شێخ عەبدولسەلام بارزانی دووەم

گرێدەرەوەی کۆمەڵایەتییانەی خێڵ و وەرچەخێنەری سیاسییانەی خێڵ نوسینی: ڕامیار مەحمود شیخ عەبدولسەلام بارزانی دووەم لە دەوروبەری ١٨٨٧ لە گوندی بارزان لە دایک بووە. کوڕی شێخ محەمەد و کوڕی شێخ عەبدولسەلامی یەکەمی برای شێخ مەلا عەبدولڕەحیم و شێخ عەبدول ڕەحمان، کە هەرسێک کوڕانی عەبدوڵان. بەهۆی تەریقەتی نەقشبەندییەوە نازناوی شێخایەتییان وەرگرتووە و بە گوێرەی ڕەچەتەکردنی کاک نەوشیروان سەری بنەماڵەکە لە شێخ عەبدولڕەحمانەوە دەست پێدەکات کە نیشتەجێی گوندی بارزان بووە. سەرەتا شێخ عەبدول ڕەحمان تەریقەتی لە شێخانی نەهرییەوە وەرگرتووە بۆتە شێخی تەریقەتی نەقشبەندی و خاوەنی مەدرەسە و خانەقا بووە. مامخان شێروانی لە کتێبەکەیدا (بارزان و ڕەچەڵەکی بارزانییان) ئاماژەی بەوە کردووە سەید تەهای نەهری … Continue reading شێخ عەبدولسەلام بارزانی دووەم