مۆدێرنیزم و پۆست مۆدێرنیزم (بەشی دووەم)

384
0
بڵاوکردنەوە:

بەشی دووەم

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ خالید

هەرچەندە کە چۆن هێزە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵانى 1960کاندا هەوڵیاندا بۆ لە ناوبردنى سنوورەکان، بزووتنەوە هونەرییەکانیش سنوورى جوانناسییان سڕیەوە. جۆسیف بیوسى ئەڵمانى دەیگووت کە هەموو کەسێک هونەرمەندە و ئاندى وارهۆڵیش ئەیگوت هەموو شتێک هونەرە، وه‌ک ئەوەی بزووتنەوەکانى هونەرى پۆپ لە عاقیبەتدا ده‌رکه‌وتن. ئه‌مه‌ش فۆرمالیزمى لە کاریگەرى دابڕاند.

دەرخستنى هونەرى ۆرهۆل بۆ ڕبریلۆ و شۆرباکانى کامپێڵ زیاتر پێویستیان بە تەفسیرى کۆمەڵایەتى و کەلتوورى هه‌یه‌ لەوەى گرنگیدان به‌ شێوەکەیان. هونەرى پۆپ پشتی دەبەست بە ژیانى رۆژانە. بابەتێک کە سەرچاوەکەى فۆرمالیستەکان بوون و هونەرمەندانى پۆپ وەک رۆى لیچتێنتێن وێنەى ناو کتێبە کۆمیدیەکانى بەکارهێنا بۆ ئەوەى ناوەڕۆکێکى چیرۆک گێڕانەوە ببەخشێت بە هونەر. ئەو هونەرمەندانەى کە فۆرمالیستەکان ئەیانویست وێنەکێشانیان لێ قەدەغە بکەن. هونەرمەندانى پۆپ ئەو سنورانەى نێوان هونەرى بەرز و هونەرى نزمیان سڕیەوە، هەروەها لە نێوان بینەرانى دەستەبژێر و میللیدا جیاوازیان نه‌هێشت بە دانانى پارچە هونەریە کۆمیدییەکان و قوتوى شۆرباو چیس بێرگە لە گەلەرى و مۆزەخانەى هونەریدا.

رەخنەى نەرێنى لە مۆدێرنیزم، دروشمەکەى “هونەر لە پێناوى هونەر” و پشتگیرى کردنى لە بەئەبستراکتکردنى، زۆر کەم خەریک بوو گەشەى دەسەند. تۆم ۆڵف هەوڵیدا گرینبێرگ و رۆزنبێرگ و بزووتنەوە تەجریدى و مینیماڵیستەکە یان بێمتمانە بکات لەڕێى حیکمەتى رەخنەگرانەوە لە کتێبى “وێنەى بۆیەکراو” 1975. ۆڵف گاڵتەى دەکرد بەو ئایدیا بێ نرخەى فۆرمالیستەکان کە جەختیان لەسەر تابلۆى-From Bauhaus to Our House- دەکردەوە. لە ساڵى 1982دا ۆڵف کتێبى لەسەر مەبدەئى هونەرى مەعمارى شوشەیی مایش ڤان دێرۆ و لۆکۆر بوسیەر و قوتابخانەى باوهاوسى نووسی. کتێبەکەى ۆڵف لەسەر هونەرى مەعمارى لە پاش کتێبێکى رەخنەیى لە هونەرى مەعمارى مۆدێرنیست لە لایەن چارلس جێنکس کە لە ساڵى 1977 دا نووسیبووىof post-modern Architecture The Language جێنکس ئەوەى لێکدایەوە کە خەونە یۆتۆپیەکانى هونەرمەندانى مەعمارى مۆدێرنیستى وەک لۆکۆر بوسیە بە دروستکردنى باڵەخانە بەرزەکان و پرۆژەکانى نیشتەجێبوونى مەحکوم کرد. جێنکس بانگەشەى بۆ ستایلێکى هونەرى مەعمارى نوێ دەکرد پشت بەستووبێت بە کۆمەڵگەى خۆشى دەربڕ و سەرنجى میللى.

ئارسەر دانتۆ لە ساڵى 1992 دا پەسەندى دەدات بە ۆرهۆل کە “کۆتایی بەهونەر هێناوە” و مەبەستى ئەو قسەیەى ئەوەیە کە ئەو کۆتاییەکى لۆژیکیانەى بەجۆرێکى تایبەت لە هونەر هێناوە کە مەبەستى هونەرى مۆدێرنیزمه‌. دانتۆ وەسفى مۆدێرنیزم دەکات وەک زنجیرەیەکى شتى سڕاوە کە چەندەها ساڵى خایاندووە و لە ساڵى 1964دا کۆتایی هاتووە بە پێشەنگاکەى ۆرهۆل “Brillo box”. بەپێى دانتۆ، مێژووى مۆدێرنیزم لە ساڵى 1900 وەوه‌ مێژووى لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەى چەمکێکى هونەرە کە بەنێو نیوهەزارەیەکدا دەسوڕایەوە. هونەر پێویست ناکات جوان بێت پێویست ناکات چاو بگەشێنێتەوە بە تیشکى هەستەکان رێک وەک ئەوەى جیهانى راستەقینە ئەیکات بۆ چاو، پێویستیش ناکات بەرهەمى ئەفسوناوى جێگه‌ده‌ستی هونەرمەندبێت.

مۆدێرنیستەکان وازیان لە جوانى هێنا وەک ئایدیالى هونەر. تەعکیبى وەک بیکاسۆ کە تابلۆى ژنیان کێشا لە Les Demooiselles d’Avignon لە ساڵى 1907دا گرنگیان بەبابەتى هونەرەکە وەک شتێکى سەرەکیدا، وه‌ک کاره‌کانی جاکسۆن پۆلاک .drip painting ئیتر ئەوان لەوە وەستان کە شێوەى سێ رەهەندى بکەنە دوو رەهەندى وەک تابلۆى ساڵى 1956ى فرانز کڵبن “Mahoning” کە بەبۆیەى زەیتى و وێنەى رەش لەسەر تەختى سپى کەتەجریدیە. ئەوان جێگه‌ ده‌ستی هونەرمەندیان سڕیەوە وەک تابلۆ بێ ناونیشانەکەى دۆن جود کە پێکهاتووە لە هەشت شەشپاڵۆ کە لە لایەن ریکلامکەرە بازرگانیەکانەوە دروستکراوە لە ئاسن و لەسەر ئۆتۆمبیل وێنەکێشراوە. ئەوان ئەو پێویستیه‌یان بۆ هەبوونى بابەتگەلى هونەری سڕیەوە. لاى هونەرمەندە چەمک خوازەکانەکانى ساڵانى 1960-1970کان، ئایدیاکە گرنگتربوو لە کارە تەواوکراوەکە. بۆ نموونە جۆن باڵدێسارى تەنها پیتەکانى “ک-ا-ل-ی-ف-ۆ-ر-ن-ی-ا”ى لەسەر وێنەى راستەقینەى دیمەنەکە دانا لەسەر نەخشەى کالیفۆرنیا.ئەوان ئەو پێویستیەیان سڕیەوە بۆ ئەو کارە هونەریەى کە دەبێت جیاواز بێت لە بابەتە سادەکان وەک پەیکەرەکانى کلاس ئۆلد بنێرگى بۆ هەمبەرگر و پەتاتەى سورەوەکراو “Brillo box” ئاندى ۆرهۆل لە ساڵى 1964 دا.

دانتۆ “بریلۆ” وادەبینێت کە کۆتایی مۆدێرنیزم بێت چونکە وارهۆل دەستەواژەیەکى فەلسەفى دەڵێت کە کەس ناتوانێت چیتر جیاوازى بکات لە نێوان بابەتێکى ئاسایی و بابەتێکى هونەریدا تەنها بەتەماشاکردنى. بۆ ئەوەى بزانێت کە “بریلۆ بۆکس” ى ۆرهۆل هونەرە و کە “بریلۆ بۆکس” لە کۆگایەکى سەوزە فرۆشیدا هونەرنیە. دەبێت شتێک لە مێژووى هونەر بزانیت. مێژووى سڕینەوەى هەڵەکان کە ۆرهۆڵى والێکرد مێژووى سڕینەوەى تەواوى هونەرى لە دۆخى چەمکیدا رابگه‌یه‌نێت. ده‌بێت ئاشنابین بەچەند گوتارێکى عەقلى کە لە جیهانى هونەردا بەدەردەکەوێت.

سەرەڕاى راگەیاندنى دانتۆ بۆ کۆتایی هونەر، زۆر هونەرمەند هەیە و هەبووە بەووزەیەکى زۆرەوە هونەر ئەخوڵقێنن. بەڵام ئەوە هونەرى پلوڕالیزمى نوێیە زیاتر لەوەى ئەو هونەرەى کە خولقێنراوە بەپێى دەستەڵاتى مۆدێرنیزمى باو.

دانتۆ تەماشاى “کۆتاى هونەر” دەکات وەک ئازادبوون “ئەو کاتەى هونەر کۆتایی دێت، دەکرێت ببێتە تەجریدى و ریالیستێک و سیمبۆلێکێک و وێنەکێشى میتافیزیکى و سوریا لیستێک و وێنەکێشى بابەتى وەستاو و رووت و قوت” دەکرێت ببێ بەهونەرمەندى دیکۆر دروستکردن و هونەرمەندى ئەدەب و هونەرمەندى ئایین و پۆرنۆگرافەرێک.هەموو شتێک رێگەپێدراوە، چونکە هیچ شتێک لە لایەن مێژوەوە رانەسپێراوە.

ئەمە ئەو رێگایەیە کە دانتۆ و رەخنەگرانى باو و جوانناسانى مۆدێرنیست لێیەوە مێژووى هونەرى مۆدێرن ئەنوسنەوە. سکۆلارێکى بوارى هونەر رەنگە حوکم بدات بەسەر چەند هونەرمەندێکدا کە کاریگەرترین بن، یەکێکى تر رەنگە وەها بیانبینێت کەوا گرنگ نەبن، بۆ نموونە فراید جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگى پەیکەرتاشە مینیما لیستەکان وەک جود و رۆبێر مۆریس، لە کاتێکدا دانتۆ گرنگی ده‌دات به‌ هونەرمەندانى پۆپ بەتایبەتى ۆرهۆل کە زیاتر کاریگەرن.

ئەوانی دیکە، بەزۆرى دوگلاس کریمپ (1990) مێژوویەکى جیاوازى مۆدێرنیزم دەنوسێت. باسى ئەوە ئەکات کەچۆن مۆدێرنیزم لە لایەن داهێنانى فۆتۆگرافى مه‌رگی بەسەردا سەپاوە. فۆتۆگرافى رێگەى دا بە لەبەرگرتنەوەى میکانیکیانەى وێنەکان لە نێویاندا وێنەى هونەرى، بەو شێوەیەش کارى هونەرى رووت کردەوە لە سیفەتە ناوازەکان و رەسەنى و شوێنى ئۆرجیناڵى خۆى. لە رێى لەبەرگرتنەوەوە دەکرێت کارى هونەرى گەورە بکرێت و بچووک بکرێتەوە و لە گەڵ کارى هونەرى و وێنەى تردا تێکەڵاو بکرێت. لەبەرئەوە ئەوکارە هونەرییە رەسەن و راستەقینەیە ئێستا دەکرێت گرنگیەکى زۆر کەمى پێبدرێت. ئەوەی کەبەلاى کریمپ و ئەوانى ترەوە گرنگە ئەوکارە هونەریەیه‌ کە لە هەر جێگەیەک و هەرکاتێک دروستکرابێت. دەکرێت ئێستا ،بەژمارەیەکى زۆره‌وه‌ لە سیاقەکاندا ده‌رکه‌وێت.

ئەو گرنگیەى شیاویى کارى هونەرى بۆ لەبەرگرتنەوە لە لایەن ئامڕازەکانى فۆتۆگرافیاوە لە لایەن واڵتەر بنیامین تێبینى کرا لە ساڵانى (1930) کان. بنیامین ئەندامى قوتابخانەى فرانکفۆرت بوو کە سیۆدۆر ئەدۆرنۆو هێربێرت مارکوزەو کەهەندێ لە سکۆلارە ئەوروپیەکانى دیکەیشى تیادا بوو کە لە دەست هیت لە ر رایانکرد. ئەو سکۆلارانە و ئەوەى ئەم دواییەیان هابرمارس پەرەیان بە بیردۆزەى رەخنەییدا کە فۆرمێکە لە مارکسیزمى نوێ تەحەداى ئایدیۆ لۆژیاو کەلتورو دامەزراوەی سەرمایەدارى دەستەڵاتدار ئەکات. هابرمارس بەشێوەیەکى تایبەتى پاڵپشتى ئەو هونەرە ئەکات کە بەشدارى دەکات لە دروست کردنى گوتارى کۆمەڵایەتى رەخنەیی. مارکسیستەکان قبووڵى گەڕانى مۆدێرنیستەکان دەکەن بۆ ڕاستیە بناغەییەکان، بەڵام دژ بەجیاکردنەوەى هونەر و ژیانن لە لایەن مۆدێرنیستەکانەوە.پێشگرى “Neo” لە ” neo-marxism” دا رەتکردنەوەى ئەو باوەڕە رەهایەى مێژووە بەداڕمانى سەرمایەدارى کە مارکیسستەکان بڕوایان پێیەتى و قبوڵکردنى ئەوەیە کە کەلتور کاریگەرى هەیە لەسەر مێژوو و هەروەها کە خەڵکیش کاریگەرى دادەنێت لەسەر داهاتوو.

بەپێى رێساکانى پۆست مۆدێرنیست تەفسیرەکانى دانتۆ و ئەوانى تر بەچیرۆک دادەنرێت. بەپێى ووتەى دێریدا هەموو تەفسیرەکانى جیهان بەتەفسیرى زانستیشەوە تەنها چیرۆکن و خەڵک هۆنیونیەتەوە.. دێریدا دەڵێت قەد بە واقیع ناگەین و تەنها بەوە دەگەین کە لە بارەى واقیعەوە ئەیڵێین و راستى بوونى نییە و بەتەنها گوتار هەیە. لە گەڵ ئەوەشدا بیردۆزەکەى دانتۆ سەرنج راکێشە، مانایەک دەبەخشێت بەو ژمارە زۆرەى گۆڕانى ستایل کە لە ماوەى 100 ساڵى پێشوودا رویانداوە کەوایانکردووە لە م گۆڕانانە لۆژیکى و بەدواییەکدا هاتووبن. ئەمەش وەک هەر چیرۆکێکتى تر بۆ چەند کاراکتەرێک سەرنجمان ڕادەکێشێت و هەزارەها خەڵکى تر فەرامۆش ئەکات کە دەکرا وەک کاراکتەرى سەرەکى و لاوەکى بنوسرانایە.

چیرۆکى دانتۆ لە بارەى هونەرى ئەم دواییانەوە لە پاریس و نیویۆرک روودەدەن، ناوچەکانى ترى جیهان جێگەى سەرنج نین. چیرۆکەکەى دانتۆ هەموو ئەو ترادسیۆنە جوانناسانە فەرامۆش ئەکات جگە لەوانەى رۆژئاواى ئەوروپاو ئەمەریکا. چیرۆکەکە سەبارەت بەکەلتورى مۆدێرنى رۆژئاوایە و هەموو ئەو هونەرمەند و کارە هونەریانە بەلاوە ئەنێت کە بۆ چیرۆکەکەى دەست نادات. فریدا کاهلۆ کاراکتەرى چیرۆک نیە بەهەمان شێوەش رۆمار بیردنیش. زۆربەى هونەرى ژنە هونەرمەندەکان سراونەتەوە و کارى هونەرى کەبەڕەنگ کێشرابێت باس نەکراوە. لە ڕاستیدا هەموو یەکێ کە هونەر بخوڵقێنێت بەدەر لەو مەیلانەى کە ناسراونەتەوە لە لایەن رەخنەگرە سەرەکیەکان و جوانناسە سەرەکیەکان.

دەکرا مێژوویەکى جیاوازى هونەرى ئەم دواییانەمان بۆ بمایەتەوە کە جیاواز بێت لەوەى مۆدێرنیزم و ئەوانەى تر کە ئێستا دەنوسرێنەوە.مۆدێرنیزم بۆ ئێمە مایەوە وەک لێکدانەوەیەکى کاریگەر بەڵام سنوردار بۆ هونەرى سەدەى رابردوو. خەسڵەتە کاریگەرەکانى مۆدێرنیزم گەشبینییە سەبارەت بە تەکنەلۆژیا و باوەڕبوون به‌ بەبێهاوتایى تاک و خوڵقاندن و رەسەنایەتی و بلیمەتى هونەرى. رێزێک بۆ رەسەنى کارى هونەرى و شاکارەکان و پەسەندبوونى شێوازى ئەبستراکت لە دەربڕیندا تا لەوەى گێڕانەوەی بابەتى مێژووى و سیاسى و لە ناو هونەردا رق لێبوونەوە لەبەر بازارێتى لە کەلتوور و رقێکى گشتى لە هەستەوەریەکانى چینى ناوەندى کۆمەڵگاو بەهاکانى و هەروەها هۆشیارى سەبارەت بە بازاڕى هونەر هه‌یه‌.

جوانناسى و رەخنەى پۆست مۆدێرنیست

پۆست مۆدێرنیستەکان خۆیان بەدوورئەگرن لە هەموو یان زۆربەى بڕواو هەڵوێست و پابەندبوونەکانی مۆدێرنیست. هونەرمەندە پۆست مۆدێرنیستەکانى هونەرى جیهان نیشان ئەدەن لە فۆرمە جۆراوجۆرە جوانەکاندا کە دوورن لە مۆدێرنەوە وەک ئارکیتێکچه‌ری رۆبێرت ڤێنتۆرى و فیلیپ جۆنسۆن، کارە موزیکیە رادیکاڵیەکانى جۆن کەیج رۆمانەکانى تۆماس پینچۆن، فلیمەکانى وەکو بلو ڤێلفێت، رۆل بینەکانى وەک لاورى ئاندرسۆن، نیشانە ئەلکترۆنیەکانى جێى هۆنزەر تاوەکو هونەرى کۆمەڵایەتى دژایەتیکەر دروستبکەن لە کەلتورى باودا.

پۆست مۆدێرنەکان گاڵتە دەکەن بەرێزى مۆدێرنیستەکان بۆ رەسەنى. ستراتیژى پۆست مۆدێرنیستى سەرەکى لە ڕێى دەستەواژەى “دەست بەسەراگرتن” لە ڕێى دەست بەسەراگرتن و خواستن و دزینه‌وه‌. پۆست مۆدێرنیستەکان ئەوەمان بەبیردێننەوە کە بیرۆکەى رەسەنى وونە لە زۆربەى ترادیسیۆنەکانى هونەردا هەر لە رۆژئاوا و سەراپاى جیهاندا. زۆربەى کەلتورەکان بەدرێژایی مێژوو هیچ هەستێکیان نەبووە بۆ پێویستى دیاریکردنى هونەرمەندەکان بەشێوەیەکى تایبەتى تەنانەت گەر ئەو هونەرمەندانە بەتایبەتى خاوەن بەهرە و دیار بووبن.

شێرى لیڤین بەناوبانگە بەدەست بەسەراگرتن و بەکارهێنانى کارە هونەریەکانى رابردوو، بەزۆریش کەپێیان ده‌وترا شاکارکه‌ لە لایەن وێنەکێشە نێرە مۆدێرنیسته‌کەوە وەک پیت مۆندریان و فۆتۆگرافەر وەک ۆڵکە ئیڤانس و ئێدوارد وێستۆن کەدووان لە هەرە مامۆستا بەناوبانگەکانى هونەرى مۆدێرنى فۆتۆگرافین. لێڤین کۆتاپى پێهێنا یاخود دەستى گرت

بەسەر وێنەیەکى فۆتۆگرافى ئیڤانسدا و نمایشى کرد وەک هى خۆى لە ژێر ناونیشانى “پاش ۆڵکە ئیڤانس”.

کارە هونەریەکەى لێڤین پاش (ولکەر ئیڤانس) پشتگیرى ئەکات لە روانینەکەى کریمپ و بنیامینى پێش خۆى کە دەیگووت داهێنانى فۆتۆگرافیا گورزى لە مۆدێرنیزمدا. فۆتۆگرافى رەسەن یاخود هەرکارێکى ترى هونەرى گرنگ نیە. لەبەرگرتنەوە ملیۆنەها وێنە دروست دەکات و بۆ ملوێنەهاکەیتر کەبێ لەوە نەیان دەتوانى بیینن، چونکە ناکرێت سەفەربکەن بۆ ئەو شوێنەى کەوێنە فۆتۆگرافیەکەى ئیڤانسى لێ هەڵواسراوە. لیڤین هەروەها ئەو رێزەى کە لە پێشودا بۆ وێنەکێشانێک دانرابوو بێ بەهاى ئەکات بەوێنەگرتنى فۆتۆگرافێک کە دادەنرا بەنێوەندى سەرەکى مۆدێرنیزم. هەرچەندە پەیکەرسازە مینیمالیستەکان هەوڵیان بۆ تەحەداکردنى سەرەتا یبوونى وێنە لەسەر قوماش ئه‌دا. لیڤین پرسیار دەکات لەسەر شوێنى ژن لە مێژووى هونەردا بەهەڵبژاردنى کارەکانى هونەرمەندە نێرینەکان. بەکۆپى کردنى هەندێک بابەتى تایبەتى هونەرمەندە نێرەکان وەک فۆتۆگرافه‌ریکی ئیدوارد وێستۆن بۆ برێتى کورى ‘وەک کورێکى گەنجى رووت’ ئەوا پرسیار دەکات سەبارەت بەرۆڵى رەگەزى هونەرمەند کاتێک خەڵکى تەماشاى کارەکەى دەکەن گەر جەستەى رووتى کوڕە گەنجەکە لە راستیدا لە لایەن هونەرمەندێکى ژنەوە دروستکرابایە ئەوا ئەنجام و کاریگەریەکان جیاواز دەبوون لە ئێستادا.

وەک چاوەڕوان دەکرێت هەموو کەس سەرسامى دەست بەسەرارگرتنەکانى پۆست مۆدێرنیستەکان نین. وەک ئەو کارانەى لێڤین. ماریۆ کۆتاجار 1992 کردەکانى لێڤین رەتدەکاتەوە هەروەها هاوەڵە پۆست مۆدێرنیستەکانى جێف کوونز کەکارى هونەرى بازرگانى سێ رەهەندى وەک کەروێشک کە لەسەر تەختى ستیلى بێ خەوش ئەیانکرد و پیشانیان ئەدان وەک پەیکەرى هونەرى پایەبەرز.کۆتا جار دەنوسێت “بەرهەمى باوى ئیرەیی بردن و کینە لە دڵى، کە پۆست مۆدێرنیستەکان زیندوویەتی خۆیانیان لە رەخنەگرە مشەخۆرەکان ده‌رده‌هێنا که‌ ره‌خنه‌یان لە هونەرى بەرز ده‌گرت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ لاوەکى بوونى بەرهەمەکە خۆی به‌ عه‌قلانی ئه‌کات به‌هۆی بێ بەهاکردن و لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەى ئەو گەورەیەى میراتگرانى خۆى پێى ناگەن”. ستراتیژیەتى دەست بەسەراگرتن و مافى دەست لێدان دادەنێت وەک ستراتیژیەتى هەرزەکاران کە هەوڵ ئەدەن دەرکەون لە ژێر سێبەرى دایک و باوکە بەهێزەکانیاندا.

کورتەى جیاوازى لە نێوان هونەرى مۆدێرن و پۆست مۆدێرن دا

پۆست مۆدێرنیستەکان بەتەنها لە رووى رێکخستنى زەمەنیەوە بەدواى مۆدێرنیستەکاندا نایەن، بەڵکو رەخنەیان لێ دەگرن. مۆدێرنیستەکان رابردوو فڕى دەدەن و تێدەکۆشن بۆ ئاوەدانکردنەوەى تاکانەى کارە هونەریەکەیان. پۆست مۆدێرنیستەکان رازین بەوەرگرتن لە رابووردوو رووبەرووى تەحەداى هێنانى زانیارى کۆن بۆ نێو سیاقى نوێ ده‌بنه‌وه‌ بۆ دروستکردنى ماناى نوێ.رەخنەگر و بیردۆزەگەرەکان کە پاڵپشتى مۆدێرنیزم ئەکەن ئەو هونەرەى ئەو هونەرمەندانە فەرامۆش ئەکەن کە لە دەرەوەى سنورى مۆدێرنیزم کارئەکەن. هونەرمەند و رەخنەگرانى پۆست مۆدێرنیزم بەشێکى بەرفراوانى چالاکى پرۆژەى هونەرى لە خۆ ئەگرن. مۆدێرنیستەکان هەوڵ ئەدەن تا پاک بن لە بەکارهێنانى بواردا. پۆست مۆدێرنیستەکان هەڵبژاردخواز دەردەکەون سەبارەت بەمیدیاو سەربەستانە وێنەو تەکنیک و سروش کۆدەکەنەوە لەسەرچاوەیەکى بەرفراوانەوە. هەرچەندە مۆدێرنیستەکان بەزۆری په‌رۆشن بۆ ئەو کاتانەى کەکارى تیادا دەکەن، بەڵام خۆیان و کارەکەیان وا بیر لێ دەکەنەوە کە بەجیاو لەسەروو رووداوە سادەکانى رۆژەوە بن.پۆست مۆدێرنیستەکان بە گومان و رەخنەگرانن لە رۆژگاریان و هەندێ لەو مۆدێرنیستانە باوەڕیان بەشیمانەى پەیوەندى گەردوونى هەیە، بەڵام پۆست مۆدێرنیستەکان باوەڕیان بەوەنیە.

لە کاتێکدا مۆدێرنیستەکان دەگەڕێن بۆ گەشتە گەردوونیەکان، پۆست مۆدێرنیستەکان جیاوازى دیارى دەکەن، ئەو جیاوازیانەش وەک کۆرنێل وێست (1993) دەڵێت سەبارەت بەبابەتى وەک ” لەبەریەک هەڵوەشانەوە و ئیمپراتۆریەت و چین و رەگەز و جێندەر و ئاراستەى سێکسى و تەمەن و نەتەوە و سروشت و هەرێم و ناوچەن”. وێست دەنووسێت کە سیاسەتى کەلتورى نوێ سەبارەت بە جیاوازى دیاریدەکرێت بە ” فڕێدانى بەرفراوانى و هاوبەندى لە ژێر ناوى جۆراو جۆرێتى و فرەیی و هاوتەریبیى داو رەتکردنەوەى ئەبستراکت و گشتى و گەردوونى لە ژێر رووناکى کۆنکرێتى و تایبەتدا و بەمێژووکردن و سیاق پێ بەخشین و کۆکردنەوە بەدیاریکردنى نموونە و ناتەواوى و جۆراوجۆرێتى و ناسکى گۆڕاودا”.

هێڤی ئێدگارهەندێ ستراتیژى پۆست مۆدێرنیست بەکاردەهێنێت تاوەکو زانیارى مێژوویی دەربخات کە کەلتورى دەستەڵاتدار دەیەوێت سەرکوتیکات. لە کارێکى ساڵى 1990دا سەبارەت بەموڵکى حکومەت، هێڤی بەدرێژایی رووبارى میسیسپى لە ناوەڕاستى مینیا پۆلیس 40 تابلۆى لە ئە لە منیۆم دروستکراو دادەنێت کە ناوى 40 هیندی شاری داکۆتاى بەرەنگى سوور لەسەر نوسراوە کە لە سێدارە دران پاش شەڕى داکۆتا لە ساڵى 1862دا لە ئەمەریکا. که 38 لەوانه‌ فەرمانى لە سێدارەدانیان لە لایەن سەرۆکى ئەوکاتەى وویلایەتە یەکگرتووەکان ئەبراهام لینکۆڵن ئیمزا کراو دوو لەو فەرمانانەش لە لایەن سەرۆک ئەندرو جاکسون ئیمزا کران. لە رێى بەکارهێنانى میدیاى ترادیسۆنى – زەیت، پاستێل و مورەکەب چوار لەو کارانەى هەڵواسرابوون بەدیوارى گەلەریەکەوە ئەو ” هەموو ئەو هەوڵانە رەت دەکاتەوە کە کاراکتەر دەبەخشنە هونەرمەندى بەرەچەڵەک ئەمەریکى کەوەک خاوەنى رۆحێکى نەجیب و بەربەریەکى ترسناک و یاخود قوربانیەکى دەستى توندوتیژى بن،  لەبری ئەوە هێڤی خۆى وانیشان ئەدات کە وەک تاکێکى ئاڵۆز و فرە رەهەند بێت کە کار بکات وەک هونەرمەندێک لە کۆمەڵگایەکى خێڵەکیدا.

کارین هامبڵێن ساڵى 1991 روانینێکى گشتگیرتر باس دەکات بۆ ئەو گیروگرفتانەى کە لە نێو ئەو باوەڕانه‌دان بەشیمانەى ئاڵوگۆڕ و پەیوەندى گەردوونى لە ڕێى هونەرەوە. ئەو دەڵێت کە زۆربەى سکۆلارەکان چیتر بڕوایان بەوە نیە کە کارو بابەتە هونەریەکان دەتوانن پەیوەندى ببەستن بەبێ ئەوەى کەتەماشاکەران نەتوانن دەست راکێشن بەو مەعریفەیەى سەبارەت بەو رۆژگارانەى کەئەو بابەتە هونەریانەى تیادا دروستکراوە هه‌بێت. هەروەها ئەو شوێنانەى کەئەوانەى تیادا دروستکراون. زۆربەى رەخنەگران چیتر بڕوایان بەوەنیە کەدەتوانن، جاچ جاى کە حوکم بدەن، ئەو هونەرانەى کۆمەڵگاى جگە لەوەى خۆیان تەفسیر بکەن بێ لەوەى کە مەعریفەیەکى ئەنسرۆپۆلۆژى تەواویان نەبێت سەبارەت بەو کۆمەڵگایانە.

زۆربەى رەخنەگران ئێستا بڕوایان وایە کە کارە هونەریەکان خاوەنى کاراکتەریستى مانان پشت بەستوو بەسیاقى سۆسیۆ – کەلتورى خۆیان و دەڵێن کە کارە هونەریەکان تەفسیریان بۆ کراوە بەشێوەیەکى جیاواز لە کات و شوێنى جیاوازدا. رەخنەگران ئێستا لەوە دەچێت کە بیربکەنەوە لە جیاوازى کەسێتى و باکگراوندى سۆسیۆ-ئابوورى و جێندەر و پەیوەستیە ئایینیەکانى هونەرمەندان و تەماشاکەرانیان. لە کاتێکدا رەخنەگرانى مۆدێرنیست زۆر لەوە دەچن کە سه‌رنج بخەنەسەر بابەتى هونەرى خۆى و باوەڕیان وایە کە بتوانن بگەنە رێکەوتنى سازاندراو سەبارەت بەوەڵامە تایبەتیەکانیان.

لە ژێر کاریگەرى پۆست مۆدێرنیستدا، رەخنەگران زیاتر گوێ دەدەن بەتەماشاکەرانى هونەر و چۆنێتى وەڵامیان بۆ ئەو هونەرە و گرنگى دەدەن بەتێگەیشتنى جۆراوجۆرى هەمان کارى هونەرى. واندا مەى لە ساڵى 1992دا دەڵێت کە ئامانجى پۆست مۆدێرنیست ئەوەیە کە شتەکان بەکراوەیی بهێڵنەوە بۆ رەوانەوەى ئەو ئاڵۆزیەى کە ئێمە دەیان خوڵقێنین.

“کاتە گۆریەکانى مۆدێرنیستەکان” وامان لێ دەکەن بێجووڵە بین تا لەوەى کە ئێمە وەهاین یاخود دەخوازین وەهابین”. مەى دەڵێت کەکارێکی پۆست مۆدێرنیست “بیرخه‌ره‌وه یه‌‌ تاله‌وه‌ی زانیاری به‌خشبێت، رێگه‌ بۆ شیمانه‌کان خۆشده‌کات تا له‌وه‌ی رێی لێبگرێت”. رەخنەگرانى پۆست مۆدێرنیست دەڵێن کە کارێکى هونەرى، دەقێکە کەبوارێکى گۆڕاوە لە ئیقتیباس و پەیوەندیکردن کەتیایدا دەنگى جۆراوجۆر و جیاواز تێکەڵ بەیەک دەبن و بەیەکدا ئەدەن” . ئۆوینس لە ساڵى 1991 دەڵێت که‌ ئه‌و کاره‌ هونه‌ریه‌ی کە لە لایەن زۆر خەڵکه‌وه‌ نوسراوە خوێندنەوەى جیاواز دەبەخشێتە تەماشاکەرانى .

لوسى لیپارد ساڵى 1988 رەتکردنەوەیەکى توندو بەهێز دەداتە مەیلى مۆدێرنیستەکان تاوەکو بکێشنەوە لە جیهان و ببنه‌ تەماشاکەرى ئاسایی لە کاتى کارى هونەریدا. “خوانەکردە” تابووى مۆدێرنیست دەڵێت کە ناوەڕۆکى هونەر دەکرێت جێگاى دەست پێراگەشتنى خوێنەر و تەماشاکەر بێت، هەروەها خوانەکردە تۆ بڵێی ئەو ناوەڕۆکە هیچ مانایەکى هەبێت لە رووى کۆمەڵایەتیەوە. چونکە گەر هەیبێت، ئەوا خوێنەر و تەماشاکەران فراوان دەبن و هونەر خۆى رەنگە لە بورجى عاجى خۆى رابکات لە دەست چینى سەروەر و دامەزراوەکانى خۆى کە بەرەڵاى دەکات و تەفسیرى دەکات بۆ جیهان. سکاڵا دەکات ،وەک ئەوەى خۆى دەڵێت، لە دەست تابووى ئێستاکەى مۆدێرنیست کەدژ بەچى مۆدێرنیستەکان ئاماژەى بۆ دەدەن وەک “هونەرى ئەدەب” و کەبەشێوەیەکى واقیعى هەموو هونەر دەگرێتەوە بەمەبەستە سیاسیەکانیانەوە. ئەو رەخنەگر و هونەرمەندانەى کە هێشتا لە ژێر کاریگەرى مۆدێرنیزمدان لەوە دەچن کە هونەرى کۆمەڵایەتى بەسووک سەیر بکەن کە دەڵێن زۆر ئاشکراو دەست قورس و دڵ خۆشکەرى قەرەباڵغى و دروشم خوازبن”

باربارا کروگەر لە ساڵى (1990) کە رەخنەگر و هونەر ئافریدەی پۆست مۆدێرنیستە، ئەو کارەى مۆدێرنیستەکان رەتدەکاتەوە کە دیاریکەرى جیاوازى کردنە بەشێوازێکى هەرەمى بۆ جیاکردنەوەى کەلتورى باڵا لە کەلتورى نزم.ناونیشانى ووتارەکەى قسەدەکات “چى باڵایەو چى نزمە، کێ گوێى پێ دەدات؟”. لەووتارەکەیدا ئەو کاتە گۆریانە رەتدەکاتەوە بەگشتى لەبەر دەستەڵاتى زڕکێفتیان و وەڵامى بێ نرخ و سیستمى ئاسانیان” . لە بیرکردنەوەیەکى پەیوەندیدار سەبارەت بەمەیل و حەزى مۆدێرنیستەکان بۆ جیا کاریکردنى دۆگمایی، رۆبێرت ستۆر لە ساڵى 1989 دا دەنوسێت ” لە راستیدا گەر پۆست مۆدێرنیزم ماناى هەرشتێک بێت، ئەوا ماناى کۆتایی هێنانه‌ بە ئارگیومێنتە کاتیەکان و ئاڵۆزکردنە مێژووییەکان و سڕینەوەى ئەوەى کە پێویستە بۆ پاراستنى بیروباوەڕەکانى هەزارەها ساڵى بەهەموو جۆرەکانیەوە.

هارۆڵد پیەرس لە ساڵى 1992دا کورتەى جیاوازى نێوان مەی لە کانى پێش مۆدێرن و مۆدێرن و پۆست مۆدێرن دیارى دەکات. ” خەیاڵى پۆست مۆدێرنیزم دەتوانێت شێوازى جێگرەوەى تر بدۆزێتەوە بۆ داهێنانى شێوازى جێگرەوەى تر بۆ بوون، لە رێى لە خۆکردنەوەى خاوەندارێتى مەیلى پێش – مۆدێرین بۆ چەپاندنى خولقێنەریى مرۆڤ بۆ ئەوەى خۆى دووربگرێت لە دەستەڵاتى باڵاى خولقێنەرى پیرۆز و هەروەها لە رێى لە خۆکردنەوەى خاوەندارێتى مەیلى مۆدێرن کە زیاد لە پێویست جەختکردنه‌ لەسەر هێزى رەسەنى تاکى سەربەخۆ”.

پیەرس دەڵێت مۆدێلى وێنەى هونەرمەند لاى مۆدێرنیستەکان وەک داهێنەرێکى بەبەرهەم جێگەى گیراوەتەوە بەوەى کۆلاجیستێک کە بەشەکانى مانا دەدۆزێتەوە و رێکى دەخات. هونەرمەندى پۆست مۆدێرن ” پۆستەچیەکە وێنە و نیشانەى فرە دەگەیەنێت کە هێشتا خۆى دروستى نەکردوون و هیچ دەستەڵاتێکى بەسەریاندا نیە”.

سەرچاوە:

www.terrybarrettosu.com

تاگهزر
بڵاوکردنەوە: