میلان کۆندێرا.. دوژمنی ئەدەبی ڕووسی و تیۆریسێنی نەیاری ئایدیۆلۆژیا و نەتەوەپەرستی

248
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی: کەمال ڕەیاحی
وەرگێڕانی: سامان عەلی

 

لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە کتێبە هزرییەدا کە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کولتووریی حەسونە میسباحی دەستی پێ کردووە و وەزارەتی ڕۆشنبیریی تونسی بە کتێبی گیرفان چاپ و بڵاوی دەکاتەوە لە ماوەی ڕابووردوودا لە تونس کتێبی “میلان کۆندێرا و هونەری ڕۆمان و ئەوروپای ناوەڕاست” بڵاو کرایەوە. نووسەر و وەرگێڕی ئەو بابەتانەی تیایدا هاتوون، هەوڵ دەدات ڕۆماننووس و ڕەخنەگری بەناوبانگی چیکی میلان کۆندێرا بناسێنێت.Uncover a selection of impeccably crafted breguet replica watches uk online, all at an affordable price point and boasting a diverse array of styles, colors, and designs.

کتێبەکەی میسباحی لەپاش ئەوە دێت کە کۆندێرا ڕایگەیاند دەستی لە نووسین هەڵگرتووە، لەو کاتەشەوە هیچ شتێک لەبارەیەوە نابیستین. نووسەری کتێبەکە پێی وایە لایەنی زۆر پێدەچێت پیرێتی کاریگەریی خۆی لەسەر کۆندێرا بەجێ هێشتووە، یاخود ڕەنگە پێی باش بووبێت بێدەنگ بێت بەو جۆرەی فەیلەسووف و داناکان دەیکەن کاتێک مردنیان نزیک دەبێتەوە.Looking for the best Swiss Replica Watches in the world? Buy now Accuracy replica watches for the best price on watchesuk.sr. include Rolex, Breitling, Omega, Tag Heuer and so on. High-Quality Replica Watch, Fast shipping!
حەسونە میسباحیی نووسەر لە سەرەتای کتێبەکەدا پێی وایە میلان کۆندێرا هیچ شتێکی نوێی بزوێنەر و سەرنجڕاکێشی لەگەڵ خۆیدا نەهێنا، تەنانەت کاتێکیش کە لە تاڕاوگەکەی لە فەڕەنسا ڕۆمانی دەنووسین، هەروەها نووسەر پێی وایە ئەزموونی داهێنەری کۆندێرا گرێدراوی ئابڕووبردنی کۆمۆنیزم بوو، سەروەختێکیش کە یەکێتیی سۆڤیەت هەرەسی هێنا، “کۆندێرا شتێکی پێ نەما بزوێنەر بێت یاخود سەرنچ ڕابکێشێت، تەنانەت ئەو ڕۆمانانەش کە بە زمانی (فەڕەنسی)ی مۆلێر نووسینی، لە کاریگەرییەکانی قۆناغی ستالینیزم قوتاری نەبوو بوو.”
میسباحی پێی وایە گەورە ڕەخنەکارە فەڕەنسییەکان ئەو ڕۆمانانەی کۆندێرایان پشتگوێ خستبوو و گرنگییان پێ نەدەدان، نووسەر لەو بارەیەشەوە نموونە بە پیێر ئاسۆلین-ی ڕۆماننووسی فەڕەنسی دەهێنێتەوە کە پێی وا بوو ڕۆمانەکانی ئەم دواییانەی کۆندێرا، بەڵگەی ئەوەن کۆندێرا چی تر “بە خراپی بیر دەکاتەوە”.Discover exquisite replica Rolex watches at replicarolex.sr. Our affordable timepieces mirror the elegance of originals. Elevate your style effortlessly.
بەڵام میسباحی ددان بەوەدا دەنێت وێڕای ئەوە کۆندێرا لەم ساڵانەی دواییدا لە ڕێگای کتێبەکانی “هونەری ڕۆمان” و “ڕاسپێرییە غەدرلێکراوەکان”و “پەردە”وە وەک ڕەخنەکارێک دەرکەوت. هەموو ئەو کتێبانەشی بۆ ڕۆمانی ئەوروپی لە ڕابلێ و سێڕڤانتسەوە بۆ فڕانتز کافکا و هێرمان بلوخ تەرخان و تایبەت کرد، هەموو ئەو کتێبانەشی فراوانیی ڕۆشنبیرییی ئەویان سەبارەت بە ڕۆمان و مۆسیقا و فەلسەفە و مێژوو دەرخست.Discover the top fake watch blogs in the UK for expert insights and reviews.
کتێبەکەی میسباحی لەم شەش بەشە جیاوازە لە ڕووی کورتی و درێژییەوە پێک هاتووە: “کۆندێرا باسی کۆندێرا دەکات”، “کۆندێرا سەبارەت بە هازاک و کافکا”، “کۆندێرا ستایشی نووسەرێکی هۆڵەندیی نەناسراو دەکات”، “کۆندێرا سەبارەت بە سەلمان ڕوشدی”، “گفتوگۆیەک لەگەڵ میلان کۆندێرا سەبارەت بە هونەری ڕۆمان: ڕۆماننووس نهێنیدەرخەری بوونە”، “میلان کۆندێرا: خۆرئاوا وەک ڕفێنەر یاخود تراژیدیای ئەوروپای ناوەڕاست”. تەواو بوون لە خوێندنەوەی ئەو کتێبە، لەبەردەم دوو وێنەی ئەو نووسەرە چیکییە ڕەخنەکار و تیۆریسێن و داهێنەر و بیرمەندە سیاسییەدا داماندەنێت.

میلان کۆندێرای تیۆریسێنی ڕۆمان
میسباحیی نووسەر ستایشی ژیریی ڕەخنەگرانەی کۆندێرا و تێگەیشتنی لە ڕۆمان وەک هونەری دۆزینەوەی خود و ئەویتر دەکات و، هەندێک لەو گوتانەی بە نموونە دەهێنێتەوە کە بە پشوویەکی داوەرانە و بنەبڕانە ڕوو لە چەمک و واتاکان دەکەن، وەک ئەوەی لە شوێنێکدا دەڵێت: “ڕۆمان فێری چۆنێتیی تێگەیشتن لە ڕاستیی ئەوانی تر و سروشتی دیاری کراوی ڕاستیی خۆمانمان دەکات.” فێرمان دەکات وەک پرسیارێکی فرە ڕوو لە جیهان تێ بگەین، هەر بۆیە ئەوسا و ئێستاش ڕۆمان دژە ئایدیۆلۆژیا بووە و دژە ئایدیۆلۆژیایە، چونکە ئایدیۆلۆژیا جیهانمان لە ڕێگای تاکە یەک ڕوانگەوە پیشان دەدات و بەشێوەیەک وێنای دەکات بۆمان وەک ئەوەی بەرجەستە کردنێکی ئەو ڕاستییە بێت.”
سەیر ئەوەیە میسباحیی نووسەر، چەند دێڕێک پێشتر هێمای بۆ ئەوە کرد کۆندێرا لەوە کەوتووە نووسەرێکی نوێخواز و سەرنجبەر بێت، بە هۆی کۆتایی هاتنی کۆمۆنیزمەوە کە کۆندێرا دژایەتی دەکرد، وەک ئەوەی کۆندێرا، لە کۆندێرای نووسەر لە دۆڵێک بڕوانێت و لە دۆڵێکی تر بنووسێت.
بەڵام جێی خۆیەتی ئێمە سەبارەت بەوە پرسیار بکەین مەبەست چییە لەوەی ڕۆمان دوژمنی ئایدیۆلۆژیایە؟ یاخود بەو جۆرەی خودی کۆندێرا خۆی لە کتێبی “هونەری ڕۆمان”دا دەڵێت بۆ مەبەستی پاکانە حیساب نانووسرێت، ئەگەر بۆ ئەو مەبەستە نووسرا، لە ڕووی هونەرییەوە بە تەواوی شکست دەهێنێت، هاوکات ڕۆمانەکانی کۆندێرا کایەی ئایدیۆلۆژیایان بەجێ ناهێڵن کە کایەی هەرە ڕوون و بەرچاوی خۆیانە، بۆچی مەگەر هەر لە بنەڕەتدا ڕۆماننووس دەتوانێت لە دەرەوەی ئایدیۆلۆژیادا بنووسێت و، ئاخۆ میسباحیی نووسەری کتێبەکە خۆی لەو ڕۆمانانەدا کە نووسیوونی لە دەستی قوتاری بووە؟
هاوکات پێویستە لەسەرمان دەستەواژە و دەربڕین و بۆچوونەکانی کۆندێرا سەبارەت بە ئایدیۆلۆژیاش بە هەمان شێوە لە ڕێگای ئەو تیۆری ڕێژەییەوە کە هێمای بۆ کردووە کاتێک باسی ڕێژەمەندییی ڕاستیی ڕۆمان دەکات شیتاڵ بکەین. کۆندێرا لە شوێنێکدا ڕوونی دەکاتەوە دەڵێت: “ئەگەر ڕۆمان پەیوەست بوون بە ئایدیۆلۆژیای سیاسیی سەردەمەکەمان و بەشداری کردن لەو سادەکردنە ئایدیۆلۆژییانەی ڕەتدایەوە کە چی تر بوونەتە ژمارەیەک سادەکردنەوەی بازاڕیی و سواو و گران، ئەوە بەو مانایە نایەت کە ڕۆمان بەرانبەریان هەڵوێستی بێلایەنی ڕاگەیاندووە، بەڵکو بەوە دەڵێن بەگژداچوونەوە، چونکە ڕۆمان سیستەمی بەها باوەکان و بنەما ئامادەکان تێکدەشکێنێت و بۆچوونە باوەکان لە بەین دەبات.”

ڕۆمان هونەرە
لە بەستێنی ئەو ڕەخنەکردنەی ڕەخنەی دۆخی ڕۆمانی خۆرئاوایی دەکات، میسباحی بەشێک لە وتارێکمان بۆ دەگوازێتەوە کە کۆندێرا بۆ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی نووسی پاش ئەوەی کتێبی “ڕاسپێرییە غەدرلێکراوەکان”ی بڵاوکرایەوە و، رازی نەبوو لەو بارەیەوە لەگەڵ ڕۆژنامەکەدا گفتوگۆیەک ئەنجام بدات، کۆندێرا لە ساڵی١٩٩٣دا دەڵێت: “ئەوروپا لەوەدا مایەپووچ بوو کە هەرگیز نەیزانی چۆن وەک یەکێتییەکی مێژوویی بیر لە ڕۆمان بکاتەوە کە هەرە ئەوروپیترین هونەرە.”
هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەدەب و وێژەی ئەوروپی کەوتە ناو ئەو شتەوە کە کۆندێرا بە “سەردەمی ئەدەب و وێژەی نەتەوەیی” ناوزەدی دەکات، پاش ئەوەی ڕۆماننووسانێکی گەورەی وەک ڕابلێ و دیدرۆ و بشتارن ئەو وێژەیەیان بۆ ئاستی “سەردەمی ئەدەب و وێژەی جیهانی” باڵا کرد.. هەروەها کۆندێرا ڕەخنە بە شکستهێنان لە قوتار بوون لە جوگرافیا تاوانبار دەکات، چونکە “شیکاریی کردنی ڕۆمانێک لە بەستێنە نیشتمانییەکەیدا، بەدڵنیاییەوە شتێکی چاک و بەکەڵکە تاکو لەو ڕۆڵە تێ بگەین کە ئەو ڕۆمانە لە مێژووی گەلێک لە گەلاندا گێڕاویەتی، بەڵام ئەوە بەس نییە ئەگەر ئێمە وەک کارێکی هونەریی لەو ڕۆمانە بکۆڵینەوە.”
ئەو قسانەی کۆندێرا، ڕاستەوخۆ بەرەو ئەرکی ڕۆمانمان دەبات وەک هونەرێک لای کۆندێرا، “لەڕاستییدا ئێمە چ چاوەڕوانییەکمان لە ڕۆمان هەیە؟”، کۆندێرا هەمیشە بەستێنی ئەوروپی دەکاتە خاڵی دەستپێکردن، چونکە “ئەوە ئەو بەستێنەیە ئەوەمان پێ دەڵێت نەک ئەوەی ڕۆمان چی بەخشیوە بە گەل، بەڵکو چی بەخشیوە بە هونەری ڕۆمان بەشێوەیەکی گشتی و، ئەو دیمەنە نەدۆزراوە و ئاشکرا نەکراوانەی بوون چین کە توانیویەتی ڕووناکیان بکاتەوە و ئەو شێوە نوێیانە کامانەن کە دایهێناون”.
لەبەرئەوەی لە ڕوانگەی ئەودا ڕۆمان گەڕانە بە شوێن هەندێک دوورگەی بوونگەرایی نوێ و شێوەی گوتنی نوێ و کردنی پرسیاری نوێدا و ئەوەیە “خوێنەر فێری ئەوە بکرێت کە جیهان پرسیارە”، ئەم تیۆرییەی خۆیشی لەسەر بناغەی چوونە دەرەوەکەی دۆن کیشۆت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جیهان دادەمەزرێنێت، دی لامنشیای سوارچاک هیچی تر نەبوو بێجگە لە چەپکێک پرسیار بە ڕووی جیهاندا چووە دەرەوە تەنگیان بە “دڵنیایی و بەڵگەنەویستە پیرۆزەکان”ی جیهان هەڵچنی، چونکە بەو جۆرەی کۆندێرا دەڵێت لە سایەی ئەو دڵنیایی و ڕاستییە پیرۆزانەدا “ڕۆمان دەمرێت”، واتە ڕۆمان تەنها لە گومان و لە جیهانی ڕێژەمەندییی ڕەهادا دەتوانێت بژی بەو شێوەیەی کۆندێرا پێشتر لە کتێىەکانی تریدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە.
کۆندێرا پێی وایە جیهانی ئەمڕۆ، جیهانی ناڕۆمانە، لەبەرئەوەی پرسیار تیایدا ڕوو لە داکشانی بەردەوامە، هەمووان وەڵام دەدەنەوە و کەس پرسیار ناکات.
ئەدەبی ڕووسی.. ڕاپەڕینەکان و کولتوور
لە بەشێکدا بە ناونیشانی “خۆرئاوا وەک ڕفێنەر یاخود تراژیدیای ئەوروپای ناوەڕاست” کۆندێرا باسی هەڵوێستێکی نامۆ و سەیری ئەدەبی ڕووسی دەکات کاتێک ئەو ئەدەبە ئاوێتە بە ڕەشبینی و دێوانەیی دەکات، بەرامبەر بە شەیدابوونی بە دینیس دیدرۆی ئەدیبی فەڕەنسی، هەڵوێستێکی کتوپڕ بەرامبەر بە دۆستۆیڤسکی دەردەبڕێت و دەڵێت من نووسەرێکی سەر بە خۆرهەڵات نیم و، پراگ دڵی ئەوروپایە.. سەبارەت بە دۆستۆیڤسکی، من نکوڵی لە مەزنییەکەی ناکەم، بەڵکو تەنها دەمەوێت گوزارشت لە قینی کەسیی خۆم بکەم بەرامبەری، ئەو قینە بۆ خودی خۆیشم شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، هەستم کرد جیهانە هیستیرییەکەی ڕووس و ئەو مەیلەی بۆ دێوانەیی و ئەو خواستەی بۆ ئازار کێشان و شۆڕبوونەوە بەرەو ناوچە تاریک و نوتەکەکانی قووڵایی هەیەتی، بە من نامۆن، هەر بۆیە هەستم دەکرد نەخۆش دەکەوم کاتێک ئەو چەشنە ئەدەبەم دەخوێندەوە، بۆ ئەو نەخۆشکەوتنە بە شوێن دەرماندا گەڕام، ئەو دەرمانەشم تەنها لای دیدرۆ دەست کەوت.. ئەو ساڵانەی لە ماوەیاندا ئەدەبی ڕووسیم خوێندەوە، بەدبەختترین سەختترین ساڵانی ژیانم بوون”. کۆندێرا پێی وایە ئەوە ئەدەبی فەڕەنسی بوو لەو دەردە چاکی کردەوە کە ماوەیەکی دوور و درێژ بە ئازارییەوە تلایەوە.
کۆندێرا لە بەشی “خۆرئاوا وەک ڕفێنەر”دا، هەستکردن بە مەترسی و چوستی و زیندووێتیی کولتوور پێکەوە گرێ دەدات، ئێمە لەبەردەم مەترسیی سڕینەوە و لەناوچووندا هەرچی وزەی کولتووریی هەن لە ناخماندا وەک بڕێک میکانیزمی بەرگریکردن دەبزوێنین، ئەوەی بەسەر دەستە و کەمایەتی و گەلانی ژێر هەڕەشە و ئەو شارستانییانەی داڕووخاون یاخود لەژێر هەژمووندان دێت ئەوەیە. کۆندێرا دەڵێت شوناس و شارستانیی هەر گەلێک، لە کۆی داهێنانە ڕۆحییەکانی ئەو گەلەدا ڕەنگ دەدەنەوە و کورت دەبنەوە کە ئێمە بەشێوەیەکی باو بە “کولتوور” ناودێری دەکەین، ئەگەر ئەو شوناسەش لەژێر هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە و مەترسیداردا بوو، ئەوکات ژیانی کولتووریی زیندووتر و چالاکتر و بەهێزتر دەبێت، تا ئەوەی کولتوور دەبێت بە بەهایەکی چالاک و زیندوو گەل لە دەوری کۆ دەبێتەوە”.

کۆندێرا لە ڕێگای گرێدانی ئەو بیرۆکەیە بە بەسەرهاتی بەهاری پراگەوە کە لە دیدی ئەودا بەرهەمی جووڵانەوەیەکی کولتووریی بوو کە بناغەکەی شانۆ و سینەما و فەلسەفە و ئەدەبە، درێژە بە لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی ئەو بۆچوونەی خۆی دەدات. ئەوە گوزارشتە کولتوورییەکانی شانۆ و سینەما و فەلسەفە و ئەدەب بوون زەمینەسازییان بۆ ڕوودانی بەهاری پراگ کرد. “قەدەغەکردنی نمایش کردنی شانۆگەرییەکی میکیۆڤیچ کە شاعیرێکی ڕۆمانسیی پۆڵەندییە، هۆکاری بەرپابوونی راپەڕینی خوێندکاران بوو”، هەر ئەو ڕاپەڕینەش پێشەوایەتیی ڕاپەڕینەکانی ئەوروپای ناوەڕاستی کرد و جوانییەکی دڵبەری پێ بەخشی. بەڵام کۆندێرا نکوڵی ناکات ئەو ڕاپەڕینە خاوەن بنەما کولتوورییانە هەندێک گەلی دیکە وەک شۆڕشی “ڕەسەن و میللی” ددانی پێدا نانێن، هاووڵاتیی فەڕەنسی و ئەڵمانی بە چاوی گومان و وەک هەندێک ڕاپەڕینی دەستکرد یاخود سەپێنراو لێیان دەڕوانن، چونکە “کولتوور و گەل پێکەوە ناژین و، پێکەوە هەڵ ناکەن”، بەڵام ئەوەش دیسان بە وێنەیەک سەبارەت بە ڕۆشنبیران وەک “دەستەبژێرێکی خاوەن مافی تایبەت” گرێ دراوە، ئەوەش شتێکە کۆندێرا دەیداتە دواوە و پێی وایە بۆ نموونە بەهاری پراگ یەکێتیی هەرە تەکووز و هەرە ڕێکخراوی نێو گەل و کەلەپوورە کولتوورییە پەراوێزخراو و داپڵۆسێنراو و پشتگوێخراو و چەسێنراوەکەی وڵات بوو.

ئەوروپا جێگرەوەکە
کۆندێرا لە باسەکەیدا سەبارەت بە شیتاڵکردنی چەمکی ئەوروپا و بابەتی ئەوەی چۆن لە نێوان ئەوروپای خۆرهەڵات و ئەوروپای خۆرئاوادا ئەوروپایەکی تر چیچکانی کردووە کە لەپێناو شوناسێکی جیاوازدا تێدەکۆشێت، ئینجا بە تێروتەسەلی باسی مەترسیی گەورەی ڕووسیا وەک شارستانییەکی تر بەرامبەر بە جیهان و بەرامبەر بە ئەوروپایەکی تر دەکات.
“ڕووسیای ئیمپریالیست” کە پێشتر هەوڵی دەدا ببێت بە “دەوڵەتێکی گەردوونی”، بەو جۆرەی مێژوونووسی چیکی فرانچیک بەلکای باسی دەکات دەبێت بە “کارەساتیکی گەورە، لە باس کردن نایەت، بێ مەرز و سنوور”، چونکە ڕووسەکان لە ڕوانگەی پۆڵەندییەکاندا “کێوی یاخود بەربەری” دەردەکەون، هەر لەو بارەیەوە باسی بەسەرهاتی ئەو نووسەرە پۆڵەندییە دەکات کە چاوی بە “ئانا ئەخماتۆڤیا” ی ژنەشاعیری بەناوبانگی ڕووسی دەکەوێت و سکاڵای قەدەغەکردنی کتێبەکانی خۆی لای ئەخماتۆڤیا دەکات، ئەخماتۆڤیا لێی دەپرسێت: “زیندانی کراویت؟” نووسەرە پۆڵەندییەکە دەڵێت نەخێر، ئینجا ئەخماتۆڤیا لێی دەپرسێت: “لە یەکێتیی نووسەران دەرکراویت ؟”، کاتێک نووسەرە پۆڵەندییەکە دەڵێت نەخێر، ئەخماتۆڤیا لە وەڵامدا پێی دەڵێت: “کەواتە پێمناڵێیت گلەییەکەت لە چییە؟”، ئەو کورتە گفتوگۆیە ڕەهەندی شارستانیی نێوان هەردوو نووسەرەکە دەردەخات.
کۆندێرا ئەو بەسەرهاتە و قینی خۆی لە ئەدەبی ڕووسی بە یەکەوە گرێ دەدات، چیرۆکەکانی گۆگۆل و شتایکۆڤ- چچیدرین بەشێوەیەک کۆندێرایان دەتۆقاند دەیگوت: “پێم باشە ئاشنای جیهانەکەیان نەبم و هەر لە بنەڕەتەوە نەزانم کە هەیە”، کۆندێرا ئەوە وێڕای ددانپێدانانی بە هونەرەکەی گۆگۆلدا دەڵێت، بەڵام کاریگەرییە دەروونییەکەی لە تاقەتگرتنی زۆر گەورەترە و، کاریگەریشی لەسەر خوێنەرێکی دوور ناشێت وەک کاریگەریی لەسەر دراوسێی ئەو جیهانانە وا بێت کە دەبنە کاریگەرییەکی دێوەزمەیی.
کۆندێرا لەو باسەدا توانایەکی زۆری سەبارەت بە شیاتاڵکردنی ئەو شتە پیشاندا کە بە “ئایدیۆلۆژیای جیهانی سلاڤی” و ئەقڵی ئەدەبی و سیاسیی سۆڤیەتی ناودێر کراوە و، لە ڕێگای شیکاریی کردنی گوتارەکەیەوە توانی وێنایەکی نوێ بۆ ئەوروپای پارچەبوو پێشنیاز بکات، کەچی لە خوێندنەوە شیتاڵییەکەیدا بۆ ئەوە بونیاد دەنێت تا سەرلەنوێ بڕوخێنێتەوە کاتێک وای دەبینێت هەردوو ئەقڵی کۆمۆنیستی و سەرمایەداریی دوو ڕووی دراوێکن لە پەیوەندییاندا لەگەڵ مرۆڤدا.
کۆندێرا دەڵێت: “وێکچوونێک کە تووشی سەرسوڕمانمان دەکات لە نێوان هەردوو جیهانەکەدا هەیە، کاتێک لە چیکوسلۆڤاکیا باڵەخانە میلییە هاوشێوەکانم بینی، پێموابوو ئەو تایبەتمەندییە دەبینم کە تیرۆری کۆمۆنیزمی پێ دەناسرێتەوە، لە بەربەریزمی ئەو زوڕنایانەشدا کە لە هەموو شوێنێک بە دەنگی بەرز مۆسیقایەکی خراپ دەژەنن، هەستم بە خواستی سەرکێشی گۆڕینی تاکەکان بۆ پۆلێک گەمژە و گەوج دەکرد ئەو ژاوەژاوە کۆی دەکردنەوە کە بەسەریاندا سەپێنراوە. لەدواییدا تێگەیشتم کۆمۆنیزم بەشێوازێکی کاریکاتێرییی زێدەڕۆیی تێدا کراو مۆرکە هاوبەشەکانی جیهانی نوێم بۆ دەردەخات، تەنانەت بیرۆکراسیزمیش هیی دەسەڵاتە، کۆی بوونیش کە تیایدا ململانێی چینەکان بە ستەمی دامەزراوەکان بەرانبەر بە بەکارهێنەریان قەرەبوو دەکرێتەوە، ئاستنزمیی تا ڕادەی داڕمانی لێهاتوویی پیشەیی و پووچی و بێنرخیی لاوێتیی گوتاری فەڕمی و، ئەو پشووانەی بۆ مێگەلە مرۆییەکان ڕێک دەخرێن، لە نێوان هەموو ئەو کۆلکە هاوبەشانەشدا شتێک هەیە خراپترە ئەویش ڕێز نەگرتنە لە ژیانی تایبەتی تاکەکەس”.
لەو دەقانەدا کە حەسونە میسباحی هەڵیبژاردوون، کۆندێرا وەک نووسەرێکی ئاوێتە لە داهێنەر و تیۆریسێن و بیرمەند و سیاسی دەردەکەوێت، لەو دەرکەوتنەشیدا ژیل دولوز-ی فەیلەسووفی فەڕەنسیمان وەبیر دەهێنێتەوە کە پێی وایە گوتاری نووسەری کەمایەتی تەنها دەشێت گوتارێکی سیاسی بێت، دەتوانین هەمان شت سەبارەت بە نووسەری تاڕاوگەنشین بڵێین. کۆندێرا کاتێک لە دەرەوەی پراگیش بوو بەردەوام ساتمەی دەکرد، هەموو جیهان و تەنانەت خودی خۆی و ئەویتری فەڕەنسیش کە لە ڕێگای پراگەوە گرتییە خۆی لە ڕێگای پراگەوە دەخوێندەوە، هەروەها بەردەوام ئەو جیاوازییەی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو کە لە نێوان چیک و فەرەنسادا هەیە، چیک وەک وڵاتێک لە زەینیدا دادەڕما چونکە گۆڤارە ئەدەبییەکان تیایدا قەدەغە کرابوون، فەڕەنسا کە ئێواران بە دیار تەلەڤیزیۆنەوە دادەنیشیت و گوێ بە دیارنەمانی گۆڤارەکان نادەیت تیایدا.

بڵاوکردنەوە: