گۆڕان نووسینی: ئێرنست هێمنگوەی وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕامیار محەمەد پیاوەکە گوتی: “زۆر باشە، قسەت هەیە لەسەری؟” کچەکە گوتی: “نەخێر، ناتوانم.” “مەبەستت ئەوەیە نایکەی؟” کچەکە گوتی: “ناتوانم. مەبەستم لەوەیە ناتوانم و تەواو.” “ئێ کەواتە مەبەستت ئەوەیە نایکەی.” کچەکە گوتی: “زۆر باشە، با ئەوەبێ کە تۆ دەیڵێی.” “ئەوە نییە کە من دەیڵێم. خۆزگە دەخوازم ئەوە بووایە کە من دەمویست.” کچەکە گوتی: ...