ڕێگەکان هیچیان بیر نییە جگە لە گۆرانی

280
0
بڵاوکردنەوە:

نووسینی: ئاسۆ سەڵاح

 

وەک ئەو سەرابەی ونی کردین

وەک دەستم کە چنگێک گەنم شک دەبات

وەک سپێدان، وەک چاوە ئاوساوەکانت

وەک ئەو خۆرەی لە شارە دوورەکاندا کوشتمی

 

درەختەکان ئەو ڕێبوارانەن کە لە شەقامە دێرینەکاندا جێمان

فڕۆکەکان چۆلەکەکانی منداڵین و موشەک هەر دالاسیکە

ئاسمان هەمان ئاسمانە و تەنها کەمێک پیرتر بووە

سێبەرەکان وڕێنەی شەوانێکی نەناسن

 

بیرەوەرییەکان دەدەم بە دەم با-وە

تا بیانبات ڕووەو هەرکوێ

تا لە کەلاوەیەکدا وێڵیان بکات

تا پشت دەرگای کەڵەگەتی تەلبەنداویی

 

تابلۆکان، دیوارەکان، سێبەری جەللاد

ڕێگاکان، گۆرانییەکان، جانەوەران

ئەو شیلەیەی تاڵانیان کرد

ژیان.

بڵاوکردنەوە: