سینەمای ماکیومێنتاری و نواندنەوەی واقیع

867
0
بڵاوکردنەوە:

بەشی یەکەم

نووسەر: شەهاب ئێسفەندیاری و نیما کاویان

وەرگێڕانی: ئیدریس عەبدی

Looking for the uk best omega replica UK watchesuk.sr is a good choice!

High-quality IWC replica watches from swiss replica.to. high imitation cheap IWC 1:1 Watches. Luxury fake IWC Watches Discount online Sale.

تیوریزانانی خوێندنەوە و شیکاری فیلم دەربارەی فیلمی بەڵگەنامەیی پێناسە و ڕوانگەی جیاوازیان بووە و هەیە. هۆکارگەلی کەلتووری و کۆمەڵایەتی جیاواز لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا، هۆکارێکن بۆ ئەوەی پێش گریمانەی جیاواز دەربارەی فیلم بەڵگەنامەیی بخوڵقێت و چاوەڕوانی جیاواز، لەم فۆڕمە سینەمایی و تەلەفزیۆنییە دروست کردووە، ڕەوتی گۆڕانکارییەکان کاریگەریی لەسەر فیلمی بەڵگەنامەیی هەبووە.Get comprehensive insights into fake watch reviews by accessing https://www.hublotwatchesreview.com/.

لە ئەنجامی ئەم پێشهاتانە، جۆرە نوێیەکان سەریان هەڵداوە کە دژایەتییەکانی ناو سروشتی فیلمی دۆکیۆمێنتاری ئاشکرا دەکەن و پرسیار لەسەر ئیدیعاکانی فیلمی بەڵگەئاسا دروست دەکەن.

ماکیۆمێنتاری لەم شێوازانەیە کە لە ساڵەکانی ڕابردوودا لە ئاستی جیهانیدا لە سینەما و تەلەفەزیۆندا گەشەی پەیدا کردووە. بەڵام لێکۆلێنەوەی زۆر کەمی لەسەر کراوە.rolex replica watches

ئەم بابەتە بە کەڵکوەرگرتن لە دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەک بە میتۆدێکی وەسفیی-شیکارییەوە، باس لەو پرسیارە دەکات کە سەرهەڵدانی شێوازی ماکیۆمێنتاری لەسەر چ ڕەهەندێکی تیۆری و مێژوویی دامەزراوە و ئەم شێوازە چ گۆڕانکارییەکی فۆڕمیی لە نواندنەوەی واقیعیەت لە فیلمە بەڵگەییەکاندا هێناوەتە ئاراوە. بابەتەکە باس لەوە دەکات کە، شێوازی ماکیۆمێنتاری بە سوودوەرگرتن لە تەکنیکە هاوبەشەکان لە هەر دوو شێوازی فیلمی بەڵگەیی و چیرۆکیی، سنوورەکانی ئەم دوو شێوازە لە سینەما کەمڕەنگ دەکاتەوە و لە شوێنێک لە نێوانیاندا جێگای خۆی دەکاتەوە. جگە لەمەش سینەمای ماکێۆمێنتاری لە ڕێگای، بەکارهێنانی ڕەفلیکسیڤیتی و پارۆدی، بانگەشەی نواندنەوەی واقیع و دووبارە بەرهمهێنانەوەی واقیعییەت لە فیلمە بەڵگەییەکاندا هەڵدەوەشێنێتەوە و هەوڵ ئەدات واقیعییەتی شاراوەی دیکە، بە فۆڕمێکی جیاوازتر ئاشکرا بکات. هەر بۆیە ئەم بابەتە پێگەی ماکیۆمێنتاری لە مێژووی پەرەسەندن و گەشەکردنی فیلمی بەڵگەنامەییدا ڕوون دەکاتەوە و نیشان دەدات کە ئەم شێوازە سینەماییە چ گۆڕانکارییەکیی فۆڕمیی لە نواندنەوەی واقیعدا دروست کردووە.

فیلمی بەڵگەنامەیی هەمیشە شێوازێکی کێشەدار بووە بۆ نواندنەوە و دووبارە بەرهەمهێنانەوە واقیع. ئەو شێوازەی کە هەمیشە بانگەشەی ڕاستگۆیی و ڕەسەنایەتی و بەڵگەمەندبوون دەکات هاوکات تۆخمگەلێکی تێدایە کە پرسیار لەسەر ئەم بانگەشانە، دروست دەکەن.

هەریەک لە شێوازەکانی فیلمی بەڵگەئاساییش پرسی نوێ لە دەوری ئەم جۆرە بانگەشانە دەوروژێنن.

فۆڕمی فیلمی بەڵگەنامەیی ئەو پێش گریمانەیەی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە کە هەموو نواندنەوەکانی لەگەڵ واقیعییەتدا دەگونجێت و دەبێت، بەبێ هۆکار و بە بێ دوو دڵی دانیان پێدا بنرێت.

بەڵام ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە فیلمە بەڵگەنامەییەکان لە چ تۆخمگەلێک سوود وەردەگرن کە وەها چاوەڕوانییەک لە بەردەنگدا درووست دەکەن، تاکوو بانگەشەکانی بەبێ ئەوەی گریمانەکانی بخەنە ژێر پرسیارەوە، پەسەند بکرێت.

ئەم پرسانە سەرنجمان بۆ پرسە ئیپیستمۆلۆژییەکان لە بواری فیلمی بەڵگەنامەیدا ڕادەکێشن و پرسیار لە سەر یاساکانی نواندنەوەی واقیع لە فیلمی بەڵگەنامەییدا دروست دەکەن. بیل نیکۆلز دەڵێت هەموو نواندنەوەکان و دووباربەرهەمێنانەوەکان لە واقیعییەت، دوورمان دەخەنەوە و لە چوارچێوەیەکدا دایدەنێت کە بە وتەی مێتز واقیعییەت دەکاتە “ناواقیعییەت” (نیکۆلز، ٦١:١٩٩١)، وەک کریستیان مێتز لە ساڵانی ١٩٦٠دا دەیگوت، کۆپیکردنی هەستی جووڵە، هەمان کۆپیکردنی واقیعەکەیەتی (نیکۆلز، ١٢١:٢٠١٠) و هەروەها فۆڕمی بەڵگەنامەیی ڕەوایەتیی خۆی قەرزاری بەڵگەمەندبوونی ئیدیعاکانییەتی. پێشگریمانەکانی پەیوەست بە بەڵگەمەندبوونی فیلمی بەڵگەنامەیی بەهۆی پەیوەندی کامێرا لەگەڵ گوتاری زانستیی و ئەو باوەڕەیە کە، وێنەی بەرهەمهێنراو لە پرۆسەی فۆتۆکیمیایی، ئاماژەیەکی بە تەواوەتی وێنەیین و نیشانەی نەسڕاوەی واقیع لەخۆدەگرن (ڕنۆ ٤:١٩٩٣) دەرکەوتوون.

ئەم جۆرە پرسیارانە پەیوەندی نێوان سینەمای چیرۆکی و بەڵگەنامەیی کێشەدار دەکەن و هەر لەم نیگەرانییانەشەوە فۆڕمی ماکومێنتاری وەک پرسێک سەر هەڵدەدات کە خۆی دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ ئەم پرسیارانە. فۆڕمی ماکومێنتاری زیرەکانە خۆی لە نێوان سنووری بەڵگەنامەیی و چیرۆکی دادەنێت و تۆخمەکانی فیلمی بەڵگەنامەیی و چیرۆکی، بەکاردەهێنێت. بەم شێوەیە سەرنجەکان لە فۆڕمی بەڵگەنامەییەوە بۆ ماکومێنتاری ڕادەکێشرێت. فۆرمێک کە واز لە بانگەشە و پێشگریمانە بەڵگەنامەییەکان دەهێنێت، بەڵام تەکنیکەکانی فۆڕمی بەڵگەنامەیی بەکاردەهێنێت و وەک فۆڕمی بەڵگەنامەیی، هەوڵدەدات نواندنەوەی واقیعییەت بکات و حەقیقەت بگوازێتەوە.

فۆرمێک کە دەریدەخات، بۆ دروستکردنی هەندێک پێشگریمانە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە نهێنی بینەر بخەڵەتێنیت، بە ڕواڵەتێکی دەستکرد و نمایشی فریودەرانەی بانگەشەکانی، دەتوانێت حەقیقەتە بەڵگەدارەکان دەرببڕیت و ڕەخنە کۆمەڵایەتی و کولتووری و سیاسییەکانی خۆی بە بینەر بگەیەنیت.

چوارچێوەی تیۆری ئەم بابەتە بریتییە لە تیۆرییەکانی نواندنەوەی واقیعییەت بە گشتی و تیۆرییە بەڵگەنامەییەکان بە تایبەتی. هەڵوێستی ئەم بابەتە بەرامبەر بە ماکیۆمێنتاری سەرچاوەی تیۆری پۆستمۆدێرنە، کە نکوڵی لە ئەگەری نواندنەوەی تەواوی حەقیقەت لە گێڕانەوەدا دەکات و بە شکاندنی بناغەکان، پارچە نەگوتراوەکانی حەقیقەت لە دەقەکانەوە دەردەهێنێت.

لەم ڕووەوە لە بۆچوونی فەیلەسووفەکان لەسەر بابەتە ئیپیستمۆلۆژی و هەروەها بۆچوونی تیۆریستەکان لە بواری فیلمی بەڵگەنامەییدا کەڵک وەرگیراوە. باسکردنی بارودۆخەکان و چۆنییەتی هەستکردن بە واقیع لەلایەن مرۆڤەوە دەمانگەیەنێتە زانستی ئیپیستمۆلۆژی کە هەمیشە یەکێک لە بابەتە گرینگەکانی فەلسەفە بووە.

فەیلەسووفەکان هەوڵیان داوە ئەو شێواز و پێوەرانە بدۆزنەوە کە دەتوانرێت بۆ حوکمدان لەسەر حەقیقەت و واقیع بەکار بهێنرێت. ئیمانوێڵ کانت لە باسە ئیپیستمۆلۆژییەکانیدا، لەلایەکەوە دان بە عەقڵی ئایینەکاندا دەنێت و لە لایەکی دیکەشەوە دان بە ئەزموونی ئایینەکاندا دەنێت.

کانت ئەزموون بە یەکەم ئامڕازی بەدەستهێنانی زانست بۆ مرۆڤ دەزانێت، کە لە ڕێگەی هەستەوە بەدەست دێت، بەڵام زانینی مرۆڤ تەنیا لە ڕێگەی هەستەوە بەدی نایەت، هەروەها عەقڵ شتێک بەو کاریگەرییانە زیاد دەکات کە لە ڕێگەی هەستەوە پێی دەگات، چونکە ئەگەر عەقڵ ئەم شێوازە کارکردنەی نەبێت، مرۆڤ ناتوانێت زانست و زانین بەدەست بهێنێت.

کانت وازی لە ڕەهەندی بابەتییانە هێنا کە تایبەتمەندی سەرەکی حیکمەت بوو.

حیکمەت دەبێت پەیوەندی بە واقیعەوە هەبێت بۆ ئەوەی بەرهەست (ئۆبژکتیڤ) بێت و هەستەکان ئۆبجێکتیڤترین لایەنی پەیوەندی نێوان حیکمەت و واقیع بەرهەم دەهێنن؛ بەڵام هەمان ئەم هەستانە نواندنەوەیەکی دەروونی لە واقیع دەخەنە ڕوو کە بەربەستێک لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان عەقڵ و واقیعدا دروست دەکەن.

هەر بۆیە واقیع تەنها وەکوو نواندنەوەیەک دەردەکەوێت نەک بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ و، هەموو تێگەیشتنێکی هەستیی تەنیا کاریگەرییەکی دەروونییە، عەقڵی مرۆڤیش تەنیا ئاگاداری ئەم کاریگەرییە دەروونییە دەبێت، نەک ئۆبژە دەرەکییەکان.

بۆیە مرۆڤ لە ڕێگەی ئەندامە هەستییەکانی واقیع وەردەگرێت و ئەم ئەندامانەش دەستێوەردان لە واقیعدا دەکەن و ڕێگری لە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی واقیعدا دەکەن. میراتی کانت بۆ فەلسەفەی دوای خۆی ئەم دابڕانەی عەقڵ و واقیعدا، کە دەبێتە هۆی هەڵوێستی دژە واقیعگەرایی و دژە عەقڵی پۆستمۆدێرنیزم.

هەروەها ئەو وێنانەی کە فۆرمەکانی بەڵگەنامەیی و ماکێۆمێنتاری پشتی پێ دەبەستن، هاوتەریب لەگەڵ ئەو باس و مشتومڕانەی کە پەیوەستن بە ئیپیستمۆلۆژی خوڵقاون. تیۆرییەکانی سینەمای بەڵگەنامەیی هەر لە سەرەتاوە لەژێر کاریگەریی گوتاری زانستی، هەوڵی گەیشتن بە بەرهەستبوونیان دەدا، هەر بۆیەش تێڕوانینێکی بیرکردنەوەی مۆدێرنە بۆ حیکمەت.

لە لایەکی دیکەوە فۆڕمی ماکومێنتاری کاریگەرییەکانی خۆی لە ڕوانگەی پۆستمۆدێرنەوە قەرز دەکات؛ شێوازێکی بیرکردنەوە کە جێگایەک بۆ تەنها واقیعیەت ناکاتەوە و خۆی لە کلیشەگەلێک دوور دەخاتەوە کە دەبێتە هۆی “حەقیقەتێکی” تەواو و گشتگیر. کاتێک تێگەیشتنمان لە واقیعی دەوروبەرمان ئەو جۆرە گۆڕانکاریەی بەسەردا دێت، چیتر ناتوانین لە واقیعی بوونی دەقێک بە بەراورد بە دەقێکی دیکە دڵنیا بین و ڕێگا بۆ لێکدانەوە جیاوازەکان لە واقیعیەت، دەکرێتەوە.

تیۆریزانان وتوێژەرانی جۆراوجۆر لە بواری سینەمای بەڵگەنامەیدا، بەدواداچوونیان بۆ پەیوەندی نێوان فیلمی بەڵگەنامەیی و واقیعیەت کردووە، بەڵام دەکرێت نیکۆلز بە دیارترینیان هەژمار بکرێت، کە پۆلێنبەندییەکانی فیلمی بەڵگەنامەیی، کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر لێکۆڵینەوەکانی دواتر هەبووە. نیکۆلز نواندنەوە واقیعیەت و بەڵگە، دابەش دەکات بەسەر شێوازەکانی ١. نمایشکاری، ٢.ڕەنگدانەوەی ٣. چاودێریکردن ٤. کارلێککارانە/بەشداریکردن٥. وەسفکردن ٦.شاعیرانە.

هەریەک لەم شێوازانە پەیوەندی تایبەت لەگەڵ جیهانی مێژووییدا دادەمەزرێنن و بە شێوازی تایبەتی خۆیان نواندنەوەی واقیعیەت دەکەن. شێوازی ڕەنگدانەوەی (ڕەفلیکسیڤ) لە بابەتەکانی پەیوەست بە ماکومێنتاریدا زۆر گرنگە و نیکۆلز، هەندێک فیلمی ماکومێنتاری لە شێوازی فیلمی بەڵگەنامەیی “ڕەنگدانەوەیدا ” داناوە.

“جین ڕۆسکۆ” و “کریگ هایت” بە کەڵک وەرگرتن لە تیۆری “نیکۆلز”، لێکدانەوەیان بۆ فۆرمی ماکیۆمێنتاری کردووە و ماکێۆمێنتاریان، بەسەر سێ پۆلدا دابەشکردووە: پارۆدی، ڕەخنە و بناغە شکاندن.

فیلمە بەڵگەنامەیەکان هەمیشە پەیوەندییەکی ئاڵۆزیان لەگەڵ واقیعدا دامەزراندووە و هەر بۆیەش زۆرێک لە فیلمە بەڵگەیە سەرەتاییەکان، وەک بەرهەمەکانی ڕۆبەرت فلاهێرتی، دەتوانرێت وەک ماکیۆمێنتاری هەژمار بکرێن.

بە بڕوای “ڕۆسکۆ”، فیلمە بەڵگەیە ڕەنگدانەوەییەکان (ڕەفلیکسیڤ) هەوڵیان داوە بە ڕاکێشانی سەرنج بۆ ئامرازە سینەماییەکان، بینەر لە میکانیزمەکانی پشت کامێرای فیلمە بەڵگەیەکان ئاگادار بکەنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا بەشێکن لە شێوازەکانی نواندنەوەی فۆڕمی بەڵگەنامەیی و هەر بۆیە توانای تەواویان بۆ پرسیار درووست کردن لەسەر هەموو لایەنەکانی فۆڕمی بەڵگەنامەیی نییە.

لە لایەکی دیکەوە،ماکیۆمێنتاری بە جیابوونەوە لە ئیدیعاکانی فۆڕمی بەڵگەنامەیی و بەکارهێنانی توخمەکانی فیلمی چیرۆکی، متمانەی بینەر بۆ ئیدیعاکانیان بەدەست دەهێنن و بەستێنێک بۆ بینەر ئامادە دەکەن تا ڕوانگەکانی فیلمی بەڵگەنامەیی لە گۆشە نیگایەکی نوێوە، ببینن.

دەکرێت ماکیۆمێنتاری وەک یەکێک لەو فۆرمە سینەماییانە هەژمار بکرێت کە هاوتەریب لەگەڵ فۆڕمی بەڵگەنامەیدا دەجووڵێت وهەروەها، یاسا و ئیدیعاکانی فۆڕمی بەڵگەنامەیی دەشێوێنێت. بۆیە بۆ ئەوەی لە یاسا بنەرەتیەکانی ماکیۆمێنتاری تێبگەین، سەرەتا پێویستە، ئەو پێشهاتە و گۆرانکاریەکانی فۆڕمی بەڵگەنامەیی هەیبووە، بە وردی لێکبدەینەوە.

فیلمی بەڵگەنامەیی لە مێژە بووەتە جێی مشتومڕی توێژەرانی فیلم و هەمووان پێناسەی جیاوازیان بۆ فیلمی بەڵگەنامەیی کردووە. “پاتریشیا ئیفێدەرهاید ” فیلمی بەڵگەنامەیی وەک فیلمێک دەربارەی ژیانی واقیعی پێناسە دەکات، نەک خودی ژیانی واقیعی، بەڵکو وێنەیەکی ژیانی واقیعیە کە وەک مادەی خاو بەکاری دەهێنێت.( ئیفێدەرهاید ٨:١٣٨٩) بەڵام فیلمساز، بەبێ گۆڕانکاری و دەستکاریکردنی زانیارییەکانی فیلم، ناتوانرێت فیلمێک بەرهەم بهێنرێت. هەڵبژاردنی بابەت و مونتاژ و تێکەڵکردنی دەنگەکان هەمووی بەشێکن لە دەستکاریکردن. ” ئەحمەد زابتی جەهرومی ” پێناسەیەکی دیکە بۆ فیلمی دیکۆمێنتاری پێشکەش دەکات کە وەڵامی هەندێک لە کێشەکانی پێناسەی پێشوو دەداتەوە. بە بۆچوونی ئەو هونەری بەڵگەنامەیی فیلمێکە کە بابەت و کارەکتەرەکانی واقیعین و فۆرمەکەی داهێنەرە (لە خەیاڵێک کە بنەمای واقیعە،سەرهەڵدەدات) (زابتی جەهورمی، ٣١٠:١٣٩٤). ئەم پێناسە، لە کۆتاییدا زۆر گشتییە و سنووری تایبەت بۆ فیلمی بەڵگەنامەیی دیاری ناکات. داهێنان لە فۆڕمی پێشکەشکردنی واقیعیەت و داهێنانی هونەری، چەمکگەلی سەلیقەیی و بێ پێناسەی وردن، کە بە کردەوە وا دەکات نەتوانرێت پۆلێنکردنێکی هەمەلایەنە بۆ فیلمە بەڵگەنامەیەکان بەدەست بهێنرێت. ئەم بەرفراوانبوونە لە پێناسە کردنی فیلمە بەڵگەنامەیەکاندا، دەگاتە ئەو ئاستەی کە ” ئەندرۆ ساریس ” هەموو فیلمەکان بە فیلمی بەڵگەنامەیی دەزانێت( دێهقانپوور ٧:١٣٩٣).

” پۆڵ وارد ” بە ئاماژەدان بەم جۆرە کێشانە باس لەوە دەکات کە ئەستەمە کۆمەڵێک پێوەری گشتگیر بۆ هەموو فیلمە بەڵگەنامەیەکان دیاری بکرێت چونکە ئەگەر فیلمێک یان بەرنامەیەک هەندێک تەکنیکگەلی تایبەت بۆ (نواندنەوەی واقیعیەت) بەکاربهێنێت، ئەوا بە گێڕانەوەی چیرۆک لەسەر بابەتەکە تۆمەتبار دەکرێت؛ وە ئاماژە بە قسەکانی ” نۆئێل کرۆڵ ” دەکات کە دەڵێت: “جیاوازی نێوان بەرهەمێکی بەڵگەنامەیی و بەرهەمێکی خەیاڵی یان چیرۆکی جیاوازیی نێوان پابەندبوونی دەقی فیلمەکەیە بە بابەتەکەوە، نەک پێکهاتەی فۆرمی ئەو دەقە”.(وارد ١٩:١٣٩١)

لە لایەکی دیکەوە ” نیکۆلز” ئاماژە بە کێشەکانی پەیوەست بە پێناسەی فیلمی بەڵگەنامەیی دەکات و دەڵێت لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە زۆرێک لە فیلمەکان لە چوارچێوەی فۆڕمی بەڵگەنامەیی بەرهەم هاتوون کە یاسا پەسەندکراوەکانی ئەم فۆرمەیان بردوەتە ژێر پرسیار؛ بە بڕوای نیکۆلز فۆڕمی دیکۆمێنتاری هاوسەنگی لە نێوان ڕوانگەیەکی داهێنەرانە و جیهانی مێژووییدا دەپارێزێت و لە کاتێکدا نە چیرۆکێکە و نە نواندنەوەی حەقیقەت، بەڵکوو لە ڕوانگەیەکی دیاریکراودا، گرنگی بە واقیعی مێژوویی دەدات(نیکۆلس ١-٧:٢٠١٠) هەموو ئەم پرسانە وا دەکات پێناسەی فیلمی بەڵگەیی لە مەودایەکی دیاریکراودا و پۆلێنکردنی فیلمەکانی ئەم فۆرمە کارێکی ئەستەم بێت، چونکە فیلمە بەڵگەیەکان مامەڵە لەگەڵ بابەت و پرسی یەکسان ناکەن و فۆرم و شێوازەکەیان وەک یەک نییە. ” نیکۆلز” ڕەگ و ڕیشەی ئەم کێشانە بۆ پێناسەکردنی فیلمی بەڵگەیی، دەگەرێنێتەوە بۆ کارکردی ئەم فۆرمە و فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ نواندنەوە واقیعیەت دانانێت، بەڵکو پێی وایە، نواندنەوەی جیهان دەکات.

واقیعیەت لە فیلمە بەڵگەنامەیەکاندا

یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان، کە گومانی لە پێناسە و پۆلێنکردنی فیلمی بەڵگەنامەیدا دروست کردووە، پرسی خستنەڕووی واقیعیەت لە فۆرمی بەڵگەنامەییدایە. ئەم گومانە هەر لەیەکەم فیلمە بەڵگەیەکاندا هەبووە و بووەتە هۆی هەڵوێستی جیاواز لەلایەن توێژەران و تیوریزانانەوە.

نانۆکی باکوور هەر لەسەرەتاوە وەک فیلمێکی بەڵگەنامەیی ناسێندراوە و بە یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی ئەم فۆرمە دادەنرێت، بەڵام ئەم فیلمە سوودی لە توخمەگەلێ وەک ڕازاندنەوەی دیمەنەکان و نواندن وەرگرتووە کە زۆر لە فیلمە چیرۆکیکێان دەچێت و فلاهێرتی دەرهێنەرەکەی، بە درووست کردنەوەی ماڵی ئەسکیمۆکان و ڕێنەمایی کردنی کەسانی بەر کامێرا یان بە واتایەکی دیکە میزانسێن، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە نواندنەوەی واقیع لەبەر کامێرادا.

” پوڵ ڕۆسا “، ئاماژە بەوە دەدات کە فیلمی بەڵگەنامەیی واقیعگەرا( ئورووپایی)، وەکوو بەشێک لە بزووتنەوەی ئاڤانگاردی ئورووپا، لە دەیەی ١٩٢٠ لە پاریس سەریهەڵدا; بەڵام فیلمی بەڵگەنامەیی واقیعگەرای ڕۆسا، ئەمڕۆ پێی دەوترێت فیلمی ئاڤانگارد یان فیلمی ئەزموونی(مەک_ لین ١٤:١٣٩٤)

” وارن باکلاند” فیلمە بەڵگەنامەیەکان بە فیلمێک دەزانێت کە جیهانی ڕاستەقینە پیشان دەدات نەک خەیاڵی (باکلاند ٢٢٦:١٣٩٣).

” ئێفدرهاید ” واقیعیەت و وردبینی و متمانەپێکراوی فیلمە بەڵگەیەکان بە توخمێکی زۆر گرنگ دەزانێت، چونکە ئێمە بە وردی و تەنیا بەهۆی ئەو سیفات و تایبەتمەندیانەوە بەها بۆ فیلمە بەڵگەنامەکەیان دادەنێن.( ئێفدرهاید ١٢:١٣٨٩) ” حەمید نەفیسی ” گونجانی فیلم لەگەڵ واقیعیەتی دەرەوەی فیلمەکە وەک یەکێک لە بەرپرسیارێتییەکانی فیلمسازی بەڵگەنامەیی دەناسێنێت، ئەگەر ڕێزی لێ نەگیرێت فیلمەکە وەک فیلمێکی بەڵگەنامەیی ڕاستەقینە هەژمار ناکرێ (نەفیسی ٧:١٣٥٧) پێویستە بڵێین تۆمارکردنی واقیعیەت هەمیشە لەگەڵ لێکدانەوەی داهێنەرانەی فیلمسازدایە. ئەم هەڵوێستە هەر لە سەرەتای مێژووی فیلمی بەڵگەنامەیی هەبووە.

“بێتسی ماک-لین ” دەڵێت، دیالێکتیکی نێوان واقیعیەت و دراماتیزەکردن بە بەردەوامی لە گفتوگۆکان سەبارەت بە فیلمە بەڵگەنامەیەکان، هەر لە یەکەم نمایشی گشتییەوە بووە و واقیعیات و بەشەکانی چیرۆکەکە بەبێ هیچ جیاوازییەک پێکەوە نمایشکراون.(ماک _لین ٢٩١:١٣٩٤) “وارد ” دەستەواژەی ” جۆن گریرسۆن ” سەبارەت بە ” تێڕوانینی داهێنەرانە بۆ واقیعیەت” وەک یەکێک لە یەکەم دەرکەوتەکانی ناکۆکی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان واقیعیەت و پیشەسازی سینەمای بەڵگەنامەیی دەخاتە ڕوو.(وارد ٩:١٣٩١)

” ئێریک بارنۆ” جەخت لەسەر دوو کارکردی فیلمە بەڵگەنامەیەکاندا دەکاتەوە، واتە تۆمارکردنی واقیعیەت و لێکدانەو و شیکاری واقیعیەت، و پێی وایە کە فیلمسازی فیلمی بەڵگەنامەیی بە هەڵبژاردن و ڕێکخستنی ئەو حەقیقەتانەی دەیدۆزێتەوە، خۆی دەردەبڕێت و ناتوانێت لە زیهنی خۆی هەڵبێت.(زابێتی جەهرۆمی ٢٦:١٣٩٤) بۆیە لە لایەک ڕووبەڕووی تۆمارکردنی ڕاستەوخۆی جیهانی واقیع وەک مادەی خاوی فیلمی بەڵگەنامەیی و لە لایەکی دیکەوە دەستێوەردانی زیهنی فیلمساز و تێڕوانینی داهێنەرانەی ئەو بۆ ئەو کەرەستە خاوانە دەبینەوە. بۆیە ” وارد ” پێی وایە فیلمی بەڵگەنامەیی دەتوانێت لە هەمان کاتدا واقیع تۆمار بکات، پەروەردەیشی بکات، هەروەها ئاماژە بە پێناسەی ” ستێلا برۆتزی ” دەکات بۆ فیلمی بەڵگەنامەیی، کە دەڵێت فیلمی بەڵگەیی بە واتای کارلێکی بەردەوام لە نێوان ڕووداوی واقیعیی و نواندنەوەیدا بە شێوەیەک کە هەردوولایەن، لە هەمان کاتدا کە جیاوازیان هەیە، لە کردار و کاردانەوە پێکەوەن.(وارد ٣٤:١٣٩١) فۆڕمی بەڵگەنامەیی هەر لە سەرەتاوە هەوڵی نەداوە تەنها واقیعیەت بخاتەڕوو. فیلمە بەڵگەنامەیەکان هەمیشە سەرنجی بینەر بۆ نواندنەوە و دووبارە بەرهەمهێنانەوەیان ڕادەکێشێت و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە چاوەڕوانیە لە فیلمی بەڵگەنامەیی کە بێ گومان و بە تەواوەتی نواندنەوەی واقیعیەت دەکات. بەڵام ئەم جۆرە گریمانانە کێشەیان هەیە. چۆن دەتوانرێت ئەزموونی دەروونی بە شێوەیەکی ئۆبژکتیڤ (بەرهەستکارانە) نواندنەوەی بۆ بکرێت؟ هەر لەم ئاڕاستەیەدایە ” مایکل ڕینۆ ” دەڵێت ئەگەر بەشی زۆری مەعریفە و زانست لە ئەزموونی دەروونی و بەرجەستەکراوەوە سەرچاوەی گرتبێت، تا چەند دەتوانرێت بە زمانێکی غەیرە تاکەکەسی و نامەعنەوی نوێنەرایەتی بکرێت؟(ڕێنۆ ١٧٤:١٩٩٣)

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم جۆرە گرفتانە، لە فیلمە بەڵگەنامەیەکەندا، تێڕوانینێکی هەڵە بە چەمکی ئۆبژکتیڤ بووە. زۆرجار بەرهەست بوون (ئۆبژکتیڤ) بە مانای بێلایەنی و دەستێوەرنەدان، لێکدراوەتەوە و فیلمی بەڵگەنامەی لە ڕێبازی خۆی، کە کارلێکی هاوکاتی واقیع و زیهنیەتی فیلمساز بووە، لادەدات. ئەم جەختکردنەوە لەسەر بێلایەنی و دەستێوەرنەدان بووەتە هۆی ئەوەی کە، وێنەیەکی درۆینە لە فۆڕمی بەڵگەنامەیی بخرێتەڕوو.

ناسینەوەی جیهانی بینراو و توانای سەیرکردنی لە پێگەیەکی ئۆبژکتیڤ، بنەمای نەریتی فیلمی بەڵگەنامەییە. هەر لەبەر ئەمەیە، فیلمێک لایەنگری دەکات، بەزۆری بە نەبوونی بەرهەست( ئۆبژکتیڤ) بوون تۆمەتبار دەکرێت؛ بەڵام وەک “وارد” دەڵێت نابێت ئۆبژکیتیڤیتی هەڵوێستی فیلمسازی فیلمی بەڵگەنامەیی سەبارەت بە بابەتی فیلمەکە، لەگەڵ بێلایەنی تێکەڵ بکرێت.(وارد ٩٥:١٣٩١) فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ خۆی پەیوەندییەکی زۆر ئاڵۆزی لەگەڵ واقیعدا هەیە. تێگەیشتنە جیاوازەکان لە فۆڕمی بەڵگەنامەیی بە نیسبەت پەیوەندییەکەی لەگەڵ واقیعدا، پلەی جیاوازیان هەیە،و هەمیشە لە باسەکان دەربارەی فیلمی بەڵگەنامەییدا هەبووە. هەروەها، هەریەکێک لەم تێڕوانین و پێناسەیانە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ڕەوت و شێوازی جیاوازی فیلمسازی لە قۆناغە جیاوازەکاندا.

بڵاوکردنەوە: