نووسینی: پۆڵا سەعید
ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ده‌گوزه‌رێت، گوزه‌رانێک نییه، که دڵخۆشمان بکات یاخوود وه‌ک موژده‌یه‌ک بێت بۆ ئێمه. ئه‌م تێڕوانینه ته‌نها و ته‌نها ئیسلامیسته‌کانی کوردستان هه‌یانه. ئیسلامیسته‌کانی کوردستانیش هه‌میشه هاوڕای ڕه‌وته تووندڕه‌و ئیسلامۆفاشیسته‌کانن، ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانییه. لێنه‌پێچینه‌وه له باشووری کوردستاندا، لانیکه‌م له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌بوونی دوو ئیداره‌ییه. له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا ئیسلامیسته‌کان باڵاده‌ستترن وه‌ک له ده‌ڤه‌ری زه‌رددا. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که له ده‌ڤه‌ری زه‌رددا حکومه‌ت حکومڕانه نه‌ک پارت. له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا هێنده‌ی هه‌وڵی به ئیسلامیزه‌کردنی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌درێت، به چاره‌کی ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه نادرێت، که ئایین وه‌ک دیارده‌یه‌کی تایبه‌ت و که‌سیی بمێنێته‌وه و حکومه‌تیش حکومه‌تێکی بێلایه‌ن له ئایین. له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا پارت هێنده‌ی سه‌رقاڵه به به‌هێزکردنی ده‌زگا ئاینییه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵ نییه، به پته‌وکردنی حکومه‌ته‌وه. له ده‌ڤه‌ری سه‌وزه‌وه په‌یوه‌ندیی به تاڵیبانه‌وه ده‌کرێت و پیرۆزباییان لێده‌که‌ن، له ده‌ڤه‌ری سه‌وزه‌وه، سه‌رکرده ئیسلامیسته‌کان به ئاشکرا پشتگیریی تاڵیبان ده‌که‌ن، مه‌ڕیان بۆ سه‌رده‌بڕن و نووخشه له خۆشیان ده‌که‌ن. له هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌دا حکومه‌ت بێده‌نگه، چونکه حکومه‌ت ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر زۆنی سه‌وزدا نییه. ئه‌مه له ڕاستییه‌کی ڕووتدا نه‌نگییه بۆ خودی یه‌کێتیی نیشتیمانیی خۆی نه‌ک بۆ حکومه‌ت. حکومه‌ت هی هاووڵاتییانی کورده، لێ پێده‌چێت چ یه‌کێتیی و چ هه‌وادارانی یه‌کێتیی، حکومه‌ت به هی خۆیان نه‌زانن. به ئارگوومێنتی ئه‌وه‌ی، که هه‌رچ شت هی من نه‌بوو، زیانلێکه‌وتنیشی هی من نییه. به‌بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بده‌ن، که زیانلێکه‌وتووی گه‌وره کورد خۆیه‌تی له‌م دۆسیه‌یه‌دا. دواجار پێویسته یه‌کێتیی نیشتیمانیی هاوکاریی حکومه‌ت بکات و له‌گه‌ڵییدا کار بکات، چونکه پشتگیرییکردنی تاڵیبان هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، که پشتگیریی ئه‌لقاعیده و داعش بکه‌یت.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ بۆچیی ئیسلامیسته‌کانی کورد شاگه‌شکه‌ن به سه‌رکه‌وتنی تاڵیبان؟ وه‌ڵام. چونکه هه‌ردووکیان به‌رهه‌می یه‌ک ماتریاڵن. سروشتی ئیدیۆلۆگیی ئیسلامیسته‌کان، بریتییه له سروشتێکی زاڵده‌ست. سروشتێک که بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتن و تۆقاندن لێداوه، ئیدی لێره‌وه تاکی ئیسلامیست ئه‌م ئیدیۆلۆگییه ده‌گوێزێته‌وه ناو خۆی و ده‌یکات به سروشتی خۆی. ئه‌م ئیدیۆلۆگییه وه‌ک هیپنۆتیزه‌کردنێک وه‌هایه، که به‌ته‌نها ئاماده‌گیی تاکی به‌سه بۆ کۆنترۆڵکردنی نائاگایی و کردنی به ئاسترومێنتێکی تیرۆر. بۆ ئیدیۆلۆگییه‌کی ئاوها ستراکتورێکی شێواوی که‌سایه‌تییت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سووپایه‌کی زاڵده‌ست و تۆقێنه‌ر به‌رهه‌مبهێنیت، که له ڕێگایه‌وه بتوانیت وڵاتێک بخه‌یته ژێر ده‌سته‌ڵاتی تۆقێنه‌ری خۆته‌وه. هه‌روه‌ک چلۆن له سه‌رده‌می حکومڕانیی تاڵیباندا پێش یانزده‌ی سێپتێمبه‌ری ٢٠٠١ بینیمان. هه‌روه‌کوو چلۆن له ٢٠١٤دا له حکومڕانیی داعشدا بینیمان.
ئه‌وه‌ی تاکی ئیسلامیست دوای ده‌که‌وێت بریتییه له هه‌بوونی هێز و ده‌سته‌ڵات. هه‌تا له ڕێگای هێز و ده‌سته‌ڵاته‌وه بگات به‌وه‌ی، که پێشتر پێینه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌ویش پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژییه. ده‌کرێت بڵێین، که ئه‌لقاعیده، تاڵیبان، داعش، ئیخوان (برایانی ئیسلام)، هه‌ماس و حیزبوڵڵا و حه‌شدی شه‌عبیی تاکه جوڵانه‌وه و ڕێکخستن نین به ئیسلامۆفاشیستمووس بیانناسێنین، به‌ڵکوو ئیسلامۆفاشیسمووس له هه‌ناوی به‌شێکی گه‌وره‌ی تاکی ئیسلامیستدا هه‌ڵگیراوه. مرۆڤ ده‌توانێت له هه‌موو تاکێکی ئیسلامیستدا، بن لادن و زه‌رقاوییه‌ک و ئه‌بووبه‌کر بهغدادییهک دروستبکات. تاکێک ناتوانێت ببێته زه‌رقاویی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بوونه‌وه‌ره ناوه‌کییه‌که‌ی ئیسلامیزم نه‌بێت، که خاوه‌نی “خود”ی ئیسلامیزم نه‌بێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌کتیڤیتێت و مامه‌ڵه‌ی ئیسلامیزم نه‌بێت. لێره‌دا ده‌ڵێم مامه‌ڵه‌ی ئیسلامیزم، چونکه من له مامه‌ڵه‌ی ئیسلامیستدا هیچ ئێتیکێک نابینم. له ژیانیشدا مرۆڤ خاوه‌نی ئێتیک و مامه‌ڵه‌یه، ئێتیکیش بریتییه له مامه‌ڵه، به‌ڵام هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ک ئێتیکانه نییه، هه‌ربۆیه جیاده‌کرێته‌وه.
ده‌شێت قسه‌کردن له‌سه‌ر چه‌مکی ئیسلامۆفاشیسمووس ماوه‌یه‌کی زۆر بێده‌نگیی به‌خۆیه‌وه بینیبێت، به‌ڵام له یانزده‌ی سێپتێمبه‌ری 2001ه‌وه جیهان دیسانه‌وه سه‌رقاڵبۆوه به قسه‌کردن له‌سه‌ر ئیسلامۆفاشیسمووس. دوژمنانی کورد ئاماده‌ن هه‌موو شت دژ به په‌کخستنی کورد له ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆبوون و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیدا بکه‌ن. هه‌موو یه‌کێکیان نه‌ک پێویستیان به ئه‌لقاعیده، تاڵیبان و داعشه، به‌ڵکوو ئه‌وان خۆیان به‌شێکن له ستراکتووری ئه‌وان. وه‌ک چلۆن له دروستبوونی حیزبی به‌عسدا له سوریا، له ئێراقیشدا به هه‌مان هه‌ناسه‌وه به‌عس دروستبوو، په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز و هاوکارییه‌کی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌بوو، ئاوهاش ئێستا به هه‌مان ڕۆحی به‌عسه‌وه ئیسلامیسته‌کانی سوریا و ئێراق پشتیوانیی یه‌کتر ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تا هه‌نووکه به ئاشکرا ئیسلامیسته‌کانی کوردستان پشتگیریی و هاوکاریی تاڵیبان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی له‌م هاوکارییه‌دا شاردراوه‌یه بریتییه له یارمه‌تییه‌کانی دوژمنانی دیاری کورد.
سه‌ده‌ی بیست نه‌ک سه‌ده‌ی قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر فاشیست، به‌ڵکوو له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا هیچ کات وه‌ک سه‌ده‌ی بیست مرۆڤ دڕنده و زیانبه‌خش نه‌بووه، هیچ کات وه‌ک سه‌ده‌ی بیست به میلیۆنه‌ها مرۆڤ نه‌کووژراوه. له هیچ سه‌ده‌یه‌کی تردا سه‌د میلیۆن مرۆڤ به بیرکردنه‌وه‌ی فاشییانه نه‌کووژراوه. له سیاسه‌تدا چه‌مکی فاشیست وه‌ک جنێوێکی سیاسیی به‌کاردێت، به‌ڵام فاشیست له جنێوێکی سیاسیی زیاتره، فاشیست نه‌خۆشییه و له هه‌ناوی نۆیرۆزه‌دا چ له‌دایک ده‌بێت و چ گه‌شه ده‌کات. مرۆڤ چه‌ند زیاتر نۆیرۆز بێت هێنده زیاتر فاشیسته، ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی وه‌ها پێویستیه‌تی بریتییه له ئه‌تمۆسفێره‌یه‌ک بۆ توانینی پراکتیزه‌کردنی خۆی تێیدا. له‌کوێ کۆمه‌ڵگا خاوه‌نی ئاسایش نه‌بوو، شڵۆق بوو، خاوه‌ن کێشه بوو له‌وێدا مرۆڤی نۆیرۆتیک فاشیسته‌که‌ی ناو خۆی ئاشکرا ده‌کات، له‌وێدا به‌هێز ده‌بێت له‌وێدا ده‌گات به ده‌سته‌ڵات، له‌وێدا به هێز و ده‌سته‌ڵات پراکتیزه‌ی تووندوتیژیی ده‌کات. تێگه‌یشتن له ده‌سته‌ڵات له‌وه‌دا نییه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی حکومه‌ت بکه‌یت، به‌ڵکوو مرۆڤ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌کات، که ئێستا و ئالێره‌دا وه‌ک تیرۆریست، وه‌ک چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده، داعش، تاڵیبان و ئیخوان هه‌یانه. دواجار له ئه‌نالیزه‌کردنی ئیسلامیسته‌کانی کوردستاندا، که به ئاشکرا پشتگیریی تاڵیبان ده‌که‌ن، ده‌گه‌ین به دڵنیاییه‌ک، دڵنیاییه‌ک که ئیسلامیسته‌کانی کوردستان خاوه‌نی ویستێکی گه‌وره‌ی هێزن بۆ نمایش‌کردنی خۆیان وه‌ک ده‌سته‌ڵاتێکی ئیسلامۆفاشیست. ئاخر ئیسلامیسته‌کانی کوردستانیش هاوشێوه‌ی هه‌ر ئیسلامیستێکی تر:
- خاوه‌نی ڕه‌تکردنه‌وه و په‌سه‌ندنه‌کردنی ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگیی ئێستان.
- دژ به لیبڕالیه‌تن، دژ به دیموکراتیین، دژ به کۆمۆنیسته‌کانن، دژ به کۆنزه‌ڤاتیڤه‌کانن. لێره‌دا ئیسلامۆفاشیست دژ به کورده له‌لایه‌ن خودی کورد خۆیه‌وه.
- هه‌وڵی پته‌وکردنی کۆمه‌ڵ به ئیدیۆلۆگیی خۆیان ده‌ده‌ن، هه‌وڵی به میلیتاریکردنی کۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن، ئامانج تێیدا به‌هێزکردنی خۆیانه و به میلیتاریزه‌کردنی پارت و کۆمه‌ڵه پێکه‌وه.
سه‌رنجی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که هه‌ر مرۆڤێک له ژیاندا خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپ بێت، خاوه‌نی ئامانجێکی خراپ بێت له‌م بیرکردنه‌وه خراپه‌دا، ئه‌وا ده‌بێته خاوه‌نی ئامانجێکی تریش، که ناوی ده‌نێم ده‌سته‌ڵات. ئامانجی دووهه‌م وه‌ک ده‌سته‌ڵات هیچ نییه بێجگه له ئاسترومێنتێک بۆ پراکتیزه‌کردنی ئامانجی یه‌که‌م. مرۆڤی خراپه‌کار به‌بێ ده‌سته‌ڵات ناتوانێت پراکتیزه‌ی خراپه بکات. ڕێگا مه‌ده‌ن خراپه‌کاران کوردستان بکه‌نه ئه‌فغانستانێکی تر.
20.08.2021