چیرۆکی ژیانێک

389
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی: ئیسماعیل سابیر

 

من بەختەوەر نیم،

چونکە هیچ

ئەی شەو، ئەدی تۆ چی؟

کە بەم هەڵچوون و داچوونە مایتەوە،

هۆگرت بووم و نەمزانی، ئەو ساڵە

کرێی بێدەنگییەکەت بە چەند لە سەرم هەژمار کرد؟

تا لە شەقامەکاندا

بێ دۆست و ماڵوحاڵ وەدەرت نام و

لەجیاتیی هەموو قوڕبەسەر و پەراوێزخراوەکان، من

کە تا ئەبەد دەردەدار بووم و پەراوێزی وشەیەکیشت

کە هەرگیز وادەکەی بە کۆتا نەهات.

 

لەودیو پەردەی پەنجەرە چونکە نەبووی

تا بتچوێنم بە مانگ

وەک ئەستێرەکان نا

تا ئەگەر لێتم ڕوانیبا و دوور

دوور نەبان ماشێنەکان یان حەکیمەکان

هێندە بەم کۆڵان و شەقامانەدا، باڵندەکان

بە دوایاندا ئەگەر نەچووبام و

بە موژدەهێنەکانیان تا چی بڵێم؟

له زەماوەند چونکە نین تا چاوم ببەستن شۆخوشەنگەکان

بە ناز و تیلەی چاو

کە برینداریان کردم

وەکوو تۆ

ئیتر کە نیت و نابی لە پاڵم،

درەنگ دەکەوم یان ئەگەر هەڵدەپەڕم،

کوردییانە لە چۆپیی و شایی

سەرەڕای ئەوەش لە داخان، من بۆیە

خۆم بە ڕووکار و تەکنیکی زمان خافڵاند

وەک مۆدێرنیزم،

بەڵام هەمیشە قەلەقەو ڕاڕا؛

بەدوای وێرانکاریی و خۆونکردن دام.

 

لەگەڵ ئەوەی کات وردەوردە هەڵدەکشێ

ئازارەکەش لەگەڵیدا زیاتر شۆڕدەبێتەوە بە‌ قووڵاییمدا

ئەمە چیرۆکە سەرەکییەکەی ڕۆژگاری منە

ئەگەر لە ژیانم وردبیتەوە دیارە

بەڵام چی بکەم کوردەکان لەمەدا کەمێک دەستوپێسپین

چونکە هەموان بە باشی ئەم ڕاستییە نازانن.

 

دوای ساڵانێک منداڵەکەی چونکە لە منی زیاتر خۆش دەوێ، ئێستا

پیاوێکیشی هاتەسەر

من بەوە زۆر تێک دەچم، کە دەزانم و بیردەکەمەوە

دەبێ تا ئەبەد سوغرەکێش و کرێکاری جوانییەکەی بم بۆیە

دەستەوەستان هەموو شەوێ

وەک پیاوێک خۆم دەخۆمەوە و تەمەنیشم

کە هیچی لەگەڵ ناگوترێ تازە

سەبارەت بە ئەدەبیات کە خۆم سەغڵەت کردووە،

خێزان و منداڵەکەیشم ئەمما

چاوەڕێن، لەبەر ئەوەی هێشتا نازانن هیچ

ئەگەر بەختەوەر نیم

بەڵام بە قەد هەموو دڵشکاوەکان

چونکە دڵم ڕەنجا، ڕۆژانێک

لەم شارە بۆیە

لەبارەی دڵشکان و کچەکان

جگە لە تەنیایی

من شیعر و دڵتەنگیم بۆیان هەڵبژارد.

 

بەهاری٢٠٢٢

بڵاوکردنەوە: