نووسینی: ژینۆ مەحموود
ئایا بینین ته‌نیا چاوێكی ته‌ندروستی ده‌وێت؟
زۆر به‌سانایی، كرداری بینین په‌یوه‌سته به هه‌موو جه‌سته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نها چاوه‌كانمان، ته‌نانه‌ت جوڵه‌ش بۆ بینینێكی دروست و ته‌واو پێویسته، له ساڵی ١٩٦٣ هه‌ردوو لێكۆڵه‌ر ڕیچارد هێڵد و ئالان هێین دوو بێچوه پشیله‌یان خسته ناو لووله‌كێك كه هه‌ردووكیان هه‌مان شتیان ده‌بینی به‌ڵام یه‌كێك له بێچوه‌كان له‌ناو گۆندۆڵ بوو و ده‌یجوڵاند ئه‌وی تریان خۆی ده‌جووڵا، ده‌رئه‌نجامه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه ئه‌وه‌بوو ته‌نها ئه‌و بێچوه‌یان كه جه‌سته‌ی خۆی بۆ جووڵه به‌كارده‌هێنا بینینێكی ئاسایی هه‌بوو و به‌شی به‌رپرسی بینین له مێشكی‌دا به‌ته‌واوی پێگه‌یشتبوو. كاتێك مناڵێك هه‌رشتێك ده‌بینێت ده‌یه‌وێت ده‌ستی لێ بدات، ئه‌وه ته‌نیا ده‌ستلێدانێكی ئاسایی نییه و ڕاهێنانی كرداری بینینیشه، بینین پێویستی به هه‌موو جه‌سته‌یه.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه باسی مایك مای ده‌كه‌ین: مایك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كیمیاییه‌وه زیان به كۆڕنیای چاوی گەیشت و له ته‌مه‌نی سێ ساڵ و نیوی بینایی له‌ده‌ست دا، دوای زیاتر له په‌نجا ساڵ له كوێربوون نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ كرا كه زیانه فیزیاییه‌كانی كۆڕنیایان چاك كرده‌وه و دوای ئه‌وه پێشبینی ده‌كرا بینایی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و چاوه‌كانی مایك ده‌یانتوانی شته‌كانی ده‌ورووبه‌ری ببینێت به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی لێیان تێبگات! واتا ئه‌گه‌ر په‌رداخێكی ببینیبا نه‌یده‌زانی ئه‌وه په‌رداخه مه‌گه‌ر ده‌ستی لێ دابا یاخود گوێی له ده‌نگی كه‌وتنی په‌رداخه‌كە بووبا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه په‌نجا ساڵ كوێری ناوچه‌ی به‌رپرسی بینینی له مێشكی مایكدا جێگه‌گرتبوه‌وه به ببیستن و ده‌ستلێدان و هه‌سته‌كانی تر.
جه‌سته تێكڕا پێكه‌وه كارده‌كات له كاتێكدا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر هانده‌رێكی هه‌ستی له مێشكدا پێویستی به كاتێكی جیاواز هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌و ته‌زووه كاره‌بایانه‌ی به‌هۆی بینین دروست ده‌بێت به لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئاڵۆزتردا ده‌ڕوات و كاتێكی زیاتری پێویسته له‌و ته‌زووه كاره‌بایه‌ی كه بیستن دروستی ده‌كات، به‌ڵام گه‌ر ده‌ستت له پێش خۆت ڕابگریت و چه‌پڵه لێبده‌یت، بینینی چه‌پڵه‌كه و بیستنیشی له هه‌مان كاتدا ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش چونكه مێشك هه‌موو زانیارییه‌كان له هه‌موو هه‌سته‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات ئینجا وێنه‌ی كۆتایی ڕووداوه‌كه‌ت نیشان ده‌دات، به‌و واتایه‌ی جیاوازی نێوان كاتی پێویست بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌سته‌كان ده‌شارێته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێستا پێت نیشان ده‌دات كه‌مێك پێش ئێستا ڕوویداوه، ئاگاهیمان بۆ دوونیای فیزیایی واقع پاشكه‌وتووه!
له هه‌مووشی سه‌ره‌نجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ هانده‌رێكی هه‌ستی بینین، بیستن یاخود هه‌ر هه‌ستێكی تر نه‌بێت هێشتا ده‌توانین شتگه‌لێك ببینین و ببیستین! كه ئه‌مه‌ش زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ڕوو ده‌دات كه له زیندانی تاكه‌كه‌سی تاریك و ته‌واو بێده‌نگدان، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین یاخوود ده‌یبیستین ته‌نیا به‌رهه‌می ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ر نییه، به‌ڵكوو خودی مێشكیش به‌شداره له‌مه‌دا، كاتێك به ته‌واوی هه‌موو هانده‌رێكی هه‌ستی لێ ده‌پچڕێنرێت خۆی ده‌ست ده‌كات به درووستكردنی، بۆیه هیچ سه‌یر نییه كه زیندانییه‌كی تاكه‌كه‌سی بڵێت “ته‌له‌ڤزیۆن له زیندانه‌كه‌مدا هه‌بوو، ده‌نگی دایكم هات وقسه‌م له‌گه‌ڵ كرد….هتد”
بگره ته‌نانه‌ت كاتێكیش كه هانده‌ری هه‌ستی هه‌بێت پڕۆسه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه كه به خه‌یاڵتدا دێت، مێشك پێش ئه‌وه‌ی كه هه‌ر هانده‌رێكی هه‌ستی وه‌ربگرێت له دونیای ده‌ورووبه‌ریدا خۆی پێشبینی ده‌كات، شتێك درووست ده‌كات و به واقعی داده‌نێت كه به‌مه ده‌وترێت مۆدێلی ناوه‌كی و ئه‌ركی (thalamus). بۆ نموونه كاتێك به شه‌قامێكدا ده‌ڕۆیت له كۆتایی شه‌قامه‌كه‌دا پێشبینی هه‌بوونی تڕافیكێك ده‌كه‌یت، ئه‌مه مۆدێلی ناوه‌كی مێشكت دروستی كردووه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتیت و ترافیكه‌كه‌ت بینی ئه‌وا چه‌ند ته‌زووه كاره‌باییه‌كی كه‌م له ساله‌مه‌سه‌وه ده‌چێته‌وه بۆ ناوچه‌ی به‌رپرسی بینین له مێشكدا كه ئه‌و شتانه‌یه له پێشبینییه‌كه‌دا نه‌بوو. بۆ نموونه تڕافیكێكی لێیه كه ئێستا سووره و ئۆتۆمبێله‌كان وه‌ستاون، چونكه مۆدێلی ناوه‌كی سه‌ركه‌وتوبوو له هه‌ڵهێنانی دونیای واقع، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی پێشبینی مۆدێله ناوه‌كییه‌كه‌ی مێشك بوو ئه‌وا ته‌زووه كاره‌باییه‌كان زۆرتر ده‌بن، به واتایه‌كی تر پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك ببینیت و ببیستیت مێشكت بڕیاری داوه چییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌راوردكردنی پێشبینی و ئه‌وه‌ی تر وه‌ریده‌گریته.
هەر بۆیه هه‌موو هانده‌رێكی هه‌ستی له زیندانییه‌كی تاكه‌كه‌سی ده‌پچڕێندرێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا مۆدێله ناوه‌كییه‌كه‌یه و به‌راوردكارییه‌كه نامێنێت، زیندانییه‌كه به‌پێی ئه‌وه‌ی مۆدێله ناوه‌كییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت ده‌بینێت و ده‌بیستێت!
جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌زموون به‌رپرسه له درووستكردنی ئه‌و مۆدێله ناوه‌كییه، کاتێک له كۆتایی چه‌ند شه‌قامێكدا تڕافیك ده‌بینیت ئیدی ئه‌و مۆدێله ناوه‌كییه پێشبینی هه‌بوونی تڕافیك ده‌كات له‌م شه‌قامه‌شیان. گه‌ر باسه‌كه گه‌وره‌تر بكه‌ین: زۆر جار به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت كه كه‌سێك له هه‌موو شتێك‌دا گومانی خراپ ده‌كات، كه وه‌ڵامی ته‌له‌فوونی هاوسه‌رت ناده‌یته‌وه گومانی خراپی خیانه‌ت ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی به مێشكی‌دا بێت ده‌كرێت سه‌رقاڵ بیت، ئه‌مه‌ش وه‌كوو وتمان ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه بێت كه ئه‌زموون یاخوود له كه‌سانی تری بینیوه ئه‌م وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یه خیانه‌تی به‌دوادا هاتووه بۆیه ئێستا مۆدێلی ناوه‌كی ده‌ڵێت كه هه‌مان شت ڕوو ده‌دات.
سه‌رچاوه:
- shorturl.at/flovB
- The brain, the story of you by David Eaglman