سەرسوڕمان، وەک سەرچاوەی شادیی لەڕادەبەدەر

161
0
بڵاوکردنەوە:

ژۆن دۆرمیسۆن

د کښتۍ نقل

د انګلستان د غوره اومیګا نقل په لټه کې د UK watchesuk.sr یو ښه انتخاب دی!

وەرگێڕانی: سامان عەلی

په rolexreplicauk.me کې د سپینو زرو Datejust ټولګه د ریپلیکا جذب تجربه کړئ، چیرې چې هر ساعت د تلپاتې ښکلا او بې عیب هنرمندۍ انځوروي.

جعلي بریټلینګ

هەموو شتێک سەرەتا بە تەماشاکردنی ئەستێرەکان دەستی پێ کرد. چونکە زانایانی کەناراوی ئایۆن (مەبەست لە ئایۆن، ئایۆنیایە کە شارێکی گریکیی کەناردەریایی دێرینە) سەبارەت بە هۆکاری چەسپاویی و درەوشانەوەی ئەستێرەکان پرسیاریان کرد. خاڵی دەستپێکردنی ئەو فەلسەفەیە، کە ئەو کات هێشتا بەو ناوە ناوزەد نەکرابوو، بەرهەست بوو لەو سۆنگەیەوە کە لە منداڵدانی سەرسوڕمانەوە هاتبووە دەرەوە. ئەستێرەکان، بۆچی بەو جۆرەن؟ نهێنیی تەنە ئاسمانییەکان چییە؟ لەپاش ئەوە، ئەم چەند تاقیکردنەوە ئێجگار سادانەیان ئەنجامدان: چەقاندنی شەش دار لە زەویدا، سەرنجدان لەوەی لەگەڵ تێپەڕین و جووڵەی خۆردا سێبەری ئەو دارانە درێژتر دەبن. لەو تاقیکردنەوەیەوە چییان هەڵهێنجا؟ ئەوەیان هەڵهێنجا کە سێبەر و ڕووناکی دەگۆڕێن، بەڵام خۆر ناگۆڕێت. کەواتە شت هەیە کە دەگۆڕێت، شت هەیە بە چەسپاویی دەمێنێتەوە یاخود ناگۆڕێت و شتیش هەیە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. لەدواییدا ئاناکسیمۆر، ئاناکسیماندەر و تاڵیس، بیر لە بنچینەی شتەکان دەکەنەوە. لەنێو ئەم سێ پێکهاتەیەدا بە شوێن ئەو شتانەدا دەگەڕێن: ئاو، ئاگر و هەوا. بەو جۆرەش، ئەوان بیرۆکەی ناکۆتایان داهێنا. دەیانویست شتێکی چەسپاوی نەبزواو بدۆزنەوە. ئەو شتەی دەبێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بیکەین، گەڕاندنەوەی ئەو سەرسوڕمانەیە بەرەو تازەباویی یەکەمجاری، ئەوەیە بە ئەندازەی سەرنجبەرییان و بە ئەندازەی ئەوەی سەرچاوەی هەموو شتێکن و بە ئەندازەی ئەوەی خودی گەنجێتیمان پێکدەهێنن، سەرلەنوێ سەرمان لێیان بسوڕمێت.

چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕاسپێردرام کتێبی “سەرسوڕمانی فەلسەفی”ی جان هیرش بڵاوبکەمەوە. ئەو ژنە فەیلەسووفە سویسرییە، لە ڕێگای کتێبەکەیەوە، ڕادەی گرنگیی سەرسوڕمانی سەبارەت بە فەلسەفە، بەو پێیەی بڕبڕەی پشتی فەلسەفەیە، ڕوون کردەوە. چونکە ئەوە سەرسوڕمان بوو ڕێگای بۆ ئەو جووڵانەوە هزرییە گەورەیە خۆش و هەموار کرد، کە یۆنان لە سەدەی پێنجی پێش زاییندا بە خۆیەوەی بینی.

لەسەر بنەمای ئەو یەکەمین سەرسوڕمانە، دوو فەیلەسووف پەیدا دەبن، لە دوو بەرەی دژ بە یەکدان، ئەوانیش بارمنیدس و هیراکلیتس-ن. هەریەک لەو دوو فەیلەسووفە، بیرۆکەیەکی سادە و بەهێزی خۆیان هەبوو. هیراکلیتس دەڵێت: پێویست بە گەڕان بە شوێن بناغەیەکی چەسپاودا ناکات، چونکە هەموو شتێک لە گۆڕان و لەناوچووندایە. تاکە شت کە ناگۆڕێت، هەڵبەتە لە دیدی هیراکلیتس-دا، خودی گۆڕان خۆیەتی. لە بەرامبەر هیراکلیتس-دا، بارمنیدس داکۆکی لە بیرۆکەی بەردەوامیی دەکات و دەڵێت گۆڕان شتێکە شایانی گرنگی پێدان و ئاوڕ لێدانەوە نییە. هەروەها کار دەگاتە ڕادەی ددان پێدانان بەوەدا کە قسەکردن لەسەر گۆڕان، کەڵکی نییە، چونکە هیچە. بارمنیدس بە دەربڕینی: “بوون هەیە.” گوزارشت لەوە دەکات.

چەندین ساڵ لەپاش ئەو دوو فەیلەسووفە، سوکرات تێبینی دەکات بەجێ هێشتنی دوو هەڵوێست کە هەردووکیان دروستن، کارێکی دژوارە، هەڵوێستێکیان دەڵێت: “بوون هەیە”، هەڵوێستەکەی تریان دەڵێت: “بوون دەگۆڕێت”. سوکرات لەوەشەوە ئەنجامگیریی ئەوەی کرد کە ئەو لە یەک شت دڵنیایە، ئەو شتەش ئەوەیە کە: ئەو هیچ شتێک نازانێت. بەو جۆرە سوکرات گوڕی دەستپێکردنی بە تەوژمی گومانگەرایی بەخشی کە تا مۆنتین درێژ دەبێتەوە. ئەو شتەی لە سوکراتدا سەری من دەسوڕمێنێت، ئەوەیە نە هیچ فێرگەیەکی فەلسەفی دامەزراند، نە هیچ شتێکی نووسی، چونکە لەڕاستییدا خاوەنی هیچ زانینێک نەبوو پێویست بێت ڕابگوێزرێت. لەبەر ئەوەی وەکو بوزا و عیسا و محەمەد، فێرکردنەکەی زارەکی بوو. ئەو پەندەیە کە دەڵێت: ئەگەر دەتەوێت کار لە خەڵک بکەیت، مەنووسە.

بەم پێیە، سوکرات ئەو ئەستێرەیەی سینەمای بێدەنگ بوو کە پلاتۆ دەقە وەرگێردراوەکەی نووسی. هەرچی پلاتۆیە، بڕیاریدا لە مامۆستاکەی دوورتر بڕوات، بە نیازیش بوو ئەو دژیەکییە بەجێ بهێڵێت کە پێشتر سوکراتی ڕاگرت. بەو جۆرە، پلاتۆ هەڵوێستی هەریەک لە هیراکلیتس و بارمنیدس-ی لە ڕێگای ئەم پێکهاتە ژیرانەیەوە یەکخست: لە لایەک ئەوە هەیە کە لەناو ئەشکەوتدایە، ئەو شتەش لەبەردەم ئەگەری گۆڕانی بەردەوامدایە، لە لایەکی تر ئەو ڕاستییە چەسپاوە هەیە کە هەر لەگەڵ بەجێی دەهێڵین، بە ڕووماندا دەتەقێتەوە. پلاتۆ بۆ نموونە سەبارەت بە واتای گەورەیی پرسیار دەکات. فیل خاوەنی تایبەتمەندیی گەورەییە، بەڵام ئەگەر بە شاخ یاخود چیای بەراورد بکەیت، بچووکە. فیل لە خۆیدا گەورە نییە، بەڵکو تەنها بەشێکە لە بیرۆکەی گەورەیی. گەورەیی شتێکە لە گۆڕان ناکەوێت، بەڵام، ئەو بیرۆکەی گۆڕانە هەیە کە لەبەردەم ڕێژەمەندیی پەتییدا خۆڕاگر دەمێنێتەوە. لە ڕێگای لێکدی جیاکردنەوەی نێوان جیهانی شێوە خاوێنەکان (جیهانی ئایدیاکان) و جیهانی شتە بەرهەستەکانەوە، پلاتۆ هەریەک لە هیراکلیتس و بارمنیدس-ی تێپەڕاند. لە ڕێگای دەستنیشانکردنی چەمکی ڕاستیی و دروستییشەوە، فەیلەسووفی بۆ چوونە ناو شار ساز و ئامادە کرد.

لەدوای ئەوە، پلاتۆ شوێنی خۆی بۆ ئەریستۆ بەجێ هێشت. دواتر قوتابیی قوتابیی سوکرات، سیستەمێکی فەلسەفیی گشتگیر دادەمەزرێنێت، هەموو سیستەمەکانی دیکەی بێجگە لە خۆی پایەماڵ دەکات. هاوکات ئەریستۆ مامۆستای ئەسکەندەریش بوو، ئەوەش وای لێ دەکات، لە مێژووی ئایدیاکان و لە مێژووی سیاسیی یۆنانیشدا، شوێن و پێگەیەکی تایبەتی هەبێت. سیستەمە لەبیرکراوەکەی ئەریستۆ لە ئەوروپادا، لە ناوەندە جوویزم و ئیسلامییەکاندا، لە ڕێگای هەریەک لە ئیبن مەیمون و ئیبن ڕوشدەوە، برەو دەستێنێت. لەپاش ئەوە، لەگەڵ تۆما ئەکوینی-دا دێتەوە ڕووکار و ڕیزی پێشەوە. بە درێژایی سێ نەوە، گریکەکان هەموو شتێکیان داهێنا. بەتایبەتی ئەو سەرسوڕمانەیان دۆزییەوە کە گومانی تێدا نییە دڵخوازترین شتی منە کە لە فەلسەفەدا هەیە.

سەرچاوە: : Le Figaro Magazine, 2 juillet 2017, Ces sages qui nous aident à vivre

 

تاگهزر
بڵاوکردنەوە: