سیمیناری فەلسەفی کوردڕاوم

1111
0
بڵاوکردنەوە:

دەزگای هزری کوردڕاوەم رۆژی شەممە ١٣-٢-٢٠٢١ کاتژمێر ٧ ئێوارە بە کاتی کوردستان، هەڵدەستێت بە سازدانی سیمیناری فەلسەفی لە سەر (ڕێنیە دێکارت) بە شێوەی ئۆنڵاین. بۆ بەشداربووانی شاری سلێمانی خوازیاران دەتوان لە کارگەی کولتوور، گەلەری زاڵگە پێکەوە ئامادە بن. بەڕێزان هەردوو مامۆستا (سەروەر عەبدوڵا) (Sarwar Abdullah) و مامۆستا (کریستۆفەر ساتور) (Christopher Satoor) لە زانکۆی (یۆرک) لە کەنەدا، سیمینارەکە پێشکەش دەکەن و ڕاڤەی چوار میدیتەیشنە فەلسەفییەکەی دێکارت دەکەن پێکەوە، سیمینارەکە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی دەبێت. مامۆستا (کریستۆفەر ساتوور) کاندیدی دکتۆرایە لە دیپارتمانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی یۆرک، پسپۆڕییەکەی لە ئایدیالیزمی ئەڵمانی سەدەی هەژدەو نۆزدە و فەلسەفەی پاش کانتییە، بە چڕیش لە سەر فەلسەفەی شیلنگ، هەروەها بایەخدان بە توێژینەوە لە مێژووی مێتافیزیک و کۆسمۆلۆجی چاخی ناوەنجی و فەلسەفەی هاوچەرخی سروشت. مامۆستا سەروەر عەبدوڵا بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەینت ماری لە هالیڤاکس لە ٢٠٠٩،  هەروەها ماستەر لە فەلسەفە لە زانکۆی داڵهاوس لە ساڵی ٢٠١٣، تێزەکەی بە ناوی:

(Wittgenstein Tractatus: Logic and challenge of ethics)

هەروەها ماستەر لە زانکۆی (سەینت ماری) لە ساڵی ٢٠١٤ لە بواری  تیۆلۆجی و لێکۆڵینەوەی ئاینیی، تێزەکەی بە ناوی:

(Negative faith: the moment of God’s absence Simone Weil on affliction). لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی یۆرک، تێزەکەی بە ناوی:

(Stanley Cavell and the Ethical Challenge of Modern Skepticism).

ناونیشانی سیمینار:

Commentary on Descartes’ Meditations on First Philosophy: 1-4″:” Sarwar Abdullah (York University, Toronto) and Christopher Satoor York University, Toronto

Location: Culture Factory Sulaimani-7 PM at (Zalga gallery)

بڵاوکردنەوە: