ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له فه‌لسه‌فه‌ی “ئاوابوونی ڕۆژئاوا”ی ئۆسوالد شپێنگله‌ر
نووسینی: هه‌ندرێن
ئه‌مڕۆ، وێڕای زۆری تیۆرییه فره ڕه‌هه‌ند و روانگه جوودایه‌کانیش، که‌چی دۆزینه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی جۆره تیۆرییه‌ک بۆ به‌رسڤدانه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی؛ خه‌ونی کورد؛ داڕمانی کولتووری کورد، کارێکی ئاسان نییه. ته‌نگژه‌کانیش هه‌ر ته‌نیا له‌تێک له له‌ته‌کانی کوردستانیان نه‌ته‌نیوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ئۆرگانه‌کانی گشت پارچه‌ی کوردستانیان گرتۆته‌وه. کۆی ئه‌و ته‌نگژانه‌ش: ته‌نگژه‌ی پێناسه‌ی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی و داهێزران و نامۆبوونی کولتووری کوردییه. هه‌ڵبه‌ته داگیرکه‌رانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له ماوه‌ی سه‌ته‌کاندا، به‌تایبه‌تیش له سه‌ته‌ی بیستدا، له ڕێگەی سیاسه‌ته شۆڤینییه‌کانیانەوە توانیوویانه ڕووحی کورد، وه‌ک ئۆرگانێکی هاوبه‌ش وێڕان بکه‌ن. له ئاکامی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌دا ئه‌و ئۆرگانه رووحییه‌ی کورد نه‌ک هه‌ر ئیفلیج و شه‌ل کراوه، بەڵکو به جۆرێک وێرانکراوه که هه‌میشه به ده‌ست نه فراژان و به‌رهه‌منه‌هێنانی ئۆرگانه نوێکان؛ پێناسه‌ی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه سه‌رگێژ بێ. چونکه داگیرکه‌ری باکووری کوردستان، توانیوویه‌تی ئۆرگانی کوردی به په‌تای تورکی، ئۆرگانی کوردی رۆژهه‌ڵات به په‌تای فارسی، کوردی رۆژئاوای بچووکیش به په‌تای عاره‌بی و له باشووریش به په‌تای پان- عاره‌بیزم به‌عسی – پان یان به‌عسیزم نه‌زۆک بکه‌ن. رژێمی به‌عس له ماوه‌ی 35 ساڵدا به رێگەی عاره‌باندن، راگوێزان، ئه‌نفال، وێرانکردنی دێهات و سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه ئۆرگانی خێزانی کوردی باشوور لێهه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له ئاکامی ئه‌مه‌د ئه‌مڕۆا حیزبی کوردی و بگره به‌شێکی زۆریش له نووسه‌رانی کورد، نه‌ک هه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دا نین سارێژی برینه‌کانی ئۆرگانی جڤاتی کوردستان بکه‌ن، بەڵکو خۆیان بوونه‌ته میراتگری ئه‌و وێرانکردنه‌ی ئۆرگانی کوردی. وه‌ک ده‌بینین له ئاکامی ئه‌و سیاسته گه‌نده‌ڵه‌ی حیزبه باڵاده‌سته‌کاندا، خه‌ریکه جڤاتی لێکترازاو و ئۆرگانه هه‌ڵوه‌شاوه‌کانی کوردستان هه‌رچی به‌های کو‌لتوور و نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کانی کورده له‌ناوده‌چن. په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ئاوابوونه کولتوورییه‌ش، له وێرانبوونی ژیانی دێهاته‌کاندا به‌رچه‌سته ده‌بێته‌وه. به‌مجۆره ئه‌مڕۆ جڤاتی کورد له باشووردا، خه‌ریکه ببێته ئه‌و جڤاته‌ی که هۆبز باسی ده‌کا؛ هه‌مووی تێکبه‌ربن و یه‌کتر مه‌حفبکه‌نه‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه ره‌نگه ده‌کرێ فه‌لسه‌فه‌ی ئابوونی ئۆسڤالد شپێنگلەر، به جۆرێک له جۆره‌کان، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکی راسته‌خۆی ئه‌و ته‌نگژه قووڵانه‌ی کۆمەڵگەی کوردستان نه‌داته‌وه، وه‌لێ ده‌کرێ جۆره ره‌هه‌ندێک بێ بۆ هاندانی زمانی کوردی ئاوه‌ڵا بکاته‌وه که بتوانێ خۆی وه‌ڵامێک بۆ ته‌نگژه‌کانی دابهێنێ. فه‌یله‌سووفی مێژوو ئۆسڤالد شپێنگلەر/ Oswald Spengler (1880- 1936) له کتێبه گه‌وره دوو به‌رگییه‌که‌یدا “ئاوابوونی رۆژئاوا/ Untergang des Abendlandes “(*)، که له ساڵی 1918-1922دا نووسیوویه‌تی، هه‌وڵده‌دا هه‌رچی پرسیاریی جیهانی سیاسیی و کولتوورییه راڤه بکا. ئه‌و وه‌ک سه‌فه‌رێکی ورد و قووڵ کۆی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی گوند، شار، ئایین، سیاسه‌ت، فه‌لسه‌فه و… راڤه ده‌کاته‌وه. لێ ناساندنی ئه‌و کتێبه گه‌وره‌یه‌ی شپێنگلەر به وتارێک نماییشبکرێ، بەڵکو پێویستی به کتێب هه‌یه. له‌م وتاردها هه‌وڵده‌ده‌ین رۆشناییەک بخه‌یه‌نه سه‌ر چه‌ند دیمەنێکی ئەو کتێبە که به‌لای ئێمه‌وه سه‌رنجڕاکێشن. شپێنگلەر له دوو تۆوی کتێبه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کا که چۆن “ئۆرگانه‌کانی کۆمەڵگە” له دایک ده‌بن، ده‌فراژێن، دادڕمێن و ئاوا ده‌بن. ئه‌و ئۆرگانی کۆمەڵگە له‌گه‌ڵ قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤدا به‌راورد ده‌کا. به‌مجۆره شپێنگلەر له کتێبه هه‌زار لاپه‌ڕه‌که‌یدا وڵاته‌که‌ی خۆی، ئه‌لمانیا ده‌کاته سه‌رشاری راڤه‌کانی، که سه‌رده‌می ژیانی گه‌یشتبووه ئه‌و بازنه فرا‌ژووەی که ئه‌و به “کو‌لتوور” ناودێری ده‌کا. هه‌ڵبه‌ته وه‌ک سشێنگله‌ر دەنووسێ، ئه‌لمانیا هه‌ر له سه‌رده‌می ئیمانوێل کانت، هێرده‌ر و به تایبه‌تیش سه‌رده‌می گۆته و رۆشنگه‌رییەوە گه‌یشتبووه قۆناغی “کو‌لتووریی”. کاتێک کۆمەڵگەیه‌ک به سامان و توانای کولتوورییەکه‌ی خۆیه‌وه گه‌شایه‌وه و خامۆش بوو، دوای ئه‌مه ته‌نیا “ژیار”ه‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که هزری جه‌ختکردنه‌وه له ئۆرگانی کو‌لتووریی له تیۆرییه‌کانی زۆرینه‌ی هزرڤان و فه‌یله‌سووفه‌کانی ئه‌لمانیادا ئاماده‌یی هه‌یه. هاوکاتیش هزرڤانانی ئه‌لمانی دوای فاشیزمی ئه‌لمانی، وه‌ک نموونه‌یه‌ک له ناسیۆلیزم، گومانکردن و ره‌خنه‌گرتن بووه له هزری رۆشنگه‌ریی، ئه‌مه‌ش تاکوو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌لمانی به‌های ئه‌و ژیانه باڵا و نموونه‌ییه، کولتووره ره‌سه‌نه، بپارێزێ. جێگه‌ی سه‌رنجه، شپێنگلەر له کتێبه‌که‌یدا باس له هه‌موو کولتووره‌کان ده‌کا. له به‌شی دووه‌می کتێبه‌که‌یدا به‌شێک بۆ کێشه‌ی کولتووری عەره‌بیی و فارسی ته‌رخان ده‌کا، له‌وێدا له میانه‌ی شیکردنه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتیدا، ئاماژه به گرووپێک له نه‌ته‌وه‌کان ده‌کا، که به گوێره‌ی جیۆگرافیا و پێناسه‌کانیدا، ده‌کرێ بڵێین باسی ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌کا، لێ بێ ئه‌وه‌ی ناوی کورد بێنێ. شپێنگلەر ده‌لێ: “دوای 300 ساڵ پێش زایین له‌ناو گه‌له گه‌نجه‌کانی جیهانی نێوان سینا و زاگرۆس‌دا که به ئارامی ده‌په‌یڤن بێداربوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رنجکێش هاته کایه‌وه… هه‌ستێکی نوێی جیهانی ترنجایه ناو ئایینه جێگیره‌کانه‌وه، جا ئه‌وانه ناوی ئاهوڕا مه‌زدا… هه‌ڵگرتبێ…” (1) شپێنگلەر باس له‌و گه‌لانه ده‌کا که سه‌ر به ئایینی زه‌رده‌شتیی بوون و له ژێر ئیمپراتۆری ماده‌کاندا ده‌ژیان، که‌چی به هیچ جۆرێک ئاماژه به کورد ناکا. دواجار ئه‌و له په‌راوێزه‌که‌یدا ته‌نیا باسی ئه‌وه ده‌کا که ئه‌و گه‌له‌ی به ئارامی ده‌په‌یڤن که‌متر له سه‌د به‌شی کۆی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێکهێنابوو. ( شپێنگلەر، “ئاوابوونی رۆژئاوا، ل:479) که‌واته ده‌کرێ بپرسین: ئاخۆ، له روانگه‌ی شپێنگلەره‌وه، مانای کو‌لتوور چییه؟ ئه‌و پێمان ده‌ڵێ، کو‌لتوور پوخته‌ی ئه‌و تێڕوانینانه‌یه که له ده‌ره‌وه هاتوون. به‌مجۆره ئه‌و که فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆی به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌لمانی ناودێر ده‌کا، ئاماژه به تشتێکی دیکه ده‌دا. له کن شپێنگلەر، هزرینی ئه‌لمانی، واتا هزری گۆته. کو‌لتوور له لای گۆته واتای ئۆرگانیزمێکی زیندوو بوو. له روانگه‌ی گۆته‌وه، کو‌لتوور چه‌که‌ره ده‌کا، گه‌شه ده‌سێنێ، ده‌ژاکێ و ده‌ڕزێ. شپێنگلەر وه‌ک گۆته پێی وایه گشت رووداو و داهێنانه‌کانی کۆمەڵگەیه‌ک ئاوێنه‌بوونه‌وه‌ی رووحێکه که دواجاریش ئه‌و رووحە سه‌رتاپای کۆمەڵگە ئاراسته ده‌کا، که هه‌ر ئه‌مه‌ش کۆمەڵگەیه‌ک له‌گه‌ڵ کۆمەڵگەیه‌کانی دیکه‌دا هاوێر ده‌کا. لێره‌وه مرۆڤێک بریتییه له ئۆرگانیزمێکی بایۆلۆگی. به‌مجۆره مرۆڤ هه‌میشه خۆی له جڤاکێکی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا رێکده‌خا ، که به‌مه‌ش چوارچێوه‌ی رێساکانی بایۆلۆگی ده‌به‌زێنێ. به واتای شپپێنگله‌ر دوو مرۆڤ له کولتوورێکی هاوبه‌شدا به ئاسانی یه‌کتر فامده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان هه‌مان رووحیان هه‌یه. هاوکاتیش دوو مرۆڤ له دوو کولتووری جیاوازدا هه‌رگیز ناتوانن له یه‌کتر تێبگه‌ن، چونکه ئه‌وان رووحێکی هاوبه‌شیان نییه. لێره‌وه شپێنگلەر به راشکاوی دیده‌کانی خۆی جه‌ختده‌کاته‌وه. کاتێک ئه‌و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه جوودایه‌کان ره‌تده‌کاته‌وه، هاوکاتیش ئه‌و پرسی به‌رپرسیاریی نێوان مرۆڤه‌کانیش ره‌تده‌کاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له کن شپێنگلەر به‌رپرسیاری یان ئێتیک واتایه‌ک له داڕمان ده‌گه‌یه‌نێ. له دیدی شپێنگلەردا له کولتوورێکی ئۆرگانیکیدا مرۆڤه‌کان وه‌ک دوو شانه له ئۆرگانیزمێکی ته‌ندروستدا هاوئاهه‌نگانه هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن، زمانی یه‌کتر فامده‌که‌ن. لێره‌دا ده‌بێ بێژین کاتێک شپێنگلەر باسی له ئاوابوونی کولتووره‌کان ده‌کا، مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه که ژیانی ئاسایی مرۆڤ یان هزری مرۆڤ بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ نییه، بەڵکو مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی شێوه ژیانێکی باڵای مرۆڤه. له‌بۆیه کاتێک شپێنگله‌ر باس له ئاوابوونی کولتووری گرێکی کۆن ده‌کا، مانای ئه‌وه نییه که مرۆڤه‌کانی گرێکی کۆنیش مردن. هاوکاتیش کاتێک شپێنگلەر باسی ئاوابوونی ئه‌وروپا ده‌کا مه‌به‌ستی مه‌رگی مرۆڤی ئه‌وروپا نییه، بەڵکو هزری ژیانێکی باڵایه. وه‌لێ ئه‌گه‌ر له شپێنگلەر بپرسین: ئایا له کۆمەڵگەی ئه‌مڕۆدا شوێنێک بۆ رووحێکی ئازاد هه‌یه؟ ئه‌و له سه‌ره‌تای به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا پێمان ده‌ڵێ، که سه‌رگه‌ردانییه بێ ریشه‌که‌مان به دوای سه‌رنجدان، پایه و جه‌ختکردنه‌وه ده‌گه‌ڕێ – ره‌نگه پێش هه‌موو شتێکیش به دوای کاته‌وه بگه‌ڕێ، تاکوو به گه‌ڕان رابگات! – وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن شپێنگلەره‌وه، نه‌خێره. له‌وانه‌یه خۆمان بڕوامان وابێ که دوای ده‌ستپێکی پێشڤه‌چوون، ئێمه باشترین تشت بین که مێژوو به‌رهه‌میهێنابین – به‌رهه‌مێک که بۆ شتێکی باش رێک و پێک شێوه‌مان گرتبێ. ئه‌وه توانستی خۆمانه که به‌ره‌و بۆشایی په‌لکێشمان ده‌کا. ئه‌مه بڕوای ئۆسڤالد شپیێگله‌ره که له رۆژگارێکی سه‌رگێژی ئه‌لمانیادا ژیا که دواجاریش ئاکامی کاره‌ساتێکی سیاسی، ئابووریی و رووحی به دوای خۆیەوە هێنا، که ئه‌ویش ئاگایانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌کرد. شپیێگله‌ر له به‌رهه‌مه دوو به‌رگییه هه‌ره ناوداره‌که‌یدا،” ئاوابوونی رۆژئاوا”دا، ده‌بێژێ ئێمه ئه‌مڕۆ خۆمان له رۆژگارێکدا ده‌بینینه‌وه که له‌وێدا کو‌لتوور – به‌های مرۆڤایه‌تی-به‌ره‌و مه‌رگ ده‌چێ. هه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده دوای رمانی فاشیزمی ئه‌لمانی گفتوگۆی تیۆری له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی کو‌لتوور په‌روێز کرا و یان مه‌یله‌و پشتگوێخرا، لێ ئێستا روانگه‌ی کولتووری شپێنگلەر وه‌ک بڕیارده‌رێک له‌سه‌ر ژیانی کۆمەڵگەکان، له جاران زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه. هه‌ر بۆیه، بۆ نموونه، له ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کانی ئه‌وروپادا، دیارده‌ی کووشتنی ژن لای کورد، وه‌ک دیارده‌یه‌کی کولتووری کورد راڤه ده‌کرێ. له‌وه‌ش زیاتر، زۆرێک له رووناکبیره‌کانی رۆژئاوا، به تایبه‌تیش کۆنپارێزه‌کان له روانگه‌ی کولتوورییه‌وه جیهان پۆلێن ده‌که‌ن. وه‌ک ده‌زانین کابرایه‌کی وه‌ک سه‌موێل هنتگۆن له کتێبه‌که‌یدا، “پێکدادانی ژیاره‌کان”، کتومت وه‌ک شپێنگلەر جیهان به‌سه‌ر هه‌شت ژیاردا پۆلێنده‌کا، که هه‌ر یه‌ک له‌و ژیارانه دەرگەی خۆیان به‌سه‌ر ژیاره‌کانی دیکه‌دا داخستووه. هه‌ر چۆنێک بێت، شپێنگلەر وه‌ک فه‌یله‌سووفێک ژیا و ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که مێژووناسه دامه‌زراوه‌ییەکان ره‌خنه‌ی تووندیان له شێوازه مه‌یله‌و مه‌ته‌ڵئامێز و خه‌یاڵییه‌که‌ی له ناساندنی مێژوودا ده‌گرت. شپێنگلەریش ره‌خنه‌ی له‌و مێژووناسانه دەگرت، چونکه ئه‌و پێی وابوو که ئه‌وان “راستگۆیانه شارستانییه‌کانی دیکه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه”. له روانگه‌ی شپێنگله‌وه، ئه‌و مێژووناسانه له بری ئه‌وی هاوته‌ریبانه سه‌یری ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه بازنه‌ییه‌ی کولتووره‌کان بکه‌ن، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه له راده‌به‌ده‌ر جه‌ختیان له‌سه‌ر شارستانی هاوچه‌رخ و هه‌نووکه‌یی و ئه‌و مێژووه‌ی که خۆیان تیایدا ژیان ده‌کرده‌وه. شپێنگلەر بڕوای وابوو که ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئاسۆیی و هێڵییه نه‌ریتگه‌رایه ده‌خوازێ خۆویستی رۆژئاوا زه‌قبکاته‌وه؛ هه‌روه‌ک ئه‌و مرۆڤه رۆژئاواییه نموونه‌یه‌کی مه‌زنی گشت کاره مرۆڤایه‌تییه‌کانی پێشوو بێ. له‌بۆیه به رای شپێنگلەر، سه‌یر کردنی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا وه‌ک گه‌شه‌کردنێکی درێژ له نزمییه‌وه بۆ به‌رزییه‌وه ده‌بینێ که داهاتووه‌که‌ی به تێکشکان مه‌حکومه. له‌م باره‌یه‌وه شپێنگلەر ده‌بێژێ: “ئه‌وه‌ی که له کن هزرڤانی رۆژئاوادا بوونی نییه و ئه‌وه‌ی که ده‌بوو له کن ئه‌و هزرڤانه نه‌بووایه، ئه‌و زانینه‌یه له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تی ئه‌و مێژووییه رێژه‌گه‌راییه‌ی که له ئاکامگیریی ئه‌و هزرڤانه‌دا، له خودی خۆیدا ده‌ربڕینێکه بۆ ژیانێکی تایبه‌تمه‌ند، دانسقه. ئه‌و هزرڤانه ده‌بوو تێ‌بگا که سنوورێکی پێویست بۆ له‌بار بوون هه‌یه و “راستییه ئه‌به‌دی” و “زانینه بێ هاوتا” و روانگه‌که‌ی بۆ جیهان و بۆ ئه‌و راستییه‌یه. ئه‌و هزرڤانه ده‌بوو گه‌ڕان به دوای زانینی دیکه‌ی به ئه‌رکی خۆی بزانیبایه، وه‌ک مرۆڤی کولتووره‌کانی دیکه به هه‌مان ئاست گه‌شه‌ی کردبا. ده‌بوو داهاتووی فه‌یله‌سووف بێ که‌مایه‌سی بێ. ئه‌وجا پێش هه‌موو شت مرۆ له شێوه‌ی زمانی مێژوو، جیهانێکی زیندوو ده‌گه‌یشت. لێره‌دا هیچ مانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوونی نییه. به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆتاییه‌کی هه‌ڵه‌یه به‌مجۆره هی من هاوکات ئه‌ویدیکه‌ش ده‌گرێته‌وه،” (2) به‌مجۆره شپێنگلەر هانی خوێنه‌ر ده‌دا که ئه‌مدیوی خۆی بدۆزێته‌وه و شیبکاته‌وه. ئه‌و له نێوان کولتووره جیاوازه‌کانی مێژووی جیهاندا خۆی به کێوی ده‌زانی تاکوو لێکچوونه‌کان نیشانبدا و گریمانه‌کانی خۆشی بسه‌ڵمێنێ. به لای سپێنگله‌وه هه‌شت کولتووری باڵای دیاریکراو هه‌ن که بناغەی پێشڤه‌چوونی کولتووری (kulturell evolution ) پێکده‌هێنن: کولتووری بابلیۆنی، میسری کۆن (فیرعه‌ون)، چینی، هیندی، مه‌کسیکی (کولتووری مایه و ئیمپراتۆری ئه‌زتێکه‌ر)، گرێک-رۆمانی، عەره‌بیی و رۆژئاوایی (ئه‌وروپی-ئه‌مریکی). هه‌ر یه‌ک له‌و کولتووره باڵایه‌نه سوودی بۆ ئه‌و فراژانه کولتوورییه هه‌بووه، هه‌مووشیان به‌یاخیان وه‌ک یەکن. به کورتی گریمانه‌ی شپێنگلەر سه‌باره‌ت به‌و هه‌شت کولتووره به‌مجۆره‌یه: هه‌موویان نزیکه‌ی هه‌زار ساڵ درێژه‌یان کێشا و به هه‌مان دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌به‌دی بازنه‌یی ژیان به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌ر هه‌شتیان هه‌ڵگری دایکبوون، فراژان، رمان و مردنن. شپێنگلەر له رێگەی به‌کارهێنانی وه‌رزه‌کانه‌وه تێڕامانه‌کانی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. به‌هار بریتییه له زانی کو‌لتوور. له‌وێدا ئایین و پرینسیپه بنچینه‌ییه‌کان ده‌خه‌مڵێن. هاوین بریتییه له چڵه‌پۆپه‌ی کو‌لتوور. لێره‌دا کاری هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌سازێ. هزری گرنگ له دایک ده‌بێ و ده‌فراژێ و کاری شکۆمه‌ندانه ئه‌نجامده‌درێ. پاییز ده‌ستپێک و کۆتاییه. له‌رزۆکی کولتووری، کاره‌ساتی مه‌زن، کۆچی فره‌ی مرۆڤه‌کان و ئاکامی بێتوانایی له په‌یوه‌یوه‌ندی کردن ده‌بێته رفاندنی زستان. ئاکامی هزری ئازاد و کارامه‌یی بوو به بێ‌بڕوایی، شێوازی هزرینێک له کاتی خۆیدا ونده‌بێ، له په‌یوه‌ندی به مه‌رگی شار و ژیاره‌کاندا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ ره‌چه‌ڵه‌کی ئایین و نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشتدا هاته ئاراوه. به‌هار هه‌میشه جارێکی دیکه سه‌رهه‌ڵداته‌وه. که‌واته شپێنگلەر پێی وایه گوزه‌رێک له نێوان کو‌لتوور و ژیاردا هه‌یه. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی رۆژئاوادا ئه‌وه جار له دوای جار روویدا. به دیدی شپێنگلەر، ژیار نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات، پاره، نائایینی، چڕبوونه‌وه‌یه‌ک له ئێنتلیگێنسیاوه بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌کا. ده‌رهه‌ق به‌مه‌وه سپێبگله‌ر له به‌شی دووه‌مدا که باسی ده‌وڵه‌ت ده‌کا، ده‌پرسێ: له په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگداری دوێنێیه‌وه سیاسه‌تی ژیاری سبه‌ینێ چییه؟ ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نیا کو‌لتوور ناگرێته‌وه، بەڵکو ره‌وشت، هونه‌ر، زانین، زانست و ژیانی مرۆڤیش تووشی ئه‌و ژیاره بوون. هونه‌ر جه‌خت له ئاکاری باڵا ده‌کاته‌وه. زانست هیچ وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌سته‌به‌ر ناکاته‌وه. سیاسه‌ت به پاره حکومده‌کا. سه‌رگێژی کولتووری په‌ره ده‌سێنێ. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌کی واقیعییه بۆ کۆتاییه‌کی واقیعی. ژیار قه‌ده‌رێکی ناچارانه‌ی کولتووره، دواجاریش هیچ تشتێک گرێ‌دراو به “خه‌ڵک” نامێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی که به “دیمۆکراتی” ناودێر ده‌کرێ، له لایه‌ن ئاپۆره‌یه‌ک له مرۆڤی بێ رووحی شاره‌کانه‌وه حکومده‌کرێ، که جیاوا‌زه له‌و مرۆڤه فه‌رهه‌نگداره‌ی که هه‌موو وزه‌کانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه، به‌ره‌و سه‌ره‌وه، به‌ره ئه‌به‌دییه‌تییه‌ک که به‌رجه‌سته‌ناکرێته‌وه، ئاراسته ده‌کا. له‌وێدا خۆ مه‌حفکردنه‌وه ته‌شه‌نه ده‌کا. به‌مجۆره به واتای شپێنگلەر، شاره گه‌وره‌کان بۆ ژیار ده‌بنه بزمارگه‌لێک له تابووتێکدا. به دیدی شپێنگلەره‌وه کو‌لتوور له دێهاتدا په‌یدا بوو. چونکه جووتیار خووی به زه‌وییه‌که‌ی ده‌گرێ و په‌یوه‌ندییه‌کی رووحی به زه‌وییه‌که‌ی یان کێڵگه‌که‌یه‌وه ده‌بێ. زێد لای جووتیار زۆر گرینگه، تا راده‌یه‌ک خۆی له‌سه‌ر به کووشت ده‌دا، چونکه ئه‌و زه‌وییه یان خاكه خۆی سازاندوویه‌تی و خووی پێوه گرتووه.ماڵی جووتیار هێمایه‌کی مه‌زنه، چونکه له کێڵگه‌که‌ی خۆیدا دروستکراوه. ئاوه‌زی شار نوێنه‌ری رووحی گرووپێک ده‌کا. سه‌باره‌ت به‌مه، شپێنگلەر پێی وابوو “ئه‌وه گه‌وره‌یی نییه که شاره‌کان له دێهاته‌کان جیا ده‌کاته‌وه، بەڵکو هه‌بوونی ئاوه‌زه.” (3) شاره گه‌وره ژیارییه‌کان رقیان له ره‌گه‌کانی رووحی جووتیاره بۆیه پشت له ژیانی دێهات ده‌که‌ن. له شاردا زمانێک به‌کار ده‌هێنرێ که ته‌نیا بۆ چاو ده‌ئاخڤێ و له دواجاریشدا خه‌ڵکی گوند له‌و زمانه ناگه‌ن. لێره‌وه دوو ژیان دێته ئاراوه: ژیانێک له ده‌ره‌وه‌ی شار و ژیانێک له ناو شاردا. جووڵه و شێوه‌ی ژیانی گوندییه‌ک هێنده‌ی له‌گه‌ڵ جووڵه و شێوه‌ی ژیانی وڵاتانی تر هاوبه‌شیان هه‌یه، هێنده هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ جووڵه و شێوه‌ی ژیانی مرۆڤی شارێکی نزیک خۆیه‌وه نییه. ئه‌و شێوه بونیاتنانه‌ی شاره‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له دێهات پێشمه‌رجی هه‌موو کولتوورێکه. هه‌ڵبه‌ته هه‌موو کولتووره مه‌زنه‌کان کولتووری شار بوونه. گونده سه‌ره‌تاییه‌کانیش به هه‌مان شێوه نزیکاتیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا هه‌یه. (4) شاره بچووکه گوندییه‌کان شێوه‌ی خانوو دروستکردنی گونده‌کان جه‌ختده‌که‌نه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن بورج و په‌رستگایه‌کانی وه‌ک کڵێسه له خودی زه‌وییه‌وه قووتبکه‌نه‌وه. شاره گه‌وره‌کان ده‌خوازن هه‌میشه به‌هێزتر بن. له‌بۆیه شاره گه‌وره‌کان سروشت ره‌تده‌که‌نه‌وه. شاره گه‌وره‌کان په‌ل بۆ به‌رزایی و ده‌ره‌کی ده‌هاوێژن، خاکی دێهاته‌کان هه‌ڵده‌لووشن و ده‌خوازن له بری رێچکه خوار و خێچه گوندییه‌کان رووبه‌ره‌کانیان له شێوه‌ی شه‌قامگه‌لێکی سه‌ره‌کی پان و به‌رینتر بێ. شاره‌کان ده‌خوازن به پێچه‌وانه‌ی دێهات له بری دارستان خاوه‌ن باخچه بن، له بری کانی فواره‌یان هه‌بێ… هتد. به واتای شپێنگلەر، شار به هونه‌ر دروستکراوه بۆیه بێ رووحە. به‌مجۆره مرۆڤی شاریش بێ رووحە. ئه‌و مرۆڤه شارییه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی دێهات سه‌پاند و قانوونه‌کانی بۆ ده‌خوێنێته‌وه. شپێنگلەر ده‌لێ: “سه‌کۆی گفتوگۆی ئه‌نتیک (گرێکی کۆن) و رۆژنامه‌گه‌ریی رۆژئاوا به شێوه‌یه‌کی باڵا که‌ره‌سه‌یه‌کی روحانی ده‌سه‌ڵاته بۆ فه‌رمانڕه‌وای شار”. (5) ئێستا مرۆڤی شار رقی له هه‌موو کولتوورێکی وڵاتی دایکییه‌تی، له شارێکی جیهانیدا ده‌ژی که چیتر پێویستی به‌وه نییه له به‌رنبه‌ر دێهاتدا خۆی نماییشبکا. چونکه وه‌ک چۆن پێشتر جووتیار ئاوێزانی کێڵگه‌که‌ی بوو، به هه‌مان شێوه‌ش ئێستا مرۆڤی شار ئاوێزانه به نرخی بیرکردنه‌وه. لێره‌وه به واتای شپێنگلەر، ئیمپریالیزمیش دوا ئیپۆک (سه‌رده‌م)ی ئاشکرای ئه‌و هێمایه‌یه. لێ ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ر له‌و ئیپۆکه‌دا کۆتایی نایێ. وێڕای ئه‌مه‌ش شپێنگلەر له‌مه‌ڕ مه‌حفبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌په‌یڤێ. شار ده‌بێت به شوێنی مرۆڤی هۆشمه‌ند. به رای شپێنگلەر هۆشمه‌ندی له هه‌موو کولتوورێکدا دوا مرۆڤه‌کان پێکده‌هه‌ێنێ. شپێنگلەر له‌مه‌ڕ مرۆڤی بێ به‌رهه‌می ژیاریی ده‌ڵێ: “دوا مرۆڤه‌کانی شاره گه‌وره‌کان نایانه‌وێ چیتر بژین، ره‌نگه ده‌کرێ وه‌ک تاکه‌که‌سی جیاواز بیانه‌وێ بژین، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک جۆر، وه‌ک ئاپۆره؛ له‌وێدا ترس خامۆش ده‌بێ. ئه‌وه‌ی که جووتیاری ره‌سه‌ن به دڕدۆنگییه‌کی قووڵ و له تێگه‌یشتن به‌ده‌ر پڕ ده‌کاته‌وه، بیرکردنه‌وه‌یه له خێزان و مه‌حفبوونه‌وه‌ی ناو، له ده‌ستدانی مانای خۆیه‌تی… جووتیار به منداڵ ڕاناگات، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێڕاده زۆر بوونه، بەڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆشمه‌ندییه بیرتیژییه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ هه‌بوونه‌که‌یان نادۆزێته‌وه.” (6) هه‌ڵبه‌ته شپێنگلەر دڵڕه‌قانه بیرۆکه‌کانی خۆی جه‌ختده‌کاته‌وه، لێ هاوکاتیش ئومێده‌وارانه ده‌بێژێ: “جووتیار مرۆڤێکی ئه‌به‌دییه، خۆی له هه‌موو کولتوورێک به دوور ده‌گرێ که له شاره‌کاندا شوێنیان هه‌یه. ئه‌و (جووتیار) به‌ر له شار هه‌یه، ئه‌و شار ده‌ژینێ، جینگزانه خێزانی نوێ ده‌پیتێنێ، خۆی بۆ کاری جووتیارانه و تواناداریی سنووردار، به رووحێکی سۆفییانه و وشکه‌وه، بۆ تێگه‌یشتننێکی پیاده‌یی جووتیارانه، بنکه‌یه‌ک بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌میشه جووڵاو بۆ ئه‌و خوێنه‌ی که له شاره‌کاندا مێژووی جیهان دروست ده‌کا، سنووردار ده‌کا.” (7) که‌واته شپێنگلەر پێ وابوو رۆژئاوا گه‌یشتتۆته خاڵێک که مه‌رگی کولتووری خۆی به چاوی خۆی ببینێ. له کۆتاییدا، له ژێر رۆشنایی شپێنگلەره‌وه ده‌کرێ بێژین، وه‌ک چۆن له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا هه‌وڵماندا ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که رژێمی به‌عس له هه‌شتایه‌کاندا له پرۆسه‌ی سیاسه‌ته شۆڤینییه‌که‌یدا ده‌ستیکرد به سووتاندنی دێهاته‌کانی کوردستان و دواجاریش به خڕکردنه‌وه، پۆلێنکرد و توانه‌وه‌ی جووتیاره‌کانی کوردستان له سه‌ربازگه و ئۆردووگا زۆره‌ملێیه‌کاندا، هه‌وڵیدا له ڕه‌گه‌وه کولتووری ره‌سه‌نی کورد هه‌ڵبکێشێ. هه‌ڵبه‌ته رژێمی به‌عسی ئاگایانه ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی بۆ ریشه‌بڕکردنی کورد کێشا، چونکه ده‌یزانی کولتووری کوردی، پێناسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی، رووحی کورد له دێهاته‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان هه‌ڵگرتووه و شۆڕشی کوردیش هه‌ر له‌و دێهاتانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. به‌مجۆره مخابن رژێمی به‌عس توانی به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی خۆی راپه‌ڕێنێ. هه‌روه‌ک ئێستاش رژێمه داگیرکاره‌کانی تورکیا، ئێران و سووریا به شێوه و پلانی جیاواز ئه‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستییه دژی کورد پیاده ده‌که‌ن. لێ ئه‌وکاته کاره‌ساتی کۆمەڵگەی کوردستان ده‌بێته پرسیار، که هه‌ته ئێستاش حیزبه باڵاده‌سته‌کانی باشووری کوردستان، نه‌ک هه‌ر خۆیان له‌و سیاسته شۆڤینییه‌ی به‌عس نه‌گیشتوون یان ناخوازن تێبگه‌ن، بەڵکو هه‌وڵیش ناده‌ن پرۆژه‌یه‌ک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی جووتیاره‌کان بۆ دێهاته‌کان ته‌رخان بکه‌ن. دیاره ئه‌وه ئه‌رکی حکومه‌تێکی کوردی نیشتمانپه‌روه‌ر، خاوه‌ن ئێتکیکی کولتوورییه که هه‌وڵبدا له رێگەی به‌رنامه‌یه‌کی کو‌لتووریی و ئابوورییه‌وه، ئاوه‌دان بکاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ جووتیاران له‌و مه‌رامه‌ی رژێمی به‌عس وریابکاته‌وه تاکوو ئه‌وانیش بتوانن، وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی، له به‌های ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی بواری ئابووریی و کولتووری دێهاته‌کانی خۆیان تێبگه‌ن. لێ ئه‌مڕۆ هێزه سیاسیی وناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کانی کورد، به هۆی سه‌رمه‌ستیان به لاسیاکردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌کان له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی شار، به شێوه‌ی جوودا به‌های دێهات و به‌رهه‌می جووتیارانی کوردستانیان سووککردووه. دواجار ئه‌و نووسه‌ر و سیاسیانه‌ی باشووری کوردستان که هه‌ندێکیان به خوڵیای به دوبه‌کردنی هه‌ولێر و هه‌ندێکیشیان به پاریسکردنی سلێمانی سه‌رمه‌ستن، نه توانیان به قسه و بانگه‌شه‌کانیان هیچێک له شاره‌کانی کوردستان بکه‌ن به‌و شاره کولتوورییه‌ی که به واتای شپێنگلەر ژیار به‌رهه‌مهێن بێ و نه توانیشیان به‌های کو‌لتووریی و ئابووری دێهاته‌کان زیندوو بکه‌نه‌وه . ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئابووری کوردستان له دێهاته‌کاندایه، که‌چی به هۆی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دێهاته‌کان له بۆته‌ی حیزبه باڵاده‌سته‌کاندا و به‌خشینی مووچه و کردنیان به به‌رخۆر، کۆمەڵگەی کوردستان بۆته کۆمەڵگەیه‌کی بێبه‌رهه‌م. له ئاکامی ئه‌م خه‌مساردیی و په‌راوێزکردنه‌ی دێهاته‌کاندا کولتووری ره‌سه‌ن، به‌روبوومی کشتوکاڵی زه‌نگین، زمان، ره‌وشتی کورد… هتد، خه‌ریکه سه‌رتاپا نغرۆ ده‌بن و له بری ئه‌وه‌ش تێکه‌ڵاوییه‌ک له کولتوورێکی شێواو و بووده‌ڵه‌ی داگیرکاران و بیانی په‌ره ده‌سێنێ. ئاسته‌نگی مرۆی سیاسی به گشتی و بازرگانی بێ کولتووری ئه‌مڕۆی کورد له‌وه‌دا نییه که پاره بۆته ئامانجی ژیانیان، بەڵکو ئاسته‌نگه‌که له‌وه‌دایه که، به واتای شپێنگلەر، پاره لای ئه‌وانه هزرکردنه‌وه نییه. چونکه، وه‌ک شپێنگلەر له “ئاوابوونی رۆژئاوا”دا باسی ده‌کا، که پاره به واتای “فاوستی” یان گۆته‌یی”له درودا به‌رجه‌سته نابێته‌وه، بەڵکو له ناوه‌ندێک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیانێکدا کرده‌ی بیری لێده‌کرێته‌وه. له‌وێ له‌و شێوه ژیانه‌دا، وه‌ک واقیعه‌کان به هه‌مان واتای واقیعه‌کان بیر ده‌کرێته‌وه. بیر کردنه‌وه له پاره‌دا، پاره به‌رهه‌مده‌هێنێ: نهێنی ئابووری جیهانیش له‌مه‌دایه. وه‌لێ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا پاره‌داری بۆته دیارده‌یه‌ک له ئیفلیجکردنی بیر کردنه‌وه. چونکه پاره‌داره‌کان له بنه‌ڕه‌تدا به رێگەی بیرکردنه‌وه پاره ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ن، بەڵکو به رێگەی فێڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی خه‌ڵک. پاره‌داریی ئه‌وکاته ده‌بێته بیر کردنه‌وه، به‌رهه‌مداری، که ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ بوژانه‌وه‌ی ژیانی کولتووری، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ هاندان و به‌خته‌وه‌رکردنی ژیانی کورد. لێره‌وه ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین، ئه‌گه‌ر پێشتر سه‌رباز و هه‌ڵه‌پاسه‌کانی کورد ماڵ و رووحی کوردیان ئه‌نفال کردبێ، که‌چی ئێستا ئه‌وه بازرگانه‌کانی حیزبن، وه‌ک چه‌شنه چه‌تگه‌رییه‌کی بازرگانی، به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ بازرگانه شۆڤینییه‌کانی تورک و فارس‌دا، به هێنانی خواردن و کاڵای رزیو بۆ کوردستان، به‌رده‌وامی به‌و ئه‌نفالکردنه‌ی ژیان و رووحی کورد ده‌ده‌ن. لێره‌وه به واتای شپێنگلەر، ” له هه‌موو کولتوورێکدا ئه‌وه هۆشمه‌نده‌کانن که “دوا” مرۆڤی نموونه‌ی پێکده‌هێنن.” (9) هاوکاتیش له هه‌موو مێژوودا، ئه‌وه سیاسی گه‌نده‌ڵ، نووسه‌ری مشه‌خۆر و بازرگانی چه‌ته‌گه‌رن، له پێناوی خۆویستیدا، کولتووری وڵات نغرۆ ده‌که‌ن. که‌چی له کاتێکدا، به واتای شپێنگلەر، نووسه‌ر و سیاسی خاوه‌ن ویژدان و ئێتیکی نیشتمانی کورد ده‌بوو ئه‌و هزرڤانه ده‌بوو گه‌ڕان به دوای زانینی دیکه‌ی به ئه‌رکی خۆی بزانیبایه، وه‌ک مرۆڤی کولتووره‌کانی دیکه به هه‌مان ئاست گه‌شه‌یان کردبا. ده‌بوو داهاتووه‌که‌یان” بێ که‌مایه‌سی بێت”. ئه‌وجا ئه‌و نووسه‌ر سیاسیانه، پێش هه‌موو شت مرۆ له شێوه‌ی زمانی مێژوو، جیهانێکی زیندوو ده‌گه‌یشتن. لێره‌دا هیچ مانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوونی نییه. به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆتاییه‌کی هه‌ڵه‌یه. که‌واته به ده‌م ئه‌و قۆناخه داڕماوه‌ی کولتووری کوردییه‌وه، مه‌گه‌ر خدری زینده‌یه‌ک به هانای رووحی گه‌مارۆدراوی کوردییه‌وه بێ.
سوێد ٢٠٠٧
ژێده‌ر و په‌راوێز (*):
هه‌ردوو به‌رگی کتێبه‌که‌ی ئۆسڤالد شپێنگلەر به زمانی سوێدی به‌مجۆره‌یه: Oswald Spengler”Vsterlamdets undergång ” , ATANTIS, Martin Tegen . Övers, . Stockholm, 1997 هه‌ڵبه‌ته هه‌ر به‌شه و ژێر ناونیشانێکی هه‌یه: ژێر ناونیشانی به‌رگی یه‌که‌م: “Gestalt och verklighet”، ژێر ناونیشانی به‌رگی دووه‌میش: “Världshistoriska perspektiv”. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که شپێنگلەر خاوه‌ن چه‌ندان کتێبی دیکه‌ی فه‌لسه‌فه‌یی، ئه‌ده‌بیی، شیعرییه. هه‌روا مه‌یلێکی زۆری بۆ مۆسیک و ئۆپرا هه‌بوو و له‌و بوارانه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رنجکێشی هه‌یه. 1. ئۆسڤال شپێنگلەر، “ئاوابوونی رۆژئاوا، به‌شی دووه‌م”، ل: 173. 2. ئۆسڤال شپێنگلەر، به‌شی دووه‌م، ل: 40- 41. 3. هه‌مان سه‌رچاوه، به‌شی دووه‌م، ل: 85. 4. هه‌مان سه‌رچاوه، ل: 96. 5. هه‌مان سه‌رچاوه، ل . 90 525. 6. هه‌مان سه‌رچاوه، ل: 98. 7. هه‌مان سه‌رچاوه، ل: 91. 8. هه‌مان سه‌رچاوه، به‌شی دووه‌م، ل: 46. 9. هه‌مان سه‌رچاوه، به‌شی یه‌که‌م، ل: 97.