافراندن بزاوێكه له ڕه‌خسان “تكامل” و هاوگوزه‌رانیی. ئه‌بونه‌واس و مه‌عه‌ریی له شیعردا، دوو دوژمنن، به‌ڵام ئه‌وان له ئافراندندا دوو دۆستن و له‌یه‌ك ماڵدا ڤێكڕا ده‌ژن.
* سه‌حیم بنی ئه‌لحساس، له سه‌ره‌تای “یائیه**”دا ده‌ڵێت:
“عمیره بۆ ڕۆیشتن خۆی ئاماده كرد و ماڵاوایی كرد
پیریی و ئیسلام به‌سه بۆ مرۆ ناهێنێ”، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رگوزه‌شته‌یه‌ك ده‌ڵێن: وای له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كرد بڵێت:
به ئیسلام پیری به‌سه بۆ مرۆ ناهێنێ.
ویستی خوداوه‌ندی نێوان “و”ی شاعیر و “با”ی خوداوه‌ند بۆ ئیقاعی ده‌سه‌ڵاتی شیعر ته‌واو ده‌بێت، قسه‌ی تۆ چییه؟
ــ به‌یتێكی زۆر بووده‌ڵه‌یه، به عه‌رووز نووسراوه. هیچ قسه‌یه‌كی شیعرییشم له‌سه‌ری نییه.
* گریمان ئه‌گه‌ر نۆبه‌تی پاسه‌پۆرتی ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی كۆنمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌رده‌م ئاڵوگۆڕ كرد، شاعیرانی به‌رایی له‌گه‌ڵ دووه‌میاندا له كوێ هاوێر ده‌بن و له‌كوێشدا پێكده‌گه‌ن.
ــ ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌رده‌م، له بنه‌چه قووڵه‌كه‌یدا ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینیییه. زۆربه‌ی شاعیرانی ئه‌مڕۆش، هه‌روه‌ك شاعیرانی پێشین، به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ك كاڵا به ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشن. له ڕاستییدا هیچ له كاره‌كه ناگۆڕێ و مه‌هانه‌شی ناوێت، چونكه به‌هه‌مان بڕوا بڕوادارن، یان هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندیی پێشینانه‌كه‌یه و ده‌سه‌ڵاتیش خۆی پێپۆشیوه.
* هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئایینیی بنیات بنرێت، ده‌وڵه‌تێكی گه‌نیو و پیسه، له كتێبی “ئه‌لئسوول”دا وات گوتووه، كه‌چی یه‌كه‌مین شاعیریت، هه‌تا به‌ر له شاعیرانی شۆڕشی ئێرانیش كه “شا”یان ڕووخاند، شیعرێكت بۆ په‌سندانی خومێنی بڵاوكردووه‌ته‌وه…
ئایا له شیعردا خۆتی و له لێكۆڵینه‌وه‌شدا یه‌كێكی دی؟
ــ دڵڕه‌قانه به‌رسڤی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه. ببووره ئه‌گه‌ر بوویته قوربانی ئه‌م دڵڕه‌قییه. ئه‌م پرسیاره نه‌ك ته‌نێ نیازخراپیی ئاشكرا ده‌كاتن، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو بابه‌ته‌كه‌دا هه‌ڵده‌زه‌لێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خاوه‌ن ئه‌م ته‌رزه پرسیاره، ده‌قێك، كه نه بینیویه‌تی و نه خوێندوویه‌تیه‌وه، ده‌خاته به‌ر باسكردن. ڕاستییه‌كی پێویست ئه‌م دڵڕه‌قییه‌م ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌م شیعره، كه “شیعر نییه، به‌ڵكو سڵاونامه‌یه”، په‌سندانی خومه‌ینی نییه و ناوی ئه‌ویشی هه‌رگیز تێدا نه‌هاتووه، كه‌چی سڵاونامه‌یه بۆ گه‌لی ئێران و شۆڕشه‌كه‌ی، كه توانی ڕژێمێكی ئیمپڕاتۆر بڕووخێنێت. بۆچی به‌مجۆره ڕاستیی لینگه‌وقووچ ده‌كرێ و له‌سه‌ر شتێك، كه به‌خۆمان نه‌مان دیوه بڕیار ده‌ده‌ین و خۆشمان له ڕاستییه‌كه‌ی دڵنیا ناكه‌ین؟
بۆ نموونه، بۆچی ناوترێت: ئه‌م شیعره بۆ شۆڕشی ئێران و له دژی شا و ڕژێمه‌كه‌یه‌تی، كه هه‌ر به‌ڕاستیش وایه، به‌ڵام لینگه‌وچووچ بكرێت و بگوترێت ئه‌دی ئه‌م شیعره، به خوومه‌ینیی هه‌ڵده‌ڵێت، شیعره‌كه له‌باسه مێژوویییه‌كه‌ی داده‌ماڵێنن و مه‌زه‌ند‌ی خراپی پێوه ده‌نێن؟
دوای ئه‌وه، كه له ڕاستییه‌كه‌ی دڵنیا بووین، وێجا بڕیاری ڕاستیی بده‌ین، ده‌كرێت بگوترێت له‌ڕووی هونه‌ریییه‌وه، شیعرێكی بووده‌ڵه‌یه، هه‌ر به‌ڕاستیش بووده‌ڵه‌یه. شیعره‌كه له ڕووی هونه‌رییه‌وه لاوازه و ئه‌و كات به‌س بوو، كه هانی دام (بنووسم) و تاوه‌كو له‌ناو شیعره‌كانیشم بیسڕمه‌وه، هه‌روه‌ك به حه‌ژمه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ زۆر له شیعره‌كانمدا، ئه‌م كاره‌م كردووه، به‌ڵام من ئه‌و شیعرانه له‌مه‌ڕ لایه‌نی هونه‌ریییه‌وه ده‌سڕمه‌وه- بێئه‌وه‌ی نكووڵیی له‌و هه‌سته سیاسییانه بكه‌م، كه هانی نووسینیانی داوم. به پێویستی نازانم مه‌هانه‌ی تر بدۆزمه‌وه. جا ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م پرسیاره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت، ئه‌وه دیاره مه‌سه‌له‌یه‌كی شیعریییه- به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیییه، ئه‌وه شتێكی تره. ئه‌وكاته ده‌ڵێم: كه من ڕه‌خنه‌منووسی ئه‌وكات كه‌س ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر شۆڕشی ئێران نه‌نووسیبوو، چونكه ده‌یانگوت هێشتا چۆن كراوه ئاوا له سه‌ره‌تاكه‌یدایه. بۆ ئه‌وه‌ش بڕوانه ئه‌و وتاره‌ی كه له “النهار العربی و الدولی”دا بڵاوم كردووه‌ته‌وه، كه ئاماژه‌م بۆ كردووه.
له وتاره‌كانمدا، به‌تایبه‌ت له وتاری “له ڕۆشنبیری سه‌ربازیییه‌وه بۆ فه‌قێی سه‌ربازیی”، “من المثقف العسكری الی الفقیه العسكری”دا ڕاوبۆچوونی ڕاشكاوی خۆم باسكردووه، كه‌وا من دژی ئه‌وه‌م، كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی ئایینیی دابمه‌زرێت، چونكه ئایین له‌هه‌ر كاتێكدا هه‌بێت، هه‌ر ده‌بێ ببێته كارێكی ڕووتی كه‌سایه‌تیی –كه دوور و دابڕاوه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی شاره‌ستانیه‌تیی.
زۆربه‌ی پێشكه‌وتووخواز و شۆڕشگێڕانی ناو هه‌موو ڕێبازه فكریه‌كانی لوبنان، بۆ سه‌ردانی ئێرانی شۆڕش بانگ‌كران، داواكاریییه‌كه‌یان ڕاپه‌ڕاند، ته‌نێ منی لێده‌راوێته كرا. (“منی په‌سنده‌ری خومێنی” به‌گوێره‌ی قسه‌كه‌ت). ئه‌وانه‌ی به شۆڕش هه‌ستان ده‌زانن ئه‌گه‌ر من لایه‌نگیرییم كردووه، یان لایه‌نگیرییم كردبێت و هه‌بووبێت، له قاوغی ڕه‌وتی مێژوودا بووه، به‌و پێیه‌ی ڕژێمێكی ئیمپراتۆریی ڕووخاندووه، ده‌شزانن، كه من به‌وه‌ی شۆڕشێكه له‌سه‌ر ئایین بنیاتده‌نرێت و ده‌كرێته دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئایینیی، لایه‌نگیریی ناكه‌م.
بۆیه باشده‌زانن، كه ناچێته ئاوه‌ز من خوازیاری ده‌وڵه‌تێكی ئایینیی بم. من له پێوانه‌ی ورده‌وه سه‌رنجده‌ده‌م، ڕه‌نگه هه‌ندێ جاریش له قالبی ئه‌م وردیییه‌دا، بنه‌چه‌ی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانم بنیات بنێم. هه‌ڵوێستم له‌مه‌ڕ شۆڕشی ئێرانیش، ده‌بێ ئاوڕ له‌وه بدرێته‌وه، كه من له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كه بنه‌مای به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژووه‌تازه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی ئیسرائیل‌دا بنیاتنراوه و گه‌وره بوویمه. بۆیه له پێوانه‌كانمدا فه‌له‌ستین، ئازادییی گه‌لان و دیموكراسیی ڕه‌چاو ده‌كه‌م. ڕژێمی شا دژی هه‌موو ئه‌وانه بوو. لێره‌وه، كتومت لایه‌نگیرییم بۆ شۆڕشی ئێران دروست بووه، كه پشتیوانی خۆی بۆ فه‌له‌ستین، ئازادییی گه‌لان و دیموكراسیی ڕاگه‌یاند. ئه‌و شتانه‌ی تریش، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌دا و ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی له‌ناو شۆڕش و مه‌سه‌له‌كه كران، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تر، ده‌خاته گۆڕێ و هه‌ڵوێستی دیكه‌ی گه‌ره‌كه.
دووپاته و پوخته‌ی ده‌كه‌مه‌وه، من هه‌میشه گوتوومه و ده‌ڵێم له په‌خشاندا چی بڵێم، له شیعریشدا ئه‌وه ده‌ڵێم، جیاوازیییه‌كه‌ش ته‌نیا له‌شێوه‌ی گوتنه‌كه‌دایه. بێئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ڕه‌تبكه‌مه‌وه، كه من هه‌ڵه‌م زۆره،-زۆربه‌ی هه‌ڵه‌كانیشم بۆ بڕوا مه‌یله و منداڵیییه‌كه‌م به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خۆم به‌و ته‌رزه هه‌ڵانه شادمانم. هه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌یه ئه‌زموونم زێده ده‌كه‌ن و بۆ زێتر تێفكرین، بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی زێتر هانم ده‌ده‌ن.
* ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌رده‌می عاره‌ب، وێڕای ئاشكراكردنی نهێنییه‌كان و سێره‌گرتن، تۆڵه‌ی داپڵۆسینه ده‌رهه‌ق به بیركار و داهێنه‌ران، له ڕه‌فتاری ژیان “ئافراندن”دا. بگره تا ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی، كه ڕه‌شه‌كوژیی په‌یڕه‌و ده‌كات، تۆ به‌رانبه‌ر ئه‌مه چی پێشنیاز ده‌كه‌ی؟
ــ له‌وه‌دا كارێكی گران پێشنیاز ناكه‌م. كارێكی ساده پێشنیاز ده‌كه‌م: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه بیركار و داهێنه‌ران هه‌رنا له‌نێوان خۆیاندا كۆببنه‌وه، پیشه‌ی نووسین پێكیان ببه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له نووسه‌ران به‌لای كه‌مه‌وه، به داپڵۆسین یان سانسۆر، وه‌یان زیندان، له پیشه‌ی نووسیندا قه‌ده‌غه كران، ئه‌وه مانای ئه‌وه بێت هه‌موو داهێنه‌ران قه‌ده‌غه كراون، هه‌روا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌ڕامه‌تی داهێنه‌رێك پێشێل بكات، واته كه‌ڕامه‌تی ئه‌و پیشه پیرۆزه و ته‌واوی داهێنه‌ر و بیركارانی پێشێل كردووه.
ئایا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كه‌مه ڕێككه‌وتن بكرێت؟
بێجگه له‌م كاره، بیركار و داهێنه‌ران، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌لای ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ك مووچه‌خۆر ڕاده‌گیرێن. ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نیا مووچه‌خۆریش ڕه‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌ر به سووڕگووم، نه‌فره‌تلێكراو و كوشتن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێننه‌وه، دۆزه‌خی مه‌نفا جوانتر و باشتره له به‌هه‌شتی ئه‌و ته‌رزه ده‌سه‌ڵاتدارانه.
* ئه‌وه‌تا، به جۆرایه‌تیی و ئه‌زموون، ده‌سه‌ڵاته تیرۆر به‌رزده‌بێته‌وه، ئایا له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌رته‌كمان بۆ گۆڕینی بنه‌مای ده‌سه‌ڵات بێت یان بۆ بنه‌مای ڕۆشنبیر -به واتایه‌كی دی- ئایا ئه‌وه پێشینه‌ترسیی ده‌سه‌ڵاته له به‌رانبه‌ر ڕۆشنبیردا، یان ئه‌وه‌ی دوایی دێ سامناكیی دروست بكات، هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رته‌ك بترازێت چییه؟
ــ ده‌سه‌ڵاتی عاره‌ب له ڕۆشنبیر ناترسێت. بۆ خۆی ده‌یناسێت و ده‌شزانێت چه‌نده شل و ڕووخۆكه. “ڕۆشنبیریی” و ورده‌كاریی شێوازه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌وپه‌ڕی “تازه‌گه‌ریی”دایه، به‌هه‌مان حاڵ، كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌ب به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو بوارێكدا و له تازه‌گه‌ریی ڕۆژاوادا ته‌نیا ورده‌كاریی تیرۆر و گێره‌شێوێنیی به‌ده‌ستهێناوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی عاره‌ب له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوادا، له باكوور و باشووردا، تازه‌گه‌ریی ده‌گوازێته‌وه.
كه‌له‌پوور، ئاینده
* تۆ له قسه‌كانتدا دیاره ده‌ڵێی له چه‌سپانه درێژبوونه‌وه‌كه‌ی باری عاره‌بدا، چ له ڕابردوودا و چ له ئێستاش، ناتوانین ئه‌و “ڕووناكیییه ببینین”، كه ئاینده ده‌دره‌وشێنێته‌وه، ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه ڕۆشنبیریییه سیاسییه‌كاندا نه‌بێت، نه ته‌نیاش ڕۆشنبیریی عاره‌ب، به‌ڵكو ژیانی ناوه‌وه‌ی هه‌موو عاره‌بیش به قسه‌كه‌ته‌وه ده‌لكێنێت. كه‌چی وادیاره زووڵم ده‌رهه‌ق به دامه‌زراوه شۆڕشگێڕیه‌كانی عاره‌ب ده‌كه‌یت، چونكه تۆ خستووته ناو باسه‌كه‌ته‌وه؟
هیوادارین ئه‌مه ڕوون بكه‌یته‌وه.
ــ گرفتی “دامه‌زراوه شۆڕشگێڕه‌كانی عاره‌ب” هه‌روه‌ك له‌سه‌رهه‌ڵدانی به‌راییدا دیاره، به پێوانه‌ی ڕه‌فتاركردنه‌كانی “دامه‌زراویی”یه، چونكه به “دامه‌زراویی”، “له‌دایكبوو”، بۆیه وایلێكرد “قه‌تیسماو بێت، یان زێتر له‌گه‌ڵ جڵه‌وبه‌ده‌ستان به‌ره‌و سازشكاریی بڕوات، یاخود زێتر بۆ لای ئه‌وانه‌ی، كه ئاشی تیۆریییه‌كه‌ی ده‌گێڕن، هه‌ڵبخلیسكێت و ببێته بزاڤێكی به‌شۆڕشگێڕكراو، له ڕه‌وت و سۆنگه‌دا، به جۆره دابڕانێك بگات و ببێته هاوشێوه‌ی داسه‌پاوه جڵه‌وبه‌ده‌سته‌كان، كه له جیاتی ئه‌وه، ده‌بوایه به‌ره‌و شتێكی تازه‌باو بڕوات.
له‌وه‌وه ڕه‌نگه وا لێكبدرێته‌وه، كه تازه‌شۆڕشگێڕ “الجدید الثوری” به گشت به‌شه‌كانیه‌وه چۆن ده‌بێت كۆنی جێماو ” القدیم السلفي” به گشت لایه‌ن و به‌شه‌كانیه‌وه، ئه‌م تازه‌شۆڕشگێڕه قووتبدات. به‌هه‌رحاڵ داواخوازم به دیقه‌تبینیی له سیلاكبوون و نشووستیی، به‌تایبه‌ت له ئاستی ڕۆشنبیرییدا، له “دامه‌زراوه شۆڕشگێڕه‌كانی عاره‌ب” ڕه‌خنه بگیردرێت.
ئه‌م “دامه‌زراوه” له ڕه‌چه‌ڵه‌كدا بۆ ڕه‌فتاری ئازادیی و ڕزگارییخوازیی سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام له پراكتیكدا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، خۆی له‌لایه‌نێك یان ڕێگه‌یه‌كدا دیته‌وه، كه هه‌ر تێكۆشانێك له‌پێناوی ئازادیی و ڕزگارییدا بكرێت، ئه‌و بزاڤه زێتر تاڵ و ئاڵۆزی ده‌كات. هه‌روا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌سته‌پاچه‌ییی و كۆیله‌یی، دا‌و و ته‌ڵه‌كان، نێچیریان كرد.
له‌مه‌ڕ ڕه‌خنه‌وه
* شاعیران به‌خۆیان شۆڕشی شیعری تازه‌یان ڕاپه‌ڕاند، وێجا ڕه‌خنه‌گران، به ڕاڤه و لێكۆڵینه‌وه، كه‌وتنه دوایان. چۆن ڕۆڵی ڕه‌خنه‌گران له خوڵقاندنی بناغه‌ی مایه‌كی شۆڕشی شیعر له‌و به‌شه‌ی كه ته‌واو بووه، له‌وه‌ی دووه‌م، كه دابیننه‌بووه ده‌بینیت؟
ــ وابزانم ڕه‌خنه‌گری جیاجیا و خوڵقێنه‌رمان بۆ بزاڤی شیعری تازه هه‌یه. ڕاسته ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه هێشتا كه‌من و هێشتا نووسینی ڕه‌خنه‌كانیا، به‌فراوانیی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌لێ ئه‌مه له گرینگیی و له مه‌به‌ستی گۆڕانی ڕه‌خنه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا بزاڤی داهێنه‌رانه‌ی شیعر هاوسان نییه. وه‌ك ده‌بینم، ئه‌مه‌ش له هه‌ندێك لایه‌نیدا بۆ بزاڤه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی ڕۆشنبیری عاره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه. دیاره ڕه‌خنه‌ش ئه‌ندامێكی ئه‌م بزاڤه‌یه.
ئه‌گه‌ر باری خودی ڕۆشنبیریی ساوا بێت، كه‌واته بۆ ڕه‌خنه‌ش سه‌خته به ته‌نیا په‌لوپۆ باوێت. ئه‌و بزاڤه به مه‌زه‌نده‌ی من، به‌هۆی ئاوه‌زه جێماوه‌كانه‌وه، له جه‌مسه‌رێكی داخراودا خولده‌خوات. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبیریییه ڕووكار و سوواوانه‌ی ڕاگه‌یاندنی بكوژانه‌ی ڕژێمه‌كان، كه به جۆره‌ها كه‌ره‌سه سه‌پاندوویانه و پشتیان گرتووه و بواری ئه‌م بزاڤه تازه‌یه ناده‌ن.
هه‌روا حه‌زده‌كه‌م بڵێم: ڕۆشنبیری عاره‌ب، به‌ره‌و جووڵانێكی به‌رده‌وامی باقۆبوون ده‌چێت.
* به‌واتایه‌كی تر، وێده‌چێت شۆڕشی شیعری تازه‌گه‌ریی، شۆڕشێكی ناته‌واو بێت.
ــ هه‌میشه ده‌بێت شۆڕش له شیعردا به ناته‌واویی بمێنێته‌وه. بزاڤی شیعر، خۆیله‌خۆیدا شۆڕشێكی ناته‌واوه. شۆڕشێكی ڕه‌خسكاوی شیعریی، به دژی شیعره. كه ئه‌م شۆڕشه ڕه‌خسكا، شیعریش كۆتاییی دێت و به‌هه‌مان شێوه، مرۆڤیش كۆتاییی دێت. مرۆ هه‌میشه له‌وه‌ی به‌رهه‌می دێنێت “زیاتر”ـه و له‌وه‌ش “زیاتر” و “دوورنماتر”، كه ده‌یبینێت. ئه‌م “زیاتر”ـه و ئه‌و “دوورتر”ـه‌یه شیعره. هه‌روا شیعر كۆنبوونی بۆ نییه و كۆتایییشی نابێت.
من ده‌خوازم شۆڕشێك هه‌بێت ڕامان بته‌كێنێت و هه‌روا به‌ره‌و ڕه‌خسكان و به‌ره‌و ڕۆشناییی و جوانییمان ببات.
* له كتێبه‌كه‌تدا بنه‌ماكان “الاصول” ده‌ڵێیت: ” ڕاسته هه‌ندێك شوێنه‌واری هونه‌ریی به چێژ دیارده‌كرێن، به‌ڵام ڕاستتر ئه‌وه‌یه هه‌ر شوێنه‌واره مه‌زنه‌كانن، كه چێژ دیار ده‌كه‌ن. یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ ساتدا ده‌گونجێت و دووه‌میشیان ده‌یخوڵقێنێت.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ڕاسته كاری ئافراندنه، كه چێژ دیار ده‌كات، به‌ڵام ڕاستتر ئه‌وه‌یه، كه چێژ له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌كوێدا له‌گه‌ڵت ته‌باین و له‌كوێشدا پێكده‌گه‌ین؟
ــ له قسه‌كه‌تدا هه‌بوونێكی پێشینه و ده‌ره‌كیی، به چێژ نابه‌خشێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌یت، كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بێت شاعیر “ملكه‌چ”ی ئه‌و بێت، یان به‌قسه‌ی تۆ وادیاره، كه “له‌به‌رچاو بگیرێت” كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌و قسه‌یه‌ی تۆ ڕازیی ببین، ئه‌وه شیعر ده‌بێته “ده‌رمان” و شاعیریش ده‌بێت به “دكتۆر”.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌ت ته‌واو ناته‌بام.
“چێژ” به وابه‌سته‌ی ئافراندن سه‌رهه‌ڵده‌دات، ده‌فراژێت و ده‌گۆڕێت. ئه‌فراندن یه‌كه‌میانه و دواتر چێژ. سرته و هه‌ڵچوونی شاعیر له نووسیندا بۆ “ڕازیكردن”ی چێژ نییه، یان “به‌رانگیرببێته‌وه”، به‌ڵكو سرته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه به‌ڕاستیی دابهێنێت.
* لێنین، پۆشكینی له مایاكۆفسكی به‌باشتر داده‌نا، هه‌رچه‌نده دووه‌میان ڕاوێژكاری ڕه‌سمیی شۆڕشی شیعریی بوو، له‌وه‌دا ڕای تۆم گه‌ره‌كه.
ــ هه‌ردووكیان شاعیری گه‌وره‌ن. هه‌ندێكجار هه‌ندێكمان شاعیرێك له یه‌كێكی تر به باشتر داده‌نێین، مانای وانییه ده‌بێت باشتر بێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه له دۆخ و بارێكی دیارییكراودا، وه‌ڵامی هه‌ندێك له پرسیاره‌كانمان ده‌داته‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ، لێنین، له هونه‌ردا لایه‌نگری شته كۆنه‌كان بوو، كه‌چی له هزر، بیر و تیۆرییدا، لایه‌نگری تازه‌كان بوو، به‌ڵام ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی. ئه‌و دوو ڕووكاریانه به‌زۆریی له كه‌سانی سه‌ركرده-فكریه‌كان- به‌تایبه‌ت شۆڕشگێران، له ته‌واوی مێژوودا ده‌بینین.
له‌مه‌ڕ مه‌نفاوه
* سه‌رده‌می تازه به دیارده‌ی مه‌نفا جوودا ده‌كرێته‌وه. له دیدی ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆته‌وه، ئایا بڕوات وایه، كه به‌هۆی له “شوێنگه‌پچڕانه‌وه” مه‌نفا ڕه‌سه‌نایه‌تیی داهێنه‌ر په‌كبخات، یاخود ده‌رفه‌تێكی باشتری له زانیاریی و چاوكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌خسێنێت؟
ــ له‌م بواره‌دا، وای بۆ ناچم، ڕێسایه‌كی گشتیی هه‌بێت. مه‌سه‌له‌كه ڕێژه‌یه، به‌پێی دۆخ، مه‌رجه‌كانی ژیان، به‌هره و تێڕامانه‌وه، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه. هه‌ندێك هه‌ن له سوڕگوومیی زێتر، هیچیان بۆ زێده نه‌بووه. هه‌ندێكیش هه‌ن به‌لایانه‌وه، تاراوگه له‌دایكبوونێكی تره.
* تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانین به‌م گوته‌یه‌ی ڕۆزنتال:”یادگرتن یان شیعر” پشتمان ببه‌ستین؟
ــ له‌و باسه‌دا نازانم ئه‌م گوته‌یه چۆن هاتووه. شاعیر هه‌ن ده‌كرێت پێیان بڵێین، ئه‌وه یادگرتنیانه یان شیعریان، به‌ڵام من له‌وان نیم. بۆزانین من له ئافراندندا، له‌م لایه‌نه‌ی، كه یادگرتن ئه‌وه خۆتی له‌یاد ناكه‌م، ڕابردوویه‌ك، كه له جه‌سته و خه‌یاڵا به‌رده‌وامه، ڕابردوویه‌ك، به‌واتایه‌ك، ئێستایه. وه‌لێ ئه‌م ئاماده‌گییه‌ی یادگرتن له‌لای هه‌ندێك كه‌س به پله‌یه‌ك زاڵه، كه ئێستا و جه‌سته واقیعییه زیندووه‌كه‌ی له‌لا ڕه‌شده‌كاته‌وه، یان ئاینده ڕه‌ش ده‌كاته‌وه. له‌م ئاسته‌دا ئێژم من له ته‌رزه شاعیرانی یادگرتن نیم.
* مه‌نفا، هه‌ر به هه‌ڵبژاردنێكی ناچار و حاڵه‌تێكی هه‌ڵوه‌دا، ده‌مێنێته‌وه. كه‌نگێ داهێنه‌ر هۆگری ده‌بێت و كه‌نگێ ناكۆك ده‌بێت؟
ــ وه‌ك ده‌بینم، له قووڵایییه‌كدا، داهێنه‌ر هه‌تا له “شوێنگه” تایبه‌ته‌كه‌ی، یان هه‌تا له‌ناوه‌وه‌ی خودی خۆشی‌دا نامۆیه. له‌لایه‌ك هه‌میشه له‌نێوان داهێنه‌ر و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌نێوان خۆی و خودی ده‌روونیدا، مه‌ودایه‌ك هه‌یه. جا هه‌ر ئه‌و “مه‌ودا”یه‌شه هانی ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر خودی خۆی و دنیای ده‌وروبه‌ری “ببینێت”، بۆیه داهێنه‌ر نایه‌وێت هۆگر بێت، تا جیاواز بێت. ژیان له‌لای ئه‌و مشتومڕێكی یه‌ككه‌وتوو و ناته‌بایه، هۆگر و ته‌با ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بژێت و به‌رده‌وام بێت، جیاواز و ناته‌باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێڕامان، دۆزینه‌وه و زانیاریییه‌كانی باش و ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و هه‌روا تا ده‌ربڕین باشبكات، تا هه‌ر بمێنێت، به‌واتای دووه‌م تازه بێت.
له‌مه‌ڕ شۆڕشگێڕیه‌تی عاره‌بیییه‌وه
* له مێژووه تازه‌كه‌ماندا، شاعیرانی شۆڕشگێڕ و داهێنه‌ری وه‌ك: ئێلوار، ئه‌راگۆن، مایاكۆفسكی، نیرۆدا و یه‌فته‌شینكۆمان هه‌ن، سه‌ره‌ڕای لایه‌نگریییان، شیعره‌كانیان كرده چه‌كی تێكۆشان. تۆش گوتووته: “ئه‌و شاعیره‌ی شیعر بكاته ئامڕاز، ئه‌وه وابه‌سته‌یه”. تێبینییه‌كی جه‌ختكردنه، له نموونه‌یه‌كی به‌رزتردا، مه‌به‌ستت وایه بڵێیت: ئه‌وانه كۆمۆنیستن و به‌ڵام شیعری ئه‌وتۆیان داهێنا، كه چینی كرێكاریش تێی ناگه‌ن.
ــ یه‌كه‌م: هۆی ئه‌وه‌ی، كه ئه‌م شاعیرانه داهێنه‌ر بوون، ئه‌وه نییه، كه كۆمۆنیست بوون. كۆمۆنیزم خۆیله‌خۆیدا ئه‌و شاعیرانه‌ی، كه لایه‌نگریی ده‌كه‌ن، یان كه داهێنه‌ران گه‌ڵاڵه‌یان كردوون، نه‌یكردوونه شاعیر و داهێنه‌ر. ئه‌وان به‌رله‌وه‌ی ببنه كۆمۆنیست داهێنه‌ر بوون. ئه‌گه‌ر نا، هه‌موو شاعیره كۆمۆنیسته‌كان داهێنه‌ر ده‌بوون و له داهێنانیشدا یه‌كسان ده‌بوون.
دووه‌م: كه به‌رهه‌مه‌كانیشیان ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رداچوونێكی زۆر كه‌می تێدا ده‌بینین و زیاتر شیعریه‌ت و جوانیی تێدا دیاره، زێده‌ڕوونیی و ئاشكراییش، زێده دووركه‌وتنه‌وه و زێده چرووك و بێمایه‌ی شیعریه‌ته.
سێیه‌م: هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان “به‌تێگه‌یشتنی” چینی كرێكار بنرخێنین. ده‌نا كه‌وایه، بۆچی نرخی “سه‌رمایه”ی ماركس به تێگه‌یشتنی ئه‌و چینه‌وه، كه هی خۆشیه‌تی نانرخێنین؟ بۆزانین یه‌كه‌مین كه‌سانێك، كه ده‌بێت تێیبگه‌ن كرێكارانن، چونكه گیروگرفته ڕاسته‌وخۆ و زیندووه‌كانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
چواره‌م: ڕه‌وا نییه به ڕێگه‌ی سیاسه‌تی عاره‌به‌وه كۆمۆنیزم ساده و ساكار بكه‌ینه‌وه، له‌م ساكاركردنه‌دا پێوانه‌یه‌ك دابنێین. كۆمۆنیزم هزر و بیرێكی ڕووكه‌ش نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ریایه‌كی قه‌به و گه‌وره‌ی بیروباوه‌ڕه، نه‌خاسمه به‌نیسبه‌ت شاعیره‌وه، ده‌ریایه‌كی قه‌به‌ی له هه‌ستوسۆز، خه‌ونوخه‌یاڵ و تێڕامانه‌وه تێدایه. جا ده‌بێت هه‌ر شیعرێكی كۆمۆنیست له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه‌دا به‌ڕاستیی مه‌له بكات.
پێنجه‌م: “چینی كرێكار” له ئاستی ڕۆشنبیریی هونه‌رییدا، به یه‌كاوه‌ز، یه‌كچێژ، یه‌كڕۆشنبیریی و یه‌كهه‌ست، یه‌كدڵ و یه‌كچاو تاكه ناسنامه‌یه‌ك نییه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، له‌ناو ئه‌م چینه‌دا “چه‌ندان چین” ده‌بینین، هه‌روا تێیاندا “هاوسه‌نگیی”یه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌م كرێكاره و ئه‌و كرێكاره‌دا، نێوان كرێكارێكی ورده‌كاری ئه‌لیكترۆنیكیی و كرێكارێكی پیشه‌سازییی كاغه‌ز و یان پێڵاودا ده‌بینین. سه‌رباری ئه‌وانه هه‌موویان ئه‌م چینه له ساڵی 1989دا جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ساڵی 1950، یان 1971، هه‌روا به كولتوور و ئاوه‌زێكه‌وه له ساڵی 2000دا جیاوازتر ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه، ڕه‌نگه له زۆر حاڵ و لایه‌نی تردا جیاواز بێت.
شه‌شه‌م: گوته‌ی “تێگه‌یشتن” گوته‌یه‌كی لاسایییه، چونكه به گوته‌ی “شیعر-ئامڕاز” و شیعر له شۆڕشدا و شیعر-شۆڕش، گرێدراوه، شیعری شۆڕشگێڕیی نه ئامڕازه و نه ئامانجیشه، به‌ڵكو “پێكهاتوو”یه‌كی تازه‌ی دنیای شۆڕشه- له‌ناو شۆڕشدا، ئه‌و ئاسۆیه‌ی، كه واڵای ده‌كات-به كه‌ره‌سه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاتوویه‌كی تازه‌یه.
بۆدووه‌مین جار ده‌ڵێم: ڕه‌وا نییه بۆ ساناكردنی سیاسه‌ت و ئامانج، یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه به‌و ئاسانكردنه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، هونه‌ر ملكه‌چ بكه‌ین. ئه‌وه‌ش ته‌نیا هونه‌ر نازڕێنێت، به‌ڵكو شۆڕش، كۆمۆنیزم و چینی كرێكاریش خه‌وشدار ده‌كات. ئه‌زموونی مێژوو له وڵاتانی عاره‌ب و هه‌موو دنیا، به‌تایبه‌تیی له یه‌كه‌مین وڵاتی شۆڕشدا، په‌ند و وانه‌یه‌كی زۆری له‌م بواره‌دا فێركردووین.
گۆڤاری “مواقف”
* له‌نێوان گۆڤاری مه‌واقفی شه‌سته‌كان و مه‌واقفی هه‌شتاكاندا، بازنه‌یه‌كی ون و نادیار هه‌یه. پێشان به نوێ ڕازاوه بوو، به‌ڵام ئێستا له “الاداب”ی ساڵانی دواییی ده‌چێت، به‌و مانایه‌ی، كه له پێشڕه‌وییی وازی هێنا. هه‌روا دوا ژماره‌كانی مه‌واقف ئاستیان جیاجیایه.
ــ مه‌واقف، له قۆناغی ته‌قینه‌وه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا و هی ئه‌مڕۆش له قۆناغی قه‌تیسماندا. جووداوازیی ئه‌مڕۆ و دوێنێی نێوانیان، جیاوازیی نێوان ته‌قینه‌وه و قه‌تیسمانه‌كه ڕه‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆریشم بۆ گۆڤاری “الاداب”، له‌گه‌ڵ ڕایه‌كه‌ت جودام، تا ئێره مه‌واقف بۆ داهێنه‌رانی عاره‌ب به گۆڕه‌پانێكی ئازاد ماوه‌ته‌وه. وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانیش، وابزانم ئه‌وه‌ی تێیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له نووسینه باشه‌كانی ئه‌و داهێنه‌رانه‌یه. ئه‌گه‌ر له هه‌ره باشترینیشیان نه‌بێت.
وێجا مه‌واقف، به تاقانه‌ی گۆڤاره‌كانی تر ده‌مێنێته‌وه، چونكه له دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی عاره‌ب و ڕۆشنبیریییه‌كه‌ی و ده‌زگه‌كان دووره، له ڕێگه‌ی ده‌رككردنی ڕۆشنبیران سه‌ربه‌خۆیییه‌كی ته‌واوی هه‌یه. له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌مه شتێكی كه‌م نییه. هه‌روا تۆ ده‌زانیت له ئاكامی ئه‌مه‌دا مه‌واقف چ نرخێكی به‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت، نه‌ك ته‌نیا له‌ڕووی ئه‌وه‌ی، كه قه‌ده‌غه و تیرۆر ده‌كرێت، به‌ڵكو به‌وه‌ی چ له‌به‌ر هۆكاری لێترسان، یان به‌هۆكاری حه‌زلێكارانی زۆر له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی تێیدا ده‌نووسن “قه‌ده‌غه‌یان” ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له‌م هۆكارانه‌ش له شێواز و ئامڕازه‌كانیدا تۆڕێكی زه‌به‌للاحه له جۆره‌كانی تۆقاندندا.
* ئایا مه‌واقف سیاسه‌تێكی ڕۆشنبیریی هه‌یه؟ پاشان له نێوان شیعر، په‌خشان و لێتوێژینه‌وه‌دا لاسه‌نگییه‌كی زۆر هه‌یه؟ چۆن ئه‌مه شیده‌كه‌یته‌وه؟
ــ هه‌ڵبه‌ت گۆڤاری مه‌واقف ساسه‌تی ڕۆشنبیریی هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌نجام بدرێت، توانایه‌كی زۆری گه‌ره‌كه، كه پوول به‌شێكیه‌تی. به‌شێكی كه‌م له‌م توانایه هه‌یه ئه‌ویش به‌شناكات. وێجا دۆخێكی “بابه‌تیی” هه‌یه، “هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یڤه به‌كه‌م ناگرم”، كه ئاسته‌نگ ده‌خاته پێش ئه‌م سیاسه‌ته‌ی. بۆنموونه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی به‌و سیاسه‌ته ڕۆشنبیریییه‌وه به‌ندن، ڕه‌خنه‌گرتنه له ڕابردوو، یان ڕۆشنبیره جێماوه ئایینییه‌كان، له ڕوانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی “نابێت بیری لێبكرێته‌وه” ئه‌و ڕۆشنبیریییه جێماوه، یان “كپكراوه”دا یان، كه “ناكرێت كه‌س بیری لێبكاته‌وه”، له ئاسۆی ئاینده‌وه له نوێژه‌ندا هه‌ڵبسه‌نگێنرێته‌وه. ده‌ڵێم: شتێك له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌كییانه‌وه به نووسین نابینین، كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نووسن، هه‌تا نه‌ڵێم كه‌س ناوێرێ بنووسێت. نموونه‌یه‌كی به‌رچاوترت بۆ بهێنمه‌وه: ڕامانگه‌یاند، كه ئێمه ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ “ڕه‌شه‌كوژی ڕۆشنبیریی و ڕۆشنبیریی ڕه‌شه‌كوژ” له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی عاره‌بدا ته‌رخان ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌سێكمان نه‌دیت له‌م ژماره‌یه‌دا به‌شداریی بكات. ناچار بووین ژماره تایبه‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه. له‌و ژماره‌یه‌دا نیازمان وابوو سڵاو و ڕێز بۆ ئه‌و موفه‌كیر، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، كه له لوبنان و وڵاتانی تری عاره‌بدا ڕه‌شه‌كوژكران بنێرین.
* ئایا گۆڤاری مه‌واقف به‌شت ده‌كات؟
ــ ئا وه‌ك بۆم باسكردیت، هه‌ڵبه‌ته مه‌واقف به‌م حاڵه به‌شم ناكات.
* جارێك له حه‌فتاكاندا له‌و پێشه‌كییه‌ی، كه بۆ مه‌واقفت نووسیبوو، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ت كردبوو، كه شۆڕشی فه‌له‌ستین بووه به به‌شێك له ڕژێمه‌كان، ئاخۆ هێشتا هه‌مان ڕات هه‌یه. چۆن سه‌یری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ده‌كه‌یت، كه‌وا بۆ دوووه‌مین ساڵ ده‌چێت؟
ــ من كه ئه‌وه‌م گوت، ئه‌وكات ئه‌وه قسه‌یه‌كی زۆر قورس بوو. ئه‌وكات كه‌س ئه‌و قسه‌یه‌ی لێقه‌بووڵ نه‌كردم. هێرش ده‌ستیپێكرد. مه‌واقفیش نرخێكی قه‌به‌ی له‌سه‌ر وه‌ستا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گوتنی بووه‌ته شتێكی ئاساییی. ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ست بوون بۆخۆیان ده‌یڵێنه‌وه. بۆیه ئه‌مڕۆ بۆ من هیچ ناگه‌یه‌نێت. سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه پاش له‌ده‌ستدانی ئه‌م “ڕژێم”ـه چی پێبه‌خشرا، ڕاپه‌ڕینه دوورنمایی. كه دووه‌مین له‌دایكبوونه‌وه‌ی شۆڕشی فه‌له‌ستینه، ئه‌مجاره له “ڕێكخستن”ی چه‌كدارانه‌وه بۆ “گه‌لی شۆڕشگێڕ” ده‌یگواسته‌وه.
“ڕێكخستن زاڵده‌بێت و كۆتاییی دێت، به‌ڵام گه‌ل هه‌رگیز نابه‌زێنرێت و هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.
له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هاوچه‌رخی عاره‌بییدا
*به‌رهه‌ڵدان، یان ده‌ستپێشخه‌ریییه‌كی سیاسیی، له ڕووی هاوڵاتیانی ڕۆژاوای عاره‌ب، توونس، جه‌زائیر، “له‌ژێرباسه” میسر “بۆرژوا له قووچاندایه”، مه‌غریب “دیموكراسیی مه‌لیك” ده‌بینرێت، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتدا هیچ ده‌ستپێشخه‌ریییه‌ك له ئارادا نییه. له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا له‌مه‌ڕ ئه‌م دوولایه‌نیانه چی ده‌ڵێیت؟
ــ له جیاوازییه‌كدا بیری ده‌وڵه‌ت نه له ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌چاو ڕۆژاوادا زێتر تووخمگه‌رانه‌تره، میسری لێده‌راویته بكرێت، “كه نه ڕۆژهه‌ڵات و نه ڕۆژاوا، قوڵفه‌ی ناوه‌نده”، له‌هه‌مان كاتدا، ده‌وڵه‌ت له ڕۆژاوادا ڕه‌سه‌نتره له‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتدایه، بۆچی؟ ئه‌م پرسیاره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی، كولتووریی و ئه‌نترۆپۆلۆژیی ده‌خوازێت.
له بنه‌ما سه‌ره‌كییه پێكهاتووه‌كه‌ی “ڕۆژهه‌ڵات”دا، چه‌ندین یان چه‌ندایه‌تییه: ڕه‌گه‌زه ئاده‌مییزاده‌یییه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان جیاجیایه، زمانه‌كان جیاوازن، ئایینه‌كان جیاوازن، كولتووره‌كان جیاوازن، وه‌لێ حوكمڕانی سیاسیی، دان به‌و چه‌ندایه‌تییه دانانێت، به‌ڵكو حوكمڕان، به پێچه‌وانه ده‌ینووسێت، یان نكووڵیی لێده‌كات، له‌ژێر “یه‌كێتیی” ته‌له‌كه‌بازیی و سه‌رزاره‌كیی، كه نه له مێژوو و نه له واقیعدا هیچ بناغه‌یه‌كی نییه. ئا له‌وه‌دا، دروستبوونی ده‌وڵه‌ت سه‌رناگرێت. ئاوا بۆیه “تایفه” جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. له ڕووی سیاسیی‌دا جیاوازیی نێوان تایفه‌ی دوێنێ و تایفه‌ی ئه‌مڕۆش ته‌نیا ئه‌وه‌یه، كه یه‌كه‌میان كۆنه و دووه‌میان تازه‌یه. دیارده‌ی سه‌ره‌كیش له تازه‌گه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی عاره‌بی-ڕۆژهه‌ڵاتدا، له ئاستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا، دیارده‌ی “تایفه‌خوازیی به‌تازه‌كراوه”، واته “مۆدێرنكراوه”، له ورده‌كاریی داپڵۆسین و تیرۆره‌وه بگره تا ده‌گاته ورده‌كاریی چه‌كداركردن.
خوڕافیه‌ته، به‌ڵام ئه‌لیكترۆنه!
* تۆ به “عاره‌بخواز”، گه‌لخواز، شیعه‌خواز، بێیمان، به‌فه‌ره‌نسییكراو، ماركسیی، ئاژاوه‌گێڕ، تێكده‌ر، داهێنه‌ر، لاساییكاری سان ژۆن پێرس، شیللی، لێكدژ، ئاڵۆز و ئاشكرا تاوانبار كراویت. ئایا هه‌موویانیت؟ تۆ یه‌كێكیانیت؟ یان تۆ تاكیت به‌مانای كۆ؟ تۆ كێیت؟
ــ با پێت بڵێم: من له‌م هه‌موو تاوانباركردنانه شادم. به‌لای كه‌مه‌وه من ئه‌قڵی خاوه‌نه‌كانیان مژوڵ ده‌كه‌م، هانیان ده‌ده‌م، ده‌یانشڵه‌قێنم، ده‌یانحه‌په‌سێنم. ئه‌وان مه‌راقداری منن. منیش ده‌یانبه‌خشم. به‌لای منه‌وه گرینگ نییه، كه من كێم. جارێك گوتوومه و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه.
“كێیه ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌دۆنیس كێیه؟”
كه زانیت تۆ كێیت، ئه‌وه تۆ سیحره‌كه‌ت ئاشكرا كرد. كه “سوكرات”یش تۆ كێیت خۆت بناسه‌ی كرده درووشم، مه‌به‌ستی وانه‌بوو، كه بڵێت مرۆڤ ده‌توانێت خۆی بناسێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو، كه زانین ده‌توانێت به ڕووی مرۆڤدا هه‌ڵبشاخێت، كه‌چی ناتوانێت بیپێكێت، به‌ڵام خودی مرۆڤ زانینه. نهێنی مرۆڤ له شته ونه‌كانی و ئاڵۆزییه‌كه‌ی دایه. گریمان مرۆڤ توانی خۆی بناسێت، ئه‌وكات مرۆڤ ده‌بێته نموونه‌ی شته ئاساییه‌كان و ده‌كرێت بناسرێت و دیارییبكرێت، یاخود مرۆڤ جۆرێكه له هاتنی مرۆڤایه‌تیی خودی مرۆڤ، مرۆڤ جۆرێكه له چییه‌تییه‌كه “ماهیه” ڕاستییه‌كه‌ش خۆیه‌تی.
بۆیه ساتێك ده‌ڵێم من “تاكم به‌مانای كۆ”، ده‌شڵێم من “كۆم به‌مانای تاك” و هه‌روا ده‌ڵێم “منی خود، من نیم”.
* شاعیران چیان ده‌وێت؟ گه‌مارۆدراو له ده‌ستی مه‌حاڵدا، هاوپه‌یمانی بێئاكامه‌كان، تۆش پێشه‌نگیت له‌وانه‌دا، ئه‌دی نه‌تگوت: “به‌ره‌و دوور ده‌ڕۆم و دوورییش هه‌ر ته‌واو نابێ، ئاوا ناگه‌م، به‌ڵام ده‌دره‌وشێمه‌وه”.
ــ ئه‌دۆنیس: سپاس بۆ توانستی تۆ له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م كۆپله‌یه، كه كۆتاییی به‌م باسه هێنا و ده‌رفه‌تی دام دووباره‌ی بكه‌مه‌وه: “هه‌رناگه‌م، به‌ڵام ده‌دره‌وشێمه‌وه”.
ئه‌نجامدان:
“پاریس. 20ی شووباتی 1989”
كورتكردنه‌وه و وه‌رگێڕانی: هه‌ندرێن 2/1/1992 ستۆكهۆڵم.
په‌راوێز:
* نحو الساكن: هه‌وڵدانێكی زمانه‌وانیییه، كه هادی عه‌له‌ویی، داوای ده‌كات بۆ لابردنی جووڵان، قه‌ید و قیوده‌كان و داسه‌كنانی زمانی عاره‌بیی. وه‌رگێڕ.
** یائیه: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، كه به‌یتی شیعر به “یاء” كۆتاییی بێت.
*** تێبینیی: ئه‌م دیداره له گۆڤاری “النهج”، ژماره 26، به زمانی عاره‌بیی بڵاوكراوه‌ته‌وه.