حەوت ڕۆژ

491
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی: هیلال ئیبراهیم

 

بۆ لەمەودوا، دڵم ئەکەمە ماڵی خۆم

هەر ڕۆژەو شتێ ئەخەمە نێو دڵم،

ڕۆژی یەکەم تۆ ئەخەمە نێو دڵم.

ئیتر تۆ دێیت لەودیو سنووری شاخ و دەشت و لیوارەکان

ئیتر تۆ ئەبینم لەودیو ئاسمان و لەودیو بینین.

ڕۆژی دووەم باڵندەکان دێن خۆیان ئەخزێننە نێو ماڵم.

ڕۆژی سێیەم درەختەکان ئەنێژم و

سەوزی وەک چیمەنێکی بەرین ڕائەخەم .

ڕۆژی چوارەم دەنگی ئاژەڵەکان دێ

دەنگیان بۆ هەمیشە لەدڵما دەلەرنەوە.

ڕۆژی پێنجەم ئاسمان و ئەستێرەکان پەیدا ئەبن و

باخچەی دڵم ئەکەنە زەوییەکی بەرین.

ڕۆژی شەشەم ڕووناکی و

ڕۆژی حەوتەم ڕۆژی گەیشتن بە تۆیە.

بڕوانە،

ڕۆژێ چۆلەکە و ڕۆژێ خاک و ڕۆژێ دەریاکان لەدڵما پەیدا ئەبن.

کەچی هەموو شتێ لە ڕۆحی تۆدا دەرئەکەوێ.

 

یۆنان

10.2.2022

بڵاوکردنەوە: