له یادی كۆچی دواییدا
نووسینی: فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
شێخ مه‌حموودی كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ مه‌حموودی بچكۆڵه‌ی كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی كوڕی شێخی مارفی نۆدێی به‌رزنجی یه، له ساڵی 1886 له شاری سلێمانی له دایك بووه.
له شه‌وی 9له‌سه‌ر10/ 10/1956 له نه‌خۆشخانه‌ی (حیدریه) له به‌غدا كۆچی دوایی كردوه‌و له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاك سپێردراوه.
ديوانى نوربه‌خشی
( شیعره‌كانی مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حموودی به‌رزنجی )
ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی شیعره‌كانی كه‌مه‌ن به‌ڵام پانتاییه‌كی فراوانییان هه‌یه له ئه‌ده‌بیات وشیعری كوردی.
نابێت به ته‌نها جه‌نابی شێخی مه‌رحوم وه‌ك ڕابه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی بناسین به‌ڵكو ئه‌ویش ئه‌دیبێكی سه‌رده‌می خۆی بووه.
یه‌كه‌م شیعری بڵاوكراوه‌ی شێخ مه‌حموود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره(2)ی گۆڤاری هه‌تاو له مانگی مایسی ساڵی 1954 ی میلادی كه له‌لایه‌ن ( گیوی موكریانی) یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه
دووه‌م جاریش(مه‌حه‌مه‌د گۆمڵه‌ی نانه‌وا) دوو كۆپڵه‌ی له 10/10/1957ژماره(1364)ی ڕۆژنامه‌ی ژین‌دا بڵاوكردۆته‌وه.
دواتریش له‌م ڕۆژنامه‌و له‌وگۆڤارو تاكوته‌رایانه پارچه شیعره‌كانی بڵاو ده‌كرانه‌وه.
كتێبی دیوانی نوربه‌خشی نووسیوه له ساڵی 2006 له شاری سلێمانی له لایه‌ن عومه‌ر مه‌عروف به‌رزنجی كۆكراوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌كراوه و چاپكراوه.
نزیكی جه‌نابی شێخ له شاعیرانی هاوسه‌رده‌می خۆی
وه‌ك ڕابه‌رێكی ته‌ریقه‌تی قادری په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بیات و شیعر و كۆڕی شاعیرانه‌وه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تی شاعیرانی هاوسه‌رده‌می خۆی بووه وه‌ك ( حه‌مدی و ناری و شێخ نووری شێخ ساڵح و بێخود وشێخ ئه‌حمه‌دی غه‌نی و شوكری فه‌زڵی وحوسێن نازم و ڕه‌فیق حیلمی و تۆفیق وه‌هبی و شێخ سه‌لام و ئه‌حمه‌د خواجاو ئیماعیل حه‌قی شاوه‌یس و كه‌مالی )
ڕۆڵی شیعر له نامه‌و ده‌ستنووسه‌كانی شێخ مه‌حموود
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و شاعیره ئه‌وه‌بووه، كاتێك نامه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان بناردایه، كۆتایی نامه‌كه‌ی به شیعر ده‌ڕازانده‌وه بۆنموونه نامه‌یه‌ك بۆ ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس ده‌نووسێت و له كۆتایی ده‌ستنووسه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
“به‌یادگارئه‌نێرم بۆ شاوه‌یسی ڕه‌فیقم
له دیدارما ببینێ بۆ میلله‌ت شه‌فیقم”
ڕووخسار‌و ناوه‌رۆكی شیعره‌كانی شێخ مه‌حموود
له ڕووی ڕووخساره‌وه له‌سه‌ركێشی عه‌رووز داناوه، له قافیه‌شدا په‌یڕه‌وی یه‌كێتی قافییه‌ی كردووه.
هاوكات شیعری پێنجین و چوارینه‌و تاك شیعری هه‌یه.
له ڕووی ناوه‌رۆكیشه‌وه به گشتی به‌زمانێكی سیاسیی وپیاوانه‌ی ڕه‌كیكه‌وه شیعری نووسیوه‌و دووره له‌هه‌ست وسۆزو ناسكی و باسی دڵداری وئه‌ڤینداری له دیوانه‌كه‌یدا حزووری نییه.
به‌ڵام وه‌ك عیشقی حه‌قیقی له دیوانه‌كه‌یدا جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خودادا
وه‌ك ده‌ڵێت:
” غوربارو تۆزی میحنه‌تی دنیای هه‌لاكه‌تم
كه‌وتووه‌ته سه‌ر دوو دیده‌و شه‌ئنی نه‌دامه‌تم
په‌نجه‌ی ئه‌جه‌ل به یه‌خه‌مه‌وه به‌ند بووه ئه‌ڵێ
هه‌سته دوعا بخوازه بڵێ ڕوو له قیامه‌تم”
شیعری هه‌جوو یان شه‌ره‌شیعر
هەندێك جار شێخ مەحموود شەڕە شیعری كوردووە، بۆ نموونە كاتێك لەگەڵ ئینگلیزەكان شەڕ دەكات و فڕۆكە بۆردومانی دەكەن. عادیلەخانمی هاوژینی وه‌سمان پاشا كە نەیاری شێخ و دۆستی بەریتانییەكانە بەشیعرێك گاڵتە بە شێخ مەحموود دەكات و دەڵێت:
“بە چاوی ئەحمەد بە قەبری پاشا
من ئەم بۆردوومانە زۆر لەلا باشا
تەیارە هات بە گیزە گیز
دەرپێی خام پڕ بوو لە میز”
شێخ مەحموودیش لەوەڵامی خانمی وەسمان پاشادا دەڵێت:
“بە چاوی لەتیف، بە كوڕەكەی خانم
من ئەو بۆردومانە بە گونمە زانم “
كاتێك شێخ مەحموود نیازی خواستنی كچێكی هەبووە بەناوی (مینا)، كە هەندێك دەڵێن: لە مەریوان و هەندێكیش دەڵێن لە گوندی دۆڵەسوور بووە، بەڵام كچە زۆر جوان و شۆخ و شەنگ بووە، دیارە نەیویستووە لەگەڵ شێخ زەماوەند بكات و كەسێكی تر، كە دەگوترێت (له هۆزی بڵباس) بووە بەتەمای خواستنی ئەو كچە بووە. بۆیە ناری شاعیر (مەلا كاكەحەمەی بێلوو) بە شیعرێك شێخ لەو بڕیارە پاشگەز دەكاتەوە. ئەمە چەند دێڕێكی شیعرەكەیە
“زەرفی مینا شاهی من مەزرووفی ئەڵماسی دەوێ
وەك كونی ماكینە دەرزی تیژ و ڕەققاصی دەوێ
قەتعی ڕێگەی دۆڵەسوور و كانی گەرمی بەر مووان
هیممەتی چاپووك سواری قەومی بڵباسی دەوێ”
بەو شێوەیە ناریی شاعیر بڕیار بە شێخ مەحموود دەگۆڕێت و دەستبەرداری ئەو كچەی دەكات، یان ڕەنگە ڕاستتر بڵێین ئەو كچە ڕزگار دەكات.
جارێكی تر شێخ مەحموود بەیتە شیعرێك دەنێرێت بۆ شێخ محێدینی شێخ ساڵحی هەولێر و داوای تووتنی لێدەكات و دەڵێت:
“نە موحتاجی دەستوتفەنگتم نە شان و عەبا
موحتاجی چنگێ تووتنی خۆشناوم یان بێشەما”
كاریگه‌ری شیعر به‌سه‌ر بڕیار وهه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی
لە مانگی شوباتی 1922 شێخ مەحموود ئەحمەدموختاربەگی جاف دەستگیر دەكات و لە ئەشكەوتی (جەسەنە) لە سوورداش ماوەی چەند ڕۆژێك زیندانیی دەكات.
سەرئەنجام ئەحمەد موختاربەگ بە شیعرێك پاكانەی خۆی بۆ شێخ مەحموود دەدەبڕێت و هەروەها گوێڕایەڵیی و موخڵیسیی خۆشی دووپات دەكاتەوە، كە شیعرەكە دەگاتە دەستی شێخ مەحموود ئیتر فەرمانی لێخۆشبوو‌ن و ئازادیی بۆ ئەحمەد موختارجاف دەردەكات.
ئه‌حمه‌د موختارجاف ده‌ڵێت:
“سەبا عەرزی خلوصیی و بەندەگیم، هەم دوعا خوانی
ببە بۆ خزمەت شاهی موحیتی گشت سلێمانی
بڵێ قوربانی تۆبم ئەی صلاح الدینی ئەیبوی
بە زۆری پەنجە وەك حەیدەر، بە سیما یوسفی سانی”
كاتێك پیرەمێرد لەدوای 25 ساڵ لە توركیا دێتەوە بۆ كوردستان و سۆز و خۆشەویستی نیشتمان كەمەنكێشی دەكاتەوە بۆ سلێمانی، لەو سەردەمەشدا حوكمی پاشایی شێخ مەحموود دەبینێت و هەندێ شتی ناڕێك و گەندەڵیی و نەگونجاو پەستی دەكات و بە شیعرێك سەرنجی خۆی دەخاتەڕوو:
“لەگوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتن، دایك جگەرسووتاو
ئەڕژێنێ بەسەر وێرانەكەی خوێناوییا خوێناو
ئەلاوێنێتەوە و ئەگری، سەری شنیە لەماتەمدا
شەو و ڕۆژ كۆتەڵی منداڵەكانە وا لەبەردەمدا
ئەڵێ: لەو گەردشەی كوردا، كوڕی چاكم هەبوو كوژران
ئەوەش مابوو هەموو مردن لەبرسا بێ كفن نێژران”
پیره‌مێرد
هەندێ كەسی ناحەز ئەم شیعرە دەگەیەننە دەستی شێخ مەحموود و بەمانای خرپ لێكی ئەدەنەوە و زیادەی پێوە دەنێن، هەر ئەو ناحەزانە دێنەوە بۆ لای پیرەمێرد و وای تێئەگەیەنن كە گوایە شێخ مەحموود لە حاجی تۆفیق بەگ تووڕەیە و زۆر پەست بووە و هەڕەشەی كردووە.
ئیتر پیرەمێردیش بۆ ئەوەی دڵی شێخ مەحموود ئاشت بكاتەوە و نەهێڵێت شێخ زویر ببێت، شیعرێكی جوان و پڕمانای بۆ دەنووسێت، هەرچەندە دەڵێن ناوەڕۆكی شیعرەكە فارسییە، بەڵام لای ئێمە گرنگە ئەوەیە كە بە شیعرێك دڵسۆزیی خۆی بۆ پاشای كوردستان دەدەبڕێت و دەڵێت:
“ئەبێ بەخشندە مل كەچ كا لە ڕاستی مووچەخۆری خۆی
سووراحی سەر فروودێنێ لەبۆ پیاڵە كە تێكا بۆی
كە ئاو داری لەسەر سەر ڕاگرتووە ئەیزانی چی تیایە
لەلای نەنگە كە پەروەردەی نقومكا گەورەیی وایە”
كاتێك شێخ مه‌حموود ئەم شیعرەی پیرەمێردی بەدەست دەگات، پێئەكەنێت و ئەڵێت: دەفەرموو من دەرەقەتی بەڵای وا چۆن دێم!
شێخ مه‌حموود ونزیكی له‌خه‌ڵك و شاعیران و ڕۆشنبیران ونامه‌گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ دۆست و خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن هه‌رگیز شێخ مه‌حموود وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی وشك و دووره په‌رێز له خه‌ڵك نه‌ژیاوه و جیاوزی ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌مڕۆ ئاسمان و ڕێسمانه.
سه‌رچاوه‌كان:
*دیوانی نوربه‌خشی
*سه‌لاح سالار _ ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌ر