هۆبز دژی ڕۆسۆ: ئایا ئێمە خۆ بە خۆ خراپین؟

439
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی :ڕۆبن دۆگلاس

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە :هاوژین محەمەد

لەساڵی ١٦٥١، تۆماس هۆبز نووسینێکی بەناوبانگی بڵاوکردەوە بەناوی: “ژیان لە دۆخی سروشتدا”. واتە دۆخی سروشتی ئێمە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی سیاسی. هەروەها ئاماژەی کردبوو بە سروشتی خراپی وەک( تەنیایی، هەژاری و کوتلەی قێزەون، کورتی). پاش سەدەیەک ژان ژاک ڕۆسۆ بە پێچەوانەی ئەوەوە بیرکردەوە و لەوەی مرۆڤ بە سروشتی خۆی لە بنەڕەتدا باشە. بە دیدی ئەو ئێمە دەتوانین ژیانێکی ئارام و خۆش بەسەر ببەین پێش پەرەسەندنی هەرشتێکی وەک؛ دەوڵەتی مۆدێرن. لە دەستپێکی تێڕامانەکەدا، هەریەکە لە هۆبز و ڕۆسۆ نوێنەرایەتی دوو جەمسەری دژبەیەک دەکەن بۆ دەستکەوتنی وەڵامی یەکێک لە پرسیارە کۆنەکانی سروشتی مرۆڤ: کە دەپرسێت داخۆ ئایا ئێمە بە سروشتی خۆمان چاک یان خراپین؟ لەڕاستیدا پێگەی ڕاستەقینەی هەردووکیان ئاڵۆز و سەرنجڕاکێشە بە بەراورد لەم خستنەڕووە ناڕێک و پێکەی پێشنیاری دەکەن. بەڵام بۆچی، بە هەموو شێوەک پێویستە لەم چەمکەشدا بیر لە سروشتی مرۆڤ بکەینەوە، و بگەڕێنەوە بۆ ئەم مشتوومڕە فەلسەفییەی کە پێمان دەڵێت چۆن ئەو دنیا سیاسیەیی ئەمڕۆ تێیدا نیشتەجێین هەڵسەنگێنین؟

پرسیارە بنچینەکەی: ئایا مرۆڤ خۆ بەخۆ چاکە یان خراپە؟ ڕەنگە وەک گەڕانەوە بێت بۆ مشتومڕی تیۆلۆژی دەربارەی ئەسڵی هەڵە (هەڵەی لۆژیکی)، یاخود لەوانەیە یەکێک بێت لەو پرسیارانەی کە فەیلەسووفە جدییەکان بە وەڵام دانەوەی مرۆڤ بوونەوەرێکی ئاڵۆزە توانای کرداری چاک و خراپی هەیە وەلای بنێن. بەڕوونی دابەزینی مشتوومڕەکە بۆ پشتگیرکردنی لایەکی وەڵامەکە تاڕادەیەک ساویلەکانە دەردەکەوێت، پاشان دەستنیشانکردنی نووشستی کەسێکە بۆ تێگەیاندی لە ناڕێکی دۆخی مرۆڤ. بەڵام لەوانەیە ئەوەی هوبز و ڕۆسۆ بینینێکی ڕوونتر بێت لەسەر بڕیاڕدانمان دەربارەی ئەو کۆمەڵگایەیی ئێمە تیایدا دەژین، بە جۆڕێک شێوە وەرگرتنێکی ژێر بە ژێربێت لەماوەی ئەو بینینە ڕیشەییانەی سروشتی مرۆڤ و ئەگەرە سیاسیانەی کە ئەم بۆچوونانە لەخۆدەگرن.

وەک ئەوەی ڕوودەدات، هۆبز بەڕاستی بیری لەوە نەکردەوە ئێمە خراپەکار بین، بەڵکوو مەبەستی ئەوەیە ئێمە بەسەختی دەتوانین لە کۆمەڵگا سیاسییە گەورەکاندا پێکەوە بژین. ئێمە گیانەوەری سیاسیی سروشتی نین وەک هەنگ و مێروولە کە بە غەریزە هاوکاری یەکتر دەکەن، پێکەوە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی دەکەن. لەبری ئەوە ئێمە بە سروشتی خۆمان بەرژەوەندی خوازین و بۆ بەرژوەندی خۆمان دەگەڕێن لەپێش و دوای هەمووشتێکدا. ئێمە بایەخ بە ناوبانگی خۆمان دەدەین، لەپەیداکردنی خۆشییە مادییەکان، ئێمە ئارەزوومان بۆ پێگەی کۆمەڵایەتی بەرەو ناکۆکیمان دەبات وەک لەوەی پێشبڕکێمان پێبکات لەسەر بەدەستهێنانی سەرچاوە دەگمەنەکان.

هۆبز ئەو کۆمەڵگایانەی نیشاندا کە بەهۆی جەنگەوە دابەش بوون و ڕێگای ئاشتیان گرتەبەر، ڕۆسۆ ئەو کۆمەڵگایەنەی نیشاندا کە بەنایەکسان دابەش بوون و سەرکەوتکردنی خۆیان پێشبینی کردبوو.

ئارگومێنتی هۆبز وابوو گەر بمانەوێت بەئاشتی پێکەوە بژین، پێویستە خۆمان تەسلیمی جەستەی دەسەڵاتێک بکەین بتوانێت هێزی سەپاندنی یاسا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئەستۆبگرێت. هۆبز ئەمەی ناو نا سەروەر تا ئەو دەمەی ئاشتی سەروەران پارێزراو بێت، پێوست ناکات ئێمە بیانخەینە ژێر پرسیارەوە و بەرهەڵستی شەرعی بین، ئەوشێوازە لە ڕابەرایەتی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سرووشت و خراپترین شوێن کە ئێمە تیایدا بتوانین خۆمان بدۆزینەوە.گرفت نیە بۆچوونی کەسی ئێمە لەگەڵ بڕیاڕەکانی سەروەران هاوڕابن. سیاسەت بە ناڕازەیی کارا دەکرێت، ئەگەر ئێمە پێمان وابێت کە دەستگرتن بەسەر سیاسەت و ئاینی خۆمان گرنگترە لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ئەوا ئەم بۆچوونانە کێشەکەن نەک وەڵامەکە.

هۆبز ترسەکانی شەڕی ناوخۆی ئینگلیزی لە نزیکەوە بینیوە، شەڕی شارستانیەتی بەئاڵۆزییەکی سەخت نیشاندا کە لەدۆخی سرووشتدا دەمێنتەوە، ئەمڕۆ خوێنەران بەزۆری بیرۆکەکان لەبەر ناڕوونی ڕەدەکەنەوە، هەرچەند ئەگەرەکان زیاتر بۆ ئێمە تاکوو ئەو، هۆبز ئاشتی هەمیشەیی وەدەستکەوتێکی لاواز و دەگمەن دەبینی، هەندێک شت کە ئێمە هەرگیز بەختی تەواومان ئەزموونی نەکردووە، بەنیگەرانیەوە لەبیری دەکەین. بەڵام زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی شەڕی تێدایە، جێگەی نیگەرانیە هێشتا چەندین خەڵک لەو وویلاتانەدا دەژین کە بەهۆی شەڕ و پێکدانەنەوە خاپوور بوون.لەنموونەی ئەم حاڵەتانەدا هۆبز بەدرێژای هەموو سەردەمەکان قسەدەکات.

تەنانەت گەر هۆبزیش لەسەر حەق بێت دەربارەی شەڕی ناوخۆ، ئایا هەر بەڕاستی بارودۆخی مرۆڤی ئاشکرا کرد؟ ڕۆسۆ بیری لەوە نەکردەوە، هۆبزی تۆمەتبار کرد بەوەی کەسیفەتی کۆمەڵگاکەی خۆی بەهەڵە دەسازێنێت بۆ تێنەگەیشتنێکی بێ کات دەربارەی سرووشت.پەیامی زۆر گرنگی ڕەخنەی ڕۆسۆ لە هۆبزەوە ئەوەیە کە پێویست ناکات بەم شێوەیە بێت. بەدڵنیاییەوە ئێمە بوونەوەرێکی بەرژوەندی خواز و پێشبڕکێکارین، بەڵام ئەمە هەموو کاتێکیش وانیە.

لەسەر بنچینەی شیکردنەوەی هۆبزی، دەوڵەتی سیاسی خاوەن دەسەڵات وەڵامێکە بۆ کێشەی سروشتی ئارەزوومەندیمان و کێبڕکێ سروشتییەکەمان. ڕۆسۆ بەشێوەیەکی جیاواز سەیری شتەکانی دەکرد، لەبری ئەوە مشتوومڕی وابەستەبوونی ئارەزوومەندیمان و کێبڕکێمانی دەدایە پاڵ هۆکاری ئەو ڕێگاییەی گەشەکردنی کۆمەڵگای مۆدێرنی تێدایە، لەهەمان کاتدا ئەو پێی وابوو لەکۆمەڵگا پێش کشتووکاڵیەکاندا، ڕاپۆرتی وەرگرتنی گەشتیار لەکۆمەڵگا ئەمریکیە ڕەسەنەکان نموونەن لەسەر توانای ژیانێکی ئاشتی و چاکی لەوابەستەبوون لەهەستی کۆمەڵگای پارێزگار، پاشان هێشتنەوەی ئارەزووە پێشبڕکێکار و خۆویستەکان بوو لە پشکنیندا.

بۆ ڕۆسۆ هەمووشتێک لەسەرەتاوە بەرەو هەڵەچوو کاتێک مرۆڤ هونەری کشتووکاڵ و پیشەسازی تەواوکرد، دواتر لە کۆتایدا بووە هۆی پشێووی نانەوە لەسەر ئاستی خاوەندارێتی تایبەت، ئابووری سەربەخۆ و نایەکسانی. نایەکسانی لەدابەشبوونی کۆمەڵایەتیدا بەجارێک لەو شوێنە درووست دەبێت کە کۆمەڵگاکان بۆندێکی بەهێزی یەکگرتووبن، زوو وەستان لەتووندبوونەوەی نایەکسانی ئێمەی کردە ڕکابەرێکی بێ ڕەحم بۆ پۆست و زاڵبوون. باوەڕی هەڵگەڕاوەی ڕۆسۆ لەبارەی سروشتی چاکەوە ئەوەیە کە سیاسەت و ڕێکخراوە کۆمەڵاتیەکان ئێمەیان خراپ کرد.وەک ئەوەی ئێستا هەیە. لەگێڕانەوەی عەلمانیە شکست خواردووەکانەدا، سەر هەڵدانی ئابووری نایەکسانی شوێنێک دەگرێت بۆ نیشتەجێبوون لەباخچەی بەهەشت.ئەم بۆ چوونەش بەیەکێک لەبەهێزترین تاوانبارکردن دەمێنتەوە بۆ سەر کۆمەڵگای مۆدێرن لەمێژووی بیری ڕۆژئاوادا.

ڕۆسۆ باوەڕی وابوو کاتێک سروشتی مرۆڤ بەرەوخراپی دەچیت هەلی ڕزگاربوونی بەشێوەیەکی کەم دەمێنێت.لە ڕۆژگاری خۆیدا هیوایەکی کەمی بۆ پێشکەوتووترین وویلایەتە بازرگانیەکانی ئەوروپا هەبووە و هەرچەندە هەرگیز شایەتی دەستپێکردنی سەرمایەداری پیشەسازی نەبوو، ئەوە سەلامەتە بڵێن تەنها خراپترین ترسەکانی بۆ نایەکسانی پشتڕاستکردەوە. چیرۆکی شیکردنەوەی ڕۆسۆ ئەوەیە، تەنانەت هۆبزیش هەڵەبوو دەربارەی سروشتی مرۆڤ، کۆمەڵگای هاوچەرخی هۆبزی ئێستا بەدەوری چەقەکەیدا سوڕێتەوە.

بەم ڕێگایە شتێک پێچ دەکرێت لەچیرۆکە ئاساییەکە، لەو شوێنە وادانراوە هۆبز ڕەشبین بێت، و ڕۆسۆ گەشبین بێت.ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ بیرۆکەکانی ئەوان دەربارەی سروشتی مرۆڤ، کەواتە دژبەیەکیەکانیان لە میانەی هەڵسەگاندییان لە سیاسیەتی هاوچەرخەوە سەرچاوە دەگرێت، گەر تۆش وابیردەکەیتەوە ژیانی مۆدێرن لە بەرژوەندی و کێبڕکێدا کارەدەکرێت. دواتر یەک وەڵام وەردەگریت کە دابنیشیت سەیر بکەیت چۆن ئەم بوونەوەرە تاک پەرستانە توانیوویانە کۆمەڵگای ئاشتی خوازی بەرهەم بهێنن. بەڵام ئەگەر وابیردەکەیتەوە لایەنی باشتر هەیە بۆ سروشتی مرۆڤ- ئێمە بە سروشتی خۆمان باشین. ئەوا ئیتر تۆ زیاتر دەپرسیت داخۆ لەکوێدا ئەمانە بەهەڵەدا چوون؟هۆبز ئەو کۆمەڵگایانەی نیشاندا کە بەهۆی جەنگەوە دابەش بوون و ڕێگای ئاشتیان گرتەبەر، ڕۆسۆ ئەو کۆمەڵگایەنەی نیشاندا کە بەنایەکسان دابەش بوون و سەرکەوتکردنی خۆیان پێشبینی کردبوو.

ئەم تێڕوانینە ڕکابەرییانە هێشتا جیهانی ئەمڕۆ دەبەش دەکەن. ئایا سەرمایەداری ئێمە دەسووڕێتەوە بۆ بوون بە دووژمن، کە بەبەردەوامی پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵ یەک بۆ قازانج و پۆست یان ئایا ئەم دۆزینەوەیە بەشێوەیەکی ڕێژەی باش بوو بۆ ڕێکخستنی چالاکی ملیۆنان کەس لەهەر وویلاتێک بۆ تێکدان بەبێ ڕووبەڕوو بوونەوە؟ چۆنێتی وەڵامی ئەم پرسیارە بەشێوەیەکی گەورە پشت دەبەستێت بەوەی ئایا تۆ پێت وایە جێگرەوەکان چییە و ئەوجێگرەوانەش لەسەر بنەمای گریمانەکان دەربارەی سروشتی مرۆڤ دەبێت. سروشتی ئێمە باشە یان خراپە دەکرێت کۆمەڵگاکەمان لەدەوری باشترین لایەنەکانی کارە بکەین- هاوسۆزی، بەخشندەیی، هاوپەیمانی- یان ئەو سرووشتەی ئێمە زیاتر هیوامان پێی هەیە و ڕێگاکانی بەسوودە تاکوو بەرەژوەندی خۆمانی تیادا بگۆڕین بۆ بەکارهێنانی باش. هەتا گەر ئێوە باوەڕتان وایە ئێمە خۆبەخۆ بەشێوەیەکی سروشتی باشین ئەوەی دەمێنتەوە پرسیارەکەیە ئایا دەکرێت لەژێر دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری هاوچەرخدا باشترین سیفەتەکانمان هەڵبگرین؟ لەبەرئەنجامی ئەو پرسیارەش ئەوە ڕۆسۆیە نەک هۆبز کە هۆکاری زیاترمان دەداتێ بۆ نائومێدی.

 

سەرچاوە:

REFRENCE: Robin Douglass 

| Senior Lecturer in Political Theory at King’s College London. He is the author of Rousseau and Hobbes: Nature, Free Will, and the Passions (2015)

تاگهزر
بڵاوکردنەوە: