فیلمە دڵخوازەكانی سلاڤۆی ژیژەك

723
0
بڵاوکردنەوە:

شوان ئەحمەد

لەمڕۆدا ژیژەك وەك ستارەكانی هۆلیود بەناوبانگە. ئەو پیاوێكە دەم لەهەموو شت دەدات ‌و قسەی لەسەر هەمووشتێك هەیە: (لاكان، فرۆید ماركس، كەپیتالیزم، میدیا، نیولیبرالیزم، كۆمۆنیزم، نوكتەی بازاڕی، سێكس، سینەما‌، ئیسلام‌، تیرۆر، دۆناڵد ترەمپ‌، ماكدۆناڵ ‌و…. هتد).

جگە لەنوسینە تیۆرییەكانی، شتێك كەلەودا بەدڵم بێت‌ و حەزم پێی بێت، عەشقی گەورەی ئەوە بۆ فیلم‌ و بۆ هونەری حەوتەم. فیلم ‌و سینەما وەك سەرچاوەیەكی گەورە بۆ چێژ بینین ‌و بۆ خۆپەروەردەكردن و بۆ ئاگاداربوون، لەزۆرشتی مرۆڤ‌ و بوون.

ئەدۆنیس ناهەقی نەبوو لەوەڵامی یەكێك لەو پرسیارانەی لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا لێیدەكرێت، بڵێت: (یەكێك لەسەرچاوە گرنگەكانی خۆڕۆشنبیركردنم جگە لەكتێب، فیلم ‌و سینەما)یە. ژیرەكیش هەروادەكات لەڕێی زۆرێك لەو فیلمانەی بینەریان بووە، دۆخی دونیای ئەمڕۆ‌ و جەوهەری ئەو سیستەمەمان بۆ دەخوێنێتەوە كەتێیدا دەژین.

ئەمانەی لای خوارەوە لیستی گرنگترین ئەو دوانزە فیلمە سینەماییەن كەئەو بەدرێژایی ساڵانێك بینەریان بووە وەک ناوازەترین فیلم پۆلێنی کردوون.

 

1-Trouble In paradise (1932)

ئەرنست لۆبیچ.

گرنگترین ڕەخنەیەكە لەكەپیتالیزم.

 

(1957) 2- sweet smell of success

ئەلیكسەندەر ماكندریك

نمایشێكی باشە بۆگەندەڵی ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی.

 

3- picnic at hangimg rock (1975)

پیتەر وێر

دڵخوازترین فیلمە سەرەتاییەكانی پیتەرە.

 

4- murmur of the heart (1971)

لویس ماڵ

یەكێكە لەو فیلمە فەرەنسیە جوانانەی سێكسی تابۆ وەها نیشان دەدات، وەك ئەوەی نهێنیەكی خۆش بێت لەنێوان كوڕ و دایكدا. ئەوەم بەدڵە.

 

5- The joke (1969)

یارۆمیل گێلیس

شۆخی یەكەمین ڕۆمانی میلان كۆندێرایەو لەوبڕوایەشدام، تاكە ڕۆمانی باشی ئەوبێت، چونكە دوای ئەوە ئاستی دادەبەزێت.

 

6- The Tce Storm (1997)

ئینچ لی

من بەشێوەیەكی تایبەت دەرگیری ئەم فلیمەم. سەروەختێك جەیمس شامۆس سیناریۆكەی دەنووسی، پێیڕاگەیاندم كەوا یەكێك لەكتێبەكانم دەخوێنێتەوەو كتێبە تیۆریەكەشم بۆتە ئیلهام بەخشی. ئەوە هۆكارێكی شەخسیە، وەلێ‌ هاوكات فلیمەكەم خۆش دەوێت.

 

7- Great Expectations (1946)

دەیڤد لین

زۆر بەسادەیی- من بێئەندازە بەدیكنز سەرسامم.

 

8- Rossellinis History films(Box Set)

 

من بۆخۆم تەواوی فیلمە مێژوویەكانی ڕۆسێلێنی پەسەند دەكەم، وەلێ‌ ئەم فیلمە تەلەفزیۆنانەی ئەم دواییە وەڕسكەرن‌ و كەڵكیان نییە. پێویستە ئیعتیبار بگەڕێننەوە بۆ ڕۆسێلێنی سەرەتا.

 

9- City lights (1931)

 

چارلی چاپلن.

دەتوانم بڵێم چی؟ یەكێكە لە مەزنترین فلیمەكان لەمێژوودا.

 

10- Carl Theodor Dreyer (Box Set)

 

هەڵبژاردنی ئەم فلیمە لەژێر كاریگەری خۆشەویستیمدایە بۆدانیمارك.. شتێكی باشە بزانین  كەئەو وڵاتە لەبیست ‌و سیەكانی سەدەی ڕابردودا، هێزێكی سینەمایی گەورە بووە.

 

11- Y Tu mama Tambien (2002)

 

ئەلفۆنسۆ كوارۆن

ئەمەیان لەبەر هۆكارگەلێكی شەخسییە، وەلێ‌ كاری دڵخوازی كوارۆن لای من

Children ofmen.

 

12- Anti Christ (2009)

 

لارس ڤۆن ترێر

ڕەنگە ئەوەم بەدڵ نەبێت، وەلێ‌ بۆخۆم سەرسامم بەڤۆن ترێر، ئەوەش بەبەشێك لەواجب دەزانم.

بڵاوکردنەوە: