نەورۆز تەنیا لە بەرهەمێکی نوێدا

454
0
بڵاوکردنەوە:

کوردڕاوم

سالار سوڵتان ی هاوڕێم داوای كرد بیر له‌ درووست كردنی كارێك بكه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ئازیزێ چانتێكی جوان، قوڵ، و ڕه‌سه‌نی مام خدر قادر، ئه‌نجامی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌یه‌‌ بۆ سكۆركردنی ئازیزێ كه‌ (ژانرێكی تایبه‌تی گۆرانی وتنی كوردیه‌) به‌ شێوه‌یه‌كی  سه‌ره‌كی من دوو شتم كرده‌وه‌، یه‌كه‌م دۆزینه‌وه‌ یان خولقاندنی زمانێكی یونیڤێرساڵ له‌ نێوان دوو قوڵایی بێ كۆتایی ئازیزێ و مۆسیقا. دووه‌م، ئه‌م كاره‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ نوسینی مۆسیقا بۆ وشه‌كان نه‌ك ته‌نیا ده‌نگ. من مۆسیقام بۆ ئه‌وه‌ نوسیوه‌ وشه‌كان چی بۆ من ده‌گه‌یه‌نن و هه‌وڵم داوه‌ له‌ڕێی مۆسیقاوه‌ به‌رجه‌سته‌یان بكه‌م. 

له‌دڵمه‌وه‌ سوپاسی هاوكاری ئه‌و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م یارمه‌تیاندام ئه‌م كاره‌ به‌رگوێی ئێوه‌ بكه‌وێت و تكایه‌ له‌ كۆتایی كاره‌كه‌ ناوه‌كانیان ببینن. 

بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی‌ سالار سوڵتان

نوسینه‌وه‌ی ده‌ق كاك ئارارات ئه‌حمه‌د

وێنه‌كان و ئه‌رشیف كاك بوارنوره‌دین

ئاماده‌كردنی وێنه‌كان ڕێكان ئه‌حمه‌د

میكس و ماسته‌رینی ئه‌ریك لی

مۆنتاژ ڕاژان عه‌زیز

 

بڵاوکردنەوە: