نووسینی: جیۆرجیۆ ئاگامبین
لە ئینگلیزییەوە: سەلام عومەر
گریكه دێرینه‌كان ته‌نیا زاراوه‌یه‌كییان نه‌بووه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی ئێمه به ژیان ناویده‌به‌ین. ئه‌وان دوو زاراوه‌ی ته‌واو جیاوازییان له ڕووی زمانه‌وانیی و مۆرفۆلۆژییه‌وه به‌كارهێناوه: زۆی(Zoë) For aficionados of luxury watches, replica breguet timepieces stand out as the perfect choice, serving as the ideal accessory for any discerning watch enthusiast.
ده‌ربڕی ڕاستییه‌كی ساده‌ی ژینێكی ئاسایی هه‌موو زینده‌وه‌رانه ئاژه‌ڵ، مرۆڤ یان خواكان(بایۆس)( bios)، مه‌به‌ست پێی فۆرمێك یان شێوازی ژیانێكی تایبه‌تی تاكه كه‌سێك یان گروپێكه. له‌زمانه مۆدێرنه‌كاندا ئه‌م جیاوازییه ورده ورده له‌فه‌رهه‌نگه‌كاندا دیارنه‌ما، (ئیتر وه‌ك بایۆلۆژیی و زوولۆژیی شوێنی خۆیان گرت‌و چیتر ئاماژه‌نه‌بوون بۆ جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌ت watchesuk.sr. is a totally different kind of fake watches website. It is a store that knows how to be a true professional, provide high quality replicas for extremely high prices.ی). ته‌نیا زاراوه‌یه‌ك –ناڕۆشنییه‌كه‌ی زیادده‌كات كه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌وه‌ستانبوونی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی- ڕه‌گه‌زێكی ڕووتی هاوبه‌شی گریمانه‌كراو ده‌رده‌خات كه‌هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه داببڕێت له‌هه‌ر یه‌كێك له‌چه‌ندین فۆرمی ژیان. له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌به‌ستم له‌زاراوه‌ی فۆرم_ی_ژیان واتای ژیانێك كه‌هه‌رگیز ناتوانرێت جیابكرێته‌وه له‌فۆرمه‌كه‌ی، ژیانێك كه‌هه‌رگیز ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا نییه كه شتێكی بۆنموونه وه‌ك ژیانێكی ڕووت جیابكه‌یته‌وه. ئه‌و ژیانه‌ی ناتوانرێت له‌فۆرمه‌كه‌ی جیابكرێته‌وه، ژیانێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ترسیدایه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ژیانی خۆی، ژیان خۆیه‌تی. ئه‌م ده‌ربڕینه چیBest Swiss Made Rolex Super Clone Watches UK Hot Sale: replicarolex.sr. ده‌گه‌یه‌نێت؟ ژیانێك پێناسه‌ده‌كات-ژیانی مرۆڤ- كه‌تیایدا تاكه ڕێگاكان، هه‌ڵسوكه‌وتكردنه‌كان و پرۆسه‌كانی ژیان هه‌رگیز ته‌نیا به‌ساده‌یی ڕاستییه‌كان (فاكته‌كان) نین به‌ڵكو هه‌میشه‌و له‌سه‌روو هه‌موویه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی ژیانن، هه‌میشه‌و له‌سه‌روو هه‌موویه‌وه ده‌سه‌ڵاته. هه‌ر ڕه‌فتارێك یان هه‌ر فۆرمێكی ژیانی مرۆڤ هه‌رگیز له‌لایه‌ن ئه‌ركێكی بایۆلۆژیی تایبه‌ته‌وه دیاریناكرێت، هاوكات له‌لایه‌ن هیچ پێویستییه‌كیشه‌وه دیاری ناكرێت. له‌باتی ئه‌وه، گرنگ نییه تاچه‌ند ئه‌و ڕه‌فتاره یان فۆرمی ژیانه وه‌ك شتێكی باو دووباره ده‌بێته‌وه یان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌پێنراوه، هه‌میشه كاره‌كته‌ری ئه‌گه‌رێكی هه‌ڵگرتووه، به‌واتای، هه‌میشه ژیان خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه مرۆڤه‌كان (وه‌ك بوونه‌وه‌ری ده‌سه‌ڵات كه ده‌توانن كارێك بكه‌ن یان نه‌یكه‌ن، سه‌ركه‌وتووبن یان شكست بێنن، خۆیان بدۆڕێنن یان خۆیان بدۆزنه‌وه) ته‌نیا بوونه‌وه‌رن كه له ژیانیاندا به‌خته‌وه‌ریی بۆیان له‌مه‌ترسییدایه، ته‌نیا بوونه‌وه‌رن كه‌ژیانیان به‌شێوه‌یه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كرا‌و ئازاراویی به به‌خته‌وه‌رییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ده‌ستبه‌جێ فۆرم_ی_ژیان وه‌ك ژیانێكی سیاسی بنیات ده‌نێت. “ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵه‌یه‌كه دروستكراوه له‌پێناوی ژیان و باش ژیانی مرۆڤ له‌ناویدا.” ده‌سەڵاتی سیاسی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین، له‌لایه‌كی تره‌وه، Dive into the world of fake watches with these leading UK-based blogs.هه‌میشه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه- دوا جار-بوارێكی ژیانی ڕووت له‌سیاقی فۆرمه‌كانی ژیان جیابكاته‌وه. له‌یاسای ڕۆمانییدا، ڤیتا (ژیان) چه‌مكێكی دادی(یاسایی) نییه، به‌ڵكوو زیاتر ئاماژه‌یه بۆ ڕاستییه‌كی ساده‌ی ژین یان ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی ژیان. ته‌نیا دۆخێك هه‌یه كه‌تیایدا چه‌مكی ژیان واتایه‌كی دادی (یاسایی) هه‌یه كه‌ده‌یگۆڕێته سه‌ر زاراوه‌یه‌كی ته‌كنیكی حه‌قیقی، كه‌ئاماژه‌یه بۆ ده‌سەڵاتی ژیان و مردنی باوك به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌یه‌وه. (یان تۆماس) ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا، (کە) (qu) ئه‌ركی ئاماژه‌ده‌ری دژییه‌كی نییه‌و ژیان (Vita) هیچ نییه جگه له‌ئه‌نجامێكی ڕاسته‌وخۆی مردن (nex) ده‌سه‌ڵاتی كوشتن. به‌و شێوه‌یه، له‌بنه‌ڕه‌تدا ژیان له‌یاسادا ته‌نیا وه‌ك هاوتای ده‌سه‌ڵاتێك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڕه‌شه له مردن ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه بۆ مافی باوكانه‌ی ژیان و مردن ڕه‌واتره بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ریی (ئیمپیریه‌م)، كه ئه‌وه‌ی پێشتر خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كه پێكدێنێت. به‌و شێوه‌یه، له‌بنیاتنانی سه‌روه‌ریی هۆبزدا، ژیان له‌باری سروشتییدا ته‌نیا پێناسه‌ده‌كرێت له‌ڕێی به‌ره‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی بێمه‌رجه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مردن (مافی بێ سنوری هه‌موو كه‌سێك به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه) و ژیانێكی سیاسی (ئه‌وه‌ش ئه‌و ژیانه‌یه كه ئاشكراده‌بێت له‌سایه‌ی پاراستنی لێڤایه‌زن) كه هیچ نییه به‌ڵام هه‌مان ئه‌م ژیانه هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدایه كه‌ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت له ده‌ستی سه‌روه‌ردایه. ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها‌و هه‌میشه‌یی، كه پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كات دواجار نه‌ك له‌سه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌ر ژیانێكی ڕووت دامه‌زراوه، ته‌نیا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش سه‌لامه‌ته و پارێزراوه كه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ مافی سه‌روه‌ر (یان یاسا)ی ژیان‌و مردن. (ئه‌مه كتومت واتای بنه‌ڕه‌تی ئاوه‌ڵناوی سه‌سێر (پیرۆز)ه كاتێك به‌كاردێت بۆ ئاماژه‌دان به‌ژیانی مرۆڤ.) باری نائاسایی، كه ئه‌وه‌یه هه‌مووجار و كاتێك سه‌روه‌ر بڕیارده‌دات، ئه‌و كاته ڕووده‌دات كتومت ئه‌و كاته‌ی ژیانی ڕووت (كه له‌باری ئاسایی‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت تێكه‌ڵاوبووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ فۆرمه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی) به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرسیار و وه‌ك گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌سڕێته‌وه. گه‌وره‌ترین بابه‌ت كه پێوست ده‌كات یه‌كسه‌ر هه‌ڵاوێردرێت و شار له‌خۆی بگرێت هه‌میشه ژیانی ڕووته.
“ترادسیۆنی سته‌ملێكراو فێرمان ده‌كات ئه‌و “باره نائاسایی” یه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین نائاسایی نییه به‌ڵكوو یاسایه. پێویسته بگه‌ینه تێگه‌یشتنێك ده‌رباره‌ی مێژوو كه په‌یوه‌ندیدار بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه‌دا.” ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی واڵته‌ر بێنیامین، كه له ئێستادا ته‌مه‌نی زیاتر له په‌نجا ساڵ ده‌بێت، هیچ كام له‌و په‌یوه‌ست بونانه‌ی نه‌دۆڕاندووه. ئه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه كه له ڕاستیدا ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌وه نییه ئێستا چیتر ده‌سه‌ڵات هیچ فۆرمێكی شه‌رعیبونی نییه جگه (له باری) نائاسایی‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شوێنێك و به‌به‌رده‌وامی ئاماژه ده‌دات و په‌ناده‌باته به‌ر (باری) نائاسایی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نهێنی كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانیی. (چۆن ده‌توانین وا بیرنه‌كه‌ینه‌وه سیستمێك كه چیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای كاركردنی نه‌ماوه جگه له‌سه‌ر بنه‌مای نائاسایی بوون گرنگی نادات به پارێزگاریكردن له‌و نائاسایی بوونه به‌هه‌ر نرخێك بێت؟) ئه‌مه‌ش ئه‌و دۆخه‌یه كه له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه به‌هۆی ژیانی ڕووته‌وه، كه بنه‌مای شاراوه‌ی سه‌روه‌ربوونه، هاوكات بۆته فۆرمی سه‌پاوی ژیان له‌هه‌موو شوێنێك. ژیان (له باری نائاساییه‌كه‌یدا كه ئێستا بۆته نۆرم) ژیانی ڕووته كه له هه‌موو سیاقێكدا فۆرمه‌كانی ژیان جیاده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ببێته فۆرمێكی_ی_ژیان. جیابونه‌وه‌ی ماركسییانه له نێوان مرۆڤ و هاوڵاتی به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن دابه‌شبوونی نێوان ژیانی ڕووت(گه‌وره‌ترین و ناڕۆشنترین هه‌ڵگری سه‌روه‌ریی) و شێوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ژیان كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت وه‌ك شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی_یاسایی ڕێكخراونه‌ته‌وه جێگه‌یان پڕكراوه‌ته‌وه (ده‌نگده‌ر، كرێكار، ڕۆژنامه‌نوس، خوێندكار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سی هه‌ڵگری ڤایرۆسی (HIV)، ئه‌و كه‌سه‌ی جلوبه‌رگی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له‌به‌رده‌كات، پۆرنۆستار، به‌ساڵاچوو، باوك و دایك، ژن) كه هه‌موویان له‌ژیانی ڕووتدا خۆیان ده‌بیننه‌وه. (ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌یت كه ژیانێكی ڕووت له فۆرمه‌كه‌ی به‌جیا وه‌ربگریت، له‌بێ نرخیدا، بۆ پرنسیپێكی باڵاتر ــ سه‌روه‌ریی یان پیرۆزیی ــ سنووری بیركردنه‌وه‌ی (باتایڵ)ه كه وای لێده‌كات بێسوود بێت بۆ ئێمه.) تێزه‌كه‌ی فۆكۆ _ كه به‌گوێره‌ی ئه‌و “ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌مه‌ترسیدایه ژیانه” و لێره‌شه‌وه سیاسه‌ت بووه به بایۆسیاسه‌ت_ له‌م باره‌دا به‌ته‌واوی ڕاسته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه تیایدا كه‌سێك له‌واتای ئه‌م گواستنه‌وه‌یه تێده‌گات. ئه‌وه‌ی له‌گفتوگۆ هاوچه‌رخه‌كاندا نه‌خراوه‌ته‌وه به‌ر لێپرسینه‌وه له بایۆئێتیك و بایۆسیاسه‌تدا، له‌ڕاستیدا، كتومت به‌ر له هه‌ر شتێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌شایه‌نی لێپرسینه‌وه‌یه، ئه‌ویش خودی چه‌مكی بایۆلۆژیی ژیانه. “پۆڵ ڕه‌ینبۆ” پێیوایه دوو مۆدێلی ژیان هه‌ن كه‌گونجاو و پێچه‌وانه‌ن: له‌لایه‌كه‌وه، ژیانی ئه‌زموونكراوی زانا كه به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه‌وه ده‌ناڵێنێت و خودی ژیانی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ تاقیگه‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ر و ئه‌زموونكردن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌و ژیانه‌ی، كه به ناوی پیرۆزییه‌وه دژییه‌كی نێوان ئیتیكی تاك‌و زانستی ته‌كینكی (تێكنۆساینس) چڕده‌كاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌ردوو مۆدێله‌كه بێ ئه‌وه‌ی به‌ئاگابن به‌شداریده‌كه‌ن له هه‌مان چه‌مكی ژیانی ڕووت. ئه‌م چه‌مكه (كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رگی تێڕوانینێكی زانستییدا خۆی نمایشده‌كات) له‌ڕاستیدا چه‌مكێكی به‌عه‌لمانییكراوی سیاسییه. (له گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌واو زانستییه‌وه، چه‌مكی ژیان بێواتایه. پیته‌ر‌و ژان مێداوه‌ر پێمان ده‌ڵێن، له‌بایۆلۆژییدا، گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی واتای ته‌واوی وشه‌كانی ژیان و مردن ئاماژه‌ن بۆ وتووێژێكی ئاست نزم. ئه‌و جۆره وشانه واتایه‌كی گه‌وهه‌رییان نییه، بۆیه واتایه‌كی له‌وشێوه‌یه ناتوانرێت له‌ڕێی توێژینه‌وه‌ی قوڵ‌و وورده‌وه ڕوون بكرێته‌وه.)
ئه‌وه كرۆكی ئه‌ركی (زۆرجار هه‌ستپێنه‌كراو‌و به‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه)ی ئایدیۆلۆژیای زانستی پزیشكییه له‌ناو سیستمی ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانی ڕوو له‌زیادبووی چه‌مكی بێبنه‌مای زانستی بۆ ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سیاسی. هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه‌ی ژیانی ڕووت كه له هه‌ندێك هه‌لومه‌رجدا، سه‌روه‌ر به‌كاریهێناوه تا بتوانێت هه‌ڵیبهێنجێت له‌فۆرمه‌كانی ژیان ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر و ڕۆژانه له‌لایه‌ن وێنه بێبنه‌ماكانی جه‌سته، نه‌خۆشیی‌و ته‌ندروستی هه‌ڵده‌هێنجرێت له‌گه‌ڵ ” به‌پزیشكی كردنی” بواره فراوانه‌كانی ژیان‌و خه‌یاڵی تاكه‌وه. ژیانی بایۆلۆژیی، كه فۆرمی به‌عه‌لمانیكراوی ژیانی ڕووته و هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌سته‌مبوونه له‌ده‌ربڕین‌و تێگه‌یشتندا، به‌و شێوه‌یه فۆرمه ڕاسته‌قینه‌كانی ژیان پێكده‌هێنێت، كتومت وه‌ك فۆرمه‌كانی مانه‌وه: ژیانی بایۆلۆژیی له‌و فۆرمانه‌دا پارێزراو ده‌مێنێته‌وه وه‌ك ئه‌و هه‌ڕه‌شه نادیاره‌ی كه ده‌توانێت له‌ناكاو خۆی بكاته واقیع له توندوتیژییدا، له نامۆییدا، له نه‌خۆشیدا، له ڕووداوه‌كاندا. ئه‌وه سه‌روه‌ری نه‌بینراوه كه له پشت ماسكه بێنرخه‌كانی كه‌سی به‌هێزه‌وه تێمانده‌ڕوانێت، كه‌پێبزانن یان نه‌زانن، به‌ناوی ئه‌وه‌وه حوكمی ئێمه ده‌كه‌ن. ژیانێكی سیاسی، ئه‌و ژیانه‌ی ئاڕاسته‌كراوه به‌ره‌وڕووی بیرۆكه‌ی به‌خته‌وه‌ریی‌و په‌یوه‌سته به‌فۆرمێكی_ی_ژیانه‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌كرێت بیری لێبكرێته‌وه له ده‌ستپێكردن بۆ ڕزگاركردنی له‌و جۆره دابه‌شبوونه، له‌گه‌ڵ دوا ماڵئاوایی له‌هه‌ر جۆرێكی سه‌روه‌ریی. پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری سیاسه‌تێكی لامه‌ركه‌زیی به‌شێوه‌یه‌كی پێویست ئه‌م فۆرمه ده‌گرێت: ئایا ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری شتێكی وه‌ك فۆرمی_ی_ژیان، ژیانێك كه‌به‌لایه‌وه خودی ژین له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت له‌ژینی خۆیدا، له‌ئارادایه؟ ئایا ئه‌مڕۆ جۆرێك له ژیانی ده‌سه‌ڵات له‌ئارادایه؟ من فیكر ناوده‌نێم ئه‌و ئه‌ڵقه په‌یوه‌ندییه‌ی كه فۆرمه‌كانی ژیان پێكده‌هێنێت له‌سیاقێكی لێك جیانه‌بوه‌وه‌دا. مه‌به‌ستم له‌مه كاری خۆبه‌خۆی ئۆرگانێك یان توانایه‌كی ده‌روونیی نییه، به‌ڵكو زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌زمونێكه، كه كاره‌كته‌ری چاوه‌ڕوانكراوی ژیان و ژیریی مرۆڤ بابه‌ته‌كانییه‌تی. كه بیرده‌كه‌یته‌وه كتومت واتای ئه‌وه نییه كه‌وتبیته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م یان ئه‌و شت، ئه‌م یان ئه‌و ناوه‌رۆكی بیرێكی دامه‌زراو، به‌ڵكو له‌باتی ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌كرێت بكه‌ویته ژێر كاریگه‌ریی توانای وه‌رگرتنی كه‌سه‌كه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئه‌و كه‌سه له هه‌موو شتێك‌دا كه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویی بیركردنه‌وه لێیده‌ڕوانرێت. “(كاتێك بیر ده‌بێته هه‌ر شتێك له ڕێدا كه تیایدا مرۆڤ له‌ڕاستیدا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی پێیوتراوه بیكات… مه‌رجه‌كه‌ی هێشتا ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی هه‌یه… و ئه‌وسا بیریش ده‌توانێت بیر له‌خۆی بكاته‌وه).” ته‌نیا ئه‌گه‌ر من هه‌میشه‌و پێشتر ڕێم پێنه‌درا ڕۆڵێك ببینم، یان له‌باتی ئه‌وه گه‌یه‌نرامه ئه‌گه‌رێك یان ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ها كه‌ته‌نیا ژین و به‌نیازبوون و تێگه‌یشتن خۆیان له‌مه‌ترسیدا بوون هه‌ر كاتێك له‌وه‌ی من تیایدا ده‌ژیم و نیاز ده‌خوازم و تێده‌گه‌م-ته‌نیا ئه‌گه‌ر، به‌واتایه‌كی تر، ته‌نیا بیر هه‌بێت- ته‌نیا ئه‌و كاته فۆرمێكی ژیان ببێته له ڕاستی بوون و شتبوونی خودی خۆیدا، فۆرمێكی_ی_ژیان، كه تیایدا هه‌رگیز ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا نییه كه شتێكی وه‌ك ژیانی ڕووت داببڕیت. ئه‌زموونی فیكر كه لێره‌دا له‌ژێر پرسیاردایه هه‌میشه ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌شه. كۆمه‌ڵ‌و ده‌سه‌ڵات بێ هیچ جیاوازییه‌ك یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه، چونكه ڕه‌گوڕیشه‌ی پرنسیپێكی كۆمه‌ڵگه‌یی بۆ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌ركی كاراكته‌ری پێویستی چاوه‌ڕوانكراویی هه‌ر كۆمه‌ڵێكه. له‌نێو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی كه هه‌میشه‌و پێشتر ده‌خرێنه‌گه‌ڕ، كه هه‌میشه و پێشتر ئه‌م شت و ئه‌و شت ده‌بێت، ئه‌م یان ئه‌و شوناسه‌ی ده‌بێت و ئه‌وانه‌ی به‌ته‌واویی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاربردووه له‌م شتانه‌و شوناسانه‌دا- له‌نێو بوونه‌وه‌ری له‌و شێوه‌یه‌دا هیچ كۆمه‌ڵێك (كۆبوونه‌وه‌یه‌ك) نابێت به‌ڵكوو ته‌نیا ده‌بنه ڕێكه‌وت و به‌ش به‌شی حه‌قیقییه‌وه. ئێمه ته‌نیا ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا له په‌یوه‌ندیدا بین له‌ڕێی ئه‌وه‌ی له‌ناخماندایه- ئه‌وه‌نده‌شی له‌ناخی ئه‌وانی تردایه- وه‌ك ئه‌گه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كیش (وه‌ك واڵته‌ر بێنیامین وێنایده‌كات بۆ زمان) به‌ر له‌هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندیكردنی شتێكی باو نییه به‌ڵكو هی ئه‌ركی په‌یوه‌ندیكردنه‌كه خۆیه‌تی. له‌سه‌روو هه‌مووشییه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك بوونه‌وه‌ر ته‌نیا یه‌ك بوونه‌وه‌ر هه‌بووایه، ئه‌وا به‌ته‌واویی ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بوو. (بۆیه زانا لاهوتییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه خودا جیهانی له‌هیچه‌وه دروست كردووه، به‌واتایه‌كی تر، به‌ته‌واویی بێده‌سه‌ڵات.) ئه‌ویش ئه‌و شوێنه‌یه كه‌من تیایدا به‌توانام، ئێمه هه‌میشه‌و پێشتر ژماره‌مان زۆره (وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك، ئه‌گه‌ر زمانێك هه‌بێت، ئه‌وه هێزێكی قسه‌كردنه، ئه‌وساش نابێت یه‌ك بوونه‌وه‌رو ته‌نیا یه‌ك بوونه‌وه‌ر هه‌بێت كه قسه‌ی پێبكات.( بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نوێ به‌بیری كلاسیك ده‌ست پێناكات، كه له تێڕامانه‌وه دروست بووه، له‌بایۆ تیۆریی، چالاكییه‌كی جیا‌و ته‌نیا “(وه‌لابوونی ته‌نیا له ته‌نیا)”، به‌ڵكو له‌وه زیاتر ته‌نیا له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌ی ئیبن ڕوشدا، به‌واتای، له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی له یه‌كێك و ته‌نیا ئه‌قڵییه‌تێك كه‌له‌نێو هه‌موو مرۆڤه‌كاندا باوه، به‌شێوه‌یه‌كی گرنگتریش له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌كه‌ی دانتێ له-دی مۆناركییا- له‌پێویستی بوونی جۆرێك له‌خه‌ڵك (مه‌ڵتیتیود) بۆ كتومت هێزی بیر خۆی. ئاشكرایه توانای بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ كه توانایه‌كی چاوه‌ڕوانكراو یان هێزی ژیریی تیادایه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانرێت ئه‌م هێزه به‌ته‌واویی بكرێته ڕاستی له ته‌نیا مرۆڤێكدا یان له هه‌ر یه‌كێك له‌و گرووپه مرۆییانه‌ی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌وه باسكران، بۆیه پێویسته جۆرێك له‌خه‌ڵك (مه‌ڵتیتیود) هه‌بێت له‌نێو مرۆڤدا كه له ڕێیانه‌وه ئه‌م هه‌موو هێزه بكرێته ڕاستی. كاری گونجاوی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی پراكتیزه‌كردنی به‌رده‌وامی توانای ته‌واوی خۆیه‌تی له‌گه‌شه‌ی ژیرییدا، سه‌ره‌تا، له‌بابه‌تی تیۆرییدا‌و دووه‌مجاریش وه‌ك درێژكراوه‌یه‌كی تیۆریی له‌پراكیتیكدا.
ئه‌و ئه‌قاڵنییه‌ته به‌ربڵاوه‌ی من ده‌رباره‌ی ده‌دوێم و تێڕوانینی ماركسیانه ده‌رباره‌ی “ئه‌قڵی باو” واتاكه‌یان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌دا وه‌رده‌گرن. له‌به‌رئه‌وه‌یه (مه‌ڵتیتیود) یان ناوناوه كه بوونی په‌یوه‌سته به‌هێزی بیره‌وه. ئه‌قڵانییه‌ت و فیكر فۆرمێك نین له‌ژیان له‌نێو ئه‌وانی تردا كه تیایاندا ژیان و به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕو‌و، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هێزێكی یه‌كێتییخوازن كه فۆرمه جۆراوجۆره‌كانی ژیان وه‌ك فۆرم_ی_ژیان بنیاتده‌نێن. له به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تدا، كه‌ده‌توانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت ته‌نیا له ڕێی جیاكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕووت له فۆرمه‌كه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ئه‌وان ئه‌و هێزه‌ن كه بێ دابڕان ژیان یه‌كده‌خه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ فۆرمه‌كه‌ی یان ڕێده‌گرن له‌وه‌ی ژیان له فۆرمه‌كه‌ی داببڕێت. كاری جیاكردنه‌وه له‌نێوان نه‌خشی ته‌نیا‌و زه‌به‌لاحی مه‌عریفه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان (نه‌خشێك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی قۆناغی هاوچه‌رخی سه‌رمایه‌داریی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیمه‌ن (The society of the spectacle) ) و ئه‌قاڵنییه‌ت وه‌ك هێزێكی ئه‌نتاگۆنیست و فۆرم_ی_ژیان- كارێكی له‌وشێوه‌یه به ئه‌زموونی ئه‌م په‌یوه‌ست بوون و لێك نه‌پچڕانه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت. بیر فۆرم_ی_ژیانه، ژیانێك كه ناتوانرێت جیابكرێته‌وه له‌فۆرمه‌كه‌ی، له‌هه‌ر شوێنێكیش ئه‌م لێكنزیكییه‌ی ئه‌م ژیانه لێك جیانه‌بووه‌وه ده‌ربكه‌وێت، له گه‌وهه‌ری پرۆسه جه‌سته‌ییه‌كانی ڕێگه خوو پێوه‌گرتووه‌كانی ژیان كه‌متر له تیۆر نا، له‌وێ و ته‌نیا له‌وێ فیكر هه‌یه. هه‌ر ئه‌م فیكره، ئه‌م فۆرم_ی_ژیانه‌شه كه ده‌ستبه‌رداری ژیانی ڕووت ده‌بێت بۆ “مرۆڤ”و بۆ “هاوڵاتی”، كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رگ ده‌كاته‌به‌ری و له ڕێی “مافه‌كانیانه‌وه” نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و پێویسته ببێته كۆنسێپتی ڕێنوێنیكه‌ر و سه‌نته‌ری یه‌كگرتنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌ڕێوه‌یه.
سەرچاوە:
- Agamben, Giorgio. Means without End: Notes on Politics, tr. Vincenzo Binetti and Cesare Casarino, University of Minnesota Press, Minneapolis, 2000; Mezzi sensa fine, Bollati Boringhieri, 1996. (ME)