تۆما پیه‌رێ
دکتۆر له زانسته سیاسییه‌کان، مامۆستای زانکۆ له Edinburgh
نووسه‌ری کتێبی
به‌عس و ئیسلام له سوریادا، ساڵی 2001 به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاو کراوه‌ته‌وه
وەرگێڕانی: عادل باخەوان
سه‌ره‌تا
یه‌کێك له‌و سیفه‌ته هه‌ره دیارانه‌ی که له ساڵی 2011 دا به ڕاپه‌ڕینه عه‌ره‌بییه‌کان ده‌به‌خشرا بریتی بوو له “عه‌لمانیبوونیان”. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌کانی ئیسلامی سیاسیی تێکه‌ڵ به خۆپیشانده‌ره‌کان بون و له‌سه‌ر شانۆکان ده‌رکه‌وتن، پاش ئه‌وه‌ی که هه‌مان ئه‌م بزووتنه‌وانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێنا و بوون به یه‌که‌م براوه‌ی گۆڕانکارییه‌کان، ئیتر ئاین ده‌بێت به یه‌کێك له پێکهێنه‌ره هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین دژ به دیکتاتۆره‌کان، ڕه‌نگه ئه‌م داتایه‌ش له دۆخی سوریای ئێستادا به ڕونترین شێوه تێبینی بکرێت و به‌ر هه‌ستمان بکه‌وێت. ئه‌و دروشمانه‌ی که له ڕاپه‌ڕینی سورییه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌وترێنه‌وه سروشتێکی ئاینییان هه‌یه و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه ئاین به‌وردی نه‌ك هه‌ر خۆی ده‌رده‌خات، به‌ڵکوو مزگه‌وته‌کان، که ڕه‌نگه تاکه پانتاییه‌کی گشتیی بن که ده‌زگاکانی ئاساییش کۆنترۆڵیان نه‌کردبێت، ده‌کات به ڕووبه‌ری به‌یه‌کگه‌شتن، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
بایه‌خی ئیشکالیه‌تی ئیسلام له چرکه‌ساتی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا، له وڵاتێکی وه‌ك سوریادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خودی پرسیاری ئاین، یاخود ورتر بڵێم پرسیاری تائیفی، به‌درێژایی مێژو له‌نێو قوڵایی لێکدژیه سوریه‌کاندابوه و تائێستاش هه‌ر له‌و قوڵاییانه‌دایه. سوریا که زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی سونین، له ساڵی 1960 وه له‌لایه‌ن چه‌ند خێزانێکی تائیفه‌ی عه‌له‌ویه‌وه هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ردا کراوه. خێزانی ئه‌سه‌د که سه‌ر به‌م تائیفه‌یه‌ن، له حه‌فتاکانه‌وه تا ئێستا هه‌مو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان کۆنترۆڵکردوه، هه‌ر له سوپاوه تا ده‌گاته ده‌زگاکانی موخابه‌رات له‌لایه‌ن عه‌له‌ویه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن که ته‌نها 10 % هاوڵاتیان پێکده‌هێنن، بێگومان ئه‌مه‌ش جۆرێك هه‌ستکردنێکی توند به نایه‌کسانی له‌نێوان هێزه سیاسی و تائیفیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا دروستکردوه. بیناکردنی ئه‌م هه‌سته تونده به نایه‌کسانی ڕه‌هه‌ندێکی گرنگی ڕاپه‌ڕینی 1979 و پاشان 1982 ی سوننیه‌کانه دژ به عه‌له‌ویه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دواتر قه‌ڵاچۆکردنیان له‌لایه‌ن سوپا و ده‌زگاکانی پۆلیس و موخابه‌راته‌وه.
ئامانجی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستامان بریتینیه له ڕه‌ڤه‌کردنێکی قوڵی پرسیاری تائیفیه‌ت له سوریادا، به‌ڵکو ڕونکردنه‌وه‌یه‌تی له ڕێگای کارکردن له‌سه‌ر ئیشکالیه‌تێکی دیکه‌وه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی په‌یوه‌ندی به خودی ئه‌و پرسیاره‌وه هه‌یه : مه‌به‌ست له کۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه که له‌نێوان ڕژێمی سوری و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سوننی‌دا بیناکراون[1]. بێگومان ئه‌م ئیشکالیه‌ته چه‌ند ئیسلامی سوننی ئۆپۆزیسیۆن ده‌گرێته‌وه هێنده‌ش ئیسلامی سوننی نوخبه/زاناکان ده‌گرێته‌وه. بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م ئیشکالیه‌ته، له چوار ره‌هه‌نده‌وه په‌لاماریده‌ده‌ین :
- هه‌ڵوێستی ڕژێم له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی به‌مانا په‌تیه‌که‌ی
- به‌ڕێوه‌بردنی په‌رستگاکان و په‌یوه‌ندی به نوخبه‌ی ئاینیه‌وه
- هه‌ستکردنی سوننیه‌کان به هێنانی “مژده‌ده‌ره” شیعه‌کان بۆ سوریا به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وی شیعه‌گه‌رایی
- ڕۆڵی ئازادکردنی ئابوری له نزیکردنه‌وه‌ی نوخبه‌ی ئاینی له ڕژێم.
پاش ڕاڤه‌کردنی هه‌ر یه‌کێك له‌م ڕه‌هه‌ندانه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌کته‌ره ئاینیه‌کان له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه خوێناویه‌کانی ئێستای سوریا[2].
له‌ڕیشه‌هه‌ڵکه‌ندنی ئیسلامی سیاسی
به‌ڕێوه‌بردنی کێشه‌ی ئیسلامیسم له لایه‌ن رژێمی سوریه‌وه هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندێکی تاقانه نیه. ڕاسته ڕه‌وتی له ڕیشه‌هه‌ڵکه‌ندنی هه‌مو چالاکیه‌کی سیاسیانه‌ی ئاین به‌گشتی و برایانی موسوڵمان به‌تایبه‌تی، رژێمی سوری جیاده‌کاته‌وه له میسری موباره‌ك و ئوردونی هاشمی که چه‌ند په‌راوێزێکیان بۆ ده‌رکه‌وتنی ئیسلامیسم هێشتوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م جیابونه‌وه‌یه مانای تاقانه‌یی سوریای ئه‌سه‌د نیه، چونکه عێراقی سه‌دام حوسه‌ین، تونسی بن عه‌لی و لیبیای قه‌زافی هه‌مان ڕه‌وتی له ڕیشه‌هه‌ڵکه‌ندنی ئیسلامی سیاسیان پیاده‌کردوه و پێکه‌وه خاوه‌نی یه‌ك سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگاویبون له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چالاکیه‌کی سیاسیانه‌ی ئایندا.
برایانی موسوڵمانی سوریا، له چرکه‌ساتی سه‌ربه‌خۆیی سوریا له ساڵی 1946 دا و له‌نێو کۆنتێکستێکی دیمۆکراسی په‌رله‌مانتاریدا وه‌ك ڕێکخراوێك دروستده‌بێت. ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه نوێیه هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن حیزبه گه‌وره‌کانه‌وه هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌رداکرابو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیسلامیسته‌کان چه‌ند کورسیه‌ك به‌ده‌ستده‌هێنن و ساڵی 1949 ش وه‌زاره‌تێكیان به‌رده‌که‌وێت. برایانی موسوڵمان سوربون له‌سه‌ر پارێزگاریکردن له‌م سیسته‌مه سیاسیه په‌رله‌مانتاره نوێیه، چونکه ده‌یانزانی که چینی عه‌سکه‌ری مه‌ست به ئاره‌زوی کۆدێتا، که له‌هه‌مانکاتدا له‌ژێر کارایی که‌مال موسته‌فا ئه‌تاتورك و فیکره‌ی عه‌لمانیه‌تدابون، ده‌یانوێت له‌ڕێگای زه‌بروزه‌نگه‌وه ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵبکه‌ن. له‌نێوان ساڵانی 1958 و 1961 دا جه‌مال عه‌بدولناسر سوریا وه‌ك هه‌رێمێك له کۆماری عه‌ره‌بی یه‌کگرتو ته‌ماشاده‌کات و به‌رده‌وام هێزه کۆنسێرڤاتۆره‌کانی سوریا نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها له دژی برایانی موسوڵمان، به‌ڵکو له دژی هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌کی دیکه‌ش که گومانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لێبکرێت هانده‌دات.
ساڵی 1963، دو ساڵ پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی په‌رله‌مانتاریی ناجێگیر و ده‌ستێوه‌ردراو له‌لایه‌ن سوپاوه، کۆدێتاکه‌ی به‌عس کۆتایی به‌م قۆناغه و به‌م ئه‌زمونه دیمۆکراتیه سه‌ره‌تاییه دێنێت. لێره‌وه ململانێیه‌کی سه‌خت له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کان له‌نێوان برایانی موسوڵمان و ده‌سه‌ڵاتداره نوێیه‌کانی وڵات‌دا دروستده‌بێت :
له‌سه‌ر ئاستی ئایدۆلۆژی، چونکه به درێژایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردو فیکره‌ی عه‌لمانیه‌تی به‌عسیه‌کان به‌توندی خۆی ده‌سه‌پێنێت. له‌سه‌ر ئاستی سۆسیۆلۆژی، چونکه پیاوانی ڕژێمی به‌عس زیاتر سه‌ر به لادێکان و گروپه په‌راوێزکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه و که‌مینه دورخراوه‌کانی وه‌ك دروز، ئیسماعیلیه‌کان و به‌تایبه‌تی عه‌له‌ویه‌کان بون، به‌ڵام برایانی موسوڵمان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌ر به چینی ناوه‌ندی خوێنه‌وار و په‌روه‌رده‌کراوبون.
له‌ناوه‌راستی شه‌سته‌کانه‌وه، یه‌که‌م درامای برایانی موسوڵمان ده‌ستپێده‌کات. به‌شێکی زۆر له کادیره باڵاکانیان وڵات به‌جێده‌هێڵن و ڕوده‌که‌ن وڵاتانی که‌نداو. له حه‌فتاکاندا، پاشئه‌وه‌ی که ئه‌سه‌دی یه‌که‌م ده‌گاته ده‌سه‌ڵات و به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی چه‌ند په‌راوێزێکی ئازد دروسده‌بن، برایانی موسوڵمان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ژێر زه‌مینه‌کاندا خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه و، زیادبونی جه‌ماوه‌ریه‌تی سه‌رچاوه ئاینیه‌کانیش له‌م بواره‌دا هاوکاریکردن.
به‌شێکی ئه‌م به‌هێزبونه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که باڵێکی برایانی موسوڵمان پشتیکرده ستراتیژی په‌روه‌رده و ڕێگای ململانێی سه‌ربازی هه‌ڵبژارد. له ساڵی 1976 وه، ئه‌م باڵه چه‌کداره زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و “ئیغتیالات” دژ به پیاوه‌کانی ڕژێم ئه‌نجامده‌دات. له ساڵی 1979 وه پرۆژه‌که‌یان فراوانتر ده‌بێت و خۆی وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر یاخیبونێکی گه‌وره. چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی ده‌سه‌ڵات له دیمه‌شقدا وردوخاشده‌کرێن و سه‌دان که‌س ده‌بن به قوربانی. ئه‌کشنی ئیسلامیسته‌کان له شاره گه‌وره‌کانی باکوردا بو (ئه‌لپ و حه‌ما). جه‌ماوه‌رێکی زۆری پێکهاتو له چینه‌کانی خوێندکاران، ورده بۆرژوا، بازرگانه‌کان پشتیوانیان له‌م ئه‌کشنه ده‌کرد.
وه‌ڵامی ڕژێم سنوره‌کانی زه‌بروزه‌نگ تێده‌په‌ڕێنێت. سه‌ره‌تا گه‌مارۆده‌خاته سه‌ر شاری حه‌ما و پاشان له ساڵی 1982 دا په‌لامری ده‌دات و هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و شاره “قه‌تڵوعام” ده‌کات، سه‌دان گه‌ڕه‌ك له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌ختده‌کات. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا، ڕژێم توانی پشتببه‌ستێت به هاوکاری چه‌ند چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی : تائیفه‌ی عه‌له‌وی، جوتیاره‌کان، چه‌ند خێڵێکی په‌راوێزکراو، هه‌روه‌ها به‌شێك له بۆرژوازیه‌تی دیمه‌شقی.
به پێی ئه‌م میتۆده توندوتیژه، ده‌سه‌لات توانی ڕێکخراوی برایانی موسوڵمان له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا قه‌ڵاچۆبکات. ساڵی 1980 یاسای ژماره 49 ده‌رده‌چێت و به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌ر که‌سێك ئنتیما به برایانی موسوڵمانه‌وه بکات له سێداره ده‌درێت. لێره به‌دواوه، ده‌زگاکانی پۆلیش ده‌که‌ونه گیانی هه‌ر که‌سێك که بۆنی برایانی لێبێت و یه‌ك له‌دوای یه‌ك کۆتای‌یان پێده‌هێنرێت. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا، بێگومان کۆڕوی برایان به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌هه‌زاران کادیری دیکه‌یان ڕێگای هه‌نده‌ران ده‌گرنه به‌ر و دواتر کۆمینۆتێیه‌ك له‌م راکردوانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروستده‌بێت، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپادا. ورده ورده ڕوبه‌ری چالاکیه‌کانیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ مه‌یدانی ڕاگه‌یاندن به‌ڕاده‌یه‌ك که ناوی “حیزبی به‌یانده‌رکه‌ر”یان لێده‌نرێت.
له‌هه‌مانکاتدا و له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردوه، هه‌رگیز وتووێژی نێوان برایانی موسوڵمان و رژێمی سوری به ته‌واوی کۆتایی نه‌هاتوه و هه‌میشه تاڵه مویه‌ك له نێوانیاندا هه‌بوه. هه‌میشه له‌ژێر زه‌مینه‌کاندا دانوستانیان کردوه. به‌ڵام له ده‌ره‌نجامی هه‌ر دانوستانێکدا خێرا ده‌رکه‌وتوه که ڕژێم ئاماده‌نیه که ده‌رگاکانی کێڵگه‌ی سیاسی بۆ برایانی موسوڵمان بکاته‌وه و ڕێگایانپێبدات که بێنه‌وه نوێ سیاسه‌ت له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا. ته‌نها ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕژێمه بۆ برایانی پێشنیارده‌کات گه‌ڕانه‌وه‌یانه وه‌ك تاك بۆ وڵات و بۆ نێو که‌س وکاریان، به‌مه‌رجێك واز له هه‌مو چالاکیه‌کی سیاسی بێنن.
پاش ئه‌وه‌ی که سوریا ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره ده‌بێته‌وه ( داگیرکردنی عێراق له 2003 دا، کشانه‌وه له لوبنان، هتد.) چه‌ند ڕۆشنبیرێکی موسوڵمان که وڵاتیان به‌جێنه‌هێشتبو، ئومێدی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که، له‌مه‌ودوا، ڕژێم ڕێگا به دروستکردنی حیزبی ئیسلامی مۆدێرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له تورکیادا هه‌یه، بدات. به‌ڵام ئه‌م خه‌ونانه خێرا کۆتاییانپێداێت، به‌تایبه‌تی پاش کۆنگره‌ی حیزبی به‌عس له 2005 دا و ده‌رکردنی یاسای نوێی حیزبدروستکردن له سوریادا.
ساڵی 2006، موحه‌مه‌د حه‌به‌ش، که تاکه په‌رله‌مانتاری ئیسلامیسته له سوریادا، که لایه‌نگری دروستبونی حیزب له‌سه‌ر بنه‌مای ئیمان، له چاوپێکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ نوسه‌ری ئه‌م دێرانه‌دا باس له ڕه‌گوڕیشه‌کانی ئه‌م ترسی ڕژێم له حیزبی ئیسلامی ده‌کات و ده‌ڵێت :
“ئه‌وه ئیسلام نیه که دژی ئایدۆلۆژیای به‌عسیسته، به‌ڵکو لیبرالیزمه، چونکه پێداده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌عس واز له ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت بێنێت و ئاین و ده‌وله‌ت له‌یه‌ك جیابکه‌یه‌نه‌وه.[3]“
واته کاتێك رێژێم ئاماده‌نیه ئیسلامیسته‌کان تێکه‌ڵ به کێڵگه‌ی سیاسی بکات له‌به‌ر ڕه‌هه‌نده ئایدۆلۆژیه‌که نیه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ڕژێم دژی هه‌مو جۆره پلۆریالیسمێکی سیاسیه و نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه‌دا دابه‌شبکات. هه‌ر ئه‌مه‌شه وا له شانشینه‌که‌ی خێزانی ئه‌سه‌د ده‌کات که زۆر به ئاسانی په‌یوه‌ندی ئیجابی له‌گه‌ڵ زاناکانی ئاینی ئیسلامدا دروستبکه‌ن و بیانخه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه. ئه‌م زانایانه چه‌ند له ناوه‌ڕۆکدا دژی ئایدۆلۆژیای به‌عسن، هێنده‌ش دژی ئیسلامۆ-ناسیۆنالیسمی برایانی موسوڵمان و دیمۆکراسی موسوڵمانی تورکیشن. بێگومان له‌نێوان ئه‌م هه‌مو ئه‌کته‌ره‌دا، زاناکان ڕژێم هه‌ڵده‌بژێرن و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وده‌زگا ئاینیه‌کانیان ده‌پارێزن.
ڕژێم و زانایانی ئاینیی سوننی
ئه‌وه‌ی سیفه‌تی “تاقانه‌یی” به ڕژێمی سوری ده‌به‌خشێت چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا نیه، به‌ڵکو چۆنیه‌تی مامه‌له‌کردنیه‌تی له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی ئاینی سونیدا، مامه‌ڵه‌کردنێك که سنوری نۆرمه ناوچه‌یه‌کان تێده‌په‌ڕێنێت و مۆرکی تایبه‌تی خۆی ورده‌گرێت. له سه‌ربه‌خۆییه‌وه تا ساڵی 1963، حکومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی سوریا هه‌مان مۆدێلی تورکیای که‌مالیستیان وه‌ك ئیدیال پراکتیك ده‌کرد. ئه‌م مۆدێله له‌لایه‌ن میسری ناسریشه‌وه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌کرا، مه‌به‌ست له “به‌نیشتمانیکردنی/ناسیۆنالیزاسیۆنی” ده‌زگا ئاینیه‌کان. ئه‌م ڕه‌وته له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی کارده‌کات:
- یه‌که‌م. ده‌وڵه‌ت چوارچێوه‌یه‌کی گشتی شه‌رعی و ئیداری بۆ چالاکیه ئاینیه‌کان (په‌رستن/ شه‌عائیر) ده‌ستنیشانده‌کات (وه‌زیفه‌ی موفتی گه‌وره، دروستکردنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف…).
- دوهه‌م. ده‌وڵه‌ت ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له مۆدێرنیزاسیۆنی وانه ئاینیه تایبه‌ته‌کاندا (کردنه‌وه‌ی کۆلێژی شه‌ریعه له زانکۆی دیمه‌شق).
- سێیه‌م. سه‌پاندنی جۆرێکی تایبه‌ت له جلوبه‌رگ به‌سه‌ر زانایانی ئاینیدا، به‌ڕاده‌یه‌ك که ته‌نانه‌ت ڕه‌نگی گۆره‌ویه‌کانیشان ده‌ستنیشانده‌کات.
کاتێك به‌عسیه‌کان ده‌گه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، خێرا کۆتایی به‌م مۆدێله له مامه‌ڵه‌کردن دێنن. ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه ڕێکخستنی په‌رستگاکان و پیاوانی ئایننیه، به‌ڵکو ملکه‌چکرن و پاشان کۆنترۆڵکردنیانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه و دواتر دورخستنه‌وه‌یانه له ژیانی سیاسی. له‌بری تێکه‌ڵکردنی زانایان به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه بیرۆکراتیکه‌کان، به‌عسیه‌کان بڕیاری په‌راوێزکردنیان دا و ڕێگایان لێگرتن له گه‌شتن به هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك ته‌نانه‌ت له بواری ئیداری کاروباری ئاینیشدا.
له پشت “سیاسه‌تی ئاینیی” به‌عسیه‌کانه‌وه، دو تیپ له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن ئاماده‌ن :
یه‌که‌میان له گۆشه‌نیگایه‌کی ئایدۆلۆژیه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و پێیوایه که شۆڕشگێڕه عه‌لمانیه به‌عسیه‌کان نابێت سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ قازانجی پیاوانی ئاین به‌کاربهێنن، چونکه له مێژویه‌کی نزیکدا وه‌ك داینه‌سور “ئینقراز”ده‌که‌ن و کۆتاییاپێدێت. دوهه‌میشان له گۆشه‌نیگایه‌کی سیاسیه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و پێیوایه که به‌عسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگاکانی ده‌وڵه‌ت بۆ کارایی نوخبه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناحه‌ز بکاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی دواتر نه‌بێت به مه‌ترسی به‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌ته‌وه.
چرکه‌ساتی یاخیبونی ئیسلامی سیاسیش له‌نێوان ساڵانی 1979 و 1982 دا نه‌ك هه‌ر بعسیه‌کانی والێنه‌کرد که به سیاسه‌تی ئاینی خۆیاندا بچنه‌وه و ده‌رگا بۆ ئه‌م نوخبه‌یه بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو توندتریکردن له‌به‌رامبه‌ریاندا، به‌ڕاده‌یه‌ك که دو له‌سه‌ر سێی ئانفرا-ستراکتۆره‌کانی له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌م نوخبه‌یه چیدی که‌ره‌سه‌ی کۆنترۆڵکردن نیه، به‌ڵکو دوژمنێکه و ده‌بێت ورده ورده له‌ناوببرێت. ڕاسته سه‌رۆك ئه‌سه‌د، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی، پشتیوانی ماددی له ئه‌ڵقه‌کانی له‌به‌رکردنی قورئان ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها شتێکی کارتۆنیه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به تێهه‌ڵچونی ده‌وڵه‌ت له زیندوکردنه‌وه‌ی ئایندا نیه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ڕوبه‌ره بچوکه‌ش که بۆ گوزارشتکردنی ئه‌م نوخبه‌یه ماوه، ده‌وڵه‌ت سپاردویه‌تی به یه‌کێك له پیاوه‌کانی خۆی به‌ناوی ئه‌حمه‌د کفتارۆ.
هه‌روه‌ها له چرکه‌ساتی یاخیبونه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا، ڕژێم که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی ئیسلامی له‌نێو ئه‌م نوخبه‌یه‌دا ده‌دۆزێته‌وه، که‌سایه‌تیه‌ك که، به‌ناوی خودی ئاینیه‌وه، ڕاسته‌وخۆ شه‌رعیه‌ت به ده‌سه‌ڵاتداری به‌عسیه‌کان ده‌به‌خشێت. سه‌عید ره‌مه‌زان ئه‌لبوتی، راگری کۆلێژی شه‌ریعه که له‌هه‌مانکاتدا نوسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوه، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر ئاستی ئایدۆلۆژی، به‌شێکی زۆر له نوسینه‌کانی به‌توندی دژایه‌تی ناسیۆنالیسم و سۆسیالیسم ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، بۆ دورکه‌وتنه‌وه له فیتنه، داوا له موسوڵمانان ده‌کات که گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانڕه‌واکانیان بن و له چوارچێوه‌کان ده‌رنه‌چن و ئاشوبنه‌نێنه‌وه. ئه‌م داواکاریه‌ی ئه‌لبوتی له‌سه‌ر ئه‌وتێزه مێژوییه دامه‌زراوه که ده‌ڵێت : فه‌رمانڕه‌واکانتان با سته‌مکاریشبن له فه‌رمانیان ده‌مه‌چن، نه‌وه‌ك توشی “فیتنه” ببن. هه‌روه‌ها بوتی پێیوایه که تاکه رێگایه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کان گوفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا نه‌ك یاخیبونی چه‌کدارانه.
له‌نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، ڕژێمی به‌عس ورده ورده پاڵه‌په‌ستۆی خۆی له‌سه‌ر ده‌زگا و پراکتیکه ئاینیه‌کان کاڵده‌کاته‌وه و هێدی هێدی ڕێگاده‌دات که سوریه‌کان یادی له دایکبونی پێغه‌مبه‌ر بکه‌نه‌وه، کچان به سه‌رپۆشه‌وه بڕۆن بۆ قوتابخانه، له مزگه‌وته‌کاندا وانه‌ی قورئانخوێندن هه‌بێت. دواتر کاتێك ئه‌سه‌دی کوڕ ده‌گاته ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت به‌رده‌وامده‌بێت. واته دورخستنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و فراوانکردنی بایه‌خدان به ئیسلامی شه‌عبی مه‌لاکان، به‌تایبه‌تی له‌بواری نۆژه‌نکردنه‌وه یاخود دروستکردنی ده‌زگای ئاینی ته‌قلیدیدا. له‌هه‌نگاوێکی دیکه‌دا، ئه‌سه‌دی کوڕ ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ به‌شێك له‌وانه‌ی که ڕێگای هه‌ندارانیان گرتبوه‌به‌ر و ئێستا وه‌ك تاك ده‌گه‌ڕێنه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م تاکه بێ سیاسه‌تانه، سه‌ره‌تای دروستبونی چه‌ندین تۆڕی نا-فه‌رمی په‌روه‌رده‌ی ئاینیبو. له په‌نای ئه‌م تۆڕانه‌شدا چه‌ندین ڕێکخراوی خێرخواز و چه‌ندین قوتابخانه‌ی ئه‌هلی ئیسلامی له‌دایکبون.
ئه‌م ستراتیژیه ده‌ره‌نجامی گرنگی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌خشینی جۆرێك له متمانه، له گه‌ره‌نتی به زاناکانی ئاین وه‌ریانده‌گێڕێته سه‌ر مه‌ترسیه‌کی تایبه‌ت، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌که‌ی، به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و ئه‌کته‌ره سیاسیانه‌ی که له‌به‌ره‌ی “ره‌فز”دا دژ به ئیسرائیڵ و ئه‌مه‌ریکا نین. له سێبه‌ری ئه‌م ستراتیژیه نوێیه‌دا، زاناکان نه‌ك هه‌ر پشتیوانی به‌هێزی خۆیان بۆ ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د دوباره‌ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که پشتیوانی لێناکه‌ن ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌تیان و بۆ تاوانبارکاردنیان سه‌دان ئایه‌ت و حه‌دیس “ته‌عبئیه”ده‌که‌ن[4].
ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ستراتیژیه ته‌نها له‌م ئاسته‌دا ناوه‌ستێت. لێره‌به‌دواوه ئه‌م نوخبه‌یه ڕێگا به خۆیده‌دات که به‌توندی ڕخنه‌بگرێت له هێزه عه‌لمانیه‌کان با سه‌ر به ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیشبن و ته‌نانه‌ت هێرشبکاته سه‌ر میدیا عه‌لمانیه‌کان با کار بۆ حکومه‌تیش بکه‌ن. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش له‌م رخنه و هێرشانه نه‌پارێزراوه. له 2006 دا چل زانای هه‌ره به‌ناوبانگی سوریا نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی کۆمارده‌که‌ن و به‌توندی ڕه‌خنه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌گرن و تاوانباریده‌که‌ن به‌وه‌ی که سه‌رگه‌رمی ئاماده‌کردنی “پیلانگێڕانه” بۆ له‌ناوبردنی ئاین.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌رکه‌وتنه به‌هێزانه‌ی چینی زاناکاندا، دیسانه‌وه ڕژێم هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کاته‌وه و به‌دوای هه‌لێکی گونجاو‌دا ده‌گه‌رێت تا سنورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانی پیاوانی زاناکان دابنێت. له 2008 دا، پاش سه‌رکه‌وتنی دیمه‌شق له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی ده‌ره‌وه و سه‌ردانی ئه‌سه‌د بۆ پاریس، هه‌روه‌ها پاش بردنه‌وه‌ی لایه‌نه لوبنانیه‌کان که له‌سه‌ر سوریا حسابده‌کرێن، ورده ورده ڕژێم مه‌ودایه‌کی له‌نێوان خۆی و زاناکاندا دروستکرد و چیتر به‌پێویستی نازانێت که دڵنیایانبکاته‌وه یاخود پشتیانپێببه‌ستێت.
له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادابو که، له سێپته‌مه‌بری 2008 دا، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا حه‌ڤده هاوڵاتی سوری گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، بێگومان ده‌ستی تاوانیش خێرا بۆ ئیسلامیسته ڕادیکاڵه‌کان درێژده‌کرێت. ئیدی ڕژێم بڕیاری سه‌رله‌نوێ ڕیفۆرمکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوخبه‌یه ده‌دات و هه‌وڵده‌دات تا بتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، به‌تایبه‌تی له‌ڕێگای ناسیۆنالیزه‌کردنی ڕێکخرا و قوتابخانه و سیمیناره ئیسلامیه ئه‌هلیه‌کانه‌وه.
له ده‌ره‌نجامی ڕیفۆرمکردنه‌وه‌ی ده‌زگا ئاینیه‌کان، ڕوناکی ده‌خرێته سه‌ر دو خاڵی گرنگ. یه‌که‌میان بریتیه له به‌هێزکردنی لۆبیه‌کی ئاینی کۆنسێرڤاتۆر (ئه‌لبوتی و هاوڕێکانی) و دورخستنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که له‌م کاتیگۆریه‌دا جێگایان نابێته‌وه. دوهه‌میش بریتیه له سه‌رله‌نوێ لێدانه‌وه‌ی زه‌نگی عه‌لمانیه‌ت و گوێگرتنه‌وه له دروشمه‌کانی و نوێکردنه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای قه‌ده‌غه‌کردنی هۆڵه‌کانی نوێژکردن له بازاڕه‌کاندا، قه‌ده‌غه‌کردنی نیقاب له زانکۆکان‌دا، فه‌سڵکردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی که نیقاب ده‌پۆشن و قه‌ده‌غه‌کردنی نیشانه تائیفیه‌کان له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیل، هتد.
له بارودۆخێکی ئاوادایه که ساته‌وه‌ختی ڕاپه‌ڕینی 2011 ی دنیای عه‌ره‌بی، له‌هه‌مانکاتدا ساته‌وه‌ختی په‌یوه‌ندیه‌کی گرژ و شێواوی نێوان رژێم و زاناکانه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و قه‌ده‌غه‌کراوانه و دورخستنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له زاناکان، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌م نوخبه ئاینیه هه‌ستی به مه‌ترسی پرۆسێسی “به‌شیعه‌کردنی” کۆمه‌ڵگه‌ی سوری کردبو. بێگومان ئه‌م گرفته‌ش مێژویه‌کی درێژی هه‌یه و له ئێستادا له‌دایکنه‌بوه.
ئاماده‌یی شیعه
له کۆی ئه‌و ئیشکالیه‌تانه‌ی که له لاپه‌ڕه‌کانی ڕابوردودا باسمانکرد، ئاڵۆزترینیان بریتیه له لکاندنی ئینتیمای عه‌له‌ویه‌کان، پیاوه به‌هێزه‌کانی ڕژێم، به شیعه‌وه. زۆر جار عه‌له‌ویسم وه‌ك باڵێك له شیعیسم پێناسه‌ده‌کرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا شته‌کان به‌م شێویه ئاساننین و باشتروایه به وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پێناسه‌یه‌دا مامه‌له‌بکرێت. له‌مێژوی درێژی نێوان ئه‌م دوانه‌دا، زانایانی شیعه‌ی “دوانزه ئیمامی”، ڕێك وه‌ك برا سونییه‌کانیان، هه‌میشه عه‌له‌ویه‌کانیان به تائیفه‌یه‌کی له‌ڕێگالاده‌ر، خراپه‌کار و ته‌نانه‌ت “موشریکیش” ناوزه‌ده‌کردوه. ته‌نها له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌یه که به‌شێك له زاناکانی عه‌له‌ویسم هه‌وڵده‌ده‌ن جۆرێك له کۆده‌نگی و نزیکبونه‌وه له شیعه‌ی دوانزه ئیمامی بکه‌ن به پرۆژه[5].
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی رژێمی به‌عسیست له‌گه‌ڵ شه‌یعه‌ی دوانزه ئیمامی‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شتنه ده‌سه‌ڵاتی حافز ئه‌لئه‌سه‌د له ساڵی 1970 دا. یه‌که‌م سه‌رۆکی نا-سوننی به‌درێژایی مێژوی سوریا، ئه‌سه‌د هه‌مو تواناکانی ده‌خاته کار بۆ به‌ده‌سهێنانی فه‌توایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌له‌ویه‌کان سه‌ربه کۆمینۆتێی موسوڵمانانن. به‌ڵام هیچ زانایه‌کی سوننی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که سه‌ر به‌ڕژێمبون، ئاماده‌نه‌بون فه‌توایه‌کی له‌م جۆره ده‌ربکه‌ن. ئه‌سه‌د به‌ناچاری ڕوده‌کاته شیعه‌کان، که هاوپه‌یمانی سیاسین، و به ئاسانی ئه‌م فه‌توایه به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌وانه‌ی که ئه‌م فه‌توایه به ئه‌سه‌د ده‌به‌خشن سوری نین، به‌ڵکو عێراقی(حه‌سه‌ن ئه‌لشیرازی، په‌ناهینده له سوریا و دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌دام حوسه‌ین) و لوبنانین (مو‌سا ئه‌لسه‌در، دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی ئه‌مه‌لی لوبنانی که دیمه‌شق باوه‌شی بۆده‌کاته‌وه). هاوپه‌یمانی شیعه و ڕژێمی سوری به دروستبونی کۆماری ئیسلامی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی ده‌گاته لوتکه‌ی ستراتیژی.
وه‌ك ده‌ره‌نجامێکی ئاسایی په‌یوه‌ندی باشی نێوان ئه‌م دو هاوپیه‌مانه سیاسیه، تۆڕه ئاینیه‌کانی شیعه به‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی سوریدا بڵاوده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له په‌راوێزه‌کانی دیمه‌شقدا (سه‌یده زه‌ینه‌ب)، حه‌وزه‌کان یه‌ك له دوای یه‌ك دروستده‌کرێن، به‌پێی ئه‌ندازیاریی بیناسازی فارسی، سه‌رله‌نێو مه‌رقه‌دی پیاوه گه‌وره‌کانی شیعه دروستده‌کرێنه‌وه و ده‌چن به ئاسماندا. ئه‌م مه‌رقه‌ده نوێیانه ده‌بن به ئارامگه‌ی حه‌جکردنی هه‌زاران شیعه‌ی هه‌مو جیهان و ساڵانه ڕویان تێده‌که‌ن. به‌پێی ئاماره‌کان له سه‌دان هه‌زار تێده‌په‌ڕن. ئه‌م ده‌زگایانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه، تۆمه‌تبارکراون به ڕاکێشانی سوننیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ به‌شیعه‌کردنیان. جێگای تێبینیه که خودی ئه‌م ده‌زگایانه ئه‌و ئامانجه ناشارنه‌وه و به ئاشکرا دانیپێداده‌نێن. هه‌رچه‌ند تا ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، چونه سنوری تاکه‌کان تێناپه‌ڕێنێت و نه‌بوه به دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌یی، به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه به‌رده‌وام له پشتپرۆژه‌که‌یانه‌وه‌یه، خه‌ونی به‌شیعه‌کردنی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه، به‌عێراقیکردنی سوریا.
به درێژایی ساڵانی 2000، “دیعایه”ی به‌شیعه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی سوری ده‌بێت به که‌ره‌سه‌ی مۆبیلیزه‌کردنی سسوننیه‌کان و ناره‌زایی کۆمه‌ڵگه‌یی دژ به په‌رۆژه‌یه‌ك له شێوه‌یه. کاتێک زه‌بروزه‌نگی تائیفی له عێراقی داوای سه‌دام حوسه‌یندا ده‌گاته لوتکه، ئیدی ئه‌م “دیعایه”یه له سوریادا هێنده‌ی دیکه به‌هێزتر ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌بون بۆ چوارچێوه‌کانی ده‌دۆزێته‌وه. ئۆپۆزیسیۆنی سوریش، له‌م “دیعایه”یه‌دا پشکی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و تا ئه‌وپه‌ڕی تواناکانی فوی تێده‌کات و سنوره خه‌یاڵیه‌کانی فراوانتر ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌و زانایانه‌ش که له‌ڕژێمه‌وه نزیکن، بۆنمونه پیاوێکی وه‌ك ئه‌لبوتی، دێن و به ئاشکرا ره‌خنه له بڵاوبونه‌وه‌ی حه‌وزه‌کان و مژده‌ده‌ره‌کانیان ده‌گرن[6]. ئه‌مه‌ش یه‌کێك بو له‌و هۆکارانه‌ی که وایان له‌ڕژێمکرد، له ساڵی 2008 دا، سه‌رله‌نوێ کۆنترۆڵی کێڵگه‌ی ئاینی و ده‌زگاکانی بکاته‌وه.
ده‌ره‌نجامه‌کانی ئازادکردنی ئابووری
چه‌ند “دیعایه”ی به‌شیعه‌کردنی وڵات له‌لایه‌ك و ده‌سیپێکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی عه‌لمه‌نه‌کردنی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌کی دیکه‌وه مه‌ودای نێوان ڕژێم و نوخبه‌ی ئاینی سوننیان فراوانکرد، هێنده‌ش پرۆسێسی ئازادکردنی ئابوری له‌یه‌کتری نزیککردنه‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له پارادۆکسی هه‌لومه‌رجی ئه‌م وڵاته. سه‌ره‌تای ده‌رگاکردنه‌وه له‌سه‌ر ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابوردو، به‌ڵام له ئاستی زۆر نزمدا تا گه‌شتنه ده‌سه‌ڵاتی به‌شارئه‌لئه‌سه‌د، که سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی قۆناغێکی نوێیه و ده‌کرێت به قۆناغی چونه نێو “ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی بازاڕ” ناوببرێت. له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانی ڕادیکاڵ دروستده‌بێت : کردنه‌وه‌ی بانقی تایبه‌ت، ده‌رکردنی یاسا بۆ ڕێکخستنی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی له نێو وڵات‌دا، کردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر ده‌زگا ئابوریه بیانیه‌کان.
بێگومان که‌منین ئه‌و که‌سانه‌ی که باس له دروستبونی باندێکی ئابوری نزیك له ڕژێم ده‌که‌ن که ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له سه‌رچاوه ئابوریه‌کاندا، به‌تایبه‌تی که‌سێکی وه‌ك ڕامی مه‌خلوف که ئامۆزای خودی سه‌رۆك ئه‌سه‌ده و کۆنه به‌رپرسی شه‌ریکه‌ی مۆبایلی نیشتمانی سوریابوه. زانا سوریه‌کان، که داهاته‌کانیان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئابوری بۆرژوا و ورده بۆرژوای نێو شاره گه‌وره‌کانه (ئه‌م چینه له خانه‌واده ترادیسیۆنێله مێژوییه‌کانی سوریا پێکهاتوه)، له‌گه‌ڵ خۆکردنه‌وه به‌سه‌ر ئابوری ئازاد‌دا، ره‌نگه وابیربکه‌ینه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵام له‌واقیعدا نه‌ك هه‌ر نه‌که‌وته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵکو خۆیان به‌هێزترکرد.
سه‌ره‌ڕای گیرفانه پرکراوه‌کانی پیاوانی ڕژێم، کرانه‌وه‌ی بازاڕ و ئازادکردنی ئابوری، له‌هه‌مانکاتدا سه‌ره‌تای ده‌رگاکردنه‌وه‌بو به‌سه‌ر فروانکردنی ڕوبه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندبونی بۆرژوا و ورده بۆرژوازه‌کانی سوریادا. لێره‌وه، چه‌ند ئه‌م گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه سوننیانه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بون، هێنده‌ش داهاتی زاناکان زیادیده‌کرد و ژیانی خۆیان و ده‌زگاکانیان باش و باشترده‌بو. به‌پێی ستاتیستیکه‌کان، داهاتی ده‌زگا ئاینیه‌کان، که له سه‌رچاوه‌ی ئابوری ئه‌و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه دێت، ده له‌سه‌د به‌رزبوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌شێك له سه‌رمایه‌داران، که ئه‌وانیش له‌م بارودۆخێکی ئاوادا زیا له هه‌مولایه‌ك سه‌روه‌تیان زیادیکرد، له‌ڕێگای پاره به‌خشین به زانایانه‌وه ده‌یانوسیت جۆرێك له “پشتیوانی” بۆ ئامانجی تایبه‌ت به‌ده‌ستبهێن. یه‌کێك له‌وانه که به‌رده‌وام باسده‌کرێت، موحه‌مه‌د حمشویه، ژنبرای ماهیر ئه‌لئه‌سه‌ده، که ئه‌ویش برای خودی سه‌رۆکه[7]. له‌نێوان 2003 و 2007 دا موحه‌مه‌د حمشو وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌ڵده‌بژێردرێت و به سه‌دان ملیۆن لیره‌ی سوری به‌سه‌ر مزگه‌وته‌کان، ده‌زگا ئاینیه‌کان و رێکخراوه‌کاندا دابه‌شده‌کات و دواتر ده‌یانکات به میمبه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن و شه‌رعیه‌ت به‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌ری.
به‌م شێوه‌یه زاناکان دو سه‌رچاوه‌ی ئابوری بۆ خۆیان دابین ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌م دوانه‌ش گرنگتر سه‌رچاوه‌ی سێیه‌مه که بریتیه له‌و بانقه ئیسلامیه ئه‌هلیانه‌ی که ده‌کرێنه‌وه و ده‌یانوێت هه‌مو بڕیاره‌کانیان له‌گه‌ڵ شه‌رعدا هاوسه‌نگ بێت. ئه‌مه‌ش ده‌کاته دامه‌زراندنی لیژه‌نی شه‌رعی بانقه‌کان، واته کردنه‌وه‌ی ده‌رگای داهاتی زۆر به‌سه‌ر زاناکاندا که ده‌بن به ئه‌ندامی ئه‌و لیژنانه. له بارودۆخێکی ئاوادا، زانستی شه‌رعی زاناکان ده‌بێت به کاڵای کڕین و فرۆشتن و به‌شداری ده‌کات له ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به‌هێزکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌جیهانیکراودا.
ده‌ره‌نجام، ئازادکردنی ئابوری و کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد، له‌یه‌ککاتدا نوخبه‌ی زاناکان و نوخبه‌ی سیاسی/سه‌ربازی وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندکرد. له سێبه‌ری ئه‌م ستراتیژیه نوێیه‌دا سه‌رمایه و ئاین و سیاسه‌ت پێکه‌وه کۆبونه‌وه و با بۆماوه‌یکی کورتیشبێت پێکه‌وه ژیان.
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیست له چرکه‌ساتی شۆڕشدا
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، بیناکراو له‌نێو ئه‌م هه‌مو لێکدژیانه‌ی که پێشتر باسمانکردن، به‌چه‌ندین ئاستی جیاواز به‌شداری قه‌یرانی 2011 ده‌کات. پشتیوانیکردنی برایانی موسوڵمان و ئیسلامیسته‌کانی دیکه له شۆڕشی سوری فاکتێکی سروشتیه، چونکه ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌که‌م شانسیانبێت که، پاش ده‌یان ساڵ ژیان له ئاواره‌یدا، ڕێگایانپێبدات بگه‌ڕێنه‌وه نێو که‌سوکاریان، جگه له ده‌رکه‌وتنه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌کته‌رێکی سیاسی کارا. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا زاناکان بون به چه‌ندین به‌شه‌وه و یه‌ك هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر شۆڕشی سوریه‌کان دژ به ڕژێم نیه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌مو گرفته‌ی که له سیاسه‌تی دژه-ئاینی ده‌سه‌ڵاته‌وه دروستبو، زاناکانی نزیك له‌ده‌سه‌ڵات، هاوپه‌یمانی مێژویی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕژێم دوپاتده‌که‌نه‌وه و ئاماده‌نین پشتی به‌ربده‌ن. لای ئه‌وان دژایه‌تیکردنی ڕژێمی ئه‌سه‌د یه‌کسانه به له‌ده‌ستدانی ده‌یان سه‌رچاوه‌ی داهات و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕابه‌ره‌کانی ئه‌م ئاڕاسته‌یه، موفتی ئه‌حمه‌د حه‌سون و دکتۆر بوتی، داوای گوفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌که‌ن و نیشانه‌ی پرسیار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که له پشت شۆڕشی سوریه‌کانه‌وه‌ن. ئه‌م که‌سایه‌تیه دیارانه ئاماده‌ن هاونیشتمانیه ڕاپه‌ڕیوه‌کانیان به‌وه تۆمه‌تباربکه‌ن که له‌لایه‌ن سه‌هیونێته‌وه به‌کارده‌هێنرێن. دیسانه‌وه ئه‌م زانایانه به‌ناوی تێزی “فیتنه‌وه” روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ره‌کان ده‌بنه‌وه و داوایانلێده‌که‌ن که بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م زانا ده‌وڵه‌تیانه‌دا، چینێکی دیکه له “زانای شۆڕشگێر” دروستده‌بن و له شاره‌کانی وه‌ك ده‌رعا له باشور و بانیاس له سه‌ر که‌نار، جه‌ماوه‌ر دێننه سه‌رجاده‌کان. بۆنمونه له بانیاس، مه‌لایه‌کی گه‌نجی وه‌ك ئه‌نه‌س ئه‌یروت وه‌ك که‌سایه‌تیه‌کی کاریزماتیك ده‌رده‌که‌وێت و ڕابه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات، دواتر به‌ناچاری وڵات به‌جێده‌هێڵێت و ده‌بێت به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که‌ی. ئه‌م جۆره له یاخیبون له دیمه‌شق یان ئه‌لپ زۆر ده‌گمه‌نن، هه‌رچه‌ند ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بونیان نیه، چونکه چه‌ندین که‌سایه‌تی ناودار له‌م دو شاره‌دا ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ڕژێم له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌کاندا ده‌که‌ن. له پایته‌ختدا موسوڵمانه نارازیه‌کان، پۆل پۆل ده‌ڕۆن بۆ گوێگرتن له گوتاری هه‌ینی شێخ ئوسامه ڕوفاعی و شێخ که‌ریم ڕاجیح، که پاش نوێژ مزگه‌وته‌کانیان ده‌بن به سه‌رشاری خۆپیشانده‌ره‌کان و هوتافکێشان دژ به ڕژێم. ئه‌م زانایانه، هه‌رچه‌ند به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بانگه‌شه بۆ ڕوخانی ڕژێم ناکه‌ن، به‌ڵام به‌توندی بۆچونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانله‌سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌کان ڕه‌دده‌که‌نه‌وه و نایانه‌وێت ملکه‌چبن بۆ گێڕانه‌وه حکومیه‌کان که راپه‌ڕیوه‌کان وه‌ك تیرۆریست و دز و پیاوکوژ ده‌ناسێنن. هه‌روه‌ها داوای دیمۆکراتیزه‌کردنی وڵاتده‌که‌ن و به‌پربرسیاری خۆێنڕشتنیش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هێزه‌کانی پۆلیس، موخابه‌رات و سوپاوه. بێگومان جێگای سه‌رسوڕمان نیه که هه‌لوێستێکی ئاوا له زانایه‌کی وه‌ك شێخ ڕوفاعیه‌وه ده‌رچێت، چونکه ئه‌م پیاوه پانزه ساڵ ژیانی له تاراوگه به‌سه‌ربردوه و دواتر به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی ناڕۆشن له‌گه‌ڵ ڕژێمدا گه‌راوه‌ته‌وه بۆ وڵات.
بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ، ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر مه‌لاکاندا سه‌رگردانانه مامه‌ڵه ده‌کات. ترسا‌و له ده‌ره‌نجامه‌کانی ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م چینه ئاینیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا، جارێك له ڕێگای کڕین و جارێکی دیکه له‌ڕێگای ترساندنه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا دروستده‌کات، به‌ڵام هیچ کام له‌م دو ستراتیژیه‌ته به‌رهه‌میان نابێت. مانگی ڕه‌مه‌زان مه‌ودای نێوان ڕژێم و مه‌لاکان ته‌واو ته‌سکده‌بێته‌وه. کاتێك ده‌بابه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ڕۆنه نێو شاره‌کانه‌وه و بۆردومانی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن، مه‌لاکان ده‌نگهه‌ڵده‌بڕن و به توندی سه‌رکۆنه‌ی ڕژێم ده‌که‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا، ده‌سه‌ڵات بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی نوێژی هه‌ینی و وتاری ئه‌و کاتیگۆریه له مه‌لای ڕاپه‌ڕیو ده‌دات. له‌وه‌ش زیاتر، پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر ئاستی فیزیك، په‌لاماری شێخ ڕوفاعی ده‌ده‌ن و تا بتوانن فه‌لاقه‌ی ده‌که‌ن.
له کۆتایی ڕه‌مه‌زاندا دیمه‌نێکی ترسناکی شانۆگه‌ریه‌کی ئێستای شۆڕشی سوری نمایشده‌کرێت. که‌م نه‌بون ئه‌وانه‌ی که تا دوێنێ پێیانوابو که ڕژێم هه‌رگیز ناوێرێت ده‌ستبه‌رێت بۆ زاناکانی ئاین، چونکه ده‌ره‌نجامه‌کان وه‌ك بومه‌له‌زه ده‌بن وکۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د دێنن. که‌م نه‌بون ئه‌وانه‌ی که پێیانوابو هه‌ر ده‌ستبردنێك بۆ شێخ روفاعی ده‌بێت به کۆتایی به‌عس له سوریادا، به‌ڵام کاتێك که شێخ فه‌لاقه ده‌کرێت، ته‌نها له په‌راوێزه‌کانی دیمه‌شقدا چه‌ند خۆپیشاندانێك ده‌کرێت و گه‌ره‌که بۆرژوا‌کانی دیمه‌شق به‌هێوری ده‌مێننه‌وه. له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که مزگه‌وته‌که‌ی شێخیان پڕده‌کرد و بۆ ماچکردنی ده‌ستی شێخ سه‌ره‌یان ده‌گرت دانیشتوانی گه‌ڕه‌که “ڕاقیه‌کانی” دیمه‌شقبون و هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌کانه‌شدا بو که شێخ فه‌لاقه کرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان لێبه‌رزبێته‌وه. لایه‌نگرانی شێخ باس له “خیانه‌ت”ی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن و تێناگه‌ن له بێده‌نگی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌که ڕاقیانه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نه پێمانده‌لێت بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونکه ده‌مانباته‌وه سه‌ر سروشتی جه‌ماوه‌ره ڕاپه‌ڕیوه‌که. شۆڕشگێڕه‌کان بریتینین له بۆرژا و ئه‌وانه‌ی که سودمه‌ندبون له ئازادکردنی ئابوری و کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن که هیچ سودێکیان له‌م ستراتیژیه نه‌بینیوه، هه‌ژاره‌کانن، په‌راوێزخراوه‌کانن، جوتیاره‌کانان، کرێکاره‌کانن، هه‌مو ئه‌وانه‌ن که سه‌ر به‌چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن و به‌درێژایی ساڵانی ڕابوردو ژێرپێخراون. هه‌مو ئه‌وانه‌ن که خودی به‌عس له سه‌ده‌ی ڕابوردودا، له پێناوی ئه‌واندا شۆڕشی کرد و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
کۆتایی
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان رژێمی به‌عسی سوری و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سوننی له‌م وڵاته‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و به‌بێ ئه‌رزشدان به ڕه‌هه‌نده عه‌له‌ویه‌که‌ی پیاوانی به‌هێزی ڕژێم ناتوانین له‌م تایبه‌تمه‌ندیه تێبگه‌ین. یه‌که‌م مۆرکی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بریتیه له‌و دڵه‌ڕوکه به‌هێزه‌ی که ئاماده‌یی شیعه‌ی له‌ده‌ره‌وه هێنراو دروستی کردوه، ئاماده‌ییه‌ك که له قوڵایی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دایه که سه‌رۆکێکی عه‌له‌وی وه‌ك حافز ئه‌لئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ زانایانی شیعه‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دروستیکردن. گومانیتێدانیه که هۆکاری تائیفی له پشت دورخستنه‌وه و په‌راخێزکردنی نوخبه‌ی ئاینیی سوننیه‌وه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی عه‌له‌وی، له ژێر کارایی ئه‌مع ڕه‌هه‌نده تائیفیه‌دا نه‌یویستوه ئه‌و نوخبه‌یه تێکه‌ڵبه ده‌زگا کانی ده‌وڵه‌ت بکات. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێت دیسانه‌وه ئاماژه به‌وه‌بده‌ین که، له 2008 وه، ڕژێم تواناکانی خسته‌کار بۆ به‌نیشتمانیکردنی ده‌زگا ئاینیه‌کان، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له تورکیا و میسردا کران.
بێگومان چه‌ندین ساڵ پێش کرده‌ی به‌نیشتمانیکردنی ده‌زگا ئاینیه‌کان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د، له باوکه‌وه بۆ کوڕ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان نه‌داوه به چالاکی سیاسی/ئاینی و هه‌ر چالاکیه‌ك ئه‌م ره‌هه‌نده‌ی وه‌رگرتبێت به‌توندی لێیانداوه، له‌م بواره‌شدا هه‌مان ڕێگای عێراقی سه‌دام و تونسی بن عه‌لی و لیبیای قه‌زافیان گرتوه‌ته به‌ر. پاشان گه‌ر ئازادکردنی ئابوری، له گه‌ڕه‌که داڕزاوه‌کاندا، بوبێت به هۆکاری لێکترازانی کۆمینۆتێککان و به‌ریه‌ککه‌وتنیان، له گه‌ڕه‌که ڕاقیه‌کاندا بوه به هۆکاری لێکنزیکبونه‌وه‌ی گیرفانپڕکراوه‌کانی هه‌ردو کۆمینۆتێی سوننی و عه‌له‌وی، لێکزیکبونه‌وه‌یه‌ك که به‌درێژایی مێژو نمونه‌ی نه‌بوه و ته‌نها به‌رهه‌می کرانه‌وه‌ی بازاڕی ئابوریه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه که وامانلێده‌کات بڵێین، شۆڕشی سوریا له قوڵایی سوننیه بۆرژواکانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه و، ڕه‌هه‌نده تائیفیه‌که‌ی هێنده‌ی ڕه‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی به‌هێز نیه. واته پێش هه‌مو شتێك ئه‌مه شۆڕشی چه‌وساوه‌کان، هه‌ژاره‌کان، دورخراوه‌کان و په‌راوێزکراوه‌کانه. شۆڕشی هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌یه که سیاسه‌تی “ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی بازاڕ” فڕێیدابونه ده‌ره‌وه‌ی مێژوه‌وه
پەراوێزەکان:
[1] Fabrice Balanche, «Géographie de la révolte syrienne», Outre-Terre, n° 29, mars 2011, pp. 438-458.
[2] Thomas Pierret, Baas et islam en Syrie. La dynastie Assad face aux oulémas, puf, 2011.
[3] Damas, 19 juin 2006.
[4] Bernard Rougier (sous la dir. de), Les Diplomaties contestataires au Moyen-Orient, numéro spécial des Cahiers de l’Orient, n° 87, septembre 2007.
[5] Sabrina Mervin, «Des nosayris aux ja’farites: le processus de “chiisation” des alaouites», in Baudouin Dupret et al. (sous la dir. de), La Syrie au présent. Reflets d’une société, Actes Sud, 2007.
[6] Thomas Pierret، «Karbala in the Umayyad Mosque. Sunni Panic at the “Shiitization” of Syria in the 2000s», in Brigitte Maréchal, Sami Zemni (sous la dir. de), The Dynamics of Sunni-Shia Relationships: Doctrine, Transnationalism, Intellectuals and the Media, Londres, Hurst, 2012.
[7] Caroline Donati, L’Exception syrienne, La Découverte, 2009.