تێڕامانێک له‌سه‌ر ته‌کنیکه‌کانی سته‌مله‌خۆکردن له کۆمه‌ڵگای ئێستادا
نووسینی: به‌کر عه‌لی
کڵێشه‌یه‌کی ناسراوی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌نێو هۆشیاریی باوی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌یه، که وه‌ها داڕێژراوه، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌چه‌وسێنێته‌وه ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ی تاک کۆت ده‌کات دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک زه‌وت ده‌کات دوژمنی ده‌ره‌کییه. مرۆڤ ده‌توانێت لیستێکی درێژی ئه‌م سته‌مکار و ئه‌م دوژمنه ده‌ره‌کییه یاداشت بکات که هه‌موو تێکڕا ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکانه‌وه، واته هه‌موو کڵێشه‌کان وێنه نێگه‌تیڤه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه بینیوه. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا نیازی ئێمه ئه‌وه نییه دروستی ئه‌م کڵێشه‌یه بشێوێنین، چونکه ئێمه پێمانوایه ئه‌مه ته‌نیا دیوێکی دیمه‌نه دروسته‌که‌ی دیارده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌یه و دیوه‌که‌ی تری نیگه‌تیڤیتێت ده‌که‌وێته به‌ره‌ی ((خود)) ی مرۆڤ و به‌ره‌ی ((ناوه‌وه)) ی کۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌م نووسینه هه‌وڵی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و هێزه ناوه‌کییانه ده‌دات که له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆ، بوونه‌ته فاکته‌ری چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له نێو جیهانی نوێی کوردی‌دا.
سه‌ره‌تای میتامۆرفۆسه‌بوونی کۆمه‌ڵگای کوردی:
به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌یه‌ک هه‌یه، که له‌جێی تردا ئاماژه‌م پێ داوه، لێره‌دا ده‌بێت دووباره‌ی بکه‌مه‌وه. به‌هاتنی ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌دوای 2003 به‌دواوه کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌ک هه‌ر له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌که‌وێته نێو قۆناغێکی جیاوازه‌وه، به‌ڵکو له‌ڕووی ئابووری و پسایکۆلۆژیشه‌وه ده‌گۆڕدرێت، ئه‌م گۆڕانه پتر له بواری شته ڕووکه‌ش و ماتریالییه‌کاندا به‌رپا ده‌بێت، به‌ڵام خاڵی نییه له گۆڕینی ده‌روون و پسایکۆلۆژیای تاک و کۆمه‌ڵگا. به کورتی ده‌توانین وه‌ها ده‌ستنیشانی ئه‌م قۆناغه بکه‌ین: ئێمه که‌وتووینه‌ته نێو زه‌مه‌نێکی ته‌واو نوێ و جیاوازه‌وه، که تیایدا گه‌شه‌کردنی ماته‌ریالی و ڕووکه‌شیانه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر تێچووی سوبیه‌کته نه‌رم و ناوه‌کییه ده‌روونییه‌کان بووه. واته له به‌رده‌م زۆربوونی کاڵاکاندا، میتامۆرفۆسه‌یه‌ک((شێوه‌گۆڕینێک)) به‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤه‌کاندا هاتووه. مرۆڤ حه‌ز ده‌کات هه‌موو کاڵایه‌کی هه‌بێت، بگره زۆریشی هه‌بێت، مرۆڤ ئیره‌یی به هاوسێکه‌ی دێت، ئه‌و هه‌یه‌تی و ئه‌م بۆ نییه‌تی، مرۆ ڕه‌مه‌کی چنۆکی تیایدا بۆ هه‌بوونی هه‌موو شتێک زۆر به‌هێز بووه. لێره‌وه مرۆڤی ئه‌م قۆناغه پتر خه‌می ڕووکه‌ش و فۆرم نواندنی هه‌یه، له‌کاتێکدا به‌رله‌م قۆناغه، بابڵێین یه‌ک ده‌یه یان دوو ده‌یه پێشتر، مرۆڤ پتر خه‌می ناوه‌ڕۆکی ده‌خوارد، زۆرتر خولیای بۆ ئیدیاکان هه‌بوو، له‌کاتێکدا مرۆڤی ئه‌مڕۆ چ ئیدیالێکی نه‌ماوه و تاکه ئیدیالێک ده‌روون و نێوه‌ڕۆکی ئه‌و ببزوێنێت ماته‌ریاله، پاره‌یه، کاڵایه.
ئه‌م ته‌وژمه نوێ ده‌روونییه‌ی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌نێوه‌ڕۆکدا بریتییه له ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ته‌وژمه‌که‌ی پێش خۆی که ده‌کرێت به میتامۆرفۆسه‌بوون ناوبنرێت، که بریتییه له پرۆسێسی شێوه‌گۆڕینی بوونه‌وه‌رێک یان شتێک له شێوه‌یه‌که‌وه بۆ شێوه‌یه‌کی تر، به‌ڵام گۆڕانکاری قووڵیش به‌سه‌ر نێوه‌ڕۆک و کرۆکیدا ده‌هێنێت. میتامۆرفۆسه‌بوون له‌کۆمه‌ڵگای نوێی کوردی‌دا له‌و ساته‌وه‌خته‌وه ده‌ست پێده‌کات که نه‌وت ده‌بێته تاکه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه و دروستکردنی بازاڕ و ده‌بێته شائامرازی ده‌سه‌ڵات. ئاشکرایه وڵاتی نه‌وتی و پێترۆلی، پاره به لێشاو ده‌هێنێته ناوه‌وه و ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێکی عه‌قلانی ئۆرگانیزه‌ی ئه‌م بواره نه‌کات ئه‌وه له ڕووی سیاسییه‌وه پترۆدیکتاتۆر دروست ده‌کات و له‌ڕووی ئه‌نترۆپۆلۆژیشه‌وه، هاوڵاتی مووچه‌خۆر به‌رهه‌م دێت، که‌دواجار هیچ کارخانه و کارگه‌یه‌ک بۆ دروستکردن بواری بۆ ناڕه‌خسێنرێت و مرۆڤه‌کان به مشه‌خۆری له‌سه‌ر ئه‌م سامانه سروشتییه ده‌ژین. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ئیتیکی و ده‌روونییه‌وه به‌ره‌نجامی ترسناک ده‌خاته‌وه، یان بابڵێین ئه‌و گۆڕانکارییانه دروست ده‌کات، که مرۆڤ هان بدات به‌ڕێگای ئاسان بژی، زۆر پێویستی به‌به‌کارهێنانی سه‌ر و ده‌ستی نه‌بێت، زۆر بیرنه‌کاته‌وه و زۆر ڕه‌نج نه‌دات. ئه‌م حاڵه‌ته له کوردستاندا شتێکی تریشی سه‌ربار ده‌کرێت، ئه‌ویش نه‌بوونی ده‌ستور و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی دیموکراسی باره‌که‌ی به‌دتر کردووه. له کوێدا به‌ئاسانی ده‌ستکه‌وتت هێنا،له‌وێدا سیاسه‌ت بچووک ده‌بێته‌وه. بچووکترین سیاسه‌ت له دنیای ئه‌مڕۆدا سیاسه‌تی کوردییه. که نه له‌ئاستی نێوخۆ کار بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن ده‌کات و نه له‌ئاستی ده‌ه‌ره‌وه‌دا کار بۆ خه‌ونی گه‌وره بۆبه‌ده‌وڵه‌تبوون ده‌کات. واته ((سیاسه‌تی گه‌وره))،له‌وه‌ی نیتچه له‌باره‌یه‌وه دوواوه، به‌هیچ جۆرێک لای هیچ گروپێکی سیاسی کوردی‌دا نابینرێت.
له‌خۆڕا نییه ئه‌م پرۆسێسه له‌نێو ژیانی ڕۆژانه‌ی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگادا ده‌بینینه‌وه. به‌ڕاده‌یه‌ک له‌هه‌موو کایه‌یه‌کی ژیاندا هه‌ست به غیابی ((سیاسه‌تی گه‌وره)) ده‌کرێت، هه‌ست به بزربوونی ((خه‌ونی گه‌وره)) ده‌کرێت، هه‌ست به نه‌مانی هه‌رمیتافیزیکایه‌ک له‌ژیانی وجودیانه‌ی ئه‌وێدا ده‌کرێت. چونکه ئیش‌کردن بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگای دروستکه‌ر و ئیش‌کردن بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕووی میتافیزیکاوه یه‌کشتن. له کۆنتێکستێکی وه‌هادایه که سوبیه‌کت ئۆبیه‌کتی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت، یان ئاسانتر بڵێم سوبکولتور((کولتوری بنه‌وه)) کولتوری سه‌ره‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
له کوردستاندا، ئه‌گه‌ر بواری نه‌وت ببێته تاکه ((سوبسه‌رچاوه)) که به‌ئاشکرا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌وا تاکه یه‌ک کولتور له‌سه‌ری هه‌ڵده‌چنرێت ئه‌ویش مرۆڤی مشه‌خۆر له‌سه‌ر سروشت و سامانه‌که‌ی. واته سیاسه‌ت ژیانێکی پاسیڤ دروست ده‌کات . ئه‌و ته‌کنیکه ده‌ئافرێنێت که کۆمه‌ڵگا خاڵی بێته‌وه له‌هه‌ر ئیدیالێک، توانسته‌کانی تاک بۆ داهێنان داده‌مرکێنێته‌وه، به‌گشتی ژیان داده‌ماڵێت له‌هه‌ر هونه‌رێک.
واته له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موو ماته‌ریاله‌کانیش بۆ پڕکردنی کۆنتێنه‌ی ئیدیاکان به‌کاربهێنرێن، ئه‌مڕۆ هه‌موو ئیدیاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره به‌کارده‌هێنێت. ئه‌مه دیوی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردییه. پاره سروشت و ڕۆحی مرۆڤی کوردی گۆڕیوه، به‌ڵام سروشتی مرۆڤی به‌دینه‌هێناوه.
پرسیاری ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م وه‌رچه‌رخانه تا چه‌ند سوود و زیان به کایه‌ی کولتوری کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت؟ به ماته‌ریالیزه‌کردنی ئیدیاکان ژیانی ڕۆحی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و چ شوێنێک ده‌بات، خه‌ره‌ند یان به‌رزایی؟
له شوێنێکدا که ماته‌ریالخوازی ئه‌کتیڤ بێت و ئیدیاخوازی کزبووبێت، ئایا ژیان له‌نێوان ئیش‌کردن و تێڕاماندا له کوێدا ده‌گیرسێته‌وه؟ ژیان له‌نێوان به‌کاربردن و دروستکردندا، له‌نێوان مشه‌خۆری و ڕه‌نجدان دا چۆن ده‌ژی؟
مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی دروستکه‌ر، وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی بیرکه‌ره‌وه، یان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی به‌کاربه‌ر و بێ بیر په‌روه‌رده ده‌بێت؟
دیاره ئه‌م پرسیارانه ته‌واوی کایه‌کانی ژیان ده‌پێکن، به‌ڵام لێره‌دا ئێمه ته‌نیا ئه‌و کایه‌یه ده‌خوێنینه‌وه که ده‌ستنیشانی ئه‌و ته‌کنیکه مرۆییانه ده‌کات بۆمان که سته‌م له خود ده‌که‌ن و مرۆڤ وه‌ک سوبه‌کتێک به بوونه‌وه‌رێکی هه‌ژار و که‌م ده‌بینن.
شێوه‌کانی ژیان:
هه‌ر له ژیاره دێرینه‌کانی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌و کڵێشه‌یه سه‌لمێنراوه، که‌وا ژیانی کولتوری کۆمه‌ڵگاکان له دوو شێوازدا دیاری ده‌کرێت: شێوه‌ژیانی کارکردن و چالاکی vita active وه شێوه‌ژیانی تێڕامانی vita kontemplativa .
له‌ڕێی گه‌شه‌کردنی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازییانه‌ی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگاکانه‌وه و گه‌یشتنیان به سه‌رده‌می نوێ و مۆدێرنه، ڕووبه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌و کولتووره پێشکه‌وتووانه، شێوه‌ژیانی کارکردن داگیریکردووه و شێوه‌ژیانی تێڕامانی تا دێت ڕووبه‌ری بچووکتر ده‌بێته‌وه. لێره‌دا کولتورناسه جیدییه‌کانی خۆرئاوا زوو ده‌رکیان به‌و مه‌ترسییه کرد و که‌وتنه سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له پرۆسێسی مۆدێرنه و دیوه تاریکهێن و پاسیڤکاراکانی مۆدێرنه‌یان ده‌ستنیشانکرد. نیتچه پێده‌چێت یه‌که‌مین بیرمه‌ند بێت ئه‌و کزبوونه‌ی ژیانی تێڕامانی له مۆدێرنه‌دا بینی بێت، ئه‌و پێی وایه شارستانێتی مۆدێرن خاڵییه له ئارامی و له خه‌ڵوه‌ت و تێڕامانکردن. بۆیه زۆرینه‌ی کاره‌کانی ئه‌و له کرۆکیدا بریتییه له ئیش‌کردن بۆ بووژاندنه‌وه‌ی شێوه‌ژیانی تێڕامانی. له دووای نیتچه‌وه ئیتر ئه‌وه بووه‌ته باو هه‌وڵ بدرێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ژیانی تێڕامان وه‌ک چالاکییه‌کی ڕۆحییانه‌ی مرۆڤ. کاره‌کانی شپنگله‌ر و به‌نیامین و هایدێگه‌ر و فۆکۆ تا ده‌گاته سلۆته‌ردایک هه‌موو به‌و ئاراسته‌یه‌دا کارده‌که‌ن، ئه‌م ڕه‌گه‌زه گرنگه‌ی ژیان که پاڵهێزێکی هه‌میشه‌ییانه‌ی ڕۆحی کولتوره دووباره به‌سروشتییانه بکه‌نه‌وه. چونکه ئه‌وه‌ی له نێو کولتوری خۆرئاوا پێی ده‌گووترێت داڕووخان Dekadenz و هیچگه‌رایی Nihilismus دوونیشانه‌ن بۆ ئاماژه‌دان به کزبوون و ئاوابوونی ژیانی تێڕامانی و قه‌به‌بوونی مه‌رجه‌کانی ئیش‌کردن و کارکردن که‌بووه‌ته مایه‌ی هه‌موو گرژبوونێکی ده‌روونی و ڕۆحی و مۆرالیانه‌ی تاکی ئه‌وروپی، ئه‌وه‌ی دژی ئه‌م گرژبوونه پێویسته بکرێت دۆزینه‌وه‌ی دژه‌ژه‌هرێکه مرۆڤ ئارام و خاو بکاته‌وه. ڤاڵته‌ر به‌نیامین ده‌سته‌واژه‌ی مه‌لی خه‌ون Traumvogel به‌کارده‌هێنێت، که پێیوایه پێویسته هه‌مان بێت بۆ ئه‌و ((وه‌ڕسییه قووڵه))ی که هێلکه‌ی ئه‌زموون ده‌پیتێنێت. چوونکه،وه‌ک فیلۆسۆفی کۆری بیونگ چول هان، که به‌ئه‌ڵمانی ده‌نووسێت و له به‌رلین ده‌ژی، له وتارێکی گرنگیدا سه‌باره‌ت به ((کۆمه‌ڵگای ماندوویی))، که خۆرئاوا به‌هۆی قه‌به‌بوونی بواری ئیشکردنه‌وه به‌رهه‌می هێناوه و تاک تیایدا تووشی گرژبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆحی و ماندووبوونێکی جه‌سته‌یی گران بووه، ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌و پنتێکی به‌رزی خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته بێت، ئه‌وا وه‌ڕسی قووڵ پنتێکی به‌رزی خاوبوونه‌وه‌ی ڕۆحییه. به‌نیامین ده‌ڵێت ئه‌م مه‌لی خه‌ونه له مۆدێرنه‌دا به‌رده‌وام به‌ره‌و کزی ده‌چێت. سلۆته‌ردایک له‌نێو هه‌مان کایه‌دا گه‌لێک نووسینی جۆراوجۆری نووسیوه. له کتێبه گه‌وره‌که‌یدا ((تۆ ده‌بێت ژیانت بگۆڕیت)) ڕه‌خنه له‌و هزره‌ی خۆرئاوا ده‌گرێت که به‌هۆی مۆدێرنه‌وه شێوازی ژیانی تێڕامانی گۆڕدراوه بۆ ژیانی ئیش‌کردن، وه ژیانی مه‌شقگه‌رایی به‌ره‌و کزبوون ده‌چێت، بۆیه ئه‌رکی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته له‌م هه‌زاره‌یه‌ی ئێستادا بریتییه له بوژاندنه‌وه‌ی ژیانی مه‌شقگه‌رایی و ئاسکێتیکی تێڕامانی. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ش له‌و هزره ئه‌وروپییه ساده‌یه ده‌گرێت که دۆخی هه‌نووکه‌ی گه‌شه‌کردووی خۆی به به‌رزترین ئاست داده‌نێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاستێکی تر له‌م لووتکه‌یه به‌رزتر نه‌بێت. ئه‌مه‌ش وای کردووه له‌سه‌ر ئاستی ئاسۆیی بمێنێته‌وه، له‌کاتێکدا داواکراو ئه‌وه‌یه له‌دۆخی هه‌نووکه‌دا جێگیر نه‌بن و تێپه‌ڕن به‌ره‌و ئاستی بڵندتر و بۆ (( هه‌ڵکشانی ستوونی)) هه‌وڵبده‌ن. له‌نێو ئه‌م کۆنتێکسته‌دا ئه‌و چه‌مکی ((مه‌شق)) به‌کارده‌هێنێت بۆ هه‌موو ئه‌و چالاکی و کرده‌وه‌یانه‌ی ڕۆحی بن یان جه‌سته‌یی که ده‌بنه مایه‌ی چاکترکردنی هه‌م مرۆڤ و هه‌م جیهان. لێره‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌که‌ین لای سلۆته‌ردایک هه‌ردوو شێوه‌ژیانی چالاکی و شێوه‌ژیانی تێڕامان له‌نێو چه‌مکێکدا کۆده‌کاته‌وه که ((شێوه‌ژیانی مه‌شقگه‌راییه)). واته هه‌م بیرکردنه‌وه مه‌شقه و هه‌م ئیش‌کردن مه‌شقه. به‌مه‌ش ئه‌و ئه‌نترۆپۆلۆژیایه‌کی ته‌واو جیاواز ده‌نووسێته‌وه که کۆتایی به جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو دووانایه‌تییه‌کان بهێنێت و هه‌موو ته‌کنیکه مرۆییه‌کان ئه‌کتیڤ ده‌کاته‌وه.
له‌دنیای کوردی‌دا سه‌ده‌ی 19 ده‌شێت به سه‌ده‌ی مه‌شقی ڕۆحانی و تێۆری ده‌ستنیشان بکه‌ین. که به فیگورێکی وه‌ک مه‌ولانای نه‌قشبه‌ندی ده‌ست پێ ده‌کات و به نێو نالی دا ده‌ڕوات تا ده‌گاته مه‌حوی. ئه‌گه‌رچی نالی له هه‌ردوو ئه‌و فیگوره‌ی تر جیاوازه و که‌متر به لای ڕۆحانیه‌تی زوهدگه‌ری و سۆفیگه‌ریانه‌دا لای داوه و پتر مه‌شقێکی ئیستاتیکی و کولتوورییانه‌ی پیاده کردووه. ئه‌گه‌رچی لای نه‌قشبه‌ندی و مه‌حوی ئیله‌مێنتی ئاین به‌شێوه‌ی جیاواز له‌یه‌کتر لای هه‌ریه‌که‌یان توند ئاماده‌یه، به‌ڵام هێشتا ده‌کرێت کولتورناس له دیدگای ((مه‌شقگه‌رایی))ی ڕۆحی و ئیتیکییه‌وه ته‌ماشایان بکات. ئه‌م چالاکییانه بریتی بوون له کۆششی ((خودچاکترکردن))، له‌هه‌وڵی ((ئیش‌کردن له‌نێو خود دا))، وه‌ک ته‌کنیکێکی مرۆیی بۆ خۆتێپه‌ڕاندان. له دیدی ئێمه‌دا،له‌مێژووی دوور و نزیکی کولتورییانه‌ی کوردی‌دا، هیچ ته‌وژمێک وه‌ک ئه‌م مه‌شقه ڕۆحانییه کاری بۆ ((هه‌ڵکشانی ستوونی))، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان نه‌کردووه. مه‌حوی که دوواهه‌مین ڕێبواری نێو ئه‌و قووڵاییانه‌یه مه‌شقی خۆبڵندکردنه‌وه بۆ به‌رزایی ده‌کات. هیچ مه‌شقکه‌رێک وه‌ک مه‌حوی، به‌ئێستاشه‌وه، نه‌یتوانیوه ڕۆچێته قووڵاییه وجودی و ڕۆحی و مۆرالییه‌کانه‌وه، چونکه ئه‌و له به‌رزاییه‌وه ته‌ماشای خواره‌وه‌ی قووڵایی ده‌کرد. بۆئه‌وه‌ی خواره‌وه ببینیت، ده‌بێت بچیته سه‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ی ناوه‌وه ببینیت، ده‌بێت لێی بچیته ده‌ره‌وه. مه‌حوی خوێنه‌رێکی قووڵاییه‌کان نییه به ته‌نیا به‌ڵکو ئه‌و مه‌شقی هه‌ڵکشانی ستوونی سازدا، ئه‌و بۆ هه‌موو مه‌شقکه‌رێکی ڕۆح په‌روه‌ردیار و مامۆستا و ڕاهێنه‌ره. ئه‌و یه‌که‌مین تیۆریسازی تیۆری (( هه‌ڵکشانی ستوونی)) یه بۆ ڕۆچوونه نێو قووڵاییه‌کانه‌وه. به‌مپێیه مه‌حوی دوو هاوکێشه‌ی جیاوازی هه‌بوو بۆ یه‌ک بابه‌ت، به‌رزایی و قووڵایی، پیرۆز و ناپیرۆز، خود و یه‌زدان، ئه‌مدنیا و ئه‌ودنیا، هۆگربوونی دنیا و هه‌ڵهاتن له دنیا. ئه‌وه‌ی مه‌حوی کۆششی بۆ ده‌کرد بریتییه له پیاده‌کردنی ((مه‌شقی تێڕامانکردن)) بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ژیان به‌ره‌و به‌رکه‌ماڵبوونی ڕۆحی له‌ڕێی شته ماته‌ریالییه‌کانی بوونه‌وه، لێره‌وه‌یه کۆششی ئه‌و بریتی نه‌بووه له کارکردن بۆ ژیانی ئابووری و ئیش‌کردن بۆ ده‌ستکه‌وتی ماته‌ریالی، بۆیه ئه‌و هیچ له‌باره‌ی ئیشکردنه‌وه حاڵی نه‌بوو. کورتبینه ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی پێیوایه سۆفیگه‌ری مه‌حوی هه‌ڵهاتنه له جیهان، بگره ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و له جیهانه داڕزاوه ماته‌ریالییه‌که هه‌ڵدێت تا بگاته جیهانه ڕۆحییه‌که. مه‌حوی هۆگرێکی گه‌وره‌ی ڕۆحی جیهانه.
ئه‌م ته‌وژمه خۆی له مه‌شقێکی تێڕامانی و تیۆریدا شێوه‌گیر ده‌کات، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌و دوو فیگوره ده‌بنه، مامۆستا و ڕاهێنه‌ری مه‌شقکردنی تێۆری.
ئه‌م مه‌شقه تیۆرییه خۆی درێژده‌کاته‌وه بۆ نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی 20، به‌ڵام له‌شێوازو فیگوری تردا به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌م سه‌ده‌یه‌دا ته‌کنیکه‌کانی ئیش‌کردن له خود دا ده‌گۆڕێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤ له‌ڕێی فێرکردنی و خوێنده‌وارکردنیه‌وه. دیارترین فیگوری ئه‌م ته‌وژمه پیره‌مێردی ڕۆشنگه‌ره. خوێندن و فێربوون مه‌شقی خۆپته‌وکردنن، ئه‌و ته‌کنیکانه‌ن که سیسته‌می ئیمون و توانستی به‌رگری مرۆڤ و کولتور پته‌و ده‌کات. بخوێنن چونکه خوێندن قه‌ڵغانه بۆ تیری دوژمنتان. ڕه‌نگه جوانترین ڕسته‌ی په‌روه‌رده‌کردن و دروستکردنی مرۆڤ بێت له جیهانی ئێمه‌دا بۆ هیومانیزمی سه‌ده‌ی 20 نووسرابێت.
به‌ڵام له‌نێوان ئه‌و دووسه‌ده‌یه‌دا و تاوه‌کو ئه‌مڕۆش مرۆڤی دروستکه‌رمان به‌رهه‌م نه‌هێناوه. ده‌کرێت ئه‌م دیاگنۆزه‌یه درێژ بکه‌ینه‌وه و بڵێین له‌دووای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌م مه‌شقی تیۆری و هه‌م مه‌شقی چالاکی سست ده‌بێت. بێهۆ نییه لای گه‌لێک له ڕوناکبیران و شاعیران به سه‌رده‌می هیچگه‌رایی ناوزه‌د ده‌کرێت. له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ڕاپه‌ڕین به دوواوه، زۆرترین مه‌ره‌که‌ب بۆ نووسینه‌وه‌ی ژیانی هیچگه‌رایی و ئه‌ده‌بیاتی نیهلیزم به‌کارهێنراوه.
ته‌نانه‌ت دیارده‌یه‌کی وه‌کو گه‌نده‌ڵیش هیچ نییه جگه له سیمپتۆم و نیشانه‌یه‌ک بۆ ونکردنی ژیانی مه‌شقگه‌رایی. گه‌نده‌ڵی واته نه‌مانی ڕۆحانیه‌تی ژیان و سستبوونی هێزی ئه‌فرێنه‌ری ژیان، لێره‌وه‌یه وشه‌گه‌لی وه‌ک مشه‌خۆری و به‌رخۆری هه‌م له ژیانی ڕۆژانه‌دا ده‌بینرێن و هه‌م له‌نێو کۆی میدیاکاندا.
کوردستان وه‌ک ماتریکسی خۆچه‌وساندنه‌وه:
شۆڕشی سه‌رکه‌وتوو ڕۆڵه‌کانی خۆی ناخوات، به‌ڵکو په‌رۆشیان ده‌بێت. سلۆته‌ردایک
چیتر لێره‌وه با ئاراسته‌ی چاومان ڕوو پێ بکه‌ینه سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی. ئایا له ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئێمه چ شێوه‌ژیانێک ده‌ژێنین، کارکردن یان تێڕامان؟
ئه‌گه‌ر کارکردن بریتی بێت له‌و چالاکی و کرده‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌یاننوێنێت و له ئه‌نجامدا به‌رهه‌مێکی ده‌بێت، ئه‌وا له‌کوردستاندا چ جۆره کارکردنێکمان نییه. ئه‌وانه‌ی ده‌چنه فه‌رمانگه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کان و بیرۆ و ئۆفیسه‌کان و بازاڕ و مۆڵه‌کان جگه له کاری کارگێڕی و خزمه‌تگوزاری هیچی تر به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نن، ئه‌وانه هه‌موو چالاکی ((بیۆلۆگی ڕووت)) ن. ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن که له کارخانه و کارگه‌کان کار ده‌که‌ن و به‌رهه‌مێکیان هه‌یه. ئه‌مانیش پتر له که‌رتی تایبه‌تدا ده‌بینرێن، وه‌ک جۆره‌کانی ئیش‌کردنی ده‌ست: دارتاشی و ئاسنگه‌ری و ته‌نه‌که‌چێتی و پیشه‌وه‌ره‌کانی تر. لێره‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و هه‌رێمه‌دا هیچ بایه‌خێک به بواری پیشه‌سازی نادات. بایه‌خنه‌دان به پیشه‌ساز و به کارخانه و به کاری ده‌ست، له‌ڕووی سیاسییه‌وه بایه‌خنه‌دانه به ئیش‌کردن بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت. واته بابڵێین: نه‌بوونی هه‌ستی ئه‌وتۆنۆمیتێت له دنیای کوردی‌دا و ئیشنه‌کردن بۆی، له نه‌بوونی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی پیشه‌وه‌ر و وه‌ستا و شاره‌زاکانی بواره‌ی پیشه‌سازی و ده‌سته‌کانی دروستکردنن. سیاسه‌ت له کوردستاندا و هه‌موو سیاسییه‌کی کوردی ته‌نیا ((سیاسه‌تی بچووک)) پیاده ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یه هیچ هێزێکی سیاسی نه‌یتوانیوه تێپه‌ڕاندنێکی ئیتیکی و وجودییانه دروست بکات. بگره ئه‌وان ڕێگرن، کۆسپن له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئه‌و سوبیه‌کتانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببن به خۆیان. سوبیه‌کت هیچ نییه جگه له‌و شته‌ی هه‌وڵ ده‌دات ببێت به خۆی، وه‌ک سلۆته‌ردایک ده‌ڵێت.
سیاسه‌تی کوردی، به‌وه‌دا که نایه‌وێت ببێت به خۆی و به خاوه‌نی خۆیی و به سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وتۆنۆم، ئه‌وا سیاسییه‌کان جگه له نمایشکارێکی بێهوده‌گه‌رای خودگه‌رایی هیچی تر نین. لێره‌وه له‌دیدی ئێمه‌دا کوردستان ده‌بێته ئه‌بسوردستان.
سیاسه‌ت ده‌بێت دیدگا و ڤیزیۆنی هه‌بێت ، واته له‌سه‌ر ئیدیایه‌ک، چه‌قێک پێدابگرێت. سیاسه‌ت به‌شێکی سه‌ره‌کی بریتییه له ئیش‌کردن بۆ تێپه‌ڕاندن، بۆ ترانسێندێنتال. ئه‌مه کرۆکی ((سیاسه‌تی گه‌وره)) یه. له هه‌موو ژیانێکیشدا هه‌مان ئه‌م سه‌ره‌تاگه‌یه کارایه، هه‌رساتێک کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وێته ته‌نگژه‌یه‌که‌وه، ده‌بێت کاری سه‌ره‌کی بریتی بێت له تێپه‌ڕاندنی دۆخی هه‌نووکه‌ی ته‌نگژه‌که و دۆخێکی نوێ بهێنرێته ئاراوه. گۆڕان له‌هه‌موو شوێنکاتێکدا بریتی بووه له به‌جێهێشتنی دۆخی ئارا، واته بابڵێین، به‌سه‌ر خۆداسه‌رکه‌وتن له‌ڕێی خۆبه‌جێهێشتنه‌وه ده‌بێت، وه به‌سه‌ر واقیعدا زاڵبوون له‌ڕێی واقیع تێپه‌ڕاندنه‌وه ده‌بێت. له‌باره‌ی ئۆلۆمپیادی 2012ی له‌نده‌نه‌وه، له‌ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیدا وتارێکی سه‌رنجڕاکێشم خوێنده‌وه، که ده‌یویست ئه‌م په‌یامه ڕابگه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئاتلێته‌کان ((وه‌رزشوانه‌کان)) هه‌رکاتێک نه‌توانن ڕیکۆرد بشکێنن، ئه‌وا وه‌رزش ده‌که‌وێته نێو قه‌یرانێکی وجودییه‌وه. واته کاری ته‌ندروست له هه‌موو کایه‌یه‌کدا بریتییه له‌وه‌ی له دۆخی هه‌نووکه دابڕێیت و له بازنه‌ی شته باوه‌کان تێپه‌ڕیت. چونکه قه‌یران ئه‌وه نییه که ته‌نیا له ئێستادا له‌ئارادایه، به‌ڵکو له‌وێوه خۆی جێگیر ده‌کات کاتێک نه‌توانرێت تێبپه‌ڕێنرێت. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وه‌دا که تا هه‌نووکه نه‌یتوانیوه تێپه‌ڕاندن له پارادیگما ته‌قلیدییه‌کانی ئیش‌کردنی سیاسه‌تی بچووک بکات و به‌ره‌و سیاسه‌تی گه‌وره تێپه‌ڕێت، ئه‌وا ناتوانین بڵێین ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵگری چ ڤیزیۆنێکی ترانسێندێنتالییه. لێره‌وه‌یه هه‌رکاتێک ئۆپۆزیسیۆن نه‌توانێت مۆدێله باوه‌کانی ئیش‌کردنی سیاسی فڕێ بداته ئه‌رشیڤه‌وه، ئه‌وا سیاسه‌ت ده‌که‌وێته نێو قه‌یرانێکی وجودییه‌وه.
لێره‌دا یه‌کێک له‌و هێزه ناوه‌کییانه ده‌بینین که ڕێگره له‌به‌رده‌م خۆدروستکردن و کۆسپه له‌به‌رده‌م خۆتێپه‌ڕاندندا. واته ئه‌وه‌ی له‌م باره‌دا ده‌مانچه‌وسێنێته‌وه، ئه‌ویتر، دوژمن و بێگانه نییه، به‌ڵکو ئه‌و عه‌قلیه‌ت و مێنتالیتێته‌یه که له‌نێو خۆماندا بووه‌ته یه‌که‌مین ته‌کنیک و فاکته‌ره‌کانی خۆچه‌وه‌ساندنه‌وه. هه‌ر مێنتالیتێتک تواناکانی مرۆڤی به‌که‌م بینی، ئیدی کولتور هه‌ژارانه و به‌له‌نگازانه ده‌ژی. کولتوری ده‌ڵه‌مه‌ند ئه‌و عه‌قلییه‌ته دروستی ده‌کات که پێیوایه، ڕووبه‌ر و ئاستی بواره کولتورییه‌کان به‌رده‌وام له گۆڕاندان. گۆڕان، به‌رله‌هه‌رشت واته، له‌دایکبوونی ڕۆحیه‌تێک بتوانێت پێوه‌ره دۆگماتیکه‌کان توڕ بدات..
نه‌خۆشبوونی کولتور له بزربوونی ئه‌و عه‌قلییه‌ته‌دایه. واته هه‌ر هیچ نه‌بێت له شێوه‌ژیانی تێڕامانیدا ده‌بێت کولتوره‌کان مرۆڤی تیۆری به‌رهه‌م بهێنن. دیارده‌یه‌ک له جیهانی ئێمه‌دا زۆر نادیاره.
له‌خۆڕا نییه ئێستا ئێمه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین، ئێمه نه کۆمه‌ڵگای ئیشکردنین و نه کۆمه‌ڵگای تێرامان، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای(( چالاکی ڕووت )) ین. چالاکی ڕووت، واته هه‌موو ئه‌وکرده‌وانه‌ی غه‌ریزه‌ییانه هه‌ڵده‌ستین پێی بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێداوستییه بیۆلۆگییه په‌تییه‌کانمان.
ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ((چالاکی ڕووت)) ته‌نیا هه‌ژار و نه‌داره‌کان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارانیش به هه‌مانشێوه‌ن. ئێمه ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ش خۆی هه‌ژاره‌که‌یه، خاوه‌نکاره‌که‌ش خۆی کارکه‌ره. ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌ر مۆدێلی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه. چونکه ئه‌وان ته‌نیا چالاکی ڕووتده‌که‌ن. واته هیچ جۆره چالاکییه‌ک له‌وێدا نه‌بووه‌ته مایه‌ی دروستکردن و په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤ به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر. هیچ لایه‌نێک نه‌یتوانیوه ته‌کنیکی مرۆیی نوێ دابهێنێت. ته‌نیا له کارخانه‌کاندا ئه‌م جیاوازییه ده‌بینرێت له‌نێوان شاگرد و وه‌ستادا، کاتێک شاگرد ده‌خوازێت به مه‌شق و ڕاهێنان و ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌کانی ئاستی خۆی به‌رز بکاته‌وه و ببێته وه‌ستا.
به‌م دیده ده‌بینین هه‌ژاری و به‌له‌نگازی بواری کاری ده‌ست له دنیای کوردی‌دا ئاماژه‌یه له‌سه‌ر به‌له‌نگازی فێربوون و په‌روه‌رده‌کردن و هه‌ژاری تێرامان. که ده‌ستی دروستکردنی ته‌کنیکمان نه‌بێت، واته ڕۆح و هۆشی تێرامانکردنمان نییه. له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش‌دا هه‌مان ئه‌م هاوکێشه‌یه کارایه. جێفه‌رسۆن ده‌ڵێت: توانای ئه‌وه‌ت هه‌بێت باش ئیش بکه‌یت، ئه‌مه بناغه‌یه‌کی باشه بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت.
سیاسه‌تی کوردی له‌ڕاپه‌ڕین به‌دوواوه به دوو جۆر پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤ، مرۆڤی کوردیان به دیسیپلین کردووه: مرۆڤی تانتانۆس واته مرۆڤی مه‌رگدۆست و شه‌ڕکه‌ر،تاڵانچی و فه‌رهودگه‌ر که له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کاندا به‌رجه‌سته بوو، وه مرۆڤی ئیرۆس، واته مرۆڤێک حه‌ز به هه‌بوونی شته‌کان ده‌کات و ڕه‌مه‌کی چنۆکی تێدا به‌رپابووه که له 2003 به‌دوواوه دروست بووه. له‌به‌ره‌نجامی ئه‌م دوو کرداره‌وه، وه‌ک په‌رچه‌کردارێک جۆرێک له مرۆڤی تووڕه و شکۆمه‌ند، واته تیمۆس، له‌دایکبووه که شه‌ڕ بۆ شکۆ و سه‌روه‌ری مرۆیی ده‌کات. ئه‌م مرۆڤه توڕه‌یه که شه‌ڕ بۆ شکۆی مرۆیی ده‌کات تا ئێستا چاویلکه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌یتوانیوه باش بیبینێت، هیچ بیرمه‌ند و ڕوناکبیرێکی نێو ئۆپۆزیسیۆنیش نه‌یتوانیوه بیر له پتر په‌روه‌رده‌کردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م مرۆڤه بکات، تاوه‌کو له دیارده‌یه‌کی تاک و بچووکه‌وه بیکاته دیارده‌یه‌کی کۆگه‌لی و مه‌زن.
له درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بینین له کوردستاندا، هه‌م ژیانی تێڕامانی سست بووه و هه‌م ژیانی چالاکی، بۆیه دوو شوێن له کوردستاندا زۆر پاسیڤن، زانکۆ و کارخانه، په‌رله‌مان و حکومه‌ت، وه دووجۆر مرۆڤ له‌وێدا بزرن و که‌س ئه‌م بزرییه نابینێت، مرۆڤی کارا و مرۆڤی تیۆری. سیاسه‌تی کوردی هه‌م مرۆڤی کارا و هه‌م مرۆڤی تیۆری کوشتووه، مرۆڤی کارا، مرۆڤێکی ئه‌فرێنه‌ر و کارکرده‌یه، له‌کاتێکدا مرۆڤی تیۆری مرۆڤێکی تێڕامانکه‌ره، ڕه‌نجی بیرکردنه‌وه ئیشی سه‌ره‌کی ئه‌وه. سیاسییه‌کان له کوردستاندا هۆکاری یه‌که‌می له‌دایکنه‌بوونی ئه‌م دوو جۆره مرۆڤه‌ن، مرۆڤی کارا، وه مرۆڤی تیۆری. ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گۆڕانکاری له واقیعدا به‌رپا بکات، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌ناو((سه‌ر))دا گۆڕانکاری دروست بکات. واته، سه‌ره‌تا ((بیرگۆڕین)) دواتر ڕه‌فتارگۆڕین. لێره‌وه ئه‌رکی سیاسه‌ت له کوردستاندا،له‌مڕۆ به‌دوواوه، بریتییه له ڕه‌چاوکردنی ئه‌م دوو خاڵه:
یه‌که‌م: ئه‌و ڤیزیۆنه‌ی له ئێستادا هه‌ر سیاسه‌تێک له کوردستاندا پێویسته هه‌ی بێت بریتییه له فه‌راهه‌مکردنی ئازادی بۆ هه‌ر ده‌ستێک که پێنووسی پێ بێت یاخود ئامرازێکی دروستکردنی پێ بێت.
دووه‌م: داهاتووی سیاسی کوردستان گرێدراوه به‌وه‌ی سیاسه‌تێکی ترانسێندێنتال بئه‌فرێنرێت. واته له‌ڕووی سیاسییه‌وه گیرۆده‌ی کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی واقیع نه‌بێت، به‌ڵکو بارکراو بێت به پاڵهێزی تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌کان و به‌زاندنی کۆسپه‌کان. له‌م ڕۆحه‌وه سیاسه‌تی گه‌وره له‌دایک ده‌بێت، وه سیاسه‌تی گه‌وره له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت که ڕۆحی ئیشی ده‌ست و ئیشی سه‌ر کارا بکه‌ین.
خودی کوردی و بزربوونی نێگه‌تیڤیتێت:
ئه‌وه‌ی له‌ڕێی خوده‌وه بژی، هه‌ر خود له‌ناوی ده‌بات. بۆدریار.
له‌ڕاستیدا پرۆسێسی شکستهێنانی خودی کوردی به‌ته‌نیا له‌وێدا ده‌ستی پێنه‌کردووه، که ئه‌م خوده خۆی له‌یادکردووه و خۆی پاسیڤ کردووه و بووه‌ته بوونه‌وه‌رێکی به‌کاربه‌ر و مشه‌خۆر، به‌ڵکو پتر به‌وه شکستی هێناوه که هه‌موو ئۆبیه‌کتێکی ده‌ره‌کی له هزریدا نه‌هێشتووه. واته خودی کوردی له‌ڕووی سیاسییه‌وه وێنه‌ی دوژمنی نییه. هه‌ر خودێک وێنه‌ی بابه‌تێکی ده‌ره‌کی له وێنادا نیگار نه‌کات، ئه‌و خوده سیسته‌می به‌رگری کز ده‌بێت.
له نێو ڕوناکبیرانی مۆدێرنی کوردی‌دا هیچ کاتێک ڕه‌خنه له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی کوردی، له هاوسێکانمان، له داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌گیراوه. ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیشمان هێنده‌ی جه‌غت له‌سه‌ر کێشه نێوخۆییه‌کانی وه‌ک دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌نده‌ڵی ده‌کاته‌وه، نیو هێنده ئاگایی خۆیان بانه‌داوه‌ته سه‌ر کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، واته کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا و کێشه‌ی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستاندا. به گشتی ده‌توانین بڵێین چ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و چ له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه نه‌توانراوه یه‌کێتییه‌کی ئۆرگانی بسازێنن که هه‌موو لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ به‌رگری له دژی هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی کۆ بکاته‌وه، غیابی ئه‌م یه‌کێتییه سیاسییه، که هه‌موو لایه‌ک ده‌روه‌ست بێت پێوه‌ی، یه‌که‌مین ڕێگره له‌به‌رده‌م دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، یاخود دروستنه‌بوونی ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌ت له هۆشیاری سیاسی کوردی دا، لێره‌وه تا گۆڕانی چۆنایه‌تی به‌رپا نه‌بێت گۆڕانکاری چه‌ندایه‌تی نه‌کرده‌یه. چونکه سه‌ره‌تا بیرۆکه‌کان له‌سه‌ردا چه‌که‌ره ده‌که‌ن، پاشان پێ پیاده‌ی ده‌کات. له‌م ڕووه‌وه سلۆته‌ردایک ده‌ڵێت: هیرارشیه‌تی خه‌ون له‌کوێ بێت، ده‌بێت هیرارشیه‌تی ڕیال له‌وێ بێت. ئه‌و هه‌موو مێژووی ئه‌وروپا به پیاده‌کردنی ئه‌و ڕسته‌یه پێناس ده‌کات.
به‌ڵام گه‌ر ته‌ماشایه‌کی خێرای ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و فیکری دووای ڕاپه‌ڕین بکه‌ین ، نادیارترین وێنه بریتییه له وێنه‌ی خه‌ونی ترانسێندێنتال له نێو ئه‌و کایه‌یه‌دا. وه نه‌بوونی هیچ وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر دوژمن و داگیرکه‌ر له‌سه‌ر شانۆی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
کێشه‌کانی ئێستای هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌سته‌نبوڵ و ئێران و دیمه‌شق دا ڕاستی ئه‌م تێزه‌یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن که چۆن کورد وه‌کو سوبیه‌کتێکی وجودی هه‌موو ئۆبیه‌کتێکی نه‌یاری بزر کردووه. له کوێشدا سوبیه‌کت ئۆبیه‌کتی نه‌بوو، یان با به کوردییانه بڵێین: له کوێدا خود بێگانه‌ی نه‌بوو، له‌وێدا خود خۆی دووکه‌رت ده‌کات، گه‌ڕانه‌وه بۆ خود لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ خودێکی یه‌کانگیر و هۆمۆجینی کوردی. به‌ڵکو ئیدی خود ناکۆکی نیوخۆیی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و تووشی میتامۆرفۆسه‌بوونێکی هه‌بوونگه‌رایی ده‌بێت، واته شێوه‌ی بوونی ده‌گۆڕێت، کێشه و گرفته‌کانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێوخۆی، چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه هه‌ر ده‌بێته خۆی، یار و نه‌یار هه‌ر له‌خۆیدا له‌دایک ده‌بێت. دۆست و دوژمن هه‌ر له‌ماڵی خۆیدا خۆیان چێ ده‌که‌ن. ئه‌م دادڕانه خودگه‌رییه له نه‌مانی سیاسه‌تی گه‌وره و له پوکانه‌وه‌ی خه‌ونی ترانسێندێنتاله‌وه دێت. سه‌ره‌تای هه‌موو کاره‌ساته‌کانی کورد له‌م شێوه‌گۆڕینه‌وه ده‌ست پێده‌کات، که ته‌نیا ده‌بێته ناوه‌وه و ده‌بێته پۆزه‌تیڤ، وه ده‌ره‌وه و نێگه‌تیڤ نادیار ده‌بن، بگره هه‌ر نامێنن. له‌کوێشدا ئه‌ویتر و نێگه‌تیڤیتێت نه‌ما، له‌وێدا خود و پۆزه‌تیڤیتێت په‌لاماری خۆی ده‌دات. ئێستا دووکه‌رتبوونی سیاسییانه‌ی کوردستان له‌ناوه‌وه، به‌ره‌نجامی نه‌مانی وێنه‌ی ده‌ره‌وه‌یه له هۆشیاریماندا. هه‌موو سیاسییه‌کان له‌هه‌وڵی خۆبه‌دۆستکردندان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، بگره هه‌موویان کار بۆئه‌وه ده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ دوژمن و بێگانه و ئه‌وانیتردا تاڕاده‌ی خۆتواندنه‌وه خۆیان به دۆستی ئه‌ویتر بکه‌ن. ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره که‌م یاده‌وه‌رییانه ئه‌وه له‌بیر ده‌که‌ن که چه‌ند تۆ خۆت به به‌شێک له‌وان بزانێت، هێشتا ئه‌وان به به‌شێک له‌خۆیانت دانانێن.
له‌کایه‌ی ڕوناکبیریشدا هه‌ر هه‌مان وێنه ده‌بینرێت، ته‌وژمێک هه‌یه ته‌نیا وا بیرده‌کاته‌وه که‌وا کورد نابێت به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌وڵه‌ت لای من بریتییه له ماڵی بوون بۆ کورد، تاوه‌کو تێکڕای ناوچه‌که نه‌بنه ده‌وڵه‌تی دیموکراسی و دوواتر ئه‌مان پیاوچاکانه ده‌وڵه‌ت ببه‌خشنه کوردی به‌سته‌زمانیش. ئه‌مه نوکته‌یه‌که هیچ عه‌قڵێکی جیدی ناخاته پێکه‌نین. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له هه‌ره زه‌لیلترین بیرکردنه‌وه‌یه که کار بۆ زه‌لیلردنی مرۆڤی کورد ده‌کات، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی زه‌لیل ده‌رنه‌که‌وێت، ڕه‌خنه‌گرانه و ڕۆشنگه‌رانه خۆی نمایش ده‌کات، بۆئه‌وه‌ی ناعه‌قلانی ده‌رنه‌که‌وێت، ڕه‌خنه له‌ناعه‌قلانیبوونی واقیعی کوردی ده‌گرێت. واقیعی بوون ئه‌وه‌نییه داوای شتی شیاو و کرده بکرێت، وه ناعه‌قلانیبوون ئه‌وه نییه گه‌ر داوای نه‌کرده بکه‌یت، به‌ڵکو عه‌قلانیبوون و واقیعیبوون ئه‌وه‌یه داوای نه‌کرده بکرێت، شتێک که ته‌واوی ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌یادیان کردووه، بگره ئه‌وه بووه‌ته نه‌ریت و هابیتۆس که توانینه‌کانی مرۆڤی کورد نه‌بینرێن. ئه‌وه‌شیان له‌یاد کردووه، که مرۆڤ هه‌ڵگری هه‌موو توانینێکه، وه ئه‌وه‌ی توانینی خۆی ئه‌کتیڤ بکات ئه‌وه توانینی تری بۆ دێت. ئه‌وه‌ی هێزی هه‌بێت ئه‌وه هێزی تری بۆ دێت. توانین خه‌سڵه‌تێکی مه‌گناتیسی هه‌یه توانینی تر ڕاده‌کێشێت. له‌کوێشدا ئه‌م توانینه بخه‌پێنرێت، له‌وێدا هه‌موو ده‌ستکه‌وتێکی تر له‌کیس ده‌چێت.
کورد ته‌نیا به‌وه ده‌بێته کورد، گه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه بۆ ده‌رچوون له‌و ئه‌شکه‌وتانه‌ی پێیان ده‌گوترێت عێراق،ئێران، سوریا وه تورکیا.
وه‌ک چۆن له‌دیدی کانت دا ڕۆشنگه‌ری بریتی بوو له ده‌رچوونی مرۆڤ له‌و گێلێتییه‌ی خۆی پێ گوناهبارکردووه. دیاره ئه‌و گێلێتییه‌ی کانت مه‌به‌ستێتی بریتییه له ((سروشت)) و له ترسنۆکی. لێره‌وه‌یه یه‌که‌مین ڕۆشنگه‌ربوونه‌وه بریتییه له ڕه‌فتارنواندنی ئازایانه بۆ ده‌رچوون. واته ئازایه‌تی ده‌بێته عه‌قل به ناوێکی تر. هیچ شتێک له‌وه نۆرمالتر نییه که له‌و هه‌رێمه بچیته ده‌ره‌وه، هیچ شتێک له‌وه پتر ڕۆشنایی نابه‌خشێت که له‌و ئه‌شکه‌وتانه بێیته ده‌رێ. ڕیالیزم بوون ئه‌وه‌یه، له‌وێ بچیته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچیته نێو هه‌رێمی خوده‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێکی وه‌ها وه‌ربگرێت ئه‌وه مه‌شقی خۆپته‌وکردن ده‌کات. خۆپته‌وکردن مه‌رجی سه‌ره‌کی هه‌ر به‌رگرییه‌که بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ویتر و ئۆبیه‌کته‌کان. له‌کوێدا خود پته‌و بێت، له‌وێدا سیسته‌می به‌رگری ئه‌کتیڤه، خودیش بریتییه له هه‌موو ئه‌وشته‌ی ده‌یه‌وێت ببێته خود. واته ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێت به پرۆسێسی خودگۆڕین و خوددروستکردن دا بڕوات هه‌رگیز نابێته خۆی.