وەرگێڕانی: دکتۆر عەلی زەڵمی/دکتۆرا لە کۆمەڵناسی، زانکۆی ی‌و دەبلیو- برستڵ -ئینگلاند
(پیشه‌سازی که‌لتور هانی ئێمه ده‌دات که بکه‌وینه شوێن ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و هه‌رچی هه‌ستی ناسنامه‌ی خودیمان هه‌یه له‌ده‌ستی به‌ین، پاشان بکه‌وینه ناو قه‌ره‌باڵغییه‌وه.)
پێشه‌کی:
ئێمه به به‌رده‌وام له‌و بارودۆخه‌دا ده‌ژین و ژیان ده‌گوزه‌رێنین که ده‌بێت ئێمه هۆکاری بین، واته شته‌کان به ئه‌قڵ بپێوین و هه‌روه‌ها به شێوازیکی لۆجیکی و وریایی و به‌وردی شته‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین. ئه‌قڵ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان چه‌قی بیرکردنه‌وه‌ی رۆشنگه‌رییه، له چه‌ندین ڕێگاوه ئه‌قڵ بنه‌مای سه‌ره‌کی ئازادی تاک و مرۆڤە له بوونی کۆمه‌ڵایه‌تییدا. بێ دوودڵی یه‌کێک له هه‌ره دیارترین و گرنگترین سۆسیۆلۆژیسته‌کان که ئیشی له‌سه‌ر ئایدیای ئه‌قڵانییەت کردووه له جیهانی کۆمه‌ڵگه و سیاسه‌تدا، له میانی کار و سیستمدا ماکس ڤێبه‌ره. له‌م چاپته‌ره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌رنجتان بۆ ڤێبه‌ر ڕا کێشم، به تایبه‌تی ده‌مه‌وێت جه‌خت بکه‌مەوە له ئه‌قڵانییه‌ت له به‌رامبه‌ر سۆزدا، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی به‌ئه‌قڵانییکردن که له ڕاستیدا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ عه‌یبداری و کۆتکردن له‌بری ئه‌وه‌ی بێته هۆی ئازادکردنمان. چۆن ئێمه له پشت مانای جووڵه و کرده‌یه‌کی تایبه‌ت تێده‌گه‌ین؟ ئایا کرده کارێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه؟ چۆن ئیمه له‌وه تێبگه‌ین و بزانین که که‌سێک هه‌ڵده‌سێت به کرده‌یکی تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌بێت بیکات، یان ده‌یه‌وێت بیکات، یاخود ئه‌و به‌ڕاستی هه‌ر بیری له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌کی ئاگایانه ده‌رباره‌ی. له‌مانه‌ش گرنگتر بۆ ده‌بێت ئیمه ئه‌مه بزانین؟ گه‌ر خۆشمان بده‌ین له قه‌ره‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که پشیله‌که‌ش له قه‌فه‌زه‌که‌دا ده‌رچێت1، من پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌م که زۆر جار هۆی ویستنی ئه‌و زانیارییه‌ی که چ هۆکارێک له پشتی هه‌ر جوڵه و کرده‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی بیبینی که کرده‌که ئه‌قڵانییه یا ن نا، پاشانیش به پێوانه به هه‌ندێ له نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌مه، گه‌ر ئێمه بڕوامان به فۆکوو(1967) هه‌بوو که ئه‌مه بۆخۆی به‌شیکه له پرۆژه‌ی دروستکردنی دیکارتی مرۆڤی ئه‌قڵانی. ئه‌قڵانییه‌ت ئایدیای نۆرمه‌کان بۆ ئێمه ڕه‌وانه ده‌کات، یا ئه‌رکه‌کان و پڕۆسه‌کان و هه‌روه‌ها دارعەسایه‌کمان ده‌داتێ که نۆرمه‌کانی پێ بپێوین، بۆ کردنی ئه‌مه‌ش ئایدیای، نه‌خۆشه‌کان و، لاده‌ره‌کان و شێته‌کانی به‌رهمهێناوه.
قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت و به‌تایبه‌تی کاره‌کانی تێدۆر ئه‌دۆرنۆ، ماکس هۆرکهایمه‌ر و هێربرت مارکوس گه‌شه‌یان دا به جۆرێک له خویندنه‌وه‌ی تایبه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگا که دواتر به تێۆری ڕه‌خنه‌گرانه ناسران. تێۆری ره‌خنه‌گرانه له بۆچونه‌کانی کارڵ مارکس هه‌ڵێنجراوه، هه‌روه‌ها کاره‌کانی ماکس ڤێبه‌ر و تێۆره ده‌روونشیکارییه‌کانی سیگمۆند فرۆید. ئه‌و شته‌ی که تێۆری ڕه‌خنه‌گرانه جیا ده‌کاته‌وه له به‌رهه‌مه تێۆری و فیکریه‌کانی پێشتر ئه‌وه بوو که که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی For the luxury watch enthusiast, replica breguet watches are the perfect choice. And these watches are the ideal accessory for any discerning watch enthusiast.
جیاوازی نێوان بابه‌ت و خود که له توێژینه‌وه‌دا جه‌ختی لێ ده‌کرایه‌وه. تیۆری ره‌خنه‌گرانه وا خۆی وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک له توێژینه‌وه ئه‌ژمێرکردوه، پرۆسه‌یه‌که دایه‌لیکتیکیه و خود په‌رچه‌کرداریه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه تێزه‌کانی فرۆید له تیۆری ره‌خنه‌گرانه‌دا، ره‌خنه‌یه له خودی ره‌خنه خۆی. لێره‌وه‌یه که ده‌کرێت ئیمه جۆره پرسیارێک بکه‌ین له وێنه‌ی، بۆچی من ده‌بێت ئه‌مجۆره له لێکۆڵینه‌وه هه‌ڵبژێرم له کێڵگه‌یه‌کی زانستی تایبه‌ت و له بواریکدا نه‌ک بوارێکی دیکه‌یه؟ چ جۆره پاڵنه‌رێک وا ده‌کات له‌من ئه‌م کاره بکه‌م ؟ بونیاتی سه‌رکی ئایدیای تیۆری ره‌خنه‌گرانه بریتیه له ره‌خنه‌گرتن و خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیای ئه‌رێیانه و وه ریبازی زانستگه‌رایی به گشتی. له‌م چاپیته‌ره‌دا من کار له‌سه‌ر تێڕوانینه‌کانی ماکس هۆرکهایمه‌ر و تیۆدۆر ئه‌درنۆ ده‌که‌م له‌مه‌ڕ ماس کولتور و پیشه‌سازی کولتور، و Another site I have to mention here is watchesuk.sr UK replica watches. They sell really good replicas of luxury watches and for reasonable prices. What actually impressed me the most about this site is that their Submariner replica is so good that even its power reserve is exactly what it is on the original what – a whooping 72 hours. That’s really hard to pull off, and even established manufacturers that sell their watches for hundreds and thousands of dollars can’t achieve that.ه هه‌روه‌ها لۆژیکی به‌ره‌وپێشچوون له کاره به‌رایه‌کانی ماکس ڤێبه‌ر دا. هێربرت مارکوزه ئاشنامان ده‌کات به‌م گفتوگۆ‌و بابه‌تانه له‌رێگه‌ی پرسیارکردن له‌وه‌ی به‌چ هۆکارێک و به‌چ رێگایه‌ک ته‌کنۆلۆژیا به‌کار ده‌هێنرێت له کۆمه‌ڵگا که‌پیتالیسته‌کاندا؟ ده‌کرێ به‌سانایی بوترێت له هه‌وڵدان بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانکاری به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت که زیاتر به‌ستراوه به چۆنیه‌تی ژیانی تاکه‌کان. به‌ڵام ئایا ته‌کنۆلۆژیا سروشتیه، به‌هایه‌کی ئازاده؟ یان هه‌تا دێت زیاتر ده‌بێته هۆی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ؟ ئیشه‌کانی هۆرکهایمه‌ر و ئه‌درنۆ به یه‌کیک له هه‌ره ره‌خنه گرنگ و باڵاکان له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆد‌ێرن و که‌لتور دائه‌نرێن. ئه‌وان کاریان له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه کرد که چۆن سیستمی که‌پیتالیزم و ئه‌قڵانیه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌و هۆکارانه‌ی هاوڕێیان بوون وه‌ک به ستاندارکردن، به ئه‌قڵانیه‌تکردن، به‌ژماره‌کردن چه‌نده به توندی کارگه‌ربوون له‌سه‌ر که‌لتوری مۆد‌ێرن وبه‌رنگاری ژیانی تایبه‌تیمان و کاتی پشومان بووه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان. پیشه‌سازی که‌لتور هانی ئێمه ده‌دات که بکه‌وینه شوێن ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و هه‌رچی هه‌ستی ناسنامه‌ی خودیمان هه‌یه له‌ده‌ستی به‌ین، پاشان بکه‌وینه ناو قه‌ره‌باڵغییه‌وه.
تێگه‌یشتن له مانای کردار
ماکس ڤێبه‌ر (1921،1978) یه‌کێک بوو له هه‌ره تیۆرسته گه‌وره‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌قڵانیه‌ت له کاره‌کانیدا ده‌توانین ئه‌وه ببینین که چۆن ئه‌قڵانیه‌ت گه‌شه‌ی کردووه به شوێن پرۆسه‌ی به‌ئه‌قڵانیه‌تکردندا، وه ئه‌مه جۆن کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر جیهانی مۆد‌ێرنBuy UK perfect fake roelx online. Swiss Made AAA Fakes Watches UK Shop: replicarolex.sr.. ئه‌گه‌ر ئێمه بڕوانینه کتێبه گرنگ و نوسراوه‌کانی ڤێبه‌ر له‌سه‌ر سۆسیۆلۆژیا، ئابوری و کۆمه‌ڵگا (1978)، له یه‌که‌م چاپته‌ری ئه‌و تیشکی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه چۆن ده‌کرێت ئه‌و رێبازه بناسینه‌وه بۆ تێگه‌یشتن له مانای کردار، به ده‌ربڕینێکی دیکه، پاڵنه‌ره‌کان. لای ڤێبه‌ر ڕوونه که کردار کۆمه‌ڵایه‌تییه کاتێک که هه‌لسوکه‌وتی ئه‌وانی تر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و له‌وێشه‌وه ئاراسته ده‌کرێت. گه‌ر یه‌کێک له نمونه‌کانی ڤێبه‌ر به‌کار بهێنین، گه‌ر له‌م کاته‌دا من چه‌تره‌که‌م هه‌ڵکرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باران ده‌ستی به بارین کرد، هه‌ر وه‌ک که‌سانی تریش وایان کرد، ئه‌مه نابێت به کردارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو جۆرێکه له کارابوونه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر بارانه‌که. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، گه‌ر من چه‌تره‌که‌م داگرم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌م به‌سه‌ر که‌سێکدا ،ئه‌مه‌یان ده‌کرێت به کرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ژمێرێت. ئێمه گه‌ر بڕوانینه مانای نێوان ئه‌م دوو جۆره له کردار، یه‌کێکیان به ته‌واوی به‌نده به په‌رچه‌کردارێکه‌وه یاخود په‌رچەکردارێکی جۆرێک له هه‌ڵسوکه‌وت و ئاکاری تایبه‌ته‌وه، وه هه‌روه‌ها ئه‌ویتریشیان به‌نده به تێگه‌یشتنێکی ماناداری کرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی.Explore the UK’s premier fake watch blog to stay informed and entertained.
ڤێبه‌ر پێیوایه گه‌ر بێت‌و ئیمه له په‌یوه‌ندی نێوان کرده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، مانا‌و پاڵنه‌ره‌کانی، تێبگه‌ین وه پاشان ئیمه ده‌بێت نه‌خشه‌ی ئه‌م دوو تێگه‌یشتنه دیاری بکه‌ین. یه‌که‌مجار ئێمه تێگه‌یشتنیکی راسته‌وخۆی چاودێریکاریمان هه‌یه له راڤه‌کردنی بابه‌تییانه‌دا بۆ مانای هه‌ر کرده‌یه‌ک، بۆیه لای ڤیبه‌ر ئه‌مه ده‌ربڕینه ئاخاوتنیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. به سانایی ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که تێگه‌یشتن له به‌های ده‌موچاو، واته ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که لێی تێده‌گه‌ین، وه ئه‌وه‌ی لێی تێده‌گه‌ین بریتیه له چاودێریکردن. واته، رووبه‌ڕووی که‌سێک که به ده‌موچاویه‌وه پێکه‌نین دیاره‌و له باریێکی خۆشیدایه، ئه‌وا ئیمه ئه‌گه‌ری جۆرێکی تایبه‌ت له ده‌ربڕینی ده‌موچاو ده‌که‌ین له‌و که‌سه وئه‌و ده‌ربڕین و ئاخاوتنانه ده‌یکات نیشانه‌ی خۆشیه‌کانه له‌و که‌سه‌دا. دووه‌م فۆرمی تیگه‌یشتن له و ڕوونکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م باره‌ی له تێگه‌یشتن کاتێ ئێمه سه‌یری ئه‌و پاڵنه‌رانه ده‌که‌ین له‌پشتی مانای ئه‌م کرده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه که وای لێده‌کات بیخاته گه‌ڕ. به‌مانایه‌کی دیکه، چیه وا ده‌کات له که‌سێک که هه‌ڵسوکه‌وتێکی تایبه‌ت بکات به شێوازیکی تایبه‌ت، له ئانوساتێکی دیاریکراودا، و له کۆنتێکستیکی دیاریکراودا؟ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه ڤێبه‌ر نمونه‌ی داربڕی هێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ که‌سێک چه‌ک به‌کارده‌هینێت. ئیدی بیێنه به‌رچاوی خۆت داربڕێک به ته‌ورێکه‌وه، هه‌روه‌ها بیێنه به‌رچاوت که که‌سێک چه‌کێک ئاراسته ده‌کات:
تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ داربڕه‌که و تفه‌نگ به‌ده‌سته‌که له هه‌ردوو حاڵه‌تی چ بۆ مه‌به‌ستی داربڕین به‌کار بێت یا خود مه‌به‌ستی چه‌ک ئاراسته‌کردنه‌که ،له رێگه‌ی پاڵنه‌ره‌که‌وه‌یه که وا ده‌کات سه‌رنجی ئیمه ئاراسته بکات، گه‌ر بێت‌و ئێمه بزانین که داربڕه‌که کار ده‌کات و کرێ وه‌ر ده‌گرێت یا خود دار ئه‌بڕێت بۆ مه‌به‌ستی سووتان بۆ خۆی یا بۆ هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی تر. به‌ڵام ئه‌کرێت ئه‌و ئه‌و داربڕینه بۆ مه‌به‌ستی رق و تۆڵه سه‌ندنه‌وه بکات، کرده‌یه‌کی نائه‌قڵانی. به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌کرێت ئێمه له‌و پاڵنه‌ره تێبگه‌ین که سه‌که چه‌ک بۆ چ مه‌به‌ستێک به‌کاری ده‌بات، گه‌ر بێت‌و ئێمه زانیمان که ئه‌و پێی ووتراوه هه‌ستێ به کوشتنی یه‌کێک، ئیتر ئه‌و شه‌ڕ دژی دوژمنێک ده‌کات، یاخود ئه‌و بۆ به‌مه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ته‌قه ده‌کات. ( ڤیبه‌ر: 1978:لا8).
دوا نمونه‌که‌ی ڤێبه‌ر که هێناویه‌ته‌وه به توندی کاریگه‌ره و به‌نده به کرده‌و پاڵنه‌رێکی نائه‌قڵانی. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خاڵ سه‌ره‌کی بریتیه له که ئایا ئێمه ته‌نها کاتێک له کرده‌یه‌ک تێده‌گه‌ین که له ئه‌نجامی رووداوێکه‌وه هاتبێت که ئه‌وکات ئێمه له هه‌لسوکه‌وته‌که تێده‌گه‌ین که ئه‌ینوێنێ و پاشان کرده‌یه‌ک له کاراکته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. سه‌یرکه‌ن ئه‌مه بۆ ڤێبه‌ر ” روونکردنه‌وه‌که‌مان ئه‌خوازێت چنگێ مانای ئاڵۆزمان ده‌ست ده‌که‌وێت که به‌شێوه‌یه‌ک به‌راستی کۆرسی توانای تێگه‌یشنی هه‌ر کرده‌یک راڤه‌کردنێک هه‌ڵگرێت، ( ڤێبه‌ر :1978:لا9) ئه‌مه یه ڤێبه‌ر وه‌سفی ده‌کات به مانای مه‌به‌ستکراو.
ڤێبه‌ر ئه‌وه‌ی بیری ئێمه هێنایه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوونه‌و ئاشکرایه که هه‌ر کرده‌یه‌ک ئه‌کرێت له رووی ماناوه هه‌ڵیسه‌نگێنین، شیکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش لای کۆمه‌ڵناسه‌کان هه‌رگیز ناکرێت ببیته هۆی راڤه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیکی دانپیانراو. ئه‌کرێت ببێته ته‌نها راڤه‌کردنێک و به‌س. له‌م کێشه‌یه‌دا ڤێبه‌ر ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که گرنگی تێگه‌یشتنی سایکۆلۆژیانه بۆ پاڵنه‌ر” پاڵنه‌ره ئاگایه‌کان له‌وانەیه بکریت، ته‌نانه‌ت بۆ کاراکته‌ر خۆیشی، به شێوازی ”پاڵنه‌ره‌کان” و ”سه‌رکوتکردن” بشارێته‌وه که هه‌ڵگری هێزی حه‌زه راسه‌قینه‌کانه بۆ کرده‌که‌ی.” ( ڤێبه‌ر:1978:لا9). هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆرێک له سۆسیۆلۆجه‌کان، به کلارکیشه‌وه، پێیان وایه که ته‌نها سۆسیۆلۆژیای ده‌روونشیکاری له‌تونایدایه که بتوانێت ئه‌وه ئاشکرا بکه‌ن که چ جۆره پاڵنه‌رێک له پشتی زۆرێک له کرده سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌یه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رایسزم و دژایه‌تی ئیتنیکی دا. ( بروانه : کلارک،2003،کرایب1989،ریچاردس،1989 وه رۆستین 1991). ڤیبه‌ر زیاتر ده‌ڕوات و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که له‌مجۆره بارانه‌دا ئیدی ئه‌وه ئه‌رکی کۆمه‌ڵناسه‌کانه که به ئاگابن له بارودۆخی پالنه‌ره‌کان بۆ شیکردنه‌وه‌ی ‘ ئه‌گه‌ر چی واش سه‌یرکراوه که له راستیدا که به‌شێک بێت له ئاگایی که‌سه بکه‌ره‌که، له‌وانەیه هه‌مووی نا، به‌ڵام به‌لای که‌مەوه هه‌موویشی نیه به‌ته‌واوی.( ڤیبه‌ر:1978؛لا10). هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م تێڕوانینه‌وه‌یه که ڤێبه‌ر چوار جۆر له کرداری کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریده‌کات که له چه‌مکی ‘شێوازی’ و ‘ بابه‌تی’ ئه‌قڵانی سه‌رچاوه‌ی گرتوه، هه‌ڵبه‌ته ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌مه دواتر. ئه‌قڵانیه‌تی شێوازی کێشه‌ی واقیعه، به‌ڵام ئه‌قڵانیه‌تی بابه‌تی کێشه‌ی به‌هایه. له‌م به‌شه بچوکه‌ی به‌رهه‌می ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ڤێبه‌ر جۆره‌کانی کرده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان ئه‌کات:
1- ئه‌قڵانیه‌تی کارا، ئه‌وه‌ی که زیاتر به‌نده به پێشبینییه‌کان وه‌ک ره‌فتارر هه‌ر شتێک له ژینگه‌دا و هه‌روه‌ها له له مرۆڤه‌کانیشدا؛ ئه‌و پێشبینییانه به‌کارهاتوون وه‌ک ‘دۆخه‌کان’ و ‘ماناکان’ بۆ وه ده‌ستهینانی ئه‌قڵانیه‌تی که‌سه‌که خۆی بۆ چاودێرکردن و ژماردن و ئامانجه‌کان.
2- ئه‌قڵانیه‌تی-به‌ها: ئه‌مه بوو، له لایه‌ن باوه‌ڕه ئاگاییه‌کانه‌وه دیارده‌کرێت بۆ خودی به‌های گه‌ڕان وه بۆهه‌مان ئاکار، بێ باوه‌ری، ئاینداری، یاخود هه‌ر فۆرمیکی تری خووره‌وشت، که سه‌ربه‌ستانه بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی سه‌ربکه‌وێت یان نه‌ء.
3- کاریگه‌ریه‌کان ( به‌تایبه‌تی سۆزه‌کان) ،ئه‌مانیش ،له لایه‌ن خودی که‌سه‌که‌وه دیاریده‌کرێن و له کاریگه‌ری و بار‌و هه‌ستی تایبه‌تدا.
4- ترادیسیۆن، ئه‌میش له لایه‌ن خوگرتنه ره‌سه‌نه‌کانه‌وه دیاریده‌کرێت. (( ڤێبه‌ر : 1978:لا 25)
ڤێبه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ دیارده‌کات به درێژی که ئه‌مانه له راستیدا هه‌مویان جۆری نمونه‌ین، یا مۆدیله‌کانی کرده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یا ژیانی رۆژانه هه‌ریه‌که‌مانن، کرده و کرده‌کان ئه‌کرێت سنوری هه‌مووی جۆره‌کان تێپه‌ڕێنن. زۆر گرنگه که ئێمه هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین که ئه‌و مه‌به‌ستی چیه له هه‌ر جۆریک له جۆره‌کان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ جیاوازی نێوان هه‌ردوو جۆری شێوازی و بابه‌تی ئه‌قڵانیه‌ت. گه‌ر ئێمه سه‌ره‌تا بڕوانینه جۆری ئه‌قڵانیه‌تی کارای کرده، ئه‌وجا ئێمه ده‌توانین ئه‌مه دانێن به جۆری ئه‌قڵانی شێوازی. ئیتر بۆ ڤیبه‌ر کرده زۆر کارایانه ئه‌قڵانییه کاتی که ئامانج ،مانا، و ئه‌نجامگیری لاوه‌کی ئه‌مانه هه‌موویان به شێوازیکی ئاقڵانه به هه‌ند وه‌رده‌گیرین وه به چاکی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن. ( ڤێبه‌ر :1978:لا 26) بۆ نمونه، گه‌ر ئێمه هاتوو بڕیارمان دا که ئیمه پێویستمان به ئامێری جل شۆرین دروست کردن هه‌یه، ئیدی ئیمه ده‌ڕوانینینه گونجاوترین و باشترین هۆی به‌رهه‌مهێنان و ده‌ست ده‌که‌ین بەوکاره، وه هه‌روه‌ها هه‌موو هۆیه ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانیش له به‌رچاو ده‌گرین. ئه‌شێ ئه‌م کاره‌ش تێوه‌مان بگلینێ له‌گه‌ڵ کێشه‌ی مادده‌ی خاو، به‌رهه‌مهینان و کرێێ کرێکار وه هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی قازانج. ئه‌مانه بێگومان هه‌مووی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژماردن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیکی نییه به بابه‌تی سۆز‌و باری ده‌روونی یا کاریگه‌رییه‌کان، وه ئه‌و ئاکاره‌ی به‌هایه‌یی داخۆ چ جۆره کریکاریک به‌کار بخه‌یت، یان کارگه‌که به چ جۆرێک رێک بخه‌ی که له‌گه‌ڵ جوانی سروشتدا بگونجێت. به‌ڵکو باشترین هۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستیکی باشی ئامانج له رێگه‌ی ژمێریارییەکی ورده‌کارانە. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کردەی بەهای عەقڵانی ،زیاتر په‌یوه‌سته به داواکاری و پێداویستیه بابه‌تییه‌کانه‌وه، هه‌ر کرده‌یه‌ک دیاریده‌کرێت له لایه‌ن هه‌لسوکه‌وت و باوه‌ڕ له‌رێگایه‌کی تایبه‌تی بیرکردنه‌وه‌وه، فه‌لسه‌فه‌یه‌که‌وه، یا باوه‌ڕی ئاینیەکه‌وه- به‌مانا که‌متر کێشه‌یه گه‌ر ئامانجه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. به‌ڵکو ئه‌وه کێشه‌یه و جێ پرسیاره که ئاخۆ ئه‌و کرده‌یه به ئاگاییه‌وه له لایه‌ن به‌هایه‌که‌وه دیارده‌کرێت. ئه‌و نمونه‌ی ڤێبه‌ر ئه‌یهینێته‌وه به‌م شێوه‌یه، کرده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی، که بیگوێدانه ئه‌وه‌ی چه‌ندیان له سه‌ر ئه‌که‌ویت، ئه‌و کرده‌یه ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی باوه‌ریان پێه‌یه‌تی بیخه‌نه باری پراکتیکه‌وه واته ئه‌وه‌ی وا ده‌زانن که ئه‌رکی سه‌رشانیانه، شانازیه، هه‌وڵدان بۆ جوانی و رێز، یا داواکاری ئاینی، دڵسۆزی که‌سێتی، یان به گرنگی وه‌رگرتنی چه‌ند ده‌رئه‌نجام و هۆیه‌ک، ئیتر گرنگ نیه له‌چیه‌وه هاتوون. ( ڤیبه‌ر: 1978:لا25). ئه‌وجا ئه‌کرێت بپرسیت بۆ نمونه که کرده‌ی سمارتینای چاک له سه‌ر ئه‌قڵانیه‌تی به‌ها به‌نده. له راستیدا له‌و جۆره حاڵه‌تانه له ژیانی سه‌رده‌مدا ئه‌وه‌یه که ئه‌و جیاوازییانه تابێن که‌م و رۆشنتر ئه‌بنه‌وه. گه‌ر بێت و دیسان به‌رهه‌مهێنان و به‌رخۆرکردن به نمونه بهینینه‌وه ده‌رباره‌ی ئامێری جل شۆرین، ده‌بینین که له‌لایه‌ک پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له روانگه‌یه‌کی ئه‌قڵانی ئامنجگه‌رانه لێکدرابێته‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرابێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی، هۆکار و ئامانجه‌کان له‌لایه‌ن نه‌خشه‌سازه‌که‌وه، ژمێریار‌و، پلاندانەرەکان ..هتد. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چه‌ند هۆکارو فاکته‌رێکی ئه‌خلاقی و ژینگه‌یش هه‌یه له کرده‌که‌دا؛ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هه‌ند کێشه‌کانی ژینگه پیسبوونه‌وه‌ن، وه زۆر هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر زه‌وتکردنی مافی کرێکاره‌کان وه ئه‌و شوێنه تاچه‌ند ئه‌خوازێت گونجاو له‌بار بێت بۆ ئامێرەکه. له‌به‌ر ئه‌مه، ئیمه ئه‌وجا ئامیریکی ‘سه‌وزتر’ مان ده‌ست ده‌که‌وێت و که‌متر ووزه به‌کارده‌به‌ن. پرۆسه‌ی دروستکردنی ئامێره‌کان زۆر جار ده‌برێته وڵاتانی جیهانی سێ که دیسانه‌وه به ئاسانی کرێکاره‌کان مافیان زه‌وت ده‌کرێت، وه به‌رهه‌مه‌که‌ش زیاتر سه‌رنج راکێش و حه‌زی کڕینی زۆرتره. هیڵ و سنوری نێوان بابه‌تی و شێوازی له‌وێوه ده‌ست ده‌کات به کاڵ بوونه‌وه له گه‌وره بازاڕ‌و سوپه‌ر مارکێتدا و له کاتی کڕیندا.
کرده‌ی ترادیسیۆنی لای ڤێبه‌ر بریتیه له کێشه‌ی خوو و راهاتن. ئێمه ئه‌وه ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونکه هه‌موجار وامان کردوه، وه زۆربه‌ی جارانیش ئێمه بیر له‌وه ناکه‌ینه‌وه که ئێمه چی ده‌که‌ین، ئێمه ده‌یکه‌ین و هیچی تر. ئه‌مه زۆر له‌جۆری په‌رچه‌کردارە‌وه نزیکە که هارۆڵد گارفینک‌ڵ(1967) وه‌سفی ده‌کات له کتێبی ” لێکۆڵینه‌وه‌ی ئیسنۆمیسۆدۆلۆژی ”. ئیمه هه‌رده‌م گومان ده‌وه‌ستێنین له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی شته‌کان هه‌ن، ئه‌وان ده‌رده‌که‌ون چونکه ئێمه وایان لێ راده‌بینین وه پێشبینه‌کانمان به‌وشێوه‌یه. ئیدی ئه‌مه‌یه وا ده‌کات ژیان رێکوپیک و ئه‌قڵانی بنوێنێ. ئیتر، من وا پێشبینی ده‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆیش ئه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌که‌یت، تۆیش وا پێشبینی ده‌که‌یت که من چاوه‌ڕێ ده‌که‌م، من پێشبینی ئه‌وه دکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆیش هه‌روا. ئێمه به‌رده‌وام گومانه‌کانمان راده‌گرین و پارێزگاری له ئه‌قڵانیه‌تی ساده و ساویلکه ده‌که‌ین. ئێمه به به‌رده‌وام شته‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌مووجار هه‌ر به‌و شێوازه وامان کردووه، هه‌ر بۆیه لای ڤێبه‌ر گه‌وره‌ترین که‌ڵه‌که‌بووی کرده‌ی رۆژانه که خه‌ڵکی وایلێدێت به خووه‌رگرتنه‌وه ئه‌نجامیان بدات له‌مجۆره‌یه. کرده گاریگه‌ریه‌کان ئه‌وه‌ن که له رووی سۆزییه‌وه به‌ستراون به راده‌ی لێکترازان، لای ڤیبه‌ر که بریتیه له‌وه‌ی دائه‌نرێن به ”مانابه‌خش”. زۆربه‌ی جار ئه‌مانه کۆنترۆڵ نه‌کراون و تا راده‌یه‌ک کاردانه‌وه‌ی هه‌ندێک له وزه‌به‌خشه‌کانه*. کاتێک ئه‌م باره‌ش له فۆرمیکی ئاگایی دا هێته ده‌ره‌وه ئه‌بێته پیشانده‌ری سۆزه‌کان، ئیتر هه‌ر له‌ورێگه‌یه‌وه ده‌بن به ئه‌قڵانی.
ئه‌وه‌ی که ڤیبه‌ر پێشکه‌شمان ده‌کات بریتیه له هه‌ردووک له مۆدیل و رێبازی توێژینه‌وه‌ی کرده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێمه ده‌توانین له‌وێوه ده‌ست پێبکه‌ین که هه‌وڵ بده‌ین چۆنیه‌تی کارکردنی پاڵنه‌ره‌کان بزانین،که من پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر کردون له باسی کرده‌کاندا، وه ئه‌توانین لیێان تێبگه‌ین. گومان له‌وه‌دانیه که هه‌رچۆن بێت ئه‌و جۆرانه نمونه‌ین و له‌کاتی پراکتیکیدا تێک ئاڵاوده‌بن به شێوازیکی سه‌رنج راکێش. من پێم وایه ڤێبه‌ر وه‌ک پێویست جه‌ختی نه‌کردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی که ئێمه کرده‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و وه چۆن پاڵده‌نرێین له‌لایه‌ن سۆزه‌کانه‌وه. وه که‌سێکی کۆمه‌ڵناس ئه‌و ده‌ستی کردوه به دۆزینه‌وه‌ی لکێندراوه‌کان، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند تۆڕێکی ئالۆزی مانا هه‌یه که به جۆرێک شه‌پۆل ده‌دات له نێوان سۆز، ترادیسیۆن، به‌هاکان، ئاین و په‌یڕه‌ویه‌کانی. ئیدی، بۆ نمونه، گه‌ر ئیمه که‌سیکی پیشه‌ساز وه‌رگرین که وا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌یه‌وێت رێبازیکی ئه‌قڵانی ئامیرییانه به‌گه‌ربخات به مه‌به‌ستی وه ده‌ستخستنی زۆرترین سود و قازانج له رێگای هۆیه‌کانه‌وه، بێگومان هه‌رده‌م له‌م باره‌دا کارایی و بوارێک بۆ نا ئه‌قڵانی و سۆزداری هه‌یه. خاڵه‌که له‌وێدایه که کاتێک پاره‌ی پێویست دروست ده‌بێت بۆ دابین کردنی داهاتوو و گوزه‌رانی ژیان، خۆشییش له‌وێدایه که قازانجی زۆر ده‌ستده‌که‌وێت و هێزی ئابوری زۆر که په‌یدای ده‌کات،چه‌ندین هۆکاری کاریگه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌رچی وا ده‌ردکه‌وێت که کاره‌که پرۆسه‌یه‌کی فه‌رمی ئابوری ئه‌قڵانیه. هه‌روه‌ها، من دیسان ئه‌وه دووپات ده‌که‌مه‌وه، که په‌یوه‌ندیکی توند‌و به‌هێز هه‌یه له نێوان کاریگه‌رییه‌کان و ترادیسۆندا له‌هه‌ردوو بواری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا. که‌سانێک که به‌شێوه‌یه‌کی توند گرێدراون به رێگایه‌کی تایبه‌تی شێوازی ژیانه‌وه، به جڤاتێکه‌وه، ئیدی ئه‌و جڤاته وێناکراو بێت یا واقعی ( بڕوانه : ئه‌ندرسن:1983). باره سۆزاویه‌کان زۆر جار وه‌رده‌گه‌ڕێنه سه‌ر ئه‌قڵانی هه‌روه‌ک به‌های سیستم گه‌شه ده‌کات، بڕوانه ئێمه تیکه‌ڵه‌یکمان هه‌یه له کرده‌ی ئامانجی ئه‌قڵانی، که نقوم بوون له داب ونه‌ریتدا که زۆرجار وا ده‌بینرین که له‌د‌ڵه‌وه‌ن. بیگومان ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی زۆرێک له کوشتارگه و پێکدادانه نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنکیه‌کانه. گه‌ر ئێمه سه‌یریکی جیهانی سیاسه‌ت بکه‌ین، ئیمه زۆربه‌ی جار هاوپێچیکی نائه‌قڵانیمان هه‌یه له سیستمی سیاسی‌دا. هۆرکهایمه‌ر و ئه‌دۆرنۆ(1994) و هه‌روه‌ها ئه‌دۆرنۆ (1991) بۆ نمونه ئه‌وه‌یان پیشان داوه که چۆن فاشیزم خه‌ڵکی هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دژی هه‌ڵسه نگاندنه‌کانی خۆیان ببنه‌وه؛ مرۆڤه‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی بکه‌ونه شوێن راوبۆچونه ئه‌قڵانیه‌کانی خۆیان که‌چی ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن که ببنه شوێنکه‌وتەی قه‌ره‌باڵغی فاشیزم. ئه‌وان گه‌شه‌که ده‌گرن به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی زۆریان ده‌سکه‌وێت له‌بری ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی، ئه‌مه‌یه لایه‌نی گاریگه‌ری سۆزه‌کان له داب و نه‌ریتدا، و جڤاتدا، پابه‌ندیبوون، ده‌سه‌ڵاتخوازی.
له‌م به‌شه‌دا ئیمه بینیمان که چۆن ئه‌توانین جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان جۆری کرده‌کاندا وه ئه‌وانه چۆن ده‌کریت ببنه ئه‌قڵانی له هه‌ردوو باری بابه‌تی و شێوازیدا. وه هه‌روه‌هاش ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه که ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌که‌وێت هه‌ستیکی نائه‌قڵانی بێت، یا بارێکی تایبه‌تی هه‌ست، ئه‌گونجێت له‌لایه‌ن پاڵنه‌رێکی ئه‌قڵانیه‌وه جوڵێنرابێت. ئه‌مه په‌یوه‌ندی چیه به کۆی کۆمه‌ڵگه‌وه به گشتی و وه به خوێندنه‌وه‌ی مۆدێرنیته‌وه ؟ له به‌شی داهاتوماندا هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر کاره کلاسیکیه‌کانی ڤیبه‌ر بوه‌ستم له‌سه‌ر تێڕوانینه‌کانی بۆ که‌پیتالیزم وه‌ک رابه‌رێک بۆ ئه‌و سشیکارکاریه‌ی که تێۆدۆر ئه‌دۆرنۆ ( 1947،1994) به ‘ پیشه‌سازی کولتور’ ناوه ده‌بات.
که‌پیتالیزم، ئه‌قڵانیه‌ت و بیرۆکراسی
وه‌ک دیرک سایه‌ر (1991) سه‌رنجی داوه، دوا ووته‌ی ڤێبه‌ر له‌سه‌ر که‌پیتالیزم له دوا ساڵی ته‌مه‌نیدا نوسراوه، که له‌وێدا باسی که‌پیتالیزمی کردوه وه‌ک ئاماده کاتێ که یه‌که‌ی سه‌ره‌تایی پیشه‌سازی بۆ پێداویستی مرۆڤ گه‌ل که‌وته کار به پرۆژه و میتۆد، به ده‌ربڕینیکی تر له‌لایه‌ن بازاڕی تایبه‌ته‌وه. ( سایه‌ر:1991:لا92) ڤێبه‌ر چه‌ندین لایه‌نی که‌پیتالیزمی روونکردوه‌ته‌وه، که هه‌ندیکیان له هه‌ندیکیان فراوانترن ( بروانه ڤیبه‌ر :1930،1978) جه‌وهه‌ری که‌پیتالیزمی مۆدیرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا،که لای ڤیبه‌ر بریتیه له ئه‌قڵانیه‌ت ( بربه‌یکه‌ر:1991:لا10). ئه‌قڵانیه‌تی بازاڕی مۆد‌ێرن بونیات نراوه له‌سه‌ر ژماردن و مه‌زه‌نده‌کاری؛ واته به شێوازیکی ره‌ها بۆ کرده‌ی ئامێری له بازار و مامه‌ڵه‌کردندا. به‌کارهینانی به‌رهمهێنه‌ری ژمێریار و ژماره و مه‌زه‌نده‌ی زانستی بریتیه له بربڕه‌ی پشتی، ئه‌وه‌ی که ڤیبه‌ر وه‌سفی ده‌کات به ‘ که‌پیتالیزمی مۆدێرنی رۆژئاوایی تایبه‌تمه‌ند’ ( ڤیبه‌ر ،1930،1992،لا24). ئایدیای ژمێریاری ئه‌قڵانی و به‌تایبه‌تیش، سیستمی تۆمارکردنی دووانه‌یی *، بوویه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ژمێریاری ئه‌قڵانی له به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌کردنی که‌پیتالیزمی رۆژئاوایی‌دا- به مانا ئه‌م سیستمه توانای به‌ره‌وپێشچونی هه‌بوو هه‌روه‌ها فراوانکردنی که‌رتی پیشه‌سازی تا ئاستیکی گه‌وره‌و به‌رچاو وه جۆره بازرگانیه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌مای ‘نۆرم ‘ رۆڵی ژمێردراو و یاسا. بیر له‌مه‌بکه‌ره‌وه چ وه‌ک پیشه‌سازی فره‌لایه‌ن، که‌رتی تایبه‌ت و وه به‌گه‌رخه‌رانی بازرگانی هه‌مویان یه‌کجۆر له داموده‌زگاو شێوازی کۆمپیوته‌ر به‌کارده‌هێنن. گه‌ر ئه‌وان هه‌ستن به به‌کارهینانی سیستمی جیاواز ئه‌وا ناتوانن به سیستمیکه له ژمێریاریدا سانای و کاریگه‌ریانه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی رێکبخه‌ن. به‌مانا به‌کارهینانی یه‌کجۆر و هاوشێوه واده‌کات به‌رهه‌مهینراویکی پیشه‌سازی ستاندار بینیته کایه‌وه، یاخود جۆره نۆرم و به‌هایه‌ک که
خه‌ڵکی بتوانن به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن. له روانگه‌ی ئه‌مه‌وه، لای ڤیبه‌ر، یاسای به‌ژماره‌یی وا ده‌کات له پیشه‌سازی و به‌رهه‌مێنان که زۆرتر ئه‌قڵانی بێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که یه‌کێکی تر له چه‌مکه‌کانی ڤیبه‌ره، ئه‌ویش بیرۆکراسیه‌تی رێکخراو و داموده‌زگاکانه، وا ده‌کات که پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان قوتاریان بێت له کۆتوبه‌ندی داب و نه‌ریت. به مانایه‌کی تر، پرۆسه‌ی ئه‌قڵانیه‌ت ریگه‌خۆش ده‌کات بۆ ئاستێکی به‌رزی پێشبینی و مه‌زه‌نده‌کردن که له‌سه‌ر بنه‌مای باشترین هۆکار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئامانج.
ده‌موده‌زگای بیرۆکراتیبوو به‌لای ڤێبه‌ره‌وه جێی گرنگی و تێڕامانه له خوێندنه‌وه‌ی سیستمی که‌پیتالیزمدا؛ که بووته نمونه‌یه‌کی باڵا‌و چاولێکراو له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا. ( بڕوانه : پارکین: 1982:لا87)، وه هه‌روه‌ها به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که جێگیره‌و و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمی هه‌یه له‌و شوێنانه‌دا که رێکخراوه به یاسا و بنه‌ما، ئیدی هه‌ر چالایه‌کیه‌ک دابه‌شکراوه به ریگایه‌کی تایبه‌ت و دیارکراودا وه‌ک فه‌رمانێک ئه‌نجامبدرێت وه ئه‌مه‌ش په‌ره ئه‌دات به هه‌ره‌می چینه‌کان ده‌سه‌ڵاتگه‌را که له‌سه‌ری بونیاتنراون، ئه‌مه‌ش زۆرگرنگه له یاداشتکردن و تۆمارکردندا واته کتیبی یاسای. ده‌زگا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژموونی مه‌عریفیدا بنیات نراون، بۆ ڤیبه‌ر، ئه‌مه‌یه که واده‌کات بیرۆکراسی به شێوازیکی تایبه‌ت و فه‌رمی ئه‌قڵانی بێت ( سکۆرده‌ر:1992:لا115). هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مۆد‌ێرن به‌ندن به پرۆسه‌ی به‌بیرۆکراتیزه‌کردنه‌وه بگره به که‌نیسه‌یشه‌وه، ده‌وڵه‌تیشه‌وه، هه‌روه‌ک بینیمان، له بواری ئابوریشدا. فۆرمه‌لیزه‌کردنی بنه‌مای بیرۆکراتی وه‌ک بروبه‌یکه‌ر ( 1991) باسی ده‌کات، له روحیکی تایبه‌ته‌وه گوزارشتی لێده‌کرێت:
شه‌یدای ‘ ناخودگه‌رایی و ئامانجی فرمانی ‘ بیرۆکراتیه‌تی فه‌رمی له رۆحی شێوازگه‌ری ناخودیدا کار ده‌کات …، بێ هه‌بوونی رق یا حه‌ز، هه‌ربۆیه بێ هه‌بوونی هه‌ر جۆره له سۆز حه‌ماسێک ….، یا به‌بێ هه‌بوونی هه‌ر هه‌ند وه‌رگرتنی که‌سه‌کان. ( بروبه‌یکه‌ر:1991:لا21)
ئیدی بیرۆکراسی به‌شێکی گرنگ‌و سه‌ره‌کی که‌پیتالیزمی مۆدیرنی رۆژئاواییه. ئه‌و ئه‌قڵانیه‌تی شێوازیه چونکه به‌راستی شێوازگه‌ری ناخودییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌عریفه راوه‌ستاوه و هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده‌کاری، دواجار له‌به‌رئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر فاکت و به‌ها به‌نده. ئیتر ئامێرگه‌رایی له باره ئه‌قڵانیته‌کەیدا، مرۆڤه‌کان ده‌گۆڕێنه سه‌ر که‌سانی بێ روخسار، له مرۆڤه‌وه ده‌گۆرێنه سه‌ر شت. هه‌ر ئه‌مه‌یه له ئابوریه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ بواری سیاسه‌ت وه ده‌کرێت بیبنرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ڤیبه‌ر باسی ده‌کات به هه‌ژممونی یاسایی ئه‌قڵانی له ده‌وڵه‌تی مۆدیرندا، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که ئه‌ناسرێته‌وه به کۆمه‌ڵێک له ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر یاسا و ده‌سه‌ڵات به‌ندن. ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی، ده‌سه‌ڵاتی دادگایی و هێزی پۆلیس هه‌موویان چه‌ند بنه‌مایه‌کی فه‌رمی به‌کارده‌هێنن و به‌گه‌ڕده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌کتێبی ده‌رووناسی کۆمه‌ڵ بۆ ئاینه جیهانیه‌کان، ڤێبه‌ر ئه‌قڵانیه‌تی یاسای ده‌سه‌ڵاتی له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا به‌مشێوه‌یه باس کردوه، خۆدان به‌ده‌سته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌سه‌ر خاڵی کردنه‌وه‌ی خود به‌نده و هه‌روه‌ها گریدراوه به گشتی به پێناسه و ئه‌رکی یاسا له فه‌رمانگه‌دا…..وه دیاریکراوه له لایه‌ن چه‌ندین نۆرمی ئه‌قڵانیه‌وه وه‌ک، فه‌رمانه‌کان، بڕیاره‌کان و ئاگاداریه‌کان.(ڤیبه‌ر: 1991:لا229).
ئه‌وجا، ئیمه‌ش تا راده‌یه‌ک دیدێکی ره‌شبینانه‌مان هه‌یه بۆ جیهان وه‌ختێ ئه‌مان ویست سیحر و جادو ره‌وایه‌وه و له جێگایدا چه‌ند یاسایه‌کی ئه‌قڵانی وشک و که‌پیتالیزمی ئامێریی جێیگرته‌وه- قه‌فه‌زی ئاسنین- وه‌ختیک ویست و پێداویستی بابه‌تی و ره‌وا کان پشتگوێ ده‌خرین و ده‌گۆڕێنرێنه‌وه به قازانج، کاتێ مرۆڤه‌کان نامۆ ده‌بن و ده‌گۆڕێنه سه‌ر شت هه‌تا به سانایی کۆنترۆڵ بکرین له سیستمێکی ره‌ق و زبری ژمێریاری ومه‌زه‌نده‌کاریدا. پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه ئیمه چۆن گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه؟ چی وایکرد که وا ئه‌مجۆره تایبه‌ته له که‌پیتالیزمی رۆژئاوایی به‌چاکی سه‌رکه‌وێت و زۆر بژی؟ وه‌ڵامه‌که لای ڤێبه‌ر، له دیارترین و سه‌رنجراکێشترین به‌رهه‌می که گفتوگۆی له‌سه‌ره ده‌ست ده‌که‌وێت، (ئاکاری پرۆتیستانتی و روحی سه‌رمایه‌داری ( 1904،1930،1992).
ئاکاری پرۆتیستانتی و رۆحی سه‌رمایه‌داری
که‌سێکی پرۆتسانی ئه‌یه‌وێت کار بکات له بانگردندا، ئێمه له‌سه‌رمانه که ئه‌وه بکه‌ین. کاتێ دونیانه‌ویستی هه‌ڵده‌ستێ بە بڵاوکردنه‌وه‌ی زوهد له هه‌موو گۆشه‌و قوشبنیکی ژیاندا، له‌وێشه‌وه‌ی ده‌ست ده‌کات به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی جیهانی واقیع، ئه‌و به‌شێکی له بونیاتنانه‌که‌ی له جیهانی به‌رینی ڕێکخستنی ئابوریی مۆدێرندا تاودا بوو. (ڤیبه‌ر؛1992؛لا181).
له کتێبی ئاکاری پرۆتیستانی و ڕۆحی سه‌رمایه‌داری، وه‌ک ره‌ینهارد بیندکس (1966) باسی لێوه کردوه، ڤیبه‌ر باسی ئه‌وه ده‌کات که چۆن ئاین کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر کرده و هه‌ڵسوکه‌وت لای ‘پیاوان’، هه‌روه‌ها بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش، ڤیبه‌ر راستوخۆ ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی بۆچونه‌کانی کارڵ مارکس کردوه که لای مارکس هۆشیاری مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دیاری ده‌کرێت که لێوه‌ی هاتوه. پرۆسه‌ی به ئه‌قڵانیکردن که له به‌شی پێشوتر باسمان لیوه کرد هه‌ر له‌م چاپته‌ره‌دا، لای ڤێبه‌ر پرۆسه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆ په‌یدابوو نییه، به‌ڵکو ئه‌مه دابڕان و گۆڕانکاری گه‌وره‌ی ده‌وێت له شێواز و جۆری بیرکردنه‌وه و ئاکاردا. ئیدی ئه‌وه ئاکاری پرۆتیستانیه وا ڤیبه‌ر باسی لێوه‌داکات له‌و گۆڕانه‌دا، شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی به‌رو ناواخنکردنی ده‌روونی ‘ جیهانی رۆحیانی ‘ ده‌کرێت ببێته هۆی به‌ده‌ستخستنی گوڕوتینێکی باش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری ئابوری و بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی له جیهانی رۆژئاوادا. له‌م شیکارکارییه هه‌مه‌لایه‌ندا له توێژینه‌وه‌ی ئایندا و پێشکه‌وتنی که‌پیتالیزمدا، ڤێبه‌ر باسی پرۆسه‌ی به‌ئه‌قڵانیکردنی ناوه‌وه ده‌کات سه‌باره‌ت به دونیای ئیش و ره‌واندنه‌وه‌ی جادوو و سروتی رۆژانه‌ی ژیان. بربه‌یکه‌ر (1991) به‌مشێوه‌یه ده‌دوێت:
” پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی و لۆژیکی دەرونی لە رێگه‌ی بیروبۆچونه‌کانی لۆسه‌ر و کاڵڤین په‌یدابوو، که سه‌ری کێشا بۆ به‌روپێشچونی ئه‌وه‌ی که ڤێبه‌ر پێ ده‌ڵێت؛ ‘ جیهانی رۆحانی’، ئه‌قڵانیه‌تی ناوه‌کی بۆکه‌سایه‌تی له ئاراسته‌ی بێ‌وچان کارکردن ده‌ستخستنی میتۆدی خود کۆنترۆڵکردن، ڤێبه‌ر پێیوایه، ئه‌مه بوه‌ته هۆی فه‌راهمهێنانی گڕوتینک بۆ به‌ره‌وپێشچونی که‌پیتاڵیزمی پێشه‌سازی مۆد‌ێرن. ( بربه‌یکه‌ر: 1991:لا24).
لێره‌دا به جۆریک له جۆره‌کان بیری ئه‌قڵانیه‌تی فه‌رمی جێگای بابه‌تی ئه‌قڵانیه‌تی ناوه‌کی ده‌گرێت له ئه‌قڵانیه‌تی پرۆتیستانیزمدا. ئه‌وه‌ی ڤێبه‌ر سه‌رنجی داوه که له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی پرۆتیستانیزمدا به‌تایبه‌تی له ژێر رێنمایه‌کانی جۆن کاڵڤیندا ( 1509-1564) له رێگایه‌کی تایبه‌تی بیرکردنه‌وه‌دا بوه هۆی بڵابونه‌وی ئه‌قڵانیه‌تی چالاکی ئابوری که دواتر بویه هۆی دروستبوونی که‌پیتاڵیزم. ئه‌م بۆچونه سه‌ره‌کیانه‌ی له رێنمایه‌کانی کاڵڤیندا وه‌کو ئایدیای ‘ قه‌زاوقه‌ده‌ر’ و ئایدیای کار که پێ ده‌وترا ‘بانگه‌واز’، وه هه‌روه‌ها ره‌تکردنه‌وه‌ی هۆکاری هه‌ستی و سۆزی له کولتوردا که ئه‌مه‌ش سه‌ری کێشا بۆ به‌روپێشچونی ره‌فتار و ئاکاری کار و بووه جێگای زیاتر جه‌خت لێ کردنه‌وه له ئه‌قڵانیه‌تیدا، لە خود کۆنترۆڵکردن و ژمێریاریدا. ئاینزایی کاڵڤانیه‌ت له‌مه‌ڕ قه‌زاو قه‌ده‌ر له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به شوێن و پێگه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوادا. واته ئه‌و شوین و پێگه‌ی که له قه‌ده‌رو ده‌سه‌ڵاتی خوادایه و ناکرێت به‌هچ شێوه‌یه‌ک بگۆڕدرێت، ئیمه به‌مانای وشه یان پارێزراوین یاخود نه‌فره‌تلێکراو، ئیدی تۆ نه ئه‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت یان ره‌تیبه‌که‌یته‌وه.
” له‌و کاته‌دا نه‌ک هه‌ر مانایه‌کی سیحری نه‌بوو بۆ ده‌ستخستنی ویستی خواوه‌ند، واته لای ئه‌وانه‌ی که خواوه‌ند بریاری داوه ئه‌مه ره‌تبکاته‌وه، به‌ڵکو مانای نه‌بوو به هه‌رچی شێوازێک بووبێت. هاوتاکردنی رێچکه ڕه‌ها و ڕه‌قه‌کان له باڵانماکردنی خواوه‌ند هه‌روه‌ها خراپکردنی هه‌موو شتێک که په‌یوه‌ندی به گۆشته‌وه بێت، به‌شی که‌نارکراوی ناوه‌وه‌ی هه‌ر تاکێک که لێ پێکهاتوه، له سه‌رێکی تریشه‌وه، هۆکاری گشتی ئاکاری نێگه‌تیڤی پرۆتیستانییه‌ک بۆ هه‌موو هه‌ست و هۆکاره سۆزباویه‌کان له که‌لتوردا وه هه‌روه‌ها له ئایندا، چونکه ئه‌وانه به‌کار نه‌هاتوون بۆ قوتارکردن و بره‌وپێدانی سۆزه وه‌همیه‌کان و خورافه‌ی بتپه‌رستی.”( ڤیبه‌ر:1992:لا105)
به ده‌ربڕینێکی دیکه، ئیمه یا له گه‌ڵ ویستی خواداین یان له‌ده‌ره‌وه‌ی، پارێزراوین یا نه‌فره‌تلێکراو، ئیدی هیچی تر نا توانرێت بکرێت بۆ گۆڕانکاری و ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌م باره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه به شێوازیکی ره‌شبینانه هیچ هه‌ولێک له ئارادانیه و هیچ ناکرێت بۆ گۆڕانی ئه‌م باره چه‌سپاوه. بیگومان ئه‌مه‌ش سه‌ریکێشاوه بۆ بێزاری و ناره‌زایه‌کی زۆر، بێزاری رزگاربوون،وه‌ک ئه‌وه‌ی که هیچ ڕێگایه‌ک نه‌بێ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی که ئاخۆ تۆ له‌وانه‌ی پارێزراویت یان نه‌فره‌تلێکراو. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، له وانه‌کانی کاڵڤیندا هاتووه که هه‌موو مرۆڤیک وا بریاره که خۆیان کامیان هه‌ڵده‌بژێرن؛گومان وا سه‌یرکراوه وه‌ک ویستی ئه‌هریمه‌ن ئیدی هه‌ر هۆکارێکی سیحری بۆ ده‌ستخستنی رزگاری ره‌تکراوه‌ته‌وه. ژیان به‌ئه‌قڵانی کرا ئیدی ئه‌مه بۆ ڤیبه‌ر هاوهه‌نگی ده‌رده‌خات له‌نێوان کاڵڤانیزم و ڕۆحی سه‌رمایه‌داری، به‌تایبه‌تی که په‌یوه‌سته به بیریی بانگه‌وازه‌وه. بیر‌و ئایدیای کارکردن وه‌ک بانگه‌واز له پرۆتستانیزمدا سروت و ئه‌رکه ئاینیه‌کانی له کڵێسادا هینایه ده‌ره‌وه بۆ ناو کار‌و باری رۆژانه. ته‌مبه‌ڵی و بێ‌کاری وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی ترسناک سه‌یرکرا، کاتێ که کارکردن بۆ بانگه‌وازکردن بۆ خودا بوویه هۆی پیشاندانی ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تی مرۆڤ. هه‌ر کاتژمێریک له کارکردن وه‌لانانی کاتژمێرک بوو له رزگاری خواوه‌ند. گه‌ر کار وا سه‌یرکرا وه‌ک خواپه‌رستی، ئیدی یه‌کێک کاری باش ئه‌نجام بدات بۆ خۆی ئه‌وه نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی خواش بووه. زوهدی بابایه‌کی پرۆتستانی بویه هۆی بره‌ودان به کارکردنی بێ‌وچان له ژیاندا، خواردنی ساده و به‌به‌رنامه دارێژراو، دورکه‌وتنه‌وه له شت و مادده تایبه‌تیه‌کانی خۆیان، که‌مالیات، وه بۆ کارکردن به بێ‌وچان له بانگه‌وازی که‌سێک بۆ خواوه‌ند. ئیدی گۆشه‌گیری بویه خۆ گرتنه‌وه له هه‌موو شێوازه‌کانی خۆشیه ره‌مه‌کییه‌کان له ژیاندا، وه ڤێبه‌ر به‌م شیوه‌یه سه‌رنجی داوه؛ تێڕوانینی پرۆتیستانی بۆ بانگه‌واز و پێدان جێگای پێ‌گیرا له‌لایه‌ن زوهدو ئاکاره‌وه که په‌یوه‌ست بوو به شێوازیکی راسته‌وخۆ به زاڵبوون و گه‌شه‌کردنی دیدێکی سه‌رمایه‌دارانه بۆ ژیان.( ڤێبه‌ر:1992:لا166)
لێره‌دا دژه‌یه‌ک به‌دیده‌کرێت گه سه‌رنجی چۆنیه‌تی ده‌ستخستنی سه‌روه‌ت و سامان بده‌ین. بابه‌تی راسته‌قینه‌ی که‌ڵه‌که‌کردنی سامان به‌هۆی خودی که‌ڵه‌که‌کردنه‌که‌وه نیه به‌ڵکو له تێگه‌یشتنی سه‌روه‌تدایه که سه‌رده‌کێشی بۆ ته‌مبه‌ڵی و ئاشوبی گۆشته‌وه. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پیکرد، کات کوشتن و ته‌مبه‌ڵی وه‌ک خرابترین نیشانه بینراون، به‌ڵام وه‌ک نمایشی بانگه‌واز، نه‌ک هه‌ر ریگه‌پێدراوبوون له رووی ئاکاریه‌وه، به‌لکو وابه‌سته‌ی ئه‌رک راپه‌ڕاندنیش بووه. جۆرێکی تایبه‌تی و دیارکراو له بانگه‌واز بۆ ڤیبه‌ر ئه‌مه مژده‌ده‌ری جۆریک له دابه‌شکردنی کار و به‌تایبه‌تیش به‌هانەیه‌ک ده‌داته که‌سی سه‌رمایه‌دار و بازرگان بۆ چالاکی زیاتر. ئه‌گه‌رجی له بڕوای پرۆتیستانیزمدا خاوه‌ندارێتی بۆ شتومه‌ک راگیراوه، بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهینانه‌وه له بانگه‌وازی یه‌کێکدا ئه‌وا بۆ به‌رهه‌مهێنان له سه‌روه‌ری خوداوه‌ندا، ئه‌مجا ئه‌مه‌ش ئیمه بۆ بنه‌مامان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی بانک، له ئابورێکی ئه‌قڵانی که‌ڵه‌که‌کردندا، له سه‌رمایه‌داریدا:
کاتێک که‌می له خه‌رجیکردندا یه‌کده‌گرێته‌وه له‌ته‌ک چالاکی خاوه‌نداریدا، ئیدی ئه‌نجامێکی پراکتیکی حه‌تمی ده‌بێت : کۆکردنه‌وه‌ی سامان له‌رێگه‌ی زوهدی به‌زۆر بۆ هه‌ڵگرتن. ئه‌و خۆگرتنه‌وه و به‌ربه‌ستانه‌ی که سه‌پێنرابوون له‌سه‌ر خه‌رجی له سامانه سروشتیه‌کان، بویه هۆی زیاترکردنی هه‌رچی له‌توانادا بێت بۆ وه‌گه‌ڕخستنی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌دا. ( ڤێبه‌ر :لا172؛1992).
لای ڤێبه‌ر، تێڕوانینه‌کانی پرۆتیستانی تا راده‌یه‌ک بە لانکی ئابوریی مرۆڤی نوێ ئه‌ژمێرێ. ئیدی بازرگانه‌که پیرۆز بوو به نیعمه‌تی خودایی و به‌شه‌ودا هیلاکی ده‌ر ئه‌چوو کاتیک چاک ده‌یزانی زوهدی ئاینی توانا‌و به‌رگه‌گرتنێکی باشی ئه‌داتێ بۆ کاره‌که‌ی، بانگه‌وازی کرێکاره‌کان مانای ئه‌وه بوو که ئیشه‌که‌یان مانا و ئامانجی ژیانیانه و ئیراده‌ی خودایه. هه‌روه‌ها به لای ڤێبه‌ره‌وه، دڵنیاکه‌ره‌وه‌کان بۆ بازرگانه‌کانی چینی ناوه‌راست، له‌وێدا دابه‌شکردنی نایه‌کسانانه‌ی شتومه‌ک له جیهاندا ده‌ستورێکی چاودێریی ئاسمانی بوو. ئیدی که‌سانی هه‌ژار بویه گوێڕایه‌لی خوا ده‌بن و خواپه‌رستن کاتێ هه‌ر به هه‌ژاری ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه به‌لای ڤێبه‌ره‌وه جه‌وهه‌ری چه‌ند تێڕوانینێکی سه‌ره‌تای بوون له سه‌رهه‌ڵدانی ئابوریی که‌پیتاڵدا. به‌لای ڤێبه‌ره‌وه یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین و بنه‌ڕه‌ترین لایه‌نه‌کانی روحی که‌پیتالیزم و که‌لتوری مۆدیرن بریتیه له هه‌ڵسوکه‌وتی عه‌قڵانی بۆ کاری بانگه‌واز، خۆی گرت و به‌ره‌وپێش چوو له‌ده‌ره‌وه‌ی زوهدگه‌رایی مه‌سیحیه‌ت .که‌پیتالیزمی نوێ، له‌هه‌مان کاتدا، وه‌ک سه‌رنجمان دا، به ته‌واوه‌تی بوویه کرده‌یه‌کی عه‌قڵانی و به‌بێ هۆکاری ئاینی ،له‌به‌ر خاتری ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌دیله ئه‌قڵانیانه‌ی هه‌یه‌تی و به‌هه‌ندیان ده‌گرێت و به‌رزیان ده‌نرخێنێت.
ڤێبه‌ر کۆتایی نوسینه‌که‌ی ” ئه‌خلاقی پرۆتیستانتی و روحی سه‌رمایه‌داری ” به‌وه دینێت که چه‌ند تێبینێکی ره‌شبینانه ده‌خاته روو سه‌باره‌ت به داهاتویی کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتوه‌کان. ئێمه له‌نێو ئامێردا له‌دایک بووین، بابای پرۆتیستانتی ئه‌یه‌ویت کار بکه‌ین بۆ بانگه‌واز، ئیدی ئێمه زۆرمان لێده‌کرێت که ئه‌م کاره بکه‌ین. ئابوری نوێ به‌ند و به‌ستراوه‌ته‌وه به ته‌کنیک و باری ئابوریی به‌رهه‌مهێنانی ئامێردا به شێوه‌یه‌ک ژیانی هه‌ر تاکێکی دیار ئه‌کات ” له‌وانه‌یشه هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و کاریگه‌ریی و دیاریکردنه‌ییشی هه‌بێ هه‌تا دوا ته‌ن له خه‌ڵوزکه ده‌سوتێنرێت” ( بروانه ڤێبه‌ر:1992،لا181) له‌م پێودانگه‌وه بوو که ڤیبه‌ر گه‌یشته ئه‌و خاڵه‌ی که باسی ” سه‌رده‌می ئاسنین یا قه‌فه‌زی ئاسنین” بکات وه‌ک به‌زۆری لای کۆمه‌ڵناسه‌کانه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌درێت.
که‌س نازانێت له داهاتودا کێ له قه‌فه‌زی ئاسنیندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، یاخود له‌وانه‌یه له کۆتایی ئه‌م پیشکه‌وتنه بێشوماره‌دا دواجار په‌یامی دی سه‌رهه‌ڵبده‌ن، یاخود له‌وانه‌شه بێته هۆی له‌دایک بوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئایدیا و نمونه باڵاکانی کۆن، یان له‌وانه‌شه هیچیان، به‌ڵکو به‌به‌ردبونی ئامێرئاسا به‌شێوه‌یه‌ک ره‌ونه‌ق بداته خود-گرنگی شپرزه‌بوو. له‌دوا قۆناغه‌کانی به‌روپێشچوونی که‌لتوریدا، ئه‌شێ به‌ڕاستی بوترێت:’ تایبه‌تمه‌ندێتی به‌بێ رۆح، هه‌سته‌وه‌ره‌کان به‌بێ دڵ، ئه‌م خه‌یاڵه پوچانه ئه‌شێ بگه‌نه ئاستێکی وای شارستانیه‌ت که پێشتر مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز پێنی نه‌گه‌یشتوه. ( ڤێبه‌ر:1992،لا182)
ئه‌مانه وشه‌گه‌لێکی نه‌فره‌ت ئامێزن له‌هه‌مبه‌ر پرۆسه‌ی به‌ئه‌قڵانیکردن و به‌رهه‌مهێناندا بۆ شته ماددیه‌کان. به‌لای ڤێبه‌ره‌وه شته مادده‌یه‌کان هێزێکی بێبه‌زه‌یی وایان به‌خشیوه‌ته ژیانی خه‌ڵکی، شتانێک که هه‌رگیز نه‌بینراون له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. چیدی سیستمی که‌پیتالیزم پێویستی به زوهدو خۆگرتنه‌وه و رۆحی ئاینیی نه‌ماوه، ئیمه هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌ک ئاره‌زولێنراوین له لایه‌ن شتومه‌کی ماددیه‌وه وه‌ک چرکه‌ی کاتژمێره‌کان نازانین پشو چیه به‌لا شانمانه‌وه. به ده‌ربڕینێکی دیکه، ئێمه گه‌ره‌که توانای وه‌لا خستنی شتومه‌که ماددیه‌کانمان هه‌بێت، به‌ڵام کاتژمێر بێگومان بووه‌ته قه‌فه‌زێکی ئاسنین له ژیانماندا. ته‌واوی ژیانمان له‌ده‌ورو خولی به‌رهه‌مهێنان و خه‌رجکردن و ئاره‌زویی وه‌ده‌ستخستنی شتومه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها سیستمی بانکی ئه‌قڵانی، قه‌رزو کردیت بوونه‌ته دارایی وه‌ده‌ستخستنه‌کانمان. هه‌ڵبه‌ت ره‌خنه گرتن له ڤیبه‌ر هه‌نووکه، هه‌رو ئاسان نییه له‌کاتێکدا که کارله‌کار ترازاوه، هه‌روه‌ک ئه‌نتۆنی گیدنس خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌که‌ڵکی ئه‌نجامداوه له‌مه‌ڕ ره‌خنه‌گرتن له تێزه‌کانی ڤێبه‌ر له پێشه‌کی کتێبیه‌که‌یدا چاپی ساڵی 1992 وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه : یه‌که‌م، گوایا ئه‌و کاراکته‌ره‌ی پرۆتیستانتی که ڤێبه‌ر باسی ده‌کات تا راده‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه، واته ڤێبه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا چووه سه‌باره‌ت خوێندنه‌وه‌کانی بۆ کرده‌ی بانگه‌واز، هه‌روه‌ها له‌راستیدا ئاکاری کاڵڤانیسته‌کان دژی سیستمی که‌پیتالیست بووه. دووه‌م، پاشان ڤێبه‌ر به‌هه‌ڵه راڤه‌ی مه‌زهه‌بی کاسۆلیکی کردوه، وه هه‌روه‌ها به وردی و فره‌لایه‌نی توێژینه‌وه‌ی نه‌کردوه سه‌باره‌ت ئه‌م مه‌زهه‌به، وه سوربونی ئه‌وه‌ی که له ناو کاسۆلیکزمدا چه‌ند لایه‌نێکی تیایه به قازانجی که‌پیتالیزم ده‌شکێته‌وه. سێیه‌م، ئه‌و گرێدانه‌ی له‌نێوان پرۆتیستانیزم و که‌پیتالیزمی نوێ‌دا له راستیدا له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی به‌ڵگه‌یه‌کی رازیکه‌ری ئه‌زمونیی نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه. چواره‌م، نه‌یتوانیوه پاساویی ئه‌وه بهێنێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازیه قووڵه‌ی نێوان که‌پیتالیزمی نوێ و قۆناغه‌کانی پێشتری که‌پیتایزم وه‌ک ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، ڤێبه‌ر تێڕوانینه‌کانی به‌لای ئه‌وه‌دا شکاندوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی پیتالیزمی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر جه‌خت بکاته‌وه له‌سه‌ر بواره‌کانی پرۆتیستانیزم، دوجاریش ڤێبه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا چووه سه‌باره‌ت به بوونی هه‌ندێ فۆرمی په‌یوه‌ندی هۆکاری نێوان پرۆتیستانیزم و که‌پیتالیزمی نوێ‌دا- په‌یوه‌ندی هۆکاری نه‌بوه له‌نێوانیاند- بڕوانه ( گیدنس،1976: له ڤیبه‌ر 1992). گیدنس سه‌رنجی داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، ره‌خنه‌کانی ڤێبه‌ر هه‌ندێجار دژه‌یه‌کده‌بنه‌وه له ئارگومێنته‌کایندا، به‌ڵام کێشه‌یکش هه‌یه له کاره‌کانیدا، به‌تایبه‌تی له جیاکاریه‌کانی بۆ تیگه‌یشتن له کاری بانگه‌واز هه‌روه‌ها که‌می ئاره‌زوگه‌ری له نێوان کاسۆلۆکیه‌ت و رێکخستنی چالاکیه پرۆژه‌یه‌کاندا. سه‌رباری ئه‌مه ش، گیدنس سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه که رشتێ له بیریاران و کۆمه‌ڵناسانی ره‌وتی ماکس ڤێبه‌ر ده‌گرنه به‌ر بۆ کردنه‌وه‌ی لوغزی په‌یوه‌ندی نێوان جیهانی ئاینی و کولتوریی به‌ئه‌قڵانیکردن گه‌ر ئه‌مه هیچ هیوایه‌ک بدات به‌ده‌سته‌وه.
فرانک پارکین(1982) رووێکی ترمان پیشان ده‌دات ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی ئاکاری پرۆتیستانتی. ئه‌و پێیوایه بۆچوونه‌کانی ڤیبه‌ر هه‌ردووی باری به‌هێزو لاواز له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، هه‌رچی خاڵه به‌هێزه‌کانیه‌تی ئه‌وه‌یه که ‘ڕێنمایه‌کانی کالڤینزم زۆر کارابوون و به‌ڕاستی دیاریکه‌ری دروستکردن و سه‌رهه‌ڵدانی رۆحی که‌پیتالیزمن’ ( پارکین،1982،لا43). به واتایه‌کی تر، وه‌ک گیدنس سه‌رنجیداوه، وا ده‌رده‌که‌وێت که په‌یوه‌ندێکی به‌هیز هه‌بوبی له‌نێوان بانگه‌وازی ئاکاریی پرۆتیستانت و هه‌روه‌ها ئه‌قڵیه‌تی که‌پیتاڵدا. هه‌رچی ده‌رباره‌ی بۆچونه لاوازه‌کانی ڤێبه‌ره که وا ده‌رده‌که‌وێت واوه‌تر بن- واته ئاکاری پرۆتیستانتی نه‌بوه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی که‌پیتالیزم به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووک یه‌کانگیر بووه له‌ته‌ک یه‌کدی- رۆحی که‌پیتالیزم ئه‌کرێت ئه‌وه پیشان بدات که هه‌ماهه‌نگێکی باش و تایبه‌تی هه‌بوبێ له‌ته‌ک ئاکاری پرۆتیستانتی، به‌ڵام نه‌ک به‌و مانایه‌ی که له‌وه‌وه هاتبێ و له‌دایکبووبێ'(پارکین،1982،لا43). له‌راستیدا گرنگترین شت لای پارکین ئه‌وه‌یه که ده‌رئه‌نجامی کاڵڤانیست نه‌بوته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی بیری ئابوریی ئه‌قڵانی دا. ئه‌م بۆچوونه‌ش له لایه‌ن گیدنسه‌وه پشگیریی لێکراوه ( بروانه : گیدنس،1971) له کتیبی که‌پیتالیزم و تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تی مۆد‌ێرن، که له‌وێدا ئه‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که ‘هه‌ماهه‌نگی و نزیکی و هه‌لبژێراو’ هه‌بوه له‌نێوانیاندا واته له‌نێوان جۆرێک له بیروباوه‌ڕی کاڵڤانیست و هه‌روه‌ها چالاکی ئابوری که په‌یوه‌ندی هه‌بوو به که‌پیتالیزمی مۆدێرندا. له راستیدا لای گیدنس، ” تابه‌تمه‌ندی جیاکه‌ره‌وه‌ی کار بریتی بوه له‌وه‌ی که بگه‌ڕێت بۆ پیشاندانی و ئه‌نجامدانی به‌ئه‌قڵانیکردنی ژیانی ئابوریی که که‌پیتالیزمی مۆدێرنی پێ ده‌ناسرێته‌وه که چۆن به‌ستراوه به په‌یوه‌ستبوونی به‌های نائه‌قڵانیه‌وه ‘( گیدنس،1971،لا 131).
برایان تونیه‌ر (1996) پێیوایه که به‌ڕاستی به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خودی ژیانی ڤێبه‌رو کاره کۆمه‌ڵناسیه‌که‌ی له‌ژێر کاریگه‌ری ئیلتزامی ئاینی و بیروباوه‌ڕیدا بوه. توینه‌ر پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که به‌ڕاستی ڤێبه‌ر سه‌ره‌کۆنه‌ی هه‌ر لادان و راماڵینی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوون به بنه‌ماکانی ئایننه‌وه ده‌کات که به‌هۆی پرۆسه‌ی به ئه‌قڵانیکردنه‌وه و سیکولاریزه‌یسنه‌وه له کۆمه‌ڵگا مۆدیرنه‌کاندا. ‘(توینه‌ر،1996،لا45). به‌ڵێ له راستیدا به لای توینه‌ره‌وه، له لایه‌که‌وه سۆسیۆلۆژیای ئاینی ڤێبه‌ر به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان نه‌خشه‌ی هه‌موو سۆسیۆلۆژیایی کێشاوه، له‌سه‌ره‌که‌ی تریشه‌وه ئێمه دیوێکی ره‌شی مۆدیلی ئاینیمان هه‌یه که به‌شێوه‌یه‌ک تێپه‌ڕی و به‌سه‌رچووه هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات له ڤێبه‌ر دیدێکی ڕه‌شبینانه سه‌باره‌ت به که‌پیتالیزم به‌رهه‌م بێنێ. لای توینه‌ر :
‘ئاکاری پرۆتیستانتی و رۆحی سه‌رمایه‌داری’ زۆرجار وەک دژە بیری مه‌تریالیست وه‌رگیراوه به مانای جۆره بیروبۆچوونێک که سه‌ربه‌خۆی ده‌داته به‌های ئاینی له باری ئابوریی. له راستیدا، ئه‌م دوو نوسینه کولتوریکی مێژووی له ‘رووخان’ ده‌به‌خشێته به‌هایی رۆحی بۆ چاککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ره‌سه‌نایه‌تی ئاینیان. ( توینه‌ر،1996،لا45).
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، لای توینه‌ر، رۆحی سه‌رمایه‌داری به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی داڕووخانی عه‌واداڵی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری ئاینی کرد بۆ تاکه‌کان، نه‌ک سه‌رکه‌وتنی پرۆتیستانیزم به‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی سکولاریدا. هه‌ر وه‌ک وۆلفگه‌نگ مۆمسین (1992) سه‌رجی داوه، کاتێ ڤێبه‌ر دوا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌ی پیشه‌که‌ش کردوه له زانکۆی ڤییه‌ننا له ژێر ناونیشانی ‘ ره‌خنیه‌کی ئه‌رێیانه بۆ تێڕوانینی مه‌تریالستی مێژوو’، ئه‌و ئه‌مه‌ی ئه‌نجامدا به هه‌ستکردن به نارۆشنیه‌کی زۆره‌وه – ئه‌و هه‌رگیز ئه‌وه‌ی نه‌وتوه که تێزه‌کانی ئاکاری پرۆتیستانتی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بوو بێ که ئاخۆ و چۆن چۆنی سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی چۆن سه‌ریهه‌ڵدا'( مۆمسین: 1992،لا57). یه‌کێک له شته گرنگه بنه‌ڕه‌تیه‌کان ده‌رباره‌ی سۆسیۆلۆژییای ڤێبه‌ر ئه‌وه‌یه که به ده‌ستنیشانکردنی ویسته‌کانی مرۆڤ ده‌ستی پێکردوه نه‌ک له به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ته‌واوی بونیادی کۆمه‌لگه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له مۆدیلی مارکسیزمدا ده‌یبینین. ئه‌مه‌یه ئه‌و خاڵه‌ی که یه‌کیکی وه‌ک ئالان سوینگوود (2000) توانیویه‌تی ده‌رکی پیبکات له نێوان ئه‌وانی تردا:
کێشه‌ی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان سۆسیۆلۆژییای ڤێبه‌رو مارکسیزمدا له‌و خاڵه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه که ڤێبه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم بۆ مێژوو ره‌تده‌کاته‌وه، ئه‌و تێڕوانینه‌ی که پییوایه که‌پیتالیزم له‌ڕێگه‌ی ئامانجی کاکردنه‌وه به‌ره‌وپێش چووه، یاساکانی ئابوریی له‌رێگه‌ی هێزه ماتریاڵه‌که‌نه‌وه دیاریده‌کرێن به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاماده‌ی خود –کرده‌ی مرۆڤ- نا کارا ده‌بێ. ( سوینگوود،2000،لا97).
به‌لای سوینگووده‌وه، ڤێبه‌ر ده‌ستنیشانی ئه‌و گۆڕانه‌ی کردوه که گۆڕانه له رێگه‌ی کرده‌ی مرۆڤه‌وه- هۆکاری خودی ده‌بنه هۆی پاڵنه‌ر بۆ جۆره ڕێگایه‌ک که هۆکاری جیاوازی هه‌یه ک ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری رۆحی سه‌رمایه‌داریه هه‌روه‌ها مرۆڤ به‌ته‌نها بونێکی ناکارا نییه که ئاراسته بکریت ته‌نها به هێزه نا خودیه‌کانه‌وه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، چه‌ندین به‌ڵگه ئه‌وه پیشان ئه‌ده‌ن که، وه‌ک سایه‌ر (1991) پێیوایه، که ڤیبه‌ر به‌شداریه‌کی زۆری هه‌یه له جه‌وهه‌ری ئه‌و کارانه‌ی دواتر به‌رهه‌م هاتوون له لایه‌ن نوسه‌رانه‌وه له‌ناویشیاندا میشیل فوکو (1969) و ئیلاس (1982)، به تایبه‌تی گه‌رئێمه بیر له‌و تێزانه بکه‌ینه‌وه که پێشڕه‌وی ریگای ئاکاریی ده‌که‌ن بۆ ژیان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که ئه‌مه گرێدراوه به بونیادنانی ناسنامه‌ی خوده‌وه. وه‌ک سایه‌ر سه‌رنجی داوه، ئه‌و لایه‌نه‌ی ڤێبه‌ر ده‌یخاته گه‌ڕ له زۆر ڕووه‌وه وه‌ک رێگای پانۆپتکۆن ( جۆره زیندانیکی تایبه‌ته -وه‌رگێڕ) وایه هه‌روه‌ها سایکۆلۆژیایی ناوه‌کییانه‌ی پرۆتیستانتی له رێکخستندا که ده‌ست له‌ناو دسه‌ت رۆیشتوه له‌ته‌ک تێڕامانی پرۆتیستانتی و هه‌روها بیربۆچونه‌کان له‌سه‌ر ژیان به‌سه‌ربردن له کارکردنی بێووچاندا، ساده، دیسپلینکراو، رامکراو، به‌ڵام ژیانیکی ئاکاریانه. هه‌روه‌ها ،بیگومان دیسانه‌وه‌ش رامکردن و دیسپلینکردنی لاشه‌ی که‌سی پرۆتیستانتی.
له ناوهێنانی ڤێبه‌ردا له‌مه‌ڕ کاریگه‌ری بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر چه‌ند نوسه‌رێکی هاوچه‌رخ ،من لێره‌دا باسه‌که ده‌گۆڕم سه‌ر شتیکی دیکه و له‌م به‌شه‌دا باس له‌وه ده‌که‌م که چۆن ڤێبه‌ر به‌شداریه‌کی کارای هه‌بووه له بواری بیریی کۆمه‌ڵناسی دا و هه‌روه‌ها من هه‌ڵده‌سم به شیکردنه‌وه‌ی تێزه‌کانی له‌بری ئه‌وه‌ی دادگایی بکه‌م که ئاخۆ ئه‌و راست بووه یان هه‌ڵه. له‌راستیدا چه‌ندین هۆکاری گرنگ هه‌ن له به‌رەوپێشچون و گه‌شه‌کردنی تیۆری ره‌خنه‌گرانه‌دا. یه‌که‌م، هیچ گۆمان له‌وه‌دا نییه که به‌خشین و به‌شداری ڤێبه‌ر له‌م رێبازه فکریه‌دا دیار‌و فراوانه. جه‌ختکردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر تێگه‌یشتنمان له مانای هه‌ر کرده‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت وه مانا شاراواکانی هه‌ر کرده‌یه‌ک وایکرد که گۆڕانکاری دروست بکات له‌مه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌کان له بونیادوه ( که بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ر گرنگی خۆی هه‌یه) بۆ تێگه‌یشتن له پاڵنه‌ره‌کان. تێگه‌یشتن له پاڵنه‌ره‌کان زۆر گرنگه بۆ که‌سی کۆمه‌ڵناس هه‌روه‌ک چۆن ئێمه هه‌تابێ به‌م شێوازه‌ی ئێستا له‌بیرکدنه‌وه ناکرێت به‌روپێشچوون بڕۆین له‌م رووه‌وه گه‌ر بێت ئێمه هه‌ر بتوانین ته‌نها ئه‌وه روون بکه‌ینه‌وه که چۆن نه‌ک بۆچی ئه‌و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ریهه‌ڵداوه. دووه‌م، هه‌روه‌ها بێ هیچ دوودڵییه‌ک له کاره شیکاریه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڤێبه‌ر په‌یوه‌ستییه‌ک هه‌یه له نێوان چه‌مکی ئه‌قڵگه‌رایی و خود دروستکردندا. ئه‌م پنته، وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێدا، به‌شداریکردوه له کاره‌کانی فۆکۆدا به‌روونی، سه‌باره‌ت دروستکردنی مرۆڤی عه‌قڵانی دیاکرتی وه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بۆچونه‌کانی له‌مه‌ڕ دیسپلینکردنی کۆمه‌ڵگه و هه‌روه‌ها به‌ته‌کنه‌لۆژیایی خود. ئه‌وه‌ی ڤێبه‌ر پێی له‌سه‌ر داده‌گرت لایه‌نی ئاکار بوو، ڕێچکۆکانی کۆنترۆڵکردنی خود و هه‌روه‌ها کۆنترۆڵکردنی لاشه‌یی لای بابای پرۆتیساتنت که ئه‌مه بۆ فۆکۆ مژده‌ده‌ری ئه‌وه بوو وه‌ک بابه‌تیک وه‌رگرێت و لیوه‌ی فێربێت. سێه‌م، سه‌ره‌تای به‌ره‌وپێشچونی کۆمه‌ڵناسی سۆز و هه‌ست له‌وکاته‌وه‌یه که ئێمه ئه‌توانین بیر له په‌یوه‌ندی نێوان کارایی و گرنگی، ترادیدسۆنی و هه‌روه‌ها به‌های کرده‌ی ئه‌قڵانیدا. ئه‌مه دروست له‌وکاته‌دایه که بەوردی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ست و سۆز و په‌یوه‌ست بوونی جۆری ژیان ده‌بینه‌وه، له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئیدی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه چ ئایننی بێت یان سیکولار، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه به هه‌سته‌کانه‌وه که هه‌رده‌م به‌ئه‌قڵانیده‌کرین وه‌ک سیستمیکی به‌های به‌روپێشچوو. چواره‌م، تێڕوانینی ڤێبه‌ر بۆ که‌پیتالیزم ئاشنامان ده‌کات به جیهانیکی بێهیوا وهه‌روه‌ها ئه‌و تێڕوانینه‌ی که ئه‌قڵانیه‌ت مه‌رج نییه هه‌موکات شتی باش بێت. کتێبه‌کانی یاسا، دیکۆمینته نوسراوه‌کان، ژمێریاری، یاسا، به‌ڕیوه‌بردن و رۆتین شتانێکن که به‌دوورن له جادوو خوازیاری و هه‌روه‌ها رامکردنی تاک به شیوازیکی ئه‌رێی بۆ هه‌ستی روون و ئاشکرا، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین، له دونیادا هیچ شتێک نییه هه‌روا ڕوون و ئاشکرا بێ. دواجار به‌لای منه‌وه، گرنگترین به‌شدارییەک که ڤیبه‌ر کردبێتی بۆ دۆڵه‌مەندکرنی بیری ڕه‌خنه‌گرانه ئه‌و تێڕواننیه بوو که فه‌راهه‌می هێنا له‌مه‌ڕ شڵه‌ژانی بنه‌ماکی لۆژیکی که‌پیتالیزم، واته ئه‌و شڵه‌ژانه گه‌وره‌یه‌ی ئێمه بۆ شته ماددیه‌کان، ئاره‌زووی زۆری ئیمه بۆ خه‌رجکردن و کڕین، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بازار و خه‌ڵک وه‌ک کردنیان به‌شت له مه‌یدانی کڕین و فرۆشتندا واته بازاڕ. ئیدی ئه‌مه له زۆر ڕوه‌وه به‌شداریکردنه له دۆڵه‌مەندکرنی بیربۆچونه‌کانی وه‌ک پیشه‌سازی کولتور، هه‌روه‌ها سۆسیۆلۆژیای مه‌سره‌فگه‌رایی، شیوازی ژیان وه بێگومان ره‌خنه گرتن له مۆدێرنیته و پۆست مۆدێرنیته.
ئیدی ئه‌کرێت له تێزه‌کانی ڤێبه‌ر بڕواننین له چه‌ندین گۆشه‌ی جیاوازاوه. یه‌که‌م، ڕه‌شبینیه‌کانی ئه‌و، ئه‌مه نه‌ک به‌ته‌نها له نوسینیکی وه‌ک ‘ ئاکاری پرۆتیستانتی ‘ به‌ڵکو له نوسینه‌کانی کۆتای ژیانیدا که وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و ده‌مه‌ی خودی ژیانی خۆیبوون. سه‌رباری ئه‌مانه هه‌مووی، ژیانی ڤیبه‌ر رێگه‌ی پێدا که به‌چاوی خۆی مه‌ینه‌تیه‌کانی چه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ببینێت، که به ملیۆنه‌ها خه‌ڵک گیانیان له‌ده‌ستدا له به‌ره‌کانی جه‌نگدا، وه به‌رده‌وام بوونی پیشه‌سازی جه‌نگ و کارگه‌کانی به‌رهه‌مینانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، له‌راستید، جۆره شه‌ڕێکی نوێ و چه‌نگی گشگیر. بۆیه ئه‌سته‌مه له ئاوها سه‌رده‌مێکدا چاوه‌ڕیی گه‌شبینی له‌که‌س بکه‌یه‌ت. دووه‌م، ئه‌کرێت دان به‌و راستیه‌دا بنرێت و بوترێت که ڤیبه‌ر زۆر ڕاستگۆ و واقیعی بووه له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی کاریگه‌ریی ژیانی ئێمه نه‌ک به‌ته‌نها به پرۆسه‌ی ئه‌قڵانیگه‌رایی، به‌ڵکو کاریگه‌ریی بوون به کولتوریکی ماددیگه‌راریی رووت و ڕه‌ها. وه دواجاریش، وه‌ک هیربه‌رت مارکوزه ( 1968) پێشنیازی کردوه ،” که ئه‌کرێت بڵێن ڤێبه‌ر ئیمه به گرفتێک راده‌هێنێت که وه‌ک وریاکردنه‌وه‌یه‌که‌ی گرنگه بۆ ڕوودانی شتێک به‌ڕیوه‌یه، بێگومان به‌مه‌ش ده‌وترێت ئه‌قڵ؟ “ .
تێبینی وەرگێڕ ( ئەم وەرگێڕانە چاپیتەرێکە لە بەشێکی کتێبی ‘ لە ڕۆشنگەریەوە بۆ قۆناغی مەترسی، تیۆری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەی سەردەم’، نوسینی پرۆفیسۆر سایمن کلارک. دیارە من کاتێ ئەم کتێبەم هەڵبژارد بۆ وەرگێڕان کە خۆم قوتابی قۆناغی بەکالۆریس بووم و پرۆفسیۆر کلارک خۆی مامۆستا‌م بوو لەبەشی کۆمەڵناسی زانکۆی ی‌و دەبیلو ئی و هەر ئەوکات ٢٠٠٦ پێموت کە دەمەوێ تەرجەمەی کتێبەکەی بکەم بۆ زمانی کوردی و زۆری پێخۆش بوو. ئیدی سێ چاپتەریم تەواو کرد بەڵام بەهۆی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا وەرگێڕانەکەم راگرت و کاتم نەبوو تەواوی کەم بەڵام هەر لەفرسەتێکا بۆی دەگەڕێمەوە و تەواوی دەکەم چونکە پێموایە هەبوونی ئەم کتێبەی سایمن کلارک سودێکی ئێجگار زۆری دەبێ بۆ کتێبخانەی کوردی و خوێنەری کورد. )
سەرچاوە:
Clarke Simon, 2005, From Embellishment to Risk, Social Theory and Contemporary Society. Palgrave.