ڤاڵس

987
0
بڵاوکردنەوە:

نارین ڕۆستەم

 

خوشك و برایەکن

بە ھەردووکیان ئۆتۆمبێلێکی سووریان ھەیە.

 

کاتێک لە کۆڵانی مزگەوت سەر دەردێنێ

نوێژکەران دەگەشێنەوە.

کە دەزانن شۆفێر خوشکەکەیە

بە تەسبیح شەیتان لە ئاگری خۆیدا دەسووتێنن،

ھەڵمی جوێن لەگەڵ سەرما دەبن بە بەرد

جامی ئۆتۆمبێل عەینەن گۆڵچی دەیانگرێتەوە.

 

ئێوارەیەک (ھیچ ناگۆڕێ ئەگەر نیوەڕۆش بێ)

لافاو لە شەقامی کتێبفرۆشان چەقاندی.

خوێنەران بە ڕستەی ڕەنگاوڕەنگەوە

بۆ پێشوازی رایانکرد.

“براکەیە”!

قوتووە بۆیاغیان کۆکردەوە و

گەڕانەوە ناو تاریکایی کتێبەکان.

 

ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەك بزر بوو،

دواجار کە بینرا چاڵێکی پڕ کردبۆوە

تەرمی خوشک و برا کەڕەسیسە بوون..

 

تەسبیح گرێ درا، بێ کار مایەوە

دەڕابەی بازاڕی کتێبفرۆشان شکاوە:

ئازادی تێی تەقاندووە.

بڵاوکردنەوە: