نووسینی: غه‌مگین خدر
ئاسمان له چاوی هه‌وره‌كانمانه‌وه
جه‌نگ نییه!
ڕوخساری ڕۆژه‌كانیشی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون
سه‌رمایه‌كی تووش بۆ شه‌وم به‌ڕێوه‌یه
بایه‌كی ته‌شقه‌ڵه‌چی بۆ سه‌رم به‌ڕێوه‌یه
له ژێر پاڵتۆكه‌مدا فیكه لێ ده‌دا
ئه‌و شۆسته‌یه، ئه‌وه‌نده هه‌نگاوه‌كانمی ژماردووه
پیاسه‌ی لێم كردووه به پاسه‌وانی دره‌خته‌كان
مرۆڤی هیچ
شه‌ڕانگێزی دڵۆپه‌بارانێكی سوور نیم هه‌ر هیچ
له ناوه‌ندی جاده‌كانه‌وه،
ڕاوه‌ستان له قه‌دم ئاڵاوه و
چیڕۆكێك پشته‌ملم پێ ده‌خورێنێت و
هیچ سه‌رگوشته‌یه‌كیش ته‌ڕم ناكات.
وه‌ك با ی بیابانێك به‌بێ تاقه‌تی هاتییه‌وه وشك
ده‌سته‌ڕاستیشم كه چۆڵ ده‌كه‌یت
تڕۆمبێله‌كه‌شم غه‌مگینه و
حه‌زی ناچێته خواردنه‌وه‌ی به‌نزین
حه‌زناكات ئه‌و دڵپڕییه به گزۆزه‌كه‌دا بكاته دووكه‌ڵ
تارماییشت له ڕادیۆكه‌وه،
هه‌واڵی ئاسوده‌یی بڵاوده‌كاته‌وه
ده‌نگت ته‌نانه‌ت نییه و
قسه‌ش بۆ تارماییت ده‌كه‌م
ئه‌ڤینت چه‌نگی خستووه‌ته هه‌بوونمه‌وه
پرچی بێ ئه‌ستێره‌ت به‌ناو شه‌ومدا شۆڕبووه‌ته‌وه و
گۆڕی ڕۆژه جوانه‌كانمان له گه‌روومدا كۆخه كۆخیانه.
سنگم به‌م هه‌موو دره‌خته سه‌وزانه‌وه
نه‌خۆش كه‌وتووه!
دڵم به بیره‌وه‌رییه‌ك چه‌ور ده‌كه‌م،
ئیتر كوا ئه‌و ڤۆدگایه نه‌فره‌تییه؟
خه‌یاڵه‌كانم له دووسه‌ت ده‌هاژۆم و
با ڕۆحم له‌ناو له‌پی جاده‌كاندا بڕژێت
شیعرم وه‌ك شیری دایكتان حه‌ڵاڵی خوێنتان
وه‌ك كوژراوێك ڕۆژه‌كانم په‌رت و
خه‌ونه‌كانم هه‌ڵمی سه‌ر په‌نجه‌ره
بۆ دواجار/ سڵاوێك له ئاسمانی ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م و
كونه‌كانی قه‌میسه‌كه‌یشم تیمار ده‌كه‌م.
برینه‌كانی ژێر پێستی خۆم ده‌ژمێرم
ته‌نیا بیره‌وه‌ریی ڕۆژه‌كانت زیندوون
ده‌توانن دڵنه‌وایی شه‌وم بده‌نه‌وه
ته‌نیا زمان ده‌توانێت ئازاره‌كانم تف بكاته‌وه.
ڕۆژه‌كان كه شه‌وی منن
شه‌وه‌كانیش ڕۆژی تۆن
به‌ناو ڕووناكیی سنگمدا تێده‌په‌ڕن
شۆسته‌كان و
پێڵاوه‌كان به‌ناو سه‌رگوشته‌ی مندا پیاسه ده‌كه‌ن
كۆڵانه‌كان له مندا تێده‌په‌ڕین و
ڕۆژكانی به‌ختم به‌بێ سێبه‌رت له كورتی ده‌ده‌ن.
به داڵغه‌ی كوپێك قاوه‌وه
شاعیرونیوێك
ده‌به‌مه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شیعره
له خۆمدا.
خه‌نده‌یه‌كی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو
به ڕوخساری كافتریاكه‌وه خنكاوه!
كه بیر له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی ده‌ستت ده‌كه‌مه‌وه
خه‌ریكه له‌ناو ڕه‌نگی چاوانتدا بخنكێم و
هه‌ناسه‌كانم سارد سارد ببنه‌وه و
له تخووبی لێوه‌كانت،
لێوه‌كانم بنێژم.
ئه‌و هه‌موو شه‌وانه‌ی به بێ خه‌وی ئاسوده‌ییمان
خۆیان ڕووناك كرده‌وه
به زمانی شه‌وماندا
تاڵ تاڵ تێپه‌ڕین و
خۆری ڕوخساری تۆیش
شه‌به‌نگی تا ئه‌و په‌ڕی هه‌بوون ده‌چوو.
تێنه‌په‌ڕی و
گۆرانییه‌كانی خۆمان له گوێچكه‌تدا به جێده‌هێڵم
سێبه‌ره‌كه‌م بێده‌نگ ده‌كه‌وێته دوامه‌وه و
یاده‌وه‌رییه‌كان به فرمێسك ئاو ده‌ده‌مه‌وه.
بۆیاغی هیچ ڕووناكاییه‌ك سپی نییه
ڕۆژه‌كان بۆ مه‌رگێكی له‌ناكاو ڕه‌شكراون
ڕۆژی سپیی من،
ئه‌ڤینی پڕ ڕه‌نگی ڕه‌نگاڵه‌ی تۆیه
كه له‌ناو ڕۆژه تێپه‌ڕیوه‌كان هیلاك هیلاك دێته‌وه
مه‌رگی ڕه‌سه‌نانه‌ی من
له ناو ڕۆژی تۆدا ناڕوات و
ئه‌ڤینی تۆیش/ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی هه‌موو ڕۆژه ڕۆیشتووه‌كانمه.
بێ ده‌سته‌كانت
قاچه‌كانم وه‌ك ئێواره‌ی ڕۆژه‌كان ماندوون
په‌یڤێكی گه‌رم نیوه‌ڕۆی ته‌مه‌نم دا‌غ ده‌كات
برینه ته‌ڕه‌كان یه‌ك یه‌ك
بۆ زمانم ده‌گێڕمه‌وه
هێشتانه‌كینێش هیلاكیی ڕۆژگار ناتوانێت
له بیره‌وه‌ریی ئاره‌قه‌ی ناو ده‌سته‌كانت
دوورم بخاته‌وه.
له‌و شه‌وانه‌ی پاییز ده‌ستی وه‌شاند
هه‌موو چركه‌كان هه‌ڵوه‌رین
شه‌وه‌كان سه‌ریان له گزنگی به‌یانیدا سپی كرد
ڕه‌نگه ئه‌و نهێنییه مردوویه‌كی زیندوو بێت
گۆڕی كه‌وتبێته ناو گه‌رووی شاعیرێك.
ئه‌و وشه‌یه له شه‌قه‌ی باڵ نادات،
كۆتریشی نه‌دیوه!
ناتوانێت ئاسمانی حه‌وشه‌ی ماڵیشتان
جوانتر ببینێت.
ئه‌و هه‌موو ڕۆژه له‌ناو ساڵه‌كاندا،
به حه‌سره‌ته‌وه تێپه‌رین
ئه‌و هه‌موو ساڵه له پێشم كه‌ڵه‌كه بوون
ته‌نیا قه‌ره‌باڵغییان دروست كرد
ئه‌وه‌نده بۆ تۆ و شیعر ژیام
په‌یڤه‌كان گه‌روومیان كردووه به گۆڕستان و
دوا گوتراوی ئه‌ڤینی تۆیان له كۆڵه و
نایانه‌وێت زمان ته‌رمی ڕۆشنایی ببینێت.