خەڵک چییە؟

1060
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی: جۆرجیۆ ئاگامبێن

وەرگێڕانی: محەمەد  کامەران

(لە سەردەمی نوێدا، هەژاری و پەراوێزخستن تەنێ دوو کۆسێپتی ئابووری و کۆمەڵایەتی نین، بەڵکو دوو کاتیگۆری سیاسیشن.)

 

هەر لێکدانەوەیەک بۆ مانای سیاسی چەمکی خەڵک، دەبێت لەو ڕاستیە ڕیزپەڕەوە دەستپێبکات کە، لە زمانە ئەوڕوپاییەکاندا ئەم چەمکە بەردەوام گوزارشت لە خەڵکی هەژار و لێقەوماو و پەراوێزخراو دەکات. ئەم چەمکە پەیوەستە بەو خودە سیاسیەی کە لە کۆمەڵگایە، لە هەمان کاتدا دەچێتە پاڵ ئەو چینەی کە لە سیاسەت دوورخراوەتەوە-جا دوورخستەنەوەکە بە de facto بێت یان بە de jure.Replica breguet watches are the ultimate choice for luxury watch enthusiasts, making them the perfect accessory for those with discerning taste.

چەمکی ئیتاڵی popolo, چەمکی فەڕەنسی  peuple، و چەمکی ئیسپانی  pueblo Another site I have to mention here is watchesuk.sr. They sell really good replicas of luxury watches and for reasonable prices. What actually impressed me the most about this site is that their Submariner replica is so good that even its power reserve is exactly what it is on the original what – a whooping 72 hours. That’s really hard to pull off, and even established manufacturers that sell their watches for hundreds and thousands of dollars can’t achieve that.– شانبەشانی ئاوەڵناوی هەریەکێکیان یەک لە دوای یەک کە بریتین لە popolare, populaire, popular  و هەروەها هەردوو چەمکی لاتینی populus  و popularis  replicarolex.sr Swiss hand made Rolex Replica watches with genuine ETA based Swiss Rolex cloned movements. Waterproof tested up to 300m. کە بنچینەی گشتیان پێکدێنن، هەمان دەربڕینیان هەیە و لە فەرهەنگی سیاسیدا بە مانای کۆمەڵێک هاوڵاتی دێن کە قەوارەیەکی سیاسی یەکگرتوو پێکدێنن (بۆ نموونە “خەڵکی ئیتاڵیا” یان “giudice poplare“). ئەم چەمکە گوزارشت لە چینی چەوساوەش دەکات (بۆ نموونە homme du peuple [مرۆڤی ناو خەڵک]، rione poplare [گەڕەکی چینی کرێکار]، front populaire [بەرەی خەڵک]). تەنانەت چەمکە ئینگلیزیەکەشی people، کە هەمان ڕەگ و ڕیشەی هەیە، پتر بە لای خەڵکی ئاسایی دەشکێتەوە وەک لە خەڵکی دەوڵەمەند و ئەریستۆکرات. لە دەستووری ئەمریکیدا ئەم چەمکە بە ڕوونی ئاماژەی پێدراوە: “ئێمە، خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکان…؛” بەڵام کاتێک (لینکۆڵن) لە وتاری (گیتیسبورگ)دا دەڵێت “حوکمەتی خەڵک، لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراو، و بۆ خەڵک”، تەم و مژێك لەسەر ئەم چەمکە دروست دەبێت. ئەم ناڕوونیە هەردەم گرنگبووە، تەنانەت لە سەروبەندی شۆڕشی فەڕەنسیشدا (کە سەروەری خەڵک وەک پرەنسیپ بەرجەستەکرا و چەسپا)، مەبەستیش لێی ڕسکاندنی سۆز و  For in-depth coverage of fake watches, check out these trusted UK blogs.هەست بووە لەو خەڵکەی کە خۆیان بە چینی پەراوێزخراو زانیوە. (هانا ئاردێنت) بیرماندێنێتەوە کە:

پێناسەی خودی چەمکەکە بەهۆی سۆزەوە لەدایکبوو، و دواتر بوو بە هاوواتایەک بۆ بەدبەختی و غەمگینی. هەروەک (ڕۆبسبیر) دەڵێت “خەڵک، خەڵکی غەمگین چەپڵەڕێزانیان کردم.” تەنانەت کەسێکی وەک (سایس)، کە یەک بوو لە هەستساردترین  فیگەرەکانی شۆڕشی فەڕەنسی، دەڵێت: “خەڵک هەمیشە غەمگینن. (١)

بەڵام ئەم کۆنسێپتە بۆ (جان بۆدێن) تازە نیە، گەرچی ئەم لە کۆنتێکستێکی تر فۆرمولەی کردووە. لە بەشی Les Six Livers de la Republique، پێناسەی دیموکراسی دەکات و دەڵێت: لە کاتێکدا کارێکی دانایانەیە کە (خەڵکی بچووک) menu peuple دەسەڵاتی سیاسی دووربخرێنەوە، (خەڵکی نەجیبزادە!؟) peuple en corps سەرەوەریان پێ دەسپێردرێت.

ئەم ناڕوونیە لە واتای چەمکەکە ناکرێت بە ڕێکەوت دروستبووبێت، بە دڵنیاییەوە ئەم تەمومژە هەر لە سەرەتاوە لەسەر چەمکەکە هەبووە، و لەسەر سروشت و کارکردنی چەمکەکە لە فەرهەنگی سیاسی ئەوڕوپا نیشتووە. بە واتایەکی تر، ئەمەی ئەمڕۆ پێیدەڵێین People بابەتێکی یەکگرتوو نیە، بەڵکو لەرینەوەیەکی دایەلەکتیکیە لە نێوان دوو جەمسەری دژبەیەکدا: یەکیان خەڵک بەشێوەیەکی هەمەکی و وەک بەشێکی سەرەکی سیاسیەت، ئەویتریان خەڵک وەک چەند جەستەیەکی لێکجیا و کەمدەرامەت و پەراوێزخراو. لە سەرێکەوە، کۆنسێپتێکی گشتگیرە کە وەک ئۆرگانێکی بی بیرەوەری خۆی نمایشدەکات؛ لە سەرێکی تریشەوە، کۆنسێپتێکی تایبەتە کە بێ هیوایی دەگەیەنێت. لە جەمسەرێکەوە، دەوڵەتی سەروەر و هاوڵاتی یەکگرتوو هەیە، و لەوی تریشیان هاوڵاتی داتەپیو و چەوساوە و هاڕاو هەیە. هیچ پێناسەیەکی دیار بۆ چەمکی ‘خەڵک’ بوونی نیە، هەروک چۆن هەندێک چەمکی وەک Urwarteی ئابێل و فرۆید یانیش “پەیوەندیە هەرەمیەکان”ی دومۆنت، هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە. ‘خەڵک’ چەمکێکی جەمسەردارە کە دەچێتە پاڵ دوو بزوتنەوەی جیاواز و دژبەیەک. هەرچۆنێک بێت، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە جێگیرکردنی مرۆڤەکان لە پەیکەرێکی سیاسیدا لەسەر ئینشقاقێکی قوڵ ڕۆنراوە: ژیانی ڕووت (خەڵک) و بوونی سیاسی (خەڵک)، پەراوێزخستن و لەخۆگرتن، zoe و bios. کۆنسێپتی ‘خەڵک’ هەردەم تێکشکانێکی ژین-سیاسی تێدایە، کە ناتوانێت بترنجێتە ناو ئەو عەوامەی کە خۆی بەشێکە لێی، هەروەها ناتوانێت بەشێک بێت لەو عەوامێک کە خۆی تێیدا بووە.

بۆیە هەرگا ئەم کۆنسێپتە شەنوکەوکرا دژبێژیەکی زەق لەسەر شانۆی سیاسی خۆی نمایش دەکات. ئەو کۆنسێپتە هەر ئەوەیە کە هەبووە و دەبێت بزاندرێت؛ ئەو سەرچاوە سازگارەکەی شوناسە بەڵام دەبێت بەردەوام بپاڵێورێت بە گوێرەی پەراوێزخستن و زمان و خوێن و خاک. کۆنسێپتەکە، ؛لەوپەڕی جەمسەرە دژیەکەکەیدا، ئەو جەوهەرەی تێدایە کە خۆی نیەتی؛ بۆیە خۆناسینی دەبێتە هۆی لەناوچوونی؛ کۆنسێپتەکە دەبێت لەڕێی دژیەکەکەیەوە خۆی نەفی بکاتەوە تا بە زیندوویی بمێنێتەوە. (بۆیە دەبینین کە چۆن بزاوتی کرێکاران جاڕی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک لێدەدات و لە هەمات کاتیشدا دەیەوێت ئەم خەڵکە بهاڕێت). کۆنسێپتی خەڵک- چەندی گوزارشت لە ئاڵای خوێناوی تێکۆشان و شۆڕش بکات- هەمیشە بە دەست شەقبوونێکەوە دەناڵنێنێت کە خەرەندەکەی لە جیاوازی نێوان دۆست و دوژمن فراوانترە؛ شەڕێکی ناوەخۆیی درێژدادڕە کە هەردوو ڕووەکەی بەیەکدادەدات و هاوکات بەیەکەوەشیان دەبەستێتەوە تا شوناسێکی پتەویان لێ دروستبکات. لە ڕاستیدا، ئەوەی مارکس پێی دەڵێت خەباتی چینایەتی- کە کرۆکی زۆربەی تێفکرینەکانیەتی، گەرچی هەرگیز پێناسەشی نەکردووە- شەڕێکی بەردەوامە کە درز دەخاتە ناو خەڵک و تەنیا ئەو کاتە دەگاتە بنبەست کە هەردوو مۆدێلی `خەڵک`ەکە دەبنە یەک، جا ئەوە مانای دروستبوونی کۆمەڵگایەکی بێ چین یا شانشینێکی مەسیحی بگەیەنێت، یانیش ئەوەتا ئیدی هیچ خەڵکێک نەمێنێتەوە.

ئەگەر ئەمە راست بێت کە ئەم کۆنسێپتە شەقبوونێکی ژین سیاسی وەهای تێدابێت، ئەوا دەبێت بە چەند پەڕێک لە مێژووی سەدەی ڕابردووی خۆماندا بچینەوە. ئەگەر ئەم دژیەکبوونە هەردەم هەبووبێت، ئەوا گومانی تێدانیە لە سەردەمی ئێمە ئەم پێکدادانە خێراتربووە. لە ڕۆمی کۆندا، یاسا بە ڕوونی جیاوازی لە نێوان populus و plebs دەکرد: هەریەکەیان دامودەزگا و نوێنەری خۆی هەبوو. لە چاخەکانی ناوەڕاستیش، جیاوازی نێوان کارساز و بازرگان دیاربوو. بەڵام لەگەڵ شۆڕشی فەڕەنسیدا، سەروەری لە خەڵک ئاخندرا، و لەوێوە پەراوێزخستن و هەژاری بوون بە بارێک کە هەڵگرتنیان ئەستەمە. لە سەردەمی نوێدا، هەژاری و پەراوێزخستن تەنێ دوو کۆسێپتی ئابووری و کۆمەڵایەتی نین، بەڵکو دوو کاتیگۆری سیاسیشن. (ئەو ڕەهەندە ئیکۆنیزمی و سۆشیالیزمەی کە خەریکن سیاسەنی مۆدرێن داگیردەکەن، لە ڕاستیدا مانایەکی ژین سیاسیان هەیە.

لەم ڕووەوە، سەردەمی ئێمە تەقەڵایەکی سیستەماتیکە تا ئەم شەقبوونەی کە هەیە بە ڕیشەکێشکردنی خەڵکی پەراوێزخراو پڕبکرێتەوە. ئەم تەقەڵایە، تەواوی ئایدۆلۆژییە چەپ و ڕاستەکان، و تەواوی وڵاتی کەپیتالیستی و سۆشیالیسی، بەیەکەوە ئاشتدەکاتەوە- کە پاکیان مەبەستیان بووە دەستەجەمعێکی یەکگرتوو بەرهەمبێنن- گەرچی ئەم مەبەستە تا ڕادەیەک لە تەواوی وڵاتە پیشەسازیەکاندا بەرجەستە بووە. ئەم ئامانجەش لەگەڵ سەردەمی ئەمڕۆدا تەبایە، چونکە فۆرمولای ژین سیاسی ئەمڕۆ چاوی لە کۆنسێپتێکی یەکگرتووی خەڵکە.

ئەگەر وەها لێی بڕوانین، ئەوا پاکاوکردنی جووەکان لە ئەڵمانیای نازی واتایەکی نوێ وەردەگرێت. وەک خەڵکێک توانەوە لەناو نەتەوەیەکی تر ڕەتدەکەنەوە، جوولەکەکان باشترین نموونەی زیندووی خەڵکن، نموونەی ئەو ژیانە ڕووتەی کە مۆدێرنە لەناوەخۆیدا دروستیدەکات، بەڵام نازی هەڵناگرێت و دەیچەوسێنێتەوە. دەبێت بزانین کە چۆن volkی ئەڵمانی، لە چوارچێوەی ئەو ململانێیەی کە هەردوو جۆری خەڵک لێکجیادەکاتەوە، ویستیان بەیەکجاری جوولەکەکان بسڕنەوە.

لەگەڵ `چارەسەری کۆتاییدا`- کە قەرەجەکان و خەڵکی تریشی بە ئامانج گرتبوو- نازیزم ویستی ئەو قۆناغە سیاسیەی ڕۆژئاوا، ئەودەم، لە ڕێی نەهێشتنی شەقبوونە ژین سیاسیەکەی چارەکات. (هەر بۆیە سەرانی نازییەکان بەردەوام دەیانگوت سڕینەوەی جولەکە و قەرەجەکان خزمەت بە گەلانی ئەوڕوپا دەگەینێت.)

بە دووبارە داڕشتنەوەی بۆچوونەکەی فرۆید لەسەر پەیوەندی نێوان Es وIch، ڕەنگە بکرێت بڵێین ژین سیاسی مۆدێرن لەسەر ئەم پرەنسیپە ڕۆنراوە : `لە کوێ ژیانی ڕووت هەبێت، دەبێت «خەڵک» هەبێت`. ئەمە ڕاستە ئەگەر پێچەوانەوەکەشی هەبێت : `لە کوێ «خەڵک» هەبێت، دەبێت ژیانی ڕووتیش هەبێت`. وا بڕوا دەکرا کە شەقبوونەکە بە لەناوبردنی `خەڵک`- کە جوولەکەکان بوون- گەلی ئەڵمانی لە قالبێکی پیرۆزی ژین سیاسی دەئاخنێت(بە بە ناوبردنی هەموو ئەوانەی نەخۆشی دەروونی و فیزیکی بۆماوەییان هەیە). لەمڕۆشدا هەرواسا، پلانێکی دیموکراتی و کاپیتالیستی هەیە کە دەیەوێت نەداران ڕیشەکێش بکات و تەواوی خەڵکی جیهانی سێیەم بکاتە ژیانی ڕووت. تەنیا چارەی ئەم کێشەیە ئەوەیە کە سیاسەتێک بێتە کایەوە کە بتوانێت لەگەڵ ئەم شەقبوونە زەقەی ژین سیاسی ڕۆژئاوا هەڵکات و کۆتاییەک بۆ ئەم جەنگە ناوەخۆییە دابنێت کە مرۆڤ و شارەکانی دنیای لەیەک جیاکردۆتەوە.

سەرچاوە:

  • Agamben, Giorgio. Means without End: Notes on Politics, tr. Vincenzo Binetti and Cesare Casarino, University of Minnesota Press, Minneapolis, 2000; Mezzi sensa fine, Bollati Boringhieri, 1996. (ME)
تاگهزر
بڵاوکردنەوە: