نووسینی: کەنعان مەکییە (لە ساڵی ٢٠١١)
ئامادەیت بۆ گەڕان بە کوالێتی بەرزی کۆپی بریتلینگ لە بەریتانیا؟ کلیک لە breitlingreplica.me بکە و باشترینەکان بدۆزەرەوە.
platinumwatches.co.uk چەندین بابەت و پێداچوونەوە و ڕێنمایی لەسەر کاتژمێری کۆپی ڕۆلێکس پێشکەش دەکات.
وەرگێڕانی: چیمەن ساڵح
لە سەرەتای ئەمساڵدا، حکومەتی عێراق، لە هەوڵێکی نەزۆک بۆ ئاشتکردنەوەی سووننەکانی عێراق لەگەڵ پرۆسەی سیاسی، دەستی کرد بە نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتێکی شکاو لە بەغدا. لە بنەڕەتدا، ئەم مۆنۆمێنتە، لە کۆتاییەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک ڕێوڕەسمێک بۆ بەناو سەرکەوتنی عێراق لە شەڕی دژ بە ئێران دروست کرا، بەڵام لە ساڵی ۲۰۰۸ بەشێک لە مۆنۆمێنتەکە لە لایەن ئەندامانی سەدرییەکانەوە شکێنرا، بەڵام کە لە دواتر بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێگرییان لێ کرا. مۆنۆمێنتەکە پێکهاتووە لە دوو کۆمەڵە باڵی زەبەلاح و شمشێرێکی دەست کە بە تۆڕێک داپۆشراوە کە کۆمەڵێک کڵاوی دوژمنی تێدایە. بیرۆکەی ئەم پەیکەرە لە لایەن خودی سەددام حوسێنەوە داڕێژراوە و لەلایەن پەیکەرتاشی عێراقی محەمەد غەنی حیکمەتەوە کارەکە ئەنجام دراوە. لە دروستکردنیدا چەکەکانی سەددام بەکارهاتووە. ئەم پەیکەرە، نموونەیەکی بەرچاوە لە لە هونەری کیچی تۆتالیتاری – زڕ هونەر- کە من وەک هاوێنەیەک بەکارم هێناوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە وێرانبوونی کەلتووریی عێراق لە سایەی ڕژێمی بەعسیدا باس بکەم، کە ڕەنگدانەوەی کتێبەکەی ساڵی ۱۹۹۱مە بە ناوی “مۆنۆمێنتەکەThe Monument – “.
ئایا چ شتێک هونەر دەکاتە هونەری تۆتالیتاری؟ ئیگۆر گۆلۆمستۆک لە کتێبە گرنگ و ئینسایکلۆپیدییەکەیدا سەبارەت بەو هونەرەی کە لە سایەی چوار دڕندەترین سیستەمی سیاسی سەدەی بیستەمدا بەرهەم هێنراوە — یەکێتی سۆڤیەت، ڕایخی سێیەم، ئیتالیای فاشیست و کۆماری گەلی چین — بە ڕوونی دەڵێت کە ئەو لەبارەی ‘هونەر لە سایەی ڕژێمە تۆتالیتارییەکان’ نانووسێت، بەڵکو زیاتر دەربارەی ‘هونەری تۆتالیتاری’ دەنووسێت وەک دیاردەیەکی کولتووری تایبەت کە ئایدۆلۆژیا و شێوازی تایبەتی دروستکردنی خۆی هەیە. ئەم جۆرە هونەرە بەهۆی ئەو تاڵە باوانەی کە بە کولتووری سۆڤیەت و ئەڵمانی و ئیتاڵی و چینیدا دەڕۆیشتن سەری هەڵنەداوە؛ گۆلۆمستۆک پێی وایە نەریتە کولتوورییەکانی وڵاتان ‘بە سادەیی زۆر فرەڕەنگن’. بۆ ئەوەی لێکچوونە ستایلیستی و بابەتییەکانی نێوان بەرهەمە تۆتالیتارییەکان ڕوون بکەنەوە، ئەو ئەم لێکچوونانە لە ژێر دەستەواژەی ‘ڕیالیزمی تەواو’دا کۆدەکاتەوە، ژانرێک کە ڕەگ و ڕیشەی لە هونەری ڕیالیستی سۆسیالیستی یەکێتی سۆڤیەت لە دوای ساڵی ١٩٣٢ەوە هەیە، کاتێک ستالین بڕیاری دا کە ئەو جۆرە هونەرە تاکە جۆری هونەر بێت کە قبوڵکراو بێت.
مرۆڤ ناتوانێت بیر لە جۆرێکی نموونەیی تر لە هونەرییە تۆتالیتارییەکان بکاتەوە، جگە لە سووربوونی سەددام کەلە بەکارهێنانی قۆڵەکانی خۆی لە دروستکردنی کەوانەی سەرکەوتن. بەڵام بەگشتی وێناکردنی سەرکردە ڕەنگە باوترین بابەتی ڕیالیزمی تەواو بێت، دەبوو بکرێت بە ڕێباز. بۆ نموونە، ناکرێ کە هونەرمەندێکی سۆڤیەت ستالین وەک پیاوێکی کورت و ناشیرین و دەموچاو کون کون وێنا بکات، لە کاتێکدا کە بەڕاستی وابووە. دەبێ سیفەتە فیزیکیەکانی کە لە وێنەی ‘سبەینێی وڵاتی باوکماندا’ لەلایەن ئێف ئێس شورپینەوە باس کراون ، هەمان گۆڕانکارییان بەسەردا بێ وەک نموونەی ستالین لە مێژوودا، بە هەمان شێوەی ئەوەی کە نووسەر میلان کوندێرا بەجوانی بە ‘درۆی جوانکەر’ ناوی بردووە. بۆ ئەوەی ئەم خاڵە زیاتر ڕوون بێتەوە، لەم چاپە نوێیەی کتێبەکەدا (بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٠ چاپکراوە)، گۆلۆمستۆک پاشکۆیەکی لەسەر هونەری تۆتالیتاری لە عێراقی سەددام زیاد کردووە. هەرچەندە هونەری ئەو سەردەمە لە کولتووری زۆر لە وڵاتانی عەرەبی زۆرینەی کە زۆەینەی موسوڵمانن بەرهەم هێنراوە، بەڵام هێشتا لە هەمان پارادایمی ئەو هونەرەدا جێی دەبێتەوە کە لە چینە ماوییەکان بەرهەم هاتووە. وەک گۆلۆمستۆک دەڵێت، لێکچوونەکانی نێوان هونەری تۆتالیتاری ‘بە گەردوونی بوونی میکانیزمەکانی کولتووری هونەری تۆتالیتاری تەواو» دەردەخات.
گۆلۆمستۆک لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا گەیشتە ئەم بۆچوونە، کاتێک وەک ڕێبەری منداڵان لە مۆزەخانەی هونەرە جوانەکانی پوشکین، لە مۆسکۆ کاردەکات. بۆی دەرکەوت ئەو منداڵانەی کە بە باشی شارەزای هونەری ستالینی دەیان ساڵی پێشوو بوون، ناتوانن جیاوازی لە نێوان بەرهەمە نازی و سۆڤیەتییەکان بکەن. نووسی: “ئەو کاتە بوو لە ڕیخۆڵەی سیستەمی تۆتالیتاری، ‘لە هەناوی نەهەنگدا’، کە بۆ یەکەمجار بیرۆکەی ئەم کتێبەم بۆ هاتە ئاراوە: لە هەستی دەروونننیەوە بۆ نزیکایەتی سەیر و سەمەرەی نێوان ئەو دوو هونەرەدا سەریهەڵدا”. دوو سیستەم کە… لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە دوژمن بوون؛ بە بەکەتەلۆگکردن و بەرهەمهێنانەوەی سەدان وێنە، کە هەندێکیان پێشتر هەرگیز بڵاو نەکراونەتەوە – لە تابلۆ و پۆستەر و پەیکەر – و بەبەیەکەوە دانانیان.
کارەکانی سۆڤیەت، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و چینی لەگەڵ یەک دەگونجێن، گۆلۆمستۆک ئەو بیرۆکەی لەوەوە بەرهەم هێنا. گەڕان بەدوای ئەم بەرهەمانەدا و دۆزینەوەیان و هەڵدانەوەی ئەو چیرۆکە زۆرانەی کە لە دەوری سەرچاوە و بەرهەمهێنان و چارەنووسیان دەسووڕێنەوە، نرخیان مەزەندە ناکرێ. هونەری تۆتالیتاری کارێکی سەرەکی و ئاماژەیەکی حەتمییە بۆ ئەو هونەرەی کە لە سایەی چوار ڕژێمدا بەرهەم هێنراون و بەرپرسیارن لە مەرگی دەیان ملیۆن کەس.
سپۆنسەرکردنی داهێنان
چیرۆکی گۆلۆمستۆک سەبارەت بە منداڵانی قوتابخانەی سۆڤیەت بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئاگادارمان دەکاتەوە کە چۆن ئۆلێگ گرابار کتێبە دانسقەکەی لە ساڵی ١٩٧٣ بە ناوی پێکهاتنی هونەری ئیسلامی دەست پێ کردووە. گرابار ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر کەسێک کە “کەمێک لە کولتووری هونەری بزانێ” تەماشای سەدان وێنەی بەرهەمە هونەرییە سەرەکییەکانی سەرانسەری جیهان بکات، ئەوا بەبێ کێشە دەتوانێت ئەوانە دەستنیشان بکات کە پسپۆڕان بە “هونەری ئیسلامی” ناوی دەبەن. بەڵام چی هونەری ئیسلامی ناوازە دەکات؟ گرابار گورج نیشانی دەدا کە پەیوەندییەکی کەمی بە ئیسلامەوە هەیە، ئەگەر هەیبێت. زۆرێک لە بەرهەمە هونەریەکان کە لەلایەن غەیرە موسڵمانەکانەوە یان بۆ غەیرە موسڵمانان دروست کراون، وەک نموونەی هونەری ئیسلامی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت. ئاخر تاج مەحاڵێک لە هیندستان هەیە کە لەلایەن هیندییەکانەوە دروست کراوە و لە نەریتی هیندۆسی و پێش ئیسلامەوە سەرچاوەی گرتووە و قوبەیەکی بەرد لە قودس کە لەلایەن پیشەوەرە مەسیحییەکانەوە دروست کراوە کە پیشەکەیان لە بنەڕەتدا بیزەنتینی بووە. بەڵام شارەزایان هەردوو شاکارە تەلارسازییەکە بە شاکاری ئیسلامی دەزانن. گرابار دەنووسێت ئەوەی ئیسلامییە لەبارەی هونەرەوە، “ڕووپۆشێکی تایبەتە، بڕەرە شێوێنەرەکە یان شکێنەرە کە هەندێکجار بە شێوەیەکی کاتی و ناتەواو، هەندێکجاریش بۆ هەمیشەیی، هەندێک وزە یان نەریتی ناوخۆیی گۆڕیووە”.
شارستانیەتی ئیسلامی لە سەدەکانی سەرەتادا تێکەڵەیەک بوو لە زۆرێک لە کولتوورەکانی پێش خۆی، کە لە بەرامبەردا فۆڕمی نوێی ئەدەب و هونەری داهێنا کە وەک ئیسلامی ناسراون، تەنانەت چەند سەدەیەک دوای مردنی پریشکە داهێنەرە ڕەسەنەکەش. شتێک هەیە بە ناوی هونەری ئیسلامی، بەراورد دەکرێت بە هونەری گۆتیک یان بارۆک، بەهۆی یەکگرتنی مێژوویی سەدەکان کە نەریتە نەتەوەیی و جوگرافییەکانی گۆڕی و جۆرێکی نوێی پێکەوەژیانی نێوان شێوازە ناوخۆییەکانی دەربڕینی هونەری و شێوازە پان ئیسلامییەکانی دروست کرد. ڕەنگە مێژوونووسان هێشتا بە تەواوی تێ نەگەن کە چۆن کاشییەکی تایبەت کە لە ئیسپانیای ئیسلام دروست کراوە، لێکچوونێکی سەیری لەگەڵ کاشییەک هەیە کە لە حەیدەرابادی هیندستان دروست کراوە، بەڵام وەک گرابار نیشانی داوە، دەزانن کە هەردووکیان بێ گومان ئیسلامین.
هەمان پاڵنەریەداهێنەرانەکان و خودنائاگاکان لە هونەری تۆتالیتاری کە دەوڵەت سپۆنسەری دەکات، نادۆزرێنەوە. با لەوە دەست پێ بکەین، زۆرجار ئەو هونەرە لە پڕوپاگەندە جیا ناکرێتەوە. سەیری پۆستەری سادەی سەددام بکە لەسەر ئەسپێکی سپی (بە وێنەی مارشاڵی سۆڤیەت جۆرجی ژوکۆڤ لەلایەن ڤاسیلی یاکلۆڤێڤەوە) کە لە ساڵی ١٩٨٩دا لە هەموو بەغدا هەڵواسرابوو — ئەو ساڵەی کە لە ژێر قەوسی نەسر-دا لەسەر ئەسپەکەبوو. لەبەرئەوەی هێندە بە دەوڵەت و سیاسەتەکەیەوە گرێدراون، بەرهەمەکانی هونەری تۆتالیتاری زۆر بە دەگمەن لەو ڕژێمانە زیاتر دەژین کە بەرهەمیان هێناون؛ بە خێرایی لەبیردەچنەوە یان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکی تووڕەوە لەناو دەبرێن. بۆ نموونە، دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، بەغدادییە دڵخۆشەکان لە گۆڕەپانی فیردەو کەوتنە سەر پەیکەرە برۆنزە ڕووخاوەکەی سەددام و سەرە بڕاوەکەی بە شەقامەکاندا ڕاکێشرا. هونەری تۆتالیتاری، بە واتایەکی تر، پێدەچێت کاتێک ئەو هەلومەرجە سیاسییەی کە بووە هۆی دروستبوونی کۆتایی هات، ئیتر ئەویش ڕەت بکرێتەوە. ئەو هونەرەی لە ئەڵمانیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا ماوەتەوە، تەنها لەم دواییانەدا دەست کراوە بە دەرهێنانیان لە ژێرزەمینی مۆزەخانەکان، زیاتر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بووە نەک سەرسامبوون پێیان.
لەوەش گرنگتر، هونەری تۆتالیتاری هێشتا هیچ شاکارێکی بەرهەم نەهێناوە کە سەرەڕای ئەوەی ئەو سیستەمە قێزەونانە بەرهەمیان. هێناوە، توانیبێتی بەشدارییەکی کارا لە کولتووری مرۆڤایەتیدا بکات. ڕەنگە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت، جیاواز لە هونەری ئیسلامی، بۆ نموونە، بەرهەمهێنانی هونەری تۆتالیتاری هەمووی پەیوەندی بە سیاسەتی سەرەوە بۆ خوارەوە و سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە هەیە بۆ هێنانەدی هاوبەشییەکی جوانیناسی و مەعنەویی نێوان حکومەت و خەڵک لەسەر بنچینەوەی دۆگمایەکی پێشوەختە ڕێکخراو.
بێنیتۆ مۆسۆلینی یەکەم سەرکردەی سیاسی بوو کە بانگەشەی بۆ ئەو بیرۆکەیە کرد کە هونەر دەبێت خزمەت بە شۆڕش و دەوڵەت بکات. بەڵام فاشیزمی ئیتالیا هەرگیز بە تەواوی نەیتوانی ئەم دیدە جێبەجێ بکات. هەرگیز نەیتوانی ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن و تیرۆر بە تەواوی تێکەڵ بەو جۆرە ئامێرە کولتوورییەی دەوڵەتی بکات کە عەقیدەی فاشیستی مۆسۆلینی خۆی داوای دەکرد. لە کاتێکدا هیتلەر و ستالین هەردوو هەڕەشە و پاداشتیان بەکارهێنا بۆ هاوبەشی پێ کردنی هونەرمەندان، مۆسۆلینی تەنها ئەوەی دووەمیانی بەکارهێنا و بەو شێوەیەش کولتووری ئیتاڵی پێش فاشیزم بەفیڕۆ نەدرا بەو شێوەیەی کە کولتووری ئەڵمانی و ڕووسیا لەناوچوون. جێبەجێکردنی کۆنکرێتی چەمکی ڕیالیزمی تەواو — لە بۆیە و مەڕمەڕ و کەرەستەی بیناسازیدا — بۆ ئەڵمانیای هیتلەر و ڕووسیای ستالین و چینی ماوی بەجێهێڵدرا. نەتوانینی ئیتالیا لە بەدیهێنانی پڕۆژەی کولتووری تۆتالیتاری، ئەوە دەردەخات کە پڕۆژەیەکی لەو جۆرە لە سەدەکانی پێکهاتنی ئیسلامدا چەندە دوور بوو، کاتێک هیچ دەوڵەتێک یان ئیمپراتۆریەتێک سەرچاوە و دەزگای سەرکوتکەر یاخود توانای ڕێکخراوەیی نەبوو بۆ هێنانەدی ئەو یەکگرتنە پێویستەی کە مۆسۆلینی داوای دەکرد بەڵام هیتلەر و ستالین خستیانە بواری جێبەجێکردنەوە. تۆتالیتاریزم دیاردەی سەدەی بیستەمە بەجۆرێک لە کۆمەڵگا پێش مۆدێرن و نا پیشەسازییەکان ئەستەم بوو بەدی بهێنرێت.
توخمەکانی ستایل
بۆ دڵنیابوونەوە، هونەری ئیسلامی و تۆتالیتاری شتێکی هاوبەشیان هەیە. لە پشت هەردووکیانەوە پاڵنەرێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی بنەڕەتی هەیە نەک هونەری، بەجۆرێک فۆڕمی جوانیناسی نوێ بەدی بێ. دەتوانرێت بە وردی مێژووی هەردووکیان دەستنیشان بکرێت، بەو پێیەی بەڵگەنامە مێژووییەکانی ئیسلام دیاری دەکەن کەی هەر وڵات و سەرزەمینێک بوون بە ئیسلام، و دەتوانرێت سەرەتای تۆتالیتاریزمیش بگەڕێنرێتەوە بۆ بۆ سەدەی بیستەم و بەدروستی تر دەستنیشان بکرێ. ئەو ڕۆژەی ڕەیخی سێیەم لە ساڵی ١٩٤٥ داڕما، کۆتایی بە ئەزموونی ئەڵمانیا هێنا لەبارەی ڕیالیزمی تەواو و ئەو ڕۆژەی کە پەیکەری گۆڕەپانی فیردۆس ڕووخێنرا لە ساڵی ٢٠٠٣دا کۆتایی بە ئەزموونی تۆتالیتاری عێراق هێنا. سەرسامی یەکێتی سۆڤیەت بەو شێوازە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ بۆ ١٩٥٣ گەیشتە لوتکە، لە دەیەکانی دواتردا کزبوو .
بەڵام گۆلۆمستۆک تەنیا ئاماژەی سیاسی ناخاتە بەردەست بۆ دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی کولتووری تۆتالیتاری تەواو. بەڵکو ئەو ئارگومێنتێکی کولتووری دەخاتە ڕوو کە پەیوەندییەک لە نێوان تۆتالیتاریزم و مۆدێرنیزمدا هەبووە. ئەو دەنووسێت: “هەرگیز ناتوانین لە سروشتی کولتووری تۆتالیتاری تێ بگەین، هەتا لە سەرچاوە ئایدیۆلۆژییەکانی ئەو بابەتە نەکۆڵینەوە کە بە سووکایەتییەوە بە ‘مۆدێرنیزم’ ئاماژەی پێکردووە”. گۆلۆمستۆک لە بەشی ئاڵۆزی یەکەمدا ( مۆدێرنیزم و تۆتالیتاریزم) لەبارەی “پەیوەندییەکی بۆماوەیی” لە نێوان بزووتنەوەی ئاڤان-گاردەکانی دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەنووسێت، کە بەگشتی لایەنگری شۆڕشی ساڵی ١٩١٧ی ڕووسیا بوون، لەگەڵ بزووتنەوەکانی ڕیالیزمی تۆتالیتاری تەواوە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ کە وەک لقەکەکانی ئەو شۆڕشە دەیبینێت. ئەو دەڵێت، ڕژێمە تۆتالیتارییەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکانیاندا خۆیان لە جلوبەرگی شۆڕشگێڕانەی هونەری مۆدێرنیستیدا دادەپۆشن، پێش ئەوەی ڕوو لە “کۆنەپەرستترین و بەسەرچووترین نەریتە کولتوورییەکان” بکەن، یەکسەر دوای ئەوەی شەرعییەت پەیدا دەکەن.
بەداخەوە گۆلۆمستۆک لە دروستکردنی ئەم پەیوەندییە ئایدیۆلۆژییە لە نێوان هەندێک هونەرمەندە ئاڤان- گاردەکان و ڕیالیستە تەواوەکاندا، دیدی ون کردووە، دیدی ئەزموونە سەرەتاییەی ساڵانی ١٩٥٠ کە گەیاندوویەتییە تێڕوانینە گرنگەکانی ئەم کتێبە. ئەگەر بەرهەمەکانی باڵاکانی زووی مۆدێرنیزم وەک ئۆمبێرتۆ بۆچۆنی و واسیلی کاندینسکی شانبەشانی بەرهەمەکانی ڕیالیستە تەواوی وەک یاکۆڤلێڤ و هاینریچ کنیر دابنێت، بۆی دەردەکەوێت کە ئەو منداڵانەی لە ساڵانی ١٩٥٠دا فێری کردوون، هیچ کێشەیەکیان نابێت هەموویان جیایان دەکەنەوە. (بێگومان منداڵەکان ناوی مۆدێرنیستەکان نازانن، چونکە ناوەکانیان لە کتێبەکانی مێژووی هونەردا سڕدرابوونەوە، هەروەک چۆن بەرهەمەکانیان لە مۆزەخانەکاندا هەڵگیرابوون. کەلێنی ستایلیستی نێوان ئەو دوو گروپە ئەوەندە گەورەیە کە بێمانایە بانگەشەی ئەوە بکەین کە ئایدۆلۆژیا پەرەسەندووەکان بە جۆرێک بەیەکیانەوە دەبەستنەوە. بە پێچەوانەی پاساودانەوەی گۆلۆمستۆک، هونەرمەند نابێت تەنیا لەبەر ئەوەی لە دەیەکانی یەکەمی سەدەی بیستەمدا ستایشی فاشیزم و شۆڕشی لە ئەوروپا کردووە، وەک باپیرانی هونەری تۆتالیتاری بناسرێت.
ئەو جیاوازییە بنەڕەتییەی کە پێویستە لێرەدا بکرێت، جیاکارییەک کە گۆلۆمستۆک پشتگوێی خستووە، لە نێوان، لە لایەک، ڕیتۆریکی هونەرمەندێک و ئەو بیرۆکە سیاسییانەی کە هەڵیگرتووە (لەوانەش ئەو مانایەی کە بە کارەکانی دراوە) و، لە لایەکەوە، لە لایەکی دیکەوە خودی کارەکە و چۆنیەتی قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندان و هەوادارانی هونەر لە کۆمەڵگادا بە گشتی. لە ڕاستیدا گرنگ نییە ئەگەر بۆچیۆنی، پەیکەرتاش و نیگارکێشی گەورەی ئیتاڵی، لەگەڵ مۆسۆلینی پشتیوانی یەک بن. گرنگ ئەوەیە کە لە مۆدێرنیستە دیارەکانی وەک جۆرج براک و کۆنستنتین برانکوسی فێربووە و دواتر یارمەتی دا لە داڕشتنی پەیکەری کوبیست لە ئەوروپا، کاریگەری لەسەر هونەرمەندەکانی گرنگی وەک ڕیمۆند دوشامپ-ڤیلۆن، سی بیرۆکە و بزووتنەوە تۆتالیتارییەکان وەک ئەوەی کە دەکرا. کەواتە بۆچۆنی هەم هونەرمەند بووە و هەم فاشیستێکی ئیتاڵی، بەڵام کارەکانی لە دوورەوە پەیوەندییان بە هونەری تۆتالیتارییەوە نییە.
سەلیقە دیکتاتۆرییەکان
توخمێکی چارەنووسساز لە دروستکردنی کولتووری تۆتالیتاریدا، بەشداریکردنی دەوڵەت بوو، نەک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و ڕێگەی پارەدارکردنی کولتوورەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ، بە سەپاندنی “دیکتاتۆریەتی سەلیقە”، وەک شاعیری ئایندەگەرای ڕووسی ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی بە جۆشەوە ئەو ناوەی لێنابوو. لە عێراقی دوای بەعس سەدان فایل دۆزرانەوە کە سەدان لاپەڕەی فەرمان و ڕێنماییان تێدابوو و لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەوە دەرچووبوون لەسەر چۆنێتی بەرهەمهێنانی پۆستەرەکانی دیوار و تابلۆ و کاری دیواری و مۆنۆمێنتەکان لە بەغدا لە سەردەمی سەددامدا، لە کاتێکدا کە سەددام خەریکی شەڕەکان بوو لەگەڵ ئێران و کوەیت و ئەمریکا: دەکرێ بڵێین ئەمە پێوەرێکی ڕاستەقینەی کولتووری تۆتالیتارییە، نەک ئەوەی ئەم یان ئەو هونەرمەندە عێراقییە دەیڵێ سەبارەت بە هونەر تەنانەت پێش ئەوەی سەددام بگاتە دەسەڵات.
ئەو ڕاستییەی کە هونەرمەندان، تەنانەت گەورەکانیش، ڕازی بوون و هاوکارییان کردووە و تەنانەت بانگەشەیان بۆ ڕێکخستنی هونەر و کولتوور کردووە لە لایەن دەوڵەتەوە، لە پاڵ پرسەکەوەیە؛ ئەوە جێبەجێکردنی ئەو پێویستییە فەرزکراوەیە بۆ ئەو ڕێکخستنە، کە بە وردی لەلایەن گۆلۆمستۆکەوە بەڵگەدار کراوە. لە کۆتاییدا فۆرمە گەردوونییەکانی هونەری تۆتالیتاری دروست دەکات کە تەنانەت منداڵانی قوتابخانەش دەتوانن یەکسەر بەو شێوەیە بیناسنەوە. جگە لەوەش گرنگە دیاری بکرێ ئەم هونەرمەندانە چەندە بەهرەمەند بوون لەو کارەی کە دەیکەن. گۆلۆمستۆک لە پاشکۆیەکەیدا سەبارەت بە هونەری تۆتالیتاری لە عێراقدا دان بەوەدا دەنێت. دەنووسێت، هیچ هونەرمەندێکی عێراقی کە بۆ سەددام کاری کردووە، “هێندەی ئارنۆ بریکەر، ڤێرا موخینا یان ئەلێکساندەر جیراسیمۆڤ بەهرەمەند نەبووە” — هەموو ئەو هونەرمەندانەن کە لە سەردەمی هیتلەر یان ستالین کاریان کردووە.
ئەم لێدوانە شکست بەو تێبینییە زۆر بەپەلەی گۆلۆمستۆک دەکات سەبارەت بە هونەری عێراقی، کە ناتوانێ کوالیتییەکەی بنرخێنێ. هونەری تۆتالیتاری تەنها کاتێک سەرنجڕاکێشە کە باشترین بەهرەمەندی هونەری خەریکی بێت و ئەمەش لە عێراق ڕوویدا. لە سەردەمی هیتلەردا زۆرێک لە باشترین هونەرمەندان چوونە دەرەوە، بەردەوام بوون لە ڕێبازی مۆدێرنیزم لە سنوورەکانی ئەمریکا کە لەوێ پێشوازییان لێکرابوو. (ئەنجامی گرتنەبەری ڕێی هەڵنەهاتن لەوانەیە توند بێت: شاعیر مایاکۆڤسکی لە ڕووسیای ستالیندا مایەوە، کە ڕەنگە پەیوەندی بەوەوە هەبووبێت کە بۆچی لە ساڵی ١٩٣٠دا خۆی کوشت). لە عێراقدا، بە پێچەوانەوە، زۆربەی هونەرمەندە بەتواناکانی ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان هاوکاریان لەگەڵ ڕژێمی نوێدا کرد. وەک غەنی حیکمەت و خالید ئەلرەحال، دوو لە بەهرەمەندە گەنجەکانی عێراقی کە سەرکەوتووترین بوون لە ساڵانی شەستەکاندا، لە ئەنجامدا کەوتنە چوارچێوەی بنیاتنانی ئەهریمەنە ڕیالیستەکانی تەواوەکانی وەک کەوانەی سەرکەوتن و مۆنۆمێنتی سەربازی نەناسراو لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا. ئەوان ئەوەیان کرد، چونکە پڕۆژەکەیان بۆ کەلەپووری عێراقی، یان “توراث”، لەلایەن حزبی بەعسەوە دەستی بەسەرداگیرا، کە لە ڕووی سیاسییەوە هاوتەریبی بیرۆکەی ئەو حزبە بوو بۆ “ڕێنێسانس”ی عەرەبی بە سەرکردایەتی بەعس.
دوای ساڵی ١٩٦٨، کاتێک کە ماکینەی تۆتالیتاری دەوڵەت دامەزرا، حکومەت پارەی هەڵڕێژایە ناو هونەرەوە. بە تێپەڕبوونی کات ژیانی هونەری ئاراستە دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ئامانجە سیاسییەکاندا بگونجێت کە هی دەوڵەتن، هەتا ئەو ڕادەیەی کە سەددام خۆی دەستی کرد بە دیزاینکردنی مۆنۆمێنتەکان. ئه وه ی ئه زموونی عێراق بۆمانی دەردەخات، کاتێک به ڕهه مه تۆتالیتاریه کانی هونه ڕمه نده عێراقییه کانی پێش تۆتالیتاری به ڕاورد ده کرێن له گه ڵ به ڕهه مه تۆتالیتاریه کانی دواتر که له لایه ن ڕژێمی سه دام ڕێنمایی کرابوون، ئه وه یه که تا چه ند کاره کانی هونه ڕمه ند گۆڕدراون بۆ شتێکی ته واو جیاواز لەوەی جاران هەبوون بە جۆرێک کە ناناسرێته وه. هونەری تۆتالیتاری دەرئەنجامی بێ ژیان و بێ عەقڵی ئەو ڕێنماییکردنە دکتاتۆرانەیەی هونەرە.