ئاڵۆش (سێکس وەک زمانێک بۆ گفتوگۆ )

830
0
بڵاوکردنەوە:

شوان ئەحمەد

(ڕۆژگاری بەخشینەوەی ئەوین بەسەرچوو،

بۆ ئەم کارە بێگومان کەپیتاڵیزم بەخێرایی

ئاڵۆش دابەش دەکات).

– ڕامیار مەحموود –

بینەرانی فیلمەکانی سینەماکاری دانیمارکی لارس ڤۆن ترێر زۆر چاک دەزانن، سەروکاریان لەگەڵ دەرهێنەرێکی سەیر و ئانارشیستدایە کەفیلمەکانی سەرشارن بەتوندوتیژیەکی زەق و زۆپ و دڵڕەقیەکی بێئەندازە و ترس و بیم و خەم و سێکس و…. هتد.

مرۆڤ بەگشتی کار بۆئەوە دەکات ئەو شتانەی ئەنجامیان دەدات، لای خەڵکو خوا خۆشەویستی بکەن، کەچی لارس ڤۆن ترێر حەزدەکات لەگەڵ هەر کارێکی سینەمایدا کەبەرهەمی دێنێت، بینەران تابۆیان دەکرێت ڕقیان لێیبێتەوە.

کاری ئەو بەپلەی یەکەم، شپرزەکردن و سەراسیمەکردنی بینەرانیەتی. ئەو نەک هەر توندوتیژی لەتەواوی فیلمەکانیدا تەوزیف دەکات و دڵڕەقی ژێرخانی کارەکانی پێکدێنێت، بەڵکو دواجار لەدژی بینەرەکانیشی بەگەڕییان دەخات.

فیلمێکی ئەم سینەماکارە نییە بیبینیت و هەناسەت سوارنەبیت، سوڕی خوێنت تێکنەچێت و تات لێنەیەت. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئەو یەکێکە لەوهونەرمەندانەی ناتوانیت وەک بینەرێک، باز بەسەر فیلمەکانیدا بدەیت و فەرامۆشی بکەیت.

لارس ڤۆن تێرەر ستایلێکی تایبەتی و جیاوازی هەیەو کەسێکی هاوی و خرت و خاڵی نییە. لەم بەرهەمە دورودرێژەیدا(Nymphonaniac) بەوردی  لەسەر پرسی(سێکس و ئەوین) دەوەستێت و سێکس وەک زمانێک بۆ گفتوگۆ و پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بەگەڕدەخات. هەر لەڕێی (جۆی) کارەکتەری سەرەکی فیلمەکەوە، پێمان دەڵێت:(خۆشەویستی و ئەوینداری واتە سێکس، لەگەڵ ترش و خوێکردنی بەتۆزێک ئیرەیی).

بینەری فیلمەکانی ئەم ئانارشیست و دێوانەیەبن، بەڵام کە لەبینی تەواوبوون دەست بەخورتەو بۆڵە مەکەن، چونکە وەک (شارلۆت گیسنبێرگ) دەڵێت:(ئەو فیلمەکانی بۆ تەنها یەک کەس دروست دەکات، ئەوکەسەش خۆیەتی و بەس).

بڵاوکردنەوە: