نووسینی: هه‌ندرێن
مێژووی کورد بەگشتیی بەدەر لە فەلسەفەیەکی سیاسیی، ئەزموونێکە له شه‌ڕگه‌لی مافی هەبوون، داکۆکیکردن لە مانەوەی خۆی نەک نەمانی ئەوانی دیکە. لە مێژوودا زۆرینەی ئەو نەتەوانەی کە تەنێ لە دۆخی بەرگریکردن لە هێرشی نەتەوەکانی تردا ژیاون، لە لایەن نەتەوەکانی دیکەوە داگیرکراوبوونە و دەبن. هەموو ئەو شەڕانەی مێژوو کە لە شێوەی هێرش بۆ سەر ئەوانی دیکە روویداوە، رەوایەت پێدان بووە بە مافی شەڕەکان. ئەو شەڕگەلە داکۆکیکارانەی کورد لە مانەوەی خۆیدا، به تایبه‌تیش دوای راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییەکەی کوردستان له ساڵی 1991دا و شه‌ڕی “ئازاد کردن”ی عێراق لە لایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە، ئاسۆی فره وه‌رده‌گرن. هه‌رچه‌نده لە نووسینی کوردییدا سەبارەت بە کێشه‌ی ماف و به‌ڕه‌واکردنی شه‌ڕی کورد بۆ مانەوەی خۆی بە مانای ئاشتیخوازیی کورد سەیرکراون، لێ ئەو سەیکردنە بۆ مافی شەڕ لەسەر فەلسەفەیەکی بەهێز هەڵنەچنراوە. هەر بۆیە سه‌رچاوه‌کانی ئەو شه‌ڕە بەرگریکار و ئاشتیخوازانە ئەوەندەی رەوایەتدانە بە مانەوە لە دۆخی بندەستی، هێندە به هزر ناکرێن. تا هەنووکەش ئاخافتن و شرۆڤه‌کانی مرۆی خوێنده‌واری کورد، به تایبه‌تیش ئەو رووناکبیرانەی کە له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه سیاسی و سه‌ربازییانەدا دەنووسن و دەدوێن، ته‌نێ له‌سه‌ر رووه ده‌رکییه رۆژانەییەکەی شه‌ڕه‌کاندا کورت بوونەتەوە. بۆیە ده‌کرێ بگوترێ ئەو قسەگەلەی سیاسیی و خوێندەوارەی کورد، نه ده‌بنه راڤه‌یه‌کی تێوری بۆ ره‌هه‌ند و هۆکاره‌کانی ئه‌و شەڕگەلە، که به‌شێکی گرینگی بوونی کوردی ته‌نیوه‌ته‌وه، نه ده‌بنه راڤه‌یه‌کیش بۆ ئه‌و هۆکار و سه‌رچاوانه‌ش که لە کۆن و ئێستاشدا سیاسه‌تی ناوچەیی، ئه‌مەریکیی و ئه‌وروپیی سه‌باره‌ت به ره‌وایه‌تی شه‌ڕه‌کانیان پشتی پێده‌به‌ستن.
هەڵبەت بنه‌مای سیاسه‌تی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە بە دژی کورد، ئامانجی پاراستی بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیانە، کە ئەمەش بە قڕکردنی ئەوانی دیکە، لەوانەش کورد مەیسەر دەبێت، هەروەک شەڕگەلی هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئەمەریکاش، پێڕۆکردن و درێژه‌پێدانی سه‌رچاوه فه‌لسه‌فیی و کولتوورییه کۆنینه‌کانی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ن، به تایبه‌تیش هزره‌کانی ” پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی:” : “ده‌بێ چی بزانم؟”، “ده‌بێ چی بکه‌م؟، “ده‌بێ چ خواستێکم هه‌بێ؟” دواجاریش کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزمە. پاشانیش بزاڤەکانی مۆدیرنیتە: “ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟”، “چۆن ئه‌و سه‌رده‌مه بناسین؟” و … تاد، کۆی ئەو پاشخانە ده‌بنه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌کانی ئه‌مەریکا و ئه‌وروپا.
به‌هه‌مه‌حاڵ، مەبەست لەم بابەتە راستیی و ناڕاستی کێشه‌ی شه‌ڕه‌کان نییە، به‌ڵکو نمایشێکی خێرای ئه‌و هێڵه فه‌لسه‌فیانه‌ن، که رۆڵێکی گرینگ‌یان هه‌بووه و هه‌یه له به ره‌واکردنی مافی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و شه‌ڕه‌کان، به تایبه‌تیش له ده‌وڵه‌ته تازه‌باوه-مۆدێرنه‌کاندا. که‌واته ئه‌و مافانه چین که فه‌لسه‌فه به ره‌واکردن و ناره‌واکردنی شه‌ڕه ده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌کاندا ده‌یبه‌خشن؟
ماف یه‌کێکه له‌و کۆڵه‌گه گرینگانه‌ی ده‌وڵات و کۆمەڵگە، به تایبەتیش له وڵاتانی تازه‌باودا، که فه‌لسه‌فه به‌رهه‌مهێنه‌ریه‌تی، دواجاریش له سه‌ر و به‌ندی رۆژگاری “رۆشنگه‌ریی” یه‌وه ئه‌و روانینه فه‌لسه‌فییانه سه‌باره‌ت به ماف ده‌بنه قانوون بۆ کۆمەڵگە و ده‌وڵه‌ته تازه‌باوه‌کانی رۆژئاوا.
هزر و فەلسەفەی کۆمەڵگە و دەوڵەتە نوێباوەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا درێژەدەر و گەشەکردنی جیهانی فەلسەفەی گریکی کۆنینەن، بە دیاریکردنیش پلاتۆ -Plato (347- 427 پ.ز) و ئه‌ریستۆ- Aristoteles (322-384پ.ز). بەمجۆرە روانگه‌کانی ئه‌و دوو فه‌یله‌سوفه ده‌بنه بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌و مافه فه‌لسه‌فییه‌ی که له سه‌رده‌می “رۆشنگه‌ریی”یه‌وه ده‌بێته قانوونی ده‌وڵه‌ت. ئه‌وه گرینگه بگوترێت، که مافی فه‌لسه‌فیی تازه‌باو جه‌خت له‌سه‌ر به ره‌وا بوونی قانوون ده‌کاته‌وه، لێ ئه‌و مافه فه‌لسه‌فییه له فه‌لسه‌فه‌ی کۆنباو، کلاسیک‌دا، وه‌ک تتشتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویست، که ماف و ره‌وشت یه‌ک ما‌نایان هه‌بوو. بۆ نموونه: “له Antigone ململانێیه‌ک له نێوان قانوونی داب و نه‌ریت و قانوونی داڕێژراوی پاشادا هه‌بوو. “(1) له‌و ململانێیه‌دا کێبه‌رکێیه‌ک هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌رکی ئه‌و ململانێیه له گوتاری تازه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.
له روانگه‌ی پلاتۆ (ئەفلاتوون)، که گوتمان سه‌رچاوه‌یه‌کی پڕ نرخه بۆ بووناسیی، تیۆری زانین (ئیپستمۆلۆگیی) مێتافیزیک، ئێتیک، و مافی فه‌لسه‌فیی، راستیی، ده‌بن بە ده‌سپێک بۆ هه‌موو گفت و کرده‌یه‌ک، چونکه راستیی مانای واقیع، یان ژیان خۆی ده‌گه‌یه‌نێ. پلاتۆ له هاوکێشە ماتماتیکەکەیه‌وه هزر‌ی راستیی شیده‌کاته‌وه: “ئه‌گه‌ر ئێمه وا تێبگه‌ین که X مه‌سه‌له‌یه‌که له واقیعدا، ئه‌وکات ئه‌و تێگه‌یشتنه راست ده‌بێ. کاتێ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێمه راسته که توانی کتومت تتشتێک ده‌ستنیشان بکا که په‌یوه‌ندی به واقیعه‌وه هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی به واقیعه‌وه نه‌بوو، ئه‌وه ساخته ده‌بێ”. (2) که‌واته وه‌ک ده‌بینین مه‌سه‌له‌ی راستیی به‌نده به‌وه‌ی که ئێمه چۆن له واقیع تێده‌گه‌ین. بۆیه ده‌کرێ تتشتێک راست بێت، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان له باره‌یه‌وه هه‌بێت.
ئه‌و تێڕوانینه خۆیەکیی – سۆبێکتیڤه له راستیی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، که تتشتێک ده‌کرێ راست بێت، هه‌رچه‌نده که بوونی نه‌بێ و ئێمه‌ش هیچ زانیاریمان له‌سه‌ریه‌وه نه‌بێ. ئه‌و روانگه‌یه له دیدی فه‌لسه‌فییه‌وه به دۆخی ریالیستیانه-Realistic position ناوده‌برێت. (3)
به‌ڵام واقیعییه‌ت به‌لای پلاتۆوه ته‌نیا بوونی تشتێک نییە له دونیای بینراودا، چونکه خودی واقیع مانای په‌یوه‌ندی ئه‌و تشتانە ده‌گه‌یه‌نێ که له واقیعدا هه‌ن. هاوکاتیش ئه‌و واقیعه مانای ئایدیالیش ده‌گه‌یه‌نێ.
هزر‌ی ئایدیال له روانگه‌ی پلاتۆوه له فۆرمی تشته‌کاندا ده‌ناسرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش له وێک‌چوونی ته‌واوی ئه‌و تشتانە‌ی که له‌و فۆرمه یان ئه‌ویتره‌وه ده‌چن، ده‌ناسرێنه‌وه. پلاتۆ له “کۆمار”دا وای به چاک زانیبوو که ئه‌وانه حوکمی کۆمەڵگە بکه‌ن، که خاوه‌ن زانینن، واتە فه‌یله‌سوفه‌کان حوکمڕان بن. چونکه ئه‌وان ده‌توانن دونیای هزرەکان به حوکمڕانی ئه‌و واقیعه ببه‌ستنه‌وه.
پلاتۆ له دیالۆگۆی کریتۆن ( Kriton)دا ئه‌وه روونده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رمووێ: ” که‌سێک، که خه‌ریکی وه‌رزش بێ و حه‌ز له وه‌رزش بکا، ده‌بێ ته‌نیا خۆی به تێگه‌یشتنی که‌سێکی تایبه‌تمه‌ند – دکتۆر یان دکتۆری وه‌رزش سه‌رقاڵ بکا یان ده‌بێ ته‌نیا رێزی په‌سن و لۆمه و تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌کانی تر بگرێ؟… بۆیه ده‌بێ ئه‌وکه‌سه، ته‌نیا له لۆمه‌ی ئه‌وان بترسێ، هه‌روا ده‌بێ ئه‌و که‌سه ته‌نیا به‌و پەسندانەی ئه‌وان دڵخۆش بێت- هه‌روا نابێ ئه‌و که‌سه گوێ بدات به که‌ڵه‌که‌بوونی لۆمه و په‌سندانەکان”.(4)
لێره‌دا ده‌بینین که بنه‌مای زمانی ملکه‌چبوون له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له رازیبوونی هاووڵاتییانه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت. که‌واته ته‌نیا هاووڵاتین که مافی حوکمڕانی ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ت.
ئەریستۆ به‌های هزرە ئایدیالەکانی ئەفلاتوون سه‌باره‌ت به مافی فه‌له‌سه‌فی، چۆنییە‌تی حوکمڕانی کردنی ده‌وڵه‌ت پەرەپێدەدا.
له روانگه‌ی ئەریستۆوه ئێتیک، ئاکارناسیی ده‌بێته کاکڵه‌ی بوونی مرۆڤ. بنه‌مای ئه‌و ئاکارناسییەی ئەریستۆ، له دیدی خوداناسیی بۆ گه‌ردوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، که لێره‌دا مه‌به‌ستم نییە لێی قووڵ ببمه‌وه. به‌ڵام ئه‌و دیده‌ی ئەریستۆ، ئه‌وه‌یه که هه‌موو تتشتێک ئامانجێکی خۆی هه‌یه، یان کرده‌یه‌کی هه‌یه. مرۆڤ، لای ئەریستۆ له گه‌ردووندا هه‌یه، که بوونه‌وه‌رێکی ئاوه‌زدار (ئاقڵدار)ە و خاوه‌نی باڵاترن فۆرمه. تشتگه‌لی تریش له توانایدایه په‌ره‌بسێنێ و ئه‌و فۆرمه به‌ده‌ست بهێنێت. لێ ئه‌و ئاوه‌زیی (عەقلانیی)ە که مرۆڤ له بوونه‌وه‌ره‌کانی تر جوودا ده‌کاته‌وه. ئه‌وە مرۆڤه که ئه‌و تواناییه په‌ره پێبدات، واتە به پێی سروشته‌که‌ی خۆی ده‌ژیت. چونکه مرۆڤ له سروشتدا خاوه‌نی ئه‌و توانا ئاوه‌زییەیە. ئه‌و خاوه‌نداریه‌تییه تایبه‌تمه‌ندییه‌ی مرۆڤە کە هانیده‌دات به‌ره‌و ژیانێکی باش بگۆڕێت و پەرەبسێنێت، که ئەریستۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییە به ئاکارپاکیی (فەزیلەت) ناودێڕ ده‌کا. لێره‌دا ئه‌و ئاکارپاکییەی که هانی مرۆڤ ده‌دات، تشته باشه‌کان په‌ره‌پێبدات. گرینگ‌ترین ئه‌رک، له روانگه‌ی ئەریستۆوه، ئه‌نجامدانی کرده‌یه‌کی ره‌وا و دروسته.
بناغه‌ی هزر‌ی ره‌واداری ئەوەیە، که هه‌موو وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و وه‌ک یه‌کسانه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی جوودا ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکرێ: “ئەگه‌ر که‌سه‌کان هاونرخ نه‌بوون، که‌واته نابێ یه‌ک به‌شیان هه‌بێت؛ به‌ڵام لێره‌دا له دیوێکی تره‌وه تۆیێک بۆ کێشه‌یه‌ک سکاڵانامایه‌ک قوتده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌نده به‌وه‌ی که یه‌کسانه‌کان به‌شی یه‌کسانیان وه‌رنه‌گرتووه یان به‌نده به‌وه‌ی که که‌سه نایه‌کسانه‌کان وه‌ک یەک به‌شیان پێدراوه”.(5)
کەواتە دوای گواستنه‌وه‌ی ئەو کولتوورەی گریک بۆ جیهانی ئیمپراتۆریه‌تی رۆم و دواجاریش ره‌نگدانه‌وه‌ی له ئایینی مه‌سیحیدا، ده‌بینین هزرڤانێکی مه‌سیحی وەک تۆماس ئا‌ڤ ئه‌کوینۆ- Thomas av Aquino (1225-1274) له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و هزرانەی پلاتۆ و ئەریستۆدا، خالک کوشتن بە هه‌ڵه دەبینێت، به‌ڵام هاوکاتیش پێی وا بوو مرۆڤ مافی خۆیه‌تی که خۆی بپارێزێ. لێره‌دا ئه‌و دیده‌ی تۆماس ئا‌ڤ ئەکینۆ سه‌باره‌ت به به‌ستانه‌وی مرۆڤ به مافی سروشتی، به‌نده به ره‌وشتخوازیی مه‌سیحیه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی که تۆماسی پێده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و دووتا کردنه‌ی نێوان مافی هه‌تاهه‌تایی و مافی سروشتی و مافی پۆزه‌تیڤه. له روانگه‌ی تۆماسه‌وه “قانوون، واتە هیچ تتشتێک زیاتر نییە لە: 1. له ئاوه‌زی به قانوونکردندا. 2 له پێناو باشییه‌کی هاوبه‌شدا. 3. له که‌سێک که خاوه‌نی توانادارییه به‌سه‌ر کۆمەڵگەوه. 4. له راگه‌یاندنێک که له سه‌رچاوه‌ی راستییه‌وه ئاراسته ده‌کرێ”. (6) به‌ڵام باڵاترین قانوون، قانوونی هەتاهاتاییه، که له زانایی خوداوه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت. وێڕای ئه‌مه‌ش مرۆڤ له روانگه‌ی تۆماسه‌وه له رێگەی تواناداری خۆیه‌وه، له رێگەی تاقیگە و سیسته‌می به هارمۆنیکراوی دونیادا، که سروشت دروستی کردووه و لە لایه‌ن ئه‌و قانوونییه هەتاهاتاییه بڕیاری له‌سه‌ردا دراوه، ده‌توانێ له لۆژیکی په‌یوه‌ندییه‌کان تێبگات. هاوکاتیش مرۆڤ به رێگه‌ی تواناداری خۆیه‌وه ده‌توانێ خراپه و باشه لێکتر جوودا بکاته‌وه. به‌ڵام قانوونی مرۆڤ، به دیدی تۆماس، قانوونی ته‌واو و بۆ هه‌موو خەڵک نییە، له‌گه‌ڵ قانوونی سروشتی ناکۆکه، چونکه ئه‌و قانوونە له لایه‌ن که‌سێکی خاوه‌ن زانیاری پوختەوە رانه‌گه‌یه‌نراوه.
سیسرۆ ( Cicero-106-143 ) و ئاگوستینۆس( Augustinus 354-43)، که هەردووکیان نوێنه‌ری روانگه‌ی مه‌سیحیه‌تن، به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌ندێ تشت په‌یوه‌ندی به سروشته‌وه هه‌یه نه‌ک نه‌ته‌وه، واتە “مافی خه‌ڵک” جوودایه له‌گه‌ڵ مافی نه‌ته‌وه. قه‌شه و تیۆلۆگێکی وه‌ک تۆماس ئا‌ڤ ئه‌کوینۆ، مه‌سه‌له‌ی گوتن و کردار لێکتر جوودا ده‌کاته‌وه، که ئه‌م دیده‌ش له شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا ره‌نگیدایه‌وه. له‌وێدا ده‌بینین دیسان مافی مرۆڤایه‌تی، وه‌ک گرێبەستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دێته‌وه گۆڕێ.
له روانگه‌ی ئه‌و پشتینه‌ی مه‌سیحیته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانوێل کات ( Kant)، که بڕبڕه‌ی پشتی مۆدێرنێته‌یه، سەرهەڵدەدات. ئێمانوێل کانتیش سەبارەت بە ماف ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “مافی خه‌لک”، که هی ئایینی مه‌سیحیه‌ته. به‌ڵام کانت زێده‌تر جه‌خت له‌سه‌ر مافی خه‌لک و نه‌ته‌وه ده‌کاته‌وه، تا مافی سروشتی.
مه‌سه‌له‌ی ره‌وایه‌تی شه‌ڕ، پێش مه‌سیحیه‌ت و به دواوه هه‌میشه به‌سترابۆوه به ره‌وایه‌تی مافه‌کان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت. له پاش شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌وه، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ “رۆشنگه‌ریی”دا، که له دایکبوونی ئه‌قڵه، مافی سروشت به ئه‌قڵانی ده‌کرێ. کانت له ساڵی 1795 دا، هزر‌ی هاووڵاتی و ده‌وڵه‌تی هێنایه گۆڕێ، که له‌وێدا له جیاتی کڵێسه، یان خودا، ده‌وڵه‌ت ده‌بێته به‌رپرسیاری مافه‌کانی هاووڵاتییان. دواجاریش ئه‌و بووه هانده‌رییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هزرەی کانت، له‌نێوان خه‌لک و ده‌وله‌تدا، ئه‌رک و مافه‌کان دیاری بکرێن. له‌وێوه خاوه‌ندارێتی بووه مه‌رج بۆ مافی هاووڵاتیان.
ئه‌و خاوه‌ندارێتییەی ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به مافی نێونه‌ته‌وه‌یی له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا، به تایبه‌تیش ئەمەریکای ئه‌مڕۆدا، به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
وێڕای ئه‌مانه‌ش، دیدی فه‌لسه‌فییانه‌ی کارل مارکس بۆ شه‌ڕ له فۆرمی ئابووریدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. که‌چی لای نیتشه له ده‌سه‌ڵات و کۆششی مرۆڤ بۆ به‌رز راگرتنی خۆی و تێکدانی نۆرمه داڕێژراوه‌کان ده‌بینرێ. لێ هۆکاری شه‌ڕ بۆ فرۆید له کێشه‌ی سێکسدا سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ. وه‌لێ له فۆرمه ده‌ره‌کییه‌که‌یدا، ته‌واوی ئه‌م روانگه فه‌لسه‌فییانه سه‌باره‌ت به شه‌ڕ، له بانگه‌شه‌ی جوودادا وێنە ده‌کرێن.
مێشێل فۆکۆش، وه‌ک نیتشه، پێی وابوو که شه‌ڕ به‌رده‌وامی سیاسه‌ت نییە، به‌ڵکو خۆی سیاسه‌ته. گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسی، که له‌وێدا شه‌ڕێکی بێ سنوور هه‌بوو، هاوکاتیش ئه‌مڕۆ شه‌ڕی ته‌واوگریی له سیاسه‌تی شه‌ڕدا ده‌بینرێ.
ژان بۆدلیارد له باسی شه‌ڕی سه‌رمایه‌داری و کۆمۆنیزمدا پێی وایه هه‌ردوو شه‌ڕ یه‌ک ناوه‌ڕۆکیان هه‌یه، که ئه‌ویش به ده‌ستهێنانی ئازادییه بۆ سه‌ر زه‌وی، سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می هزر‌ی مۆدێرنیتێته‌یه.
وه‌ک مێژوونووسان باسی ده‌که‌ن، له سه‌رده‌می پادشایه‌تیدا شه‌ڕ گه‌مه‌یه‌کی به قانوونکراو بوو، له‌وێدا که پادشایه‌ک سه‌رده‌که‌وت، ئەو پادشایەی کە له شه‌ڕدا دۆڕاو بوو له ئامێز ده‌کرد، که‌چی ئه‌مڕۆ ئەگه‌ر سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتێک له شه‌ڕدا بدۆڕێ، هه‌ڵده‌واسرێ.
له کۆتایی 1982 دا، له پاریس کۆنگره‌یه‌ک به‌سترا له‌لایه‌ن قانوونزان و سه‌رباز و فه‌یله‌سووف و سیاسییه‌کانەوە، له‌وێدا باسیان له‌وه کرد، که کام لایه‌ک له هێزه‌کان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هێرش بکاته سه‌ر لایه‌که‌ی دیکه و کامه لایەنیش مافی هێرشی نییە. وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌وه بوو: ته‌نیا ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن ماف ده‌توانێ بۆ یارمه‌تیدان به دژی دوژمنێکی ده‌رکیی، داوای یارمه‌تی له وڵاتێکی قانوونیی خاوەن ماف‌دا بکا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، که له ساڵی 1941-1991 ئه‌مەریکا وه‌ک برا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا دژی دوژمنی هاوبه‌ش بوون؛ پێکه‌وه شه‌ڕیان به دژی نازیزم و فاشیزم ده‌کرد. ئێستا ئه‌وروپا له‌سه‌ر سیاسه‌تی کانت ده‌ڕوات، که لیبرالیزمیه و قانوون حوکم ده‌کا.
به‌ڵام ئەمەریکا سیاسه‌تی فه‌یله‌سۆفی ئینگلیز توماس هۆبز (-16791588 Thomas Hobbes ( له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا په‌یڕه‌و ده‌کا، سەرنج لەو سیاسەتەی ئەمەریکا بدە کە لە ١١ی سێپتێمبەرەوە لە دەرەوەی خۆیدا پیڕۆی دەکا، کە لە ئامانجی بەسەردا زاڵبوونی ئەو ئاژاوانەیە کە هەڕەشەی لێدەکەن. له روانگه‌ی هۆبزه‌وه مرۆڤ و کۆمەڵگە له سروشتدا خۆویست و ته‌ماحکارن، گه‌ر کۆنترۆل نەکرێن، شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری لە نێوانیاندا دروست ده‌بێ، یان به واتەی هۆبز شه‌ڕی “گشت له‌گه‌ڵ گشت‌دا” هه‌ڵده‌گیرسێ.
له‌م روانگه‌یه‌وه ئەو شەڕانەی کە لە ئێستادا لە ئارادان، بە تایبەتیش ئەو شەڕە نەبڕاوانەی کورد لەگەڵ داگیرکارەکانیی و بگرە شەڕەکانی ناوەخۆشی، لەگەڵ هزر‌کانی هۆبز سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات و مافه‌کانی کۆمەڵگە و ده‌وڵه‌تدا نزیکن، بۆیه گەرەکە که‌مێک فراوانتر له‌سەر بۆچوونه‌کانی هۆبز بدوێم.
هۆبز له کتێبه ناوداره‌که‌یدا،Leviathan ، که سالی 1651 ده‌رچووه، کۆمەڵگە به Leviathan ناودێڕ ده‌کا، چونکه له “Jobs bok” به‌شی سێیەمی “بیبل” دا گیانه‌وه‌رێک هه‌یه به‌و ناوه، که گیانه‌وه‌رێکی دڕنده و کرێته. ئه‌و کتێبه‌ی هۆبز سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگە بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت. هزرە‌کانی ئه‌و کتێبه رۆڵێکی گرینگ‌یان هه‌بوو بۆ سەتەی بیست و بگرە ئێستاش. ئاشکرایه بریتانیا له سەتەی شازده‌دا لە شه‌ڕ و کێشه‌یه‌کی سه‌ختی ناوه‌خۆدا دەژیا، ئه‌و شه‌ڕانه‌ش هۆکاری ئه‌و ململانێیه تووندوتیژانه بوون که له نێوان ئایینی ماسیحی و په‌رله‌مانخوازه‌کاندا ته‌قینه‌وه. هه‌ر بۆیه شه‌ڕه دژواره ناوه‌خۆیەکانی بکۆمەڵگەی بریتانیی کاریگه‌رییه‌کی زۆری کرده سه‌ر بیر کردنه‌وه‌ی هۆبز.
ئه‌و باره سیاسی و شه‌ڕه ناوخۆیانه‌ی کۆمەڵگەی ئینگلیزیی، له زۆر ره‌هه‌نده‌وه له کێشه‌ی ئه‌مڕو و دوێنێی کۆمەڵگەی کوردییه‌وه نزیکن: مه‌سه‌له‌ی ئایین، شەڕی دژ بە داعش، ململانێی نامەدەنی نێوان حیزبە کوردییەکان، مافی تاک و … تاد، به‌شێکن له‌و نزیکایه‌تییه‌ی کۆمەڵگەی ئێستای کورد و کۆمەڵگەکه‌ی بریتانیای سەردەمی هۆبز. به‌ڵام ئه‌و شەڕگەلەی کۆمەڵگەی کورد لەگەڵ نەیارەکانی و نێوان هێزەکانی خۆشی‌دا، نه‌یانتوانیووه لە بری شەڕە قسەی دووبارە، ببیرکردنەوەیەکی فه‌لسەفیی سیاسی له پانتایی رۆشنبیریی کوردی‌دا دابهێنێت، چونکە کورد لە باشووردا نەیتوانییوە بوێرانە بە رێنسانسێکی کوردییەوە بە رووی بیرکردنەوەی نەریتیی کۆمەڵگە ببێتەوە. هۆکاری ئەمەش لە دایک نەبوونی هزرە لە دونیای رۆشنبیری ئێمەدا.
ئەگەر ئەوکات ئەو ململانیی و شەڕە سەختەی نێوان ئایین و پەرلەمانخوازەکانی کۆمەڵگەی بریتانیی نەبوونایە، کتێبەکە ناسراوەکەی هۆبز “لیڤایتەن”یش بەرهەم نەدەهات. هۆبز بەو کتێبەوە دابڕانێکی فه‌لسه‌فی و هزر‌ی له‌گه‌ڵ سەتەی ناوه‌ڕاست و دونیابینی مه‌سیحیه‌تدا دروست بکات. ئه‌م دابڕانه‌ش له روانگه‌ی ماتریالیزمییە لۆژیکییه‌کانی هۆبزدا به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه.
هۆبز بە بیرکردنەوە رێنسانسییەکەیەوە فه‌لسه‌فه له ئه‌رکه مێتافیزیکییه‌کان، که فه‌یله‌سوفه‌کانی به‌ر له خۆی پێیه‌وه سه‌رقاڵ بوون، رزگار دەکا. له‌وێدا ئه‌رکی فه‌لسه‌فه، لە دیدی فه‌یله‌سوفه تێولۆگییه‌کانه‌وه، وەک زۆرێک لە زانا ئیسلامییەکانی ئێستای ئێمە، ئەوەبوو مرۆڤه‌کان به‌وه رازی بکه‌ن له‌و دونیا داهاتوویان، بەهەشتدا، که نادیار بوو، بەختەوەر و ئازاد دەبن. هاوکاتیش ئه‌و ده‌سته‌ڵاته دونیاییه، یان ماددییه، که‌ره‌سه‌یه‌ک بوو بۆ کڵێسه‌ی حوکمڕان، که هه‌وڵی ده‌دا کۆمەڵگە به‌وه رازیبکات، ته‌نیا له به‌هه‌شتی خودادا مرۆڤه‌کان ئاسووده ده‌بن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیده مێتافیزیکیه، هۆبز ده‌سته‌ڵاتی دونیایی، ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی به جێگرەوەیەکی راستیینه چه‌سپاند. به‌لای هۆبزه‌وه به شەرعییەتدان بە ده‌وڵه‌ت، تێوری پەیمانی کۆمەڵایەتی ده‌خه‌مڵێ. به واتەیەکی تر، دەستەڵاتی په‌رله‌مان له ژێرخانه‌وه ده‌ست پێده‌کا نه‌ک له سەرخانەوه. به دیدی هۆبز مرۆڤ له ته‌ک کۆمەڵگەدا خۆی ده‌ناسێته‌وه، کەچی پێشتر ئەوە “دۆخی سروشتی” بوو که مافه‌کانی مرۆڤی ده‌پاراست. هۆبز پێی وابوو که نه‌بوونی هێوریی و ئاسایش له‌و دۆخه سروشتییه‌ی کۆمەڵگەدا، ناتوانن گیانی مرۆڤه‌کان بپارێزێن، که نه‌بوونی ئه‌و ئاساییشه‌یە، هانی مرۆڤه‌کان ده‌دات که خۆی له رێزی کۆمەڵگەدا ببینێته‌وه. له دۆخی سروشتی‌دا، مرۆڤ وه‌ک غه‌ریزه به مانه‌وه داوێنگیره، که هۆبز ئه‌و هزرەی وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک به‌لاوه دروست بوو، به‌ڵام ئه‌و دۆخه مایه‌ی نه‌بوونی ئاساییشه. بۆیه هۆبز پێی وابوو له‌و دۆخه‌دا شه‌ڕ هه‌میشه ئاماده‌یه. بوونی شه‌ڕ له‌و دۆخه‌دا، که دووره له نوێنه‌رایه‌تییه‌کی هه‌ڵبژێردراو که بتوانێ کۆمەڵگە رێکبخات، ته‌نیا دوژمندارییه‌کی داخراو له نێوان مرۆڤه‌کاندا دروست دەکات، به‌ڵکو ئه‌و ململانێیه‌ی که له مه‌یله جیاوازه‌کانی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌یه، ده‌بن به هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ. بۆیه هۆبز ئه‌و دۆخه سروشتییه‌ی له سێ هۆکاردا بەرجەستە دەکاتەوە: ١. کێبه‌رکێی ته‌قاندنه‌وه‌ی گرێ و ژێیه‌کانی جیاوازی. ٢. نه‌بوونی ئاساییش. ٣. دواجاریش بۆچوونه جیاوازه‌کانی به‌رانبه‌ر، وێڕای ئه‌و سه‌رگێژیانه‌ی که له‌و دۆخه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش واده‌کات له‌و دۆخه‌دا زه‌بروزه‌نگ هه‌میشه له ئارادا بێت، که کتومت له دۆخی حکومەت و کۆمەڵگەی ئێمه‌دا ده‌چێت.
هۆبز له کتێبی ناوبراودا، له‌و دۆخه سروشته‌یه‌دا به‌مجۆره وێنه‌ی مرۆڤ، یان به واتەی ئه‌و پیاو نمایش ده‌کا: “له‌وێدا هه‌موو پیاوێک (که‌سێک) دوژمنه له‌گه‌ڵ پیاوێکی تردا؛ له‌وێدا له‌و کاته‌دا پیاو، بێجگه له ئاساییشی خۆی، ئاساییشێکی تری نییە، هێزی خۆی و دۆزینه‌وه‌ی تواناداری خۆی هه‌یه که پێی بژیت. له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا شوێنێک بۆ پیشه‌سازیی نییە و به‌رهه‌مەکانیش بێ ئاساییشن: ئاکامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئەوەی نه هیچ کوولتورێک له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌بێ، نه هیچ تواناێکیش بۆ هات و چۆی که‌شتی هه‌بێ، بۆیه نه هیچ گواستنه‌وه‌ی له زه‌ریاوه ده‌بێ، نه هیچ خانوو و بونیاتنانێکی ده‌ڤه‌ریی دروست ده‌بن، نه هیچ ئامرازێکی جوولانه‌وه‌ش ده‌بێ که بتوانێ تشته‌کان بجوولێنێ یان لاببات که پێویستی به هێزێکی زۆر هه‌یه، نه هیچ هونه‌رێک، نه هیچ کۆمەڵگە بوونیان ده‌بێت، له‌وه‌ش خراپتر:ترس و سامناکی تا ده‌گاته مه‌رگێکی زه‌بروزه‌نگیی، به‌رده‌وامی ده‌بێت: ژیانی پیاو هه‌ژار، ته‌نیا، دزێو، زه‌برزه‌نگاوی و کورت ده‌بێت”. (١)
تۆ خۆت وردەکارییەکانی ئەو وێنەکردنەی هۆبز لە کۆمەڵگەی بریتانیی ئەوکات و لەگەڵ دۆخی ئیستای کوردستان بەراورد بکە.
به‌ڵام هۆبز دەستەڵاتی هه‌ڵبژێردراو به بڕانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سروشتییه ده‌بینێ که ئه‌و ده‌سته‌ڵاته، به دەستەڵاتی سه‌روه‌ریی( ( Sovereigntyناودێڕ ده‌کا. جێگه‌ی سه‌رنجه هۆبز پێی وایه مرۆڤ له ترسی ئه‌و باره سروشتییه ترسناکه‌دا، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته سه‌روه‌رییه پێکدەهێنێت. ئومێدی مرۆڤ بۆ مانه‌وه هانیده‌دا که ئه‌و کۆمەڵگەیه مه‌ده‌نییە ، کە کوردستانیش نامەدەنییەت حکومی دەکا، له سه‌روه‌رییه‌کی به‌هێزدا بونیات بنێت. ئه‌و ته‌رزه سه‌روه‌رییه‌ش مه‌رامی دوورتری هه‌یه. مرۆڤەکان له ترسی پاراستنی خۆیاندا، هەوڵده‌دەن له رێگەی پەیمانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له یه‌کێتیه‌کی سیاسی‌دا کۆببنه‌وه، چونکه ئەوە سه‌روه‌رییە کە ده‌توانێ کۆمەڵگە له دوژمنی ناوه‌کیی و ده‌ره‌کییدا بپارێزێ و هاوکاتیش له رێگەی قانوونی مه‌ده‌نییە‌وه، په‌یوه‌ندی مرۆڤه روانین جیاوازه‌کان له کۆمەڵگەدا رێکبخات. له‌وێدا ئازادی له ماف‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
دواجار هۆبز له کتێبی ناوبراودا، به‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نیی لە بریتانیای سەردەمی خۆی ده‌چه‌سپێنێ: “ئه‌و پێکهاتننامه‌ی نێوان به‌شه‌کانی ئه‌و جه‌سته سیاسییه‌ی کۆمەڵگە،کە یه‌که‌م جار پێکهات، لێکگرێدرا، هه‌روا یه‌کخرا، که به‌دژی ئه‌و خوڵقاندنه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن خوداوه بوو… خوڵقاندن سه‌ره‌تای گێڕانه‌وه بوو. بۆیه ئه‌و کۆمەڵگەیه مه‌ده‌نییه سروشتی نییە، به‌ڵکو دامه‌زرێنراوه” (٢)
. کەوایە ئەوەی کە دەتوانێ کۆمەڵگەی کوردستان لە شەڕی نێوان هێزەکانەوە رزگار بکا، ئەو هەتەرات و پەتەراتانەی سیاسیی و رۆشنبیرەکانی سەر تیڤییە مەرگدۆستەکان نین کە کۆمەڵگەی کوردستانیان لە رق و بوغز دەغەزار کردووە، بەڵکو ئەوە دەستەڵاتێکی هەڵبژێردراوە کە لە لایەن خەڵکەوە سەروەریی پێبەخشراوە.
له‌م ره‌وته‌دا هه‌موو بزاڤه ئاشتیخوازه‌کانی دژه شه‌ڕ، هه‌ر له شه‌ڕی ڤێتنامه‌وه تا ده‌گاته شه‌ڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دژ به رژێمی تالەبان، رژێمی سەدام، داعش، یەمە، سوریە و… تاد، له کرداردا ناکارا و وسستن. چونکه جگه له شه‌ڕ، هیچ کردارێکی تری کاریگه‌ییان نه‌بووه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی.
دواجار مه‌به‌ستی ئه‌و بزاڤه به‌ناو ئاشتیخوازانه و بگرە ئەمەریکا و ئەوڕوپاش، پاراستنی ماڵ و خاوه‌ندارییه‌کانی خۆیانن، نه‌ک ژیانی ئه‌وانیتر. شه‌ڕیش له دواجاردا، بۆ ئه‌و ئاشتیخوازانه تێکدانی ژیانی ئه‌وانه.
هاوکاتیش ئه‌مڕۆ دەستەڵاتی سیاسی خۆی به شێوه‌ی ئایینی و مه‌یلی ئاینیانه یان بازاڕ، گەمە و ریکلام پیشانده‌دات. بۆیه شه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕۆ بارێکی هه‌ست ورووژێنن. روانگه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌لسه‌فه بۆ شه‌ڕ، وه‌ک فه‌یله‌سوفی نه‌روێژی Arne Näse پێی وایه، که خه‌لک مه‌یلێکی په‌سیڤی هه‌یه دژی شه‌ڕ.(9)
ره‌نگه ئه‌و په‌سیڤی و سستییه‌ی که ئه‌و فه‌یله‌سوفه نه‌روێژیه باسی ده‌کا، له شێوه‌ی ئه‌و ته‌رزه وێنانه‌ی که له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان و رۆژنامه‌کانه‌وه نمایش ده‌کرێن، ببینرێن: وێنه‌کان هه‌میشه دیمه‌نی کاره‌ساتی و هه‌ست بزوێن جه‌ختده‌که‌نه‌وه؛ ته‌رمی خه‌لکی ئاسایی و منداڵ و و کاولکاریی دوای رووداوه‌کان زه‌قده‌کرێنه‌وه.
نموونه‌گه‌لێکی زۆر هه‌ن که دەستەڵاتی سیاسی ئه‌نجامی ده‌دات، ره‌نگه له زۆر دیوه‌وه مه‌به‌ست ورووژاندنی هه‌ستی خه‌لک بێت
لێره‌وه ده‌توانینین بڵێین هەرچەندە ئاستی سیاسی جیهانی بە شه‌ڕه دژواره‌کانەوە سەرقاڵە، که‌چی له سۆزدا خۆی پیشانده‌دات، هاوکاتیش بزاوی به‌رهه‌ڵستکاریی و ئاشتیخوازییش له ساته وه‌ختێکی سۆزاویدا تێده‌په‌ڕنن.
ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی لیبرالی نوێ، جیهانگریی لە هه‌وڵی پێکهێنانی زه‌بروزه‌نگێکی جیهانگیرییه. چونکه رۆژئاوا خۆی ده‌یه‌وێ ئه‌و زه‌بروزه‌نگه بخاته سه‌ر شانی ئه‌وانیترەوە. بۆیه سه‌رمایه‌داری هه‌وڵده‌دات دوژمنێکی شه‌ڕه‌نگێز به‌رانبه‌ر خۆی دروست بکا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بازه‌ڕه فره‌که‌ی به هه‌ڕمێن بکا و، هه‌میش ته‌واوی ململانێیه‌کان له بیر بکرێن و ئه‌و خه‌لکه‌ش به شه‌ڕه‌وه سه‌رقاڵ بن.
به دیوه‌کی تریش، سیاسه‌تی رۆژئاوا له روانگه‌ی لیبرالیزمه نوێیه‌که‌یه‌وه هه‌وڵده‌دا ململانێ و کێشه سیاسییه‌کانی جیهانی،پچڕ پچڕ و به رێگەی ئۆرگانه ئازاده‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر بکات.
دواجاریش ره‌نگه ئاماژه کردن به فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی، ژاک دێریدا(-1930 Jacques Derrid 2004)، وه‌ک تازه‌ترین ده‌نگی فه‌لسه‌فه سه‌باره‌ت به‌پرسی ماف و شه‌ڕ، مه‌به‌ستی ئه‌و باسه رۆشنتر بکاته‌وه، که چ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر سیاسه‌ت به گشتی و به‌تایبه‌تیش مافی ده‌سته‌ڵاتەوە هه‌یه.
دێریدا له نووسینه‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مکگه‌لی وه‌ک: دۆستایه‌تی، مێوانداری، ره‌وایه‌تی، هاووڵاتیی گەردوونیی و لێبووردن له دونیای سیاستدا ده‌کاته‌وه. دێریدا ئه‌و چه‌مکانه له کتێبی “فەلسەفە لە رۆژگاری تێرۆر-Philosophy in a time of Terror ” دا، قووڵتر به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. ئه‌م کتێبه کۆی چه‌ند سێمینارێکی هاوبه‌شی دێریدایە له‌گه‌ڵ فەیلەسووفی ئەڵمانی یۆرگین هابرماسدا، که پاش 11ی سێپتێمبه‌ر له نیۆرکدا پێشکه‌شیان کرد.
له‌وێدا هابرماس پێی وایه له ئاستی سیاسی‌دا دەبێ ئێمه به‌هایه‌کانی دیمۆکراتییه‌کی قبووڵکراو پیاده بکه‌ین، هاوکاتیش دێریدا پێی وایه، له پێناو گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌رەکەمان، ئەوانی دیکەدا، ده‌بێ مه‌رجه ئه‌خلاقییه‌کان له‌بەرچاو بگرین. لێره‌دا روانگه‌ی هه‌ردووکیان په‌ره‌پێدانه به پرۆژه‌کانی رۆشنگه‌ریی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو فه‌یله‌سووفه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ناوبرادا خوێندنه‌وه‌شیان جیاوازه، که‌چی لێره‌دا هه‌ردووکیان جه‌خت له‌سه‌ر به دیمۆکراتیکردنی دونیای ئیسلامدا ده‌که‌نه‌وه. هاوکاتیش له بڕی شه‌ڕ، جه‌خت له‌سه‌ر شێوازی دیالۆگکردن له نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا ده‌که‌نه‌وه. به‌لای دێریداواه، فه‌یله‌سووفێک “که‌سێکه که سۆراغی پێوانه‌یه‌کی نوێ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن و راشکاوی لێکتر جیابکاته‌وه”. (10)
ژێده‌ره‌کان:
(1) Joakim Nergelius (red), Rättsfilosofi, samhälle och moral genom tiderne. Studentlitteratur, 2001, Stockholm, S. 13.
(2) Joakim Nergelius, S. 14.
(3) ) Joakim Nergelius, S. 12.
(4) ) Joakim Nergelius, S. 13.
(5)Aristoteles, Den nikomachiska etiken, översättning av Mårten Ringbom, Daidalos, Göteborg 1988 , v. 1331a.3.
(6 )) Joakim Nergelius, S.18
(7)Thomas Hbbbes, Leviathan, Ed. Richard Tuck, companion to Hobbes, Cambridge University Press, 1996, kap.xx.
(8)Hobbes, Introduktion.
Arne Nass, livesfilosofi, över. Mona. C. Karslon, Natur och kultur, Stockholm, S. 97-(9)
.10گۆڤاری Arena ,Kriget i Irak, USA:s politik och Europas savar, وەشانی Carl Henrik Fredriksson ژماره 59، سێپتێمبەری 2003، ل. 35-38(10)