نووسینی: هێمن عـوسمان عه‌بدوڵڵا
“زڕه وێنه مێژوویه‌كی دێرین؛ سوكرات به‌ر له قوربانی ئازادی بیروڕا، قوربانی زڕه‌وێنه.”
كاتێك “سوكرات” ده‌چێته به‌رده‌م دادگا، به‌و تۆمه‌ته‌ی “میلیتۆس” داویه‌تیه پاڵی؛ به لا-ڕێگه‌بردنی گه‌نجانی ئه‌سینا، بانگه‌شه‌كردن بۆ خواوه‌ندێك جیاواز له خواوه‌نده‌كانی ئه‌سینا، تێكدانی ڕه‌وشتی گه‌نجانی ئه‌سیناییه‌كان. سوكرات له‌به‌رده‌م دادوه‌ره‌كان ده‌ڵێت “هه‌رگیز، مامۆستای هیچ كه‌سێك نه‌بووم، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك؛ گه‌نج یاخود پیر، ئاره‌زووی گوێگرتنی هه‌بووبێ كاتێك ده‌په‌یڤم، هه‌رگیز بۆڵه‌بۆڵ و سه‌رزه‌نشتیم نه‌كردووه گه‌ر به دڕدۆنگییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردبێتم، دژی كه‌س نه‌بووم، پاره‌م له هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌گرتووه، به یه‌كسانی ئاماده‌ی هه‌موو پرسیارێكم له هه‌ركه‌سێك؛ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یاخود هه‌ژار. ڕازیم به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كردوومه و گوێ ده‌گرمه‌وه له‌وه‌ی ده‌یڵێم، ناتوانم دادپه‌روه‌رانه هه‌ڵگری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه بم خه‌ڵكی ئاراسته بكه‌م به‌ره‌و چاكه و خراپه، هه‌رگیز به‌ڵێنی فێربوونی هیچ شتێكم به هیچ كه‌سێك نه‌داوه و نه‌مكردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بڵێت شت له منه‌وه فێربووه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌خۆمه‌وه گوێی لێ نه‌بووه و دڵنیابن ئه‌وه ڕاستیتان پێ ناڵێت1” سوكرات به‌رگری و پاكانه له‌خۆی ناكات تا بیه‌وێت ته‌نها و بێ دروستبوونی گه‌ردێك له‌سه‌ری له دادگه بێته ده‌ره‌وه، ناوه‌ستێته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له “دیالۆگی كریتۆن” ده‌رفه‌تی هه‌ڵهاتن و ده‌ربازبوونی له زیندانه‌كه بۆ ده‌ڕه‌خسێت و سوكرات ڕه‌د‌دی ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت ” مه‌رگ باشترین پزیشكه”. دروست و نا-دروست، تاوان و بێ-تاوانی بۆ دادوه‌ران ڕۆشن ناكاته‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌پۆلۆجی؛ ده‌ستپێكردنی دادگه‌ییه‌كه‌یدا تۆمه‌ته‌كه‌ی میلیتۆس ڕه‌تناكاته‌وه، نه وه‌ك تاوانبار و نه وه‌ك بێ-تاوان خۆی پیشان نادات، زیاتر هه‌وڵی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕاستییه ده‌دات به ڕاستی به دادوه‌ره‌كان گوتراوه، وێنه ئۆرجیناڵ و ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی سوكرات و ڕه‌فتار و گوفتاری نییه، وێنه له‌به‌ر گیراوه‌كه‌یه‌تی به شێوێندراوی و دادگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زڕه وێنه‌كه‌ی سوكرات ده‌كات و یه‌ك له‌دوایی یه‌ك بۆ هه‌ر دادوه‌رێك وێنه‌كه له‌به‌ری ده‌گیرێته‌وه و دێز و ته‌ڵختر ده‌بێت.
سوكرات به ته‌نیا یه‌كه‌م قوربانی ئازادی بیروڕا نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژووی فه‌لسه‌فه و ده‌رباره‌ی سوكرات ده‌وترێت، قوربانی ئه‌وی دیكه “میلیتۆس”ه سه‌ربه‌ستانه وێنه‌یه‌كی شیواوی سوكراتی گرته‌وه و كێشاویه‌تی و، بردیه به‌رده‌م دادگه و، قوربانی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی زڕه‌وێنه‌كه‌یه‌تی. هه‌ر وێنه‌یهك له به‌ری گیرایه‌وه؛ زڕه وێنه‌یه و له ڕه‌سه‌نێتیه‌كه‌ی ده‌ترازێ و داده‌ماڵدرێت. هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك بۆ هه‌ر كه‌سێكی دیكه، گواستنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كه‌تی خسته‌به‌رده‌ستی زڕه‌وێنه‌یه بۆیه یان زۆر تاریك و ناڕۆشن ده‌بێت یان دیوێكی ده‌رده‌كه‌وێت یاخود كه‌مێك نزیكتره له وێنه‌كه، هیچ كات به دروستی وه‌ك خۆی نایه‌ته‌وه وه‌ك چۆن ماسك له‌سه‌ر ڕووخسارێك ده‌گیرێته‌وه و یه‌ك به دوایی یه‌كیش به‌رده‌وام به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه، ڕووخساره ڕه‌سه‌نه‌كه وون ده‌بێت و نازانرێت كێ بووه، گێرانه‌وه‌یش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه، له‌ده‌م بۆ ده‌می دیكه ده‌ڕوات. دروستبوونی زڕه وێنه كرده‌یه‌كه و به‌ر له ئه‌نجامدانی له پێش خۆیدا پرۆسێسێكی دیكه‌ی له پێشه‌وه‌یه، بۆ وێنا؛ شیعر و چیرۆك و ڕۆمان له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی خه‌یاڵی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی. له‌سه‌ر گوتنی ئه‌وانی دیكه، ده‌رباره‌ی ئه‌وانی دیكه‌یش نا ڕۆشن و نه‌دیده‌یه گوێگر-خوێنه‌ر، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودی خه‌یاڵه‌كه ناكات ئه‌و نایبینێ ته‌نها له‌ناو تێكسته‌كه‌ی به‌رده‌ستیدا به‌ریده‌كه‌وێت و كه‌مێكیه‌تی گواستراوته‌وه سه‌ر كاغه‌ز و كراوه به وشه ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌یدا ده‌كات، بۆ ده‌رباره‌ی گوتن له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه هه‌مان كاركرده، دادوه‌ره‌كان سوكراتیان نه‌بینیووه ڕه‌فتاری گه‌نجانی ئه‌سینا تێك بدات، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌كه‌ی “میلیتۆس” ده‌كه‌ن، له دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و گوتنانه خراپ یان باش و پیا هه‌ڵدانیش بن به‌سه‌ر كه‌سێكدا، هه‌ر زڕه‌وێنه‌یه، هه‌ر بۆیه هزرین و بیركردنه‌وه و بیرلێكردنه‌وه به ئاسته‌م ده‌رده‌برێت به‌ر له‌وه له شوێنێكی زه‌یندا قه‌تیس ماوه و ته‌واوی ئه‌وه‌ی ده‌یزانیت ده‌رنابڕدرێت. عه‌بدوڵڵا گۆران گوتویه‌تی ” ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم/ بۆم ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم” له‌به‌ر گرتنه‌وه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدان هه‌یه ده‌رناچێ و ته‌واوی چوارچێوه‌كه پڕناكاته‌وه و نایپێكێت.
ڤێرتواڵ؛ له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی ماسك.
زڕه‌وێنه و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام كار ده‌كات؛ له‌سه‌ر ئاستی تاك-تاك ، تاك-كۆلێكتیڤ. به‌ڵام لێكه‌وت و ئاسه‌واره‌كانی زوو كاڵ ده‌بنه‌وه، چونكه ده‌نگ و ڕه‌نگی له‌گه‌ڵ نییه، كاتێك من ده‌رباره‌ی كه‌سیك ده‌دوێم، ئه‌وی دیكه له خه‌یاڵدانی خۆیدا وێنای ده‌كێشێت، كاكردنه‌كه گران ده‌بێ و به ئاسانی له زه‌یندا نا‌مێنێ و ده‌ڕوات، یان ته‌نها جارێك ده‌رباره‌ی كه‌سێك-شتێك بۆ ئه‌وی دیكه ده‌دوێم، گوتنه‌كان و ده‌ربڕینه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگی له‌گه‌ڵ نییه و، هێواش هێواش ئه‌گه‌ری كاڵبوونه‌وه‌ی هه‌یه به به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و كه‌سه‌ی گوتنه‌كه‌ی له باره‌وه گوتراوه، چونكه تۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ بوونه بایۆلۆژییه‌كه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌یت. به پێچه‌وانه‌وه له سایبه‌رسپه‌یس گوتنه‌كان گوزراره‌كان و ده‌ربڕینه‌كان هه‌میشه ده‌نگ و ڕه‌نگی له‌گه‌ڵدایه و دووباره ده‌بێته‌وه زیاتر له زه‌یندا ده‌چه‌سپێت.
سایبه‌ر سپه‌یس-فه‌زای ئه‌لیكترۆنیه زنجیره‌یه‌ك چه‌مكن پێشگری سایبه‌ریان بۆ دانراوه به واتای (ئه‌لیكترۆنی/ئینته‌رنێتی) سایبه‌ركولتوور و، سایبه‌ر نیتێكس و، سایبه‌رپه‌نك زنجیره‌یه‌ك چه‌مكی به‌دوا دێت، مه‌به‌ست لێی ڤێرتواڵ-واقعی مه‌جازییه، فه‌زایه‌كی ئه‌لكترۆنییه تێیدا؛ مامه‌ڵه‌كردن، بینین، ده‌نگ و ڕه‌نگ، سڵاو كردنه‌كان… تا دوایی. له‌به‌ری گیراوه‌ته‌وه و هه‌مووان به‌ر زڕه‌وێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وین ڕه‌سه‌نێتی و واقع تێیدا ونه بۆشایی، و مه‌ودای زۆر ده‌خاته نێوان خۆت و ئه‌وانی دیكه مه‌ودایه‌ك له قوڵێتی و ناسینێكی ڕاسته‌قینه‌دا، به‌رجه‌سته‌كراو و به‌ركه‌وتنه ڕاسته‌قینه‌كان ده‌ترازێنێ و دوورت ده‌خاته‌وه، سایبه‌رسپه‌یس به‌ته‌نها سۆشیاڵ نێتۆڕك ناگرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ن ئه‌لكترۆنین له ده‌وروبه‌رماندا كارده‌كات و، كارمان پێده‌كات و، كاری پێده‌كه‌ین. سایبه‌رسپه‌یس؛ له هه‌ناوی ئه‌و لێكه‌وتانه‌وه دێته ده‌ره‌وه ئینته‌رێت و ئه‌لكترۆنیات بۆمان دروستده‌كات، هۆگر و پابه‌ندمان ده‌كات، تواناكان په‌ره‌پێده‌دات. له دوای سه‌ره‌تای دروستبوونی ته‌كنه‌لۆژیا و پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س ده‌ستی پێی ڕاده‌گات بوارێكی تایبه‌تی به‌ناوی سایبه‌رۆلۆجی_ئینته‌رنێت/ئه‌لیكترۆنناسی بۆ دروست ده‌بێت كه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر لێكه‌وت و گۆڕانه ڕیشه‌ییه‌كان ده‌كاته‌وه كه چۆن ئه‌لكترۆنیات و سوڕانه‌وه و ژیانكردن له‌ناویدا مرۆڤ له ڕه‌گه‌وه ده‌بڕێته‌وه، سایبه‌ر سپه‌یس پێدراوێكه بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ی ئینته‌رنێت ده‌یخاته نێوانمان چاڵێكه به‌رده‌وام قوڵتر و لێی هه‌ڵده‌كه‌ندرێت، له‌سه‌ره‌وه هه‌مووان نزیكین و له قوڵایدا دوور و بێ ئاگاین. فه‌زایه‌كه به بۆشاییه‌وه هه‌ڵواسراوه و له‌ناویدا ده‌سوڕێینه‌وه به‌ر ته‌نكی ده‌كه‌وین و ته‌نكترمان ده‌كاته‌وه، لێكه‌وته‌ی ناچیزی هه‌یه، له ڕو‌وكه‌شدا له‌زه‌ت به‌خشه به‌ر هه‌موو كه‌س و هه‌واڵ و شوێنێك ده‌كه‌وین ده‌گه‌یته دوور و دوورترین. ئه‌و پێگه‌یی نه‌تدیووه ده‌چیت و زوویش دێیته‌وه، زوو تێپه‌ڕه و ناچیته‌وه سه‌ری، ڕووداوه‌كان تێیدا دووباره ده‌بنه‌وه. به‌ڵام هێنده ڕوانین و بیركردنه‌وه‌ت ته‌نك ده‌كاته‌وه له زه‌ینتدا نه‌ماوه به‌ر له كاتژمێرێك به‌ر چ (هه‌واڵێك-كه‌سێك -شوێنێك) كه‌وتوویت و نازانیت دووباره‌یه و هه‌میشه بۆت نوێیه، میكانیزمه‌كانی شلن ڕامكراویت تێیدا، نه‌رم و ده‌سته‌مۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخێكدا ده‌گونجێی، لێی ڕازیت و لێیشی ناڕازیت، بێزار ده‌بیت و نه‌بوویت، دایده‌خه‌یت و ده‌چیته‌وه ناوی، پانتاییه‌كه ماته‌ره‌كانی ژیانی ئاسایی و به‌رجه‌سته‌كراوی رۆژانه‌ی خۆتی تێدایه، په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوڕێكانت بێگانه و نا بێگانه، خه‌ڵكانێكیش كه ڕه‌نگه له ژیانی ڕاسته‌قینه‌دا هه‌رگیز ده‌رفه‌ت نه‌بێ جارێكیش بیبیت، سایبه‌ر سپه‌یس زانراوێكی نه‌زانرا و كه‌شفكراو نیه، بڕێكیش كۆن بووه و كه‌مێك له‌سه‌ر ئاستی تاك هۆشداری دروست ده‌بێت و كاڵ ده‌بێته‌وه.
سۆسیۆلۆگ و فه‌یله‌سوفی پۆست‌مۆدێرن “زیگمۆنت باومان” شلێتی بۆ پاش ته‌كنه‌لۆژیا و پاش نوێگه‌رایی به‌كار برد، به مانا باومانییه‌كه‌ی؛ مادده‌ی شل بخرێته ناو هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، شله و خۆی شكڵ ده‌گرێت. له‌ناو سێگۆشه سێگۆشه و له چوار گۆشه و له‌ناو بازنه‌دا بازنه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو قاڵبێكدا یه‌كدێته‌وه، لێكه‌و‌ته‌كانی سایبه‌ر سپه‌یس شلكردن و شیته‌ڵكردنه، هه‌ڵتده‌ولشێ و كاتێك تێیدایت شل بوویت، سیسته‌مێكی هه‌یه به شلێتی نه‌بێ وه‌رتناگرێ و سیسته‌مه‌كه خه‌له‌لی تێده‌كه‌وێت و فڕێتده‌داته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ڕووداوه ڕووكه‌شگه‌را و خێراكاندا ده‌رۆیت، نووسین و قسه‌ت ده‌رباره‌ی هه‌مووی هه‌یه، هه‌مووی نزیك له‌یه‌كه و خۆت نمایش ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وی دیكه، هه‌موو ئه‌و ڕووخسار و ناوانه‌ی دێته ناوی وێنه ئۆرجیناڵه‌كه‌ی نییه خودی واقعه به‌رجه‌سته‌كراوه‌كه‌ی ژیانه و ڤێرتواڵ بووه‌ته‌وه، پێدراوه‌كانی ئه‌و بازنه‌ی كایه و چه‌مك و بواره جیاوازه‌كانی تێدایه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر گیراوه‌یه، بۆیه ڕووداوێك-گفتێك-ڕه‌فتارێك تێیدا له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی وێنه ئۆرجیناڵه‌كه‌یه و به دوای یه‌كدا له‌به‌ری ده‌گیرێته‌وه و له‌و پرۆسه‌یه‌دا ماسك له‌به‌ر ماسكی دیكه ده‌گیرێته‌وه، ئۆرجیناڵه‌كه‌یشی روون نیه و نادیاره له‌گه‌ڵیدا به كۆلێكتیڤی ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونیه‌وه ژیانكردێكه له‌سه‌ر هێڵێ له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی وێنه‌كان، به‌رده‌وامی هه‌یه. ئۆرجیناڵ و ڕه‌سه‌نێتی تێدا نیه یان وێنه‌یه یان گیڕانه‌وه، عه‌وام له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌لكێش ده‌كات هه‌موو چركه‌ساتێك یاری به ئیمۆشن-هه‌سته‌كان ده‌كات ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه وون ده‌كات و ئه‌وه‌ی بگوترێ لات دروسته به نا-دروست و دروسته‌وه.
سایبه‌رسپه‌یس؛ ئه‌لیناسیۆنی كۆلێكتیڤ.
ئه‌لیناسیۆن؛ نامۆیی به خود و ئه‌وانی دیكه، بێگانه بوون له سوبێكتێكه‌وه دێت به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆی بێت، وا ده‌كه‌وێته‌وه به خۆی نامۆ ده‌بێت و تێیدا ئازادییه‌كانی له ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌كێشێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بۆ ناكرێت و كۆته‌كه‌ی بۆ ناشكێت، بنه‌ڕه‌ت ئۆرجیناڵه‌كه‌ی لێ وون بووه كه خۆی به‌رهه‌می هێناوه ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه و هه‌ڵیوه‌شێنێ، هه‌ژموونی زیاتری به‌سه‌ر خود ده‌بێت و دژبه‌رانه له‌به‌رده‌م ئه‌و جیهانه‌شدا ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌لیناسیۆن لای هیگڵ” ئه‌و مرۆڤه‌یه خۆ به خۆ بووه به نه‌یار و بێگانه، كاتێك ئه‌و نه‌یتوانی خۆی ببینێت له‌و جیهانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تێیدا ده‌ژی”. هیگڵ له چركه‌ساتێكی جووڵه‌ی ڕۆح‌دا ئه‌لیناسیۆنی دیاریكردووه كاتێك “ڕۆح بریتییه له پرۆسه‌یه‌ك كه ببێته شتێكی دیكه بۆ خودی خۆی و ئه‌و شته‌ی دیكه نه‌یبێت” بێگانه بوون و نامۆیی دروستده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شته بێت كه دروستی كردووه، لای “ماركس” ئه‌لیناسیۆن خود نامۆیی له ئیشكردندایه له پرۆسه‌ی كاركردندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاڵا-شمه‌كێكی دیاریكراو كه ده‌چێته دۆخی ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆی، كرێكار هێزی كار چالاكی و ژیانی خودی خۆی تێكه‌ڵ به شمه‌كه‌كه ده‌كات هه‌مان كات وه‌ك كاردانه‌وه‌ی شاره‌زا فێری بارودۆخ و سروشتی كاڵا و شوێنی كار ده‌بێت ئه‌وكاته په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌چێته ئه‌لیناسیۆن-ه‌وه دیسانه‌وه كاڵا-شمه‌ك هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی كه‌سێكی دیكه‌یه، كه ئه‌ویش هی یه‌كێكی دیكه و كه‌سێكی دیكه خاوه‌ندارێتی ده‌كات، ده‌بێته كاڵایه‌كی ئازاد بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ كه خودی كرێكاریش ده‌بێته هه‌مان كاڵا بۆ خاوه‌ن كاره‌كه، فه‌زای ئه‌لیكترۆنی له فراوانتر له سۆشیاڵ میدیا له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ڕۆبۆت و زیره‌كی ده‌ستكردا مرۆڤ به خۆی نامۆ ده‌كات هایدیگه‌ر له “دازاین” ده‌گاته ئه‌و بۆچوونه حه‌تمیه‌یی بوون له كات و مێژوودا به‌رجه‌سته‌كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو كات نییه، ئه‌مه وایكردووه به‌ر له هه‌موو شت مرۆڤ به ئاگا بێت له مردنی خۆی، ده‌زانێت كۆتاییه‌كی هه‌یه بۆیه ئه‌و ژیانه هه‌ڵده‌بژێرێت خۆی ده‌یه‌وێت و ڕۆبچێته ناو ڕه‌سه‌نێتی خۆیه‌وه ئه‌زموون و به‌یانی بكات، به‌ڵام ته‌كنه‌لۆجیای به مه‌ترسی داناوه له‌سه‌ر ڕه‌سه‌نێتی بوونی مرۆڤ، چونكه ڤێرتواڵ ده‌بێته‌وه و بوونه ئۆرجیناڵ و بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی دیار نا‌مێنێ هه‌مووان ئه‌وانی دیكه‌ن و ئه‌وی دیكه یه‌كێكی دیكه و له ئاره‌زوو قسه كردن و نووسین و خۆ نمایشكردنی له فه‌زای ئه‌لیكترۆنیدا، نیگه‌رانیه‌كانی “هایدیگه‌ر” به ڕاست ده‌گه‌ڕێت كه پێی وایه مرۆڤ بێ هاوتا و تاقانه‌یه و ئه‌م تاقانه‌ێتیه نا‌مێنێ و نه به شوێنیشدیدا ده‌ڕۆن.
سه‌رچاوه و په‌راوێز؛
سایبه‌رسپه‌یس؛ ڕۆماننوسی ئه‌مریكی-كه‌نه‌دی ویلیه‌م جیبسۆن له چیرۆكێكی زانستی-خه‌یاڵی به‌كاریهێناوه و وه‌ك كۆنسێپتێك جێگیركراوه
- Plato-complete works-edited by,Jhon m.cooper
- Alan Lacey – A Dictionary Of Philosophy-Routledge (1996)