هونەری ڕووناکی

133
0
بڵاوکردنەوە:

بەشی یەکەم

ئامادەکردنی: ئاوارە عومەر

 

سەرەتایەک لە ڕووناکی فیلم و هونەری سینەما

ئێمە بە ڕووناکی بەڕێوەدەچین، وەک بڕبڕەی پشتی هەموو فیلمێک، بۆ زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان، وێنە و بەرهەمهێنانی شانۆ گرنگە و، ڕۆڵێکی گرنگتر لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەگێڕێت. ڕووناکی دارێژەری  بنچینەیی بینینی مرۆڤە و چۆن لە جیهان ئەزموونی دەکەین، تەنانەت پێش ئەوەی کارەبا شۆڕش بەرپا بکات و ڕووناکی بۆ کۆمەڵگای مۆدێرن بهێنرێتە کایەوە، ئەمانە لە زنجیرەیەک بابەتدا، کە خۆی لە چوار بەشدا دەبینێتەوە، باس دەکەین. باسی مێژووی ڕووناکی و هەروەها چۆن دەگۆڕێت بۆ ئەو تەکنیکەی کە ئەمڕۆ دەیزانین.

 

بەشی یەکەم:

هەنگاوە سەرەتاییەکانی ڕووناکی بە درێژایی کات:

لە یۆنانی کۆندا شانۆ لە فەزای کراوەدا بوو و بەو شێوەیە  داندرا بوون کە خۆر لە پشت بینەرەوە دەهات و ڕووبەری نمایشەکەی پڕ دەکرد لە ڕووناکی.

چەند هەزار ساڵ پێش سەدەی شازدەی ئیتاڵیا، کە (سباستیانۆ سێرلیۆ) تەلارسازێکی ئیتاڵی بە خولیای دیزاینی شانۆ، پێشنیاری بەکارهێنانی مۆمەکانی کرد وەک سەرچاوەی ڕوناککردنەوە. مێتۆدەکە بەخێرایی بە جیهاندا بڵاو بووەوە و، دواتر مۆمی زۆر بەکار دەهات بۆ ڕووناکردنەوەی شانۆ. دوای دروستکردنی چرای نەوتی مۆدێرن لە ١٧٠٠ەکاندا تەکنەلۆژیای ڕووناکی بە خێرایی پەرەی پێ درا، لەگەڵ داهێنانی چرای گاز پاش چل ساڵ کە ماوەیەکی کەمە، تەکنەلۆژیای ڕووناکی گەشەی سەند.

ستۆدیۆی بەناوبانگی (تۆماس دیسۆن بلاک ماریا) لەسەر بنەمای پێکهاتەی سووڕانەوە لە ساڵی ١٨٩٢ دروست کراوە، ڕێگە بە سەقفی شووشەیی دەدات مانۆڕ بکرێت بۆ شوێنکەوتنی تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ. ستۆدیۆیەکی وەک سەوزایی دروست کرا لەلایەن فیلمسازی فەڕەنسی (جۆرج میلیس)  لە ساڵی ١٨٩٧ کە هەردوو دیوار و سەقفەکانی سەوزایی بوون. بوونی بەردەوامیی ڕووناکی خۆر ئەوەندە گرنگ بوو بۆ فیلمسازە سەرەتاییەکان، کە زۆرجار وەک یەکێک لە هۆکارەکانی گواستنەوەی بنکەی پیشەسازی فیلمی ئەمریکی لە نیویۆرکەوە بۆ کالیفۆرنیا باس کراوە. ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ درێژی ڕۆژ و ئاسمانی ساماڵ لەو ناوچەیەدا، کە فیلمسازە سەرەتاییەکان ئەو ڕووناکی خۆرە وەک سەرچاوەی سەرەکی ڕوناکی ڕوونی بینراو بۆ تۆمارکردنی دیمەنەکانیان بەکار دەهێنن. بەڵام ئەمە بەس نەبوو. بۆ تۆمارکردنی دیمەنەکان تووشی کێشە بوون کاتێک تیشکی خۆر بە دڵی فیلمسازەکان ناوەستێت و هەمیشە لە سوڕانەوەدایە. پاشان نەیاندەتوانی بە شەو دیمەنەکان تۆمار بکەن بۆیە پەنایان بۆ ڕووناکی دەستکرد برد.

یەکەم بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد بۆ ساڵی ١٨٩٦ دەگەڕێتەوە لەلایەن (تۆماس ئەدیسۆن). بە داهێنانی گڵۆپی کارەبایی، ڕووناکی کارەبایی جێگای گرتەوە. ئەمە  قۆناغی ڕووناکی مۆدێرنی دیاری کرد.

لەوکاتەوە، بنەماکانی دیزاینی ڕووناکی لە ڕێگەی میدیا بەشێوەیەکی بێ ئەندازە دەبینرێن. بەرەو پێشبردنی ئەو ئامڕازانە ئاسانکاری بۆ ئەوە دەکات کە لە وێنەدا بەکار بهێنرێت. ئەوە هیچ هەژەند نییە، کە ئەم تەکنیکە سەرەتاییانە هێشتا لە فیلمسازی هاوچەرخدا بەکار دەهێنرێن.

لەگەڵ زۆربوونی کارەبا و چاکتربوونی گڵۆپ، لە سەرەتای سەدەی بیستەم، لە ١٩٠٣ بە دواوە هەندێک لە دەرهێنەران سێتی داخراویان بەکار دەهێنا کە بە گڵۆپ ڕووناک دەکرایەوە. لە ساڵی ١٩٠٣ ستۆدیۆی ئەدیسۆن لە ئەمریکا بەئاسایی دەستی کرد بە بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد بۆ تەواوکردنی ڕووناکی سروشتی بەردەست. -بۆ نموونە پۆتەر لە ئەمریکا. دواتر لە ١٩٠٨ بە دواوە، گریفیز لە ئەمریکا و دەرهێنەرانێکی تر لە ئەوروپا هەوڵیان ئەدا سێتی داخراو بەکار بهێنن، کە تێیدا گڵۆپ و کارەبا بەکار دەهات. فیلمسازی پێشەنگی ئەڵمانی (ئۆسکار میستەر) ستۆدیۆی ناوەوەی خۆی لە بەرلین کردەوە. هەرچەندە بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد لە سەرەتادا بۆ جێگرتنەوەی یان زیادکردنی تیشکی خۆر بوو، ئەویش بۆ دابینکردنی وێنەیەکی ڕوون، بەڵام لە ساڵی ١٩٠٥ فیلمسازان دەستیان کردەوە بە گەڕانی ئەگەرە داهێنەرەکانی ڕووناکی دەستکرد. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو تەکنەلۆجیایە لەمێژ بوو لەبەردەستدا بوو، بەڵام بەشاراوەیی مابۆوە.

دوو سەرچاوەی سەرەکی ڕووناکی دەستکرد لەم کاتەدا بەکارهێنراون. یەکێک لە سەرچاوەکان ڕووناکییەکانی (arc lighting) بوو، کە بە هۆی بازدانی درەوشاوەی کارەبایی لە نێوان دوو جەمسەری کاربۆندا ڕووناکی بەرهەم هێنا.  ئەوی تریان  (fluorescent lighting tubes)بوو، ئەویش بە جۆرێک کاری دەکرد وەک تیوبەکانی ڕووناکیی فلۆرۆسێنتی مۆدێرن. ئەم سەرچاوانە ڕێگەیان دا بە دروستکردنی ڕووناکی ئاڕاستە، واتە ناوچەیەکی هەڵبژێردراوی کۆمەڵە دەتوانێ بە گەشاوەتر لە بەشەکانی تر داگیرسێنرێت. هەروەها سوودی بەکەڵک و جوانکاریی ڕووناکی کارەبایی هەم لە ئەمەریکا و هەم لە جیهاندا پەسەند کرا. هەندێک لە بەرهەمهێنەران وەک سەرچاوەی سەرەکی ڕووناکی خۆیان هەڵیانگرت و یەکەم “ستۆدیۆی تاریک” لە ساڵی ١٩٠٧ لە شاری تورینی ئیتاڵیا کرایەوە.

 

تێگەشتنی رووناکی لە سینەمادا:

تێگەیشتنی ئێمە بۆ ڕووناکی لە فۆتۆگرافی، فیلم و دواتر، ڤی ئێف ئێکس و ئەنیمەیشن، لەم ساڵانەی دواییدا بە تێپەڕینی کات بەرەو پێش چووە. بەدواداچوونی تەکنەلۆجیا بە خێرایی پەرەی سەندووە، بۆ ئەوەی پێداویستی و داواکارییەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنانی فیلم و تەلەڤزیۆن چارەسەر بکات هەرچۆنێک بێت، ئەمە هەموو کات وا نەبوو.

لەڕاستیدا، ڕووناکی بەرهەمهێنانی فیلم لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا بە بەراورد لەگەڵ ئەو تەکنیکانەی کە لەو کاتەدا لە وێنەگرتندا بەکار دەهێنرێن، زۆر سەرەتایی بوو. فیلمسازەکان زۆر پشتیان بە ڕووناکی ڕۆژ بەستووە، لەجیاتی بەکارهێنانی ڕووناکی دەستکرد کە لە وێنەگرتندا بەکار دێت -زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی سیمای جوانکاری دیمەنەکەیە.

دەرهێنەر دی دەبلیو گریفیث (١٨٧٥-١٩٤٨) یەکێک بوو لە یەکەمەکانی گەڕان بۆ بەکارهێنانی کامێرا و ڕووناکی بۆ یارمەتیدان لە بەرزکردنەوەی مەزاجی فیلم- زۆرجار باس لەوە دەکرێت کە ئینۆچ ئاردن، لە ساڵی ١٩١١ دەرچووە، ڕووناکی نەرمی لەسە دەموچاو وەک تەکنیکێک ناساند. ئەمە بەزۆری بە هەڵپژان یان بڵاوکردنەوەی سەرچاوەی ڕووناکی دروست دەکرێت. دڵنیابوون لەوەی کە هیچ سێبەرێکی توند لەسەر کەسەکە یان ئۆبجێکتەکە نیە. ڕووناکی نەرم گرتەکە یان دیمەنەکە  زیاتر سەرنج ڕاکێش دەکات بۆ بینەرێک و حەز دەکات بۆ دیمەنی دڵخۆشتر و بەرزتر بەکار بهێنرێت.

لەم ڕوانگەیەوە ڕووناکی وەک چۆن لە سینەمادا دەیزانین کە ستایل کراوە و بەدەگمەن ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی بارودۆخەکەی هەیە، لە جیاتی ئەوە ڕووناکی وەک نواندنێکی بینراو کار دەکات کە ئێمە وا بیردەکەینەوە هەندێک هەست یان سیناریۆ وا دەردەکەون.

لە دەورووبەری ئەم جارەدا ڕووناکی ڕامبراند بەهێواشی بەرەو سینەمای ئەمەریکا هەنگاوی ناوە، ئەو تەکنیکەی کە پێشتر بەقورسی لە سینەمای دانیمارک و ئەڵمانیادا بەکار دەهێنرێت. ئەوە بە بە ناوی وێنەکێشێکی بەناوبانگی هۆڵەندییەوە ناونراوە، کە تاقیکردنەوەی ڕووناکی لە هونەرەکەیدا وەک شۆڕش وا بوو، لە سەدەی حەڤدەدا ئەوە بە بەکارهێنانی سێبەر دەبێت بۆ زیادکردنی دراما و پێناسە بۆ ڕوخساری کەسێک، ڕەنگدانەوەی دروستکردنی سێگۆشەیەکی هەڵگەڕاو لە ژێر چاودا.

هەروەها بەشێوەیەکی زۆر باو بوو لەگەڵ بەکارهێنانی تێکەڵەی جیاواز لە ڕووناکییەکان بۆ زیاتر بەرز کردنەوەی چیرۆکی فیلمێک. ئەم جۆرە ڕێگایانەی ڕووناکی سێ خاڵی لەخۆ دەگرت: تەکنیکێک کە هێشتا بەجدی پشتی پێ دەبەسترێت و سێ ڕووناکی بەکاردێنێت بۆ دروستکردنی ڕووناکی بنچینەیی دیمەنەکە. زۆرێک لەو تەکنیکانە کە لە سەرەتای سەدەی بیستدا دروست کراون هێشتا بڕبڕەی پشتی ڕووناکی ئەمڕۆ پێکدێنن، چ لە فیلم، تەلەفزیۆن، ئەنیمەیشن یان ڤی ئێف ئێکس. ئەم تەکنیکانە لەگەڵ سەردەمەکاندا گەشەیان کردووە و دەرفەتی زیاتریان داوە بە دروستکەرانی سەردەمی نوێ بۆ تاقیکردنەوە بە ڕووناکی.

نمونەیەکی سەرەتایی ئەمە فیلمی (نۆیرە Noir) بەکارهێنانی بێهاوتای ڕووناکی و سێبەرەکە توانیوێتی کەشوهەوایەکی پڕ لە ئازار دروست بکات، لە کاتێکدا کە پەیوەندی بە ڕیالیزمی کێشە و تاوانەوە هەیە.

ژانرەکە پشت بە کلیلی ڕووناکی نزم دەبەستێت، سێبەری ڕەق دروست دەکات و جیاوازییەکی ڕەش و سپی دروست دەکات، شتێک کە لە ساڵانی ١٩٢٠دا لە لایەن سینەمای ئێکسپرێشینیزمی  ئەڵمانییەوە کاریگەر بووە. لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەو فیگەرانەی کە لە تاریکی یان تەم دەردەکەون ئەمە زیاتر دووپاتکرایەوە، زۆر وەک فیلمێکی ترسناک دەردەکوێت کە پشت بەو سێبەرانە دەبەستێک کە لە شکانەوەی تەنەکاندا دروست دەبێت. هەموو ئەمانە پێکەوە بۆ مەزاجی فیلمەکە بەستراوە بە یەکەوە و جەخت لە ھەورە تاریکەکان و سروشت بێ ڕەنگەکان دەکەنەوە. تەنانەت ئەمڕۆ لەگەڵ (نیۆ نۆیر) کە دەبینێت مۆدێرنە لە ژانرێکی کلاسیکی دەگرێتە بەر هەمان تەکنیکەکانی ڕووناکی بۆ گەیاندنی تاریکی بەکار دەهێنرێت سەرەڕای ئەوەی ڕەنگاوڕەنگن.

 

دروستکردنی میزاج بە ڕووناکی:

زۆر جار ڕووناکی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەستەکانمان بەفراوانی بێ تێبینی دەڕوات. ئەوە تەنها لەو حاڵەتەدا هەڵە دەبێت کە ئێمە هیچ سەرنجێک نەدەینە ڕووناکی، هەموو کاتێک بە شێوەیەکی کەم پێمان دەڵێت: چۆن هەست بە کرداری کراوە لەسەر شاشەکانمان بکەین.

لە کاتێکدا ئەم تەکنیکانە دەتوانن بە شێوازی سادە جێبەجێ بکرێن، ئەوانە کلیلێکن بۆ بەرزکردنەوەی ئەقڵیەتی کارەکتەر. شوێنی ڕووناکی لە ناو گرتەکاندا بنچینەییە بۆ بەدەست هێنانی ئەمە. ئەگەر ڕووناکییەکە بگوازرێتەوە بۆ لایەک لە دەموچاوی کەسێک، یەکسەر بەنادیاریی و ناوازەیی دەوری ئەو کەسە دەدات و دراماکە زیاد دەکات بۆ گرتەکە. بەڵام، ئەگەر ڕووناکیەکە بگوازرێتەوە بۆ خوارەوەی دەم و چاو، سێبەری شێواندن دروست دەکات، شێوەی ڕوخسار دەگۆڕێت و وا لە کەسەکە دەکات خراپە دەربکەوێت. ئەمە بەگشتی لە فیلمە ترسناکەکاندا بەکاردێت، یان کاتێک چیرۆکی تارمایی دەگێڕینەوە، هەموومان ئەوەمان بینیوە.

ئەم تەکنیکانە لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی دەروونی مرۆڤن. بۆ ڕووناکی ئێمە فێر بووین ئەمانە بناسینەوە و بزانین دەبێت چۆن هەست بکەین کاتێک بەکار دەهێنرێن. وەک بناغەی مێژووی سینەماکاری فیلم وەک زمانێک کار دەکەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم تەکنیکانە زۆر کات شایەنی دەستکاری و گۆڕینن و ڕەها نین. زۆرێک لە سینەماکاران و فیلمکارەکان بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی چیرۆکەکەیان یاری لەگەڵ شێوازی سەیرکردنی ڕووناکییەکان و بەکارهێنانی بە شێوازی ناکۆک دەکەن.

فیلمی (Dark Night) وەک نمونە وەربگرە: باتمان پاڵەوانی فیلمەکەیە، بەڵام لە تاریکیدا دەژی، هەرکاتێک مەترسی دەکەوێتە سەر شاری (گۆسام Gotham) باتمان لە شەودا و لەژێر عەبایەکی ڕەشدا دانیشتووانەکەی ڕزگار دەکات. هەر کاتێکیش خراپەکاری فیلمەکە کە (جۆکەر)ـە، بە ڕۆژ دەردەکەوێت. کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەمە بە پێچەوانەوە ڕاستە، بەڵام کریستۆفەر نۆلان یاری بە بیرۆکەی ئاژاوەگێڕیی دەکات لە ماوەی ڕۆژدا، کە لە ئەنجامدا وا لە بینەر دەکات کە هەست بە لێوار بکات لە کاتی گرتە سووکەکانی فیلمەکەدا.

ڕەنگ زۆربەی کات کاریگەری لەسەر کەسێک هەیە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی دەروونی و، چۆن کاردانەوەیان هەیە بۆ هەندێک ڕەنگ لە ڕووی سۆزەوە. ئەمە بە نۆرە، دەتوانێت بەکار بهێنرێت بۆ دەستکاری کردنی ئەوەی کە بینەرێک هەستی پێ دەکات کاتێک کارەکتەرێکی دیاریکراو یان گرتەیەک کە پەیوەندی بە ڕەنگێکی دیاریکراوەوە هەیە دەبینن.

ئەمە تەنیا لە فیلمەکاندا ڕوونادات، بەڵام لە ڕووی فراوانتری ژیانەوە، وەک هەوەسەکانی ئارامکەرەوەی نەخۆشخانەیەک یان ڕەنگە پڕڕەنگەکانی نیشانەی مەترسی. ئێمە کۆمەڵێک وەڵامی دەروونیی قووڵی مرۆڤمان هەیە کە کاردانەوەی ڕەنگی هەیە، شتێک کە سینەماتۆگرافی دەسکاری دەکات.

لە فیلمسازی هاوچەرخدا، ئازادی و تاقیکردنەوەی ڕەنگ و ڕووناکی لە نێو فیلمدا ڕێگە بە دەربڕینی هونەریی گەورەتر دەدات، بەردەوام ئەو ڕێگایانەی کە چیرۆکەکان بە شێوەی بینراو دەگێڕدرێن فراوانتر دەکات، ڕەنگی گرتەکە زۆر جار لە ڕێگەی بەکارهێنانی نمرەی ڕەنگەکان بەرز دەکرێنەوە کە بە پێوانەکانی وەک ئەی سی ئێس، بۆ دڵنیابوون لە جۆری و مەودای ڕەنگەکان بەکار دێت. ئەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠دا بوو لەگەڵ فیلمەکانی وەک (O brother, Where Art Thou?) ئەو نمرەی ڕەنگی دیجیتاڵییە زۆر تایبەت دەستی پێ کرد بۆ ستایلی ڕەنگی فیلمەکە. بەڵام، ئەمە بەکارهێنانی جیڵە ڕەنگاوڕەنگەکان یان LEDs لەسەر سێتی کەم نەکردەوە، کە هێشتا بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەی ڕەنگی تایبەت لە لێدان.

 

گرنگی ڕووناکی:

ئەمە شتێکی ناڕوون نییە: یاریکردن بە ڕووناکی بۆ هەموو دیمەنێک، گرتەیەک، وێنە و شانۆ، لە نوسخەی چیرۆک گێڕانەوەدا گرنگە. هەرچەندە زۆر جار بە بێ ئاگایی دەڕوات، وەک پاڵەوانێکی بێدەنگ هەڵسوکەوت دەکات، بەڵام کاریگەری لەسەر هەموو شتێک دەکات لەوەی کە بینەر چۆن هەستی پێ دەکات بۆ جوانی و ئاوازی گشتی دیمەنەکە. ڕووناکی بۆ دروستکردنی فیلم بنچینەییە چونکە میزاجی بینراو و کەش و هەوا و مانای بۆ بینەر دروست دەکات. جا لەبەرکردنی سێتی فیلم بێت یان بلۆککردنی ئەکتەرەکان، هەر هەنگاوێکی پرۆسەی سینەمایی کار دەکاتە سەر داگرتنی ڕووناکی، بەپێچەوانەش . ڕووناکی بە بینەران دەڵێت کە سەیری کوێ بکەن.

ڕووناکی ڕەنگدانەوەی دەروونی کارەکتەرەکان دیاری دەکات دەکرێت بڕ و قەبارە و ڕەنگ و ڕەقی ڕووناکی دەوری کارەکتەرێک ڕێکبکرێت بۆ گونجاندنی هەستەکانیان .

ڕووناکی جۆری فیلمەکە پێناسە دەکات. ڕووناکی ئەو ئامڕازەیە کە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون میزاج دەگوازێت. بۆ نموونە یەکێک لە ژانرەکانی فیلم کە زیاتر بە شێوازی ڕووناکییە دیارەکەی ناسراوە(فیلمی نۆیر) بە جیاوازییەکی زۆر دیار لەنێوان ڕووناکی و تاریکیدا، سێبەرە نەخشیندراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، و بژاردەی چوارچێوەسازی و پێکهاتە بێهاوتاکان دیاری دەکرێت.

 

تێبینی: ئەم بابەتە بەردەوامی هەیە. لەبەشەکانی تر باس لە جۆرەکانی ڕووناکی و بنەما سەرەکییەکانی ڕووناکی دەکەین.

 

سەرچاوەکان:

https://bit.ly/39H3K7v

https://bit.ly/3OcAOTY

https://www.foundry.com/insights/film-tv/art-of-lighting-history

https://bit.ly/3OcArbQ

بڵاوکردنەوە: