دیداری پێشبڕکێی کوردڕاوم (بەرهەمەکەت پێشکەش بکە)

39
0
بڵاوکردنەوە:

سۆرانی – بادینی

 

 دیداری پێشبڕکێی کولتووریی کوردڕاوم

دیدارێکی کولتووریی ساڵانەیە و تێیدا سێ براوەی (توێژینەوە، چیرۆک، شیعر) دیاری دەکرێت. ئامانج لەم پێشبڕکێیە، برەودانە بە توانای بەرهەمهێنانی کولتووری، پێشخستنی هزری کولتووریی کوردی. تێیدا یەکەم و دووەم و سێیەم لە هەر سێ بوارەکە خەڵات دەکرێن. بابەتەکان بە هەردوو شێوەزاری (سۆرانی-بادینی) دەبن.

مەرجەکانی پێشکەشکردنی توێژینەوە:

  1. دەبێ تەمەنی بەشداربوو لە ١٨-٣٥ ساڵدا بێت.
  2. ژمارەی وشەکان لە ٣٠٠٠ (سێ هەزار) وشە کەمتر نەبێت و لە ٦٠٠٠ (شەش هەزار) وشە زیاتر نەبێت.
  3. پێشووتر بڵاو نەکرابێتەوە.
  4. بە فۆنتی یونیکورد، قەبارەی ١٤ و فایلی وۆرد کارەکە پێشکەش دەکرێت.
  5. مەرجە لەسەر بابەتێکی کوردی بێت. واتە بابەتی توێژینەوەکە کوردی بێت. جا (ئەدەبی بێت، مێژوویی بێت، هزرینیی کوردیی بێت، لەسەر کارەساتەکان بێت کە بەسەر کورددا هاتوون و…هتد.)

 

مەرجەکانی پێشکەشکردنی چیرۆک:

  1. دەبێ تەمەنی بەشداربوو لە ١٨-٣٥ ساڵدا بێت.
  2. ژمارەی وشەکان لە ٥٠٠ (پێنجسەد) وشە کەمتر نەبێت و لە ١٥٠٠ (هەزار و پێنجسەد) وشە زیاتر نەبێت.
  3. بە فۆنتی یونیکورد، قەبارەی ١٤ و فایلی وۆرد کارەکە پێشکەش دەکرێت.
  4. پێشووتر بڵاو نەکرابێتەوە.

 

مەرجەکانی پێشکەشکردنی شیعر:

  1. دەبێ تەمەنی بەشداربوو لە ١٨-٣٥ ساڵدا بێت.
  2. ژمارەی وشەکان لە ٣٠٠ (سێسەد) وشە کەمتر نەبێت و لە ١٠٠٠ (هەزار) وشە زیاتر نەبێت.
  3. بە فۆنتی یونیکورد، قەبارەی ١٤ و فایلی وۆرد کارەکە پێشکەش دەکرێت.
  4. پێشووتر بڵاو نەکرابێتەوە.

 

خەڵاتەکان دارایین و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

توێژینەوە:

  1. براوەی یەکەم بڕی پێنجسەد هەزار دینار (٥٠٠،٠٠٠) دەباتەوە.
  2. براوەی دووەم بڕی دووسەد و پەنجا هەزار دینار (٢٥٠،٠٠٠) دەباتەوە.
  3. براوەی سێیەم بڕی سەد و پەنجا هەزار دینار (١٥٠،٠٠٠) دەباتەوە.

چیرۆک:

  1. براوەی یەکەم بڕی سێسەد و پەنجا هەزار دینار (٣٥٠،٠٠٠) دەباتەوە.
  2. براوەی دووەم بڕی دووسەد هەزار دینار (٢٠٠،٠٠٠) دەباتەوە.
  3. براوەی سێیەم بڕی سەد هەزار دینار (١٠٠،٠٠٠) دەباتەوە.

شیعر:

  1. براوەی یەکەم بڕی دووسەد و پەنجا هەزار دینار (٢٥٠،٠٠٠) دەباتەوە.
  2. براوەی دووەم بڕی سەد و پەنجا هەزار دینار (١٥٠،٠٠٠) دەباتەوە.
  3. براوەی سێیەم بڕی سەد هەزار دینار (١٠٠،٠٠٠) دەباتەوە.

 

دیدارا بەریکانەیا کەلتوورییا کوردڕاوم

دیدارەکا کەلتوورى یا سالانەیە و تێدا سێ سەرکەڤتییێن (ڤەکۆلین، چیرۆک و هەلبەستێ) دهێنەدیارکرن. ئارمانجا ئەڤێ بەریکانەیێ، گرنگیدان و پێشئێخستنا شیانێن بەرهەمهینانا کەلتوورى و پێشئێخستنا هزرا کەلتوورییە. د بەریکانەیێدا سەرکەڤتییێن ئێکێ، دوویێ و سێیێ د هەر سێ بیاڤاندا دێ هێنەخەلاتکرن. بابەت دێ ب هەردوو زاراڤێن (سۆرانى و کورمانجى) بن. هەروەسا، پشکدار ژ سەرانسەرى هەرێما کوردستانێ دشێن پشکدارییێ د بەریکانەیێدا بکەن.

 

مەرجێن پێشکێشکرنا ڤەکۆلینێ:

  1. پێدڤییە ژییێ پشکدارى د ناڤبەرا 18 هەتا 35 سالییێدا بیت.
  2. ژمارەیا پەیڤان، ژ 3000 (سێ هزار) پەیڤان کێمتر نەبیت و ژ 6000 (شەش هزار) پەیڤان پتر نەبیت.
  3. ڤەکۆلین، بەرى نوکە نەهاتبیتە بەلاڤکرن.
  4. پشکدار ب فۆنتێ یۆنیکۆد، قەبارەیێ 14 و ب فایلێ وۆردى کارێ خوە پێشکێش بکەت.
  5. مەرجە ڤەکۆلین ل سەر بابەتەکێ کوردى بیت. ئانکو بابەتێ ڤەکۆلینێ کوردى بیت. ئەڤجار مژار (ئەدەبى، مێژووى، هزرا کوردى یان ل سەر کارەساتێن ب سەرێ کوردان) هاتبن.

مەرجێن پێشکێشکرنا چیرۆکێ:

  1. پێدڤییە ژییێ پشکدارى د ناڤبەرا 18 هەتا 35 سالییێدا بیت.
  2. ژمارەیا پەیڤان ژ 500 (پێنجسەد) پەیڤان کێمتر نەبیت و ژ 1,500 (هزار و پێنجسەد) پەیڤان زێدەتر نەبیت.
  3. پشکدار ب فۆنتێ یۆنیکۆد، قەبارەیێ 14 و فایلێ وۆردى کارێ خوە پێشکێش بکەت.
  4. چیرۆک، بەرى نوکە نەهاتبیتە بەلاڤکرن.

مەرجێن پێشکێشکرنا هەلبەستێ:

  1. پێدڤییە ژییێ پشکدارى د ناڤبەرا 18 هەتا 35 سالییێدا بیت.
  2. ژمارەیا پەیڤان ژ 300 (سێسەد) پەیڤان کێمتر نەبیت و ژ 1,000 (هزار) پەیڤان زێدەتر نەبیت.
  3. پشکدار ب فۆنتێ یۆنیکۆد، قەبارەیێ 14 و فایلێ وۆردى کارێ خۆ پێشکێش بکەت.
  4. هەلبەست، بەرى نوکە نەهاتبیتە بەلاڤکرن.

 

خەلاتێن دارایى دێ ب ئەڤى شێوەیێ ل خوارێ بن:

ڤەکۆلین:

1ـ سەرکەڤتییێ ئێکێ، پێنجسەد هزار (500,000) دینار.

2ـ سەرکەڤتییێ دوویێ، دووسەد و پێنجى هزار (250,000) دینار.

3ـ سەرکەڤتییێ سێیێ، سەد و پێنجى هزار (150,000) دینار.

 

چیرۆك:

1ـ سەرکەڤتییێ ئێکێ، سێسەد و پێنجى هزار (350,000) دینار.

2ـ سەرکەڤتییێ دوویێ، دووسەد هزار (200,000) دینار.

3ـ سەرکەڤتییێ سێیێ، سەد هزار (100,000) دینار.

 

هەلبەست:

1ـ سەرکەڤتییێ ئێکێ، دووسەد و پێنجى هزار (250,000) دینار.

2ـ سەرکەڤتییێ دوویێ، سەد و پێنجى هزار (150,000) دینار.

3ـ سەرکەڤتییێ سێیێ، سەد هزار (100,000) دینار.

 

بۆ بەشداریکردن مەرجە ئەم فۆڕمەی خوارەوەت بەدروستی پڕ کردبێتەوە

بڵاوکردنەوە: